ئمپراتۆرییەتی باهدینان، زیندوو دەکرێتەوە!

کەناڵی ڤین؛یش لەسەر ستایلی کۆرەک و ئیم سی یە، موسیکالییە. کێماسییەک هەیبێت وەک کوردستان تیڤی بۆتە بلنگۆی باهدینییەکان و شێوەزارەکەیان، زۆر ناوچەگەری پێوە دیارە!!!
ئەو دەربڕینەی سەرەوە وەک کۆمێنتێک خستمە ڕوو، کەسێک بەناوی گۆڤەندەوە لێم ڕاستبووە، ئیتر ناچار بۆ وەڵامدانەوەی ئەم تێکستەی خوارەوە، هاتەبوون:

تۆزکردنە چاوەوە، دادی کەس نادات، ئەوە بەتەنها دیدی من نییە، زۆر جار لێرە و لەوێ باسکراوە و دەکرێت. لەهەرێمی کوردستان زمانی زووربەی دانیشتوانی شێوەزاری سۆرانییە، زیاتر لە سەد ساڵە خزمەتدەکرێت و زمانی دەوڵەت و فەرمانگەکان بووە و دەبێت، شوبهە ستاندارە.
هاوڕەگەزەکانی باهدینان، هێندەی دژایەتی شێوەزاری سۆرانی دەکەن نیو هێندە دژی زمانی تر نیین. هەموو بیرمانە لەسەردەمی گۆڕبەگۆڕدا، لەبری شیوەزاری سۆرانی، زمانی عەرەبی بۆ خوێندن لەقوتابخانەکاندا هەڵبێژارد! هەر بۆیە نەوەی کۆنی ئەو دەڤەرە عەرەبییەکەیان باش و بەهێزە!

ئێستاش بەتۆپزی خۆیان جیا کردۆتەوە، بوونەتە سەرباشقە، بۆ هەڵگەڕانەوە و کودەتا، هەر ئەوە ماوە دەوڵەتی باهدینی لەنێو هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنن، کەچی کوردایەتی بەنرخی هەرزان دەفرۆشن!!!

لەهەرێمی کوردستاندا ئەو شێوەزارانە زمانی ماڵەوەن نەک هی فەرمی، هیچ هێزێک و کەسیش ناتوانی ڕێیان لێبگرێت کە بەکام شێوەزار دەپەیڤن، بۆیە هەر کەسێک و گروپێک بیەوێت گوێی لێبگیرێت و کاڵای هونەری و... کانی باش لەبازاڕێکی بەرفراواندا بڵاوبێتەوە و ساغ بکاتەوە، ژیرانەتر دەبێت شێوەزاری سۆرانی هەڵبژێرێت. سەیری گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کوردی کوردستانی باکوور بکەن، لەبەر ئەوەی زمانی کوردی یاساغە، بزانن کە سێدێکانیان دەردەکەن بەچ زمانێکە؟ لەناچاریدا و بۆ ئەوەی زۆرترین فرۆشی هەبێت، گۆرانی بەتورکی دەڵێن، هەرچەندە نموونەیەکی زۆر گونجاو نییە، بەڵام بۆ بیرهێنانەوە خراپ نییە. شێوەزاری باهدینی وەک زۆری شێوەزاری تر لەهەرێمی کوردستان دواڕۆژی نییە. ئەوە بەدەست کەس نییە، سروشتی هەرێمەکە وایە.

ئەوەی کە چل ملیۆن کورد هەیە، سی ملیۆنی بەکرمانجی دەپەیڤن! جۆرێک قەبارە پێدانی زیاد لەپێویستی پێوە دیارە، بەوتەی بەشێک لەخەڵکی سلەیمانی؛ فشەیە. ئەو ناسیۆنالیستەی ژمارەی کورد بەوەندە دەزانێت، ڕاست ناکات، خۆی دەخەڵەتێنێت، دەزانی بۆ؟ چوونکە کام سەرژمێر و کام داتا؟ بەهەزار حاڵ هەرێمی کوردستان خەمڵێنراوە بە ٤ تا ٥ ملیۆن. ئەوە قەوانێکی سواوە، ئەگەر چەند ناسیۆنالیستیکی کۆنی کورد ژمارەیەکی هەرەمەکی وایان داناوە، مانای ئەوە نییە من و تۆ و ئێمە و ئێوە یان هەر ناسیۆنالیستێکی تر کە لەچەرخی بیستویەکدا دەژین، بڕوای پێبهێنین، هەر بۆیە لەگەڵ لۆجیکدا نایەتەوە.
مرۆڤی ژیر نایەوێت فڵان شێوەزار بکات بەخاتری فڵانی تر، یان بانگەوازی لەناوبردنی بکات! ئەوەی گرنگە ئەوەیە؛ کورد بەگشتی تەنها لەسرودی نەتەوەیی و ئاڵادا هاوبەش و ستاندارن، باقی شتەکانی دی نا! زمانیش یەکێکە لەو کێشانە، لەهەرێم زمانی ستاندار شێوە سۆرانییەکەیە، ئەمە لەجیاتی ئەوەی بەهێز بکرێت بەوشە و دەستەواژەی شێوەزارەکانی تر، لەولاوە هزری ناوچەگەری بادینان و هەوڕامان و خوا دەزانێت چی تر سەرهەڵدەدات، بەهێز دەکرێت! ئەگەر ئەمە بەبیانوی سیستەمی دیموکراتییەوە بێت، بێگومان وەک زۆر شتی تر بەسەقەت وەردەگیرێت و پراتیک دەکرێت! هەنگاونان بەرەو شارستانییەت مانای خۆش بوون لەچەند شتی تایبەتی بەخاتر شتە گشتی و هاوبەشەکان، ئەوەش گرەوی سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونە!

ئەگەر بیانو ئەوە بێت، قسەکەرانی شێوەزاری کرمانجی، کەباهدینی لقێکێتی، لەشێوەزاری سۆرانی زۆرترە، ئەو بێگومان هەڵەیەکی گەورەیە، کوردەکانی تورکیا و سووریا، لەباهدینی ناگەن، ئەوانی سووریا بۆ تێگەیشتن لەهەواڵەکانی هەرێم ناچار سەیری هەواڵەکان بەزمانی عەرەبی دەکەن! چارەنووسی هەردوو شێوەزارە سەرەکییەکەی هەرێم پێکەوەیە، وازهێنان لەشەنو کەوی کوردستانی گەورە، بیانوی چاوەڕوانی یەکگرتنەوەی پارچەکان ئەوسا پێکهێنانی زمانێکی ستاندار بۆ هەموو، پەیڤێکی بێمانا زیاتر هیچی تر ناگەیەنێت. بۆیە با وەک مرۆڤە نوقم بووەکەی ناو دەریا نەکەین، دەست بۆ پوشیک دەبات تا نەخنکێت.
خۆ خەڵەتاندنی نەگەرەکە، لەهەرێم گەر یەکێ بیەوێت زانا و دانا دەرچێت، وێڵی دوای سەرچاوەکانی زانست و ئەدەب و ... بێت، ئەوا لەکتێبخانەی شێوەزاری سۆرانی دەستی دەکەوێت.

نموونەیەکی دی؛ خەڵکی هەرێم بۆ بەردەوام کۆنترۆڵی تەلەفیزیۆنەکانیان لەسەر کەناڵە عەرەبییەکانە؟ وەڵامێکی کورت؛ بەهۆی ئەوەی ئەوانی خۆمان وەڵامدەرەوەی باش نیین، چی لەدایلۆگی سیاسییەکان و ئەوانی تر بکەن، خەڵک بەداوی خۆشگوزەرانی و ڕیفاهەوەیە، بەسەربردنی کاتی خۆشە لەگەڵ کەناڵەکاندا. ئەمە گەر بەسەر ئەو کێشەیەی شێوەزارەکانی کوردی هەرێم بسەپێنین، ئەوا خەڵکی ناوچەی بادینان کە یەک لەسەر چواری دانیشتوان پێک دەهێنن، لەهەموو بوارەکاندا شێوەزاری سۆرانی کۆنترۆڵی کردووە، کەواتە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ببێتە شەریکی زۆربە، دەرگا لەسەرخۆداخستن، بەخۆ جیاکردنەوە، زیان لەخۆیان و کێشەی کورد و زمانەکە دەدرێت بەشێوەیەکی گشتی. ئەمە وێرای ئەوەی خەڵکە ژیرەکەی باهدینان لەگەڵ زووربەدا گاڤ دەهاویژێت، چوونکە لەلای شێوەزاری سۆرانی ئەوەی کەسێکی مەدەنی گەرەکییەتی، دەست دەکەوێت. ٢٠٠٩.٤.٢٧
--------
- : هەمان تێکست،بەناونیشانێک بۆیان داناوە! لەهەفتەنامەی ڕێبازی ئازادی؛دا
- : هەمان تێکست لەماڵپەڕی کوردستان پۆست؛دا
- : هەمان بابەت بەناونیشانێکی دی لەماڵپەڕی ئەمرۆ؛دا

- : بابەتی ئاماژە بۆکراو، کلیکی ئێرە بکە
- : پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی ئاسمانی ئیم سی

دژایەتی ماڵپەڕی سبەی ڕاگرن!

بەڕێزێک لەماڵپەڕی کوردستان پۆست؛دا بەناوی شارەزا لەبواری ئایتی، بەدواداچوونێکی بۆ هەواڵێکی من لەهەمان شوێندا بڵاوکردۆتەوە.
ئەو لەدەسپێکی نووسینەکەیدا ئاوا دەڵێت: (... ئەو هەواڵه بەدرۆدەخاتەوه که سایتی سبەی ڤیرۆساویه... ) گوایە خەڵکی هاندەدەم سەردانی ئەو ماڵپەڕە بکەن، بۆ ئەوەی زیانیان لێبدەم و بەوهۆیەوە ئامێرەکانیان ڤیرۆساوی بێت!! بۆیە دەڵێت: (...بەڵێ سایتی سبەی ڤایرۆساویەو ماڵوێرێکی جۆری مەترسیداری تێدایه که زیان بەکۆمپیوتەرەکەت دەگەیەنێت... )

نازانم وا هەست دەکەم ورد هەواڵەکەی نەخوێندبێتەوە! گەر خۆ بەهەڵەدا نەبرێت ئەو هەواڵەی من جۆرێکە لەئاگادارکردنەوە لەوەی کە ماڵپەڕی ناوبراو پێدەچێت بەدەستی ئەنقەست وای لێکرابێت، بەهۆێ ئەوەی ماڵپەڕی ناوبراو ئاڵاهەڵگر و بڵنگۆی تەوژمێکی دیاریکراوە، دەسەڵات بەحوکمی دەستڕۆیشتووی لەدەرەوە و ناوەوەی هەرێم، بەو شێوەیە فلتەری کردبێت و ئەو بڵندگۆیە خەفە و کپ بکات تا خەڵکی نەتوانن دیدەکانیان بەتایبەتی کوردانی ئەورووپانشین بیبنن!

بۆ ڕاستی بۆچوونەکانم وێنەی چەند وێبگەرم داناوە، کە لەوانەدا ماڵپەرەکە ناکرێتەوە, تەنها لە Internet Explorer دا دەکرێتەوە، ئەم وێبگەرەش شارەزایانی بواری ئایتی دەزانن پڕە لەکەموکوری بەتایبەتی لەبواری ئاسیشیدا، هەر بۆیە لەمەیاندا دەکرێتەوە.
گریمان ئەوە من هەڵەم و هڕی لەبڕ جیا ناکەمەوە، خۆ هەواڵێکی ماڵپەڕی کورد ئیتی گرووپ، منی هاندا هەواڵێکی وا دروست بکەم، باگراوەندێکی بدەمێ و بڵێم هەمان کێشە چەند هەفتە لەمەوبەر تووشی ماڵپەڕی ڕێنێسانس نیوزیش بووە، وا خەریکن چارەسەری بکەن!

لێرەدا و لەئاشکرا کردنی کارێکی وادا هاو دیدین، ناکۆکییەکە لەوەدایە تۆ ئەو بەڵێ؛یەت داوە و مەترسییەکەت زەقتر کردۆتەوە، ئەمەش لەڕاستیدا لەجیاتی ئەوەی وەک شارەزایەک ڕیگا چارە پێشنیار بکەیت بۆ دەرباز بوون لەو کێشەیە، خەڵکی هان دەدەی سەردانی ئەو شوێنە نەکەن، بەمەش ناڕاستەوخۆ لایەنگری لەنەیارانی ئەو ماڵپەڕەت کردووە!

شارەزابوونیش وەک هەر دیاریدەیەکی تر ڕێژەییە، لایەنی کەم یەکێکم لەوانەی مەراقی ئایتیم هەیە، لەم هەواڵەشدا نزیک نەبوومەتەوە لەوردەکاری تەکنیک، بۆیە هەقمە بەدواداچوون بکەم. بۆ ناوی وێبگەری Internet Explorer ، گوایە بەهەڵە نوسیومە! وا نییە، چوونکە زۆر کەس بەو شێوەیە گۆی دەکەن!
---------
- : هەواڵەکەی من بەناونیشانی: دژایەتی ماڵپەری سبەی ڕاگرن!
- : هەمان بابەت لەکوردستان پۆست؛دا.
پاشکۆ:
وه‌ڵامێک بۆ كاک عه‌باس شوان
شاره‌زایاکی بواری ئایتی ٢٠٠٩.٤.٢٤
كاک عه‌باس هه‌واڵێکی بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌ژێر ناوی (دژایەتی ماڵپەڕی سبەی ڕاگرن) له‌ سایتی کوردستانپۆست، تیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌درۆده‌خاته‌وه‌ که‌ سایتی سبه‌ی ڤیرۆساویه‌. من وه‌ک شاره‌زایاکی بواری ئایتی به‌ کاک عه‌باس و خوێنه‌ران راده‌گه‌یه‌نم که‌ به‌ڵێ سایتی سبه‌ی ڤایرۆساویه‌و ماڵوێرێکی جۆری مه‌ترسیداری تێدایه‌ که‌ زیان به‌کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ هیچ شتێکی حیزبایه‌تی و سیاسه‌تی تیا نیه‌ و هیچ جۆره‌ دژایه‌تیه‌کیش نیه‌ ، گومانی تیدا نیه‌ که‌ ئه‌و سایته‌ له‌ڕووی ته‌کنیکی و پرۆگرام کردنه‌وه‌ زۆر لاوازه‌ و زۆر به‌ی به‌شه‌کانی له‌ تێمپله‌یتی حازر دروست کراوه‌ بۆیه‌ ده‌بێته‌ مۆڵگه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵگرتنی ڤایرۆس به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌مه‌ سێرچی سایته‌که‌یه‌ که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی نوسراوه‌ (Search) چونکه‌ ئه‌مه‌ سکریپتێکی حازره‌ دانراوه‌ و ناتوانرێت بکریت به‌ کوردی وه‌ له‌وه‌ته‌ی سایتی سبه‌ی هه‌یه‌ گه‌ڕانه‌که‌ی (Search) کاری نه‌کردوه‌ به‌ باشی.
باشه‌ تۆ بڵێی کۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌ک (Firefox) دژایه‌تی ماڵپه‌رێکی پچوکی وه‌ک سبه‌ی بکه‌ن. تکایه‌ هه‌موو شتێک مه‌به‌نه‌وه‌ بۆ سیاسه‌ت ئه‌مه‌ کارێکی پسپۆڕیه‌، وا پێویست بوو پێش بڵاو کردنه‌وه‌ی پرست به‌ چه‌ند که‌سێکی شاره‌زای ئه‌و بواره‌ بکردایه‌ ئینجا ئه‌و هه‌واڵه‌ت بڵاو بکردایه‌ته‌وه‌ باشه‌ گوناحی ئه‌و کاسانه‌ چیه‌ که‌ له‌سه‌ر قسه‌ی تۆ ئه‌و سایته‌ ده‌که‌نه‌وه ‌و توشی زیان ده‌بن.
پێی ده‌چێت کاک عه‌باس شاره‌زاییه‌کی باشی نه‌بێت له‌ کۆمپیوته‌ردا ته‌نانه‌ت ناوی وێبگه‌ڕه‌کانیش به‌باشی نازانێت به‌ ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌ر ئه‌ڵیت ئەنتەرنێت ئێکس پلەوەر.
من به‌هه‌موو خوێنه‌ران ئه‌ڵیم که‌ سایتی سبه‌ی ڤایرۆسی تیدایه‌ و با سه‌ردانکه‌رانی ئه‌و سایته‌ نه‌یکه‌نه‌وه‌ تا کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌س زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه‌ له‌ گوگڵ بگه‌ڕی بۆ سایتی سبه‌ی ده‌بینیت له‌ خواره‌وه‌ نوسراوه‌ (This site may harm your computer) واته‌ ئه‌م سایته‌ له‌وانه‌یه‌ زیان به‌کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بگه‌یه‌نی.
داوام وایه‌ هه‌ر شته‌و بۆ که‌سی پسپۆری خۆی دانین و له‌سه‌ر شتیک نه‌نوسن که‌ شاره‌زاییتان تیدا نه‌بیت.

-------
ئەم بابەتە لێرەدا بڵاوبۆتەوە:http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=27c87d2a







ئەمڕۆ٢٣ی نیسان لەماڵپەڕی کورد ئیتی گرووپ، هەواڵێک سەرنجی ڕاکێشام بەناونیشانی: OpenSource جیهانی تەنی و چارەسەری کوردی بۆ کێشە! لەهەوڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ماڵپەڕی سبەی ڤیرۆساوی بووە. یەکسەر بیرم بۆ یەکدوو هەفتە لەمەوبەر چوو، هەر کە سەردانی ماڵپەڕی ڕینیسانس نیوزم دەکرد، ئیندێکسی ماڵپەڕەکە پیشان نەدرا، ئاگاداری لەجێی دانراوە کە ئەم شوێنە ڤیرۆساوییە! سەردانیکەری ئاسایی خێرا لەترسا دایدەخات!

ئەوە بۆ هەفتەیەکیش دەچێت کە سەردانی ماڵپەڕی سبەی دەکەم، هەمان ئاگاداری دێتە دیتن! هەر بۆ تاقیکردنەوە وێبگەرەکەم گۆڕی وەک لەوێنەکەدا دیارە تەنها لەوێبگەری ئەنتەرنێت ئێکس پلەوەر دەکرێتەوە، باقییەکەی وەک گۆگڵە چرۆم، سەفاری، فایەرفۆکس ناکرێتەوە!

دیارە سبەی لەم کاتەدا، بۆتە ڕووگەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی و نوێنەرایەتی تەوژمێک دەکات، ئامانجی گۆڕانکارییە لەکوردستان، ڕاستەوخۆ بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی کوردستان وەک خاڵێکی دیکەی ناشیرین بۆیان نەژمێررێت،
پەنایان بۆ چارەسەر و سانسۆری ناوخۆیی نەبردووە، لەدەرەوە بەبیانووی ڤیرۆساوی فلتەریان خستۆتە سەر! ٢٠٠٩.٤.٢٣
----------
هەمان بابەت لەکوردستان پۆست؛دا.

بابەتی پەیوەندی دار:


- : کەسێک بەناوی شاره‌زایاکی بواری ئایتی وەڵامێکی نووسیوە،کلیکی ئێرە بکە.

- : ئەم دایلۆگە لەشوێنێکی دیدا کراوە:

Bahat Qaradaxy‏: 23 أبريل الساعة 07:26 مساءً‏
‎kaka abas lagal rezm bo janabtan , ba rasti mn tenagam am qsana la kwewa dahenn.. mn hamw rozhek 2 ta 3 jar sbaiy dakamawa.. esta ka am commenta bo janabtan danwsm sbaiy daxwenmawa ... hich shty law jora nya ka basi dakai !! har xotan babatakash drwst dakan u lekdanawashi bo dakan u 7wkmishi lasar adan !!! zor badaxawa ...‎

Abas Shiwan‎‏: 23 أبريل الساعة 10:39 مساءً‏
ئازیزم کاک بەهات، داخی ناوێت، من بۆیە وێنەکانم لەگەڵیدا داناوە تا بەڕێزتان و زۆری تر گومانیان لانەمێنێت و بەدرۆ و دروستکراوی نەزانن.
تۆ نەتنوسیووە بەکام وێبگەر ماڵپەڕی سبەی دەکەنەوە؟ هیچم تێدا نەهێشتۆتەوە، نووسیومە کە لەفڵان و فیسار وێبگەر ناکرێتەوە لەفڵانی تردا دەکرێتەوە. لەو بڕوایەدام ئێوە لەهەرێمی کوردستان تەنها وێبگەری ئەنتەرنێت ئیکسپلەوەر بەکا... لمعرفة المزيد... لمعرفة المزيدر دەهێنن، بۆیە بەلاتەوە هەواڵێکی وا غەریبە، ناوبراویش لەلای شارەزایانی تەکنیکی بەیەکێک لەخراپترین وێبگەرەکان دادەنرێت، ئەمە وێڕای خاو کارکردنی.
ئەو کۆمێنتەی کاک ناسریش بەڵگەیەکی ترە بۆ ڕاستی قسەکانم. دوژمنایەتی و دۆستایەتیم لەگەڵ ئەو کایەکەرانەی هەرێمدا نییە، تا لەبەرژەوەندییان کار بکەم. تەنها درکاندنی ڕاسیی نەبێت هیچی تر. سوپاس بۆ تێبینییەکانی هەردووکتان.

Bahat Qaradaxy‎‏: 24 أبريل الساعة 12:28 ص‏
‎werai supas bo ewai barez... mnish pem waya ka agar dasallat la haremda bihawet dzhayatiy aw mallpara bkat.. bo aw bashtra ka la nawxo daibxat nak la awrwpa ... pashan ke haya awanda kall fam be .. baw rega ashkraya dzhayatiy nayari syasiy xoy bkat ?? pem waya hazar awanda rega haya ka ml mlanei yaktri pe bkan u raz u nhenyakaishi ta 10 salli tr ba‎...‎ sharawaiy bparezn ama syasata u mlmlanei dasallata ... xo yari u gamai mndallan nya! kak Nawshirwanish awanash ka la dawru pshtin darfati tawawi xoyan wargrtwa u labriy jare 10 jar taqikrawnatawa !! ba kas xoiman le naka ba frishtai be tawan u be gwnahi bahasht !! hamw zor bash yaktr danasin !! dashzanin ke 55 mlion $y wargrtwa u kesh ba dayan peshmargai ganj u zhny shiw3iy la pshtashan u qrnaqa ba dasti

Abas Shiwan‎‏: 24 أبريل الساعة 01:22 ص‏
زۆر ئاساییە هێزە دژ بەیەکەکان لەو پرۆسەیەدا پەنا بۆ زۆر شت بەرن! گەر بەمێژوو لەگەڵ دیاردە و کەسەکاندا هەلسوکەوت بکرێت، بێگومان لەبەر ئەوەی هەر هەموو بەڕێژەی جیاواز بەهرەمەندن لەناشیرینی، ناگەنە ئەنجام.
گەر بەرگری نەبێت لەماڵپەڕی کوردستان پۆست، وەختی خۆی هەر وەک ئەم هەواڵە، فلتەر کردنەکەی ناوخۆی وڵاتم لەقاودا، قسەوباسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. باشتر وایە بەرەی دەسەڵاتیش وەک فریشتە نەبینین! نموونە زۆرە لەسەر بلۆف و قسەوباسی ناجایز لەبەرایی هەڵبژاردندا.
با سەری خۆمان بەو کێشانەوە خەریک نەکەین، لەوانەیە نەگەینە ئەنجامێک! ئاخر بۆ لەئەسڵی مەسەلەکە لاتدا؟! سوپاسی دووبارە


Bahat Qaradaxy‏: 24 أبريل الساعة 02:54 ص‏
‎mabastm awaya ka sbay na awa dene bargriy le bkre , na aw minbarasha ka mtmanai pe bkre u ba alternativi dasallati party u yaketi dabnre ... mallparek u rozhnamayak naxwendawareki fashili wak Nabaz goran yake be la paya u kollagakani !! abe bo kaseki wak janabt u mn ta chand jey dllxoshi be ???!!!


--------
هەمان تێکست بەکەمێک دەسکارییەوە، بەناونیشانێکی تر لەهەفتەنامەی ڕێبازی ئازادی؛دا

کومپانیای ئەمەریکی ئەنتی گەندەڵی، فریادرەسە؟!

لەهەموو بوارەکاندا هەرێمی کوردستان پێویستی بەدەستی شارەزای بێگانە هەیە. ئەمە وەک بیر - ئیدیا هەنگاوێکی بۆزەتیڤانەیە، قابیل بەرەخنە نییە. بەڵام دەبێت بزانین، هۆی دەستبردن بۆ کارێکی وا کە بێگومان پارەیەکی باشی گەرەک دەبێت، لەکوێوە سەرچاوەی دەگرێت؟ بێگومان زووربەی چاودێران پێیان وایە ئەوە ئەنجامی فشاری هێزی ئۆپۆزسیۆنی ناڕێکخراو و ڕووناکبیران و ڕاگەیاندنی ئازاد، هاوکات پارت و دەستە بچووکەکانی نێو گۆرەپانی هەرێمە، ئەو هەنگاوەی پێناون.


دەسەڵاتی سیاسی کە بەپلەی یەکەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لێی بەرپرسیارن، بەڕاوێژ لەگەڵ دۆستانی خۆیاندا هاتوونەتە پای چارەسەرێکی وا، ئێ بەڵکوو کەمێک ئەو فشارەی لەسەریانە کەمبێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە، کەدەروازەکانی هەڵبژاردن ڕوو لەکرانەوەیە، تا پیشانی دەنگدەرانی بدەن، ئەها چەند خەمخۆرین و لەهەوڵی چارەسەری گەندەڵیداین و هەر ئێمە خۆمان دەتوانینین بەر بەو دیاردەیە بگرین. بەکوردی و کورتی جۆرێکە لەبەرتیلدان.

لەئەزموونی ئەم دواییانەی لەگەڵ فڵان و فیسار کومپانیا و ڕێکخراوی لەو چەشنە، دەرکەوتووە، ئەمانە لێرە بەقەوڵی مەشهووری باڵێکی دەسەڵات تەقلە بەفیل لێدەدەن، کڵاویان کردۆتە سەر دەیەها و بەبەرتیلی جۆراوجۆر شارێرەوی کارەکەیان بۆ ئەو شوێنە بردووە کە خۆیان گەرەکیانە! بۆیە نابێت چاوەڕوانییەکی گەورەمان لەو کارە و لەو کومپانیایە هەبێت.

دوای ئەوە لەوڵاتیکی پڕ لەناشیرینی وەک هەرێمدا، کە ڕەگی گەندەڵی و پەیوەندییە خانەوادەیی و عەشیرەتی تێیدا زۆر قوڵ و زاڵە، هاوکات وڵاتەکە بەهرەمەند نییە لەئامێرەکانی پێویستی مۆدێرن، کومپانیایەکی وا چۆن دەتوانێت دەستنیشانی دزی و فزی و گەندەڵی دارایی ئەم و ئەو لەئاستی جیاوازی پلەوپایەدا بکات؟ ئەمە مانای ئەوە نییە، مەبدەئی ئەم هەنگاوە خراپە، لەگەڵ هەموو ئەو تێبینیانەدا وەک سەرەتا گەر هاتوو لەسەدا بیستوپێنجیش سەرکەوتوو بێت، پەسەندە، ئایندە دەریدەخات. ٢٠٠٩.٤.١٣
--------

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ٦ی ٤ی ٢٠٠٩ دا، ئاماژەی بەهاتنی کومپانیایەکی ئەمەریکی کرد، کە لەگەڵیدا ڕێکەوتوون، بۆ داڕشتنی بەرنامە و ستراتیجێک تا دیاریدەی گەندەڵی و چۆنییەتی بنبڕکردنیان بۆ دەستنیشان بکات. کومپانیاکە بە PWC ناسراوە، بۆ ماوەی شەش مانگ دەمێنێتەوە.

سەرچاوەی هەواڵ: ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ژمارە٤٤٣ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩ی ٤ ی ٢٠٠٩ لاپەڕە ٣

- : هەمان بابەت لەماڵپەڕی کڵاوڕۆژنە ؛دا
- : هەمان تێکست لەهەفتەنامەی ڕێبازی ئازادی؛دا، بەفۆڕماتی PDF
bo têkstî Kurdî be pîtî Latînî بۆ تێکستی کوردی به‌پیتی لاتینی

لەئەسڵدا شۆڕشگێر نەبوون!



ڕێبین ی ئەحمەد هەردی چاوپێکەوتنێکیان لەماڵپەری سبەی ڕۆژی ٢ی ٤ی ٢٠٠٩ دا لەگەڵ ئەنجامداوە، پێشتر لەڕۆژنامەی ڕۆژنامە بڵاوبۆتەوە. ناونیشانی چاوپێکەوتنەکە وەک دیارە؛ لەوڵاتێکدا مەکتەبی سیاسی حیزب حوکم بکات، هیچ پڕۆژەیەکی چاکسازی ئەنجامنادرێت. کەمێک ڕەشبینی پێوەردیارە! دووخاڵ لەو هەڤپەیڤینەدا جێی سەرنج و تێڕامانە و قابیل بەگفتوگۆی زیاترە:

کێ دەڵێ شۆڕشگێڕبوون کاتێ لەشاخ بوون؟!

ڕێبین هەردی لەدەستپێکدا، دێرێکی فرانز فانوون دەهێنێتەوە، کە دەڵێ:
... ئەركی شۆڕشی ئازادیخواز، دروستكردنی مرۆڤێكی تازەیه، نەك گۆڕینی دەموچاوی دەسەڵات له یەكێكەوه بۆ یەكێكی دی...

بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەو دێڕە چەند نموونە و فاکت لەم گۆشە و ئەو گۆشەی جهیان دەهێنێتەوە:
...لەكاتی شۆڕشدا ئازادیخوازو لەكاتی حوكمكردنیشدا ستەمكار و چەوسێنەر، یاكۆبینەكانی شۆڕشی فەرەنسی، بەلشەفیەكانی روسیاو ئیسلامییەکانی ئێران و گەلێك نمونەی دی، ئەو راستییه دەسەلمێنن كه كادرانو رابەرانی شۆڕشی ئازادیخواز هەمان ئەو كەسانه نین كاتێك حوكم دەگرنه دەست...

ئینجا دێتە سەر کرۆکی مەسەلەکە و نموونەی خۆماڵی دەێنێتەوە:

... هێزه كوردییەكان لەكاتی شۆڕشدا به مژدەی هێنانی دیموكراسیو ئازادیو دادپەروەری شۆڕشیان دەكرد، بەڵام هەر ئەوكاتەی هاتنه سەر حوكم، كەوتنه بیانوهێنانەوه بۆ ئەوەی دیموكراسی پێویستی بەساڵانێكی زۆر هەیە و بەئاسانی نایەتەدی، ئەوان بەرژەوەندیی تایبەتی حیزبەكەیان وەك بەرژەوەندیی گشتی تەماشادەكەن و ئەوەی له بەرژەوەندیشیان نەبێت، وەك گەورەترین مەترسیی بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتی تەماشا دەكەن...

داوەری کردن لەسەر ئەو دیارەیە، بەم شێوەیە دەردەبڕێت، رێک بەپێچەوانەی بۆچوونەکەی فرانز فانوونەوەیە :
... هەر هێزێکیش ئەمە بیرکردنەوە و عەقلییەتی بێت، هێزێکی داخراو ستەمکاری لێدەردەچێت کەهەموو ئەو تاوان و کارەساتانە دووبارە دەکاتەوە کە سەردەمێک دژی شۆڕشی کردووە...

هەلوێست و قسەکردن لێرەدایە؟ ئایا بزووتنەوەی چەکداری کوردستانی باشوور و تەنانەت بەهەندێک جیاوازییەوە لەگەڵ بزووتنەوەکانی باکور و ڕۆژهەڵات دەکرێت پۆلین بکرێت بە جووڵانەوەیەکی شۆڕشگیرانەی وا کە فرانز فانوون و ڕێبین هەردی باسی دەکەن و ئاماژەی پێدەدەن؟

بێگومان نەخێر، ئەو ناشیرینییەی هەر لەدوای ڕاپەڕینەوە بوو بەنسیبی پیاوانی شاخ، بەرئەنجامی چییە و لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ ئایا هەر لەسەرەتاوە ئەوانەی دابوویانە شاخ کێ و چی بوون؟ بێگومان چالاکوانانی ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ نەبوون، تا لەتاو بێدادی پەنایان بۆ چەک و شاخ بردبێت؟ هەروەها زانا و دانایانی میللەتەکە نەبوون و خاوەن باگراوەندێکی هزری و .. نەبوون، تا مێژوویەکی پرشنگداریان بۆ خۆیان چێکردبێت؟
ئەوانە بەخوێندەوارەکانشیانەوە، کەسانی دووڕوو، هزر لۆمپین و خۆخەلەتێنەر بوون؟ بەو شێوەیە بەو کارەیان دەیانوویست عەیب و عاریان داپۆشن و سەرفەنەزەریان لێ بکرێت.

لەمێژووی شاخیاندا کامە گۆڕانی کۆمەڵایەتی بوو لەنێو گوندەکانی کوردستاندا کردیان؟ یان ئەوانە نەک پیا
وی ئەو ئەرکە نەبوون بەڵکوو، بەهەمان بیری گوندنشینان کاریان دەکرد، کە لەچاو هزری شارنشیناندا گەلێک جیاوازە، بۆیە زۆر ئاسایی بوو نەک پشتیوانی لە هەنگاوە شارستانییەکانی ئەم تاک و ئەو تاکی کۆمەڵ نەدەکرد؛ وەک دڵداری نێوان کوڕ و کچان، دژیان دەوەستانەوە ئەو کور و کچانە کەم نین کە لەسەر حەزوحەزکاری بەدەستی پێشمەرگەی بەناو شۆڕشگێر ڕەمیکران.

بۆیە دەکرێت بووترێت کەسانێک بەسووسە ماهییەتی شۆڕشگریان تێدا نەبوو بێت، چۆن چاوەڕوانی چێکردنی کۆمەڵگایەکی شارستانیان لێدەکرێت! بێجگە لەستەمکاری چیان لێ سەوز دەبێت!؟

نموونەی بەرجەستە خۆمم، لەسەرەتای هەشتاکانی چەرخی ڕابردوو، بۆ ماوەی چەند مانگ لەهەرێمی پێنجی قەرەداخ لەگەڵ دەستەی ناوچەدا پێشمەرگە بووم و سنووری چالاکیمان دۆڵی دوکان و سەیسوێنان بوو. ئەوکات لەگەڵ دایکی مناڵەکانمدا ئەو لەشار و من لەدەرەوە خەریکی دڵداری بووین جارجار سەردانی دەکردم، وردەکاری مەسەلە تایبەتییەکان پێویستی نەدەکرد ئەوان بیزانن. لەدوای سەردانێکی خۆشەویستەکەم، زمانیان گۆڕا، کار گەیشتە لێپرسینەوە! سەیرم لێهات و تووشی سەرسووڕمانیان کردم. بەندەش لەپێناو عەشقی خۆمدا ئامادەی هیچ جۆرە سازشێکردنێک نەبووم، چوونکە یەکێک لەهۆیەکانی ڕاکردنە دەرەوەم ئەو بوو.

ئەوانەشی لەگەڵمدا بوون هەموو کوڕی شار و بەحساب خانەدانەکان بوون، کەچی بەمەنتقی لادێ و ناشارست
انی لەگەڵمدا جووڵانەوە. منێکیش لەسەر پێشمەرگە تەسەورێکی پۆزەتیفانەم هەبوو، کە ئەوانە خەباتکارانی گۆران و پێشکەوتنن، چاوەڕوانی هەلوێستی کۆنەپەرستانە وام لێنەدەکردن، دیار بوو خۆشخەیاڵم ئەوەی حەزم نەدەکرد بیبینم و بیبیستم، بینیم و بیستم و ڕوویدا! ئەو ناشۆڕشگیرانە لەحەدی خۆیان چوونەدەر و زۆر بێشەرمانە زەمیان بەسەرمدا کرد و وتیان؛ گەر خاوەن شەهید نەبوویتایە، ڕەمیمان دەکردی! ئەمە لەکاتێکدا پەیوەندی خۆشەویستی لەسەر عەشقێکی ڕۆمانسیانەی جوان بنیات نرابوو، هیچ جۆرە فرت و فێڵێکی تێدا نەبوو، شایەنی پشتیوانی بوو.

ئیتر لەوکاتەوە شۆڕش و پێشمەرگە و سەرکردایەتی و بنکردایەتی ئەو بزووتنەوەیەم لەبەرچاو ڕەش بوو. بۆیە تا ساڵی ٢٠٠٠ سەرسەختانە لەهەموو کۆڕوکۆبوونەوەیەکدا هەمیشە لەدژی ئەو شۆڕشە درۆینە بێوچان دەوەستامەوە.
کەواتە بەپێچەوانەی ڕێبین هەردییەوە دەڵێم بەداخەوە لەئەسڵدا ئەوانە شۆڕشگێر نەبوون، بۆیە ئاساییە، ئەوە هەژدە ساڵە ڕەوشێکی نەخوازراوی وایان خولقاندووە، هەر مرۆڤێکی مۆدێرن قێزی لێدێتەوە و بەتەفرەتی دەکات. 2009.4.6
-------
فرانز فانوون - Frantz Fanon پزیشکی دەروونناس و فەیلەسوفی کۆمەڵایەتی، لەدورگەی مارتنیک ساڵی ٢٠ی ٧ی ١٩٢٥ لەدایک بووە. ساڵی ١٩٥٣ جیڤارا - Ernesto Che Guevara ئاسا بۆ پشتیوانی لەشۆرشی ئازادیخوازی جەزائیر چووە ئەو وڵاتە. لەساڵی ١٩٦١ لەنێوان سنووری مەغریب و جەزائیردا مینێکی زەمینی بەئۆتۆمبیلەکەیدا دەتەقێتەوە. هەر لەو ساڵەدا رێکەوتی ٦ی ١٢ کۆچی دوایی دەکات، لەگۆرستانی پێشمەرگە جەزائیرییەکانی ئەو وڵاتەی خەباتی تێدا کرد، نێژرا. ئەو دوژمنی سەرسەختی ئیمپریالیزم و نەژادپەرستی بوو. بەنێوبانگترین کتێبی بەناونیشانی: معذبوا الأرض/ نفرینیان خاک/ دۆزەخیانی سەر زەوی بوو.
+ ئەم بابەتە لەهەفتەنامەی ڕێبازی ئازادی دا بەفۆرماتی PDF بڵاوبۆتەوە.
+ ئەم کورتە زانیارییەی پەراوێز، لەماڵپەڕی فارسی و عەرەبی ئەنسیکلۆپێدیای ئازادwikipedia وەرگیراوە.
+ تکایە بڕوانە تێکستی چاوپێکەوتنەکە
+ لەماڵپەڕی کڵاوڕۆژنەدا بڵاوکراوەتەوە.

ناولێنانی مناڵ، خۆبەکەمزانینی کورد؟

هاوڕێی لەمێژینەم کاک د.کەیوان ئازاد لەماڵپەڕی دەنگوباس و ڕۆژنامەی ئاسۆی ژمارە ٩٤٢ ی ڕۆژی ١ی نیساندا، بەبەتێکی بەناونیشانی نەریتی ناونان لای کورد بڵاوکردۆتەوە.

باس لەکێشەی ناونانی مناڵان و ئەو هۆیانەی لەپشت پرۆسەکەوەیە ئیتر ناوخۆیی یان دەرەکی بێت. تا ئاستێکی باش چەند خاڵی خستۆتە ڕوو، هاوڕام لەگەڵیدا بەڵام وا هەست دەکەم خاڵی دیکە هەیە پەی پێنەبردووە. بەئەرکی خۆ دەزانم لێرەدا درێژە بەو باسەی ئەو بدەم:

لایەنێکی دیکەی ناولێنانی مناڵەکان بۆ باوان دەگەڕێتەوە، ئەویش هزری خزمچێتی و عەشایەریی خانەوادەییە، زۆرن ئەو مناڵانەی بەناوی باپیرە و نەنەگەورەوە ناونراون، بۆ نموونە؛ من بەناوی باپیرە گەورەمەوە ناونراوم کە وەک دەیگێرنەوە پیاوێکی بەهێز و ئازا بووە. لەکاتێکدا باوکم کەسێکی زۆر کوردپەروەر بووە، بیری لەوە نەکردۆتەوە کە ناوەکە عەرەبی و ئیسلامییە، نەهاتووە هەڵەی چەند نەوەی بەر لەخۆی ڕاستبکاتەوە! لەم خاڵەدا هەرگیز لەباوکم خۆش نابم کە ئەو ناوە عەرەبییەی لێناوم. کاری لەو جۆرە، لەهزری ئەوەوە هاتووە، ناوی ئەو کەسە بەزیندوویی بمێنێتەوە، جۆرێک وەفا و خۆشەویستیش دەگەیەنێت!

بەڵام لەنێو خێزانە باش بژێوەکانی وەک دەرەبەگ و ئاغا و دەوڵەمەندەکانی شار، هەمان پرۆسە بەجۆرێکی دی بووە، ئیتر ئەوە بۆ خۆ جیاکردنەوە لەخەڵکی ئاسایی بوو بێت، یان هەر شتێکی دی. ناولێنانی مناڵەکانیان کەمتر عەرەبی و ئیسلامی بووە، دەبینین ناوی وەک سالار و شاسوار و بروسک و سەردار... لەکوڕانیان ناوە، بۆ کچانیش نەسرین و گەلاوێژ و شەوبۆ...یان داناوە. خەڵکە ئاساییەکەش لەناوی مێینەدا وەک چینی باڵا و خۆشگوزەرانیان کردووە؛ ناوی گژوگیا و گوڵ و درەختیان بەباڵایاندا بڕیون.

عەرەبەئیسلامەکان تا بینەقاقا کوردیان کۆنترۆڵ کردووە، بۆیە دەبینین هەقی ناولێنان بۆ نەوەکانیشیان لێزەوت و بڤە کردووین! ئەو باگراوەندی ترس و زوڵمە وای لەباوباپیرانمان کردووە، هەمیشە خۆنەویست و کەم و نەزان بن! یان ئەوەتا هێندە ئێمەی ناعەرەب ئایینەکەمان بەسەقەتی و توندی وەرگرتووە، کەهەموو تایبەتمەندی ناوچەیی خۆمانمان لەبیرکردووە! بڕوا ناکەم هیچ میللەتێکی دی لەم خاڵەدا شان لەشانمان بدات! ٢٠٠٩.٤.١

-----------
ڕۆژی ١٣ی ٤ی ٢٠٠٩ بەڕێزێک بەم مایلە pery1@hotmail.com کاتێک بەم بابەتەم لەماڵپەڕی كڵاوڕۆژنە دابڵاوکردەوە، بەپیتی لاتینی ئەم دێڕەی بۆ نووسیبووم:

Ebashe esta chi regre le rastkirdinewey naweket bo naweki xaweni Kurdi

هەمان ڕۆژ، وەڵامم دایەوە:
سڵاوی گەرم

مەترەسە لەمێژەوە گۆڕیومە، من لەفینلاند ناوم شوانە نەک عەباس،هەرناوێکی تر لەخۆم بنێم کەس نازانێت ئەوە منم،بۆیە وەک شوهرەتی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی عەباس شوان دەنووسم.
سوپاسی بەڕێزتان دەکەم بۆ ئەو کۆمێنتە،هەرشاد و کامەران بن.

تکایە بروانە بابەتی ئاماژە بۆکراو، کیکی ئێرە بکە
ئەم بابەتە لەهەفتەنامەی ڕێبازی ئازادی دا بەفۆرماتی PDF بڵاوبۆتەوە