ته‌ره‌ته‌ی 6، ته‌قله‌ به‌که‌ناڵه‌کانی هه‌رێم لێده‌دات!

Şeytan Di Naverokê De Veşartîy،ناوی سریالێکی ته‌له‌فیزیۆنی تورکییه‌، ‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 15ی2ی 2009 لهته‌رهته‌ی شه‌ش هه‌لقه‌یه‌کی پیشاندرا. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، دبلاجکردنه‌که‌ی بوو، وات هه‌ست نه‌ده‌کرد، پاڵه‌وانه‌کان به‌زمانی تورکی قسان ده‌که‌ن، بزووتنه‌وه‌ و له‌ره‌ی لێوه‌کان زۆر باش له‌گه‌ڵ وشه‌ و ده‌نگه‌کاندا ده‌هاته‌وه‌. ئیتر ئه‌و کاره‌ جوانه‌ یان ئه‌وه‌تا زۆرهونه‌رییانه‌ ئه‌نجام دراوه‌، یان ئه‌وه‌تا فۆنه‌تیک و گۆکردنی پیت و وشه‌کانی هه‌ردوو زمانی کوردی و تورکی زۆر لێک نزیکن و بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رده‌چێت؟
له‌ڕاستیشدا گه‌ر زیاتر به‌ده‌ر له‌هزری ڕه‌گه‌زپه‌رستی بڕوانیین، هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌کۆنه‌وه‌ دراوسێ بووین
، وشه‌ی ئه‌وان و ئێمه‌ به‌یه‌کتر تێکه‌ڵ یان هاوواتان بوون.

که‌ناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانیش به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بییه‌کان ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێک ده‌بێت، سه‌ریان کردۆته‌ سه‌ر سریاله‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانی تورکیا، کوردی هه‌رێمیش له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌و که‌ناڵانه‌دان، بۆیه‌ له‌زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ بینه‌ری سریاله‌کانن!

به‌داخه‌وه‌ له‌نێو ئه‌و ده‌ پانزه‌ که‌ناڵه‌ کوردیانه‌دا، ته‌نها
زاگرۆز تیڤی هه‌رچه‌نده‌ حیزبییه‌، به‌ڵام ده‌یه‌وێت وه‌ک که‌ناڵێکی ته‌رفیهی خۆ پیشان بدات، به‌س فریا ناکه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌. نه‌ک ئه‌و که‌ناڵه‌ زۆری تریان، زیاتر ڕوویان له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌یه‌ و هاتوون سریاله‌ ئه‌ورووپیه‌کامان بۆ دۆبلاج ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا سریاله‌ تورکی و فارسی و عیبری و هندییه‌کان فه‌رامۆش ده‌کرێن، به‌مه‌رجێک وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌ره‌ته‌ی شه‌ش کردوویه‌تی، و ئه‌و زنجیره‌یه‌یان دۆبلاجکردووه‌، به‌حاڵ هه‌ست ده‌که‌یت له‌ زمانی تورکییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. حسابی نزیکایه‌تی زمان ناکه‌ن، کامه‌یان گه‌ر وه‌ربگێررێت، کوردی تر ده‌رده‌چێت؟
به‌وه‌یش جه‌ماوه‌ری هه‌رێم ناچار ده‌که‌ن ڕوو بکه‌نه‌ که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌کان، زمانی عه‌ره‌بیش له‌چاو ئه‌و زمانانه‌دا هه‌رچه‌نده‌ دراوسێ و هاو ئاینمانن، به‌ڵام له‌باری زمانه‌وه‌ نزیک نین لێمانه‌وه‌.

با ئه‌و ڕه‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌ تا سه‌ر نه‌بێت، ئه‌م چه‌ند دێڕه‌، ببێته‌ بانگه‌وازێک بۆ تیڤییه‌‌ کوردییه‌کان؛ به‌خاتری دوورخستنه‌وه‌ی بینه‌ر له‌که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌کان،‌ پێویست به‌لالێکردنه‌وه‌، له‌سریاله‌ تورکی و فارسی، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بییه‌کان ده‌کات، دۆبلاجکردنیان بۆ سه‌رزمانی کوردی.
تۆ بڵێی ئه‌وه‌ چاره‌ی کۆتایی بێت؟ بێگومان نه‌خێر، ده‌زانن بۆ؟ چوونکه‌، کورد هێشتا که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌هلی ته‌رفیهی و بازرگانی نییه‌!!
2009.2.16
----------
بۆ بینینی که‌ناڵی ته‌ره‌ته‌ی شه‌ش کلیکی ئه‌م
به‌سته‌ره‌‌ بکه‌

بۆ یه‌که‌مجار له‌ماڵپه‌ڕی چرا تیڤی دا بڵاوکرایه‌وه
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار:
written by Rashid Salawati, February 17, 2009
سڵاو کاکی نووسه‌ر ، سه‌یرێکی که‌ناڵه‌که‌م کرد و ماوه‌یه‌کی باشیش چاوم لێیگرت، به‌ڵام بڕوات هه‌بێت خراپترین که‌ناڵی کوردی خۆما له‌م که‌ناڵه‌ باشتره‌. ئه‌م که‌ناڵه‌ هیچ کاتێک بینه‌ری کوردی تێر ناکات. له‌وانه‌یه‌ باش بن له‌ دۆبلاژکردن به‌ڵام ئه‌مه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ ببێته‌ که‌ناڵێک ته‌قڵه‌ به‌ که‌ناڵه‌کانی تر لێبدات، تۆ سه‌یری کاره‌کان به‌ گشتی بکه‌ نه‌ک زنجیره‌یه‌ک.

written by به رهه م , February 17, 2009
وه ڵا بابه ڕیکلامی باش ئه که ن بۆ ته ره ته جاش
وه‌ڵامی من:
بۆ به‌ڕێزه‌ ڕه‌شید سڵاواتی
هه‌رچۆنێک بڕوانیین له‌بواری ته‌کنیکی و هونه‌رییه‌وه‌، تورکیا پێشکه‌وتوو تره،‌ نه‌ک له‌هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکوو له‌زۆر له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌. خۆشبه‌ختانه‌ به‌شێکی زۆری هاوره‌گه‌زه‌کانمان له‌نێو ئه‌و وڵاته،‌ له‌و بواره‌دا هه‌روه‌ک نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست پێشکه‌وتوون. تۆ بڕوانه‌ که‌ناڵه‌ کوردییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا چه‌ند پێشکه‌وتوون، له‌ڕاپرسییه‌کاندا براوه‌ن. هه‌رێمی کوردستان، له‌و بواره‌دا تازه‌کوره‌یه‌، ناتوانێت شانبدات له‌شانی ئه‌وان.

له‌باره‌ی دوبلاجه‌وه‌، به‌پله‌ی یه‌که‌م هونه‌ر و ته‌کنیک نییه‌، زمانی هه‌ردوو لایه‌‌ که‌ لێکچوونێک و نزیکایه‌تییه‌ک له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، زۆر وشه‌ به‌یه‌ک واتا له‌هه‌ردوو زمانه‌که‌دا هه‌یه‌. ئه‌مه‌ وێرای ته‌کنیکی مۆدێرن بۆ دۆبلاجکردن که‌له‌لای ئه‌وان فه‌راهه‌مه‌. گه‌ر تیڤییه‌کانی هه‌رێم سریالێک دۆبلاج بکه‌ن کارێکی جوان ده‌بێت و کوردییانه‌ تر ده‌رده‌چێت.


بۆ به‌ڕێز به‌رهه‌م
گوزارشت کردن به‌زمانی ئاخاوتنی نێو باژێر، خزمه‌ت به‌کێشه‌که‌ ناکات، ده‌بێت ژیرانه‌تر بۆ ته‌ره‌ته‌ی شه‌ش بڕوانیین. کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێک به‌زمانی کوردی وه‌ک هه‌ر دیارده‌ و شتیکی دی لایه‌نی باش و خراپی هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین به‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و تیکۆشان و فشاری کوردانی باکوور و ئه‌ورووپایه‌، که‌واته‌ له‌م قۆناغه‌دا هه‌نگاوێکه‌ به‌ره‌و باشی، ده‌بێت داخوازی زیاتر به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا بسه‌پێنرێت. ئه‌وه‌ی دژ به‌و هه‌نگاوه‌ کار بکات، ته‌سک بینه‌! 2009.2.18

HIWA MORADI

بۆ كاك عه باس شوان

به خوێندنه وه ی تێبینیه كه تان هه ستم به وه كرد كه ئێوه ده بێ تورك بن و نووسراوه كه شتان له زمانی توركییه وه كراوه به كوردی!! كه سێك ده توانێ ئاوا سووك و هاسان لێكدانه وه ی هه بێ له سه ر زمان و كولتور و كێشه ی نه ته وه یه ك كه هیچ به ڕووحی ئه و نه ته وه یه ئاشنا نه بێت!! كازم ساهیر،ئیبراهیم تاتڵیسێس،موعین ئیسفه هانی چه نده به ڕووحی مامه سێوه و كاوێس ئاغا و هۆره ی هه ورامی ئاشنان،فه رماییشته كانی ئێوه ش هه ر ئه وه نده ئاشنای كێشه و گرفتی سیاسی،كۆمه ڵایه تی،نه ته وه یی،ده روونی نه ته وه ی به شخوراوی كورده!؟ كوردێك كه هێشتا كێشه ی ناسنامه ی هه یه وخاوه ن كیان و ئۆتۆریته ی سیاسی خۆی نیه و ده بێ به ناسنامه ی ئێرانی،توركی،عه ره بی خۆی پێناسه بكا،ووڵاته كه ی خابوور و داگیركراوه،سه دان ساڵه له ژێر زوڵم و سته می نه ته وایه تیدا ده تڵێته وه و به ره ورووی هه ر جۆره ڕه فتار و كرده وه ی نامرۆڤانه ی وه ك جینۆساید،ئاسیمیلاسیۆن، به گشتی كوردقڕران كراوه ته وه،به ڵام كۆڵی نه داوه و له پێناو پاراستنی كه ڕامه تی نه ته وایه تی و ووڵاته كه ی گیانی به خشیوه و ده به خشێ،تۆ بڵێی هێنده نائاگا و نه زان بێ به پڕۆپاگه نده ی ئێوه مانان هه ڵخه ڵه تێ و تێنه گا و دڵی به دۆبڵاژی شه ری ده روونی نه یاران خۆش بكات و بكه وێته ناو میكانیزمی جاشایه تی ت.ر.ت شاش و كه ناڵی سه حه ره وه،ئێوه هێشتا جیاوازی زمانی كوردی له گه ڵ زمانێك كه ته نها خاوه ن 500 ووشه ی توركییه و ئه ویتری لێره و له وێ دزراوه نازانن!! له بێ خه به ران كه شكه ك سه ڵاوات

کوردایه‌تی مه‌به‌خشه‌وه‌!

هیوا مورادی، توندڕه‌و، که‌ باش شته‌کان نابینێت! کوردایه‌تیش ڕێژه‌ییه‌، ناکرێت تۆ له‌من یان له‌فڵانی تر کورد تر بیت! ئاخر ئه‌و هه‌ڵوێست فرۆشییه‌ له‌پای چی؟ یان من به‌چیدا بزانم تۆ له‌من کورد تری؟

جاریکی تر ئه‌و بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌، ئه‌وسا ده‌زانی من تورکم یان کورد؟

باسی کورد بوون یان نه‌بوون ناکه‌م، باس له‌کارێکی ته‌کنیکی ده‌که‌م و پێشنیارم خستۆته‌ به‌ر چاو، بۆ چاره‌ی ئاریشه‌یه‌ک که‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن؛ ئه‌ویش دۆبلاجکردنی سریاله‌ تورکییه‌کانه‌ که‌ له‌ده‌م (زمانی عه‌ره‌بی) بێگانه‌وه‌ ده‌گات بینه‌ری کوردی باشوور،‌ ئه‌وه‌یش جۆرێکه‌ له‌داگیرکردنی یان هه‌ژموونی زیاتری که‌لتووری بێگانه‌ به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب، به‌سه‌رماندا، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی من بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌، ئیتر بۆ بێگانه‌ په‌رستی بێت‌!؟

خۆش و ترشمان بوێت زمانی فارسی و تورکی نزیک تره‌ لێمانه‌وه‌ وه‌ک له‌زمانی عه‌ره‌بی.

دوای ئه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی له‌باشووری کوردستان به‌هه‌موو که‌موکوڕییه‌کییه‌وه‌ یان کوردی باشوور به‌گشتی، به‌ئاگان و یاریکه‌ری نێو گۆڕه‌پانه‌که‌ی ناوچه‌که‌ی خۆیانن، به‌بێ ڕازی بوونی ئه‌وان کاره‌کان ناچێته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵکوو کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کوردستانه‌کانی تریش په‌یدا کردووه‌‌، حکومه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستان حسابیان بۆ ده‌که‌ن و خه‌ریکن به‌ته‌واوی مل ده‌ده‌ن به‌و ڕه‌وشه‌ی له‌باشووردا هه‌یه‌ و دانی پێدا ده‌نێن. ئه‌مه‌یش جیاوازی چاره‌نووسی هه‌ر پارچه‌یه‌ک به‌جیا ده‌ستنیشان ده‌کات، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ کوردستان به‌گه‌وره‌یی و یه‌ک پارچه‌یی ببینین. 2009.2.24

HIWA MORADI

بۆ كاك عباس شوانـی شلڕه و

كاكه گیان بۆ له خۆتانه وه گوولله به تاریكی وه ده نێن،من نازی كوردایه تیم نه ك به تۆ به كه س نه به خشیوه و نابه خشم،ئێوه خۆتان بۆ شاردنه وه ی ڕووی ڕاستی كێشه كان وه دوای كڵاوی بابردوو كه وتوون! به مه به ستی تایبه ت و بۆ چه واشه كاری ئێمه مانان به توندڕه و مه حكووم ده كه ن!! به پێچه وانه وه من ده ڵێم ئێوه له كونی ده رزییه وه چاو له دنیا ده كه ن،ئێمه توندڕه و نین،ئێوه خۆتان بێ تام شل ڕه ون كه به دوعاكانی فتح ڵڵا گوله ن و ئه ردۆغان ده ڵێن ‌ئامین!! من له و باوه ڕه دام ئه گه ر ئێوه له هه ڵوێسته جوامێرانه كه ی به رێز سه رۆكی ده ته په له په رله مانی توركیا دا له سه ر زمانی كوردی و چه وت و چه وێڵی سیاسه تی ئه ردۆغان و ت.ر.ت شاش وانه و ده رستان وه رنه گرتبێ ئه وه ناچارم جارێكیتر بڵێم له بێ خه به ران كه شكه ك سه ڵاوات!!

ئه‌وه‌ی تۆ، ژیری و دانایی نییه‌!

ئاخر خوات بێ! فه‌تحوڵاییه‌کان و ئۆردوگان چ په‌یوه‌ندییه‌‌کی به‌م کێشه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌؟ دوای ئه‌وه‌ بۆ وردتر ناڕوانیت؟ بۆ ڕاستی ته‌نها له‌لای هێزی ئۆپۆزسیۆنه‌‌؟ ڕاستی له‌لای هه‌موو هه‌یه‌، ئیتر به‌پله‌ی جۆراوجۆر.

دوای ئه‌و هه‌موو ئینکارییه‌، ده‌وڵه‌تی تورکان هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، دیاره‌ له‌ژێر فشاردا، که‌ناڵێکی کوردی بکاته‌وه‌ و له‌زانکۆکاندا به‌شی زمانی کوردی بکرێته‌وه‌. هه‌نگاوێکی فره‌ بچووکه‌، به‌ئاشکرا نابێت ئافه‌رین بکرێت، به‌ڵام کارێکی خراپ نییه‌ و له‌له‌شکرکێشی و زیندانی کردنی کوردان باشتره‌.

دژ وه‌ستانه‌وه‌ی هه‌نگاوێکی له‌و جۆره‌، ئیتر به‌هه‌ر بیانویه‌که‌وه‌ بێت، هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌وشی توندی به‌ر له‌و هه‌نگاوانه‌، که‌ نه‌خوازراو و دیکتاتۆرییه‌، پیرۆز ده‌کات. هاوکات پارادۆکسێک - ئیزدواجییه‌تی ئۆپۆزسیۆن ده‌گه‌یه‌نێت!

ڕابه‌رایه‌تی سیاسی کوردی تورکیا چی گه‌ره‌که؟ هه‌رکاتێک هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌و داموده‌زگایانه‌ قابیله‌ تێکبده‌ن؟ به‌هی خۆی نه‌زانێت؟ بێگومان نه‌خێر. به‌ڵکوو سه‌رکردایه‌تی ژیر داموده‌زگاکانی سه‌رده‌می کۆن په‌ره‌پێده‌دات. ناهێڵێت ده‌ستی تێکده‌رانی بگاتێ و پارێزگارییان لێده‌کات، چوونکه‌ ئه‌وه‌ ماڵی میلله‌ته‌.

ده‌بێت سیاسه‌تمه‌داری کوردی وه‌ک ئه‌حمه‌د تورکی سه‌رۆکی ده‌ ته‌ په‌ گیانی موفاجه‌ئه‌ دروستکردنی تێدا بێت، ده‌سه‌ڵات سه‌رسام بکات، کارێک ئه‌و مرۆڤه‌ کردی، ئه‌رکی هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێکی ژیر و دانایه‌.2009.2.26

هیوا مورادی

بۆ به‌ڕێز عباس شوان

باشه که‌سی خاری به‌س پێم برێ هه که(ت.ر.ت شه‌ش) پارته سه‌ر به‌گڵۆپه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و ته‌ریقه‌چییه‌کانی فتح ڵڵا گوله‌ن دایاننه مه زراندییه کێ دایمه زراندییه!‌؟ زۆر سه یره ئێوه نووسیوتانه(دوای ئه و هه موو ئینکارییه،ده وڵه تی تورکان هاتۆته سه ر ئه وه ی،دیاره له ژێر فشاردا،که ناڵێکی کوردی بکاته وه...!!) ده وڵه تی تورک نا به ڵکوو حکوومه تی ئاکه په ئه م شووتیه ی بۆ نه خۆشه کان به دیاری هێناوه!! ده وڵه ت شتێکه و حکوومه‌ت شتێکیتر، ئێستاش له ده ستوور و یاسای تورکیه کوردبوون و کوردی ووتن حه ڕامه و سزای یاسایی له سه ره!! ئێستاش له مه حکه مه کانی تورکیه دا به سه دان بنه ماڵه ته نها به هۆی ئه وه یکه ناوی کوردیان له سه ر مناڵه کانیان ناوه دادگایی ده کرێن!!بۆ پێتان وایه ده وڵه ت و حکوومه ته که ی ئاکه په وازیان له له شکه رکێشی و زیندانی کردنی کوردان هێناوه!‌‌‌‌! هه ر له و ڕۆژه وه که ت.ر.ت شاش کراوه ته وه تا ئێستا به ده یان مناڵی 11 تا 16 ساڵانی حوکمی 20 تا 23 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه ته وه!‌!! ژن و منداڵی کورد له کۆڵانه کاندا رۆژانه به ره وڕووی توند و تیژترین کرده وه ی نامرۆڤانه ده بنه وه و ته نانه ت ده کوژرێن و قۆڵ و پیلیان ده ردێنن!! ڕۆژانه به رده وام بناره کانی قه ندیل بۆمباران ده کرێن و شه هید و برینداری لێده بێته وه!! ئه مانه و ده یان و سه دان تاوانی به دزی و ئاشکرا له دژی کوردان به ئه مر و فه رمانی دامه زرێنه ری ت.ر.ت شاش رجب طیب اردوغان به ڕێوه ده بردرێن!! باشه ئێوه هه موو ئه و تاوانانه پشتگوێده خه ن و وه ک نه باتان پێداهاتبێ و نه باران، به شان و باڵی ئه و که ناڵه ژه گراوییه دا هه‌ڵاده ڵێن و به شانازیه وه باسی ته کنیک و دۆبڵاژ ده که ن!! له بێخه به ران که شکه ک سه‌ڵاوات.

تێکه‌ڵکردن!

دیاره‌ تێکه‌ڵکردنێک هه‌یه‌، به‌وه‌ی باس له‌شتێکی موشه‌خه‌س ده‌کرێت، که‌چی ده‌برێن بۆ لق و پۆپی شتیکی تر که‌ له‌بازنه‌ی یه‌ک کێشه‌ی سه‌ره‌کی ده‌سووڕێته‌وه‌!

باشه‌،‌ گریما.ن سه‌رچیغ چووین و په‌یڤه‌کانی ئێوه‌ دروسته‌ وه‌ک کتێبی قورئانی عه‌ره‌بان وایه‌، ئه‌ی بۆ هێژا دکتۆر فایه‌ق گوڵپی کۆنه‌ سه‌رۆکی پار.تی چاره‌سه‌ر.... لایه‌نگری ئه‌و ره‌وته‌ی جه‌نابته‌، به‌ئاشکرا وه‌ک لقی کوردستانی باشووری پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراوه‌، له‌چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت: که‌ناڵى TRT6 تێکۆشانى کورده‌، نه‌ک به‌خششى ئه‌ردۆگان! ده‌ڵێی چی؟ قابیله‌ ئه‌ویش به‌هه‌ڵه‌دا چووبێت؟!

وایه‌ منیش لایه‌نگری له‌و بۆچوونه‌ ده‌که‌م و ژماره‌یه‌ک له‌نوخبه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی باکووریش ئه‌وانه‌ی قه‌ندیل نا، له‌و بڕوایه‌دان؛
ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت کێشه‌کانی زمان و ... به‌ده‌ستووری بکرێت و ده‌ستووری تورکیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد به‌پله‌ی یه‌که‌م هه‌موار بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر فڵان و فیسار که‌سی سیاسی و هاوڵاتی له‌شوێنه‌ گشتی و داموده‌زگا حکومییه‌کان به‌زمانی دایک په‌یڤین، ڕووبه‌ڕووی دادگا و زیندانی نه‌کرێنه‌وه‌. گۆڕینی هزری ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت کاری شه‌وڕۆژی گه‌ره‌که‌، وا به‌ئاسانی خۆی نادا به‌ده‌سته‌وه‌.
تکایه‌ بڕوانه‌ ئه‌م به‌سته‌ره‌ بۆ بینینی تێکستی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی دکتۆر فایه‌ق گوڵپی 2009.2.26

هیوا مورادی

کاک عباس"ی به ڕێز

من له هه وه ڵه وه ده مزانی ده ردی ئێوه ته کنیک و دۆبلاژ نییه!!کێشه ی ئێوه هه زم نه کردنی خه باتی شاخ و براده رانی قه ندیل"ـه،ئیتر بۆ ئاوا لابه لا ده که ونه ناو باسێک که دوواتر چه ندی ده خۆنووسێن بۆتان کۆ نه کرێته وه و وه ک خۆتا لێنه یه ته وه!!

من به ناوی خۆم و له ڕوانگه ی خۆمه وه وه ڵامی به ڕێزتانم داوه ته وه و کوردی ڕۆژهه ڵاتم و ئه ندامی په چه ده که"ش نیم،پێویست ناکات هه ڵه ی خۆتان به له قاودانی هه ڵه ی که سانیتر بشارنه وه!!من به ڕێزه وه ده ڕوانمه بیر و بۆچوونی جیاواز به مه رجێک که ڕوون وئاشکه را بێت!بێ فرت و فێڵ بێت!ناکرێ مه به ست ده ریا بێ و شه ڕ به جۆگه له بفرۆشین!باسه که مان له سه ر ت.ر.ت شاش"ـه و بۆچوونه کانمان جیاوازن زۆر سرووشتیه یا وێکهه ڵدێین یان پێکهه ڵدێین له مه زیاتر نییه،خۆ خوای نه کرده ملده ملی یه کتر نانێین،ئێوه ش ده زانن هه موو شتێک یان ڕه ش یان سپی نییه،ڕه نگیتریش هه ن!من به ش به حاڵی خۆم لێره دا لێیده بڕمه وه و چیڕه ی باسه که له وه درێژتر ناکه م و مافی وه ڵامدانه وه ی ئێوه ش ده پارێزم وله و باوه ڕه دام که له ئایینده یه کی زۆر نێزیکدا ئه وه ی له بن به ڕه دایه،دێته وه سه ر به ڕه و ڕووی ڕاستی ت.ر.ت شاش بۆ ئێوه ش ده رده که وێ،له گه ڵ داوای لێبووردن ئه گه ر ئێوه م ڕه نجاندبێ.

سوپاسی زۆر بۆ ئێوه‌یش، له‌دواوه‌ڵامدا تێگه‌یشتووی من کۆتاییم په‌م دایلۆگه‌ هێناوه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ جه‌ند شتێکمان ده‌ربڕی. بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی دی....
_________
ئه‌وم دایلۆگه‌ له‌ماڵپه‌ڕی ڕێنیێسانس نیوز دا بڵاوبۆته‌وه‌.
بەشێک لەم دایلۆگە لەهەفتەنامەی ڕێبازی ئازادی دا بەفۆرماتی PDF بڵاوبۆتەوە.