دەزگای پۆلیس واتە یەکێتی بێکاران!

ئەمەیە گەری بارە ترێیە، کە سەربازێکی ئەمەریکی بە گروپێک پۆلیسی عەرەبی عێراقی شیعەی دەکات. ئەو سەربازە سیاسەتی چوونەدەرەوە لە عێراق، پیادە دەکات. ئیتر بۆیە هەر وەک خەڵکە ڕۆژهەڵاتییەکان دەپەیڤێ و بێڕێزییان پێدەکات؛ بەم شێوەیە: ترسنۆک، دەمتداخە، درۆ دەکەن، پووچ، وەک ژن وان،...
ئەمە لەکاتێکدایە نەک لە وڵاتێکی وەک عێراق، بەڵکوو لەخودی ئەمەریکایش دەزگای پۆلیس زۆر دەوری کاریگەری لەنێو کۆمەڵگادا نییە، بینیومانە کە لەبەرانبەر ڕووداوی توند و تیژی، کاتێ پۆلیس نەیتوانییوە چارەسەری بکات، پەنا بۆ دەزگا بەهێزەکانی تر براوە، لەوانە سوپا.

دوای ئەوە مێژووی دەزگای پۆلیس لە عێراق، بەهەرێمی کوردستانیشەوە، پڕە لە گەندەڵی و دزی و فزی و ناشیرینی! کاری پۆلیسیش هەموو ئەو کەسانە کردوویانە کە لە خوێندەواریدا کۆڵ بوون، هەروەها ئەو گوندنشینانەی تازەکی هاتوونەتە ناو شارەکان. بۆیە ئیعتمادکراوەتە سەر ئەوانە، تا کوێرانە گوێڕایەڵ بن!
بۆ پۆلیسێک لەئێستادا، ئەرکی خۆی بەباشی ڕاناپەڕێنێت؟

هەلومەرجی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، تایبەتییە، ئەمەریکا بەخاتری چوونە پێشی کار و سیاسەتی، پارەیەکی زۆری ڕشتووە، ڕێژەی بێکاری بەرزە، مووچەی کاری پۆلیسیش لە چاو کارەکانی تردا بەرزە، ئیسراحەتیشە، بۆیە ڕوویان تێکردووە! هەرتاکێکی پۆلیس لەحەز و ئارەزووی خۆیەوە کارەکەی هەڵنەبژاردووە، کەواتە، کارەکان بەباشی و پرۆفیشناڵی ناکەن و ناچێت بەڕێوە. بەو هۆیەوە وەک دەبینین دەبنە جێی تانە و تەشەر نەک لای ئەمەریکییەکان بەڵکوو لای خۆوڵاتییەکانیش!
--------
ئەم ڤیدیۆیە بێئەوەی قسەوباس بەدوای خۆیدا بهێنێت، لەسەرەتای مانگی شوباتی 2009 دا بڵاوکرایەوە. نازانرێت لەچ شوێنێکی عێراق وێنەگیراوە و کێ گرتوویەتی!

بینینی ڤیدیۆکە

هەمان ڤیدیۆ، تێکستی زمانی عەرەبی لەسەرە

هەمان تێکست بەپیتی لاتینی

هەمان بابەت لەماڵپەڕی کوردستان پۆست؛دا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق