خەمی ڕۆژانە، تەمووز ٢٠١٠

عەباس شوان - AbasShiwan
چوارشەممە ٢٠١٠.٧.٣٠

ئایا ئۆپۆزسیۆن ئەرکی تەنها رەخنەکردنە و شەڕکردنە لە حیزبەکانی ناو حکومەتە، یان هوشیارکردنەوەی خەڵک؟ دەکرێت هەردووکیان بێت، نەک تەنها قەتیس بکرێت بەلایەک...

خراپ تێگەیاندن لەئارادا هەیە!!! بۆ ئۆپۆزسیۆن چی بەدەستە تا شاری وێران کردبێت؟! سەروەت و سامانی هەرێمەکە بەدەست بنەماڵەی مام جەلال و مەلامستەفاوەیە، هەر بۆ دەستودائیرە بەکرێگیراوەکەی خۆیانە و بەس، باقی خەڵکەکە زەقەی چاویان دێت! دەبێت ئەو دوو بنەماڵە ڕەفتار بەعسیانەیە مەمنوونی بزووتنەوەی گۆڕان بن، خەڵکیان رابەرایەتی کرد بۆ نارەزایەتی مەدەنیانە، دووریان خستنەوە لەتووندوتیژی، ئەگینا چارەنووسیان وەک بەعسییەکان دەبوو، لەماڵ و لق و مەڵبەندەکانی خۆیاندا دەیانکوشتن و بەسەرجادە ڕایاندەکێشان...
بزووتنەوەی گۆڕان، تەوژمێکی ڕادیکاڵی وەک تەشبیه نەبێت، ئەلقائیدە و بەشێک لەکۆمۆنیست و چەپ و نەتەوەپەرسەکان نییە، گروپێکی ناڕازی سڤێلی لیبرالی پەرلەمانییە و لەدەرەوەی یاساوڕیسا کار ناکات.
مەبەست لەیاساوڕڕێسا، ئەوە فەوزایەی کە یەکێتی و پارتی خوڵقاندوویانە نا، بەڵکوو بەستانداری جیهانی، چوونکە ئەوانە یش بۆ چەواشەکاری باس لەیاساوڕێسا دەکەن...

دووشەممە ٢٠١٠.٧.٢٨

بزووتنەوەی گۆڕان، که‌ڵچه‌ری سیاسه‌تکردن ‌و حیزبایه‌تی گۆڕی، یه‌که‌مینجاره‌ هێزێکی سیاسیی پێش بوون به‌حیزب بنکه‌ی جه‌ماوه‌ریی فراوانی هه‌بێت.. درزی خسته‌ دیواری ژووری تاریکی بڕیاری سیاسیی..
سەرچاوە ماڵپەڕی سبەی، ناونیشانی بابەت: دوای ساڵێک تەمەن: ئۆپۆزسێون چی کردوه‌... چی ماوه‌ بیکا؟ نووسەر: مه‌‌حمود ره‌زا

پێم وایە لەیەکەم خاڵی دەسپێکدا کە بەم شێوەیەیە:
(بۆ یه‌که‌مینجار له ‌٢٠٠٩.٧.٢٥ دا ئۆپۆزسێونی سیاسیی رێکخراو له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دایک بوو، پێشتر ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ ئۆپۆزسێون ئه‌زانی، به‌ ده‌م ئۆپۆزسێون بوون‌و به‌ کرده‌وه‌ شه‌ریکی ده‌سەڵات.) وردبینی تێدا نییە، گونجاو تر دەبوو، چوونکە ئۆپۆزسیۆن کە دەزانم مەبەستت ڕیکخراوەکانی ئیسلامی سیاسی و ..ترە. تەنها ئەوان نەبوون لەکۆمەڵگای کوردیدا، نووسەر و ڕوونکابیران و خەڵکە ئاساییەکە لەگەڵ کۆمۆنیستە ڕادیکالەکاندا کە هەر لەکۆنەوە ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن بوون.
بۆخۆتان دەزانن بەشێک لەو هێزە پەیوەست بوون بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە... ئەوەمان لەیاد بێت بزووتنەوەی گۆڕان بەئۆپۆزسیۆنیکی فەرمی و پەرلەمانی دادەنرێت، هەڵسووکەوتی مەحدوودە.
لەکۆمەڵگایەکی فرەیی وەک هەرێمی کوردستان ئەم شێوازە هەرچەند بەهێز بێت، ناتوانێت کۆنترۆڵی هەموو تەوژمەکانی تری ئۆپۆزسیۆن بەتەنها بکات.

دووشەممە ٢٠١٠.٧.٢٨

کووردەکانی باکوور و حیزبە سیاسییەکانیان تازە خەبەریان دەبێتەوە، نەک ئەم سریالە بەڵکوو زۆری تریش کە بەدۆبلاجی زمانی عەرەبییە وەک دۆڵی گورگان - وادی زیئاب پەخش دەکرێت، کەسایەتی کورد گەر سەر بەحکومەت (جاش)یش بێت، وەک گێل و بێعەقڵ و لادێی و بێفەرهەنگ پیشانی دەدەن.
سەرچاوە ماڵپەڕی نەورۆز تیڤی، ناونیشانی بابەت: تورک له‌ ریگای سینه‌مایشه‌وه‌ دژایه‌تی کورد ده‌کات.

ئەم برادەرەیش تازە خەبەری دەبێتەوە، ئەگەر حیزبی سیاسی کوردەکانی باکوور ماوەیەک لەمەوبەر نەهاتنایەتە وەڵام لەسەر ئەو سریاڵە تورکییە، ئەم فزەی لێوەنەدهات و ئەو پێشنیارانەی دەرنەدەبڕی! کوردی باشوور بەخۆی فێرە و سەرەکۆنەی خۆی بکات، باشوورییەکان بەحیزب و حکومەتییەوە دەستیان بەقەدەر چۆلەکەیەک ناڕوات، هیچیشیان پێناکرێت. لەسریالی دۆڵی گورگاندا، ئیهانەتی مەسعود بارزانی و مام جەلال و .. نەکرد! بەفەرمی هەوڵیشیاندا، تەلەفیزیۆنەکە وەڵامی نەدانەوە و درێژەیان پێدا!
لەڕاستیدا لەوانەیە ئەرکی ئەوانیش نەبێت، هێزێکی گەورەی وەک PKK لەئەورووپا و زۆر شوێنی تری جیهان قسە و کردەوەیان حسابی بۆ دەکرێت، بۆ دوو خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەردەم ئەو کەناڵە کە لەبەریتانیایە ناکەن؟ لەوبڕوایەدام کاریگەری دەبێت، گەر سریالەکە ڕانەگیرێت، ئەوا فەرمانگەی تەلەفیزیۆنەکە شتێک دەڵێت..
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هاوڵاتی، ناونیشانی بابەت: كێ ئاگای‌ له‌ (mbc)یه‌؟ نووسەر: ڕێبوار ئەورەحمان

دووشەممە ٢٠١٠.٧.٢٨

بەرنامەی من جیاوازمی تەلەفیزیۆنی زاگرۆز، کۆتایی هات, خەڵاتی ٢٠ ملیۆن دینار بۆ کچێکی مناڵ بەناوی مەهتاب، خەڵکی شاری کەرکووک دەرچوو، کە لەڕاستیدا دایکی لەپشتییەوە بوو، ئەگینا موستەقەی ئەو یەکەمییە نەبوو.. بەلقیس خانیش دەنگی بۆ گۆرانی وتن زۆر ناسازە، کەس نییە ئەو ڕاستییەی پێ بڵێت...؟
لاپەڕەی بەرنامەکە لەماڵپەڕی زاگرۆز تیڤی

لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاسۆدا، وێنەی ئەو کچۆڵەکەیان بەخەڵاتی بەرنامەی من جیاوازمەوە، بڵاوکردۆتەوە بەناونیشانی: کەرکووک هەمیشە جیاوازە! بەداخەوە ئەو دەربڕینە سەرتاپای هەلەیە، ئەو کچۆڵەیە بەبلۆفی شەرعی دەرچوو، چوونکە بەڕاستی نەدەنگی خۆش بوو کە جیاوازبێت لەدەنگەکانی تر، نەهونەرەکەی جێی سەرنج بوو، هەرمناڵێکی ئاسایی بەهرەمەند...  کە بزانێت کەماجە لێبدات لەو باشتر دەیژەنی..بەڵام لەگەڵ حیلەی شەرعی گەورەکاندا دەڵێی چی، کە مێروولە دەکەن بە شێر..
بەشداربووانی بەرنامەکە ئەوەیان دەردەبڕی کە گەر هاتوو بەیەکەم دەرچوون کاری خێری جۆراوجۆری لێدەکەن،بەڵام مەهتاب شتی وای لەدەم نەهاتەدەر!! پێدەچوو دایکی فێری کردبێت شتی وا نەڵێت، بەحساب سووتاوی کاری هونەرییە، بۆ جێبەجێکردنی کاری هونەری تەرخانی دەکات، ئەو دایکە مناڵەکەی ئیستیغلال کرد بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی موفتی بێباج..
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاسۆ، ناونیشانی بابەت: كه‌ركوك هه‌میشه‌ جیاوازه

شەممە ٢٠١٠.٧.٢٦

پرسیاری ڕۆژی ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٠ ی ڕۆژنامەی هێلسنکی سەنۆمات بەم شێوەیە بوو: ئایا زۆرجار درۆ دەکەیت؟ ژمارەی دەنگدەر و بەشداربوو: ٨٥٥٠ کەس بوون. لەسەدا ٢٦ بەبەڵێ و لەسەدا ٧٤ بەنەخێر وەڵامیان داوەتەوە. تا لەکوردستان بووم زۆر جار درۆم دەکرد، بەڵام لەوەتی هاتوومەتە دەرەوە، مەگەر بۆ شۆخی و سوعبەت یان مەگەر زۆر ناچاربووبێتم ئەگینا پەنام بۆ درۆکردن نەبردووە، لێرە هەست بەپاکێتی زیاتر دەکەم و پاک بوومەتەوە، چوونکە بەڕاستی لەنێوخۆی وڵات گەندەڵی کە درۆ کردن بەشێکێتی وەک کولتووری لێهاتووە، خۆ دەربازکردن لێی گران و قورسە...
لاپەرەی پرسیاری ڕۆژ لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی هێلسنکی سانۆمات

هەینی ٢٠١٠.٧.٢٥

لەهێلسنکی، بۆ مەبەستی پرسەی مناڵێکی چوارساڵە، کە هەفتەی ڕابردوو لەدەریاچەیەکدا دەخنکێت، ئەو شوێنەی پرسەکەی تێدا بوو، مزگەوتی بێمنارە بوو، دوو ژووری گەورە دیوارێکیان بەین بوو، لایەکی هی سوونە و ئەوی تریان هی شیعە بوو، هاوکات دوو پرسەی تێدا بوو، یەکێکیان خانمێکی بەتەمەن کۆچی دوایی کردبوو، ئەوی تریشیان هی مناڵەکە بوو، بۆیە زۆر قەلەباڵغ بوو. خەڵکی کوردستانی باشوور، باژێڕی کەرکووک بوون.
فاتیحادادان و خواعافووی بکات و خوا لەگوناحی خۆش بێت و لەو جۆرە قسانە ئاساییە.. بەوە ئایندار نابم...پرسە هێندەی کاریکی کۆمەڵایەتی و دەستیاوە نیو هێندە ئایینی نییە، بەڵام لەگەڵ زاڵمی و دیکتاتۆرییەتی ئاییندا دەڵێێ چی بەشەق و مرووری زەمان خۆی بەسەر هەموو کایەکانی ژیانی مرۆڤەکاندا سەپاندووە.

هەینی ٢٠١٠.٧.٢٥

لەسەر وەزنی ڕێنە دێکارت (René Descartes) فەیلەسووفی فەرەنسی ١٥٩٦ - ١٦٥٠ کە وتوویەتی: من بیر دەکەمەوە..کەواتە من هەم..
René Descartes دیکارت
خانمە نووسەری عەرەبی ئۆردۆنی (سلوى اللوباتي) کتێبێکی بەناونیشانی: (تۆ بیر دەکەیتەوە.. کەواتە کافری) دەرکردووە. نەوال سەعداوی نووسەری عەرەبی میسریش کتێبێکی بەناونیشانی: (خوا ئیستیقالە دەدات) هەیە و بڵاوکردۆتەوە. کۆنتر هەر لەوڵاتی میسر نووسەر ئیسماعیل ئەدهەم ١٩١١ - ١٩٤٠ کتێبێکی بەناونیشانی: ( بۆ من مولحد - ئاتائیس؛م)ی بڵاوکردۆتەوە.
ئەو کتێبانە بەهۆی ناونیشانەکانیانەوە کە تووندن و لەگەڵ دۆخی کۆنەپارێزانەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیدا نایەتەوە، بوونەتە مایەی خولقاندنی دایلۆگ..


چوارشەممە ٢٠١٠.٧.٢٣

پۆستەری ڤیستەڤاڵ
فیستەڤاڵی رۆشنیری لەباژێڕی دهۆک کە لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٢ ی تەمووز، کە لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کوردی دهۆکەوە سازکرا. یەکێکە لەو سەدەها و هەزارەها بەرتیلانەی حیزبی بنەماڵەی بارزانی - پارتی دەیدات بەنووسەران تا چاوپۆشی بکەن لەو هەموو دزی و فزی و گەندەڵی و مرۆڤکوژییەی دەیکەن.. ئەو نووسەرەی لەو ڤیستەڤاڵانەدا بەشداری کرد بێت وەک نووسەرێکی گەندەڵ و چاوبەرەژێر دەناسرێت، بەر نەفرەت دەکەون...


چوارشەممە ٢٠١٠.٧.٢٣

لەوەڵام بەپرسیارێکی هاوڕێیەکی فەیسبووک سەر بە PKK :
هەر کاتێک پژاک لەژێر کۆنترۆڵ و هەژموونی PKK نەما و دەرچوو، ئەو کات دواڕۆژی لەحیزبی دیموکرات و کۆمەڵە و .. باشتر نابێت..
بەوە نیە کە نها ئەو ڕێکخراوانە کەمێک سڕ بوون، گەر فەزایەکی ئاواڵای وەک ئەوەی لەعێراق ڕووبدا، دەبینین ئەو سڕ بوانە چ دەکەن..
هەموو حیزبەکەی بنەماڵەی بارزانی پارتیمان بینی، لەهەڵبژاردنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لەیەکێتی نیشتمانی کە خاوەن دەریایەک خوێن بوو، بردەوە..بۆیە ئەو پێوەرەی خەباتی شاخ هەمان پێوەری حوکمڕانی نییە..سەرەڕای هەموو ئاریشەیەک، ئەوە خودی کوردەکانی...  کوردستانی ڕۆژهەڵاتە بەڕێکخراوە کۆن و نوێ و توندڕە و میانەڕەوەکانیانەوە دیاریکەری چارەنووس و بەرژەوەندی خۆیانن، نەک هێزێکی دەرەکی (کوردی پارچەکان دی) ئیتر لەژێر هەر ناوێکدا بێت..

لەوەڵام بەبابەتێک بەناونیشانی: ئەگەر پەكەكە نەبێ‌، ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دەكەوێتە مەترسیەوە پۆخڵەواتی دەسەڵات با وامان لێنەکات، خۆ بەکەمتر بزانیین لەوانی تر.. لەداخی ئەوان دەستی چەپم بکەم بەقوربانی دەستی ڕاستم..گەر لۆجیکیانە بڕوانیین ئەو پارتەی کوردستانی باکوور زیاد لەقەبارەی خۆی نەدەینێ، وەک هەر پارتێکی تر گیانی پڕە لەکەمووکووڕی..
کوردستانی باشوور و خەڵک و حیزبەکانی قۆناغی پارچەکانی دیان تێپەڕاندووە و ناگەڕێنەوە و خەریکی کایەی دەسەڵاتن و وێلی دوای خۆشگوزەرانین وەک چۆن بەڕێزتان هاتوویتەتە دەرەوە لەوپێناوەدا..

دووشەممە ٢٠١٠.٧.١٤

ئایا دەکرێت ئایین لەخزمەتی مرۆڤدا بێت؟ ئەگەر لەخزمەتی مرۆڤدا بێت، رەدی ئەو بۆچوونە دەکات کە دەڵێت ئایین سەرچاوەی جیاوازی نێوان مرۆڤانە، لەناو وڵاتێکدا پۆڵینیان بۆ ئاییندار و بێئایین دەکات! خودی دیدێکی وا دەمانگێڕێتەوە بۆ تووندوتیژی لەبەرانبەر یەکتردا! لەژیانی ڕۆژانەیشدا بەپێچەوانەوەیە، نەک لەنێوان ئاییندار و بێئاییندا ...دژایەتی هەیە بەڵکوو لەنێو خودی ئایینداراندا کەدابەشی ئاینزان ناحەزی هەیە، کەواتە لەم خاڵەدا ئایین دژی مرۆڤە...

دووشەممە ٢٠١٠.٧.١٤

مرۆڤ دەتوانێت دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و داگیرکاری جۆراجۆر بێتەوە، گەر هاتوو ئەو دەسەڵاتە هاو رەگەز و هاو ئایین و هاو زمان و هاو بیروڕا بن، گرنگ لەو خەباتە ڕەوایە لەوادایە کە ئەوانە بێخواستی خەڵک بەهۆی هەلومەرجێکی دیارییکراوەوە هاتوونەتە سەر کورسی، لەسەدا نەوەدی شتەکانیان بۆ خۆیان داگیر کردووە، وڵاتیان کردۆتە زۆرخانەیەک ...نزیک لە دۆزەخێکی ڕاستەقینە، قابیلی تەحەمول نەبێت، بۆیە ڕەوایە هەر ئامرازێک تەنانەت تا تەحەدی...

یەکشەممە ٢٠١٠.٧.٤

چایچییەکی فەرمانگەیەکی ژێر کۆنترۆڵی زوونی حیزبی بنەماڵەی بارزانی پارتی، مناڵێکی دەبێت، لەخۆشەویستی کەسێک کە دڵسۆز بووە و هاوکاری کردووە، مناڵەکەی بەناوی ئەوەوە ناو دەنێت کە مستەفای ناو بووە... ئەم هەواڵە بەهەڵەوگێراوەیی دەم وەزیرێک دەکەوێتەوە: فڵانی چایچی، كوڕێكی بووه‌ و به‌ناوی مه‌لا مسته‌فای بارزان، ناوی ناوه.
ئیتر وەزیری بەکرێگیراو بێبیرکردنەوە، دەنێرێت بەدوایدا تا خەڵاتی بکات. خۆش ئەوەیە وەزیر سەردەتەقێت بەسەر هەڵوێستێکی جوامێرانەی چایچییەکەدا، بەم شێوەیە: "جه‌نابی وه‌زیر پاداشت وه‌رناگرم، چونكه‌ من منداڵه‌كه‌م به‌ناوی حاجی مسته‌فا كردووه‌...، ئه‌و ژنی بۆ هێنام، نەک مەلامستەفای بارزان"
ئەمە نەبووختانە نەشتێکی لەو بابەتەی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆیە، کە ڕووبەرووی حیزبی بنەماڵە دەکرێتەوە، دوو لەڕووی جەماعەت نموونەیەکی هاوشێوە و ئاکاری بەعسیانە دەنوێنن کە بەداخەوە وایە، سەدام حسینی گۆڕبەگۆڕ هەر کەس مناڵی لەڕۆژی لەدایکبوونی ئەو دابوایە یان بەناوی ئەوە بنرایە خەڵاتی دەکرد..‬‌
بۆ ئامانەتی ئەدەبی، چیرۆکی چایچییەکە لەبابەتی باردەرێک بەناوی عەلی سادقەوە کە لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاسۆدا بڵاوکرایەوە، وەرگرتووە.

یەکشەممە ٢٠١٠.٧.٤

ئەم بەیانییە دوای ١٠ سەرم بەسەر فلیمێکی مناڵانی پشیلەکان دەقی.. ماوەیەکە یەکشەممان کەناڵی زاگرۆز تیڤی فلیمی مناڵانی دۆبلاجکراو پیشاندەدات. ڕووداوەکە باسی لەخانمێکی دەوڵەمەند دەکرد ئیرسەکەی دەبەخشێت بەپشیلەکانی، بەڵام خزمەتکارەکە دەبێتە بەربەست و پشیلەکان دوور دەخاتەوە، دوای کێشەمکێشی زۆر سەرئەنجام پشیلەکە و بێجووەکانی دەگەڕێنەوە..
بەڵام من سەرم لەوە سووڕ دەمێنێت یەکشەممان بۆ فلیمی وا پیشاندەدەن، ئایا لەهەرێم یەکشەممان پشووە یان تەنها ڕۆژانی هەینی و شەممانە، لەوە دەچێت ئەو کارە ڕوو بەمناڵانی هەرێم نەبێت! یان ئەوانیان بەلاوە گرنگ نەبێت، یان ئەوەتا مناڵان لەوێ ئەسڵەن سەیری تەلەفیزیۆن ناکەن بەتایبەتی بابەتەکانی جیهانی خۆیان...؟؟؟!!!

شەممە ٢٠١٠.٧.٣

كاتێك رێگه‌شت ده‌كه‌وێته‌ لای‌ هه‌ر به‌رپرسێكی‌ گه‌وره‌ی‌ حیزبی‌‌ و حكومی‌‌ و ده‌ست ده‌خه‌یته‌ سه‌ر خاڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌رییه‌وه‌، ته‌نیا گوێت له‌وه‌ڵامێك ده‌بێت (ئێمه‌ به‌هیچ جۆرێك ته‌داخولی‌ قه‌زا ناكه‌ین)، ئه‌وه‌یان بیر ده‌چێته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی‌ به‌رچاو له‌دادوه‌ران له‌ناو گریزی‌ حیز...بدا هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه ‌و به‌فلته‌ری‌ حیزبدا تێپه‌ڕیون...‬
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنە، ناونیشانی بابەت: وه‌ڵامێكی‌ دره‌نگ وه‌خت بۆ حاكم له‌تیف، نووسەر: قوبادی‌ جه‌لیزاده

ئەم شاعیر و دادوەرە بەڕێزە، دیارە لەخۆی گۆڕاوە یان مێژووی خۆی لەیاد کردووە کە جەنابیشی بەکەناڵەکانی حیزبدا تێپەڕیوە و کەچی ئێستا هەڵوێست دەفرۆشێت..!! ئەو جەنابە هەر بەهۆی یەکێتی بوونییەوە ئاوارەی سلەیمانی بوو. بەئەمڕی حیزبەکەی سەدەها کەسی خستۆتە زیندانەوە و تووشی لێکۆڵینەوەی کردووە، بێئەوەی یەک ئیعتراز بنووێنێت، دیارە لەزمنیاندا نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و خەڵکانی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن بوون.. دنیایەکی سەیرە گوڵم..!!!!!
من بۆ خۆم یەکێکم لەو کەسانە... ڕمڵ لێدان نییە... ئەو جێبەجێکەرێکی کوێری کارەکانی حیزب بەناوی یاساوە بووە.

هەینی ٢٠١٠.٧.٢

له‌دوای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ جاش میدیای‌ حیزبی زاوزێیه‌كی‌ بێشوماریان كرد، زیادبونه‌كه‌ هاوشێوه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كانی‌ عێراق بوو لەهه‌ڵبژاردنی‌ پەرلەمانی عێراقدا به‌چاونوقانه‌وه‌ ده‌نگیان دابوو.. به‌پاره‌ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم‌ چاویان سوركراوه‌ ته‌نها بۆ ناشرینكردنی‌ بزووتنەوەی گۆڕان و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌، ئه‌وانه‌شی‌ له‌پشت ئەم جاش میدیایەوەن چاویان به‌هیچ جوانییه‌ك هه‌ڵنایه‌ت ده‌یانه‌وێت هه‌مو شتێك له‌خۆیان بچێت و له‌خۆچونێك كه‌ له‌ناشرینیدا بێ وێنە بێت..
ده‌بێت له‌دنیای‌ دیموكراسیدا نمونه‌ی‌ جاش میدیای وا له‌كوێی‌ تری‌ گێتیدا هه‌بێت؟ تۆبڵێی‌ له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی‌ حیزبی تر هه‌بێت، به‌لێشاو بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ دروستبونی‌ پشێوی‌ و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ی‌ له‌ناو كایه‌كانی‌ راگه‌یاندن دا خه‌رج بكات؟‬
سەرچاوە ماڵپەڕی سبەی، ناونیشانی بابەت: میدیای‌ حیزب؟! نووسەر: نـه‌ژاد جـه‌لال

ئەو پرسیارانەی کۆتایی وەڵامدانەوەی ئاسانە، هەر دوور مەڕۆ لەتورکیا بەحساب لەهەموو دیموکراتی ترە، کەچی دەبینین چی بەکورد و ڕاگەیاندنی کوردی دەکرێت وەک باکوورییەکان خۆیان دەڵێن میدایان لەنرخی نەبواندایە.. کوێت و ئێران و تونس و مەراکۆ و زۆر وڵا...تی ئیسلامی و عەرەبی ئاسیا و تەنانەت ئەمەریکای لاتینش نموونەی بەرجەستەی ئەنتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و ئازا و ئازادن، ڕۆژانە گوێبیستی پێشێلکارین لەبەرانبەریاندا ..
جیایی ئەوەی لای خۆمان، لەوەدایە کە زۆر بەربادترە، گەر ئەو وڵاتانە لایەنی کەم جۆرێک ڕێکخستنی تێدا بێت ئەوەی لای خۆمان هەر هیچ بۆیە باشترین حەل ئەوەیە، ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ و ئازاد و ئازا شەری سەروماڵتر بکەن، لەو پێناوەشدا دەبێت هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ فەزحکردنی جاش میدیا و پشتیوانانیان کە مەرج نییە تەنها دەسەڵات بێت...

هەینی ٢٠١٠.٧.٢

ڕاگەیاندنی حیزبی بنەماڵەی بارزانی - پارتی بەزمانی کوردی بەمەسعود بارزانی دەڵین (سەرۆکی کوردستان!!!!!) کەچی بەعەرەبی دەڵێن( سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق)...تورکەکان بارزانیان وەک سەرۆکی هەرێم و بەرپرسیارێکی عێراقی بانگهێشت نەکردوە بەلکوو وەک سەرۆک عەشایەرەت و دەوڵەمەندێک بانگکراوە...‬

باس لەئاڵا نەکراوە، ئەو برادەرەی کە بابەتەکەی نووسیووە، مەبەستی تەناقوزات - پارادۆکسی ڕەوشەکە بەگشتییە. وەک هەرشتیکی تر ئەو دەسەڵاتدارانەی هەرێم یاری بەهەموو شتێکەوە دەکەن، لەوانەیە وەک جەنابت و زۆر کەسی تر بیر نەکەنەوە پیرۆزییەکانی نەتەوە و مرۆڤانەتیان نەمابێت..بۆیە دەبێت بەچەکووشەکەی کوردستانپۆست لێبدرێن. تا شعور بێتەوە بەریان، گەر هەیان بێت...
کوردایەتی خەریکە ڕاستییەکانت لێدەشارێتەوە..سەیرم لێدێت بەبیانووی جۆراجۆر بەرگری لەناشیرینانەی کە چەندەها ساڵە چەند کەسێک دەکەن کە کەرامەتیان بۆ خەڵکی نەهێشتۆتەوە، بەرگری دەکەیت.. لەپێش بابەتەکە بخوێنەوە ئینجا بنووسە.. چووزانی من هایلاف دەژیم؟ تەنها لەبەر ئەوەی لەفینلاندم!! ئەوە چ پەیوەندییەکی بەمەسەلەکەوە هەیە؟ پێم بڵێ لەکوێ کار دەکەیت؟ ناشێ لەیەکێک لەمیدیا بەکرێگیراوەکانی حیزبی باڵادەست کار بکەیت؟!

تورکەکان ناسراون کە بێئەدەبن، ئێرانییەکان بەپێچەوانەوە لەبز شیرین، بەڵام بن بڕن.. کوردیش بێشەخسەیە و کاراکتەری شکێنراوە، لەکاتێکدا هەموو میللەتەکە لەدوای ڕاپەڕینەوە ئاهێکی پیا هاتۆتەوە و وازی لەبەرگری هێناوە.. مەسعود بارزانیش لەچاو مامجەلالدا ئازایانەتر پەیڤیوە..
بەڵام وردەوردە ئەویش خۆشی بوێت و ترشی بوێت دەبێت مامجەلالیانە تەسەرف بکات.. بینیمان لەتورکیا وەک سەرەک عەشیرەت و سەرۆکی بەشێک لەبازرگانانی هەریم پێشوازی لێکرا..هیچ هەڵوێستی ئازایانەی نەنواد.. بۆیە بەردەوام لەسەر مامە قسە هەیە کاروکاردانەوەی باشی نەنواندووە لەبەرانبەر ئەو هێرشانە.. ئەو دۆخە هۆکاری زۆرە، بۆ چارەسەرکردنی پێویستمان بەچەکوشی رەخنەی ئۆپۆزسیۆنی ئازاتر و ڕۆژنامەنووسی ئازاد و ئازادتر لەوەی کە هەیە.. تا بێنەوە هۆش خۆیان..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق