خەمی ڕۆژانە، ئەیلوول ٢٠١٠


دووشەممە ٢٠١٠.٩.٢٧
کوردستانی ڕۆژهەڵات و حیزب

ئەو دەربڕینەی کە لەدەشتی کۆیە چیی دەکەن نادروستە، ئەو تەنها حیزبەکەی خۆی دەبێنت لەوێ باروبنەی داناوە، ئەی بۆ حساب بۆ کۆمەڵەییەکان ناکات کە باروبنەیان لەئەترافی سلەیمانی؛یە ؟ گەر بیوتایە باشوور یان هەرێمی کوردستان گونجاوتر دەبوو.. لەلایەکی ترەوە ئایا حیزبی دیموکرات و کۆمەڵەکان و بەگشتی ئۆپۆزسیۆنی کوردی رۆژهەڵات تەنها ئەو بنکە و بارەگایانەیە کە لەوێ هەڵیان داوە یان بەرفراوانترە، بێگومان ئەوانە ژمارەیەکی سیاسی حورەفین نەک گشت جەماوەرەکەیان!

--------
بەدواداچوونێکە بۆ چاوپێکەوتنێکی خالید عه‌زیزی

یەکشەممە ٢٠١٠.٩.٢٦
زمان

کورد گوایە چل ملیۆنە، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بێگومان فرە کولتوور و فرەزار و فرە...ئەمە وێرای ئەوەی دابەشبووی چوار وڵاتە و هەر وڵاتەش مۆری نەتەوەی سەردەست دراوە لەکولتووری ئەو پارچەیە.. بۆیە ئاسایی نییە زمانێک، بۆ میلەتێکی وا یەک زمانی ستاندار هەبێت؟ وا باشترە وەک زۆر نەتەوەی تر هەر پارچە تەکلیفی خۆی جیا بکاتەوە و بڕیار لەسەر مەسەلە چارەنووس سازەکانی خۆی بدات نەک بەگشگیر قسە لەسەری بکرێت.. ڕاپۆرتکار ئەوەی بیر چووە کە باشوورییەکان ئەلتەرناتیڤێکی تریان بۆ زمانی ستاندار هەیە ئەویش پێی دەڵین زمانی فەرمی.. بۆ دوورکەوتنەوەیە لەو سەریەشەیەی کە لێرەو لەوێ بەئامانجی سیاسی دروستیان کردووە.
------------
بەدواداچوونێکە بۆ ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی خەندان



پێنجشەممە ٢٠١٠.٩.٢٣

کوردستانی ڕۆژهەڵات و حیزبەکانی!!

یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌ پڕشنگداره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ درێژایی سی ساڵی ڕابوردوو، به‌رانبه‌ر به‌ نه‌یارانی خۆی په‌نای نه‌بردووه‌ته‌ به‌ر تیرۆریزم. تا ئێستا زۆربه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی مهابادیان مه‌حکووم کردووه‌. ته‌نانه‌ت به‌ بێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ئاشکرایه‌ش، ئاسان نه‌بوو ئه‌و تاوانه‌ بخرێته‌‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان. ناسری حسامی

لێدوانی سەیر سەیرم لەحیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردی ڕۆژهەڵاتەوە لەسەر ڕووداوی تەقینەوەی شاری مهابادی رۆژی چوارشەممە٢٠١٠.٩.٢٢ بیست..نازانم بۆ ئیدانەی تەقینەوەکە دەکەن؟ ئەی چەندەها ساڵە سیاسەتی چی دەکەن؟ ئاوارەی چین؟ ئەو هەموو شەهیدە چییە دراوە؟ ئایا ئەم جۆرە قسانە لەبەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی نییە؟ ئایا ئەم کاروکردەوە و ئەم جۆرە بەرخوردانەی حیزبەکانی کوردی ڕۆژهەڵات وای نەکردووە. کە پێ کە کە هەل بقۆزێتەوە، لەماوەیەکی کورتدا ببێتە جێی سەرنج و نفوزێکی زۆر پەیدا بکات و ژمارەیەکی زۆر لەلایەنگرانی ئەم حیزبانە بەلای خۆیدا ڕابکێشێت!!؟؟ ئەوەیش دەربراوە مانای پشتیوانی لەکاری توندوتیژی نییە، مەبەست لەو پرسیارانە شتێکی ترە..
وەک لەهەواڵەکەی کاک ناسر سیناشدا هاتووە، ئەوانە کێن بەدەر لەوەی ژن و مناڵ و جەوانن؟ ئەوانەن کە چەکیان لەبەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی هەڵگرتووە و بەردەوام خەریکی ڕاوە ئۆپۆزسیۆنن.. با ئەنوەندیش .... زووربەی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان چەکداریان هەیە، هەر جۆرە چەک هەڵگرتنێک مانای توندوتیژییە دەگەیەنێت، زۆر جار وەک ئەزموونی کوردانی باشوور و باکور وا کەوتۆتەوە، تەرو وشک پێکەوە سووتاوە...
ەم جۆرە دەربڕینانەی حیزبەکان گوایە پەنا بەراوەتە بەر تیرۆرو تۆقاندن وێڕای ئەوەی قسە و دەڕبڕینیکی کۆنی حیزبەکان باشوورە، هاوکات خۆ خەڵەتاندنە، خۆ پیشاندانی مەڕانەیە، بەدوورە لەلۆجیکەوە... جا خەباتی سڤێلی وەک چارەسەرێک گەر بهێڵرێت لەو توندوتیژییە هەردوو لا دووردەکەونەوە

دووشەممە ٢٠١٠.٩.٢٠

بزوتنەوەی گۆڕان بۆتە رۆبن هود!
ڕۆبن هود (فلیم)


ئەم بابەتە، دوای سەیرکردن و بینینی فلیمی ئەو کەسایەتییە بەناوبانگەی مێژو، هاتۆتە بون و نوسین، گێڕانەوەی قۆناغی سەرەتای ژیانی رۆبنە بەرلەوەی ناچاری بکەن رێگای یاخی بون بگرێتەبەر، دەکرێت وەک وانە و ئەزمونێکی پڕبایەخ لەبەرچاو بگیرێت، چونکە لێکچونێک هەست پێدەکرێت، بزوتنەوەی گۆڕانیش لە ئەنجامی فشار و زەخت و زۆرێکی بێوێنە هاتەبون و لەماوەیەکی کەمدا خەوی لە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم زڕاند و نەخشە و بەرنامەی روتاندنەوەی خەڵک و وڵاتی لێتێکدان. کەواتە دەکرێت بوترێت مێژو خۆی دوبارە دەکاتەوە، بەڵام لەکات و سەردەمی جیاجیا بەشێوە و فۆرمی مۆدێرنتر.
ناونیشانی بابەتەکە زۆر شت دەگەیەنێت، حیکمەت لەهێنانەوەی چیرۆکی پاڵەوانێکی ئەفسانەئامێز و مێژوویی وەک ڕۆبن هود، ڕێگا خۆشکردنە بۆ خوێنەر تا تێبفکرێت و بیبەستێتەوە بە کاروکردەوەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە.. ئەو شێوازە لەنووسین و هێنانەوەی نموونەی مێژووی یان هاوچەرخ کەمێک جیاوازە، دوور کەوتنەوەیە لەڕاستەوخۆیی و لەو خیتابەی زووربەی نووسەری وتارە سیاسییەکان دەیکەن.. هاوکات هاندانێکە بۆ نووسین و گەڕان بەدوای نموونەی تردا و بەراوردکردنی بەبزووتنەوی گۆڕان،هاوکات هاندانێکە گەڕان بەدوای دێ ڤێ دێ؛ی فلیمەکە و سەیری بکەیت..


پوختەی ڕووداوی فلیمەکە:

ئنگلتەرەی کۆتایی چەرخی ١٢ یە، بەشێک لەڕووداوەکانی فلیمەکە لەسەر زەمین و ناوچەی Nottingham بووە. کاتێک یاسا و دەسەڵات زاڵمانە دەبێت یاخی بوون دروست دەکات، بۆیە هەمیشە یاخی بووان لەمێژوودا شوێنێکیان بۆخۆیان داگیر کردووە..
پاشا ڕیشارد کەناسراوە بەشێردڵ دوای دە ساڵ سەرقاڵی بەجەنگی خاچپەرستانەوە لەڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ ئنگلتەرە تاڵانییەکی زۆر دەکات.. ئەمە وێرای ئەوەی بۆ خەرجی شەرەکەی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی لەژێر باری گرانی باج و خەراجی زۆر داڕزاند بوو.. لەنێو لەشکرەکەیدا رۆبن هود سەرباز و شەرکەرێکی ئازا و لێزان و تیهاوێژیکی بەدەست برد و بەغیرەت بووە..ناچار دەکرێت یاخی بێت و ببێتە پشتیوانی هەژاران..

پاشا بۆی دەردەکەوێت رۆبن کەسێکی ئازا و ڕاستگۆ و سادەدڵە.. کاتێک پرسیاری ئەوەی لێدەکات: ئایا هەڵمەت و قوربانیدان لەشەری خاچپەرستان، خوا دڵخۆش دەکات؟ وەڵام بەنەخێر دەبێت، لەبەر ئەوەی لەشەری شاری عەکادا ٢٥٠٠ ژن و پیاو و مناڵی موسڵمانان بەکەلەبچە کراویمان بەفەرمانی تۆ سەرپەڕاند، لەو کاتەوە هەستم کرد چەند کافرین.. بەو وەڵامە پاشا توڕە دەبێت،  فەرمانی زیندانی کردنی دەدات..

ساڵی ١١٩٩، لەگەمارۆدانی قەڵای chalus ی فەرەنسییەکان، بەڕێکەوت ڕیشارد پاشا دەکوژرێت.. کە قازانجی پاشای فلیپی فەرەنسایە، بۆیە لەگەڵ کەسانی ناو کۆشکی پاشایەتی ئنگلتەرە دەستتێکەڵاوکراوە بۆ لەنوبردنی، تا براکەی لەجیاتی لەسەر تەختی پاشایەتی دابنرێت، لەبەر ئەوەی ڕیشاد شەڕانییە، ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت..

دەوری خراپی ئایین و کەنیسە لەوەدا دەردەکەوێت کە گەنجینەکانیان پڕە لەگەنم و جۆ، هاوکات برسێتی زیفی لەخەڵک سەندووە، کەشیشەکان ئامادە نابن ئەو تۆوە بدەن بەجوتیاران بۆ چاندن و کشتوکاڵکردن.. بۆیە منداڵانی جوتیار و مسکێنەکان دەبنە چەتە، شەوانە بەگرووپ دەدەن بەسەر گەنجینەی زەخیرەی ماڵە دەستڕۆیشتووەکاندا...

لەگەڵ کوژراندنی ڕیشاد، رۆبن و ژمارەیەک لەگیراوان هەلدەقۆزنەوە و ڕادەکەن.. لەولاشەوە تاجی پاشایەتی لەلایەن چەند سەربازەوە بۆ ئنگلتەرە دەگەڕێننەوە، بەڵام ئەوانە دەکەونە بۆسەوە، کە دەستی فەرەنسییەکانی تێدایە، بەمەبەستی کوشتنی ڕیشاد پاشا، بەڵام تووشی سەپراس دەبن، کاتێک دەزانن پاشا دەمێکە کوژراوە، ئەمان ئەرکی گواستنەوە تاجی پاشایەتییان پێسپێردراوە.

ڕێکەوت وادەکات گروپەکەی رۆبن سەریان بەسەری ئەو شەردا دەتەقێت، سەرئەنجام تاجکە دەکەوێتە دەست ئەمان..

ڕۆبن لەسەر وەسێتی سەرلەشکری پاشا کە لەبۆسەکەدا دەکوژرێت، لەسەرەمەرگدا شمشێرەک دەدات بەڕۆبن تا بیداتەوە بەباوکی و تاجەکەش بگەڕێنێتەوە.. دوای تەسلیمکردنەوەی تاج بەخانەوادەی پاشایەتی، ئیتر لەو کاتەوە براکەی ڕیشاد دەبێتە پاشا...

هەروەها شمشێرەکە بۆ باوکی کوژراوەکە دەگێڕێتەوە..بەڵام باوکەکە بەمەرجی مانەوەی لەلایان دەیبەخشێت بەخۆی و هاوکات ببێت بەمێردی ژنی کورەکوژراوەکەی، تا دوای مردنی میراتییەکەی نەفەوتێت..

پاشا داوای دڵسۆزی لەخەڵک دەکات، تا بەرەنگاری پیلانی داگیرکاری فەرەنسییەکان ببنەوە، بەبێ ئەوەی ئامادە بێت لەبەرانبەریدا باج و سەرانە کەمبکاتەوە، دڵی هاوڵاتیان ڕابگرێت.. سەرەڕای قوربان و چەوساندنەوە و ڕەتاندنی زۆر، وڵات قەڵایەکی گەورەیە بەڵام قەڵای هەر کەسێک ماڵەکەیەتی..

سەرئەنجام لەژێر فشاردا پاشا پەیمان دەدات چاکسازی بکات، یاساکان لەبەرژەوەندی ئەوان بگۆڕێت، تا پێکەوە ڕووبەڕووی فەرەنسییەکان بەیەکگرتوویی ببنەوە، ئەوان بۆیە هێرشیان کردووە وادەزانن ئنگلیزەکان خەریکی شەڕی ناوخۆن..

بەڵام دوای تێکشکاندنی فەرنسییەکان، داخوازی نامەیەک لەلایەن خەڵکەوە دەخرێتە بەر دەستی پاشا، بەبیانوی ئەوەی جەنابی لەلایەن خواوە دیاریکراوە، قبووڵی نییە سنوورێک بۆ دەسەڵاتی دابنرێت.. لەو پەیمانەی دابووی پەشیمان دەبێتەوە، بۆ ئیهانەت داخوازی نامەکە بەبەرچاوی سەرکردەکانەوە دەسووتێنێت.. هەروەها بەچەند بیانووە لەیاسا دەرچوونی ڕۆبن هود گرتن و کوشتنی ڕادەگەیەنێت..
لەوکاتەوە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕۆبن هود لەدارستانەکانەوە دەستپێدەکات، لەپێناو هەژاراندا دزی و چەتەیی لەدەوڵەمەند و دەسەڵاتداران دەکات..
---------------
ڕۆبن هود (فلیم) ٢٠١٠
ناوی ئۆرژیناڵ فلیم: Robin Hood
دەرهێنان: Ridley Scott ١٩٣٧
نووسین و سیناریۆ: Brian Helgeland ١٩٦١
ئەکتەر: Russell Crowe ١٩٦٤ و Cate Blanchett ١٩٦٩ و Matthew Macfadyen ١٩٧٤ و Mark Strong ١٩٦٣
جۆر: دراما و مێژوویی و ئەکشن
ماوە: ١کاتژمێر و ٤٠ خولەک
زمان: ئنگلیزی و فەرەنسی.
ڕێکلام فلیم
- : هەمان بابەتە لەماڵپەڕی سبەی؛دا





دووشەممە ٢٠١٠.٩.٢٠
دەبێت دەسەڵات لەسەر زەمین پاشەکشەی پێبکرێت

دەتوانین بڵێین ئێستا دەربڕینى نارەزایەتیەکان لەشەقامەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ نێو سایتەکانى ئینتەرنێت؟
ڕۆژنامەنووس لەگۆڤاری لڤین بەڕێز ئیبراهیم عەلی

وەڵام:
ئەو دیاردەیە نوێ و بۆزەتیفانەیە، بەڵام لەچاو وڵاتانی وەک تورکیا و ئەورووپا، کەمێک لەدواوەین، ئەویش هۆکاری خۆی هەیە. ئەم دەڕوازەیەی بەڕووی بەشێک لەناڕازیاندا کراوەتەوە، پەیی پێبراوە، بەتایبەتی مەڵپەڕە کۆمەڵایەتیییە بەناوبانگ و قەڵەباڵغەکانی وەک Facebook و Twitter بۆتە بڵندگۆی و گۆڕەپانی نیمایش کردنی بیر و ئیدیایەکانیان، وای لەدەسەڵات کردۆتەوە، ئەوانیش لاسایی بکەنەوە، بۆ رەتدانەوەیان، وەک چۆن لەسەرزەمینی ژیانیان لەخەڵکی تاڵکردووە، لەنێتیشدا بەشێوازە دواکەوتووەکەیان دیکتاتۆری پیادە دەکەن..
باشییەکەی ئەم ئامرازە مۆدێرنە لەوەدایە ناڕازیانی گرتوکۆکردۆتەوە، کە دەبێتە هۆی دەنگ نێری زیاتری ئۆپۆزسیۆن، بەئاسانی ڕای شوێنە جۆراوجۆرەکان دنیا تێدەگەیەنرێت..
بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت بەهۆی بەربەستی زمانەوە، ئەم ئامرازە گرنگە لەناوخۆی گروپێکی دیاریکراوی وەک کورد قەتیس دەمێنێت، ڕاستەوخۆ ناپەڕێتەوە بۆ دروستکردنی کۆنتاکت لەگەڵ کەسان و ڕێکخراو و پارتەکانی وڵاتانی تر، دەبێت لەدەستی دووەوە بێت..
لەبارێکی تردا گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ ڕووپەڕ و خەباتی ئەنتەرنێتی، هەوڵدانێکی کەم مەسرەف و بێکێشەترە، بەجۆرێک لەجۆرەکان گۆرەپان چۆڵکردنە بۆ دەسەڵات، لێک دەدرێتەوە، خەبات بەمەرجی جادەی قیرتاوکراو، وەک جاران لەبزووتنەوەی چەکداریدا دەسەڵاتدارانی ئێستا بەسووک سەیریان دەکرد و تێیاندەڕوانی!! ئەمە گەر هاتوو هاوسەنگییەک لەنێوان خەباتی نێت و جەماوەری کەمبێتەوە، ئەو دیدە بەڕاست دەردەچێت.

شەممە ٢٠١٠.٩.١٨
بنەماڵەی بارزانی و چەواشەکاری تری مێژوویی!!

ئەو ناونیشان و دەربڕینەی کە دەڵێت: (پارتی پارتییە، خۆتان ماندوو مەکەن)!! زۆر بێمانا و نالۆجییکیە، دەزانن بۆ؟ چوونکە خەڵکی کوردستانی باشوور و عێراق، بنەماڵەی سەدام تکریتی و حکومەتی دڕی بەعسی عەرەبییان بینی، سەرئەنجام چارەنووسی ڕەشیشیان بینرا، بێگومان بۆ ئەوانیش (حیزبی بنەماڵەی بارزانی - پارتی) نامێنێت.. ناونیشانێکی وا ترس و بیم دروستکەرە وەک لەوەی هاندەر بێت بۆ بەرگری و دژ وەستانەوە..
لەشوێنێکی تردا ئاوا دەنووسێت:(... ئەگەر مەلا مستەفای ڕەحمەتی ئامادە بووبێت بۆ لەدەستنەدانی مەبەدەئە کوردستانییەکان و مافی نەتەوەیی کورد (مێژوو شاهیدە کە مەلای ڕەحمەتی ئامادەنەبووە کە دەست لەکەرکوک هەڵگرێت، هەتا ئەگەر بە لەناوچونی خۆشی بێت)، ئەوا دوای مردنی مەلا مستەفا، میراتگرەکانی ئامادەن هەموو کارێک بکەن و قوربانی بە هەموو شتێک بدەن، تەنها و تەنها بۆ مانەوە لە دەسەڵات و کورسی...) ئەم جۆرە باسکردن وەسفکردنەی مەلامستەفایە لەئەدەبیاتی حیزبەکەی بنەماڵە -پارتییەوە نزیکە وەک لەوەی قسەو دەربڕینی کەسێکی ئۆپۆزسیۆن بێت، کە بەجۆرێکی تر نەک لەئێستا بەڵکوو لەڕابردووی میللەتەکەی و کەسایەتییەکانی دەڕوانێت و جیاوازی دەبێت..
ئاشکرایە نەوەکانی مەلا مستەفا دەمێکە خەریک و لەهەوڵی ئەفسانەسازیدان، گوایە ئاڵای کۆماری کوردستان لەمهاباد دراوە بەو تا درێژەپێدەری ئەو خەباتە بێت کە قازی محەمەد دەستی پێکردووە.. بەڵام بەشێک لەکوردەکانی ڕۆژهەڵات ئەوەیان بەبەڵگەوە بەدرۆ خستەوە.. عیرفانی قانعی فەردیش نەک ئەو ئەفسوونەیەی بەتاڵ کردەوە بەڵکوو سەرلەبەریان بەدرۆیەکی بێتام دانا تەنانەت ئەوەیشی دەرخست کە مەلا مستەفا قسەی بازاڕی دەرهەق بەپێشەوا کردووە...
لەو خالەی نووسەری بەڕێز ئاری ئەبوبەکر بەوەی گوایە مەلامستەفا لەسەر کەرکووک سازشی نەکردووە، تەنانەت ئامادە بووە لەو پێناوەدا گیان بەخت بکات!! سەرلەبەری درۆیە، ئای لەو ڕۆژەی کە مێژوونووسێکی وەک عیرفانی قانعی فەرد پەیدا دەبێت بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت کە ئەو قۆناغە لەمێژووی مەلا مستەفا دەچێتە خانەی بوختانەکانی بنەماڵەکەیەوە..
من بۆ خۆم هێندەی لەو مێژەوە گەیشتبێتم لەبەر شاری کەرکووک نەبوو کە ئەو جەنابە دەستیدایەوە چەک لەدژی حکومەتی بەعسی عەرەبی، بەڵکوو بەپێی بەڵگەکان هێزە ئیقلیمی و جیهانییەکان بوون کە نەیانهێشت کورد و حکومەت پێک بێن، شەریان پهەڵگیرسانەوە، ئەو مقاشێک بوو بۆ پیادەکردنی سیاسەتی ئەوان!
جا لەئیفلاسی و بێدەسەڵاتی و بێکەسایەتی ئەو سەرکردایەتییە بوو، بۆ وەڵام دانەوە بەدۆخێکی نەخوازراوی وا،  ئەو شکست و دۆڕان و فشارانە بیانوویان بۆ هەڵبەست، گوایە لەسەر شاری کەرکووک کە حکومەتی بەعس ئامادە نەبووە بەخاکی کوردستانی دابنێت شەڕیان کردۆتەوە!
بۆیە لەسەر ئەو بناغەیەوە سەیرە نووسەرێکی سەر بەئۆپۆزسیۆن  قسەی پارتی و دەسەڵاتمان بۆ بگێڕێتەوە بەبیانوی ئەوەی گوایە باوک لەنەوەکان باشتر بووە...نا ئەوە بێئاگاییە لەمێژوو، بەجۆرێک لەجۆرەکان دەکەوێتە خانەی چەواشەکاریشەوە...
---------
بابەتی ئاماژە بۆکراو بەناونیشانی (پارتی پارتییە، خۆتان ماندوو مەکەن)!! نووسینی ئاری ئەبوبەکر لەماڵپەڕی گۆڤاری لیڤین بڵاوبۆتەوە.. بۆ بینینی کلیکی ئەم بەستەرە بکە:
- : هەمان بابەت لەماڵپەڕی گۆڤاری لڤین؛دا

هەینی ٢٠١٠.٩.١٧  هزر

دیموکراسی مانای ڕوونی و ئازادی و فشاری ڕای گشتیی لەسەر دەسەڵات بۆ ڕیفۆرم و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەڕێگای هەڵبژاردنی ئازادانەی بێغەلوغەشەوە.. دیموکراسی بەری ڕەنجی شارستانییەتە و بۆ خۆی خودی شارستانییەتە، دڵ و هەناوی مۆدێرنەیە... وشەیەکی بێئەهەمیەت نییە هەر تڕە خێڵەکییەک بێت لەخۆرایی پێمان بفرۆشرێت پۆزی پێوە لێبدات و بەهەوانتە تەخشان و پەخشانی بکەن...

پێنجشەممە ٢٠١٠.٩.١٦  پاکانە

وەک مرۆڤ فڵان وەزیر و بەرپرس و سەرکردەی حیزب مرۆڤن، بەڵام مەسخ بوون وەک
کافکا دەفەرموێت؛ بوون بەجڕوجانەوەر بەتایبەتی بەرپرسەکان لەڕۆژهەڵاتی ئیستبدادی، کەواتە موستەهەقی ئەوەن بەر هێلکە و شتی تریش بدرێن، تۆ دیقەت بدە لیژنەی لیکۆڵینەوە لەبارەی شەهیدکردن و تیرۆری نامەردانەی سەردەشت عوسمان چی دەڵێن.. ؟ ئاخر خوات بێت، لەم کاتەدا ئەم پاکانەیە بۆ؟ لاوەند نەوزاد تۆ کە کەسێکی جار جار لەشێوەی تەنزدا ناڕەزایەتی دەردەبڕیت و دەنووسیت.. ناکرێت بەراوردی نێوان سیاسییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتانە بەراورد بکرێت بەوانی ئەورووپا...هەزار جار بەر نەفرەت کەون...بەڕاستی مایەی شەرمن...بەم بابەتەت هاتمەوە سەر سفر....
لەو وتارەدا : تۆپى پێى نێوان ڕۆژنامە و دەسەلات! پێمان دەڵێیت رەحم بەبەرپرسەکان بکەن و هێلکەیان تێمەگرن و فاکتت هێناوەتەوە کە وەزیرەکە بۆکس لەهاوڵاتییەک دەدات، بەبیانووی مرۆڤ بوون.. ئەوە نموونەی ئەورووپی بەڵام خۆت دەزانی وەزیر و گزیر و بەرپرسە حیزبییەکانی هەرێمی کوردستان گەر کەسێک هێلکەیان تێبگرێت چی پێدەکەن و لێدەکەن؟!!!

چوارشەممە ٢٠١٠.٩.١٥  ئیزدواجیەت

عەبدولڵا ئۆجەلان دەڵێت: (..ده‌بێت باش ئه‌وه‌ بزانن ئێمه‌ شانسێكی ترمان دایه‌وه‌ به‌ ئه‌ردۆغان كه‌له‌ ریفراندۆمدا سه‌ركه‌وێت، ئه‌گه‌ر كورد ده‌نگی بدایه‌ به‌ نه‌خێر هه‌مواركردنی ده‌ستور په‌سه‌ند نه‌ده‌كرا..) نازانم ئەوە چ مانایەکی هەیە، کوردی باکوور بەحیزبەکەی ئەو جەنابەوە، بەشێکیش لەوانەی خەباتی سڤێلی بەفەرمی دەکەن بایکۆتی ڕیفراندۆمەکەیان کرد، لە چەند ناوچە شەڕوکێشەیان نایەوە، کەچی هەڵوێست بەئۆردۆگان دەفرۆشێت.. گوایە دەنگیان بەڕیفراندۆمەکە داوە!! پێدەچێت لەدنیای دەرەوە بێخەبەر بێت، کە چی دەگوزەرێت..یان ئەو چاوپێکەوتنە کەی ئەنجامدراوە!! سەیرە و سەیریش نییە...
سەرچاوەی هەواڵ ماڵپەڕی رێنێسانس نیوز

چوارشەممە ٢٠١٠.٩.١٥  دووبارە سەردەشت عوسمان

بنەماڵەی بارزانی و حیزبەکەیان و بەکریگیراوەکانیان نەک دان بەوەدا نانێن کە سەردەشت عوسمانیان تیرۆر کردووە، بەڵکوو تۆمەتی هاوکاری تیرۆریستی دەدەنە پاڵ، دەفەرموون سەیری ئەم پەرەگرافە بکەن لەڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە: ... به‌پێى ووته‌كانى ناوبراو هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ گه‌راندۆته‌وه‌ كه‌ ( سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن ) به‌لێنى... به‌م گروپه‌ دابوو كه‌ هه‌ندێك كاریان بۆ بكات به‌ڵام كاره‌كانى بۆیان ئه‌نجام نه‌دابوو.. 
ئەو دیکتاتۆرانە هەق لەئۆپۆزسیۆن و ڕاگەیاندنی ئازا و ئازاد بەو تۆمەتەی داویانەتە پاڵ سەردەشت عوسمان دەکەنەوە، دەزانن چیان پێکرا و چۆن لەئاستی ناوخۆ و جیهانی 


ڕسواکران.


سەرچاوەی هەواڵ ماڵپەڕی کوردستان تیڤی







لەوەڵام بەناڕۆشتی برادەرێکی لایەنگری گۆرانی لەفینلاند، ئەوەی ئایا بزووتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەەی لەم قۆناغەدا چی دەتوانێت پێشکەش بەکێسی سەردەشت عوسمان بکات؟ 

گەر یەکتۆز بگەڕاێنەوە بۆ دواوە و ئەو کاتەی کە سەردەشتیان تیرۆرکرد، ڕاگەیاندن و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەهاوکاری ڕاگەیاندنی ئازاد و ئازا و باڵەکانی تری ئۆپۆزسیۆن چییان کرد؟ دواتریش ئەوە بوو لەو پێناوەدا کەوتنە بەر هەڵمەتی تەشهیر و ئیهانەتی ڕاگەیاندنی حیزبی بنەماڵە.. لەم دەوورەیەشدا داوی ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە لەو کێسە، واز ناهێنێت، بەڵام بەشێوە و ڕێگای جیاواز تر درێژە بەهەوڵەکانی دەدات...

چوارشەممە ٢٠١٠.٩.١٥  
مەلا بەختیار و هەڵبژاردنی سوید

پێم وا بێت قبوڵ کردنی بانگهێشتێکی وا و بەشداری کردن لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێک لەو پارتانە، بەزیانی بەشێک لەکورد و خودی یەکێتی دەکەوێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا گەر سۆسیالدیموکراتەکان بدۆڕێن... ڕاستە سوید لەوانەیە دەوری هەبوو بێ لەپشتیوانی کردنی کێشەکانی کوردی باشوور، بەڵام لەبریارە گرنگەکاندا ئەوە ئەمەریکا و بەریتانیا بوون نەک سوید و پارتی سۆسیال دیموکراتەکان.. 
لایەنێکی تری ئایا حیزبەکەی بنەماڵەی بارزانی - پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت پشتیوانی لەکام لەحیزبەکانی سوید بکات، ئەویش خۆی بەسۆسیال دیموکرات دەزانێت!!! 
بەحساب ناوبراو یەکێکە لەخوێندەوارەکانی یەکێتی کەچی حیزبی ژنانی بەلاوە سەیر و نامۆبە!!
سەرچاوە ڕادیۆ
زایەڵە


چوارشەممە ٢٠١٠.٩.١٥  



سروودەکانی بەعسی کوردی!

ئەو لۆتی و موهەریجە بارزانی بازانییەی لەچییە؟ بزنس چ پەیوەندییەکەی بەناوی ئەوەوە هەیە!!! سەردەمی گۆربەگۆری بەعسمان بیر دەخاتەوە کە ناوی سەدام وەک خوێی چیشتی لێهاتبوو، دەبوایە لەهەموو شتێکدا هەبوایە.. هەر ئەمەمان کەم بوو!!!!!!!!!!!!سەرچاوە ماڵپەری چراتیڤی کە ڤیدیۆی ڕیکلامێک کە ئیبراهیم تاتلەس بۆ پرۆژە بیناسازییەکانی کردوویەتی دەیبەزاندووە، لەوێدا گۆرانیبێژێکی میللی عەرەبی وڵاتی میسر بەناوی شەعبان عەبدولرەحمان چەند دێڕی هەڵبزرکاندووە بەگۆرانی دەیڵێت..

سێشەممە ٢٠١٠.٩.١٤  
ستایلێکی نوێ حیزبایەتی

ئەوەی گرنگە لەو پارتەدا، گەر بەهەڵەدا نەچووبم، ئازادی ئەندامانێتی کە مەرج نییە پابەند بن بە یەیرەوپرۆگرامی حیزبەکەوە، بەجێ بهێڵرێت بۆ دیدی خۆیان و چۆن لێی تێدەگەن و چۆن وەردەگێڕن لەژیانی ڕۆژانەدا..
لەلای خوێندەوارو خەڵکانی ئاگا و هوشیار، دیدێکی نزیکی لەوە جۆرە هەیە، بەوەی کە زۆر جار ئەندامی حیزبێک هەڵەیەکی لێدەقەومێت لەبەرانبەر حیزبێکی تردا یان لەکارێکی کۆمەڵایەتیدا، دەڵین ئەوە دیدی فەرمی ئێمە نییە، هی کەسی ناوبراوە و بەرپرس نیین لێی..
بەجۆرێکی تر ئەوە لەئەنجامی فشارەوە دروست دەبێت.. بەڵام وا باشترە لەپەیرەوپرۆگرامی حیزبەکاندا ئەو ئازادییە بەئەندامان ڕەوا ببینرێت، وەک خاڵێک چاو لێبکرێت و بنووسرێت، چوونکە سروشتی مرۆڤ وایە کە چەندەها مۆتیڤی هەیە و لەشوێن و کاتی دیاریکراودا خۆ دەنوێنێت، بۆیە ناکرێت پارتەکان ئەندامانیان لەقالب بدەن..
ئەمە بەدواداچوونێکە بۆ بابەتێک کە لەماڵپەڕی
پارتی سەوزی فینلاندیدا دابەزی بوو، لەبارەی پێکهێنانی پارتێکی نوێیوە بەناوی ئازادییەوە...


سێشەممە ٢٠١٠.٩.١٤  فلیم

دوژمنی گەل - ٢٠٠٩ (فلیم) بەهەمان ناوەوە تێکستێکی شانۆیی ئیبسن هەیە، بەکوردی کراوە. دوو دەقی جیاوازن. ئەمیان چیرۆکی بانقبڕێکی ئەمەریکی لەسەرەتای ساڵانی سییەکان دەگێڕێتەوە، کە وەک رۆبن هود لەلای خەڵک خۆشەویست، لای حکومەت و دەسەڵات بەدوژمن دەناسرێت.
بەهەمان ناوەوە هێنریک یۆهان ئبسێن Henrik Johan Ibsen ١٩٢٨ - ١٩٠٦ نەرویجی، شانۆنامەیەکی لەساڵی ١٨٨٢ بەزمانی نەرویجی نووسیویەتی..
ناوی ئۆرژیناڵ: Public Enemies
دەرهێنەر: Michael Mann ١٩٤٣
ئەکتەر: Johnny Depp ١٩٦٣ و Christian Bale ١٩٧٤ و Marion Cotillard ١٩٧٥
نووسەر: Bryan Burrough ١٩٦١
سیناریۆ: Ronan Bennett ١٩٥٦ و Michael Mann ١٩٤٣ و Ann Biderman ١٩٥١
جۆر: دراما، مێژوو، ژیاننامە
ماوە: ٢ کاتژمێر و ٢١ خولەک
ریکلامی
ڤیدیۆیی

یەکشەممە ٢٠١٠.٩.١٢
ئایین و قورئان سووتاندن!


سوتانی قورئان له‌ئه‌مریکاچ کاردانه‌وه‌یه‌کی لێده‌که‌وێته‌وه‌؟ غه‌ڵه‌ت به‌ غه‌ڵه‌ت چاره‌سه‌ره‌؟ 
قسە لەوەیە کوشتن و تیڕۆری ئیسلامی باشە یان کتێب سووتاندن، بێگومان دووهەمیان... ئایینەکان بەتایبەتی ئیسلام پڕە لەپارادۆکس - تەناقوزات.. 
کام خوا؟ خوای کریستیانەکان یان هی ئیسلام و جووڵەکە و ئەوانی تر؟ دوا ئەوە کامیان فەیکە و کامیان ئۆرژیناڵ؟ 
سەیرە!! ئێوە وەک ئەوانەی سەر بەگرووپی ئیسلامی سیاسییەکان دەپەیڤن!! ئایینیش و قورئانیش شتێکی ئەوەندە گرنگ نیین تا مرۆڤ لێی تێنەگات، ئایین مرۆڤ دایهێناوە و دروستی کردووە، گەر شتێک مرۆڤ لەداهینانی خۆی بێت چۆن لێی تێناگات، مەگەر کەسێکی نەخوێندەوار گێل بێت، پەنا بۆ پیاوانی ئایین بەرێت و ئایین لەدەستی دووە وەربگرێت، لێی گەورە بکات و بکات بەشتیکی سەیر و سەمەرە.. قورئانیش بەزمانی شیرینی کوردی هەیە، هەموو کەس دەتوانێت دەستی پێبگات.. 
ئەوە بەرئەنجامی توندڕەوی ئیسلامییە توندڕەوەکانە، ڕووبەڕوو چاو بەچاوە! گرنگ ئەوەیە توندڕەوی لەهەر لایەکەوە بێت تەندروست نییە.. بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت کە سەرەتا لەلایەن پەیرەوانی محەمەدەوە بوو، پاش نۆ ساڵ لەئاستی کەنیسەدا ئاوا وەڵام دەدەنەوە، کە لەرزیان بۆ نەک تووندڕەوان بەڵکوو بۆ هەموو پەیرەوانی ئیسلام بڕی... 
هەرچۆنێک بێت، ئەوە زۆر لەو تاوانەی ١١ی سپتێمبەری ئەو ساڵە کە ٣٠٠٠ کەسیان کوشت گەورە و سانماکتر نییە، با سەدەها کتێبی لەو جۆرە بسووتێنرێت.. ڕۆژانە ملیۆنەهای تر چاپ دەکرێت.. بەڵام ئەوە پەیامە بۆ جیهانی ئیسلام کە کریستیانەکان و ئاینەکانی تر هیچیان لەوانی تر کەمتر نییە هەرکات بیانەوێت تووندڕەو دەخولقێنن و دانیشن بەدەردی خۆتانەوە با دۆخەکە لەوە خراپتر نەبێت.. 
بۆ ئاگاداریت چەند مانگ لەمەوبەر لەو هێلسنکییەی تۆی لێ نیشتەجێت گروپێکی مولحید کەمپینێکیان بەڕیخست لەتەنیشت پەرلەمانەوە، هەر کەس ئنجیلێکی ببردایە گۆڤارێکی سێکسیان دەدایە، ئنجیلەکەشیان دەسووتان و دەدڕاند..