مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی، مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟!

ڕوودواێکی وا و هاوشێوه‌ی دی که‌ له‌م کونج و ئه‌و کونجی ڕۆژهه‌ڵات گوێبیست ده‌بین، ئه‌وه‌ به‌بیر دێنێته‌وه‌؛ گرانه‌ گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ بکرێت که‌ له‌سه‌ر چ یاسا و ڕێسایه‌ک ده‌ڕۆن یان چ یاسا و ڕێسایه‌ک به‌ڕێوه‌یان ده‌بات! تا تووشی سه‌رسووڕمانت نه‌که‌ن و موفاجه‌ئه‌ت بۆ دروست نه‌که‌ن!

ئه‌و خانمه‌ (سروه‌ جه‌وهه‌ر)ناشیانه‌ که‌وتۆته‌ داوی سکانداڵێکه‌وه‌، باجه‌که‌ی فره‌ گران له‌سه‌ری ده‌که‌وێت! به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕووداوێکی دیکه‌ی هاوشێوه‌ که‌ پاڵه‌وانه‌که‌ی زانایه‌کی ئه‌تۆمییه‌ به‌ناوی (عه‌بدولقادرخان)ه‌وه‌، به‌ باوکی بۆمبی ئه‌تۆمی پاکستان ناسراوه‌، ئه‌گه‌ر سره‌وخان کێشه‌ی دارایی هه‌بوو بێت و له‌وپێناوه‌دا ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامدابێت. ئه‌وا ئه‌و زانایه‌ هیچ جۆر کێشه‌ی له‌و جۆره‌ نه‌بووه‌ و نییه‌ و ده‌کرێت بڵێن هایلایڤ ژیاوه‌ و ده‌ژی، له‌خانه‌ی که‌سه‌ ده‌ستڕۆیشتووه‌کاندا ده‌ژمێردرێت، که‌چی به‌دزییه‌وه‌ ئامرازی دروستکردنی بۆمب و کوره‌ی ئه‌تۆمی ده‌فرۆشێت به‌وڵاتانی ناوزڕاوی وه‌ک ئێران و کوریای باکوور و لیبیا، سه‌رئه‌نجام ئاشکرا ده‌بێت و ده‌خرێته‌ زیندانه‌وه‌.

جا بۆیه‌ معامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان به‌زانا و دانا تا که‌سێکی ئاسییانه‌وه‌ گران بێت و مایه‌ی مه‌ترسی بێت، گرێنتی کردن له‌سه‌ریان مایه‌ی دۆران و شکست بێت، وه‌ک که‌سانی جێی بڕوا ئه‌ژمار ناکرێن
!
2009.3.8
--------
به‌دواداچوونێکه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ تکایه‌ کلیکی ئێره‌ بکه‌.
سه‌باره‌ت سکاندالی عه‌بدولقادرخان کلیکئ
ئێره‌ و ئێره‌ بکه‌.
بۆ بینینی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان له‌ڕۆژنامه‌ی
واشنتۆن پۆست کلیکی ئێره‌ بکه‌.
ئەم کۆمێنتە لەگەڵ چەندی تر پێکەوە، لەهەفتەنامەی ڕێبازی ئازادی دا بەفۆرماتی PDF بڵاوبۆتەوە.

bo têkstî Kurdî be pîtî Latînî بۆ تێکستی کوردی به‌پیتی لاتینی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق