خەمی ڕۆژانە، ئاب ٢٠١٠

عەباس شوان - AbasShiwan

دووشەممە ٢٠١٠.٨.٣٠

٣١ ئابی ١٩٩٦ هەموو دەزانیین مەسعودی مەلا مستەفا لەپێناو مانەوەی بنەماڵەی بارزانیدا بوو، پەنایان بۆ سەدام حسێن برد، ئەو قسەیەمان بیردەخاتەوە کە دەڵێت: لەداخی یەکێتی نیشتمانی کوردستان قـوو...؛ی خۆیانی بەدڕیندا.. شەرمەزارییەکە بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی هەتا هەتاییە، بەماڵی هەموو دنیا بۆیان ناسڕێتەوە.. تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و عەبدولستار تاهیر شەریف و سۆرانی مامەحەمە، هیچی لەو شەرمەزاییە کەمتر نییە، لەم بۆنەیەدا چەند بارەی دەکەینەوە، با لەوە زیاتر ڕسوا نەبن لەکۆڵی سیاسەت ببنەوە، وازبهێنن و بڕۆنەوە ماڵی خۆیان، ...لەماڵی میللەت ئەوەندەیان بردووە، بەشی سەد پشتیان دەکات..





جەنگیزخان وەک عەرەبەکانی سەردەمی حەمە قوڕەیشی وان، بۆ دەستکەوت و تاڵن و بڕۆ لایەکی دنیای ئەوسایان داگیر کرد. هەر یەکەیان بەناوێکەوە بوو عەرەبەکان بەناوی ئیسلامەوە ئەمان بەناوێکی ترەوە. جیاوازی نێوان جەنگیزخان و بنەماڵەی بارزانی و ئەوانی تر کە حوکمی هەرێمی کوردستان دەکەن لەوەدایە ئەو خێروبێرەی کە لەوڵاتەکە دەیخۆن بەشی شێری بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان دەبەن، وەک جەنگیزخان نیین، تاڵانیی و سەروەت و سامان و کۆیلەکان لەناو هەموو میللەتدا دادپەروەریانە دابەش بکەن... کەواتە ئەم بنەماڵانەی خۆمان ڕێز لەلایەنە جوانەکانی دابونەریتی خێڵەکی و بنەماڵەیی ناگرن کەواتە شایەنی ئەوە نیین حوکم بکەن بەهەر قیمەتێک بووە دەبێت لابرێن..


فلیم
سڵۆمۆن کێن
یان کابتن کێن، فلیمێکی خەیاڵی ئەفسانەیی ئێکشنە، بەسەرهاتی کەسایەتییەکی مێژووی چەرخی ١٧ لەئنگلتەرە دەگێڕێتەوە، کە کەسێکی سەرسەخت و گەریدە و بەسام بووە، لەپێناو لەناوبردنی بەدکاران کۆ لەهیچ نەکردۆتەوە. لەژێر کاریگەری ئاییندا ماوەیەک واز لەتوندوتیژی دێنێت، بەڵام بەهۆی زوڵمی زۆرەوە ناچار دەبێت دووبارە لەپێناو سەرکەوتنی خێر تێهەڵچێتەوە.. 



ناوی ئۆرژیناڵ: Solomon Kane ٢٠٠٩
دەرهێنەر: Michael J. Bassett
نووسەر: Robert E. Howard
سیناریۆ: Michael J. Bassett
ئەکتەر:  James Purefoy و Mark O'Neal و Robert Orr و Richard Ryan و  Frantisek Deak و  Christian Dunckley Clark و Ian Whyte
ماوە: یەک کاتژمێر و چل خولەک
ڕکلامی فلیم


یەکشەممە ٢٠١٠.٨.٢٨

هزر


سکۆلار بەعەرەبی عیلمانی دژی دکتاتۆرییەتی ئایینە، دژی پیاوانی ئایینە کە خۆیان لەسیاسەت هەڵدەقوتێنن، دژی ئەو سیاسیانەیە کە خۆیان لەژێر پەردەی ئایین دەشارنەوە، دژی هەموو جۆرە تووندڕەوییەک لەهەر لایەکەوە بێت. لەگەڵ جیایی ئایین لەسیاسەتە، نەک جیاکردنەوەی ئایین لەخەڵک، هاوکات فرە ئایینی پێباشترە لەئایینێکی زاڵ و ئازادیخواز و گۆڕانخوازە...

عەقیدەی ئایینی لەلای ژنان بەهێزترە وەک لەپیاوان، بەمەرجێک زووربەی ئایینەکان بەتایبەتی ئیسلام وا ناسراوە کە دژی ژنانە و ئایینی پیاوانە، ئەی بۆ ژنان لەپیاوان بەئایین ترن؟ کەچی ڕابەرانی ئایینی زووربەیان پیاون، چ لەئایینی کریستان و چ ئایینی ئیسلام! بەڵام ئاینی کریستان درزی تێکەوتووە و وردە وردە ژنانیش دەبنە قەشە و پلەوپایەی جۆراوجۆر وەردەگرن..نوخشە بێت لە ئایینی ئیسلامیش لەدواڕۆژی نزیکدا ژنان بتوانن دەوری هاوسەنگی خۆیان لەو ئایینەدا بەدەست بهێنن یان بسەپێنن..






دووشەممە ٢٠١٠.٨.٢٩

ئیئتیلافی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان وه‌كو ئۆپۆزیسیۆنێك وایه‌ كه‌ بزووتنەوەیەکی چه‌كداری‌ هه‌بێت‌ و بچێت داواكاری‌ له‌لایه‌نه‌كانیتر بكات، وه‌كو
ده‌سه‌ڵات سه‌یریان بكات، كه‌ ئایا ئه‌و داواكارییانه‌مان بۆ جێبه‌جێده‌كه‌ن یان جێبه‌جێی‌ ناكه‌ن... لەکاتێکدا ده‌سه‌ڵاتێك نییه‌ له‌عێراقدا تا دانوستاندنی‌ لەگەڵدا بکرێت.. من پێش هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی خۆم ئینجا له‌به‌رده‌م قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌دا به‌لێپرسراو ده‌زانم..ئه‌گه‌ر ئه‌و ١٩ خاڵه‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ بزووتنەوەی گۆڕان بێت، ئه‌وا بیركردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر زۆر ساده‌یه‌...

سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی دەستوور، بابەت چاوپێکەوتن: محه‌مه‌د كیانی‌: من ده‌نگ به‌مام جه‌لال ناده‌م‌و له‌رۆژی‌ ده‌نگداندا كه‌س ناتوانێت ته‌حه‌كوم بكات

ئەو ڕاستگۆیانە هاتۆتە پەیڤین.. پیاوی حیزبەکەی نییە وەک ئەندام پەرلەمانتارەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی...
لەڕابردوو ژیاندا، هیچی لێ سەوز نابێت، گرنگ ئێستا و ئایندەیە، گەر مرۆڤ پێداگربێت لەسەر ئەو ڕابردووە، بێگومان بەبەراورد لەگەڵ یەکێتی و پارتی و ئەفرادەکانی، ئەوانەی پێوانەی زۆری و کەمی ئاشکرایە کێ پشکی شێری بەر دەکەوێت.
بەڵام ئەو دەربڕینانە لەوانەوە وەرگرتووە، جۆرێکە لەتوانج و هەڵویست فرۆشی...
ئەزموونی ژیان بخەرە ئەولاو و پەیوەندی بەتۆوە نییە، تۆ بە چ سفەتێک بەرگری لەدەسەڵات دەکەیت؟ ئەوەی ئەو جۆرە ئاوازانە بەبا دەکات و تاکەکانی ئۆپۆزسیۆن بەراورد دەکات بە کەسێکی شۆڤێنی وەک طارق هاشمي و نموونەی لەو جۆرە، بێئاگایانە دەکەوێتە پاڵ دەس...ەڵاتەوە. دوای ئەوە ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا و ... نییە، تا بەو شێوەیە دەیدەیتە بەر توانج! گرنگ ئەوەیە ئەو تاکانەی بزووتنەوەی گۆران کە نیشانەی پرسیاریان لەسەرە، دوای ئەوەی بەردەکەیان فڕێدایە ناو گۆمی لیخنی یەکێتی و پارتییەوە، ناتوانن لەداهاتوودا ئەوەی کۆن کردوویانە کە بەهۆی هەلومەرجی نەخوازراوەوە بووە، ناتوانن بیکەن چوونکە نەک خەڵک بەڵکوو ئێستا ڕاگەیاندنی بێگانە و ئازاد و ئازا و سەربەخۆ بوونی هەیە، سڵ لەکەس ناکەنەوە فەزح دەکرێت، ئەمە وێرای چاوی نەیارەکانیان کە وەک دەرنەفیزی فەحس بەدواویانەوەن..


یەکشەممە ٢٠١٠.٨.٢٨

هونەری گۆرانی


 وەرە بەبێ ئەرەببیسک بژی..زۆر ئاساییە، کاریگەری دەرودراوسێ لەسەر کورد هەبێت..دوای ئەوە لەبەر ئەوەی کورد خۆی هیچ نەبووە و هەمیشە پاشکۆی ئەم میللەتی سەردەست و ئەوی ترە بووە، بۆتە تۆزی ناو د...ڕکان.. گەر زۆر لەئاوەزەکانی حەسەنزیرەک و عەلی مەردان و سێوە .. ورد کەیتەوە دەبینی لەلای ئازرباینجانی و ئەرمەنی و عەرەب.. تر هەیە، جا هی کام لایە؟ ئەوە مەسەلەیەکی ترە، گرنگ ئەوەیە گوێگری نەچێت گوێ لەوان بگرێت، بەڵکوو هەمان ئاواز و تێکست بگوێزرێتەوە بۆ کوردی.. جۆرێک لەگەڕانەوە بۆ ناو خود دروست دەبێت..
تۆ دوای دیدی کەسێک کەوتووی، خوازیاری داخرانە و ناوی خۆی ناوە ئەنتی ئەرەبیسک!! گەر بەولۆجیکە بیر لەمۆسیقا و گۆرانی کوردی بکرێتەوە، جۆرێک لەداخران ڕوو دەدات، نە من نە تۆ و نە ئەوان قبوڵیان نابێت و بەپێچەوانەوە کار دەکرێت.. رەسەنا...یەتیش ڕێژەییە، ناکرێت بووترێت ئەمە سسرفەن خۆماڵییە و ئەوی تریان نا.. ڕەسەنایەتی بوونی ئاوازەکان بەکۆن و نوێوە، وەرگرتن و گواستنەوەی، لێکۆڵینەوەی وەک تۆ دەڵێی شارەزایانی مۆسیقای گەرەکە، بەڵام ئەکرێت لەم جۆرە دایلۆگانەدا هەموو کەس قسەی خۆی تیا بکات چوونەک لایەنی کەم مرۆڤەکان ڕەش و سپی لەیەک جیادەکرێتەوە..






هەینی ٢٠١٠.٨.٢٦

فلیم


ناوچەی سەوز، فلیمێکی ئاکشنە، باس لەسەرەتاکانی داگیرکردنی عێراق ٢٠٠٣ دەکات لەلایەن ئەمەریکاوە. هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی شوێنی چەکە کیمیاوی و بایلۆجییەکانی سەدام حسێن. فلیمەکە پێمان دەڵیت کە لەناو ئیدارەی ئەمەریکادا دوو هێڵ هەیە، لایەنێکیان بۆ بەدەستهینانی ئامانجەکانیان لەتۆرێکی تۆکمەدا بەكڵاوبەرداری سڵ لەهیچ درۆیەک ناکەنەوە...  و ژیانی خەڵکیان بەلاوە گرنگ نییە. ئەوانی تر هاوڵاتییانی خۆیان خۆش دەوێت، بەپێچەوانەوە کار دەکەن، بەڵام کەمایەتین، تەنها ئەوەیان لەدەست دێت دەستیان ئاشکرا بکەن بۆ ڕای گشتی. لایەنی براوە و نەبراوە لەو وڵاتەدا نەدەتوانن بڕیاردەر بن کە چی دەگوزەرێت و کۆن چی گوزەراوە..
ژمارەیەک لەکاست - ئەکتەری فلیمەکە ئاسیاوین خەڵکی ئیسرائیل و هند و لوبنان و عەربی عێراق؛ین.

ناوی ئۆرژیناڵی فلیم: Green Zone
دەرهێنەر: Paul Greengrass ١٩٥٥
سیناریۆ : Brian Helgeland ١٩٦١
نووسەر: Rajiv Chandrasekaran ١٩٧٣
ئەکتەر : Matt Damon ١٩٧٠ و Greg KinnearGreg Kinnear ١٩٦٣ و Brendan Gleeson ١٩٥٥ و Faycal Attougui و Khalid Abdalla ١٩٨٠ و Jason Isaacs ١٩٦٣ و Said Faraj و Yigal Naor ١٩٥٨
ماوە : ١ و ٥٠ خولەک..

ڕیکلامی فلیم





پێنجشەممە ٢٠١٠.٨.٢٦

نێچیرڤان بارزانی‌
: ..هه‌ر كاتێك داوای‌ مۆڵه‌تیان كرد له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم، پارتی‌ به‌فه‌رمی‌ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشێت.. سیاسه‌تمان گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌‌، بەڵام دوای‌ شه‌هیدكردنی‌ سه‌رده‌شت عوسمان، به‌بێ‌ موناسه‌به‌، خۆیان پێش دادگا‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ خست، بوون به‌هه‌ڵگری‌ ئاڵای‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌‌ و ئیتهامكردنی‌ پارتی...‌.. ئه‌وە هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ستراتیژیی‌ بوو گۆڕان كردی‌. ده‌بوایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رپرسانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكردایە.. گۆڕان ئه‌و هه‌له‌ی‌ له‌ده‌ستدا وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی‌ ماقوڵ هەڵسووکەت بکات كه‌ بتوانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌بواری‌ چاكسازیدا...به‌ڵام ئه‌وان بزووتنه‌وه‌یه‌كن هه‌ن، پشتگیری‌ ده‌كه‌ین له‌وه‌ی‌ كه‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مان له‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ له‌سه‌ر پرسه‌كانی‌ كورد ده‌كرێت به‌شداربن!! وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئیتلافی‌ لیسته‌ كوردستانییه‌كان.. له‌مه‌سه‌له‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ حیزبه‌كه‌وه‌ كارئاسانیمان بۆ كردوون، وه‌ك هه‌ر حێزبێكیتر بودجه‌یه‌كی‌ مانگانه‌ی‌ بۆ دابنرێت
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنە ناونیشانی بابەت چاوپیکەوتن  جێگه‌ی‌ ناڕه‌حه‌تییه ئیمزای‌ مام جه‌لال له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی قانعی‌ فه‌رده

ئەو کابرایە خۆی غەشیم دەکات، نازانیین بەچییەوە دەنازێت و ئاوا بەزمان و کەپووی بەرز و زلییەوە لەبەرانبەر بزووتنەوەی گۆڕان دەئاخافێت.. جیاوازی گۆڕان و پارتی ١٠٠ پلە زیاترە، ئەوان مێژووی دروست بوونیان دیارە هەموو دەیزانیین خوا بیان کات بەقوربانی هەڵومەرجێکی سەخت ئەگینا کەس حەماڵیشی پێنەدەکردن، هەرگیز لەگەڵ بزوونتەوەیەکی جەماوەری نارازی کە قابیل بەراورد کردن نییە..
ئەوان لەسەر زەبری پارە و پول و زەبروزەنگی جۆراوجۆر هاتوونەتە بوون و مێژوویەکی رەشیان هەیە لەتوند و تیژی نەک لەبەرانبەر دوژمن بەڵکوو لەناڕازیانی ناو خودی پارتییەکەی خۆیان و مێژووی بزووتنەوەی چەکداری سەردەمی مەلا مستەفا و زندانی بەدناوی ڕایان و چەمی ڕێزان دیار و ئاشکرایە، خۆ گەر باس لەدوای ڕاپەڕین بکەین ئەوە سەروەری شەری ناوخۆ و هێنانی لەشکری داگیرکەر بۆ سەر کورد (٣١ی ئابی ١٩٩٦) خۆی و ئەنتی قەڵەمیبوونیان لەولاوە بوەستێت..
بۆیە ئەو زمانە جێی نەفرەتە، وەک عەرەب دەڵیت غەسپەن عەلا شواربهم بزووتنەوەی گۆڕان پێویستی بەئیعاز و لالێکردنەوەی ئەوان نییە، بە زەبری جەماوەر خۆی سەپاندووە و ئەوانی هێناوەتە ژێر فشار و قسە کردن.





پێنجشەممە ٢٠١٠.٨.٢٦

فلیم

ڕووبەرووبوونەوەی خوای خواکان
٢٠١٠، ناونیشانی فلیمێکی خەیاڵی ئاکشنە، لەسەر بنەمای ئەفسانەیەکی کۆنی یۆنانی بنیات نراوە. باس لەململانێی خواکان دەکات کە دەیانەوێت بەسەر یەکتردا زاڵ بن، سەرئەنجام هێزی شەڕ کە دەیەوێت بەهۆی دەعبایەکی زەبەلاحەوە کۆنترۆڵی جیهان بکات پاڵەوانی فلیم لەقارەمانییەتیکی بێ وێنە و بەهاوکاری خێرخوازانی ...تردا دەتوانێ وێرانکردنی جیهانی ئەوسا ڕابگرێت.
فلیمەکە بەتەکنیکی سێ ڕەهەندیی دروستکراوە.. بەجیا کراوە بەیاری ڤیدیۆیی...ئەمە جاری دووهەمە ئەم فلیمە بەرهەمبهێنرێت، یەکەمجار بەهەمان ناونیشانەوە لەساڵی ١٩٨١ دا بوو..
 ناوی ئۆرژیناڵی فلیم: Clash of the Titans بەعەرەبی دەبێتە اشتباك الجبابرة.
دەرهێنان: Louis Leterrier ١٩٧٣
سیناریۆ: Travis Beacham ١٩٨٠ و Phil Hay ١٩٣٨
ئەکتەر: Sam Worthington ١٩٧٦
پاڵەوانی فلیمی ئاڤاتار، و Liam Neeson ١٩٥٢
ماوە: ١٠٦ خولەک..
ڕیکلامی فلیم



سێشەممە ٢٠١٠.٨.٢٤

فلیم


خۆشەویستی لەسەردەمی کولێرەدا
، رۆمانێکی بەناوبانگی گابرێل گارسیا مارکێز (١٩٢٧) خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩٨٢کە لەساڵی ١٩٨٥ وەک کتێب بڵاوکراوەتەوە، بەهەمان ناو لەهۆلیود کراوە بەفلیمێکی درامی ڕۆمانسی. ئەم بەرهەمە یەکەم ڕۆمانی مارکیزە کە کرابێت بەفلیم. سەردەمی ڕووداوەکە بۆ کۆتایی چەرخی نۆزدە و سەرەتای بیست دەگەڕێتەوە، باس لەعەشق و دڵداری کوڕ و کچێکی گەنج دەکات کە لەژێر فشاری خانەوادە و هەڵومەرجی نالەبار کچەکە شوو دەکات بەدکتۆرێک، مێردەکەی لەقۆناغێک لەقۆناغەکان خیانەتی لێدەکات! کورەکەیش هەردەم دڵی لەلای کچەکەیە، بەڵام لەگەڵ سەدەها کچ و ژن دەخەوێت و دەوڵەمەندیش دەبێت. لەدوای پەنجا ساڵ بەمردنی مێردی کچەکە، بەیەکدەگەنەوە و دەبنە ژن و مێرد و خۆشەویستی سەردەکەوێت. فلیمەکە لەلایەن رەخنەگرانەوە باش نەووتراوە، بۆ نموونە گۆڤاری تایم، بەیەکێک لەخراپترین ئەو فلیمانەی داناوە کە لەڕۆمانەوە وەرگیراوە.
ناوی ئۆرژیناڵی فلیمەکە: Love in the Time of Cholera

ناوە ئۆرژیناڵی رۆمانەکە بەزمانی ئسپانی: El amor en los tiempos del streptococci
دەرهێنان: Mike Newell ١٩٤٢
سیناریۆ: Ronald Harwood ١٩٣٤
ئەکتەر: Javier Bardem ١٩٦٩ و Giovanna Mezzogiorno ١٩٧٤ و Benjamin Bratt ١٩٦٣
مۆسیقا: Antonio Pinto و شاکیرا
ماوە: ١٣٩ خولەک

ڕیکلامی فلیم



 سێشەممە ٢٠١٠.٨.٢٤

فەوزای ڕێنووس سوچی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتە!!؟؟


بەپێی ڕاپۆرتی یۆنسکۆ ساڵانە لەکۆی ٦هەزار و ٧٠٠ زمان نزیکی ٣٠٠ یان بەرەو لەناوچوون دەچن، چوونکە لەکۆنگرە و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و کتێباندا بەکار ناهێنرێت!! هۆیەکی تری بۆ هەژموون و کۆنترۆڵی زمانەکانی ئینگلیز و فەرەنسی و ئسپانی و ... دەگەڕێتەوە، بەزمانی مۆدێرن و شارستانی ناوزەد دەکرێن،  هەڵپەی خۆفێرکردنی و بەکارهێنانی وشەی بێگانە لەئاخاوتن و نووسیندا ڕوو لەسەرە..

لەم نێوەدا ئەوەی سەرنج ڕاکێشە و مرۆڤ تووشی شۆک دەکات عەرەبی یەکێکە لەو زمانانەی کە قابیلی لەناوچوونە، بەو هەموو ڕاگەیاندنە زۆر و زەبەندەی کە هەیانە و لەنەتەوە یەکگرتووەکان یەکێکە لەزمانە فەرمییەکان!! بەپێچەوانەشەوە زمانی عیبری جووڵەکەکان لەگەشە و پێشکەوتنی بەردەوامدایە، بەوەی کە تەنانەت لەکولیژە زانستییەکانی وەک پزیشکی و دەرمانسازی و کیمیا و فیزیا وەک وڵاتانی عەرەبی و زۆری تر کە زمانی ئینگلیزییە، هەر عیبری بەکاردەهێنرێت.
میسرییەکان لەو میللەتانەن کە هەوڵ ئەدەن زۆرترین وشەی ناعەرەبی بەکار بهێنن، ساڵی ٢٠٠٧ نووسەرێک لەدادگا شکاتی لەحوسنی موبارەک سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد، بەوەی کە بەپێی دەستوور ناجووڵێتەوە، بەبەڵگەوە دەیەوێت بیسەلمێنێت کە جەنابی لەتێکدانی زمانی عەرەبی بەشدارە!
ئەگەر زمانی عەرەبی لەژێر هەڕەشەی نەماندا بێت بەو هەموو دەوڵەت و دامودەزگا ڕاگەیاندنەوە، ئەبێت زمانی کوردی کە زۆر بێخاوەن ترە لەزمانی گەل و میللەتانی تر، چارەنووسی چی بێت؟ ئایا لەناو کورد؛دا بەتایبەتی کوردانی باشووردا نووسەر و ڕۆشنبیر و زمانزانێکی بوێر و ئازا نییە تا شکات لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرەکوەزیرانی حکومەتی هەرێم بکات لەسەر ئەوەی نەک پارێزگاری لەزمانی کوردی ناکەن، بەڵکوو ئاژاوەیەکی وایان خولقاندووە خەونی زمانی ستاندار و یەکگرتوو یان فەرمی* بۆتە پەشمەک و چەندەها ساڵ خستۆتە دواوە!  لەژێر پەرچەمی دیمکراسی سەقەتی خۆیاندا، هەرچی زراوە و بنە زاراوە هەیە زیندوو کراونەتەوە، تەنها لەبەر ئەوەی زمانێکی فەرمی وا دروست نەبێت لایەنی کەم هەموو لەو بەشەی باشوور پەیرەوی لێبکەن.
ئەمە وێڕای فەوزای ڕێنووس، کە کەناڵی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبانە سەریان لەخەڵکی ئەوەندەی تر شێواندووە ئەوسەری دیار نەبێت، کەناڵێک لەهەواڵەکانیدا پەیرەوی لەڕێنووسی کوردی ئەوی تر لەڕێنووسی لاتینی دەکات! ئەمە لەکاتێکدا لەناوخۆی وڵات زووربەی دەزگا و فەرمانگا و خوێندنگاکان بەڕێنووسی کوردی دەنووسن..ئەم ئزدواجێتە - پارادۆکسە لەپێناو چی و تا کەی؟! لەوانەیە ڕێکخستین و بڕیارێکی وا کە پەیرەوی کام ڕێنووس بکرێت ئەوەندە کارێکی گران و سەخت نەبێت، بەڵام لەگەڵ دەسەڵاتێکی بێدەربەست دەڵێی چی کە لەم بوارەشدا مێش میوانی نییە؟؟!!
---------
* لەئەنجامی پرۆسەیەکی درێژ ماوەی مێژوویی زمانێکی فەرمی ناسراو بە شێوەزاری سۆرانی کەمێک گەڵاڵە بووە و خۆی گرتووە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی یۆنسکۆ، شێوەزار و بنەزاراوەکانی تر بەمەبەستی سیاسی ناوخۆ و دەرەکی لەباشوور قوتکراونەتەوە و ئاو دەدرێن درەنگ یا زوو دەپووکێنەوە، چوونکە ئەو زمانە فەرمییەی ئاماژەی بۆ کرا ئاخێوەران و ڕاگەیاندنی فرە زۆرترە، قابیل بەوە نییە وا بەئاسانی بپوکێتەوە...
- : هەمان بابەت لەماڵپەڕی سبەی؛دا


یەکشەممە ٢٠١٠.٨.٨

مەلا مستەفا ئەو ڕابەرە نییە کە پارتی دەیناسێنێت!!

ئەو قسانەی
عەلی قازی کردوویەتی ماستاوساردکردنەوەیە بۆ بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی، هیچی نوێ نەووتووە!! دەبوایە خۆی لەکێشەیەکی وا بەدوور بگرتایە و ڕۆژنامەنووسانی دەربار و سێبەر کڵاویان نەنایەتە سەری..

سەرچاوە: ماڵپەڕی نوچە، چاوپێکەوتن لەگەڵ عەلی کوڕی قازیدا..
گەڕان بەدوای ئاشکراکردن و بەتاڵکردنەوەی ئەفسانەی کەسایەتییەکانی ناو مێژوو ناچێتە خانەی دوژمنایەتیکردنەوە، ئەوە بەرچاوڕوونییە..
دوای چوونەوە سەر دەقی چاوپێکەوتنەکە، دەڵێم کڵاو نراوەتە سەری عەلی قازی، بەوەی کە مەلا مستەفا بەفیتی ئنگلیزەکان نێردراوە بۆ لای پێشەوا دروستتر نووسراوە بارزانیان هەڵانفریواندووە بچێت بۆ کوردستانی رۆژهەڵات. کەواتە خۆی نەچووە.. پێدەچێت عەلی قازیش چاوپێکەوتنەکەی نەخوێندبێتەوە، گەر بیخوێنایەتەوە و بەدیقەت بوایە هەڵەی ڕۆژنامەنووسەکەی ڕاستدەکردەوە!! ئەوەیش وروژاندنێکە لەبەرژەوەندی کەسی لێدراو کە مەلا مستەفایە.
زۆر ئاساییە مەلامستەفا ئەو کاتە بەخۆی و ژمارەیەک لەچەکدارانی عەشیرەتەکەیەوە، ئنگلیز فریوی دابێتن و ناردبنی بۆ تێکدانی ئەو بزووتنەوەیە، قانعی فەرد باس لەبەرژەوەندی زلهێزەکانی ئەوکاتی ناوچەکە دەکات. دوای ئەوە مەلامستەفا کەسایەتییەکی ناسینالیست نەبووە تا هەستی نەتەوایەتی بەپلەی یەکەم جووڵاندبێتی وچووبێت بۆ پشتیوانی لەو بزووتنەوەیە. چوونکە تەرکیبەی عەشایەری ئەو کات زۆر دواکەوتووتر بووە لەوەی ئێستا.
جا تا ڕادەیەک ئاگام لەبزووتنەوەی چەکداری سەردەمی مەلا مستەفا هەیە، بۆ مەسەلە و هزری عەشایەری و دەرەبەگی هەر زۆر بەرباد بوو، زۆربەی زۆری ئامربەتالیۆنەکان فڵان و فیسار بەگ بوون! وەک مسکێن و کۆیلە لەگەڵ جوتیارانی دێهاتەکاندا دەجووڵانەوە وێڕای خزمەتکردن ئیهانەتی جۆراوجۆریان پێدەکردن. یەکێک لەهۆی جیابوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو سەردەمە لە مەلامستەفا کۆنترۆڵی تەواوی بزووتنەوەکە بەدەست پیاوانی فڵان و فیسار عەشیرەت و دەرەبەگەوە! خوێندەوارەکانی شار تەقەبوولی ئەو فشارەیان نەکرد و جیا بوونەوە. دوای ئەوە لەوەتی بزووتنەوەی کورد هەیە، هەمیشە بەقورمیشی یەکێک لەدەوڵەتانی ناوچەکە جووڵاوەتەوە.

ئەو پیاهەڵدانەی فڵان سەرکردە و فیسار سەرکردە لەگەڵ هزری مۆدێرندا نایەتەوە. جۆرێکە لەعەیب و عار، کەس پێغەمەر نییە وەک موسڵمانان دەڵێن تەنانەت ئەویش گیانی پڕ عەیب بووە. لەبەر ئەوە دەبێت ئەو ئاشکارکردنانە بەگیانی وەرزشییەوە وەرگرین. جا گەر یەکێک بێت وەک چۆن بەئەسکەندەری مەکدوونی کە هەموو دنیای سەردەمی خۆی داگیر کردووە و سەرکردەیەکی شاز بووە، هەتیو باز بووە، کێ دەڵێ دوو ڕۆژی تر مێژوو نووسێک نایەت بڵێ فڵان سەرکردەی مێژوویی کورد ژنانی بووە یان حەزی لەهاورەگەزی خۆی بووە، یان ماشۆسی بووە یان... ئەو کات لایەنگرانی فڵان سەکردە و زۆری تر ئەبێت کە کەسێکتان لەخۆتان کردووە بەبت قوری کام وڵات دەکەن  بەسەر خۆتاندا؟
بۆ بەرگری لەڕەوشی سونەتی دەکات، لەکاتێکدا کەسێکی هەست ناسکو ڕۆمانسی بەنووسینەکانییەوە دیارە، زۆر جار بەڕووناکبیرانی باشوور فانییە! دژی کۆماری ئیسلامییە و دەیەوێت بیگۆڕێت! بۆ ئەو دیو شۆڕشگێر بۆ ئەمدیوو سوونەتی، ئەمە ...چەندی بەچەند؟! پێم باشە بەڕێزی بۆ هەردوو دیو بەمانای فەرهەنگی وشە گۆڕانخواز بێت.
ئەو قانعی فەردە، لەدژی پێشەوا هیچی نەوتووە بۆ بەئاوازی عەلی قازی هەڵدەپەڕێت!! بەپێچەوانەوە ئەو دەربڕینانەی قانعی فەرد لەوانەیە لەدڵی زۆر لەڕۆژهەڵاتییە دووربینەکانی خۆشکردبێت، کە زۆر پێی دانەگرتووە لەسەر سەرکردەکانی ڕۆژهەڵات و باشوورییەکانی کوتاوە.
لەبارەی ڕۆژنامەنووسەوە، ئەگەر جیاواز نەبێت و بابەتەکانی جەنجاڵ و دایلۆگ دروست نەکات، بایی پوولێکە، بەهیوام کاک سەرۆ لەئازادی و سەربەخۆیی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بیبینم، یەک ترسم هەیە، گەر بەم تەرزە بیر باکاتەوە ئەوا خۆی لەمیدیای دەسەڵاتدا دەبینێتەوە، وەک چۆن لەباشوور دەیبینین..
ئەو کاسێتە دەنگییەی برایم ئەحمەد گەر ڕاست بێت، لەوانەیە وەک مام جەلال پاش تەمەنێکی زۆر جۆرێک بێت لەپەشیمانی لەزۆر خاڵ و کاری ژیانیان، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە مەلامستەفا ڕاستی کردبێت و پیاوی چاک بوو بێت و بێخەوش بوو بێت.
بەڵام ئەو خوێندنەوەیەی خستمە ڕوو لەسەر ئەو ئینشقاقە، هەموو هۆکە نییە یەکێکە لەهۆکان، هۆی دەرەکی و ناوخۆیی و زاتی کەسەکانیشی تێدایە.
من دەڵیم شەخسی مەلا مستەفا نوێنەرایەتی و پارێزەری دەرەبەگەکانی کوردستانی باشوور تەنانەت خێڵە عەرەبەکانیش بووە. بۆیە هێندەی عەشایەری و پاراستنی بەرژەوەندی خۆی و خێڵەکەی بووە، نیو هێندە ناسیۆنالیست نەبووە. ئیتر پێویست ناکات، وەک سومبولێکی نەتەوەیی چاوی لێببکرێت.


شەممە ٢٠١٠.٨.٧
حەمەکەریم عارف؛ی نووسەر بەم شێوەیە دژبوونی خۆی لەبەرانبەر ژناندا دەردەبڕێت: (... ده‌نا تا رۆژگاری ئه‌مرۆش لەسه‌رانسه‌ری دنیادا مێژوو، مێژووی نێرینه‌یه ‌و نێر به‌و ئاسانییه‌ ده‌سبه‌رداری نێرسالاری خۆی نابێت.. لەهیچ شوێنێكی جیهاندا ئافره‌ت قه‌رارساز ورابه‌ر نیه‌... تێهه‌ڵكێش كردنی ئافره‌تان لەیەکێتی نووسەرندا ده‌بێته‌ پا...سا و جۆرێک لەحیلەی شه‌رعی و كاسبی و جۆرێک لەدوكاندارییه‌...) جا کوا ئەو نووسەرە ژنانە، وەڵامێکی دانشکێنەری بدەنەوە، نووسەری وامان هەیە بۆیە یەکێتی و پارتی و حیزبە ئیسلامییەکان و مەلاکان کۆنترۆڵی کۆمەڵگایان کردووە!!!!
سەرچاوە ماڵپەڕی هەفتەنامەی هەواڵ، ناونیشانی بابەت: نووسه‌رانی كه‌ركوك و چه‌ند سه‌رنج و پێشنیازێك، نووسەری بابەت: حه‌مه‌كه‌ریم عارف


هەینی ٢٠١٠.٨.٦

وۆلفمان ٢٠١٠
بەکوردی دەکاتە گورگە پیاو. فلیمێکی درامی ترسناکە، ناوی فلیم لەلای بینەران ئاشنایە، چوونکە لەمەوبەر فلیمی سۆپەرمان و باتمان و ئێکسمان و سپایدەرمان بینراوە. جیاوزی گورگە پیاو لەگەڵ ئەو فلیمانەدا ئەوەیە جۆری فلیم ئێکشنن و بینەری زۆرتر.

داستانی فلیمەکە لەساڵی ١٨٨١ ڕووداوە، باس لەئەکتەرێکی شانۆ دەکات، برایەکی لەلایەن دڕندەیەکەوە کە بەگورگ دەچێت، دەکوژڕێت، هەمان دڕندە لەڕووبەڕووبوونەوەدا پەلاماری ئەمیش دەدات و برینداری دەکات، سەرئەنجام لەدرێژەی فلیمەکەدا ئەمیش دەبێتە گورگ، بەمەرگی لەسەر دەستی براژنەکەیدا کۆتایی بەژیانی دەهێنرێت.
لەفینلاند دێ ڤێ دێی فلیمەکە بەچەند زمان تێکست یان ژێرنوویسی هەیە، لەوانە عەرەبی.
ناوی ئۆرژیناڵی فلیم: 
The Wolfman 
دەرهێنەر: Joe Johnston
کارەکتەران: Benicio del Toro، Anthony Hopkins، Emily Blunt،Hugo Weaving
سیناریۆ: Andrew Kevin Walker، David Self، Curt Siodmak
ماوەی فلیم: ١٠٢ خولەک
ڕیکلامی فلیم


هەینی ٢٠١٠.٨.٦

حیزبی بنەماڵەی بارزانی - پارتی، لەزوونی (هەولێر و دهۆک) مەلایانی ئایینی به‌كاردەهێنێت بۆ دژایەتی کردنی ڕاگەیاندنی ئەهلی و سەربەخۆ و ئازا و ئازاد ‌..بەپێچەوانەی یاساو ڕێساکانی وەزارەتی مەلاکانەوە: کە نابێت مینبه‌ری‌ مزگه‌وت بۆ كاروباری‌ سیاسه‌ت به‌كاربهێنرێت.. سەیری ئەو بیانووە بێمانایەی مەلاکان، کێ دیوویەتی مردوو سەرۆکی زانایانی ئایینی بێت؟ لەلای ئەو چەند مەلا غەشیمانە، هێشتا مەلا مستەفای بارزان نەمردووە!!!

گوایە وەک زۆر درۆی موعجزەئاسای تری بەکرێگیراوانی پارتی مەلا مستەفا دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەو ڕێکخراوەیە بووە!!
سەرچاوە ماڵپەڕێ سبەی، ناونیشانی بابەت: له‌ وتاری‌ هه‌ینیدا مامۆستایانی ئایینی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و دهۆك هێرشیانكرده‌ سه‌ر گۆڤاری‌ لڤین‌ و داوای‌ داخستنیان كرد.


دووشەممە ٢٠١٠.٨.٢

ئەو کۆماری ئیسلامییەی ئێران زۆر فشەکەرە، دەزانن بۆ؟ لەو شەرەدەمەی کە جارجار لەڕاگەیاندندا گوێبیستی دەبین، گوایە گەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەوا سەرجەم ئیسرائیل دەسووتێنن! کەواتە عەرەبەکانی شاری غەزە کە لەلایەن گروپی توندڕەوی حەماسەوە کۆنترۆڵ بەپشتیوانی ئێران و سووریا کراوە، و بەری ڕۆژئاوا کە عەرەبە میانەڕەوەکانی لێ نیشتەجێیەیش دەگرێتەوە، تەڕووشک دەسووتێنێت، جیهانیش لەو کێشە سەرەتانییەی چەندەها ساڵە پێوەی خەریکە، ڕزگار دەبێت..


دووشەممە ٢٠١٠.٨.٢


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنە کە لە٢٠١٠.٨.٢دا بڵاوبۆتەوە:
پۆلیسی‌ سلێمانی‌ مزگەو‌تێكی‌ چوار نهۆمی‌ دەڕووخێنێت..


سەدەها خانوو دوکان ڕۆژانە لەلایەن شارەوانییەوە دەڕووخێنرێت، مەلایەکی دەمبۆگەن و وەزارەتی مەلاکان نایەنە وەڵام کەچی بۆ ڕووخاندنی مزگەوتێک فەرموون چی دەکەن؟
نەلایەنگرییە لەڕووخاندن نە لەدروستکردنی مزگەوت، قسە لەپارادۆکسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینە، و هەڵوسیتی ژمارەیەک لەمەلا و تەنانەت هێزەکانی تەوژمی ئیسلامی سیاسییە، هەمیشە لایەنگربوون لەدەسەڵات و ئەوەی لەسەرەوە بوو بێت، کە جێی داخە! ئیتر تێناگەم جارجار هەڵا لێرەولەوێ دەخولقێنن، لەپای چی؟ کە جۆرێکە لەچاوبەست! پێم باشە وەک چۆن لەسەر ڕووداوێکی بەدەگمەنی وا هاتۆتە قسە، لەسەر زۆر مەسەلەی ئانی و حەیاتی ڕۆژانەکانی خەڵکیش بێنە قسە.. پیرۆزییەکان لەکەسێک و گروپێک و میللەت و گەلێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت.

خەمی ڕۆژانە، تەمووز ٢٠١٠

عەباس شوان - AbasShiwan
چوارشەممە ٢٠١٠.٧.٣٠

ئایا ئۆپۆزسیۆن ئەرکی تەنها رەخنەکردنە و شەڕکردنە لە حیزبەکانی ناو حکومەتە، یان هوشیارکردنەوەی خەڵک؟ دەکرێت هەردووکیان بێت، نەک تەنها قەتیس بکرێت بەلایەک...

خراپ تێگەیاندن لەئارادا هەیە!!! بۆ ئۆپۆزسیۆن چی بەدەستە تا شاری وێران کردبێت؟! سەروەت و سامانی هەرێمەکە بەدەست بنەماڵەی مام جەلال و مەلامستەفاوەیە، هەر بۆ دەستودائیرە بەکرێگیراوەکەی خۆیانە و بەس، باقی خەڵکەکە زەقەی چاویان دێت! دەبێت ئەو دوو بنەماڵە ڕەفتار بەعسیانەیە مەمنوونی بزووتنەوەی گۆڕان بن، خەڵکیان رابەرایەتی کرد بۆ نارەزایەتی مەدەنیانە، دووریان خستنەوە لەتووندوتیژی، ئەگینا چارەنووسیان وەک بەعسییەکان دەبوو، لەماڵ و لق و مەڵبەندەکانی خۆیاندا دەیانکوشتن و بەسەرجادە ڕایاندەکێشان...
بزووتنەوەی گۆڕان، تەوژمێکی ڕادیکاڵی وەک تەشبیه نەبێت، ئەلقائیدە و بەشێک لەکۆمۆنیست و چەپ و نەتەوەپەرسەکان نییە، گروپێکی ناڕازی سڤێلی لیبرالی پەرلەمانییە و لەدەرەوەی یاساوڕیسا کار ناکات.
مەبەست لەیاساوڕڕێسا، ئەوە فەوزایەی کە یەکێتی و پارتی خوڵقاندوویانە نا، بەڵکوو بەستانداری جیهانی، چوونکە ئەوانە یش بۆ چەواشەکاری باس لەیاساوڕێسا دەکەن...

دووشەممە ٢٠١٠.٧.٢٨

بزووتنەوەی گۆڕان، که‌ڵچه‌ری سیاسه‌تکردن ‌و حیزبایه‌تی گۆڕی، یه‌که‌مینجاره‌ هێزێکی سیاسیی پێش بوون به‌حیزب بنکه‌ی جه‌ماوه‌ریی فراوانی هه‌بێت.. درزی خسته‌ دیواری ژووری تاریکی بڕیاری سیاسیی..
سەرچاوە ماڵپەڕی سبەی، ناونیشانی بابەت: دوای ساڵێک تەمەن: ئۆپۆزسێون چی کردوه‌... چی ماوه‌ بیکا؟ نووسەر: مه‌‌حمود ره‌زا

پێم وایە لەیەکەم خاڵی دەسپێکدا کە بەم شێوەیەیە:
(بۆ یه‌که‌مینجار له ‌٢٠٠٩.٧.٢٥ دا ئۆپۆزسێونی سیاسیی رێکخراو له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دایک بوو، پێشتر ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ ئۆپۆزسێون ئه‌زانی، به‌ ده‌م ئۆپۆزسێون بوون‌و به‌ کرده‌وه‌ شه‌ریکی ده‌سەڵات.) وردبینی تێدا نییە، گونجاو تر دەبوو، چوونکە ئۆپۆزسیۆن کە دەزانم مەبەستت ڕیکخراوەکانی ئیسلامی سیاسی و ..ترە. تەنها ئەوان نەبوون لەکۆمەڵگای کوردیدا، نووسەر و ڕوونکابیران و خەڵکە ئاساییەکە لەگەڵ کۆمۆنیستە ڕادیکالەکاندا کە هەر لەکۆنەوە ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن بوون.
بۆخۆتان دەزانن بەشێک لەو هێزە پەیوەست بوون بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە... ئەوەمان لەیاد بێت بزووتنەوەی گۆڕان بەئۆپۆزسیۆنیکی فەرمی و پەرلەمانی دادەنرێت، هەڵسووکەوتی مەحدوودە.
لەکۆمەڵگایەکی فرەیی وەک هەرێمی کوردستان ئەم شێوازە هەرچەند بەهێز بێت، ناتوانێت کۆنترۆڵی هەموو تەوژمەکانی تری ئۆپۆزسیۆن بەتەنها بکات.

دووشەممە ٢٠١٠.٧.٢٨

کووردەکانی باکوور و حیزبە سیاسییەکانیان تازە خەبەریان دەبێتەوە، نەک ئەم سریالە بەڵکوو زۆری تریش کە بەدۆبلاجی زمانی عەرەبییە وەک دۆڵی گورگان - وادی زیئاب پەخش دەکرێت، کەسایەتی کورد گەر سەر بەحکومەت (جاش)یش بێت، وەک گێل و بێعەقڵ و لادێی و بێفەرهەنگ پیشانی دەدەن.
سەرچاوە ماڵپەڕی نەورۆز تیڤی، ناونیشانی بابەت: تورک له‌ ریگای سینه‌مایشه‌وه‌ دژایه‌تی کورد ده‌کات.

ئەم برادەرەیش تازە خەبەری دەبێتەوە، ئەگەر حیزبی سیاسی کوردەکانی باکوور ماوەیەک لەمەوبەر نەهاتنایەتە وەڵام لەسەر ئەو سریاڵە تورکییە، ئەم فزەی لێوەنەدهات و ئەو پێشنیارانەی دەرنەدەبڕی! کوردی باشوور بەخۆی فێرە و سەرەکۆنەی خۆی بکات، باشوورییەکان بەحیزب و حکومەتییەوە دەستیان بەقەدەر چۆلەکەیەک ناڕوات، هیچیشیان پێناکرێت. لەسریالی دۆڵی گورگاندا، ئیهانەتی مەسعود بارزانی و مام جەلال و .. نەکرد! بەفەرمی هەوڵیشیاندا، تەلەفیزیۆنەکە وەڵامی نەدانەوە و درێژەیان پێدا!
لەڕاستیدا لەوانەیە ئەرکی ئەوانیش نەبێت، هێزێکی گەورەی وەک PKK لەئەورووپا و زۆر شوێنی تری جیهان قسە و کردەوەیان حسابی بۆ دەکرێت، بۆ دوو خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەردەم ئەو کەناڵە کە لەبەریتانیایە ناکەن؟ لەوبڕوایەدام کاریگەری دەبێت، گەر سریالەکە ڕانەگیرێت، ئەوا فەرمانگەی تەلەفیزیۆنەکە شتێک دەڵێت..
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هاوڵاتی، ناونیشانی بابەت: كێ ئاگای‌ له‌ (mbc)یه‌؟ نووسەر: ڕێبوار ئەورەحمان

دووشەممە ٢٠١٠.٧.٢٨

بەرنامەی من جیاوازمی تەلەفیزیۆنی زاگرۆز، کۆتایی هات, خەڵاتی ٢٠ ملیۆن دینار بۆ کچێکی مناڵ بەناوی مەهتاب، خەڵکی شاری کەرکووک دەرچوو، کە لەڕاستیدا دایکی لەپشتییەوە بوو، ئەگینا موستەقەی ئەو یەکەمییە نەبوو.. بەلقیس خانیش دەنگی بۆ گۆرانی وتن زۆر ناسازە، کەس نییە ئەو ڕاستییەی پێ بڵێت...؟
لاپەڕەی بەرنامەکە لەماڵپەڕی زاگرۆز تیڤی

لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاسۆدا، وێنەی ئەو کچۆڵەکەیان بەخەڵاتی بەرنامەی من جیاوازمەوە، بڵاوکردۆتەوە بەناونیشانی: کەرکووک هەمیشە جیاوازە! بەداخەوە ئەو دەربڕینە سەرتاپای هەلەیە، ئەو کچۆڵەیە بەبلۆفی شەرعی دەرچوو، چوونکە بەڕاستی نەدەنگی خۆش بوو کە جیاوازبێت لەدەنگەکانی تر، نەهونەرەکەی جێی سەرنج بوو، هەرمناڵێکی ئاسایی بەهرەمەند...  کە بزانێت کەماجە لێبدات لەو باشتر دەیژەنی..بەڵام لەگەڵ حیلەی شەرعی گەورەکاندا دەڵێی چی، کە مێروولە دەکەن بە شێر..
بەشداربووانی بەرنامەکە ئەوەیان دەردەبڕی کە گەر هاتوو بەیەکەم دەرچوون کاری خێری جۆراوجۆری لێدەکەن،بەڵام مەهتاب شتی وای لەدەم نەهاتەدەر!! پێدەچوو دایکی فێری کردبێت شتی وا نەڵێت، بەحساب سووتاوی کاری هونەرییە، بۆ جێبەجێکردنی کاری هونەری تەرخانی دەکات، ئەو دایکە مناڵەکەی ئیستیغلال کرد بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی موفتی بێباج..
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاسۆ، ناونیشانی بابەت: كه‌ركوك هه‌میشه‌ جیاوازه

شەممە ٢٠١٠.٧.٢٦

پرسیاری ڕۆژی ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٠ ی ڕۆژنامەی هێلسنکی سەنۆمات بەم شێوەیە بوو: ئایا زۆرجار درۆ دەکەیت؟ ژمارەی دەنگدەر و بەشداربوو: ٨٥٥٠ کەس بوون. لەسەدا ٢٦ بەبەڵێ و لەسەدا ٧٤ بەنەخێر وەڵامیان داوەتەوە. تا لەکوردستان بووم زۆر جار درۆم دەکرد، بەڵام لەوەتی هاتوومەتە دەرەوە، مەگەر بۆ شۆخی و سوعبەت یان مەگەر زۆر ناچاربووبێتم ئەگینا پەنام بۆ درۆکردن نەبردووە، لێرە هەست بەپاکێتی زیاتر دەکەم و پاک بوومەتەوە، چوونکە بەڕاستی لەنێوخۆی وڵات گەندەڵی کە درۆ کردن بەشێکێتی وەک کولتووری لێهاتووە، خۆ دەربازکردن لێی گران و قورسە...
لاپەرەی پرسیاری ڕۆژ لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی هێلسنکی سانۆمات

هەینی ٢٠١٠.٧.٢٥

لەهێلسنکی، بۆ مەبەستی پرسەی مناڵێکی چوارساڵە، کە هەفتەی ڕابردوو لەدەریاچەیەکدا دەخنکێت، ئەو شوێنەی پرسەکەی تێدا بوو، مزگەوتی بێمنارە بوو، دوو ژووری گەورە دیوارێکیان بەین بوو، لایەکی هی سوونە و ئەوی تریان هی شیعە بوو، هاوکات دوو پرسەی تێدا بوو، یەکێکیان خانمێکی بەتەمەن کۆچی دوایی کردبوو، ئەوی تریشیان هی مناڵەکە بوو، بۆیە زۆر قەلەباڵغ بوو. خەڵکی کوردستانی باشوور، باژێڕی کەرکووک بوون.
فاتیحادادان و خواعافووی بکات و خوا لەگوناحی خۆش بێت و لەو جۆرە قسانە ئاساییە.. بەوە ئایندار نابم...پرسە هێندەی کاریکی کۆمەڵایەتی و دەستیاوە نیو هێندە ئایینی نییە، بەڵام لەگەڵ زاڵمی و دیکتاتۆرییەتی ئاییندا دەڵێێ چی بەشەق و مرووری زەمان خۆی بەسەر هەموو کایەکانی ژیانی مرۆڤەکاندا سەپاندووە.

هەینی ٢٠١٠.٧.٢٥

لەسەر وەزنی ڕێنە دێکارت (René Descartes) فەیلەسووفی فەرەنسی ١٥٩٦ - ١٦٥٠ کە وتوویەتی: من بیر دەکەمەوە..کەواتە من هەم..
René Descartes دیکارت
خانمە نووسەری عەرەبی ئۆردۆنی (سلوى اللوباتي) کتێبێکی بەناونیشانی: (تۆ بیر دەکەیتەوە.. کەواتە کافری) دەرکردووە. نەوال سەعداوی نووسەری عەرەبی میسریش کتێبێکی بەناونیشانی: (خوا ئیستیقالە دەدات) هەیە و بڵاوکردۆتەوە. کۆنتر هەر لەوڵاتی میسر نووسەر ئیسماعیل ئەدهەم ١٩١١ - ١٩٤٠ کتێبێکی بەناونیشانی: ( بۆ من مولحد - ئاتائیس؛م)ی بڵاوکردۆتەوە.
ئەو کتێبانە بەهۆی ناونیشانەکانیانەوە کە تووندن و لەگەڵ دۆخی کۆنەپارێزانەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیدا نایەتەوە، بوونەتە مایەی خولقاندنی دایلۆگ..


چوارشەممە ٢٠١٠.٧.٢٣

پۆستەری ڤیستەڤاڵ
فیستەڤاڵی رۆشنیری لەباژێڕی دهۆک کە لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٢ ی تەمووز، کە لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کوردی دهۆکەوە سازکرا. یەکێکە لەو سەدەها و هەزارەها بەرتیلانەی حیزبی بنەماڵەی بارزانی - پارتی دەیدات بەنووسەران تا چاوپۆشی بکەن لەو هەموو دزی و فزی و گەندەڵی و مرۆڤکوژییەی دەیکەن.. ئەو نووسەرەی لەو ڤیستەڤاڵانەدا بەشداری کرد بێت وەک نووسەرێکی گەندەڵ و چاوبەرەژێر دەناسرێت، بەر نەفرەت دەکەون...


چوارشەممە ٢٠١٠.٧.٢٣

لەوەڵام بەپرسیارێکی هاوڕێیەکی فەیسبووک سەر بە PKK :
هەر کاتێک پژاک لەژێر کۆنترۆڵ و هەژموونی PKK نەما و دەرچوو، ئەو کات دواڕۆژی لەحیزبی دیموکرات و کۆمەڵە و .. باشتر نابێت..
بەوە نیە کە نها ئەو ڕێکخراوانە کەمێک سڕ بوون، گەر فەزایەکی ئاواڵای وەک ئەوەی لەعێراق ڕووبدا، دەبینین ئەو سڕ بوانە چ دەکەن..
هەموو حیزبەکەی بنەماڵەی بارزانی پارتیمان بینی، لەهەڵبژاردنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لەیەکێتی نیشتمانی کە خاوەن دەریایەک خوێن بوو، بردەوە..بۆیە ئەو پێوەرەی خەباتی شاخ هەمان پێوەری حوکمڕانی نییە..سەرەڕای هەموو ئاریشەیەک، ئەوە خودی کوردەکانی...  کوردستانی ڕۆژهەڵاتە بەڕێکخراوە کۆن و نوێ و توندڕە و میانەڕەوەکانیانەوە دیاریکەری چارەنووس و بەرژەوەندی خۆیانن، نەک هێزێکی دەرەکی (کوردی پارچەکان دی) ئیتر لەژێر هەر ناوێکدا بێت..

لەوەڵام بەبابەتێک بەناونیشانی: ئەگەر پەكەكە نەبێ‌، ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دەكەوێتە مەترسیەوە پۆخڵەواتی دەسەڵات با وامان لێنەکات، خۆ بەکەمتر بزانیین لەوانی تر.. لەداخی ئەوان دەستی چەپم بکەم بەقوربانی دەستی ڕاستم..گەر لۆجیکیانە بڕوانیین ئەو پارتەی کوردستانی باکوور زیاد لەقەبارەی خۆی نەدەینێ، وەک هەر پارتێکی تر گیانی پڕە لەکەمووکووڕی..
کوردستانی باشوور و خەڵک و حیزبەکانی قۆناغی پارچەکانی دیان تێپەڕاندووە و ناگەڕێنەوە و خەریکی کایەی دەسەڵاتن و وێلی دوای خۆشگوزەرانین وەک چۆن بەڕێزتان هاتوویتەتە دەرەوە لەوپێناوەدا..

دووشەممە ٢٠١٠.٧.١٤

ئایا دەکرێت ئایین لەخزمەتی مرۆڤدا بێت؟ ئەگەر لەخزمەتی مرۆڤدا بێت، رەدی ئەو بۆچوونە دەکات کە دەڵێت ئایین سەرچاوەی جیاوازی نێوان مرۆڤانە، لەناو وڵاتێکدا پۆڵینیان بۆ ئاییندار و بێئایین دەکات! خودی دیدێکی وا دەمانگێڕێتەوە بۆ تووندوتیژی لەبەرانبەر یەکتردا! لەژیانی ڕۆژانەیشدا بەپێچەوانەوەیە، نەک لەنێوان ئاییندار و بێئاییندا ...دژایەتی هەیە بەڵکوو لەنێو خودی ئایینداراندا کەدابەشی ئاینزان ناحەزی هەیە، کەواتە لەم خاڵەدا ئایین دژی مرۆڤە...

دووشەممە ٢٠١٠.٧.١٤

مرۆڤ دەتوانێت دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و داگیرکاری جۆراجۆر بێتەوە، گەر هاتوو ئەو دەسەڵاتە هاو رەگەز و هاو ئایین و هاو زمان و هاو بیروڕا بن، گرنگ لەو خەباتە ڕەوایە لەوادایە کە ئەوانە بێخواستی خەڵک بەهۆی هەلومەرجێکی دیارییکراوەوە هاتوونەتە سەر کورسی، لەسەدا نەوەدی شتەکانیان بۆ خۆیان داگیر کردووە، وڵاتیان کردۆتە زۆرخانەیەک ...نزیک لە دۆزەخێکی ڕاستەقینە، قابیلی تەحەمول نەبێت، بۆیە ڕەوایە هەر ئامرازێک تەنانەت تا تەحەدی...

یەکشەممە ٢٠١٠.٧.٤

چایچییەکی فەرمانگەیەکی ژێر کۆنترۆڵی زوونی حیزبی بنەماڵەی بارزانی پارتی، مناڵێکی دەبێت، لەخۆشەویستی کەسێک کە دڵسۆز بووە و هاوکاری کردووە، مناڵەکەی بەناوی ئەوەوە ناو دەنێت کە مستەفای ناو بووە... ئەم هەواڵە بەهەڵەوگێراوەیی دەم وەزیرێک دەکەوێتەوە: فڵانی چایچی، كوڕێكی بووه‌ و به‌ناوی مه‌لا مسته‌فای بارزان، ناوی ناوه.
ئیتر وەزیری بەکرێگیراو بێبیرکردنەوە، دەنێرێت بەدوایدا تا خەڵاتی بکات. خۆش ئەوەیە وەزیر سەردەتەقێت بەسەر هەڵوێستێکی جوامێرانەی چایچییەکەدا، بەم شێوەیە: "جه‌نابی وه‌زیر پاداشت وه‌رناگرم، چونكه‌ من منداڵه‌كه‌م به‌ناوی حاجی مسته‌فا كردووه‌...، ئه‌و ژنی بۆ هێنام، نەک مەلامستەفای بارزان"
ئەمە نەبووختانە نەشتێکی لەو بابەتەی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆیە، کە ڕووبەرووی حیزبی بنەماڵە دەکرێتەوە، دوو لەڕووی جەماعەت نموونەیەکی هاوشێوە و ئاکاری بەعسیانە دەنوێنن کە بەداخەوە وایە، سەدام حسینی گۆڕبەگۆڕ هەر کەس مناڵی لەڕۆژی لەدایکبوونی ئەو دابوایە یان بەناوی ئەوە بنرایە خەڵاتی دەکرد..‬‌
بۆ ئامانەتی ئەدەبی، چیرۆکی چایچییەکە لەبابەتی باردەرێک بەناوی عەلی سادقەوە کە لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاسۆدا بڵاوکرایەوە، وەرگرتووە.

یەکشەممە ٢٠١٠.٧.٤

ئەم بەیانییە دوای ١٠ سەرم بەسەر فلیمێکی مناڵانی پشیلەکان دەقی.. ماوەیەکە یەکشەممان کەناڵی زاگرۆز تیڤی فلیمی مناڵانی دۆبلاجکراو پیشاندەدات. ڕووداوەکە باسی لەخانمێکی دەوڵەمەند دەکرد ئیرسەکەی دەبەخشێت بەپشیلەکانی، بەڵام خزمەتکارەکە دەبێتە بەربەست و پشیلەکان دوور دەخاتەوە، دوای کێشەمکێشی زۆر سەرئەنجام پشیلەکە و بێجووەکانی دەگەڕێنەوە..
بەڵام من سەرم لەوە سووڕ دەمێنێت یەکشەممان بۆ فلیمی وا پیشاندەدەن، ئایا لەهەرێم یەکشەممان پشووە یان تەنها ڕۆژانی هەینی و شەممانە، لەوە دەچێت ئەو کارە ڕوو بەمناڵانی هەرێم نەبێت! یان ئەوانیان بەلاوە گرنگ نەبێت، یان ئەوەتا مناڵان لەوێ ئەسڵەن سەیری تەلەفیزیۆن ناکەن بەتایبەتی بابەتەکانی جیهانی خۆیان...؟؟؟!!!

شەممە ٢٠١٠.٧.٣

كاتێك رێگه‌شت ده‌كه‌وێته‌ لای‌ هه‌ر به‌رپرسێكی‌ گه‌وره‌ی‌ حیزبی‌‌ و حكومی‌‌ و ده‌ست ده‌خه‌یته‌ سه‌ر خاڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌رییه‌وه‌، ته‌نیا گوێت له‌وه‌ڵامێك ده‌بێت (ئێمه‌ به‌هیچ جۆرێك ته‌داخولی‌ قه‌زا ناكه‌ین)، ئه‌وه‌یان بیر ده‌چێته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی‌ به‌رچاو له‌دادوه‌ران له‌ناو گریزی‌ حیز...بدا هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه ‌و به‌فلته‌ری‌ حیزبدا تێپه‌ڕیون...‬
سەرچاوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنە، ناونیشانی بابەت: وه‌ڵامێكی‌ دره‌نگ وه‌خت بۆ حاكم له‌تیف، نووسەر: قوبادی‌ جه‌لیزاده

ئەم شاعیر و دادوەرە بەڕێزە، دیارە لەخۆی گۆڕاوە یان مێژووی خۆی لەیاد کردووە کە جەنابیشی بەکەناڵەکانی حیزبدا تێپەڕیوە و کەچی ئێستا هەڵوێست دەفرۆشێت..!! ئەو جەنابە هەر بەهۆی یەکێتی بوونییەوە ئاوارەی سلەیمانی بوو. بەئەمڕی حیزبەکەی سەدەها کەسی خستۆتە زیندانەوە و تووشی لێکۆڵینەوەی کردووە، بێئەوەی یەک ئیعتراز بنووێنێت، دیارە لەزمنیاندا نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و خەڵکانی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن بوون.. دنیایەکی سەیرە گوڵم..!!!!!
من بۆ خۆم یەکێکم لەو کەسانە... ڕمڵ لێدان نییە... ئەو جێبەجێکەرێکی کوێری کارەکانی حیزب بەناوی یاساوە بووە.

هەینی ٢٠١٠.٧.٢

له‌دوای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ جاش میدیای‌ حیزبی زاوزێیه‌كی‌ بێشوماریان كرد، زیادبونه‌كه‌ هاوشێوه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كانی‌ عێراق بوو لەهه‌ڵبژاردنی‌ پەرلەمانی عێراقدا به‌چاونوقانه‌وه‌ ده‌نگیان دابوو.. به‌پاره‌ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم‌ چاویان سوركراوه‌ ته‌نها بۆ ناشرینكردنی‌ بزووتنەوەی گۆڕان و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌، ئه‌وانه‌شی‌ له‌پشت ئەم جاش میدیایەوەن چاویان به‌هیچ جوانییه‌ك هه‌ڵنایه‌ت ده‌یانه‌وێت هه‌مو شتێك له‌خۆیان بچێت و له‌خۆچونێك كه‌ له‌ناشرینیدا بێ وێنە بێت..
ده‌بێت له‌دنیای‌ دیموكراسیدا نمونه‌ی‌ جاش میدیای وا له‌كوێی‌ تری‌ گێتیدا هه‌بێت؟ تۆبڵێی‌ له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی‌ حیزبی تر هه‌بێت، به‌لێشاو بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ دروستبونی‌ پشێوی‌ و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ی‌ له‌ناو كایه‌كانی‌ راگه‌یاندن دا خه‌رج بكات؟‬
سەرچاوە ماڵپەڕی سبەی، ناونیشانی بابەت: میدیای‌ حیزب؟! نووسەر: نـه‌ژاد جـه‌لال

ئەو پرسیارانەی کۆتایی وەڵامدانەوەی ئاسانە، هەر دوور مەڕۆ لەتورکیا بەحساب لەهەموو دیموکراتی ترە، کەچی دەبینین چی بەکورد و ڕاگەیاندنی کوردی دەکرێت وەک باکوورییەکان خۆیان دەڵێن میدایان لەنرخی نەبواندایە.. کوێت و ئێران و تونس و مەراکۆ و زۆر وڵا...تی ئیسلامی و عەرەبی ئاسیا و تەنانەت ئەمەریکای لاتینش نموونەی بەرجەستەی ئەنتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و ئازا و ئازادن، ڕۆژانە گوێبیستی پێشێلکارین لەبەرانبەریاندا ..
جیایی ئەوەی لای خۆمان، لەوەدایە کە زۆر بەربادترە، گەر ئەو وڵاتانە لایەنی کەم جۆرێک ڕێکخستنی تێدا بێت ئەوەی لای خۆمان هەر هیچ بۆیە باشترین حەل ئەوەیە، ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ و ئازاد و ئازا شەری سەروماڵتر بکەن، لەو پێناوەشدا دەبێت هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ فەزحکردنی جاش میدیا و پشتیوانانیان کە مەرج نییە تەنها دەسەڵات بێت...

هەینی ٢٠١٠.٧.٢

ڕاگەیاندنی حیزبی بنەماڵەی بارزانی - پارتی بەزمانی کوردی بەمەسعود بارزانی دەڵین (سەرۆکی کوردستان!!!!!) کەچی بەعەرەبی دەڵێن( سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق)...تورکەکان بارزانیان وەک سەرۆکی هەرێم و بەرپرسیارێکی عێراقی بانگهێشت نەکردوە بەلکوو وەک سەرۆک عەشایەرەت و دەوڵەمەندێک بانگکراوە...‬

باس لەئاڵا نەکراوە، ئەو برادەرەی کە بابەتەکەی نووسیووە، مەبەستی تەناقوزات - پارادۆکسی ڕەوشەکە بەگشتییە. وەک هەرشتیکی تر ئەو دەسەڵاتدارانەی هەرێم یاری بەهەموو شتێکەوە دەکەن، لەوانەیە وەک جەنابت و زۆر کەسی تر بیر نەکەنەوە پیرۆزییەکانی نەتەوە و مرۆڤانەتیان نەمابێت..بۆیە دەبێت بەچەکووشەکەی کوردستانپۆست لێبدرێن. تا شعور بێتەوە بەریان، گەر هەیان بێت...
کوردایەتی خەریکە ڕاستییەکانت لێدەشارێتەوە..سەیرم لێدێت بەبیانووی جۆراجۆر بەرگری لەناشیرینانەی کە چەندەها ساڵە چەند کەسێک دەکەن کە کەرامەتیان بۆ خەڵکی نەهێشتۆتەوە، بەرگری دەکەیت.. لەپێش بابەتەکە بخوێنەوە ئینجا بنووسە.. چووزانی من هایلاف دەژیم؟ تەنها لەبەر ئەوەی لەفینلاندم!! ئەوە چ پەیوەندییەکی بەمەسەلەکەوە هەیە؟ پێم بڵێ لەکوێ کار دەکەیت؟ ناشێ لەیەکێک لەمیدیا بەکرێگیراوەکانی حیزبی باڵادەست کار بکەیت؟!

تورکەکان ناسراون کە بێئەدەبن، ئێرانییەکان بەپێچەوانەوە لەبز شیرین، بەڵام بن بڕن.. کوردیش بێشەخسەیە و کاراکتەری شکێنراوە، لەکاتێکدا هەموو میللەتەکە لەدوای ڕاپەڕینەوە ئاهێکی پیا هاتۆتەوە و وازی لەبەرگری هێناوە.. مەسعود بارزانیش لەچاو مامجەلالدا ئازایانەتر پەیڤیوە..
بەڵام وردەوردە ئەویش خۆشی بوێت و ترشی بوێت دەبێت مامجەلالیانە تەسەرف بکات.. بینیمان لەتورکیا وەک سەرەک عەشیرەت و سەرۆکی بەشێک لەبازرگانانی هەریم پێشوازی لێکرا..هیچ هەڵوێستی ئازایانەی نەنواد.. بۆیە بەردەوام لەسەر مامە قسە هەیە کاروکاردانەوەی باشی نەنواندووە لەبەرانبەر ئەو هێرشانە.. ئەو دۆخە هۆکاری زۆرە، بۆ چارەسەرکردنی پێویستمان بەچەکوشی رەخنەی ئۆپۆزسیۆنی ئازاتر و ڕۆژنامەنووسی ئازاد و ئازادتر لەوەی کە هەیە.. تا بێنەوە هۆش خۆیان..