ئیستقالە - وازهێنان لەهەڵسووڕانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان

AbasShiwan - عەباس شوان
کاتێ بزووتنەوەی گۆڕان سەری هەڵدا، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیم لێکرد، لەفینلاندیش ژمارەیە کۆنە یەکێتی کەهەریەکەیان زۆر و کەم لەگەڵ حیزبەکەیان بەهۆی گەندەڵی و کاری ناشیرین، یان بەهۆی مەسەلەی شەخسی لەگەڵ ئەم تاک و ئەوتاک یان بەهۆی بێبەشییان لەم ئیمتیاز و لەو پارچە زەوییە، و شتی لەو جۆرە وازیان هێنابوو، سەرهەڵدانی ئەم بزووتنەوەیە، دەروازەیەک بوو بۆ ئەوانە تا لەم ڕێگایەوە هەقی خۆیان بەجۆرێک لەجۆرەکان بکەنەوە و عەرزی عەزەڵات پیشانبدەن! کەواتە گۆڕانی بوونی ئەوانە، بۆ شتێکی ترە نەک ئەوەی ئەمانە لەیەکێتی و پارتییەکان شۆڕشگیرتربن و بووبێتن! و باش لەچەمکی گۆڕان گەیشتبێتن! بەدوای بەرژەوەندی و دەستکەوتەوە نەبن!

سەرەڕای زانینی ئەو ڕاستییانە، بڕیاری جەنتلمانانەمدا و هەوڵم بۆ بەهێزکردنی ئەو گرووپەی فینلاند خستەگەر، بۆ ئەوەی لایەنی کەم لەسەر ستایلێکی نوێ و بنەمای ڕاستگۆیی و شەفافییەت و سەراحەت و جەرائەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوخۆ و دەرەوە ڕابێت و لەکارکردندا شێوە ناشیرینەکەی یەکێتی و پارتی بخەنە پشتسەر.
وێرای بەربەستە دەرەکییەکان کە ئەم تاک و ئەو تاک دروستیان دەکرد و دەیانویست کارەکە بەسەرکەوتن نەگات، تا ئێستا درێژە بەکاری خۆیداوە. بەڵام پێدەچێت لەبەر خاتری عەقلییەتی هی من و من دامەزراندووە، گوایە تاپۆی ڕەشەکەی عوسمانلی لەلای ئەم تاک و ئەو تاکی گرووپەکە هەیە! هەر ئەم تەسەرفە نابەرپرسانەیە بوو، ژمارەیەک کۆنە یەکێتی دوای وازهێنانیشیان، سڵەمینەوە و دوور کەوتنەوە، تەنانەت گۆڕانیشیان لەبەرچاوکەوتووە.

بێجگە لەوە، لەبەر بێلیاقەتی و بێـ .... و بێـ ....و سیفەتی زیگزاکی چەند دانەی تریش، ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک هەر لەدوورەوە دەڕوانن، ناوێرن ڕیشی خۆیان تەسلیم بکەن! وردەوردە کارەکەیش بەرەو جۆرێک لە پیسبوون و پاشقول لەیەکترگرتن و گرووپ گرووپێنەی ئەم شار و ئەو شار و یەکتر نەخوێندنەوە و پێشێلکردنی پرینسیبی کاری دەستەجەمعی دەچێت! بەڵام، لەو بڕوایەدام عنسرە گەنجەکان وەفادار بەگەنجێتی خۆیان دەبن و خڵتەوخاشاکی ناو بزووتنەوەی گۆڕان ڕادەماڵن، لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت، ناهێڵن ئیستغلال بکرێن.

بۆیە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٠٩.١٠.١٤ دوای هەڵسەنگاندنێکی باشی ڕەوشەکە بۆ ئەوەی کێشەکە نەچێتە قۆناغێکی نە خوازراوی واوە، ببێتە ڕووشاندنی کەسایەتیەتی ئەم تاک و ئەوتاک، دیارە بەخۆشمەوە، و تا ڕێزێکی تێدابمێنێتەوە، بڕیاری وازهێنانم لەکاری ڕووبەدەرەوە، لەگروپی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕانی لەفینلانددا.
بەو شێوەیە لەدایلۆگی بێزەنتی و کات بەفیڕۆدان ڕزگارم دەبێت، بەویژدانی ئاسودەوە، دەچمەوە خەلوەتگەی خۆم، پەشیمان نیم، فرەخۆم سەرقاڵ کرد و لەزەتم لێبینی و ماندووبوونێکی خۆشبوو..
هەوڵم ئەدا جیاوازییەکانی خۆم لەتێگەیشتن بۆ گۆڕان و بزووتنەوەکە بشارمەوە، و سەرکوت بکەم، بەڵام خۆشبەختانە زوو بێداربوومەوە، لەمەودوا بە ڕێگای تایبەتی خۆم وەک چۆن دەیەها ساڵە کردوومە، درێژە بە گۆڕان دەدەم..
ئێوەش شاد و سەرفراز بن ٢٠٠٩.١٠.١٥
تێبینی: کەسانێک هەن دژ و ناحەزی نەوشیروان مستەفای داهێنەر و رابەری بزووتنەوەکەن، کەچی هێندە ترسنۆکن ناوێرن بەئاشکرا دەریبڕن!
---------
هەمان بابەت لەماڵپەڕی کوردستان نیوز بڵاوبۆتەوە، هاوکات لەماڵپەڕی کوردستان پۆستیشدا وەک لینک دانراوە
پاشکۆ:
ئەم بزووتنەوەیە بەئازایانە هاتە کایەوە، دەبێت ئازا و ڕاستگۆ بین لەبەرانبەر خۆمان و دەرەوەدا.. بەڵام ئەو بەناوهەڵسووڕاوانەی وڵاتی نەئازان نەڕاستگۆ و نەڕۆژێکیش ناڕازیبوون بەمانای وشەی ناڕەزایەتی...!
بزووتنەوەکە بەکار و هەڵسووڕانی بێوچانی من و یەکدوو کەسی تر بنیاتنرا، بەچوونەدەرەوەیم، پایەیەکی ڕووخا! نەهاتن لەسەر ئەو ڕووداوە کۆبوونەوەیەک بکەن! ئێستا خەڵکی لەدەور کۆبۆتەوە، لەخەم ڕەخساوە، بەهەڵنەسوورانی من بیگومان کاروان درێژەی دەبێت.

زۆرن ئەوانە کە تۆ کاری لەگەڵ دەکەیت بەجۆرێک سەیرت دەکات وا دەزانێت نانی ئەو دەخۆیت، بە پلەدوو حسابت بۆ دەکات، ئیتر نازانێ هێزو و توانات چەندە و چەند نییە، کە دوور دەکەویتەوە بۆی دەردەکەوێت زەرەری کردووە! بۆیە سەرابە لەگەڵ حەریفی خۆت کار نەکەیت..
برادەرێک، لەمەوبەر پەیوەندیمان لەڕێگای تەلەفوونەوە هەبوو. لەشاریکی ترەوە هاتبوو، ئێوارەکەی لەشوێنیکی گشتی لەگەڵ هاوشارییەکی تردا بەیەکگەیشتین..هەموو قسەوباسەکانمان لەسەر دەست لەکارکێشانەوەم لەهەڵسووڕاوی نێو بزووتنەوەی گۆڕاندا بوو، ئێ بەڵکوو پەشیمان ببمەوە لەو کارە.

سەرئەنجام نەیانتوانی ئیقناعم بکەن. پێم لەسەر ئەوە داگرت کە بەجۆریکی تر درێژە بەکارکردن لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان دەدەم، لەبەر ئەوەی لەم قۆناغەدا بێجگە لەو ئەلتەرناتیڤی تر نییە، گۆڕان، بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانییە، بۆ ئەوە هاتۆتە مەیدان تا سیستەمی فەرمانڕەوای و کارگێڕی بەئاڕاستەیەکی باش و مۆدێرندا ببات، بۆیە جێی سڵەمینەوە نییە کارکردن لەگەڵدا و قابیلی پشتیوانی لێ کردنە..


دیارە هەر دوێنێ شەو لەشاری هێلسنکی برادەرێکی تر بەپیشە پارێزەر، تەکلیفێکی لەو جۆرەی لێکردم. هەر دوێنێ شەو کەسێک لەهۆڵنداوە و هەڵسووڕاوێکی دیاری بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ هەمان مەبەست زەنگی بۆ لێدام
.

هناك 6 تعليقات:

  1. Kamal Chomani‎
    لەمەودوا بە ڕێگای تایبەتی خۆم وەک چۆن دەیەها ساڵە کردوومە، درێژە بە گۆڕان دەدەم.
    Kak 'Ebas, rohiyeti gorran le naxitda namiret, ewesh bo eme zor lewe girngtre ke lem tim yan ew tii gorran bin...
    diwa qise zor serinci rakeshamm, be diwa qiset zor asudem.......
    serkewtu bit inshalla......
    ----------------

    Harem Karem
    سڵاو هاوڕێی ئازیز
    نامەکەتم خوێندەوه ئەگەر لەرا ستی بدوێم کەمێک نیگەران بووم بەو هەواڵه، بەڵام دڵنیاشم لەوەی که بەڕێزتان پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزتان هەیه و پاراستنی گرنگه، ڕوباری خزمەتی بەرێزتان بەگەل و نیشتیمان دەمێکه زیندوە، و دڵنیاشم لێرەدا کۆتای نایەت، کوردی رەسەنی خۆت ئاسا هەمیشه گۆڕان لەخۆیدا ئەکات و پاشان ڕەنگدانەوەی بۆ کەسانی چواردەور ئەبێت جا ئەگەر لەڕێگای قەوارەیەکی ڕامیارییەوه بێت یان سەربەخۆ گرنگ نییه، بەس گرنگ ئەوەیه به سەربەرزانه و ڕاشکاوانه بەپرۆسەکەیا تێپەڕ ئەبێت، درێژه بەخەبات ئەدات، بەگژ گەندەڵیدا ئەچێت.
    ئومێدەوارم هەرسەرکەوت و بیت

    ------------
    Gashbir Ahmed

    ‎slawo.
    dastlakar kishanawakatm xwendawa,, zor nigaran bom badaxawa,,, hiwadaram ka bryarakat ,, asoday badoda bet,, etr ama zhyana toshy hamo jore karek w bryarek abet,, ballam 3 chamki zor gring haya ka mrov kare lasar bkat
    1. hawldan
    2. mlmlani
    3. kolnadan....

    mn wako xom hata esta bryaram lasar hich 7zb w grob bzotnawayaki kurdy nayawa,, halbata nak har xom balko hamo xezanakam. etr hokarish zoran,, amay ka to bast krdwa dlopeka...

    lagal rezda

    hiway sarkawtnt bo daxwazm.

    gashbir‎

    ردحذف
  2. Bahez Husain‎‎

    دەپرسم دەنگوسەدای وازهێنانم لە گۆڕان، چی بوو لای برادەران؟ ئەوانەی دەمانناسن ؟

    باش بوو.. هەر ئەوەشتان لێچاوەڕێ دەكرا
    تۆ كەسێكى گێل نيت، دواى شتيێك بكەويت و
    كەسيش ڕاتوەرنەگرێت و بتكەن بەپەيژه گۆڕانيان لەپرۆژەيەكى ميلليەوه كرد بەدەستكەوت و ناوبانگى شەخسى...

    ردحذف
  3. Salih Bechar

    بەر لە هەر شتێک سەرسامی راستگۆیی و ئازایەتیتم..ئەگەر هەر یەکێکمان رووپامایی (مجاملە) لەگەڵ خۆمان و خەڵکیدا نەکەین دەبێت ئازایانە دیدو بۆچوونەکانمان دەرببڕین..من هەمیشە سارتەر واتەنی هەر پێموایە: مرۆڤ بەرلەوەی هەر شتێک بێت، هەڵوێستە..

    AbasShiwan
    عەباس: من بەو برادەرانەم دەووت ئەم بزووتنەوەیە بەئازایانە هاتە کایەوە، دەبێت ئازا و ڕاستگۆ بین لەبەرانبەر خۆمان و دەرەوەدا.. بەڵام ئەوانە نەئازان نەڕاستگۆ..!

    Salih Bechar
    ... زۆر دۆگمایانە کاردەکەن زۆرتر کار لەسەر غسل دماغی خەڵکی دەکەن.. دەنا زەمینە زۆر لەبار و گونجاوە بۆ کارکردن دژ بەناعەدالەتی و گەندەڵی و ...هتد

    ردحذف
  4. kak abas balam bradan glay awayan la to habu gwaya to wtwta :Mn la %40 gorranm

    بۆ عەیبە؟! من نەدرۆ لەگەڵ خۆمدا دەکەم نەدرۆ لەگەڵ کەسدا
    ئەوانە گوناحن
    سەربە، کارکردن لەگەڵ ئەو نەفەرانەدا...

    ردحذف
  5. ئەو بزووتنەوەیە بەکار و هەڵسووڕانی بێوچانی من و یەکدوو کەسی تر دامەزرا ئێستا خەڵکی لەدەور کۆبۆتەوە لەخەم ڕەخساوە بەهەڵنەسوورانی من کاروان درێژەی دەبێت, پشتیوانایانم... بە گۆڕان دەمێنمەوە چوونکە لەم قۆناغەدا ئەلتەرناتیڤی تر نییە...زۆرن ئەوانە کە تۆ کاری لەگەڵ دەکەیت بەجۆرێک سەیرت دەکات وا دەزانێت نانی ئەو دەخۆیت، بە پلەدوو حسابت بۆ دەکات، ئیتر نازانێ هێزو و توانای چەندە و چەند نییە، بۆیە سەرابە لەگەڵ حەریفی خۆت کار نەکەیت..

    ردحذف
  6. کاک عه‌باسی به‌ڕێز سڵاو

    ئه‌م میلله‌ته‌ به‌شخوراوه‌ درێغی نه‌کردوه‌. به‌داخه‌وه‌ سه‌رکرده‌کانی زۆر بێ وه‌فان. ئێستا گه‌ل پیویستی به‌ توانای هه‌مو که‌س و تێکۆشه‌ره‌ نوزه‌ درێژه‌کانی هه‌یه‌ تا له‌م میحنه‌ته‌ی ده‌ربهێنن. راسته‌ بزوتنه‌وه‌که‌ بوه‌ به‌ هێزێکی حساب بۆ کراو، به‌ڵام که‌سی باشی لێ زیاد نیه‌

    له‌گه‌ڵ ریزی برات، مه‌حمود
    2009.10.18
    ------------------
    Berez kak Ebas SHIWAN silaw,

    Peyam u istiqaleketim xiwendewe. Pem naxoshbu awa meidan chol bikeit. To piaweki be 7ewsele w nuzedirej buit, bochi gyane awa asan ekisheitewe? Hiwadarim herdulatan bitwanin leyek tebigen. Gewreyi em bizutinewe lewedaye ke cemaweri-ye w le qalibi aidolociayeki diarikiraw nadiret. Hiwadarim weku caran nuzet direjkeit w be betema7i xot direje be tekoshan bideit.

    He-chend chend chalakwaneki Gorran le Finland enasim, ewanish gencin, hiwadarim ewei be ezmun repishander w hawkaryan bimeninewe.

    Hemuman Gorranin, Yeketi bo Yeketiyekan. Kati ewehatuwe herdula xeriki mali xomanbin.

    Xoshitan, Mehmud Reza Emin
    2009.10.18
    ---------------
    Kak Abas Slawt ley bet,

    Barezm min esta namakatem xoindawa zorm pey naxosha la bzavy GORRAN da mrov waz bhinit. Esta kat dranga wa min bayani achem bo shary Uppsala korykmim haya hawl adam la katekda bam zoana qsat lagal bkam.

    hiwai xoshi o sarkawtent bo daxwazm
    Brat
    Bahzad
    2009.10.18
    -----------------
    kak abas barezyt slaw mn tenagashtm law payamay to nusywta bo dast lakar keshanaway goran ba nesbat bareztawa, sarata pem naxosha barezekiy wak to dast lakar akeshytawa xaliy duham mn abynm abas shwany nusyn anuset natnasem ba nusynakant atnasem boiya mn hast akam to piawekiy nafas derejiyt charasarish bo hamu niygaranyak haya hiwadarm betwanyn lagal barezt charasary bekaynu hamulayak betwanyn bayakawa geftugo bekan barezytu ba paiywandyman habet,
    wrya
    canada.

    2009.10.19

    ردحذف