بۆ مه‌رگی عه‌بدوڵقادر ده‌بباغی

به‌داخه‌وه‌ له‌دڵه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی مامه‌ قاڵه‌ هه‌ژانمی یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤێک به‌جێی هێشتین له‌لایه‌کی تره‌وه‌، ئه‌و مرۆڤه‌م دیوه‌ و زۆر پێکه‌وه‌ گفتوگۆمان کردووه‌ و یادگارم له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌.

ئه‌و هه‌میشه‌ به‌جلوبه‌رگی کوردییه‌وه‌ له‌نێو شه‌قامه‌کانی شاری سله‌یمانیدا و له‌چاخه‌نه‌ی شه‌عب و ناوه‌نده‌ ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه‌کان ده‌بینرا.
خۆش به‌ختانه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ستی تیرۆری نه‌گه‌یشتێ، هه‌رچه‌نده‌ له‌لای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی دیار و ئاشکرا بوو که‌ سه‌ر به‌هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی ئه‌و دیوه‌.

به‌داخه‌وه‌ به‌موشه‌خه‌سی بیره‌وه‌رییه‌کی تایبه‌تیم به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ له‌یاد نه‌ماوه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ ژیا به‌ڵام هه‌واڵی مه‌رگیم پڕ به‌دڵ پێناخۆشه،‌ هاوبه‌شی خه‌می نه‌وه‌کانی و که‌سوکاری نزیکی ده‌که‌م.
سوپاسیش بۆ ئێوه‌ که‌ ئاگادارتان کردمه‌وه‌ 2009.2.7
---------
ئه‌م چه‌ند دێره‌ لێره‌دا بڵاوبۆته‌وه‌

Bo mergî Ebidulqadr Debibaxî
Be daxewe ledlewe hewalî koçî duwayî mame qale hejanimî yekem leber ewey mirovêk becêyî hêştîn lelayekî tirewe, ew mirovem dîwe u zor pêkewe gftugoman kirduwe u yadgarm legelîda heye.

Ew hemîşe beclubergî kurdiyewe lenêw şeqamekanî şarî sleymanîda u leçaxeney şe'b u nawende edebî u roşnbîriyekan debînra.
xoş bextane lew serdemeda destî tîrorî negeyştê, herçende lelay zorbey zorî xelkî diyar u aşkira bû ke ser behêzêkî opozsîonî kurdistanî ew dîwe.

Be daxewe be muşexesî bîreweriyekî taybetîm behoy temenewe leyad nemawe, giring eweye serberzane jiya belam hewalî mergîm pir bedl pênaxoşe,‌ hawbeşî xemî newekanî u kesukarî nzîkî dekem.
Supasîş bo iêwe ke agadartan kirdmewe 2009.2.7

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق