خەمی ڕۆژانە، ئایار ٢٠١٠

عەباس شوان - AbasShiwan
سەردەشت عوسمان وەک ئانا ڕاینەکرد..
یەکشەممە ٢٠١٠.٥.٣١
 ئانا پۆلیتکۆڤسکایا Anna Politkovskaja (لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٨ نیویۆرک) وەک سەردەشت عوسمان شەهیدی دەستی تیرۆری دکتاتۆرەکانە، شەهیدی پێنووس و ئازادی بیروڕایە، وەک سەردەشت ئامادە نەبوو وڵاتە و شارەکەی خۆی بەجێ بهێڵێت هەرچەندە زۆر بەئاسانی مافی پەناهەندەی سیاسیان پێدەبەخشی. سەرئەنجام باندێکی تیرۆریستی شیشانی سەر بەدەزگای پاراستنی ڕووسی، لەڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لەنزیک ماڵەکی بەرگولەیاندا..
ئەو ڕاپۆرتەکانی لەسەر جەنگی نادادپەروەرانەی دەوڵەتی ڕووسیا کە دەرهەق بەوڵاتی شیشانیستان بەرپای کردبوو دەنووسی و بڵاودەکردەوە. پەنجا جار سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو. شەهیدکردنی ئانا وەک تیرۆری سەردەشت لەئاستی دنیا دەنگوسەدایەکی باشی دایەوە. لەساڵی ٢٠٠٧ وەک شەهیدی پێشەی ڕۆژنامەگەری ناسرا و خەڵاتی یۆنسکۆ بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری پێبەخشرا.
----------
هەمان بابەت لەماڵەڕی سبەی؛دا

مانگی دەسکرد، بردییەوە
شەممە ٢٠١٠.٥.٢٩

لەشاری ئۆسلۆ پایتەختی نەرویج شەوی شەممە ٢٠١٠.٥.٢٩ ، ئەڵەمانیا لەکێبرکێی هەڵبژاردنی باشترین گۆرانی ئەورووپی ناسراو بە Euroviison ئێورۆڤیسۆن بەگۆرانییەک بەناوی Satellite مانگی دەسکرد؛ەوە پلەیە یەکەمی بەدەستهێنا. جۆری گۆرانی: رۆماسی. گۆرانیبێژەکە: Lena Meyer-Landrutin لینا مایر لاندروت، تەمەن ١٨ ساڵ، دەنگێکی تایبەتی هەبوو، پێدەچێت هەر ئەو جیاوازییە بوو بێت کە وایکردبێت پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، ٢٤٦ خاڵ. تورکیا بەپلەی دووەهەم دەرچوو، ١٧٠ خاڵ. ڕۆمانیا بەپلەی سێهەم، ١٦٢ خاڵ. بەریتانیا ١٠ خاڵ، یەکەمی دوای دواوە بوو.
٢٥ وڵات لەفیناڵی کۆتایی بەشدار بوون. ئەم ڤیستەڤاڵە بۆ یەکەمجار لەسویسرا ساڵی ١٩٥٦ ئەنجام دراوە. ئەمە بۆ دووهەمجارە ئەلەمانیا لەم کێبرکێیە دەیباتەوە، ئەوە بوو گۆرانبێژ نیکۆلا لەساڵی ١٩٨٢ بەگۆرانی کەمێک ئاشتی توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت. فینلاند ئەمساڵ نەیتوانی بگاتە فیناڵ.
هەر وڵاتێک بیباتەوە، ساڵی دواتر لەو وڵاتە کێبرکێکە ساز دەکرێت.
داهێنانێکی جوانیان کرد، لەچەندەها وڵات سەدەها کەس لەگەڵ ئاوازی گۆڕانیی دوو گۆرانیبێژدا یەک جۆر سەما و جووڵەیان دەکرد...
گۆرانییەکە ببینن لێرەدا
----------
ئەم هەمان هەواڵ لەماڵپەڕی سبەی؛دا، بەڵام بەداخەوە ناوی ئامادەکاری هەواڵیان نەنووسیوە و بیرچووە.

مەسعود بارزانی، دەبێت مل بدات!
شەممە ٢٠١٠.٥.٢٩


لەکەناڵی تەلەفیزیۆنی پارتی دیموکرات (کوردستان تیڤی)ەوە، سیمانی توورە مۆنی مەسعود بارزانیم بینی، زانیم شتێکی ئەوتۆی پێ نییە کە وەک مژدەیەک بدات بەخەڵکی هەرێمی کوردستان..
بەڵام دەکرێت لەکۆی قسەکانیدا دوو خاڵ بخوێنینەوە، بۆ خۆی هاتنە پەرلەمان بۆ قسەوباس لەبەرەی سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات لەوەوە سەرچاوە دەکرێت کە ڕۆژنامەکان و ئۆپۆزسیۆن لەمەوبەر مەسعود بارزانیان بەوە تاوانبار دەکرد کە چوونەکانی بەنهینی دەکات و لەخەڵکی دەشارێتەوە و حساب بۆ نوێنەرانی خەڵک لەپەرلەمان ناکات. کەواتە دەتوانیین بڵین ئەم هەنگاوە و ئەو هاتنە بەهۆی زۆر و فشاری  ئۆپۆزسیۆنەوەیە، هاتۆتەوە هۆش خۆی..
خاڵی دووهەم، هاتنە پای ئەوەی کە ڕۆژانامەنووسان و ئۆپۆزسیۆن مەسەلەکەیان گەیاندە دەرەوەی سنوور، بەتەشخیس ڕیکخراوی ئەمنیستی ئەنتەرناسیۆناڵ، ئەوەیان دەربڕیوە کەدێن بۆ لیکۆڵینەوە، بۆیە ئەو هیچی بۆ نەماوەتەوە، ئەوە نەبێت فەرموو لەسەر هاتنی پسپۆرانی بیانی بکات تا لەمەسەلەی تیرۆری سەردەست عوسمان، بەشدار بن، ئەمەش بۆ دوو رۆژی تر دەیکات بەدەسکەوتی خۆی. بەڵام هەرچۆنیک بێت بەخۆشی خۆی ئەمەی نەکرد..
لەباقی قسەکانیدا بەتایبەتی لەمەسەلەی تیرۆری سەردەشت عوسمان، هیچی نوێ نەدا بەدەستەوە، جووینەوەی بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی بوو. کەلەلایەن ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و سەربەخۆ نەک قبووڵ نییە و نەکرا، بەڵکوو لەم خاڵەدا جێی داخە دوای ئەو هەموو فشارە پیاداچوونەوەی بەهەڵوێست خۆیاندا نەکردۆتەوە!١
لایەنی گرنگ لەقسەکانیدا ئەوە بوو هێرشی ناراستەوخۆی کردە سەر ڕۆژنامەنووسان و ئۆپۆزسیۆن، بەبێ ئەوەی پەنجە بخاتە سەر خاڵەکان و ناویان بهێنێت و مەبەستی کێیە! ئەمەش ناڕاستگۆییە دەردەخات و بەپێچەوانەی لەسەرەتای پەیڤەکانییەوە ئەوەی دەربڕی کەهاتووە چەند قسەی ڕۆشن بکات!!!
--------
ئەم چەند دێرە وەک کۆمینت ناردم بۆ ماڵەڕی سبەی، دابەزێنراوە بەڵام یەک دوو وشە لەیەکدوو شوێندا لابراوە و وەک بۆشایی بەجێ هێڵراوە...تکایە کلیکی لێرە بکە بەتەشخیس نووسینەکەی من لە ژمارە ٢ دایە.. شایەنی باسە فراکسیۆنی گۆران وەڵامیان دایەوە، کلیکی ئێرە بکە..
- : ئەم بابەتە لەماڵپەڕی کوردستانپۆست؛دا
- : هەمان بابەت لەماڵپەڕی سبەی؛دا

فازل میرانی، بەچییەوە دەنازێت؟!
هەینی ٢٠١٠.٥.٢٨


 فازیل میرانی، ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ زۆر بێ ویژدانانه‌ ده‌ڵێن: هیچ نه‌كراوه‌ یان هه‌ندێك هێزی سیاسی(بزووتنەوەی گۆران) كه‌ هیچ زه‌حمه‌تیان نه‌كێشاوه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر حازری، ئه‌وانه‌ ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كانی ناڕه‌زایی، توانیویانه‌ خه‌ڵكانێك له‌ده‌ووری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی نا دادپه‌روه‌رانه‌، داوای هه‌موو... شتێك و ده‌سه‌ڵات بكه‌ن..‌ هه‌ڵومه‌رجێكی گونجاومان به‌خوێن و ره‌نج و مێژووێكی پڕ له‌ره‌نجدان بەدیهێناوه‌، ئاماده‌ نین هه‌ڵسوكه‌وتی نا به‌رپرسیارانه‌ په‌سه‌ند بكه‌ین و چاره‌نوسی گه‌لی كوردیان پێ بسپێرین.. خه‌ڵكانێك له‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌دا له‌هه‌موو بڕیار و بواره‌كانی جێبه‌جێكردندا له‌گه‌ڵمان شه‌ریك بوونه‌ و یا له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌ستپێشخه‌ریش بوون، ئێستا خۆیان له‌هه‌موو به‌رپرسیارییه‌كه‌وه‌ به‌دوور ده‌بینن و تاوانی هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان ده‌خه‌نه‌ سه‌رشانی ئێمه‌..
سەرچاو: ماڵپەڕی پەیامنێر ڕۆژی ٢٠١٠.٥.٢٧ قسەوباسەکانی ناوبراو لەڕووسیا بۆ رەوەندی کوردی کردوویەتی


وەک دەبینن فازیل میران چ جۆرە لیکێک لەدەمەوقەپۆزی دێتە خوارەوە!! لەخوێنی شەهید و ماندوو بوون دەرچووە، ئەوەندەیان وەرگرتۆتەوە بۆ ١٠٠ پشتیان دەمێنێتەوە.. باوکایەتی بۆ هیچ لایەنێک و کەسیک تا سەر نییە، سەرەتای داڕووخانیان دەرکەوتووە، ئەم هاتوهاوارە، دانپیانانێکی سەریحە..
هاوکات ئەو قسانە تەئکیدکردنەوەکەی بەیانامەکەی مەکتەبە سیاسییەکەیانە، پێناچێت لووتی مه‌زن و بەرزیان نەوی بوو بێت. جا بۆیە پێدەچێت ئەو کەپووە سەرئەنجام بەدەردی ئەمنەسوورەکەی باژێڕی سلەیمانی بچێت.. کە خواستی کەس نییە بەشێوە توندوتیژەکە دەرکردنیان ئەنجام بدرێت.. تا کار له‌کار نه‌ترازاوه‌ بڕۆنەوە ماڵ..


فینلاند، کێشەی بێگانەکان!
هەینی ٢٠١٠.٥.٢٨


لەسێ فینلاندی دوانیان پێیان باش نییە بێگانە بێتە وڵاتەوە، ئەو ڕێژەیە دەکاتە لەسەدا ٦٠ ! ئەوە لەڕاپرسیییەکدا دەرکەوتووە کە ٢،٤٤٠ کەس بەشدارییان تێدا کردووە..
سەرچاوەی هەواڵ: ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئێتێلا سوۆمێن سانۆمات Etelä-Suomen Sanomat


گوێگری کەمبۆتەوە!
هەینی ٢٠١٠.٥.٢٨

موراد قه‌ره‌یلان
دەفەرمووێت:
...ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ چه‌ك فڕێبدات، ده‌وڵه‌تی توركیا دێته‌ هه‌ولێر داده‌نیشێت..
باشە ئەو دەربڕینە لەچ هزرێکەوە هاتووە؟ بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان خۆی بەچی دەزانێت؟ کوردی باشوور هێندە بێغیرەت نییە تا لەتورکیا بترسێت.. ئەو کەپوو بەررزییەی مورد قەرەیلان کەس قبووڵی ناکات.. گەر وای دابنێین تورکی...ا چەند لەباڵی چەکداری باکوورییەکان دەسڵەمێتەوە دوو هێندە لەهەرێمی کوردستان دەترسێت، گەر بیانووی بەدەستەوە بێت بۆ سەرکوتی بێرەحمانەی ئەوان، بێگومان لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان لەئاستی نێودەوڵەتیدا کیانێکی دانپیانراوە، سێ هێندە بۆی گران دەبێت ناهەقی بەرانبەر بکات.. وەک دەبینرێت ناحەزییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا بەرەو کاڵبوونەوەی زیاتر دەچێت.. بۆیە ئەو جۆرە قسانەی موراد قەرەیلان و نموونەی وەک ئەو دەیفەرموون، مشتەر و گوێگری کەمبۆتەوە، نەکرێت باشە..
پاراستنی سنووری هەرێم لەلایەن ئەوانەوە، وەهمە! بەڵام کێشەکە ئەوە نییە، قسە لەزمانی دەربڕینەکەوەیە، خۆ بەگەورەزانینێکی پێوە دیارە! لەپارتی قبووڵ ناکەین خۆی بەڕیش سپی بزانێت، چۆن لەهێزێکی کوردستانی قسەی وا بکات! دوای ئەوە ئەو حیزبە باگراوەندی هزر و کاروکردەوەی توند و عەقلییەتی کۆنترۆڵخوازی لەلای هەموو کوردێک ئاشکرایە.
ماڵپەڕی ڕۆژنامه هاوڵاتی بابەت: چاوپێکەوتن ڕۆژ: ٢٠١٠.٥.٢٧ نووسینی:

وتە
هەینی ٢٠١٠.٥.٢٨


تاقە ئازادییەک کە یەکسانە بەسەرجەمی ئازادییەکانی تر ئازادی ڕۆژنامەگەرییە.
(شاتۆبریان François-René de Chateaubriand- ١٧٦٨ ـ ١٨٤٨)


زیندانی گەرۆک، لەبەرچییە؟!
پێنجشەممە ٢٠١٠.٥.٢٧


عەبا بەسەرەکان، بۆیە لەچوونە بازاردا عەبا دەپۆشن، تا هەژاری خۆیانی پێداپۆشن، کام لەوانە جلو بەرگی جوانیان هەیە، کامیان میکیاجی باش و بۆنی گرانبەهایان هەیە ؟ محەجەبە بەسەرەکانیش بۆیە کەزێیان دادەپۆشن، تا نەشۆراوی قژیان داپۆشن!!


 ئەوە دیدێکی چینایەتییە، وەک لەوەی شتێکی تر بێت، ئەو خۆداپۆشینە، جۆرێکە لەفێڵ کە بەشێک لەمێینەکان دەیکەن. ئەو مۆدێلە لەپۆشین وێرای ئەوەی ناشیرینە، وەک چۆن ژمارەیەک لەنێرەکان بۆ نموونە قژیان دەکەنە پۆپنەی کەڵەشێر و زۆر شێوازی تر، دەیانەوێت خۆیان جیا بکەنەوە. بەجۆرێکی تر خۆ نمایش بکەن، گوزارشت لەگیانی یاخیبوون دەکات، بەداخەوە موحەجەبەبوونیش لەنۆرماڵ دەرچوون و شازە، ڕووتیی بێماناش مەرفووزە. جیاوازییەک کە لەموحەجەبەپۆشیدا ئەوەیە، ئەمە تەنها بۆ کچان و خانمانە، سەرچاوەکەی بۆ رەگە ئایینییەکە دەگەڕێتەوە، سەلبی ئازادییە، ئەوە کاتێک مەترسیدار دەبێت، کە گشتگیر بکرێتەوە.. زۆر ئاساییە، بەشێک لەو خانمانەی لەبواری ئاینیدا کار دەکەن و ژیانیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە، موحەجەبە بن.


کێشەکە لەشوێندا نییە، بۆ ئەوانەی لەئەورووپا حیجاب دەپۆشن، چ جیاوازییەکیان لەگەڵ ئەوانی لای خۆمداندا هەیە؟ نا بەڵکوو لەئەورووپا ژنان لەژێر دوو مەنگەنەدان.
ئەوەی لەسەرەتاوە دەربڕا خوێندنەوەیەکی ترە، بۆ دیاردەی پۆشین بەتایبەتی ئەوەی کە ئیسلامییەکان مۆری خۆیانی لێداوە.. ئاماژە بەوە درا کە هەردیاردەیەک لەڕێرەوی نۆرماڵی خۆی دەرچوو لەهەر گۆشەیەکی دنیا، شازە، جا بەداخەوە ئەو شازییەی بەشێک لەژنان بەزۆر سەپێنراوە، دیارە زۆری شەق نییە هی تر..


تیژ و ئاشکراتر لەبەرانبەر حیزبی بنەماڵەدا
پێنجشەممە ٢٠١٠.٥.٢٧

...عه‌جه‌ب، "خیانه‌ت" لای‌ ئێمه‌ ته‌نها بونی‌ فایل و سیخوڕیكردن و په‌لكێشكردنی‌ سوپای‌ دوژمن بۆ وڵات ده‌گرێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تائێستاش ئه‌و جۆره‌ خیانه‌تانه‌مان به‌ سه‌روه‌ری‌ پێ ده‌فرۆشنه‌وه‌، به‌ده‌ر له‌مه‌ هیچی‌ تر خیانه‌ت نییه‌؟...

ماڵپەڕی سبەی بابەت: پەرلەمانتار و ویژدان... ڕۆژ: ٢٠١٠.٥.٢٧ نووسینی: نـەژاد جە‌لال


پرسیارێکی گونجاوە کە تەنها کێشە سیاسیەکان پۆڵبەندی نەکرێت وەک خیانەت بەڵکوو گشتگیر بکرێتەوە بۆ مەسەلەکانی دی، بەڵام لایەنێکی تر ئەوەیە دەبوایە تەشخیست بکرادایە کە کام لایەنەت مەبەستە، لەم نێوەدا ئێمە (بزووتنەوەی گۆران) لەسەر پشتیوانیکردن لەکێسی سەردەشت عوسمان پارتییەکان ملیۆنێک تەوهینایان بەخشییەوە هیچیان تا نەهێشتەوە، وا پێویست دەکات چۆن لەبەرانبەر یەکێتی نیشتمانیدا ئازایانە، تا ئیستا جووڵاوینەتەوە لەبەرانبەر (حیزبی بنەماڵە- پارتی)شدا بەهەمان شێوە بەڵکوو دەبێت زمانی ئاشکرا و تیژ تر بەکاربهێنرێت، لەوبڕوایەوە ئەوانە زۆر ناشیرینترن....


فینلاند، معامەلەی لەگەل پەناهەندە خراپە!
چوارشەممە ٢٠١٠.٥.٢٦


ڕێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناسیۆناڵ، لەداوا ڕاپۆرتیدا، رەخنە لەحکومەتی فینلاندی دەگرێت، بەوەی کە بێئینسافە معامەلەی لەگەڵ پەناهەندە و کۆچبەران کردووە و ڕەوانەیان دەکاتەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، کە لێوەی هاتوون!
--------------
سەرچاوەی هەواڵ: ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئێتێلا سوۆمێن سانۆمات Etelä-Suomen Sanomat

فینلاند، لەپێنج ملیۆن، ملیۆنێک زیاتر، بەتاک دەژین!


فینلاند، ئەو وڵاتەی کە رووبەرەکەی ٣٣٨،٤٢٤،٣٨ کیلۆمەتر دووجایە، و دانیشتوانەکەی بەپێی ئاماری ساڵی پار ٥،٣٣٥،٩٥٨ کەس بووە، لەنوێترین ئاماردا دەرکەوتووە زیاتر لەیەک ملیۆن کەس بەتاک دەژین.. ئەو ڕێژەیە لەچاو ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە!
------------
سەرچاوەی هەواڵ: ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هێلسنکی سانۆمات Helsingin Sanomat


بۆ نەوەکانی مەلامستەفا و مام جەلال حەپولکی کەس دەدەن!
سێشەممە ٢٠١٠.٥.٢٥


... ئێستا لەهەر ساتێک زیاتر ئەو پێشبینییە مێژووییە لەناو خەیاڵدانی پیرە قودرەتمەندەکانی کورد(حیزبی بنەماڵە- پارتی و یەکێتی)دا دێت ‌و دەچێت «نەوەیەکی قارەمانی وەک سەردەشت عوسمان دێت، تاج دەبات ‌و دێتە جێگامان»... پاش شەڕی نێوانیان پەیمانیاندا لە« گۆشتخۆرەوە ببن بەگیاخۆر». . هەمیشە یەکێک هەیە ناخرێتە ناو قەڵای خەساندنەوە، هەمیشە موسایەک هەیە بەفیرعەون ناگیرێت، هەمیشە شتێک، بوونەوەرێک هەیە دەگەڕێتەوە، هەمیشە کڵاوێک هەیە کە سانسۆر ناتوانێت بیسڕێتەوە و بیشارێتەوە و لەیادا ونیبکات... ئەوە تەنیا هەقیقەتە، بۆ ئەوەی زۆر شت لەدونیادا بگۆڕدرێت..
ماڵپەڕی ڕۆژنامه ئاوێنە بابەت: منداڵانی نیوەشەو ڕۆژ: ٢٠١٠.٥.٢٥ نووسینی: بەختیار عه‌لی


ئەوەی بەختیار عەلی پێمان دەڵێت، قابیل تێرامانە، لەبرگەیەک لەبرگەکانی مێژوو هەروەها ژیان، لەشوێنی خۆیدایە.. بەڵام گەر وردتری بکەینەوە، لەوانەیە ئەو موئامەرەیەی کە پیاوەپیرەکانی دەسەڵات و ژیانی کۆمەلایەتی لەنەوەی نوێی دەکەن، گوایە هەمیشە لەترسی ئەوان خەویان لێناکەوێت بۆیە هەمیشە لەهەوڵی هاڕینیاندان! لەم سەرزەمینە وەک مارکس دەیڵێت سستەمی ئیستبدادی ڕۆژهەڵاتی حوکمی تێدا دەکات، یارییەکە بەجۆرێکی ترە، دەبینین نەوەی مەلامستەفا چەند زۆر بوون، بەتەمان حەوتپشتیان سەدەها ساڵ حوکمی بەشێک لەولات بکەن.. یان نەوەی مام جەلال و موعەمەر قەزافی لیبیا و ئەسەدی سووریا! وا دەکەن کە مەجالێک نەهێڵرێتەوە تا نەوەی نوێی دەرەوەی ئەو بنەماڵانە لەسەرکار لایانبات..


سەردەشت عوسمان پاڵەوانێتی لەڕۆحیدا بوو..
سێشەممە ٢٠١٠.٥.٢٥


وەک نیتچه Friedrich Nietzsche (١٨٤٤ - ١٩٠٠) دەفەرموێت، گۆڕی پڕ نوور بێت: نەکەی پاڵەوان لەڕۆحت دەربکەیت.. ئەوە سەردەشت عوسمان بەقسەی ئەو فەیلەسووفوی کرد، بەڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرییەتی بنەماڵە خێڵەکییەکان پاڵەوانێتی خولقاند...
--------------
- : هەمان بابەت لەماڵپەڕی سبەی؛دا



کوردی ڕۆژهەڵات و سەردەشت عوسمان
سێشەممە ٢٠١٠.٥.٢٥


هێندی ئاگام لێی بێت، کوردانی رۆژهەڵات تاک و تەرا نەبێت لەمەسەڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان بەباش یان خراپ نەهاتنە وەڵام و دیدیان دەرنەبڕیوە! ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژنامە هەرێمی و جیهانییەکان و تەنانەت ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش لێی هاتنە دەنگ و لەناوخۆی هەرێمدا کۆمەڵگای هەرێمی کرد بەدوو تەرەفەوە. ئەکرێت حیکمەت لەو بێدەنگییە چیبێت؟
بیانوویەکی تا ڕادەیەک لاوازە، هەستە دەکەم شتی تر بێت، ئەم وروژاندنە مانای ئەوە نییە ڕۆژهەڵاتییەکان بخرێتە ژێر مەنگەنەوە تا هەڵویست بۆزەتیفانە بنوێنن.. ئەگەر هەڵە نەبم، یەکەمیان: جۆرێک بێت لەترس و چاوبەرەژێری بەتایبەتی حیزبەکانی رۆژهەڵات لەبەرانبەر بکوژانی سەردەشت عوسمان؛دا! تێکنەدانی پەیوەندی، تا نەبێتە هۆی فشاری زیاتر لەسەریان.. ئەمە لەکتێکدا حیزبەسیاسییەکان بەشیکی بچووکی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتن، هەموو کۆمەلگا نیین.
لایەنێکی تر هەستی نەتەوەیی و پارێزگاریکردن لەو نیمچە حکومەتەی باشوور، بەو هۆیەشەوە چاونوقاندن و لێخۆش بوون لەپێشێلکارییە جۆراوجۆرەکان کە دەرهەق بەمافەکانی مرۆڤ و خەڵکی سڤیل دەکرێت!
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگ هاتنە قسەیە، ئیتر دژ یان لایەنگری ئەو کێسە بن. لەوانەیە ئەوان بەجۆرێکی تر لەمەسەلەکە بڕوانن و هاوکارێک بن لەچارەسەرکردن، نەک ئەم کێشەیە بەڵکوو ئەوانی دیش کە دێنە پێشەوە..

مەسروور، هێشتا منەت بەسەر خەڵکیدا دەکات!
دووشەممە 2010.5.24

مەسرووری مەسعود بارزانی، لەوچاوپێکەتنەدا، نەک خۆی دەدزێتەوە، لەبەرپرسیارێتی لەکوشتنی سەردەشت عوسمان، بەڵکو بەهیچ جۆرێک ئاماژە نادات بەوەی کە چییان کردووە بۆ ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی بکوژەکان.. ئەوەی لەبەیاننامەکەی پارتیدا هاتووە دووبارەی دەکاتەوە و بەرگری لێدەکات، گوایە بەرگری لەخۆکردن بووە، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە ...توند بووە..هاتووە باس لەسمبولبوونی باوکی دەکاتەوە و خەڵکی قەرزاربار دەکات بەوەی لەشکۆیان کەمکردۆتەوە.. ئەوەی جێی پێکەنینە فەرعەونێکی وا کە دەستی تاوانی بۆ درێژکراوە، خۆی دەخەنە ڕیزی هەرهاوڵاتییەکە خاکی وڵاتەکەوە!! سەرەرای ئەو هەموو بێحورمەتییەی دەیکەن خۆیان بەپاک و بیگوناح دەزانن و دادگا لەخەڵکی دەگرن!

نەزانیین پیرۆزە؟!
یەکشەممە ٢٠١٠.٥.٢٣

پیرۆزکردنی گێلێتی، جەهلی پیرۆز، چی دەگەیەنێت؟ مانای چی؟ شتی وا چۆن دەبێت؟ کەی نەزانین و جەهل پیرۆز بووە؟ ئەو کاتە نەزانین پیرۆزە کە تۆ تەنها بۆ نموونە سەر بەحیزبی بنەماڵە - پارتی بیت، تەنها ئەدەبیاتی ئەوا لەماڵ و فەرمانگە و باخچە و کتێبخانە و شوێنی تر بخوێنێتەوە، وەک ئەسپی ڕایسز کە هەردوو لای چاوی دەگرن تا بۆ ئەملاو ئەولای خۆی لانەکاتەوە..جا نەزانێکی وا ئامادەیە دنیا کاوڵ بکات لەبەر خاتری ئەو پارتە، وەک بینیمان لە٣١ی ئابدا مەسعود بارزانی بۆ مانەوەی بنەماڵەکەی کۆی لەهێنانی لەشکری داگیرکەر نەکردەوە...
جا ئەم نەزانینە پیرۆزە، دەکرێت بەسەر ئیسلامییەکان و تەنانەت بەشیکی زۆری نەتەوەی عەرەب و ... بسەلمێنرێت و ڕاست بێت.  ئاخر چۆن چۆنی؟ ئەی ئیسلامییەک بێجگە لەقورئان و حەدیس پارچەیەکی ئەدەبی نەخویندبێتەوە، فلیمێک و شانۆگەرییەکی نەدیبێت، بێگومان هەرهەمووی بەداهێنانی مرۆڤی کۆیلە دەزانێت، رەتی دەکاتەوە، تا حەدی دوژمانەیەتیکردنیشی..

ناهەقی لەگۆڕان دەکرێت!؟

یەکشەممە ٢٠١٠.٥.٢٣


... كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ (گۆڕان)، پاڵپشتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هەڵمەتی پرۆتیستۆکردنی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان بوون.. ویستمان چالاكییه‌كان دووربێت له‌سیاسه‌ت، بەڵام نه‌یانهێشت ئامانجەکە‌مان بپێكین، چونكه‌ جارێكی‌ دیكه‌ سیاسییه‌كانی‌ دوێنێ ‌‌و ئه‌مڕۆ، دەستیان بەهەڵدانەوەی‌‌ مێژوو کردەوە‌... له‌‌واقعدا سه‌یری‌ كت...ێبه‌ ره‌شه‌كانی‌ مێژووی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ بكه‌ین، ئه‌وا سه‌رجه‌م سه‌ركرده ‌‌و لایه‌نه‌ كوردییه‌كان لێی‌ به‌رپرسیارن، نه‌ك ته‌نها كه‌س ‌و لایه‌نێكی‌ دیاریكراو...
ماڵپەڕی ڕۆژنامه هاوڵاتی بابەت: وسبن مامۆستا هات! ڕۆژ: ٢٠١٠.٥.٢٣ نووسینی: ئاوات عه‌لی

ئەم ڕۆژنامەنووسە بەڕێزە خۆی بەهەڵەدا دەبات، ڕوودواوەکان هێشتا هەڵاوی لێهەڵدەستێت..خۆی بەهەڵەدا دەبات کاتێک بکوژی کە(حیزبی بنەماڵە - پارتی)یە، سەردەشت عوسمان و بزووتنەوەی گۆڕان دەخاتە یەک ئاست و پاڵ یەکەوە!! ئەی پارتی نەبوو بێ موناسەبە، وەرەقەکانی تێکەڵ کرد و هات دەستی بەهەڵدانەوەی کای کۆن کرد؟ خراپ ترشاندیان! هیچیان تیا نەهێشتەوە، سەرەڕای ئەو غەدرە گەورەیە بزووتنەوەی گۆڕان کەمترین وەڵامی دایەوە.
ئەوەی پارتی کردی ئەوپەڕی شڵەژاندن و سەرلێتێکچوون بوو لەبەرانبەر ئەو فشارە گەورەیەی کرایە سەری، دوای ئەوە گەر بزووتنەوەی گۆڕان و حیزبەکانی تر نەبوونایە جووڵە پڕۆتیستۆکردنی تیرۆرەکە ئایا بەتەنها ڕۆژنامەنووسان دەیانتوانی وا بەرفراوانی بکەنەوە؟ بەو ئاستەی بگەیەنن؟ بێگومان نەخێر!
حیزبی بنەماڵە - پارتی بۆیە وای کرد تا ئیتجاهی نارەزایەتییەکان بگەیەنێتە ئاستێکی بەرفراوانتر، نیگەڕانی شەری گەورەی وەک ئەوەی خۆیان و یەکێتی ١٩٩٤ ناسراو بەشەری ناخۆ لێبکەوێتەوە. هاوکات فرسەتێکیش بەمەسعود بارزانی بدات کە وەک کەسێکی خاوەن نفووز دادوەری خۆی جارێکی تر بۆ کوژانەوەی ناکۆکییەکان بگێڕێت و دەربکەوێتەوە، گوایە هەموو بەقسەی دەکەن، بەجۆریکی تر بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی فەزیعی حیزبەکەی و ئەو بێسەربەرەیەی کە کەسە دەستڕۆیشتووەکان خولقاندوویانە، دەمکووتکردنی ڕاگەیاندنی خۆیان بوو.

ماڵپەڕی ستاندار، هانی بێدەنگکردنی نووسەران دەدات!؟
شەممە ٢٠١٠.٥.٢٢


ئەوەی هەست دەکرێت ستاندار دەنگیکی زوڵاڵی ناو ڕۆژنامەگەری کوردییە و ئازایانە لەهەوڵی ئاشکراکردنی نهێنییەکان گەندەڵی و زۆر شتی تری دەسەڵاتدایە..
بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکانی سەر بەتەوژمی ئیسلامی سیاسی لەدەورتان کۆبۆتەوە، شەقڵی ئیسلامی داوە بەپێگەکە، لەوانەیە ئەوە کارێکی ئاسایی بێت، بەڵام زۆر جاریش لەبازنەکە دەردەچن کێشەکە لێرەدایە، دەبنە هاندەرێکی زۆر ناشیانە تا بەرتەسکی بۆ دیدی پێچەوانەی نووسەرانی تر دروست دەکەن!
وەک لەم هەواڵەدا بەناونیشانی (چاودێر لەبابەتێكدا بەناوی‌ (تیرۆرستانی‌ خودا) سوكایەتی‌ بەئاینی‌ ئیسلام ده‌كات) ڕۆژی شەممە ٢٠١٠.٥.٢٢ دەبینرێت کەلەلایەن دانیار عەبدولڵاوە ئامادەکراوە
دەقی هەواڵەکە:
چاودێر بابه‌تێكی‌ زۆر نه‌شیاو ترسناكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا باس له‌و گروپه‌ ده‌كات كه‌ به‌ناوی‌ تیرۆرستی‌ ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون تایتڵی‌ بابه‌ته‌كه‌ش به‌ناوی‌ (تیرۆرستانی‌ خودا) ه‌وه‌ نوسراوه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ردێره‌كه‌وه‌ سوكایه‌تی‌ به‌ئاینی‌ ئیسلام كراوه‌. جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌دوای‌ تیرۆركرانی‌ محمد كوڕی‌ شێخ تاهیر ئاسایشی‌ سلێمانی‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ ئیسلامی‌ به‌وناوه‌ ده‌ستگیركرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئاسایش به‌زوویی‌ هیچ گله‌یه‌كی‌ لێناكرێت به‌ڵام واباش نییه‌ ئاسایش له‌هه‌ ڕوداوێكدا په‌لاماری‌ ئیسلامیه‌كان و موعاڕه‌زه‌ بدات له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ئه‌و موقامه‌له‌یه‌ی‌ له‌ سایتی‌ چاودێر نوسراوه‌ به‌ناوی‌(تیرۆرستانی‌ خودا) سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ ئاین ئه‌وه‌ش جێگی‌ قبوڵ نییه‌ چونكه‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ ئیسلام دژایه‌تی‌ كردنه‌ بۆ سه‌ر بیروڕای‌ ته‌واوی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان.
ئەمە لەکاتیکدا بابەتی ئاماژە بۆکراو پێناسی کتێبێکی کابرایەکی ئەجنەبییە (چارلیس ئالین)بەناونیشانی: تیرۆریستانی خوا؛وە، بەرهەمی خودی نووسەر (عەزیز ڕەئووف) نییە!
ئەم جۆرە کارانە بۆ ترساندنی نووسەرانە، وایان لێدەکات  تەنانەت دەست بۆ وەرگێرانیش نەبەن! دەکرێت بەکارێکی وا بووترێت چی و دەتانەوێت چی بکەن؟؟؟؟؟؟
ئۆپۆزسیۆن بوون لای ستاندار مانای چییە؟ چی دەگەیەنێت؟ هاوکات ئەو نووسەری ئەو بابەتەی ئامادەکردووە زیاتر وەک کەسێکی سەر بەئۆپۆزسیۆن ناسراوە..


جوانناسی - ستاتیکا
شەممە ٢٠١٠.٥.٢٢


 لەکەناڵی تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان، راپۆرتێک لەسەر پرۆزەی هونەری بازنە پیشاندرا..چەند گەنجێکی خوێندکاری کچ و کوڕی شێوەکار لەباژێڕی سلەیمانی، هونەرە جۆراوجۆرەکانیان دەگوێزنەوە بۆ سەرشۆستە، کۆڵانە کۆن و پەڕپووتەکان، دەواری ئاوارەعەرەبەکان، باخچە، دیوار، ئاپارتمانە تەواونەکراوەکان، ناو پاسەکانی هاتووچوو، گەلەری، سینەما، ئەندەرپاس، ئامرازەکانیان فڵچە و بۆیاخ نەبوون، ماتیراڵی وەک تەپەتۆر داروتەختە، دەرگا، ڕووناکی و پارە و شتی دی بوون..چەند خۆشحاڵیان کردم بەڕاستی داهێنان بوون.. ئافەرین...

فەرهاد هیرانی
هەینی ٢٠١٠.٥.٢١


هاوڕێی لەمێژینەم کاک فەرهاد هیرانی ڕۆژنامەنووس، ئێستا سەرنووسەری گۆڤاری ڕاستەڕی؛یە، کە لەباژێڕی هەولێر دەردەچێت،  لەهەرێمی کوردستانەوه‌ بۆ هەواڵ پرسی زەنگی بۆ لێدام، سەپرایسی ئەمرۆم بوو، فره‌ خۆشحاڵی کردم، ماوەیەک بوو، لێره‌ نەمابوو، ئیتر نەمزانی هۆکەی چی بوو، بەڵام بەهۆی مایلی یاهۆوه‌ دەمبینی لەسەر هێڵه‌.. ئەو کاتەی که‌ مانگنامەی ئەمڕۆی دەردەکرد، ... یەکێک بوو لەدەنگه‌ ئازا و بوێرەکانی ناو ڕاگەیاندن.
چەند جارێک بابەتم لەوێدا بڵاوکردەوه‌.. کاک فەرهاد و ژمارەیه‌ک نووسەری شاری سەربەرزی هەولێر بەهۆی جەنگی نێوان پارتی و یەکێتییەوه‌ ناسراو بەشەری ناوخۆ، هاتبوونه‌ سلەیمانی..فەرهاد و ئەوانی دی لەڕیزی ئەو نووسەرانەدا بوون کە دانوویان لەگەڵ بێئەدەبی و ناشیریینەکانی پارتیدا نەدەکوڵا، بەتایبەتیش دوای هێنانەوەی لەشکری داگیرکەر عەرەبی عێراقی لە٣١ی ئابی ١٩٩٦دا، کە جێی قبووڵی هیچ کەسێک بەتایبەتی نووسەران نەبوو..


کوردستانپۆست دەستڕاگرە!
هەینی ٢٠١٠.٥.٢١


پێشنارمان بۆ کراوه‌، که‌وا سایتێکی دیکه‌ به‌ناوی کوردستانپۆست‌ بکه‌ینه‌وه‌، تایبه‌ت بێت به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گه‌نده‌ڵیی و خیانه‌تی به‌رپرسه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه، هه‌ر کوردێکی ئه‌و به‌شه‌ ده‌یه‌وێت هاوکاریمان بکات، به‌سه‌رکه‌وتووییه‌وه‌ ئه‌و سایته‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، تکایه‌ په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ بکه‌ن‌.


ئەو ڕاگەیاندنە، باش نییە، ئەگەر دەتەوێت کارێکی وا بکەیت، ئەوا بژاکییەکان زۆریان پێخۆشە و دێن بەبەلاش تەنانەت لەوانەیە مەسرەفیشی بکێشن، بۆ هەرچی سووک کردنی کۆمەڵە و دیموکرات! دوای ئەوە کام کۆمەڵە و کام دیموکراتت مەبەستە؟ بۆ خۆت دەزانی ئەوانە هەریەکەیان چەند باڵن، بوونەتە تۆزی ناو درکەکە! پێویست ناکات مردوو گەندەڵی بخوێنرێتەوە.
ئەگەر بڕیارە ماڵپەرێکی وا بۆ ئەو بەشە بکرێتەوە، ئەوا دەبێت چۆن پۆخڵەوات و گەندەڵی و ناشیریینیەکانی ئەو دووانە باس دەکرێت دەبێت هی بژاک و حیزبە بچووکەکانی تریشی تێدا بێت و گشتگیر بکرێتەوە.
لەوانەیە ئەم ڕاگەیاندنە بەجۆرێکی تریش بخوێنرێتەوە کە بۆنی جۆرێک لەجیاخوازی لەنێوان کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا گەورەتر بکات، کە پێویستمان پێی نییە. چوونکە بۆ خۆت دەزانی نەک خەڵکانێک لەهەردوو لا بەهەر هۆیەکەوە بێت حەزیان بەیەکتریی نییە. هاوکات دەبێتە یارمەتیدەرێکی سیاسەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە زۆر مەبەستییەتی قلشتەکەی نێوانمان هەرچی زیاتر بکات... بۆیە دووبارە دەڵێم ئەو ڕاگەیاندنە لەشوێنی خۆیدا نییە.
-----------
ئەم رەخنەیە کە بەمایل دەستبەجێ بۆ کەمال جەمال موختارم نارد. خۆشبەختانە بۆ ڕۆژی دواتر تێبینییەکەی لەبەرچاو گرتبوو، ڕاگەیاندنەکە لابرابوو..

بنەماڵەی بارزانی(پارتی) جاریکی تر پاشەکشەیان پێکرا!
چوارشەممە ٢٠١٠.٥.١٩


سەرئەنجام مەسعود بارزانی هاتە پەیڤین، پێدەچێت دەمی نووسەرانی شەری نێوان خۆیان و یەکێتی ناسراو بەشەڕی ناوخۆیان دابخەن:
(.. وای كرد كه‌ له‌ده‌ستدانی گه‌نجێكی (سەردەشت عوسمان) ئه‌م وڵاته‌ ببێت به‌رووداوێكی كاریگه‌ر و به‌رجه‌سته‌ و كاربكاته‌ سه‌ر ناخی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌.. مه‌ترسی پلان و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی با...رودۆخی عیراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌ناونه‌چوون و پێویستیمان به‌وریایی و هاوده‌نگی هه‌یه‌.. ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌موو لایه‌ك به‌دان به‌خۆداگرتن و په‌یڕه‌وكردنی لۆجیك، هه‌وڵی هێوركردنی ئه‌م كه‌شه‌ بده‌ن و له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدابن..)
دەقی پەیامەکەی مەسعود بازانی لەڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٠.٥.١٩ لێرەدایە


ئەو فاکتانە لەپەیڤەکانی م.بارزانیم بەوردی هەڵبژاردراوە، تەنها ئەوانە ڕووی مەجلسیان هەیە، ئەگینا بەباقییەکەی کۆنە و شایەنی باس نیین.. مەبەست لێی ئەوەیە، کە پێشبینی ڕاگرتی هەڵمەتی چەواشەکارانەی ڕاگەیاندنی پارتم کردووە لەدژ ڕۆژنامەنووسان و ئۆپۆزسیۆن، لەم نێوەدا بەڕاستی بزووتنەوەی گۆڕان لێدرا بەتایبەتی شەخسی نەوشیروان مسەفا. هەرچەند بەجۆرێک لەجۆرەکان لەقازانجی گۆڕانە.. زەرەری پارتی دەبێت گەر لەوە زیاتر درێژە بکێشێت.


لەملاشەوە بەرەی ڕۆژنامەنووسان بەهۆی بەلارێدابردنی ئەسڵی مەسەلەکە کە سەردەشت عوسمانە خەریکە قڵشتی تێدەکەوێت، ئەمەیش لەو هزرە لاحیزییەوە سەرچاوە وەردەگرێت کە لەنێو ڕۆژنامەنووسانی ئازاددا هەیە!


لێرەدا گرنگ ئەوەیە ئەم پەیڤانە کە لەلایەن م.بارزانییەوە دەربڕاوە بەگدانانێکی بەئەدەبیانەیە. بەڵام نابێت ئەو پاشە کشەیە باشتر وردبکرێتەوە، ئەنجامی فشاری هەمەلایەنە و کاریگەری ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووسانە وای کردووە کەسی پلەیەکی ئەو حیزبە بێتە سەرهێڵ.


نابێت ئەوە لەیاد بکەین کە کوشتنەکەی سەردەشت عوسمان نەفیری عامی خولقاند، مەگەر پارتی لەخیانەتی ٣١ی ئابدا هێندە شپرزە بوو بێت، هاوکات هەموو ئاماژەکان ئەوە دەگەیەنن کە ئەم هەنگاوە گوێڕاکێشانی دەرەوەشی تێدایە..


دانپیانانێکی باشە کە ئۆپۆزسۆن و ڕۆژنامەنووسان دەتوانن کۆمەڵگا بهەژێنن و هێزە زلەکانی ناوخۆ بهێننە سەرچۆک.. بۆ دوورماوە دەستی فشار و تیرۆر لەگیانی ڕۆژنامەنووسان دوور دەکەوێتەوە..


بزووتنەوەی گۆڕان، و نەوشیروان مستەفا، پارتییان بەهیچ نەزانیی بۆیە وەڵامیان نەدانەوە..
--------
هەمان بابەت لەماڵپەڕی کوردستانپۆست؛دا

قورئان و بتپەرستی!
سێشەممە ٢٠١٠.٥.١٨


(أفرأيتم اللات والعُزى ومُناة الثالثة الأخرى تلك الغرانيق العُلى ، وإن شفاعتهن لتُرجى ﴾ ( النجم:19،20) وەک دەبینرێت لەو ئایەتانەدا، ناوی سێ لەبتەخواکانی خێڵی قوڕەیش بەباش هاتووە! ئەوە لەکاتێکدا وتراوە، کەپاش ١٢ ساڵ لەدروستبوونی ئیسلام لەدەوروبەری شاری مەکە، تەنها ١٥٠ کەس هاتوونەتە سەر ئەو ئایینە، ئەم ئایەتە وەک سازشێک ...وتراوە، پەیامێک بووە کە ئەم ئایینە دژی خوکانی ئەوان نییە، جۆرێک لەدڵنەرم کردنی خەڵک بووە تا دژی ئیسلام نەبنەوە و لێی نزیک ببنەوە. هاوکات جۆرێکیش بووە لەوەی ئەم ئایینە دوژمنێکی سەرسەختی وەک باوە دەڵێن بتپەرستی نەبووە..


گومانێکی بێمانا
دووشەممە ٢٠١٠.٥.١٧


ئەو بابەتەی مەلا بەختیارم خوێندەوە کە بەناونیشانی: شەهید سەردەشت ‌و ئازادی لەماڵپەڕی چاودێردا بڵاویکردۆتەوە. ئەوە دیدی کەسێکی دەسەڵاتخوازە بەجۆرێک لەجۆرەکان تەنزیری ناڕاست و پیرانە بۆ دیدی کاراوە و ئازایدیخوازانەی مرۆڤەکان دەکات، و باگراوەندێکی مێژوویی پێدەدات! گریمان ئەوەی سەردەشت نادروستە؟
ئەی بۆ ئەو شیعرەی کە لەگۆڤاری وێراندا بڵاوکرایەوە و مەلاکان و یەکگرتووی ئیسلامی هێنایە زەلزەلە، دەڵێن چی؟ نا ئەوە زۆر نادروستە، ئەو جۆرە نووسینانە کە کێشە دەنێنەوە و تەنانەت قوربانی بەدوادا دێت، تەوژمێکی پێچەوانە و ئەنتی باوە، لەوەتی مرۆڤایەتی و تەنانەت کۆمەڵگای کوردی هەیە، بوونی هەبووە، ئیتر لەهەرسەردەمەدا بەجۆرێک لەجۆرەکان خۆی نمایش دەکات.. لەم ڕینیسانسەی ئێستای کۆمەڵگای کوردی، بەهۆی فەراهەم بوونی ئامرازی زۆری گوزارشتکردن، لەقۆناغەکانی تر بەهێزتر و بەرگریکارانی زۆرترە..


گومان لەهەموو شتێک واردە، گومان لەسەر دەقی نووسینەکانی سەردەشت عوسمان، کەبەهرەمەندە لەباگراوەندێکی ڕۆشنبیری چاک و بەپێزە، گوایە ئەو چەند نووسینەی کە بڵاوکراوەتەوە، زۆر بەرزە، ئەمیش وای لەژمارەیەک کەسانی ناوەندی ڕۆژنبیری، بەتایبەتی نزیک بەدەسەڵات کردووە، لەنرخ و بەهای ناوبراو کەم بکەنەوە، بڵێن هی خۆی نییە! بەڵام بۆ قەناعەت بەگەنجان ناکرێت و پیرانە لێیان دەڕوانرێت؟
گەنجانی وڵاتەکەی ئێمەیش وەک ئەوانی ئەورووپا لەو تەمەنە زۆر گەنجییەدا نەبن بەشت و بەئەستێرە کە یەک تۆز چوونە تەمەنەوە، ئەبێت ئیتر دەبێت ئالێلی بڵێن و لە کاروانی داهێنان دوادەکەون...
---------
هەمان بابەت لەماڵپەڕی کوردستانپۆست؛دا

هەواڵ داڕشتن لەنێوان لایەنگری و بیلایەنیدا!
شەممە ٢٠١٠.٥.١٥
ڕۆژی ١٤ ی ٥ لەبەشی ھەواڵەکانی ویکیپیدیادا، بەچەند کورتە دێڕێک لەنێوان هەواڵی :
ڕیکەوتی ٢٠١٠/٥/٠٩ فەرزاد کەمانگەر .... و ٢٠١٠/٣/١١ پەرلەمانی سوید کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان...
مێژووی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانم دانابوو، بەم شێوەیە: ڕۆژی سێشەممە ٤ ی ٥ سەردەشت عوسمان لەشاری هەولێر دەڕفێنرێت ڕۆژی پێنجشەممە ٦ ی ٥ لاشەکەی بەکوژراوی لەشاری موسڵ دەدۆزرێتەوە. لەتیرۆری ناوبراودا دەستی تاوان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان درێژ دەکرێت. ناوبراو لەسەر نووسینی چەند بابەت بەو دەردەبراوە!


شەممە ١٥ ی ٥ بۆ زیاد کردنی بابەتی تر، دیقەتم لەو بەشەدا، سەیردەکەم ئەو خاڵە لابراوە!! بۆیە لەبەشی پرسیاردا ئەمەی لای خوارەوەم نووسی:
ئەوە چۆن لێکدەدرێتەوە؟ ئەوەی لای بردووە سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانە، کە دەستی تاوان لەتیرۆری ئەو کەسەی بۆ درێێژ دەکرێت! گەر وەڵامی سەریح نەدرێت ئەوا من ناچارم ئەم مەسەلەیە لەقاو بدەم؟ کێ لایبردووە؟
ئەوەی کە لەهەواڵەکەدا ناوی پارتی دیموکرات هاتووە، بێلایەنی و لایەنگری نییە، من وام نووسیبوو کە دەستی تاوان بۆ ئەو پارتە درێژ کراوە. ئەمەیش ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە. بەداخەوە داڕشتنەوەی هەواڵەکە بەو شێوەیە جۆرێک لەپەردەپۆشی لەسەر لایەنێکی ڕووداوێکە دەکرێت!
هێندەی من لەلایەنگری و بێلایەنی و پرۆفیشیناڵی هەواڵ لەفینلاند تێگەیشتبێتم و بەپێی ئەزموونی خۆم لەکاری ڕۆژنامەگەریدا، بەو شێوەیە نابێت ئەوە ڕووتکردنەوەیەکی بێتامی هەواڵە، ئیتر بۆ هەر ڕووداوێک و لەهەر شونێکدا بێت. دوای ئەوە دەبوایە ئەو هەواڵە چاککراوە، بێرۆح و بێگیانە لەهەمان شوێندا دابنرایەتەوە نەک بگوێزرێتەوە!!
سەرئەنجام دوای دایلۆگ هەواڵەکەم دووبارە لەهەمان شوێن بەم شێوەیە دانایەوە:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٠.٥.٤ سەردەشت عوسمان خوێندکار و ڕۆژنامەنووس لەشاری هەولێر ڕفێندرا و ڕۆژێ
پێنجشەممە ٢٠١٠.٥.٦ لاشەکەی بەمردوویی لەشاری موسڵ دۆزرایەوە.

فلیمی THE HURT LOCKER سەیرکرد
شەممە ٢٠١٠.٥.١٥


فلیمی عەماری ئازار - THE HURT LOCKER م بەکرێ هێنا و سەیرم کرد، ماوەکەی ٢ کاتژمێر بوو، باسی لەسەربازێکی مینهەڵگرەوە یان پوچەڵکەرەوە دەکات لەعێراقی عەرەبیدا، کەڕۆژانە کاری تیرۆریستی تێدا ئەنجام دەدرێت. فلیمەکە جۆری ئێکشنە، بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٨ ، لەدەرهێنانی خانم Kathryn Bigelow لەدیکبووی ساڵی ١٩٥١. ئەم فلیمە ٦ ئۆسکاری بردۆتەوە. بەشی زۆری فلیمەکە لەئۆردۆن وێنەی گیراوە..

بنەماڵەی بارزانی کوردن؟؟
پێنجشەممە ٢٠١٠.٥.١٣


بنەماڵەی بارزانی کە دەستی بەخوێنی سەردەشت عوسمان سوورە، تەنگەتاو بووە، نووسەرە دەمپیسەکانی شەری نێوان پارتی و یەکێتی، ئەمجارە لەدژی بزووتنەوەی گۆڕان خستەکار.. ئەو پەڕی ئیفلاسییە لەو بەیاننامەیەدا کای کۆن بەبا دەکەن، بۆ بنەماڵەی بارزانی لاپەڕەی ڕەشیان کەمە...؟ ئەوە بنەماڵەی بارزانییە گڕ لەگڕ بەدەدەن، نازانم  چۆن لەڕوویان دێت قسە بکەن! چەند بێعارن و تەڕتەڕ نەباشەن!! ماسین !! هەست بەشەرم دەکەم، کە ئەوانە سەر بەنەتەوەی کوردن..
----------
هەمان بابەت لەماڵپەڕی کوردستانپۆست؛دا

خۆپیشاندەرانی فینلاند، دەڵین: دەسەڵاتی میلیشیا، سەرکووت ئەکاتە رێگا!
چوارشەممە ٢٠١٠.٥.١٢


ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٠.٥.١٢ لەشاری هێلسنکی بەمەبەستی پرۆتیستۆکردنی شەهیدی پێنووس و بیری ئازاد، بەدەستپێشکەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هاوکاری بزووتنەوەی گۆڕان ڕێپێوانێک بۆ بەردەم بالیۆزخانەی عێراقی ساز کرا.
خۆپیشاندەران بەوێنەی شەهید و چەندەها دروشمی جۆراوجۆرەوە و بەوتنەوەی ( نەتیرۆر نەتۆقان، ئازادی مافی یەکسان.. دەسەڵاتی میلیشیا، سەرکووت ئەکاتە رێگا.. دوێنێ سۆران ئەمڕۆ سەردەشت، نا بۆ دەسەڵاتی بێدەربەست..) بەیاوەری پۆلیس بەرەو بەردەم باڵوێزخانەی عێراق بوونەوە..


ئەم بەڕێزانە بەنورە هەریەکەیان قسەوباسی خۆیان کرد:
-: مستەفا باهر وەک ڕێکخەری ڕێپێوانەکە و  بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
-: عەباس شوان، وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس و گۆرانخواز.
-: ڕێبوار عارف، وەک نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران.
-: رەزای کەمانگەر، کوردی ڕۆژهەڵات هاوپشتی خۆی ڕاگەیاند.
-: هەردی فەتاح بەنوێنەرایەتی ئەنجوومەنی بزووتنەوەی گۆڕان.


دواتر مستەفا باهر دوای خوێندنەوەی یاداشتنامەیەک بۆ جەماوەری ئامادەبوو، لەلایەن نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشنیاری ئەوە کرا؛ خاڵێک زیاد بکرێت بەوەی لەهەر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەبێت نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و سەربەخۆی تێدابێت.


نوێنەری خۆپیشاندەران هەر لەبەردەم دەرگای باڵوێزخانە چاوی بەبالوێز و جێگرەکەی کەوت، دوای قسەوباسێکی کورت یاداشتنامەکەیان وەرگرت.. ئەوان پەیمانیان داوە کە لەوبارەیەوە چاویان بەنوێنەری پارتی دیموکرات بکەوێت و بەرپرسانی بەغدادیش لەم کێشەیە ئاگاداربکەنەوە.. ئەوەیان وتبوو؛ کوشتوبڕ لەخوارووی وڵات و بەغدادیش هەیە، گوایە ئەوە ناهێنێت ئێوە وا دەکەن! بەڵام نوێنەرەکە وای وەڵامدابوونەوە کە ئەم تیرۆرە شتێکی جیاوازە و لەسەر نووسین و دەربڕینی بیروڕا ئازاد شەهیدیان کردووە... بەم شێوەیە ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکە سەرکەوتوانە کۆتایی هات.
-----------
هەمان هەواڵڵ لەماڵپەڕی کوردستانپۆست؛دا
هەروەها ئەو ڕووداوە بەجۆرێکی تر باسکراوە، لەماڵپەڕی هاوپشتی و پێگەی فەرمی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری؛دا

زیندانی گەرۆک، جاریکی تر...
چوارشەممە ٢٠١٠.٥.١٢


عەبا و چارشێو و بابەتەکانی، هی سەردەمانێکە کە ژنان وەک نها ئازاد نەبوون، بەوهۆیەوە ناچاری خۆ دابپۆشن بوون، ئەو داپۆشینانەش بۆ ژنانی چینی باڵا و دەستڕۆیشتوو بووە، تا لەژنانی مسکێن و کۆیلەکان جیایان بکەنەوە. جا حیکمەتی گەڕانەوەی ئەو مۆدیلە لەخۆداپۆشین چییە؟ لایەنێکی ترسی بەشیک لەپیاوانە، دەیانەوێت هەمیشە ژنانیان لەقاڵبێک...دا کە زیاتر بەزیندانی گەڕۆک دەچێت، بمێننەوە.
بەس ئایا خۆداپۆشینی شازانەی ژمارەیەک لەژنان بەتایبەتی لەئەورووپا، وەک ئەو خۆڕووتکردنەوەیە نییە کە زۆر لەژنان بۆ فلاشی کامێرا و ناوبانگدەرکردن دەیکەن؟ یان بارێکی دەروونی وایان لێدەکات هەڵسووکەوتی ناشایستەی وا بنوێنن!
ئەوەیش وەک ئەو دیدە وایە کە دەڵێت: گەر بڕیار بێت ژنانی سۆزانی بێمۆراڵ بن، بێگومان ئەو پیاوانەی دەچنە لای ئەو جۆرە ژنانەیش، وەک ئەوان بیمۆراڵن.. چۆن لەشوێنە گشتییەکاندا بەڕووتی گەڕان و خۆ پیشاندان، قەدەغەیە و سزای یاسایی هەیە، خۆداپۆشینی شازیش بەهەمان شێوە، قەدەغەیە و سزای یاسایی هەیە..

عەنتەریاتەکانی ئەردۆگان!!
دووشەممە ٢٠١٠.٥.٩


 ئەو ئەردۆگانە Recep Tayyip Erdoğan ی (لەدایکبووی ١٩٥٤) تورکیا، بەداخوانییەکانی عەنتەریات دەنوێنێت! بەوانەیش دەیەوێت کێبڕکێی لەگەڵ سەرۆکە کەلەپووتەکەی کۆماری ڕەشی ئیسلامی بکات! لەنوێترین داخوانییەکانی وتوویەتی: ئەگەر شاری قودس بسووتێ، فەلەستینش دەسووتێ، کەواتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسووتێ، بەوەیش هەموو جیهان گڕدەگرێت و دەسووتێ!!

سیمینارێک، لەیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی فینلاندی کوردیدا
شەممە ٢٠١٠.٥.٨




کۆمەڵەی دۆستایەتی فینلاندی و کوردی، یەکێکە لەو چەندەها ڕێکخراوانەی ڕەوەندی کوردی بەتایبەتی کوردستانی باشوور، لەوڵاتی فینلاند هەیە و دامەزراوەن. ئەم ڕێکخراوەیە لەرۆژی ٢١ی٤ ی ٢٠٠٥ ، لەسەر دەستی بەڕێز سەباح عەباس دامەزراوە.


ئەم ڕێکخراوەیە، بەبۆنەی پێنجهەمین ساڵەی دامەزراندنییەوە، هاوکات بەبۆنەی هاتنەوەی ڕۆژنامەنووس و نووسەر و کوردناس خاتوو کریستینا کۆیڤۆنێن لەهەرێمی کوردستانەوە، ڕۆژی شەممە ٢٠١٠.٥.٨ لەناوەندی شاری هێلسنکی ئێوارە کۆڕێکیان لەهۆڵی کۆبوونەوەی یەکێک لەچێشتخانەکان ساز کرد.


هۆڵەکە کەمێک بچووکە نزیکی ٥٠ کورسییەکی لەخۆ گرتووە، شوێنەکە بەچەندەها ئاڵای فینلاندی و کوردی ڕازاێنرابووە. نزیکی شەست کەسێک لەژنان و پیاوانی پیروگەنجی کورد و فینلاندی ئامادەبوون. لەنێویاندا نوسەری عەرەبی عێراقی یووسف ئەبوفەزڵ و هونەرمەندی شێوەکار سالار سۆفی دیار بوون. لەنێو ژناندا خانمێکی موحەجەبە، یەک پیاو بەجلوبەرگی کوردییەوە دەبینران..


سەرەتا سەرۆک و جێگرەکەی سەباح عەباس و جەلال حەمید و خانمێکی فینلاندی، بەهەردوو زمانی فینلاندی و کوردی بەخێرهاتنیان کرد و ڕیزی بەرنامەکانی ئێوارە کۆرەکەیان دا بەگوێی ئامادەبوواندا.


بڕیار بوو گروپێکی مۆسیقا و گۆرانی بەشدار بن بەڵام بەهۆی نەخۆشییە یەکێکیانەوە ئەو برگەیە لابرا، بۆیە بەستریۆ گۆرانییان دا بەگوێ ئامادەبواندا.
دواتر خواردن و خواردنەوە هاتەپێشەوە، خەڵکەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەنانخواردنەوە سەرقاڵ بوون..


بەبۆنەی ڕۆژی دایکەوە کە ڕێکەوتی ڕۆژی یەکشەممە  ٢٠١٠.٥.٩ دەکات، گوڵەباخی رەنگ سووریان بەسەر دایکانی ئامادەبوو کە ١٥ ژن دەبوون دابەشکرا.


خانمێکی فینلاندی بەناوی مێری سۆفیا MeriSofia وە کە هەمیشە لەبۆنە کوردییەکاندا ئامادە و بەرچاوە، سێ گۆڕانی شادی بەزمانی یۆنانی و کوردی  و فینلاند دا بەگوێی ئامادەبوواندا. گۆرانییە کوردییەکەیان هی نەمر عەلی مەردان بوو.


دواهەمین بەش بۆ خاتوو کریستینا کۆیڤونێن - Kristiina Koivunen ، لەدایکبووی ١٩٥٩، بوو.. سەرەتا ئەوەی ڕاگەیاند کە بەتەمایە بەم نزیکانە پێشانگایەکی وێنەی فۆتۆگرافی لەسەر ژیانی هەمەلایەنەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
ئەو وەک مامۆستایەکی زانکۆ لەشارۆچکەی کەلار، باسی دۆخی کارەکەی و خوێندن  و خوێندکارانی کرد.. دواڕۆژی ئەو بوارەی بەباش نەدەهاتە بەرچاو بەوەی خوێندکار خوێندن و شوێنی نیشتەجێبوونی بەلاشیان بۆ دابین کراون و هەروەها موچەیەکیشیان پێدەدرێت، کەچی کارەکەیان بەجدی وەرناگرن و زۆر پاسیڤن.. بەڵام بەبەراورد بەناوچە عەرەب نیشینەکان هەریمی کوردستان باشترە.. بەلا ئەوەوە وەختی خۆی عێراق لەبواری زانستەوە زۆر پێشکەوتوو بووە، وڵاتانی دراوسێ چاویان لێکردووە، ئێستا پێچەوانە بۆتەوە.. بەلایەوە سەیر بوو لەخودی شارەکانی هەرێم، دوو جۆر دەوام هەبێت..


وەک پێشنیار و پرسیارێکدا ئەوەی دەربڕی کە کوردانی دەرەوەی وڵات و ئەوانەی لێرە بەهۆی خوێندن و پراتیکەوە لەبواری جۆراوجۆردا شارەزاییان پەیدا کردووە، بڕۆنەوە، لەوێ زۆر پێویستیان پێیانە، چوونکە کەس هیچ نازانێت بۆ چارەسەر و بنیاتنانی هەر شتێک دەچن لەئێران دەیهێنن.. هێزی کاری شارەزا کوردەکانی ئێرانن.. لەسەر جینۆسایدی کورد کتێبێکی داناوە، دانیشتوانی شارۆچکەی کەلار یارمەتی زۆریان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەوبارەیەوە داوم..


بەهۆی کەمی کاتەوە، ماوەی پرسیار و وەڵام زۆر نەبوو، ژمارەیەک پرسیار و دیدی جۆراوجۆر لەبارەی نووسینەکانییەوە خرایە ڕوو ئەویش وەڵامی پێویست پێدانەوە. سەباح یاسین وتەکانی کریستینا کۆیڤۆنێنی دەکرد بەکوردی.


ئەو (کریستینا کۆیڤونێن) لەبەر کتێب و لێکۆڵینەوەکانی شارۆچکەی کەلاری هەڵبژاردووە، بەڵام لەو نووسینانەیدا کە لەوێوە دەینێرێت بۆ ڕۆژنامە فینلاندییەکان، هەمیشە ناوی عێراق دەنووسێت، ئەمە لەکاتێکدا بەپێی دەستوور، عێراق وڵاتێکی فیدڕاڵییە، وا باشتر دەبوو، دەست بخاتە سەر خاڵەکان و بنووسێت هەرێمی کوردستان.. هاوکات دیمەنێکی ناشیرین و دواکەوتوانە دەدات بەخوێنەری فینلاندی، ئەمە لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان تەنها شارۆچکەیەکی وەک کەلار نییە، بە بەراوردی لەگەڵ شارە گەورەکان بێگومان پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان زۆر جیاوازە..
--------------
- : بەشداریکردن لەئێوارە کۆرەی کۆمەڵەی دۆستایەتی فینلاندی کوردی، ڕۆژی شەممە 2010.5.8 ، لەشاری هێلسنکی،دەتوانن بەوێنە و دەنگ بەشێک لەقسەوباسەکانم ببینن:
http://www.youtube.com/watch?v=im_kWrd3_Y4
- : بۆ زیاتر زانیاری سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ڕێکخراو بکەن، لێرەدا


رۆژی دایک
شەممە ٢٠١٠.٥.٨


 ڕۆژی دایک، بێرەونەق بەڕێوەچوو، هەر من و دایکی کاڵێ بووین، کچەکەمان لەسەفەرە، کوڕی بچووک لەهۆڵندە،گەورەکەیان لەکاربوو، ناوەنجییەکەشیان پاسیفە، لەجیاتی ئەوان گوڵی سوورم پێشکەش بەدایکیان کرد، لەشەمەوە کێکێکم کڕی بوو.. هەتیوانە کێکەکەمان خوارد و گەردن ئازادیمان لەیەکتر کرد..لەدڵەوە بۆخۆمان گریام ئیتر نازانم ئەو هەستی چۆن بوو...


رۆژی دایک بەئینگلاندی (Mother's Day) دووهەمین یەکشەممەی مانگی ئایاری هەموو ساڵیک تەرخانە بۆ دایکان. لەو رۆژە (یەکشەممە)دا، دایکەکان ئازادن و هیچ جۆرە کارێکی ناوماڵ و دەرەوە ناکەن، مناڵەکانیان کارەکانی ئەوان دەکەن، نەک هەر ئەوە ئاهەنگ دەگێڕن... و دیاری هەمەرەنگیان پێشکەش دەکرێت، ئیتر هەر یەکە بەجۆڕێک ڕێز لەدایکی دەگرێت...


سەرەتا لەوڵاتەیەگرتووەکانی ئەمەریکاوە دەستی پێکردووە، لەسەردەستی خانمێک بەناوی Anna Jarvis بووە. دواتر، ساڵی 1914 لەسەردەمی سەرۆک ویلسۆن Woodrow Wilson دا بەفەرمی بووە ڕۆژی ئاهەنگ گێران.. ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی لەدایکبوونی ئەو دایکانە دەژمێررێت کە بەهەر هۆیەکەوە بێت، نەزانراوە و تۆمار نەکراوە.. هەر ئەم رۆژە، نزیکایەتی لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنانیشدا هەیە کەڕێکەوتی ٨ ی مارسی هەموو ساڵێکە.

هەژاری لەوڵاتانی رۆژهەڵاتدا!!
دووشەممە ٢٠١٠.٥.٣


ئەگەر هەژاری مرۆڤ بوایە، دەیانکوشت. لەوڵاتی میسر ٣ملیۆن کەس لەگۆرستانەکاندا دەژین، جێی بڕوایە؟ ئەی بۆ نا! هەموو شتیک دەبێت.. یەکێک لەدواکەوتووی وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەگەڕیتەوە بۆ بەگوێ نەکردنی خەڵکەکەی بۆ حکومەتەکانیان، بەراوردێک لەنێوان چین و ئەواندا دەکرێت لەمەر کێشەی زۆری مناڵبوون، بەوەی چین بۆیە نها پێشکەوتووە، چوونکە حکومەتەکەیان حەدێکی بۆ زۆری بوونی مناڵ دانا و خەڵکیش بەگوێی کرد. ئەی لەو وڵاتانەدا بۆ ئاسمان و ڕێسمانیان فەرقە؟ خۆ گەر بۆ جۆری سیستەمی حوکم بگەڕێینەوە لەدیکتاتۆریدا چین و ڕۆژهەڵاتییەکان لەیەک دەچن..!! کەواتە کێشەکە لەچیدایە؟؟؟
هەموو ئایینە بەناو ئاسمانییەکان، هاندەری پێکهینانی خێزانن، ئەویش مانای زاوزێ و وەچەخستەنەوە.. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت مرۆڤەکان سنک بکات وە کەروێشکئاسا بێ بیرکردنەوە زاوزێ بکەن، مرۆڤ بوونەوەرێکە خەسڵەتی کۆنترۆڵکردنی خۆی هەیە، جا گەر هاندەرێک قورمیشکەرێکی هەبێت، کۆنترۆڵکردنەکەی دەخاتە باری پراتیکییەوە، بەئاگادێتەوە، بەرهەمی جوانی دەبێت. کەواتە لەخاڵێکی وادا حکومەت بەئاگایە و دووربینە، قابیلی ڕەفز نییە.

ژنانی سنگڕووت!
یەکشەممە ٢٠١٠.٥.٢


لەولایەتی مایین؛ی ئەمەریکا، بەیاسا ژنان بۆیان هەیە، بەسنگی ڕووت وەک پیاوان لەنێو بازار و شوێنە گشتییەکاندا هاتوچۆ بکەن. ئەمەش لەمەبدەئی یەکسانی ژن و پیاوەوە سەرچاوەی گرتووە. ژمارەیەک ژنان بۆ ئەو مەبەستە هەڵمەتێکیان بۆ تاقیکردنەوە خۆپیشاندانێکیان بەڕێخست، لەژێر چاودێری وردی پۆلیس، بێ لێکەوتنەوەی کێشە بەسەرکەوتووی بەڕێوەچوو.. شایەنی وەبیرهێنانەوەیە لەولایەتی جۆرجیا ئەم گرووپە لەژنانی سنگ ڕووت، قاوەخانەیان هەیە.

ئیسلامییەکان ئیلهام لەعەرەبەکانەوە وەردەگرن!
یەکشەممە ٢٠١٠.٥.٢

یەکگرتووی ئیسلامی، وا ناسرەوە کە لقی کوردی باڵی ئیخوان موسلمینی میسرە، بۆیە هەمیشە ئیلهام لەکاروکردەوەکانی ئەوان وەردەگرن، چاویان لێدەکەن! بۆ نموونە ئەوان لەوڵاتی خۆیاندا لەنوێترین داهێنانی دژە ئازادییان و دژە ئەدەبیاتیاندا، ئەمجارەیان گەریان لەکەلەپووری ناوازەی هەموو عەرەب کە جێی شانازییانە، ئەویش حیکایەتەکانی هەزار و... یەکشەوەیە، ئاڵاندووە! گوایە چەند وشە و دەربڕینی ناشیرین و بێئەدەبیانەی تێدایە و لەخۆگرتووە، لەداداگا شکاتیان کردووە کە نابێت چاپ بکرێتەوە..!!

ژینگەپارێزی
یەکشەممە ٢٠١٠.٥.٢

ئەوە گۆشەیەکە لەشاری هێلسنکی کە شەوی بەر لەڕۆژی یەکی ئایار هەزارەها کەس کۆبوونەتەوە بۆ ئاهەنگگێران و کەیف و سەفا...! شوێنەکە زۆر پیسە و کەسێک بەکیسەیەکی ڕەشەوە دیارە، لەو بۆنانەدا کەسانی هەژار چ ژن چ پیاو کاسبی دەکەن و بتڵ و قتووی بەتاڵی خواردنەوەکان کۆدەکەنەوە و دواتر دەیفرۆشەنەوە بەمارکێتێک لەمارکێتەکان..

تەناقوز
شەممە ٢٠١٠.٥.١

فەرهاد پیرباڵ، کە سەرنووسەی ئەو گۆڤارەیە (وێران)، شایەنی ئەوە نییە، بۆ تیشک خراوەتە سەری؟ لەکاتێکدا دەقەکان هی ئەو نییە!! کەسێکی جەنجاڵئامێزە، دوای ئەوە جەنابی پشتی بەمەسعود بارزانی قایمە و لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا فشە ئۆپۆزسیۆنبوونی دەرکەوت، بینرا لەجیاتی ئەوەی دەنگی بەکەمال میراودەلی نەدا کە هاوپیشەی خۆیەتی و نووسەرە!! دەنگی بەمەسعود بارزانیدا!! بۆیە جێی مەترسی نییە، هیچی لێناکرێت... وەک عەرەب دەڵێت زەوبەعە فی فنجانە...

ئەوەی ژمارەیەک لەنووسەرانیش بۆ بەرگری لەئازادی بیروڕا بڵاویان کردۆتەوە وەک کاردانەوەیەک، لەخاڵێکدا کەوتوونەتە تەناقوزەوە بەم شێوەیە:
نابێت هیچ لایەنێکی دینی وا بزانێت، که خوێندنەوەی کەلەپووری ئیسلام هەر لەقورئانەوه هەتا مێژووەکەی تایبەته بەخۆی، بەڵکو ئەو کەلەپوورە بەشێکە لەسەرچاوەکانی خوێندنەوەی ئێمەش..(ئەو پەرەگرافە لەنامەی نووسەراندا وەرگیروە)
تەناقوزی ئەم نارەزایەتییە لێرەدایە ئیتر نازانم چۆن پێیان نەزانیوە :
خوێندنەوەی تێکستی ئەدەبی و هونەری کاری ئەوانەیه، که ڕۆژانه لەگەڵ خوێندنەوه و ڕەخنەدا دەژیین، نەوەک کاری کەسانێک بێت، که دوور و نزیک ئاگایان لەبنەماکانی خوێندنەوه و ڕەخنه نییه...(ئەو پەرەگرافە لەنامەی نووسەراندا وەرگیروە)
ئەو نووسەرانە لەکاتێکدا هەق بەخۆیان دەدەن، بەمەلاکان و یەکگرتوو دەڵێن ئێمەش هەقی خوێندنەوەی دەقەکانی قورئان و مێژووی ئیسلاممان هەیە، کەچی زۆر نابات پێچەوانە دەبێتەوە، تەنها دەقە ئەدەبییەکان بۆ خۆیان قورغ دەکەن، لەکاتێکدا بۆ هەر کەسێک هەیە دەقە ئەدەبییەکان بیخوێنێتەوە و لێکدانەوەی بۆ بکات ئیتر بەباش یان خراپ، ئەوە دەکەوێتە سەر باگراوەندی ڕۆشنبیری کەسەکە.
ئەوەی یەکگرتوو و مەلاکان جێی پەسەندی هیچ مرۆڤێکی بەئاگا نییە، نازانم چۆنە یەکگرتووی ئیسلامی بەو تەناقوزەی نەزانیوە!؟ بەداخەوە ئەوانەشی ئیمزایان کردووە پێناچێت ورد خوێندبێتیانەوە!



جوانناسی - ستاتیکا
شەممە ٢٠١٠.٥.١


فۆتۆگرافیستی ئەمەریکی Spencer Tunick هەر خەریکی ئەوەیە، لەفڵان و فیسار وڵات ژنان و پیاوان بەسەد و هەزارەها کۆ بکاتەوە و بەڕووتی وێنەیان بگرێت، ئەمجارەیانە لەبەریتانیایە..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق