نێوبانگ چێکردن


وه‌ک له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌یبینن که‌ له‌په‌راوێزدا به‌سته‌ره‌که‌ی دانراوه‌، هاوتا ئه‌سعه‌د گۆرانییه‌کی سیاسی بۆ جه‌نگی ئه‌م دواییانه‌ی شاری غه‌زه‌ له‌ئیسرائیل ئاماده‌کردووه‌. بووه‌ مایه‌ی قسه‌وباس له‌نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
ئه‌و منداڵه‌ جو
انه‌، باوکی به‌کاری هێناوه‌ بۆ مه‌به‌ستێکی خۆی، که‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی مافی منداڵان نایه‌ته‌وه‌! مه‌سه‌له‌که‌ ئه‌وه‌ نییه‌، ئه‌و کاره‌ ده‌چێته‌ چ خانه‌یه‌که‌وه‌، کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌مه‌ره‌نگه‌، گه‌ر که‌سانی له‌و جۆره‌ی وه‌ک هاوتا ئه‌سعه‌دی تیا نه‌بێت نوقسان ده‌رده‌چێت، له‌وه‌ خراپتریشی تێدا جێده‌بێته‌وه‌ و تێدایه‌.

ئه‌و به‌و کاره‌ له‌نێو جیهانی عه‌ره‌بیدا خۆی ناساند و نێوبانگێکی بۆ خۆی دروست کرد، به‌ڵام لای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ناوزڕاوتر بوو، که‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێک بێت له‌ئازایه‌تی که‌ له‌زۆر مرۆڤدا نه‌بێت. 2009.1.27
--------------
تکایه‌ کلیکی ڤیدیۆکه‌ بکه
بۆ یه‌که‌مجار له‌ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژنه‌ دا بڵاوکرایه‌وه‌
Nêwbang çêkirdin!
Wek lew vîdîoyeda deybînin ke leperawêzda besterekey danrawe, hawta es'ed goraniyekî siyasî bo cengî em duwayiyaney şarî xeze leysrayl amadekirduwe. buwe maiyey qsewbas lenêw xo u derewey herêm.

Ew mindale cwane, bawkî bekarî hênawe bo mebestêkî xoy, ke legel binemakanî mafî mindalan nayetewe! meseleke ewe niye, ew kare deçête ç xaneyekewe, komelgay kurdî hemerenge, ger kesanî lew corey wek hawta
es'edî tiya nebêt nuqsan derdeçêt, lewe xiraptirîşî têda cêdebêtewe u têdaye.

Ew bew kare lenêw cîhanî 'erebîda xoy nasand u nêwbangêkî bo xoy drust kird, belam lay zorbey zorî xelkî herêmî kurdistan nawzrawtir bû, ke lewaneye eweş corêk bêt leazayetî ke lezor mirovda nebêt. 2009.1.27
--------------
tkaye klîkî vîdîoke bike

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق