خەمی ڕۆژانە، حوزەیران ٢٠١٠

عەباس شوان - AbasShiwan

چواشەممە ٢٠١٠.٦.٣٠
سیناریۆیی فلیمە(Triage 2009) کە لەڕۆمانێکەوە بەهەمان ناوەوە هەڵهێنجراوە. لەنووسینی سکۆت ئەندرسۆن Scott Anderson  ١٩٦٢. ڕووداوی چیرۆکەکە، باس لەگەشتی دوو وێنەگر دەکات لەساڵی ١٩٨٨ چوونەتە کوردستانی باشوور کەبەناوچەی نائارام بەنێوبانگە. لەوێ ڕووداوی زۆر ناخۆشیان لەکوشت و بڕ و شەری نێوان پێشمەرگە و سەربازانی عێراقی دەبینن، لەو نێوەدا یەکێک لەوێنەگرەکان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، تیادەچێت، هەوڵ ئەدا بەهەر نرخێک بووە ڕزگاری بکات، ناتوانێت.. پاڵەوانی فلیمەکە ئەکتەری بەناوبانگ کۆڵین فارێل Colin Farrell ١٩٧٦ دەورەکەی دەبینێت بەبرینداری دەگەڕێتەوە ئیرڵاند..
تووشی حالەتێکی دەروونی خراپ دەبێت، بەڵام سەرئەنجام لەکۆتایی فلیمەکەدا بەسەر خۆیدا زاڵ دەبێت و سروشتی دەبێتەوە و تێدەگات کە دەبێت ئەو ناخۆشیانە فەرامۆشی بکات..

فلیمەکە تەکنیکێکی زۆر هونەری تیا بەکارنەهێنراوە، بەڵام چەند بەش لەدایلۆگ و دیمەنەکانی قابیل بیرێنانەوەیە. دکتۆری پێشمەرگەکان هەر پێشمەرگەیەک کەدەزانێت برێنەکەی قابیل چارەسەر نیین، بەدەستی خۆی گولەی رەحمەیان پێوەدەنێت ودەیانکوژێت و فاتیحایشان بۆ دەخوێنێت. هەر ئەو دکتۆرە پێشمەرگە بەو کەسە نابینێت کە بەرەوڕووی مەرگ دەببێتەوە، هەر کەمەرگ نزیک دەبێتەوە لێی ڕادەکەن..

کۆتایی فلیمەکە بە بەوتەیەکی فەیلەسووف یۆنانی پلانتۆ Platon ٤٢٧-٣٤٧  پ . ز کۆتایی دێت کە دەڵێت: تەنها مردووەکان کۆتایی جەنگیان دیووە..
کاستی فلیمەکە دوو کۆمبارسی کوردی و ڕۆژهەڵات و باشووری تێدایە بەناوی موزەفەر شەریفی Mozaffar Shafeie و کازان شێرەبەیانی Karzan Sherabayani . فلیمەکە لەدەرهێنانی دانیس تانۆڤیچ Danis Tanovic  ١٩٦٩.

- : ڕکلامی فلیمەکە
- : بۆ زانیاری زیاتر تکایە بڕواننە ئەم دوو بەستەرە: ماڵپەڕی سبەی و بەشی کوردی ماڵپەڕی جیهانی Wikipedia

سێشەممە ٢٠١٠.٦.٢٩
 ... كەلتووری دەست لەكاركێشانەوەی وەزیرەكان لەئەنجامی بێتوانایی، كەلتوورێكی باشە؟ ئەم بەشە لەئەزموونی بەغدا (وەزیری کارەبا وەک نموونە)، كە پێویستە بیگوازینەوە بۆ كوردستان، نەك گواستنەوەی ئەزموونی سیاسیی عێراقی... عێراقی ئەوان، عێراقی لێبووردەیی، پێكەوەژیان، ڕێز لەبەرامبەرگرتن نییە.. سیاسەتی ئەوان بۆ لەناوبردن و سڕینەوە و بچووككردنەوەی بوونی ئەوانیتر...
سەرچاوە ماڵپەڕی گۆڤاری سڤێل

ئەم برادەرەیش کاک ڕێبوار سیوەیلی، خەریکە ناخۆشی دەکات، جارێ ئەم گۆڤارەی ستوونی تێدا دەنووسێت، نێشانەی سەرسووڕمانی لەسەرە. ژمارەیەک لەئەرزەوحالنووسەکانی حیزب سەرپەرشتی دەکەن! خوێندەوار و ڕووناکبیرێکی وا، تازە بەتازە، بەموکێش هاتووە یەکدوو خاڵی هەڵبژاردووە گوایە خەسڵەتی باش و گونجاوەکانی سیاستمەداری کوردن! لەژێر پەردەی ئەزموون و کوردایەتییەکی درۆزنان... مشاهدة المزيدە، دێت بەراورد لەنێوان هەرێم و عێراق دەکات، بەو شێوەیەش بەرگری لەحکومەتێکی سەرتاپاگەندەڵ دەکات کە مایەی شانازی نییە، و وەڵامی ڕۆژنامەنووسان و ئۆپۆزسیۆن دەداتەوە کە داوا دەکەن لەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان وەزیری ناخۆی حکومەتی هەرێم دەستلەکار بکێشێتەوە.

دووشەممە ٢٠١٠.٦.٢٨
 ...ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته‌ هێزێكی كارا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان، به‌داخه‌وه‌ خۆی هێزێكه‌ هه‌ندێكجار هه‌وڵده‌دات قه‌یران بخوڵقێنێت. ئه‌مه‌ش مانای تێنه‌گه‌یشتنی ئۆپۆزیسیۆنه‌ له‌رۆڵ و ئه‌ركی ئۆپۆزیسیۆن له‌ هه‌ر وڵاتێكی وه‌كوو كوردستاندا... 
سەرچاوە ماڵپەڕی کوردستان نێت

ئەم کاک پشکۆ نەجمەدینە، پێدەچێت هزری ناسیۆنالیستی، چاوی کز کردبێت لەئاست ڕاستییەکان!! ئەی گەر ئۆپۆزسیۆن لەپێناو باشتر کردنی هەلومەرج قسە نەکات و کێشە و قەیرانی نەخولقێنێت، ئیتر بۆ چی باشن، بەداخەوە لەدەربڕینەکانیدا قسەی حیزبی بنەماڵە بارزانی پارتی هەست پێدەکرێت...!!


یەکشەممە ٢٠١٠.٦.٢٧
خەیاڵی ئایین، کەتن و تاوانی زەبەلاح بەمرۆڤ دەکات، جاری وا هەیە تا ڕادەی قوربانیدان بەخۆ وەک ژمارەیەک لەو خۆکوژە ئیسلامییانە، کە نەک چاو لەخۆیان ناپۆشن بەڵکوو هیچ ڕیزێک بۆ ژیانی کەسانی تریش دانانێنن و لەوکارەیاندا دەیانەوێت زۆرترین کەس بکوژن..یەکێک لەبیانووەکانیان شەهیدبوون و وەهی چوونە بەهەشتە، گوایە لەوێ هەر فریشتەی ناسکە و دێت دەیانڕفێنێت و خێرا دەیاندەن بەسەر خۆیاندا و تێرە سێکسیان دەکەن. ئەمە لەکاتێکدا ئەو جەنابانە بیریان لەوە نەکردۆتەوە کە بەهەشتی ئایینەکان شتێکی مەعنەوییە نەک واقعی.. بۆیە خۆکوشتنەکەیان نەک بەبەلاش دەردەچێت، بەڵکوو بەدووسەرە ئایین کڵاو دەنێتە سەریان و غەشیمیان دەکات...

ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی : ئه‌رسه‌لان بایز، عه‌دنان موفتی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، عومه‌ر فه‌تاح، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، عیماد ئه‌حمه‌د، مه‌لا به‌ختیار، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، قادر حه‌مه‌جان، مه‌حمو سه‌نگاوی... پێنج ئه‌ندامی یه‌ده‌ك: ئاسۆ ئه‌ڵمانی، شۆڕش ئیسماعیل، ئازاد جندیانی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، رزگار عه‌لی...
سەرچاوە ماڵپەڕی واڵاپرێس

پاش چەندەها ساڵ، لەکۆتاییدا ژنێک بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی، بەڵام کام ژن؟ ژنێک بەقابلییەتی و توانای خۆی یان... هاتینەوە سەرسفر، ئەو خانمە، گەر ژنی مام جەلال و کچی ئیبراهیم ئەحمەند نەبوایە، دەیتوانی ئەو شوێنە بگرێت؟ هەرچۆن بێت بەڵکوو هزری فیمینستی ئەو خانمە ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ کۆنگرەکانی داهاتوو تا چەند ژن بەدوای خۆیدا ڕابکێشێتە ئەو شوێنە هەستیارەوە...


هەینی ٢٠١٠.٦.٢٥
....نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌هاباد و دیاربه‌کر و قامیشلۆ نیم، ئێمە حکوومه‌تین، ته‌عامول ده‌وڵه‌ت لەگەڵ دەوڵەت ئه‌کەین، ئێمە بەلۆجیکی به‌رهه‌ڵستکاری کوردی ڕۆژهەڵات و باکوور و ڕۆژئاوا مامه‌ڵه‌ ناکه‌ین...
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕێنێسانس نیوز

گەر مرۆڤ ڕاستگۆ بێت، دەربڕینی ئەو وەزیرە بەنیسبەت بەشێک لەکوردی باشوور دروستە، هەر شتە لەشوێنی خۆیدا بێت چاکترە، وەک لەتێکەڵکردن.. هەر عەیبە ئەو خۆی بەنووێنەری بەشەکانی تر بزانێت ، وەک چۆن عەیبە کەسێکی پارچەکانی تر بەهەر بیانوویەکەوە بێت خۆی بەنوێنەری باشوور بزانێتن و زەموزەکاری بکەن..
هەر لایە تەکلیفی خۆی بە پلەی یەکەم وا باشترە یەکلایی بکاتەوە.. لەهەموو کۆمەڵگایەکدا مرۆڤی باش و خراپ هەس.. ئەو وەزیرە سەر بەپارتی کۆمۆنیستی کوردستانی باشوورە، ئەو هێزەش ئەندامەکانی وەک خەڵکانی پاک و شەریف ناسراون، بۆیە هەمیشە لەدواوەن...
بەدوور لەلایەنگری هیچ لایەک، لۆژیکینانە بڕوانرێت؛ ئایا PKK تەرەفێک و بەشێک نییە لەو هاوکێشە و ئەو ڕەوشەدا؟
لەم کێشەیەدا تۆپبارانی ئێران و هەڕەشەی هاتنەناوەوەی لەشکری تورکیا بۆ ناو هەرێم، لەو بڕوایەدام چۆن وەختی خۆی عەبدوڵلا ئۆجەلانیان لەسوریا دەرکردە دەرەوە، سەرئەنجام بینیمان لەکوێ خۆی بینییەوە. ئەو هێزە کەپس دەکرێت، ناچار دەکرێت بڕواتە شوێنیکی تر، چوونکە حکومەتی هەرێم و حیزب و قەوارەکانی تا حەدێک قبووڵی فشار دەکەن.. ئیتر چاوەڕوان دەکەین بزانیین بەرەو کوێ دەڕوات..
حکومەت و پەرلەمانی هەرێم، دارێکیان بەدەستەوەیە هەموو سەرەکانی پیسە، کێشەی تۆپباران هی ئێستا نییە، بەڵام ئەمجارەیان درێژەی کێشا.. ململانێکان پێدەچێت بەدەستی ئەملاوئەولا بێت، دیارە هێزەکوردییەکانیش یەکێکن لەویارکەرانە، هەریەکە بەدوای بەرژەوەندی خۆیەوەتی، بەڵام پێدەچێت ئەمجارە پاشەکشە بە PKK بکەن، بەشێوەیەک نەکوردی باشوور قەباعەتبار بن، نەحکومەتی تورکیا و ئێران هەست بەسەرکەوتن بکەن.
دوای ئەوە لەم کێشەیەدا، حکومەتی هەرێم بێدەسەڵاترینیانە، نەدەیەوێت کوردی خۆی نە دەوڵەتانی دراوسێ عاجز بکات.. لەلایەکی ترەوە باشوور لەوە دەرچووە بەهزری ئۆپۆزسیۆنی کوردی باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بیر بکاتەوە، گەر وای کرد جۆرێکە لەشێتێتی و لەدەستدانی ئەو دۆخەی کە چەندەها ساڵە خەریکی دروستکردنییەتی و کۆمەڵگاکە ئاوەدانە، جا واقعی نییە، لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت بخرێتە ژێر فشارەوە، هەر بەشە دەبێت لەوی تر بگەن و تەکلیفی خۆیان یەکلابکەنەوە.. بەداخەوە ئێمە وەک دەوڵەتە عەرەبییەکانمان لێهاتووە...

چوارشەممە ٢٠١٠.٦.٢٣
... له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكردووه‌ له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌ كۆنه‌پارێزه‌كانه‌وه‌، بۆ باسكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م نوسه‌رانه‌ له‌گه‌شتێكدا بوون له‌ناوچه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌مان حكومه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ك كرابوو... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م نوسه‌ره‌ كۆنه‌پارێزانه‌ به‌كارده‌هێنێت بۆ دژایه‌تیكردنی ئازادی راده‌ڕبرین له‌و هه‌رێمه‌دا..
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هاوڵاتی

پێدەچێت مایكل رۆبن، زۆر باش ئاگای لەحکومەتی هەرێم نەبێت، یان مەبەستی زۆنی حیزبی بناماڵەی بارزانی - پارتی بێت، چوونکە ئەوە ئەوانن، هەڵوێستیان لەبەرانبەر ئازادی بیروڕادا توند و دیکتاتۆریانەیە، بەپارە دەیانەوێت لەڕێی کڕینی ئەو نووسەرانەوە دەموچاوی ناشیرینیان میکیاج بکەن... مێژوو لەهەرێمی کوردستان بەوشێوە هەرگیز دووبارە نابێتەوە...

ئەو ترسەی  باسی دەکرێت، خەمخۆرییەکی پۆزەتیفانەیە، بەڵام تەشبیه نەبێت نزیکە لەپەیڤی ئەوانەی بەحیلەی شەرعی و ڕووپۆشی دیموکراتی حوکم یان دەسەڵاتیان قورغکردووە. ئەو ڕەخنانەی ڕۆژنامە و ڕۆشنبیران و ئۆپۆزسیۆنی دەرەوە و ناوەوە شەرعی و ناشەرعی دەیگرن، خۆت دوورونزیک ئاگات لێیە، بەتایبەتی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی، لەپێناو جوانترکردنی ئیدارەکەیە، نەک دەستی ناحەزان بێت. ئیتر لەهەر کۆمەڵگایەکی زیندووی وەک هەرێمی کوردستان، ئاساییە کێبڕکێ و ململانێ دەخولقێت، لەوانەیە، ناحەزە جۆراوجۆرەکان کەیفیان پێبێت، لەهەوڵی قووڵترکردنەوەی زیاتریدا بن، بەڵام نوخبەی سیاسی لەوە بەئاگاترن، ڕەوشەکە بگەیەننە چڵەپۆپەی تەقینەوە، لەدەستدانی ئەوەی کە هەیە.. گریمان ئەو ترسەی تۆ هاتە دی، خراپترینیان یەکێک لەدەوڵەتە داگیرکەرەکانە. حیزبە ئیسلامییەکانیش ئەو هێزە گەورەیە نیین، ئیتر چی تر...

وشەی دەسەڵات و حکومەت، کەس تێکەڵی نەکردووە، لەشوێنی خۆیدا هێندەی بزانم بەکار هاتووە، گەر بڕۆینە وردەکارییەوە، تەوژمەکان وەک هەر شتێکی تر خوێندنەوە و لێکدانەوەی جۆراوجۆری بۆ دەکرێت...
حکومەت و دەسەڵات وێرانە وێران...ئەگەر وێران نەبێت دەزگایەکی نایاسایی دڕی وەک پاراستن جی دەکات و چۆن جێی دەبێتەوە، تەنهایش کاری ئەوەیە بزانێت کێ جنێو بەبنەماڵەی بارزانی دەدات، تاحیزفرسەتانە بیکوژن...

سێشەممە ٢٠١٠.٦.٢٢
 ... لەم خاڵەدا ناپسپۆڕی بەسەر ڕۆژنامەی ئاوێنەدا تێپەڕی، کە لەبری ئەوەی چارەسەری گەندەڵی ئیداری بکات، گەندەڵی ڕۆشنبیریشی دەخاتە پاڵ و جگە لەوەش ھەم شەڕانگێزی و ئەقڵییەتی ناوزڕاندن و سووکایەتیکردن دەکات بەکارێکی ئاسایی.. چوونکە ئەو ڕۆژنامەیە ھەڵوێست و ئەخلاقی ڕۆشنبیریی بەیەکەوە کۆکردۆتەوە.. نابێت لەئەرک و وەزیفەی ئاشکراکردنی گەندەڵی تێپەڕێنێت و ببێتە هۆی کوشتنی مەعنەوی و ناڕەوای ھەندێک مرۆڤ و دادەبزێتە خانەی پێشێلکردنی ئینسانییەتی مرۆڤەکانەوە...
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنە

ماوەیەک لەمەوبەریش، چاودێری دارایی، باسیان لەگەندەڵی دەزگای خەندان کرد، ئەوە دەزگای سەردەمیش بەر گورز کەوت. بۆ پەلاماری ئەو زەرنەقوتانە دەدرێت، ئەی گەورەکان..؟ ئەو کاک شوانە نووسەرێکی باشە و لەبواری ئیسلامناسی زیاتر ئەنتی ئیسلامی سیاسی کار دەکات، نازانم هەقی بەسەر ئەو مەسەلانەوە چییە؟ بۆ لەخۆڕا لووتی ژەنییە کارێک کە هی ئەو نییە...؟

ئەو ٣ نووسەرە ڕوون پەیڤیوون، ئەوان بەرگرییان لەشێرکۆ بێکەس نەکردوو. لەبەشی یەکەمی نووسینەکەی شواندا هەستم بەقورمیشیک کرد، بۆیە بەشی دووهەمم نەخوێندەوە، شێرکۆ ماوەیەکە ئەو شێرکۆیە نەماوە خەریکە ڕۆحی دێتەوە بەر و لەسەر مەسەلە حەساسەکان دەپەیڤێت..لەگەڵ چەند بەشی ناو یەکێتی تەواو نییە و نازانم بوختانی بوون بەبزووتنەوەی گۆڕانی بۆ دەکەن...

دووشەممە ٢٠١٠.٦.٢٢
بەدوعای وا ناڵێم ئامین، مەعقوڵە سەرۆکی ئەفغانستان حامد کارزای، موچەی مانگانەی ٥٢٥ دۆڵار بێت. نامەعقوڵتر ئەوەیە نەزەوی و خانووی هەیە! نەگبەتییەکەی لەوەدایە ژنە دکتۆرەکەشی بێکار کەوتووە. ئەو مانگانەیە پێنجار لەمووچەی کارمەندێکی دەوڵتی ئەفغانستان زۆرترە. تۆ بڵێی وەک مەسعود بارزانی و نێچیر ئدریس و مام جەلال و ژنەکەی لەئەخیردا شارەوانی نەیاننێژێت؟

موچه‌ی مانگانەی سەرۆکی عێراقی فیدڕاڵی مام جەلال ١.٥ ملیۆن دۆلاره‌. سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی ٢ ملێون دۆلاره‌. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئۆباما 48 هه‌زار دۆلاره‌. سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ٢٩،٣٣١ ئێرۆە‌. ئه‌نگیلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ٢٣،٠٠٠ هه‌زار ئێرۆە. سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا نزیکه‌ی ٢٢،٥٠٠ هه‌زار پاوه‌ندە..

بەڵام، بۆ مام جەلال و نووری مالکی، باس لەمووچەی کە لەحیزبەکانیانەوە وەریدەگرن چەندە، سەیرە باس لەمەسعود بارزانی نەکراوە، ئەمەیان لەوانەیە حساب بانکی بەناوی خەڵکانی ترەوە بێت، بۆیە شاراوەیە، یان بەحوکمی پلەوپایەی کە زۆر بەرز و ناودار نییە، ناو نەهێنرابێت.

شەممە ٢٠١٠.٦.١٩
تۆ بڵێی ئەو دەنگۆ (ئیدعا)یە ڕاست بێت کە دەڵێت، ژنان بۆیە دەبنە موحەجەبە، تا لەناو بازار و کۆڵان و تەنانەت لەماڵی خۆیان و خزمەکانیان لەلایەن پیاوانەوە دەستیان بۆ نەبرێت.. بەدوعای وا نابێت بووترێت ئامین. لەوانەیە ئەوە هۆیەک بێت، ئەی دەوری بەد و خراپی ئەو هەموو مەلا نەخوێنەوارانەی بەڕاست و چەپدا فەتوای سەیر و سەمەرە و هەزەلی دەبەخشنەوە، بێجگە لەئەفرادانی حیزبە ئیسلامییەکان!! کەواتە لەچەند لاوە ژنان گەمارۆ دراون، ناچارکراون جۆرە بەرگێکی وەک مانتۆی فارسی و برقع و ... بپۆشن کە هی چەرخەکانی ناوەڕاستە!!

لەکۆی کولتووری هەر میللەتێک، وەک گەلێک دیاریدەی تر ئایین، بەشێکی هەستیارە، ناسینەوەی لەتێکەڵکردنی بەزۆر مەسەلەی دی لەهەڵە و خوێندنەوەی نادروست قوتارمان دەکات. بۆیە ئەو بەشەی کولتوور، لەفەوتان پارێزراوە!! بەڵام ئەو بەشە بەرگری کاری زۆری هەیە، بۆیە لێکدانەوە و تێگەیشتینی جۆراجۆریشی زۆرە. لەمەوە دەکرێت بڵێن ئەم ئایینە چەند دانەیە، ئایینێکی یەکگرتوو نییە، مرۆڤ شایەتمان بەدیار کامیاندا بهێنێت.. ئەلتەرناتیڤ بۆ تووش نەبوون بەو سەریەشانە، بەندەکانی مافی مرۆڤە...

 تەلەفیزۆنەکانی ئەسکەندەنافی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٠.٦.١٩ ڕاستەوخۆ مەراسیمی شووکردنی کچەشازادەی سوید، پەخش دەکەن. ئەوە چەند ڕۆژە یەکێکە لەمانشێتە سەرەکییەکانی ڕۆژنامەکانە..لەڕوودێکی وادا مرۆڤی کورد لەهەرێمی کوردستان بیر لەوە دەکەنەوە کە بەچکەی کەسە دەسەڵاتدارە پلە یەکەکان، بۆ زەماوەندەکانیان وەک مرۆڤکوژییەکانیان نموونە سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و عەبدولستار تاهیر شەریف دەشارنەوە، ڕاستەوخۆ بڵاوی ناکەنەوە؟
شازادە ڤیکتۆریا Victoria تەمەن ٣٢ ساڵ لەگەڵ ڕاهێنەر و خاوەن ساڵۆنی وەرزشی دانیال Daniel تەمەن ٣٩ ساڵ، لەساڵی ٢٠٠٢ دا بەهۆی زۆر بوونی کێشەوە دەچێتە ساڵۆنی وەرزشی کە هی چینی ئۆرۆستکراتییە، یەکتر دەبینن، دانیال، دەبێتە هاوکار و ڕێنمایکەری، ئیتر عاشقی یەکتر دەبن. هەرچەندە باوکی کچەکە ناڕەزایەتی پیشان دەدات، بەڵام دواتر ڕازی دەبێت، لەساڵی ٢٠٠٩ەوە دەبنە دەزگیرانی یەکتر، وەک بینرا سەرئەنجام عەشق بردییەوە شازادەیەک شووی بەکەسێکی نۆرماڵی دەرەوەی بنەماڵەی پاشایەتی کرد.

چوارشەممە ٢٠١٠.٦.١٦
کامەران قەرداخی، نووسەرێکی ناسراوە، لەوتارێکیدا بەزمانی عەرەبی لەڕۆژنامەی حەیات؛ی لەندەنی بەناونیشانی: ئاڵای کوردستان عێراق هێندەی گرفتێکی عەرەبییە نیوهێندەی تورکی نییە، و لەوەڵام بە ژمارەیەک نووسەر کە هێرش دەکەن سەر کورد، کورد بەسەرچاوەی هەموو کێشەکان دەزانن، بەرگری دەکات و خۆی بەهەڵەدا دەبات و دەیەوێت بڵێت وانییە! پاکانەیەکی وا لۆژیکیانە نییە، مەرج نییە هەرچییەک عەرەب و فارس و تورک دەیڵێن لای ئێمە ڕاست نەبێت، هەریەکە بەشێک لەڕاستیمان لایە. چوونک...ە بەڕاستی کێشەی کورد لەعێراقی عەرەبییدا تا ئێستا مایەی شەڕو کوشتار بووە، بەچارەسەری دادپەروەرانە، کە هەنگاوی بۆ نراوە، عێراق و ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە دەبینێت...

 سێشەممە ٢٠١٠.٦.١٥
دیقەت بدەن خوا چەند لەپێغەمبەرەکانی ئایینەکان تووڕە و بێزارە، بەگولە و موشەک نایانکوژێت بەر بەرق و بروسکەیان دەدات و دەیانسووتێنێت...
هەر کەسێکی تر ئازادن، لەسەر فڵان و فیسار ئایین بن، بەپێچەوانەوە ئایینەکانی تر بەچاویکی پەلە دووەوە و ترەوە سەیر بکەن. هاوکات هەقیش بۆ خەڵکی تر هەیە، هیج جۆرە ئایینیکی نەبێت، تەنانەت باس لەکەمووکورییەکانی بکات لەپیناو کرانەوە و جوانترکردنی.
ئەوە هەواڵێکە لەئەمەریکاوە ولایەتی ئۆیاهۆ کە بروسکە داویەتی لەپەیکەرێکی عیسا پێغەمبەری کریستیانەکان، و سووتانوویەتی، جا ئەوەم بەجۆریکی کۆمیدی نووسراوە و داڕشتووە..

یەکشەممە ٢٠١٠.٦.١٣
...لاوازی حیزبی بنەماڵەی بارزانی- پارتی, به‌ڵكو ره‌گی له‌مێژووی نوێی بزاڤی ناسیۆنالیستی كوردی و دابه‌شبوونه‌ نێوخۆییه‌كان و جوگرافییای حیزبایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه.. له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌سته‌كان و له‌ سه‌روبه‌ندی كه‌رتبوونی بۆ جەلاللی و مەلایی له‌و ساته‌ مێژووییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.. له‌رووی مێژووییشه‌وه‌ سلێمانی زیاتر به‌ئ...ایدیۆلۆژی چه‌پ كاریگه‌ر بووه‌.. دیدی ره‌خنه‌گرانه‌ی یەکێتی بۆ (أداْ )ی حیزبی بنەماڵەی بارزانی- پارتی و سروشتی بزووتنەوەی چەکداری مەلامستەفا و راڤه‌كردن و ناسنامه‌ی ئه‌و هێزه‌ له‌قۆناغی نوێدا، ده‌بێت رابه‌رایه‌تی شۆڕش بكات، كارێكییان كرد له‌م ناوچانه‌دا وه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ربكه‌وێت، ره‌خنه‌كانیش له‌حیزبی بنەماڵەی بارزانی- پارتی، به‌شێكیان ئایدیۆلۆژی بوون.. ئەوان وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی لای به‌شێكی به‌رچاوی سلێمانی وێنا بكرێت و دەناسرێت، نه‌ك وەک لایه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یی.. لەوانەیە حیزبی بنەماڵەی بارزانی- پارتی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی گۆڕانکاری بکات، باشتر بێت وەک لەوەی تەنها لەسلەیمانی بیکات..
سەرچاوە ماڵپەڕی نوچەنێت

ئەو بەڕێزە، خاڵیکی جەوهەری لەیاد کردووە کە ئەو حیزبی بنەماڵەیە بۆیە لەلای خەڵکی دەڤەری سلەیمانی پایەگایان نییە، بەوەی کە نووێنەرایەتی باڵێکی دواکەوتووی ناو کۆمەڵاگایان دەکرد و هەر ئەوانیش بوون لەبزووتنەوەکەدا شت بەدەست بوون، ئەویش ئاغا و دەرەبەگەکان بوون. ئاشکرایە بەشێکی زۆری جوتیار و کشاوەرزی ئەو ناوچانە لەژێر زوڵم و زۆری ئەوانەدا دەیاناڵاند، هاوکات لەسیاسەتیشدا بێبەشکرابوون، بەدوو سەرە نۆکەر بوون، بۆیە ئەوانە پشتیوانی ئتلیجستای شار بوون کە بەهرەمەند بوون لەهزری مۆدێرن،بەهەموو تەوژمەکانییەوە. چەپ و لیبراڵ و ناسیۆناڵیست و ...

نابێ ئەوەیش لەیاد بکەین ئەوان بەرگرییان لەهزری بەشێکی دواکەوتووی سوونەتی گوندنشینان دەکرد، کە نەدەهاتەوە لەگەڵ هزری شارییەک کە هاوڕێیەتی و هاونیشتمانی و .. لاپیرۆز تر بوو وەک لەپەیوەندی خوێن و بنەماڵە و عەشیرەت و...
گەر وایدابنێین کە هزری چەپ دەوری هەبووە لەئینشیقاقی پارتی بۆ جەلالی و مەلایی لەشوێنی خۆدا بێت، بەڵام ئەوە هۆدەرەکییەکانی جیهانی دەرەوە بوو، لەو سەردەمەدا لەئۆردوگای سۆسیالیستی ئینسقاقی چین و سۆڤیەت ڕوودا، باڵی مام جەلال و برایم ئەحمەد تەبەنی تەوژمی چەپی ماوستۆنگیان دەکرد، حیزبی بنەماڵەش کە بۆ خۆیان دەسکردی سۆڤییەت بوون، وەفاداربوون بەو هێڵەی خۆیان، بەهاوکاری حیزبی شیوعی عێراقی.. ئەو ئینشقاقە سەرەتای داگیرکردنی پارتی بوو لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە.. پارتی بووە حیزبی بنەماڵە تا ئەگات بەم ساتە وەختە...

یەکشەممە ٢٠١٠.٦.١٣
هەموو ئیسلامێک دەزانێت، یەکەم ژنی پەیامبەری ئایینی ئیسلام محەمەد قورەیشی، ژنێکی دەوڵەمەند بووە. ئەو بۆ خۆشی وێرای ئەوەی کاری بازرگانی کردووە، سەر بەخێڵیک بووە، بەنێوبانگ بوون لەو بوارەدا.. ئەمە وای کردووە و کاریگەری لەسەر ئایینی ئیسلام داناوە، بەپێچەوانەی ئایینەکانی وەک کریستان و بوزی، دژی کەسانی دەوڵەمەند نەبێتەوە، تەنانەت مەدح و سەناشیان بکات، وەک لەکتێبەکەیاندا زۆر بەڕوونی دیارە....

کەمال ئەتاتورک، لەساڵی ١٩٣٠ مافی دەنگدانی بۆ ژنان بەزۆر سەپاند.. بەڵام لەفەرەنسادا هەمان ماف لەسەردەمی جەنەڕاڵ دیگۆلدا ساڵی ١٩٤٤ فەراهەم بوو... ئۆردوگانی سەرەک وەزیرانی تورکیا، لەبەر ئەوەی تا ئێستا نەیتوانیوە یاسای قەدەغەکردنی حیجاب لەزانکۆکاندا هەڵبگرێت، ناچار بووە کچەکانی بۆ خوێندنی بنێرێتە زانکۆکانی ئەمەریکا، لەبەر ...ئەوەی لەوێ و لەئەورووپادا ئەو جۆرە سەرداپۆشینەی ژنان قەدەغە نییە.. ئەمەیش لەپارادۆکسەکانی ئەو وڵاتە.

 ئەوەی بێڕێزی بەمافی هەر بوونەوەرێک بکات، بێگومان بێڕێزی بەخولقێنەر (خوا) وەک ئایینەکان دەڵێن دەکات.. ئەمە سەروچاوی دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرە خۆ بەدیموکراتزانەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە..

 ڕۆژی جیهانی سۆزانی یان لەشفرۆشان، بەزمانی میللی قەحبەکان، ڕێکەوتی ٢ی ٦ی هەموو ساڵیێە.. ئەم ڕۆژە بۆم ڕووداوێکی نوێیە و پێمنەزانی بوو! لەوەوە هاتووە کە لەوڵاتی فەرەنسا و ساڵی ١٩٧٥دا ١٠٠ لەو سۆزانییانە لەخۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی کەنیسەک داگیردەکەن، لەسەر ئەو ئاپارتایدەی ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.. لەچەندەها وڵات، لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێرن، زانیاری لەسەر چۆنییەتی سێکسێکی دروست و ئەو نەخۆشیانەی لەئەنجامی خراپی ئەو پرۆسەیەوە تووشی مشتەرییەکان دەبێتەوە و چۆنییەتی خۆپاراستن، هەروەها بەبەلاش دابەشکردنی کۆندۆم.. لەساڵی ٢٠٠٢ ەوە لەئەڵەمانیا وەک پیشەیەک بەیاسا رێکخراوە و دانی پیادانراوە. نازانم لەکاتی خۆیدا ڕۆژنامەکانی هەرێمی کوردستان هیچیان لەسەر ئەم ڕۆژە هیچیان بڵاوکردۆتەوە؟

هەینی ٢٠١٠.٦.١١
ڕۆژین؛ی (١٩٨٠ ) سترانبێژی بەناوبانگی کوردستانی باکوور، شکاتی لەنووسەرێک کردووە بەناوی سەردار تورگوتەوە (١٩٥٦) لەڕۆژنامەی کاشەم، بەهۆی ئەوەی لەستوونێکیدا ناوی ڕۆژین؛ی تێکەڵ کردووە بەسیاسەتی کرانەوەی دیموکراتی حکومەتی تورکی، هاوکات بەکارهێنانی وشەی تەوهینئامێز... پێدەچیت چەند ساڵێک بدەن بەتەنگەی نووسەری ناوبراودا...
سەرچاوی هەواڵ ماڵپەڕی تودەیزەمان؛ی تورکی

ئۆردۆگانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، خۆی گوشیوە و هێناوەتە گیروگاز، تا هۆنراوەیەک بۆ شاری غەزە بنووسێت، کەچی ڕێکخراوی داگیرکەری ئەو شارە (حەماس)، رەفزیان کرد و بەدڵیان نییە..
سەرچاوی هەواڵ ماڵپەڕی نێتکورد، بەشێوەزاری کرمانجی بەڕێنووسی لاتینی

کاتێك مەدائنی پایتەختی فارس گیرا و هەرچی گەنجینە و سامانی كیسرا هەبو كەوته‌ دەستی موسڵمانەكان، یەكێك لەو شتانەش كه‌ گیرا، تاج و بازنەكانی كیسرا بوون. كاتێك ئەو هەمو زێرِو گەنجینه ‌و‌ سامانه‌ گەیشتەوه‌، عومەری كورِی خەتتاب فەرمووی: "بەڕاستی گەلێك ئەمانەیانگه‌یاندووه‌ ئەمین و دەست پاكن." عەلی كوڕی ئه‌بی تالیب فەرمووی: " ئه‌وه‌ تۆ بۆ خۆت دەسپاك و ئەمینی، بۆیه‌ ژێردەستەكانیشت بەو شێوەیەن."
خوا ئیمانت بداتێ تۆ وەک کەسێکی ژیر و دانا و بزۆز و لێکۆڵەرەوە،، بڕوا بەڕوایەتێکی ئەفسانە ئامێزی ئاینی وا دەکەیت...سەیرە!!!!!!!!!!!!
بۆ ئەفسانەیە، لەبەر ئەوەی عەرەبە موسڵمانەکان، لەوەتی هەبوون ئەنفالچی بوون، پەیامبەری موسڵمانان هات ئەوەی تەنزیر کرد، سەروەت و سامانی و خەڵکی تر بۆ ئەمان حەڵالکرد. گەر ئەو تاڵانچێتییە نەبووایە بۆ ئیسلام وا بڵاودەبووە؟ عومەریش بەیەکێک لەدڕترین خەلیفەکان ناسراوە..ئەوە جوانکردنی داگیکەری و رووڕووتە، ئیتر لەژێر هەر ناویکدا بوو بێت.. نادروستە و لاپەرە ڕەشەکانی مێژووی ئیسلام و عەرەبەکان کە وەستایانە ترش وخوێی پێوەکراوە و بەشێوەی جۆراوجۆر دەفرۆشرێتەوە، ناچیتە گیرفانەوە..
سەرم لەبەر سێبەر سپی کردبێت..نەخویندەوار بووبێتین.. ئەوانەی وتراوە باگراوەندێکی ڕۆشنبیری لەپشتەوەیە، گەر وردی بکەیتەوە.

پێنجشەممە ٢٠١٠.٦.١٠
 کۆماری ئیسلامی ئێران، لەڕێی کەناڵی سەحەرەوە هەڵمەتی ڕاگەیاندنی دژ بەو هەڵمەتەی کە لەهەرێمی کوردستان لەدژی تۆپبارانکردنی سنوورەکان دەست پێکرد. لەهەواڵەکانیدا کامێراکەی دەگەڕا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک گوندنشین پیشاندا...گوایە هیچ ڕووی نەداوە و خەتاکە زیاتر لەچەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوەیە...

چوارشەممە ٢٠١٠.٦.٩
موراد قەرەیلان, داوای ئاگربەستی لەپژاک دەکات و هاوکات دڵگرانی خۆی بەرامبەر بەکوژرانی سەرهەنگ فەرزاد حسین زادە، فەرماندەی هەنگی مەرزی لە ناوچەی پیرانشار بە دەستی پژاک دەربڕی..ئەگەر ئاگربەست نەکرا ئەوا بەتەنیا لەچوارچیوەی بەرگریدا چالاکیەکانیان تەسک بکەنەوە..
جا سەیری ئەو کۆمیدیایە بکەن، ئەمە ئەو هێزەیە باس لەکوردستانی گەورە و شتی قەبەی وەک ئەوە دەکات، مەناعەتیان نییە هەموو پارچەکانی تر بکەن بەقووربانی بەشێک لەکوردەکانی باکوور! کەچی دوا لەباڵێکی خۆیان دەکەن وازبهێنن! ئاگربەست، ڕابگەیەنن! هەر ئەوە ماوە بۆ ئەو سەرهەنگە قوربەسەرە پرسە لەکەمپەکانی قەندیل ڕابگەیەنن.. هاهاهاهاهاها

هەواڵەکان وا دەڵێن کە مەسعود بارزانی لەتورکیاوە فڕیوە بۆ ئەڵەمانیا..کە ئەو جەنابە بەر لەدەستپێکردنی گەشتەکەی هاتە پەرلەمان و باسی سەردانی بۆ دوو وڵاتی کرد؛ تورکیا و فەرەنسا. کەچی ئەوە لق و پۆپی لێبووە بێچووی بوو، چووە ئەڵەمانیایش.. ئاخر سەرۆکی وا ناڕاستگۆتان بینییوە. نازانم وەک خۆی پۆز لێدەدات گوایە لەهەڵبژاردندا لەسەد...ا حەفتا خەڵک دەنگیان پێداوە، بۆ ئەوەی ببێت بەسەرۆکێک کە ڕاستی وەک کەمەی قۆچان وابێت.. ئەوەیش جارێکی تر دەریدەخاتەوە، بەتەزویر دەرچووە... سەرچاوەی ماڵپەڕی وارڤین

سێشەممە ٢٠١٠.٦.٨
وشە بەکارهێنانەکانتان جارو وا هەیە هەڵەی تێدەکەوێت، بۆ نموونە لەم هەواڵەتاندا مەسعود بارزانیتان خەسلەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانتان پێداوە. بەڵام هەر لەچەند ناونیشانی تری هەواڵدا سیفەتی سەرۆکی کوردستانتان پێداوە. گەر ئەمە بەدەستی ئەنقەستە ئەوا نیشانەی پرسیارتان وەک زۆر تریبیۆنی تری ڕاگەیاندن دەچیتە سەر، بەوەی بەپارەوپوولی حیزبی ناوبراو بەڕێوە دەچن. گەر شتیکی ترە دەبێزەحمەت بۆ ئەمەودوا هەڵەی وا مەکەن، چوونکە ئەو ئەو بەتەنها سەرۆکی دوو شارە لەهەرێمی کوردستاندا نەک هەموو هەرێم.. ج جای هەموو کوردستانی گەورە..خیری یەکێتی نیشتمانی نەگات ئەگینا نیوەی ئەوەی دەهێنا کە ئێستا لافوگەزافی لێدەدات گوایە لەسەدا ٧٠ دەنگی خەڵکی هەرێمی بەدەستهێناوە. وەک لەوتەکەی ناو پەرلەماندا پێش گەشتەکەی بۆ تورکیا دەری بڕی!! بینیمان لە تورکیا سیاسەتمەدارانی کوردستانی باکوور، چۆن لەمەسەلەی پشتیوانی سیاسەتی کرانەوەی دیموکراتی حکومەتی تورکی ڕەدیان دایەوە تەشبیهیان کرد بەکەسێکی بێگانە.
هەرچی هەواڵ کە دووبارەی دەکەنەوە لەسایتەکانی دەسەڵاتە وەری دەگرن! ئایا ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتەدا نییە؟ بەپێچەوانەوە بەرەی دەرەوەی دەسەڵاتیش سەرچاوەی هەواڵە، پێویست دەکات لایەک لەوانیش بکەنەوە..

یەکشەممە ٢٠١٠.٦.٦
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ له‌ كونفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌؛ پشتگیری‌ مەسعود بارزانی‌ له‌كرانه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ حکومەتی تورکیا، بۆچونی‌ خۆیه‌تی‌ و په‌یوه‌ندی‌ به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌...‌ئەو كه‌سێكی‌ بیانییە،‌ به‌ئه‌ندازه‌ی‌ ئێمه‌ له‌كرانه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ تێناگات...دەک دەستی کاک سەلاحەدین ...خۆش بێت، پۆرت شکاندن ئاوا دەبێت.. جا ئەوە وانەیەکە بۆ کوردەکانی پارچەکانی تریش با ئاوا ئازابن.. ماستاو سارد نەکەوە بۆ ئەو بنەماڵەیە کە هەریمی کوردستانیان بەسەروبنەوە لووشداوە.... سەرچاوەی ماڵپەڕی ڕادیۆ نەوا
سەرەتا ئەو بابەتەم لەماڵپەڕی نەواوە وەرگرت، دواتری کوردەکانی باکوورم دۆزییەوە، دووبارەم کردەوە. گرنگ ئەوەیە، وەڵامێکی دروستی مەسعود بارزانی داوەتەوە.. با هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی کوردی وەک عەرەبەکان دەڵین قەومچێتی کوردستانی گەورە و شتی لەو جۆرە بەوانی تر نەفرۆشێت، کەس ناچێتە ژێر باری سیاسەتی کەسەوە، خاڵی لێکحاڵیبوون کەمە..کەسیش خۆی نەکات بەقوربانی ئەوی تر.. تەنها هاوپشتی و داخ خواردن زیاتر بۆ یەکتر لەکاتی لێقەوماویدا، نەبێت، ئەویش هەموو نا زیاتر هیچ ناکرێت... دواتر بەدەقیقی دوێنێ لەتودەیزاماندا شتیک هەر لەو بارەیەوە نووسرابوو.
(ئەو باوابێت و باوا نەبێت) لەهیچ مەبەستێکی خۆ بەزلزانین و زمانی دەسەڵاتدارانەوە نەهاتووە وەک ئەوە وایە کە رەخنەی کوردی بەرەخنەی دووژمنانی کورد تێمەگەنەوە هاتووە. ئیتر جاری واش دەبێت، ئەو شێوازە بەکاردەهێنرێت، لەوانەیە لەوکولتوورەوە بێت کە پێی پەروەردە بووین. بەڵام هەموو فەرمانکردنێک ناکرێت بەخراپ لیکبدرێتەوە.. تەشبیه نەبێت وەک پەروەردەی منداڵ وایە، گەر بەهزری ئازادی ڕەها پەروەردەی بکەیت، لەگەڵ پەروەدەی مۆدێرندا نایەتەوە، تا قۆناغێک گەورەکان دەبێت ڕێنمایی بچووکەکان بکەن..
لەبارەی ئەمانەتەوە، من زۆر جار خۆم دەخزێنمە ناو دێرەکانی نووسەرەوە و زیاد و کەمی دەکەم، لەوانەیە لەوەوە بێت کە نووسەرەکە جوورئەتی ئەوەی نەکردبێت ناوی مەسعود بارزانی یان مام جەلال و نەوشیروان مستەفا بهینێت، یان دەربڕینەکە پووخت نەبووە یانی تر....

یەکەمجار و دواهەمین جار نابێت..تا ناوچە سنوورییەکان کۆنترۆڵ نەکرێت! کە هەرگیز کۆنترۆڵیش ناکرێت، بۆیە ئەو کێشەیە ماوە ماوە بەردەوام دەبێت. دوای ئەوە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ئیدامەدان بەژیانی خۆی ئەو کارە بەخاتری ئەمەریکا درێژە پێدەدات.. کە ئەو لەم قۆناغەدا هۆی تۆببارانەکەیە. حوکومەتی هەرێمیش هیچی بۆ ناکرێت و ناشیکات بەخاتری تێکنەچووی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم بەگشتی. بەڵام گەر ئەو دۆخە درێژە بکێشێت، حکومەت و پارتە سیاسییەکان ناچار دەبن فشار بخەنە سەر پارتی کرێکاران، تا سنوورێک بۆ چالاکییەکانی دابنێت، بەڵام ئایا پارتێکی لاساری وا مل دەدات، یان...؟ وەک حیکایەتی مێشەکەی لێهاتووە...!!

شەممە ٢٠١٠.٦.٥
 ئەو ئۆردۆگانە کەری کوێیە؟ سەلماندی وەک سەرۆکی ئێران ئەحمەدی نەژاد، لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی لەتیرۆریزمی ئیسلامیی دەکات.. وەک دەبیین زۆر ڕوو هەڵماڵراوانە و غەشیمانە پاکانە بۆ ڕێکخراوێکی توندڕەوی وەک حەماس دەکات و دەڵێت تیرۆریست نییە... سەرچاوە ماڵپەڕی تەلەفیزیۆنی فەرەنسا ٢٤
ڕێک ئەو هەڵبژاردنەی کە حەماسی پێهاتە سەر حوکم، وەک ئەوەی لای خۆمان وایە کە چۆن حیزبی بنەماڵەی بارزانی - پارتی بەتایبەتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کردیان، تەزوویرە بێجگە لەتەزویری سندووقی دەنگدان، تەزویرەکەی تر کە شێوەی زۆرە.. جەنابی ئۆردۆگانیش هەمان دیدی تۆی هەیە! جا نازانم چی کۆی کردوونەتەوە؟!!
ئاماژەم بەتەزویرێکی تر داوە، دیارە لێم تێناگەیت. مەبەستم لەکام تەزویرە، ئەوانە بەپارەو پوولی ئێران و چەند دانە لەوڵاتە عەرەبیەکان، خەڵکیان بەرەو سندووقەکانی دەگندان بردووە، ئەمەش حیلەی شەرعی پێدەڵێن، جا چۆن دەبێت ئەو کڵاوە بچێتە سەری ئێمەمانان؟؟!!
من نووسیوومە:... چەند دانە... دیارە باش دیقەتت نەداوە؟! ئەوەی میسر کە لەدژی حەماس کاری کردبێت کێشەیەکی ترە، بەڵام هەر ئەو نییە حەریکی ڕێکخستنیانە، دەڵاڵی لەنێوانیاندا دەکات.. تێناگەم بۆ دەبێت کورد لەم دوورەوە دژی ئیسرائیل بێت؟ هەرچەندە زۆر جار کاری خراپ دەکات. وەختی خۆی بەشێک لەعەرەبەکانی ڕۆژئاوا، وەک توونس و مەراکۆ قبووڵیان نەبوو بچەنە ئەو ململانێ... مشاهدة المزيد و کێبرکێیەی کە چەند دانە لەوڵاتی عەرەبی عەنتەریاتی پێوە دەکەن..بۆ دەبێت ئێمە لەعەرەب عەرەب تر بین.. کام لەو عەرەبانە ژیرن؟؟
دوای ئەوە ئەم جەنجاڵەی تورکیا لەدژی ئیسرائیل بەرێی خستووە، هەموو دەزانیین، لەپشتییەوە بەرژەوەندی ئابووری هەیە، بازارێکی باشی ساغکردنەوەی کاڵ فەیکەکانی تورکیایە. هاوکات بەشێکیشە لەململانێ لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی سەرکردایەتی ئیسلامی لێوەربگرێتەوە، بەهۆی ئەو هەڵویستە توندانەی کە بەردەوام لەبەرانبەر ئیسرائیل لەمەوبەر بەئێستاوەوە دەینووێنێت..
حەماس بۆ توندڕەو و تیرۆریست نییە، بەتێگەیشتین سیاسەتی وەک زۆر هەیە تووتیانە دەیڵینەوە ڕۆژئاواییەکان بەتایبەتی ئەمەریکا! لەبەر ئەوەی ئەو کردی کودەتا بوو بەسەر یەک پارچەیی کۆی دەسەڵاتی فەلەستینین. ئەو شارەی دابڕی، وەک تالیبانەکانی ئەفغانستان گەراندۆتەوە بۆ چەرخی ناوەڕاست و حوکمی ڕەش!! ئەوەی کە لەعوسمانییەکان و زۆر داگیرکەری تر نەیتوانیوە بەخەڵکی بکەن... مشاهدة المزيد، کردی! هەرچۆن لێکبدرێتەوە ئەو براوەیە ، هەر ئەو یاریکەرە ناشیرینە، هەلێکی زێڕینی بۆ رەخسا تا خوێنی نوێ بکاتەوە بەری، لەکاتێکدا دەبوایە هێندەی تر پەراوێزتر بخرێت.. پەیامی بەشێک لەمرۆڤدۆستانی ڕۆژئاوایی تێکشکاندنی گەمارۆی سەر ئەو شارە بوو، نەک شتێکی تر، بەڵام وەک دەرکەوت ئەو هەوڵە چووە گیرفانی حەماسەوە.. کڵاوێکی ناشەریفانەش بوو چووە سەری مرۆڤدۆستان!!!

پێنجشەممە ٢٠١٠.٦.٣
بەڵام ناسری ڕەزازی، باشتر لەهاوکێشە سیاسییەکانی بروانییایە ئەوە بۆی دەردەکەوت کە ئەمەریکایە بەدوای هێزیکی دڕی وەک پارتی کرێکارانی کوردستان - عەبدولڵا ئۆجەلان دەگەڕیت، تا جارجار کاروچالاکی بکات و ختووکەیەکی کۆماری ئیسلامی بدات. لەلایەکی ترەوە، ئەو داوەرییە زۆر نادروستە، گەر کەمێک بۆ مێژووی هاوچەرخی کوردستانی باشوور ئاوڕ...بدرێتەوە، بۆ دەردەکەوێت کە لەشۆرشی نوێدا، پارتی دەورونەخ...شی ئەوتۆی نەبوو، وەک دەڵێن لەکەرەج بۆ خۆیان دانیشتبوون پڵاویان دەخوارد. بەڵام کە ڕاپەڕین ڕوویدا، هەڵبژارد هاتە پێشەوە، هاوکێشەکە بەو شێوەیە دەرنەجوو، دەبوایە بەپێی ئەو هەوڵە زۆر و بێوچانەی یەکێتی دای، زووربەی کورسییەکانی پەرلەمان ئەو بیبردایە، بینیمان یەکێتی لەخوار پارتییەوە بوو. بۆیە ئەوەی ناسری ڕەزازی دەیڵێت مەرج نییە ڕاست بێت.. خاڵێکی تر ئەوەیە, بەتەوهین نەبێت کێ دەڵیت بەسروودی ئەی ڕەقیب چوونەتە بان سێدارە؟ بەڵگە هەیە؟ سەرچاوە ماڵپەڕی بەیان

هناك تعليقان (2):

  1. تکایه ئه و ناوه ی که تو به موزه فه ر شریفی نوسیوته . موزه فه ر شافیعی یه .

    ردحذف