خەمی ڕۆژانە، ئەیلوول ٢٠١١

AbasShiwan-عەباس شوان
شەممە ٢٠١١.٩.٢٩ نەوشیروان مستەفا بەرهەمی خێڵ و بنەماڵە نییە!
پێشنیاری چوونی پەرلەمانتاران بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان بە جلوبەرگی کوردییەوە!! ڕێک وەک دەوڵەتۆچکەکانی کەنداو وایە! ئەوانە جلی ناو جێگای نووستن و بازاڕیان هەر دسداشەیە جا هی ویان هەیە هەر بەعەگالەکەیەوە دەخەوێت.. هاهاها.. کۆمەڵگای کوردیش لەجیاتی چاو لەکۆمەڵگایەکی مەدەنی مۆدێرن بکات، لەسایەی حیزبە (یەکێتی+پارتی+پارێزگاران+سۆسیالدیموکرات+...) بنەماڵەییەکانییەوە تا بێت بەرەو کۆمەڵگایەکی خێڵەکی دەچێت!
دیقەت بدەن سەرۆکی بەناو هەرێمی کوردستان (م. بارزانی)، جیای ناکاتەوە کە پلە حکومییەکەی هی کۆمەڵگایەکی سکۆلارە، کەچی پێشوازی لە دبلۆماس و کەسایەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوە بەجلی کوردییەوە دەکات! جا ئەو جلوبەرگانەی ئەو دەیپۆشێت هی خێڵێکی ناوچەیەکە کە نوێنەرایەتی گشتی کۆمەڵگای کوردی هەرێمی کوردستان ناکات، بەتایبەتی جامانە سوورەکەی!
لە سی چڵ ساڵ لەمەوبەر خەڵکە شارنشینەکان هەمیشە جلی کوردییان بۆ بۆنەکان بەکارهێناوە، تایبەتی بووە نەک گشتی. لە هەر فەرمانگەیەک کاریان کردبێت، پێویست بووە بە پانتۆڵەوە کە جلوبەرگێکی مەدەنی  و سومبلی کۆمەڵگای مەدەنی بووە، دەوام بکەن. میللەتان بەرەو پێشەوە دەروات کوردیش وەک میزی حوشتر بەرەو دواوە!
ئەوەی باس دەکرێت، رەخنە نییە لە جلوبەرگی کوردی، لە خراپی یان باشی، ناشیرینی یان جوانی، بەڵکوو دانانی شتەکان لە شوێنی گونجاوی خۆیدا. پلەوپایەی حکومی لەوەتی هەیە زیاتر مەدەنییانە بووە، وەک لەوەی شتێکی تر بێت.
حکومەت و نوێنەرانی لەجیاتی ئەوەی نموونەی جوانی پێشکەوتن بدەن بەدەستەوە، تا بێت ناشیرینتری دەکەن. خاڵێک جێگەی نیگەرانی بێت، ئەو هزرەیە کە لە پشت هەنگاوێکی واوەیە.. یان خەریکە  دەیکەن بە مۆدێل ئەوەی خۆی لەپشتی خێڵ و بنەماڵەیەکەوە حەشار نەدات، حسابی بۆ ناکرێت و دەبێتە پۆڕی خوراو! ئەمەیش لەگەڵ هزری مەدەنی ناتەبایە. تەنانەت وای لێهاتووە، نووسەرێکی حیزبێکی خێڵەکی وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەنووسێت بۆ وا لە بنەماڵەی ئەحمەد هەردی دەکەن؟! یان دەڵێن نەوشیروان مستەفا شارەزوورییە، بەڵام ئەو کەسایەتییە سیاسییە بەرهەمی عەقلی شار و شارستانییە و ئەو تەبەنی ئەو هزرەی کردووە و کردوویەتی بەو مرۆڤە نەک عەقلی بنەماڵەیی و خێڵەکی. کابرا خۆی خێڵەکییە، وا دەزانێت هەموو عالەم وەک خۆی وایە!!

شەممە ٢٠١١.٩.٣٠ ئازادی کڕیاڕی زۆرترە!
ئایا لە هەرێمی کوردستاندا ئۆپۆزسیۆنی فەرمی و نافەرمی و خەڵکی وەگیانهاتوو، دوای دیموکراسی بکەن باشتر و گونجاوە یان باس لە ئازادی؟ لەو جۆرە ئازادییەی ڕۆژئاوا نەبێت، ئازادییەکی خۆماڵی وا خۆیان چۆنی لێتێدەگەن بگەن. جا جیاواز لە نێوان دیموکراسی ئازادیدا کەی ئەوەندە گەورەیە؟ بەڵێ جیاوازییان هەیە، بەوەی هەڵگرانی بەیداخی ئازادی لە دنیادا پڕ بایەخترین و جێی پەسەند و بەڕێزترینن، قابیلی پشتیوانی زیاترن..

شەممە ٢٠١١.٩.٣٠ ئایین سەرچاوەی چییە!
ئەم نووسەر (عه‌بدولره‌حمان سدیق) ئیسلامییە بەحساب میانەڕەو و کراوەترە لەوانی تری نێو تەوژمی ئیسلامی! ئەوەی لەم وتارەدا باسی دەکات لە ١١ خاڵدا بەراوردی حوکم و دەسەڵاتی ئایینی ئیسلام و کریستیان لە چۆنییەتی بەڕێوەبردن دەوڵەتدا دەکات، لەو یانزە خاڵەدا یەک دێری باشی لەبەرانبەر ئاینی کریستیان نەنووسیوە، زۆر بەدزێو و ناشایستە وێنای کردووە، بەپێچەوانەشەوە ئاینی ئیسلامی باش و چاک و بێعەیب بۆ باس کردووین. ئەمەیش دەمانگەیەنێت بەو ئەنجامەی، کە ئایا بەڕاست ئاینەکان سەرچاوەی رەگەزپەرستی و جیاوزیخستنە نێوان خەڵکییەوەن یان محەبەت و پێکەوە ژیان؟
تێکستی وتاری ناوبراو لە ماڵپەڕێ گۆڤاری گوڵان؛دا

پێنجشەممە ٢٠١١.٩.٢٩ ئەمەریکا و بزووتنەوەی گۆڕان، ناوخۆی ماڵی کورد!
ژمارەیەک لە خەڵک پێیان وایە کە ئەمەریکا دووڕووە، ڕاستگۆ نییە لەگەڵ مەبدەئەکانی خۆیدا و نایەوێت دیموکراسی لە دەرەوەی غەیری وڵاتی خۆی بڵاوببێتەوە. گریمان ئەوە ڕاستە، خۆ خراپ و کارێکی زۆر دزێو نییە، خەڵک لەناو ماڵی خۆیدا دیموکراسی بێت.
ئەوە کێشەی ئێستای هەرێمی کوردستان و زووربەی وڵاتانی ئاسیا و ئەفەریقایە کە لایەنی کەمی دیموکراسی تیا نییە و ونە و لەنێو خۆیاندا ڕێکناکەون. بزووتنەوەی گۆڕان لەئەنجامی ئەو دۆخە دروست بووە وبۆ ئەوە هەوڵ ئەدات. ئیتر پەیوەندییە دەرەکییەکان مەسەلەیەکی دی و بواریکی دییە کە نەک ئەمەریکا بەڵکوو زووربەی وڵاتە دیموکراسییەکان ئەوە گەر بە خەوش ناو لێبنررێت دەیانگرێتەوە.
نموونەی بەرجەستە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتی ئیسرائیلە، ئەو نێوماڵی خۆی تۆکمە و قایم گرتووە، یانی بەزمانێکی تر سیستەمی دیموکراسی تێیدا بەرقەرارە، لەو پەڕی چەپ تا ئەم پەڕی ڕاستی کیانە سیاسییەکان نوێنەرایەتیان لە پەرلەمان و حکومەتدا هەیە. تەنانەت هەر بەو هۆیەوەیە کە دراوسێ زۆروزەبەندە عەرەبەکانی و تەنانەت دەوڵەتە ئیسلامییەکانیش تا ئێستا نەیانتوانییوە زەفەری پێ بەرن.

دووشەممە ٢٠١١.٩.٢٦ سکۆلاربوون ژیان بەسەوزی دەهێڵێتەوە!
سکۆلاربوون مانای ئەوە نییە ئایین وەک دووژمن وێنا بکرێت، ناشگەڕێت بەدوای ئەوەی چی لەدڵی کەسەکاندا هەیە، ئایا بڕوای بە کام لە ئاین و ئایدۆلۆژی هەیە. سکۆلاربوون مانای پاراستن و بەزیندوهێشتنەوەی ئازادییەکان و حورمەتی مرۆڤەکانە، دژ بەهەموو جۆرە جەور و فشارێک، جا ئەوە لەلایەن هەر دامودەزگا و سیستەم و حکومەت و گرووپ کە لەژێر هەرناوێکی پیرۆز و ناپیرۆزدا بێت بکرێت، جێی قبوڵ نییە. مرۆڤ ئازاد دەکات لەوەی چ ژیانێکی تایبەتی پێ باشە و هەڵدەبژێرێت.
ئەمە دەکرێت شۆڕبێتەوە بۆ تاک تاکی مرۆڤەکان، مانای وایە تەنها ڕووتنەکرێتەوە بۆ داومدەزگا دەوڵەتییەکان کە کاریان ڕێکخستینی باشتری کۆمەڵگایە.

یەکشەممە ٢٠١١.٩.٢٥ ئۆردۆگان خەریکی ترشاندنە!
ئەم کابرایە (Recep Tayyip Erdoğan ١٩٥٤) قسەکانی لە قەباڵەی خۆیدا نییە، ئەو دەربڕینانە هی ئەو نیین، بەڵکوو هی خەڵکانی ئۆپۆزسیۆنن! نازانم خۆی بەچی دەزانێت؟ جیڤار یان نلسن ماندێلا یان ... ؟هەرکات توانی لایەنی کەم چارەسەری کێشەی نەتەوەیی و ئایینی ناوخۆی وڵاتەکەی خۆی کرد، یان هێچ نەبێت گەر جارێک لەجاران وەک ئەمەریکا هێزی سەربازی بۆ ئازادکردنی میللەتێک ناردبێت، ئێ لەوانەبوو چاوپۆشی لەو قسانە قەبە و بریقەدارانە بکرێت. ئەمیش وەک زۆر مرۆڤی خاون پلەوپایەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی دەجالە ولێی تێک چووە و زۆر جار دەیترشێنێت.
شتەکان ئبستراک نیین، هاتنی ئەمەریکا بۆ هەر وڵاتێکی تر فرە ڕوو فرە ڕەهەندە، فاکتەری ئابووری (پێترۆڵ) لەپشتی جووڵەکەوەیەتی، یەکێکە نەک هەموو، بەڵام بەقازانجی خەڵکی وڵاتێکی وەک عێراق بەتایبەتی کورد تەواو بووە، دیکتاتۆرێک لاچووە، کەواتە شتیک گۆڕاوە ئەم شتە دەروازە دەکاتەوە بۆ گۆرانکاری دی، دیارە لەدرێژماوەدا دەدەکەوێت کە بەشێک لە کوردی کوردستانی باشوور نەک هەموو قازانجیان کردووە گرنگ ئەوەیە گۆڕانێک دەخولقێنێت. نابێت ئەوە لەیاد بکەین هەر گۆڕانێک لە هەناوی خۆیدا پڕە لەتەناقوز!
بەدواداچوونێکر بۆ هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی سبەیدا بڵاوبۆتەوە

پێنجشەممە ٢٠١١.٩.٢٢ بەهایەک بۆ مرۆڤەکان بگێڕنەوە!
ساکاوم زۆریش بەڕێکەوت گرتەیەکی ڤیدیۆییم لەسەر پیاوی بەتەمەن و گۆرانیبێژی بەناوبانگ کەریم کابان بینی کە نەفس نزمێک بە کامێرای تەلەفوون لەکاتی میزکردندا لە لاکۆڵان و کەلاوەیەکدا گرتوویەتی. لێکدانەوەی زۆر هەڵدەگرێت بەهای مرۆڤ لەو وڵاتەی ئێمەدا چ مانایەکی هەیە هیچ ڕێزێک بۆ تەمەن و حورمەتی مرۆڤ دانانرێت. یان خەتا لەوەیە کەوێنەکەی ئیتر بە هەر غەرەزێک گرتووەە و بڵاویکردۆتەوە یان خەتای قوربانییەکەیە؟
مرۆڤی بەهەست لەو کۆمەڵگا دڕە دەسڵەمێتەوە، هەر ماوەیەک لەمەوبەر پیاوێکی تەمەندرێژی ٧٠ ساڵەیان نەکوشت گوایە دەستدرێژی کردۆتە سەر نامووسی کچێک، لەکاتێکدا پیاو مەگەر زۆر شاز بێت و پیاوەتی تیا بمێنێت، ئەگینا لەتەمەنی سەرو پەنجاوە کاری سێکس کردن بەرەو ئاوابوون دەچیت. جا مرۆڤەکانی ئەو وڵاتە پڕ کێشانە لەوانەیە زووتریش بێت. خۆ هەموو بیرمانە و زۆر نابێت، تیرۆری عەبدولستار تاهیر شەریف کە تەمەنی خۆی لە ٧٠ دابوو. ئەو نموونانە ئەو پەڕی وەحشیەتی ئەو گۆمەڵگایە دەسەلمێنت، ناهەقی گەنجان و لاوان ناگیریت، لە کەوڵکردن ڕادەکەن. قسەکە لەسەر ئەوە نییە ئەوە کەسایەتییە و گۆرانیبێژە بەڵکوو قسە لە نەبوونی حورمەتی ئینسانی مرۆڤەکانە و تەمەن. ئەو کۆمەڵگا بەربادەی ئێمە کەی هۆشی دێتەوە بەر خۆی...؟
وای خودایە ئەوە چ مەهزەلەیەکە!!! بێگومانم ئێوەش و سەدەها گەنجی تر هەن ئامرازەکانی تەکنەلۆجیاتان لەبەر دەستدایە بەڵام بۆ سووککردنی هاونیشتمانیان بەکاری ناهێنن.. ئەوە چ هۆیەکە وا لە مرۆڤ دەکات تەڕووشک پێکەوە بسووتنێنێت..ئاخر داماوێکی بەتەمەنی وەک کەریم کابان چییە و هەمووی دوو ڕۆژی لەتەمەندا ماوە، وای پێدەکەن؟!! تکایە وریای گەورەکان بن بە بەر تیغی ئەو ئۆباشانە نەکەون...

سێشەممە ٢٠١١.٩.٢٠ ئایینی ئیسلام میللی نابێتەوە!
ئەو دەربڕینە بە میللی بوونەوەیە ناتەباو نەگونجاوە، نووسەرهەر دەبڕینیکی تری بەکاربهێنایە گونجاو تر بوو. دەزانن بۆ؟ چوونکە ئایینی ئیسلام مێژوودارە ئیتر بەزۆربوو بێت یان بەخواهیشت هاتۆتە ناو کۆمەڵگاکانی دەرەوەی دورگەی عەرەبی.. ئەم ئایینە هەمیشە لەگەڵ فەرمانڕەوایاندا بووە و لێی جێیا نەبۆتەوە و لازمومەلزوومی یەکتر بوون! بۆیە هەموو کارەکان بەو ئاڕاستەیەدا بووە کە ئایینەکە جێگیربکرێت، هەوڵیشیان سەرکەوتوو بووە، بەهۆی زۆر فاکتەری ناوخۆیی وڵاتە داگیرکراوەکانەوە. ئەو تەبریرە لەشوێنی خۆیدا نییە گوایە لەم چەند ساڵانەدا (پەیدابوون و دەرکەوتنی کلتووری ئەورووپی )ئایینی ئیسلام جێی لەق بووە. یەک نموونە لەژیانی ئاسایی خەڵک وەربگرە، ئەو کاتێک دەزانی رەگی ئایینی بەهێز و میللی چەند بەهێزە!گریمان لەگەڵ دۆستێکی نزیکتدا لەدەمت دەرچێت وەک کورە شارییەک و خوێندەوارێک تووڕە دەبێت جنێو بە خوا و بە پێغەمەر ئەدەیت. بزانە هەڵوێستی ئەوی بەرانبەرت چی دەبێت؟ بێگومان پێت دەڵێ کفر مەکە و لەسەر ئەوەمان نەکردووە، لێت سوور دەبێتەوە.. لەوانەیە پەیوەندییەکەتان بپچڕێت. نموونەی دی زۆرە...
-----------
بەدواداچوونێکە بۆ تێکستی وتاری نووسەر موحسین ئەدیب بەناونیشانی: میللیبوونەوەی ئیسلامیزم کە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوبۆتەوە.

دووشەممە ٢٠١١.٩.١٩ زەمی بێتام!
لە بەرنامەی بەکراوەیی بەشی یەکەم ڕۆژنامەنووسی و شاعیررەنج سەنجاوی کە لە کەناڵی NRT  پێشکەش دەکرێت.. مامۆستای زانکۆ ئەکرەم میهردات یان لە نێو چەپدا بە ئەکرەم فەوزا ناسراوە، یەکێک بوو لە میوانەکان، ئەو لەبەشێک لە قسەکانیدا، پێی وا بوو ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان وەک پارتی و یەکێتی وان و خستنییە پاڵ یەکتر! بیانووی بۆ ئەوە بەوە دەهێنایەوە کە دواوی ڕووخانی سیستەمی کردووە، لەکاتێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان بوو..
ئەو برادەرە (ئەکرەم) زۆر بە موسەیتری قسەی دەکرد وا خۆی پێشان ئەدا و پرسیاری بەرەوڕووی یەکدوویەک کرد!! کە گوایە دەیناسن و دەیزانن کە بەر لەخەڵکانی تر ئۆپۆزسیۆنێکی سەرسەخت بووە، لەو بوارەدا پێش ئەم ئۆپۆزسیۆنە کەوتووە! زەمێکی بیتام دەکردو... بەڵام گەر یەکێک مێژووی ئەو برادەرە بزانێت بۆی دەردەکەوێت ئیدعایەکی نادروستە، ئەو دەبوایە باسی لە قۆناغەکانی دواتری ژیانی خۆی بکردایە، لەگەڵ گرووپێک برادەری چەپی دی خۆیان کرد بەناوگەڵی یەکێتیدا.. ئیتر کام ئۆپۆزسیۆن و کام تەرەماش!!! گرنگ ئەوەیە درێژەی پێنەداوە
ئەوەی کە ئێستا کردوویەتی بە دکتۆر و لافی بێلایەنی و زانایی لێدەدات لەژێر سایەی ئەو خیانەتەوە بووە نەک ئۆپۆزسیۆن بوونییەوە.
لەبارەی یەکێکی تر لەمیوانەکانەوە:
لەمێژەوە ڕامیار مەحمود دەناسم و ئەو کاتەش کەسێکی دەرکەوتوو بوو. بەڵام لەو کاتەدا نزیک بوو بە حیزبی شیوعی کوردستان. دوای چوونە دەرەوە، دیارە گۆرانکاری زیاتری بەسەرهاتووە و میتاڵەکەی باشتر کردووە، مەعریفەی زۆرتر کردووە. بەڵام ئەو بەڕێزە لەوەتی گەڕاوەتەوە بۆ هەرێم وەک ڕاوێژکار لە یەکێک لەکەناڵە تەلەفیزیۆنییەکانی یەکێتیدا کار دەکات..

یەکشەممە ٢٠١١.٩.١٨ هەڕێم دەبێت چی بکات!
لەڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوبووە، کە مالکی سەرکوەزیرانی عێراقی عەرەبی، باسی دەست بڕینی وەزیرەکوردەکانی کردبوو..گریمان ئەوە ڕووینەدا، وەزیرە کوردەکانی وەک پەناهەندەی نایاسایی دیپۆرت کردەوە. باشە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر کارێکی وادا دەتوانن چی بکەن و چۆن وەڵام دەدەنەوە؟ خۆ حکومەتەکەی مالکی نە وەزیر و نە نوێنەرایەتی و نە پەرژەوەندی ئابووری گرنگی لە هەرێمدا هەیە و داناوە!! ئایە هەرێم لە گریمانەیەکی وادا دۆڕاوی سەرەکی نییە؟

هەینی ٢٠١١.٩.١٦ پرسیارێکی موحریج؟
تۆ وەک باوکێک یان دایکێک حەز دەکەیت کە مردیت مناڵەکانت، بڵین بەخوا باش بوو لە کۆڵمان بووە و بۆ خۆشی خۆی ئێمەی دروست کرد، بگاتە ئەو ئاستەی بێنە سەرت و میز بکەن بە گۆڕەکەتدا؟؟ جا ئێوە دەڵێن چی و چۆنی دەخوێننەوە و لێی تێدەگەن؟

سێشەممە ٢٠١١.٩.١٣ گەرێلا چییە؟
وشەی gerilla بە ئنگلیزی Guerrilla warfare بە فینلاندی Sissisota یان پارتیزان، پێشمەرگە، چریک. لەئەسڵدا وشەیەکی ئیسپانییە (Guerra de guerrillas) و مانای جەنگی بچووک دێت. گرووپێکی بچووک ڕووبەرووبووی هێز یان لەشکرێکی مونەزەم دەبنەوە. کۆن دەرەبەگەکانی خۆمان بە جووتیارە یاخییەکانیان وتووە چەتە یان عاسی..ئەو وشەیە کە کوردەکانی باکوور بەکاری دەهێنن زیاتر لە جیڤاراوە داکەوتووە و وەرگیراوە.

سێشەممە ٢٠١١.٩.١٣ پەراوێزکەوتنی یەکێتی لە زاری خۆیانەوە!
عارف قوربانی، فێرە جار جار لەتەنووسینێک فڕی بدات و گوێبیستی بن و جەنجال دروست بکات، لەم وتارەیدا(له‌باره‌ی‌ هاوسه‌نگیی پارتی‌ و یه‌كێتییه‌وه‌) هاودەنگ لەگەڵ نووسەرێکی تری یەکێتی یەکێک لە کەناڵە زۆروزەبەندەکانی تریان، پێی وایە:...ئێستاش له‌ هه‌ندێ‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌دا (مەبەستی ئیدارەی هەولێری حکومەتی هەرێمە) سیما زه‌رده‌كه‌ كاڵ‌ نه‌بۆته‌وه‌، بۆ ده‌رمان یه‌كێتییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێ‌.. نووسەر ئەوەندەی خۆیان و مامجەلال تاوانبار دەکات، نیو هێندە پارتی ناکات!!! بێئەلتەرناتیڤ کۆتایی بە نووسینەکەی دەهێنێت، تەنها وروژاندنە و بەس!!!
دەبوایە باس لەو وێنە مزدەوەجەی م. بارزانی و مامجەلال بکردایە کە لە فەرمانگەکانی زۆنی سەوز و لە وەزارەتەکانی سەر بە یەکێتی هەڵواسراون قووت کراوەنەتەوە، بەڵام لە زۆنی زەردەچەوە تەنها مەلا مستەفا ببوورن ئاتاتوورکی (لەمەیاندا نەوەکانی مەلا مستەفا لاسایی تورکە شۆڤێنییەکان دەکەنەوە) و م. بارزانی هەیە و هەڵواسراوە.. ئەگەر وێنە هەڵواسینە بۆ هەردووکیان بێت یان هیچیان نەبێت!

یەکشەممە ٢٠١١.٩.١١ کۆشکی ژێر دەوارەکان!
دەوار ئەو شوێنەیە کە مرۆڤایەتی وەک ماڵ لەسەردەمێکی کۆنی دواکەوتوویی خۆیدا دایهێناوە و بەکاریهێناوە. لەو کاتەوە مرۆڤایەتی چەند قۆناغی لە پێشکەوتنی گرنگ بەخۆیەوە بینیوە و بڕیوە. ئەو دەوارە لە ئێستادا تەنها بۆ گەشت و گەڕان و چەند شتی تر بەکار دەهێنرێت.
بەڵام هەر ئەم دەوارە هەرچەندە سومبلی قۆناغێکی دواکەووتوویی لە ژیانی مرۆڤایەتی، ئێستا بەشێوە و رەنگی جۆراجۆر ئەو دنیا مۆدێرنەی بەرەنگی ڕەش داگیر کردووە و داپۆشیوە و یان خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە! ئەمە چۆن چۆنی؟ چۆن شتی وا دەبێت و نەگونجاوە؟!
لەوەڵامدا دەبێت بووترێت دەبێت و ئەولاتریش.. سەیری نەخشەی سیاسی وڵاتانی ئاسیا و ئەفەریقا بکەیت زۆر بە ڕوون و ئاشکرا ئەو دیاردەیە دەبینرێت کە دنیای پێشکەوتووی تەنیوە، بڕوانە کۆشەکانی هەرێمی کوردستان لە سەری ڕەش و.. هەتا  لەوێوە دەگاتە لیبیا و عەرەبی سعودی و کوێت و ئۆردۆن و ئیماراتی عەرەبی... باقییەکەی بۆ خۆتان بەجێ دەهێڵم تەواوی بکەن.. کۆشک و ئاپارتمانەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو شوێنانە هزری خێڵ و هزری دەوارنشینی دایپۆشیوە و خنکاندوونی، پیسترین زاڵمانە ترین حوکمی تیا دەکرێت و ئازادی لە ژێریدا نیخەی دێت.. کۆشەکان و ئاپارتمانە مۆدێرنەکان زێرکەفتەکان دەستکەوتی مۆدێرنەی مرۆڤایەتی پڕ لە زێر و زیوو مرواری بێرەونەق لەوێدان، تەنها ژمارەیەک لە عەقڵ پووتەکان دەیبینن و کۆنترۆڵیان کردووە! هاوکات عەیش و نۆشی شاهانەی خۆیانی تیا دەکەن! بەمەرجێک دانیشتووی کۆشکەکانی ئەو دەوارانە دەستسپیترین و دیکتاتۆرییەترین کەسانی کۆمەڵگان!!
لەو ڕاستیانەوە دەکرێ بڵێن و دەبینین ئەوە چەند مانگێکە شنەبایەک و وەرزی بەهارێکی درێژخایەنی بێوێنە هەڵی کردووە و دەستی پێکردووە، هەموو خانەوادەکانی ژێر ئەو کۆشکەدەوارنشینانەی لەپایزی تەمەنیان نەک نزیک کردۆتەوە، بەڵکوو بەرەو گۆڕی هەتاهەتایی دانە دانە شۆڕیان دەکاتەوە..
-----------------
هەمان بابەت لە ماڵپەڕی سبەی دا


هەینی ٢٠١١.٩.٩ ڕاگەیاندن یاداوەرییەکان دەژیەنێتەوە
ڕۆژی هەینی ٩ی ئاب فلیمێکی دیکۆمنتاری بەناونیشانی ماڵێک لەیاریگا کە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی؛یەوە پەخشکرا ، بینی. لەسەر حەسەن کە زیاتر بەناوی دایکیەوە بانگ دەکرا و لە نێو خەڵکدا بە حەسەنە دۆم دەناسرا. ئەوە خێڵێک یان گرووپێک لەخەڵک بوون لە گەرەکی باخی شێخ لەتیف کۆبووبوونەوە، هەر لەو ناوەدا کانییەک هەبوو بە ناوی کانی دۆمانەوە. کاریان لەمەزاتخانەکە بوو، کۆڵانەو کۆڵان دەگەڕان کەرەسە و شتومەکی بەکارهاتوویان لەگەڵ شتی نوێ ئاڵوگۆڕ یان بە پارە دەگۆڕییەوە و دەکڕی.
حەسەن بەهۆی توانای جەستەییەوە، وێڕای کاری ڕۆژانەی یاری تۆپی پێی دەکرد و هاوڕێی نزیکی عەلی چەلەبی برام بوو، ئەویش ئەهلی تۆپتۆپێن بوو.
ئێمە ماڵمان لە زەوییەکانی مەلاکەماڵ بەرانبەر ماڵی ئەوان بووین.
بەداخەوە شتێکی تایبەتی لەبیرمدا نەماوە، ئەوە نەبێت خێزانێکی بەڕێز بوون بە پێچەوانەی خەڵکییەوە کە باش بە گشتی باس نەدەکران.
حەسەن بەهۆی شارەزاییەوە لە یاریدا لەنێو خەڵکی ئەو کات ناسراو و خۆشەویستترین بوو.
بەبینینی گەشامەوە هاوکات خەمم بۆ خوارد، کە ئەوە ژیانییەتی، بەگشتی دۆمەکانی شار هەموو خەڵکی تێکۆشەری بواری ململانێی ژیان بوون. هەر لێرەوە هەزار سڵاوی بۆ دەنێرم.

هەینی ٢٠١١.٩.٩ لێکچوانێک لەنێوان پارتەکانی تورکیا، سووریا، عێراقی کۆن و هەرێمی کوردستان.
ناکۆکییەکانی نێوان پارتە سەرەکییەکانی تورکیا، یەکتر بە ناشیریینەیەکانی فڵان وڵاتی دیکتاتۆری تۆمەتبار دەکەن، وەک بە بەعسی بوون و لێکچواندن دەکرێت لە نێوان پارتەکاندا بۆ نموونە بە پارتی گەلی کۆماری(جەهەپە  Cumhuriyet Halk Partisi ١٩٢٣) دەڵیێن لە بەعس دەچیت! بەڵام بەعسی سووری نەک عێراقی! هاهاها.. بەڵام بەعسی بوون زیاتر بەر (مەهەپە Milliyetçi Hareket Partisi ١٩٦٩) دەکەوێت، کە رەگی ڕاسستی تێدایە و تووندڕەوە هاوکات بەحیزبی گورگەکان و لای کوردیش وەک سووکایەتی بە حیزبی سەگەکان ناسراوە، لەلای خۆشمان (هەرێمی کوردستان) دەمێکە هەردوو پارتە دەسەڵاتدارەکە دەشوبهێنرێن بە بەعس بەڵام زیاتر و لەم دوایانەدا ئەو خەسڵەتەیان داوەتە پاڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکەکەیان (م. بارزانی) لە ئاست و هاوشانی سەدام حوسێن دانراوە و دەیەوێت لاسایی ئەو گۆڕبەگۆڕە بکاتەوە!

هەینی ٢٠١١.٩.٩  هزری ئایینی ڕێگرە یان نا؟! 
ژینگەی سیاسی کۆمەڵایەتی وڵاتێکی نافەرمی وەک هەرێمی کوردستان، بەڕێژەیەکی زۆر ئایینییە، هەر وەک لەمانگی رەمەزاندا هەستی پێدەکرێت، دۆخێکی ئیستبدادی و پۆلیسیش لەئاستی میللی و فەرمی دەبینرێت و دەسەپێنرێت! کەواتە مانایەک بۆ چەمکی هاوڵاتیبوون نامێنێتەوە! خولقاندنی کەشێکی ناتەندروستی وا بیرمان دەبات بۆ ئەوەی ئایا تا ئێستا حیزبە فەرمانڕەواکانی هەرێمەکە چیان کردووە!؟ یان ئەمە چوون بەرەوە پێشەوەیە؟ ئایا دەکرێت بە هزری چەرخەکانی ناوەند بەرەوە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو شایستە بچین کە لایەنی کەم مرۆڤە ئاتائیست(بێئایین - مولحد)ەکان و ئەوانی تری هاوشێوە، تێیدا بە بێ ڕووبەڕووبوونەی تووند و تیژی و هەڵاواردن جێیان بێتەوە؟!

سێشەممە  ٢٠١١.٩.٦  لۆمەی داگیرکەر دەکەن!!
بۆ لۆمەی حکومەتەکانی تورکیا و ئێران و سووریا و تەنانەت عێراقی عەرەبیش دەکەن کە زەوی و خاکی کوردنیان دزیوە و داگیرکردووە. لەکاتێکدا بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و گەجەروگوجەکانی دەوروبەرییان وەک زۆر لە کەسایەتییە ڕۆشنبیری و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە بۆنەی جۆراوجۆردا ئاماژەیان پێداوە، شوێن ماوە لە هەرێمی کوردستانی ژێر چەکمەیاندا داگیریان نەکردبێت و بەنرخێکی زۆرزۆر هەرزان نەیان کڕیبێت!!

سێشەممە ٢٠١١.٩.٦
  کۆمۆنیستی کرێکاری پەراوێزی پەراوێزان!!
تاهیر حەسەن، بەهۆی جووڵەی بزووتنەوەی گۆڕان و خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی لەناوخۆی وڵات، لە سووڕی مت بوون نەجاتی بوو، خۆی و تەوژمە سیاسییەکەی لەبیرچۆتەوە، بە ڕاست و چەپدا بێ پرینسیب قسە فڕێ دەدات. لەم وتارەیەدا پیس تێکەڵی کردووە و بزووتنەوەی گۆڕانی هاوتا بە یەکێتی و پارتی کردووە!! ئەم جۆرە کەس و تەوژمە سیاسیانە دەرس نەک لە ڕابردووی خۆیان بەڵکوو لە هی گرووپەکانی تریش وەرناگرن، بۆیە هەمیشە لە پەراوێزی پەراوێزاندا دەمێننەوە.
تێکستی وتاری ناوبراو لە ماڵپەڕی هاوپشتیدا دابەزیوە.

دووشەممە ٢٠١١.٩.٥ هیچمان لە کەسی تر ناچێت!
ئەوەی بەسەر ئاسۆسی ئەحمەد هەردیدا هات، پەیامێکی مافیایانەیە هەموو لێی تێدەگەین و دەترسێن، لەوانەیە دوو ڕۆژی تر بەرەوڕووی ڕۆژنامەنووس و نووسەرەکانی دەسەڵات بێتەوە، بەرئەنجام و کاردانەوەیەک بێت، سەرئەنجام دیزە بەدەرخۆنە بکرێت.
ئەو وڵاتەی ئێمە سەیرە و سەمەرەیە هیچی لە دنیا و دەروراوسێ ناچێت، زۆرمان بینیوە بۆ ناوبانگ دەرکردن هاتووە دەستی لە فڵان کەسایەتی سیاسی یان هونەری یان هەر شتێکی تر وەشاندووە، ئازایانە وتوویەتی ئەوە منم. نەخش عەوافی. بەو هۆیەوە تێشکی ڕاگەیاندنی چۆتە سەر و بووە بە بابەت و کەسایەتی و ناوبانگ پەیداکردن گەر لەزیندانیشدا ژیان بەسەر بەرێت دەوڵەمەند دەبێت..
ئەی ئەو ترسنۆکەی لای خۆمان کە دەستی لە ئاسۆس وەشاند بۆ هێندە ئازا نەبوو خۆی ئاشکرابکات تا کەس گومان لەکەس نەکات و ترشو خوێی پێوە نەکرێت و هیچ لایەنێک نەیقۆزێتەوە بۆ ەرژەوەندی خۆی…وای ئەوە چ وڵاتیکە کە هیچی بەسەر هیچەوە نییە، نە دزی دز نەمافیای مافیایە نە..
پارتی هەمیشە هەوڵیداوە بەجۆرێک لەجۆرەکان سلەیمانی بەدناوبکات و وایپیشانبدات کە سەرچاوەی ئاژاوەیە، بەبەراورد بەناوچەکانی ژێر چەکمەی خۆی.. هەموو بیرمانە شێخ ستار و سۆران و زەردەشتیان حیزفرسەتانە کوژران، دەستی تاوان بۆ ئەو حیزبە درێژ دەکرێت. پارتی هێندە فریشتە نییە و خاوەن هەزارەها مافیای بەخەبەر و ناخەبەرە. ئەم جۆرە کارانە وەک سریالی دۆڵی گورگان ئەوەی لە تورکیا دەگوزەرێت، لێهاتووە!

دووشەممە ٢٠١١.٩.٥ ئۆپۆزسیۆنبوون بە لۆجیکی دی!
ئۆپۆزسیۆن بوون مانای ئەوە نییە کاردانەوەی دەسەڵات وا بکات هەمان تەسەرفی ئەوان ئەنجام بدەرێت، نا دەبێت غاندیانە، یان عیسایانە بێت بەمەش مۆرالێک دادەهێنرێت کە جیاواز لە فەرمانرەوا دکتاتۆرییەکان..بۆیە گۆڕان کاتێک گونجاو و بەجێ دەبێت کە ئامانج لەگۆڕینی دەسەڵات ڕووکەش نەبێت و لایەنی کەم خاوەن بەرنامەی ڕوون و ئاشکراوە بێت. جا مەبەست لە ڕوون و ئاشکرا چییە؟

یەکشەممە ٢٠١١.٩.٤ هاوار و گریان بۆ خۆ!
ئای خوادایە چ مەئەساتە کەسێک لە هەرێمی کوردستان بڵێت: من خاوەنی پوشێک نیم، ئاخر چ دڵێکم پێی خۆش بێت..ئەوە ٥٤ ساڵم بەڵام گەر خوا بۆم بکات لە ٧٢ ساڵیدا لەبەر زوڵم و زۆر سەری خۆم هەڵدەگرم و دەڕۆم.. نیشتمان فرۆشراوە یان بەکرێ دراوە!! هاوڕێیان بۆ ئەوانە بۆ تەنهاکانی نیشتمان با بگرین بگرین تا حەدی قوڕپێوان..

شەممە ٢٠١١.٩.٣ قبووڵی ئەوی تر، مانای هەبوونی تۆ!
ئۆدۆنیس (١٩٣٠- )، شاعیری بەناوبانگی عەرەبی سووری، لەبەر ئەوە خەڵاتی گۆتەی ئەڵەمانی(١٧٤٩ - ١٨٣٢) دەدەنێ، چوونکە هەوڵی گواستنەوەی چەمکی مۆدێرنەی ئەورووپی بۆ ناو کلتووری عەرەبی داوە. ئەمە چۆن ئەو پێی وایە عەرەب دەبێت ئینسانی بێتەوە، دەبێت لەیەک کاتدا ئەڵەمانی و فەرەنیسی و ئەمەریکی بێت، بیان گرێتە خۆ، چەند ئەوانی تر قبووڵ کرد، ئەوەندە بوونی خۆی هەست پێدەکات، تاک (عەرەب) هیچ نییە بەبێ ئەوانی تر.

شەممە ٢٠١١.٩.٣ کێشەی نێوان ئیسرائیل و تورکیا نیگەرانمان ناکات
هەواڵێکی وا (توركیا بۆچی باڵیۆزی‌ ئیسرائیلی‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌ركرد؟)هیچ بۆ کورد گرنگ نییە، تورکیا زۆر نابێت لەبەرانبەر هەرێمی کوردستان کەمێک کوێری خۆی کاڵ کردۆتەوە، بەڵام دوژمنێکی سەرسەختی بەشێکە لەنەتەوەکەمان، هەر کارێک ئەو بیکات مایەی خۆشحاڵی نییە. خۆ ئیسرائیل وەک تورکیا و ئێران و سووریا دراوسێمان نییە، تا فشار و غەدر لە خۆمان و هاونەتەوەمان بکات!!
هەرچۆنێک بێت ئیسرائیل دوورە و دراوسێمان نییە، وەک تورکەکان و دراوسێکانی تر فشارمان لێناکەن و هاو نەتەوەکانمان ناکوژن. وەختی خۆی چاومان لەعەرەبەکانی عێراق کردووە جووڵەکە کوردەکانمان دەرکردووە، کەواتە ئێمە غەدرمان لەوان کردووە. فەلەستینییەکانیش ئەوەندە شەریف نیین، مەشهورن بە جاشایەتی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی..
شەممە ٢٠١١.٩.٣  پێڵاو بۆیاخکەر!!!
لەگەڵ حورمەتی زۆر بۆ هەموو ئەو کەسانەی کارێکی وا دەکەن (پیاوە پیرەکان بۆیاخچێتی دەکەن و پێڵاوی خەڵک بۆیاخ دەکەن)، بەڵام تەسەور ناکرێت نزمی ئاستی تەوەقعی ژمارەیەک لەمرۆڤان بێت؟ هەموو دەزانیین خەڵک لەوە هەژارترە هەیە بمرێت لەبرسا ناچێت کارێکی لەو جۆرە بکات..
دوای ئەوە بۆ ئەو کارە بە سووک سەیر دەکرێت وەک زۆر کاری تر (فەراشی، کرێکاری بیناسازی، کەناسی، سستەری، ....)؟ ئەم کارە کە دەچێتە خانەی پیشەی پینەچێتییەوە لە مۆدێرنتین وڵاتی ئەورووپیدا هەیە، بەڵام بەو شێوە بەربادە نییە کە جێی بەزەیی خەڵکە..

شەممە ٢٠١١.٩.٣ سکرتێری دەم مردووی حیزبێکی عەجوول!
لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێن ئار تی کومپانیای نالیا بەرنامەی تەبا و ناتەبا ی ئومێد قەرەداغی، لەنێوان ئەبوو بەکر عەلی کۆنە یەکگرتوویی ئیسلامی و دیار غەریب سکرتێری پارتە دروستکراوەکەی پی کە کە لە کوردستانی باشوور. باسی بەرنامە لەسەر حیزبەکەی ئۆردۆگان و کێشەی کورد لە کوردستانی باکووردا بوو. ئەبوو بەکر عەلی ئەوی بەرانبەری کرد بە پۆڕی خوراو! باشی بەستبووە. نوێنەری ئەو حیزبە عەجووڵە کوردەکانی باکوور سکرتێرێکی دەممردوویان داناوە.. !!

شەممە ٢٠١١.٩.٣ جا ئیحراج بێت و نەبێت چییە؟!
بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی گۆڤاری لڤیندا بڵاوبۆتەوە، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان فەرموویەتی:... جه‌ماعه‌تێك هه‌ن له‌سلێمانى ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكى هه‌رێم!!! ئیحراج بكه‌ن... !!!؟؟ داخوانی وا مرۆڤ توڕە و کەلەیی دەکات و جۆرێکە لەپاڕانەوە و پاکانە بۆ مەسعود بارزانی، جا بۆ ئیحراج نەکرێت؟ تا زیاتر ئیحراج بکرێت کەمە.. ئەوەی بیرچۆتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی سەرای ئازادی مانگی شوبات و ئایار و .. داوای نەمانی و رۆیشتنی مەسعود بارزانیان دەکرا. هاوکات دەکرێت بەجۆرێکی تر لێکبدرێتەوە، بەوەی ئەم قسە فڕێدانە ئاماژەیەکە کە بزووتنەوەی گۆڕان بێبەری لەو ئیحراکردنە دەکات، ناڕاستەوخۆ دەیداتە پاڵ حیزبەکەی مامجەلال تالەبانی!!

هەینی ٢٠١١.٩.٢ خوا لەخێری دەرنەکەیت(کورتە چیرۆک)
ئەگەر تۆ بەلای کەسێکدا بڕۆیت، ڕاتبوەستێنێ لێت بپرسی تۆ هەژاری؟ کە وتت بەڵێ. کیسێک گۆشتی خێر بکاتە دەستەوە و بداتێ. ئەگەر وتیشت نەخێر دەوڵەمەندم، هەر گۆشتەکەت بداتێ و لەکۆڵ خۆی بکاتەوە! تۆ بڵێی ئەو کەسە بەچی دەزانی؟ تەواوە یان ناتەواو؟ یان چی ؟

هەینی ٢٠١١.٩.٢ کڵاوی جولەکە و ئیسلام و ئەوانی تر
ئەوا ئەوان (جوولەکەکان) ئەو کڵاوە لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی بەر توورەیی خوا کە لەبانەوەیە نەکەون..ئەی خۆ ئیسلامەکان و زۆر نەتەوە و گەلی تر شتی لەو جۆرەیان هەس، تۆ بڵێی لەبەر گەرمای سووتێنەری هاوینی عەرەبستانی سعودی و شوێنە گەرمەکانی تر نەبوو بێت.

پێنجشەممە ٢٠١١.٩.١ بێتوانایی هونەری لە پراتیکدا!
فلیمی کوردی ڕاوی جنۆکە لە کەناڵی هەولێر پەخشکرا. هەر لەسەرەتاوە هەڵەیەکی فەزیحی تێدا بوو لە شەڕی پێشمەرگە و حکومەتدا دوو کەس خۆیان لە وشوێنیکی وشکاییدا دەرباز دەکەن، شەرەکە تەواو نەبووە و گرمەی تۆپ و تەقە دێت کەچی لەدیمەنێکی تردا دووکەسەکە لەناو بەفردا پیشاندەدرێت!! بێتوانانیی تەکنیکی لە پراتیکدا!! هاهاهاها تڕڕڕڕڕڕڕ، فڕڕڕڕڕڕ خۆش سینەما خۆش تڕڕڕڕڕڕشیات.

پێنجشەممە ٢٠١١.٩.١ یاداوەری سەردەمی حوکمی عەرەب
ئەوانەی دانیشتوون، وەک چۆن لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خەڵکانی نزیک بە ڕژێم بە تایبەتی سەرەک خێڵەکان هەیە و زوو زوو دەیان بەن بۆ تەهران بەمەبەستی پەیمان نوێکردنەوە و مشاوەرەکردن تا چۆن چۆنی بەرەنگاری ناڕازیان ببنەوە، ئاوایە. گەر بەهەڵەدا نەچوبم ئەو مەلایە خەتیبی مزگەوتی گەورەی باژێڕی سلەیمانی بوو. دواتر کەوتە بەر گوڵەی تۆڵەی پێشمەرگەی ناو شار و سەقەتیان کرد. هەر ئەو بوو پاکانەی بۆ حکومەت کرد لە مەسەلەی کیمابارانی هەڵەبجە!
دەقی گرتە ڤیدیۆییەکە لە ماڵپەڕی (youtube)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق