خەمی ڕۆژانە، شوبات و ئازار ٢٠١١


پێنجشەممە ٢٠١١.٢.١٧
ڕاپەڕینی گەنجانی شاری سلەیمانی و تەقەکردنی حیزبی بنەماڵەی بارزانی!!!

تێبینییەکی پێویست:
ئەم نووسینانە لەو ڕۆژی ( ٢٠١١.٢.١٧ )ەوەیە. لەو کاتەوە مێژوویەکی نوێ دەست پێکردووە، بۆیە ڕۆژ و مانگم لێنەداوە.. هەرکات بەسەرئەنجامێکی دڵخواز گەیشت، دووبارە دێینەوە تایم. ئەم کورتە تێکستانەی لای خوارەوە هەموو ئەو قسەوباسانەیە کە لە کات و ڕۆژی جیاوازدا دوای ئەو مێژووە نووسیومە و دەستپێکراوە.


-: هەموو لەو پەیامە تێدەگەن کە خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێمی کوردستان لەداخی بنەماڵەی دەسەڵاتداری مەسعود بارزانییە جامانەی سوور دەسووتێنن.. بەپێچەوانەوە ئەوانەی جامانەی سوور دەبەستن دەبێت لەو بنەماڵەیە هەڵسن کە بوونەتە هۆی ئیهانەتکردنی جامنەکانیان..
دوای ئەوە پلەی سەرۆکی هەرێم پلەیەکی مەدەنیانەیە، بۆ وەک بەشەر جل و بەرگی مەدەنیانە لەبەر ناکات لەکاتی دەوامی فەرمی و پێشوازیکردنی خەڵکانی بێگانە؟؟ ئەو ئازادە لەماڵی خۆیدا و لەبۆنەی حیزبەکەیدا چ جۆرە بەرگێک دەپۆشێت و
جامانەیەک دەبەستێت... ئەگەر بێتو بڵێنین ئەوە سومبل و پێناسەی کوردە، زۆر لەجێی خۆیدا نییە، لەهەرێمی کوردستان زووربەی زۆری خەڵک جامانەی رەش و بەشێکیش مشکی دەبەستن. کەواتە کاتێک ئامانج دەپێکێت کە ئەو جەنابە جامانەی سوور و ڕەش و مشکی وەک چۆن کۆنە دەرەبەگەکانی کۆنی کورد تێکەڵیان دەکرد ببەستێت. ئەم جەنابە لاسایی بنەماڵە گەندەڵە دەسەڵاتدارەکانی عەرەبی کەنداو دەکاتەوە..

فلاشمان لەسەر نییە؟؟!!

هۆی تیشک نەخستنە سەر ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ:
یەکەم/ بۆ ئەوەی تا ئاستێک ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان حکومەت و خۆپیشاندەران زۆر خوێناوی نەبووە.
دووهەم/ ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارەی لەمەر خۆمان (ینک + پدک) گەر لە بەحرێن بەکرێگیراوتری ئەمەریکا نەبەن ئەوا کەمتر نیین، ڕۆژئاواییەکان دەستبەرداریان نابن، لەکاتێکدا پشتیان تێدەکەن کە هێزی جەماوەر زۆر زۆر بەهێز بێت وەک لە میسر بینیمان.
سێیەم/ کێشە لەوەدایە لەهەرێمدا هێشتا ناڕەزایەتیەکان سەرتاسەری نەبۆتەوە بەتەنها لە دەڤەری سلەیمانیدایە.

حیزبی دەسەڵات بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی (پارتی) کە عەشیرەتێکی دەرەوەی کۆمەڵگای شارستانین و بەزمانی میللی بەتوانج و وتوهین نەبێت بۆ گوندنشینان لادێین، هاتوون دوو شاریان (هەولێر و دهۆک) داگیر کردووە!! وەک بەتەجرووبە (١٣ی ئابی ١٩٩٦) دەرکەوتووە هەموو هەوڵیان لەوەدا چڕ کرۆتەوە کە نەتەنێتەوە بۆ ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و ماڵیان لێتێک نەچێت، لەپێناو مانەوەیاندا پەنایش بۆ شەیتان دەبەن!!
ناڕازیانیش تا ئێستا دروشمی شۆرشی سپیان هەڵگرتووە!! گەر دیقەت بدرێتە ناڕەزایەتییەکانی وڵاتی جیهانی عەرەب دەبینی هەر یەکەیان بەشێوەیەک کێشەکەیان لەگەڵ دەسەڵاتدا یەکلایی کردۆتەوە. کەواتە مەرج نییە ئەو تاکتیک و ختانەی ناڕازیانی هەرێم لەشوێنی خۆیدا بێت و دەقاودەق بێت و قابیل بەگۆران نەبێت.

دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە هەمان هەڵە دووبارە دەکەنەوە کاتێک ڕووبەڕووی ناڕازیان دەبنەوە، دەرس لەوەی پێشووی (تونس و میسر) خۆیان وەرناگرن. سەرئەنجام توندوتیژی لێدەکەوێتەوە وەک دەبیننین لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و لیبیا و یەمەن و بەحرێن ڕوودەدات و ڕوویاندا.. سەرەتا و کۆتایی و ماوەی هەریەکەیان لەڕاپەڕینەکان جۆرێکە و لەیەکتر ناچن، تەنها لەگۆڕین و ڕاونانی سەرۆکەکاندا نەبێت..
هاوکات لەگەڵ ئێمەدا (هەرێمی کوردستان) نەک لەوڵاتێک بەڵکوو چەند وڵاتی عەرەبی ناڕەزایەتییەکان لەبەرزبوونەوە وتەشەنەسەندندان و خەریکە وردە وردە سەرجەم ناوچەکە دەگرێتەوە، هیچکام لەحکومەتەکان لەمانەوەیان دڵنیا نیین.

بەتایبەتی لەگەڵ تەقینەوەی ناڕەزایەتی لە سووریا کە جێی خۆشحاڵی کورد و ڕۆژئاواییەکانە، ئەوەندەی تیشک دەخرێتە سەر هەڵسانەکانی ئەو وڵاتانە چ ڕاگەیاندنی خۆوڵاتی و بێگانە، لەسەدا بیستیش بەر ئێمە ناکەوێت!! بۆیە لەم خاڵەدا هەرێمی کوردستان ناکەوێتە ژێر فڵاشە جۆراجۆرەکان و دەنگوسەدا ناداتەوە نووزەمان وەک پێویست نابیسترێت! لەم خاڵەیاندا تەوقیتێکە نەگونجاو و ناتەبا و خراپە و زەرەری بەرەی ئۆپۆزسیۆنە بەقازانجی دەسەڵاتداران کەوتۆتەوە.
--------
هەمان بابەت لەماڵپەڕێ گۆڤاری لڤین؛دا

-: ئەمە لەکاتێکدا ڕوو دەدات کە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەسەردانێکی فەرمی لەبەغدادە و گوایە بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات.. ئەم ڕووداوە، ئەگەر هاتوو هۆکەی تورکمانەکان بێت بێگومان سەرەتایەکە بۆ پێداگری زیاتری فشار لەسەر کورد، گێچەڵێکی ترە.. و وەڵامدانەوەیەکە بەوە رەتکردنەوەیەی کورد بۆ پێدانی پلەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئیداری شارەکە بەکەسێکی تورکمان...
سەرچاوەی هەواڵ ماڵپەڕی خەندان

-:
لەهەر لایەک بکوژرێت چ پۆلیس چ هاوڵاتی ناخۆشە جێی ئەسەف و پرۆتیستۆیە. بەڵام ئەوە فیتی سەرانی دەسەڵاتە وا دەزانن بەکورسییەوە لەدایکبوون و لێی نایەنە خوارەوە.. لەم ڕووداوانەی دواییەدا پشکی شێر لەکوشتن و بریندار کردن بەر بەرەی ناڕازیان و هاوڵاتیان کەوتووە!! باشترین چارە سەرانی دەسەڵات لەکەلی شەیتان بێنە خوارەوە بۆ ئەوەی توندوتیژی زیاتری لێنەکەوێتەوە و ژیانی هاوڵاتیان هێندەی تر نەکەوێتە ژێر مەترسی مەرگەوە.

-: رۆژنامه‌ی‌ هائارێتسی‌ ئیسرائیلی‌:‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان داده‌مه‌زریت.
سەرچاوەی هەواڵ: ماڵپەڕێکی کوردانی ڕۆژهەڵات بەناوی ڕۆژنامە؛وە


مەرج نییە ئەو پێشبینییە لەشوێنی خۆیدا بێت، لەوانەیە مەترسی خۆی لەفەلەستیینەیەکان بەو شێوەیە دەربخات، بۆ ئەوەی گشتگیری بکاتەوە ناوی کوردستانی تێهەڵکێش کردووە، لەکاتێکدا ئەو نووسەرە مەبەستی کام لەکوردستانەکانە؟ لەم ماوەیەی ڕابردوودا حیزبی بنەماڵەی بارزانی کە لەلایەن جەماوەری ناڕازییەوە فشاری زۆری لەسەرە درۆیەکی وای درکان و بڵاوکردەوە، گوایە لەنەورۆزدا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنن. وەک بینیمان تێپەڕی و هیچیش نەبوو...

- : زاگرۆس تی‌ڤی خه‌ریکه‌ هه‌ندێ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر پەێوه‌ندییه‌کانی مه‌لا عه‌لی باپیر به‌ سه‌رانی به‌عسه‌وه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌.

هەموو کەس بیڵێت حیزبی بنەماڵەی بارزانی نا، کەمیان بە نەوشیروان مستەفا نەکرد!؟ ئینجا نۆرەی ئەمانە!!

ئەم هەڵمەتە لەم کاتەدا بۆ؟ لەبەر ئەوەی عەلی باپیر لەوەتەری هەستیاری بنەماڵەی داوە و ئاشکرای کرد کە ڕاوێژکاری بنەماڵەکەیان بووە لەکێشە کۆمەڵایەتییەکاندا!!
خاڵی گرنگ تر لەشاریکی وەک هەوڵێر ڕەگێگێکی ئایینی بەهێز هەیە، بۆ تەقاندنەوەی خۆپیشاندان لەهەولێر لەوانەیە هێزە ئۆپۆزسۆنەکانی تر هەرچەندە بەنفووزترن نەتوانن خەڵک بجووڵێنن، بۆیە کەوتوونەتە لێدانی کۆمەڵی ئیسلامی جا دوای ئەوان نۆرەی کێیە؟ نابێت لەو فتوایەشمان بیر بچێت کە لەبەرژەوەندی ناڕازیان دەرکراوە و خۆپیشاندانیان بەجیهاد ناوبردووە.
بۆیە حیزبی بنەماڵەی بارزانی لەهەموو لایەکەوە گەمارۆ دراوە، وڵات بەدەرکردنیان نزیک بۆتەوە.

-: بۆ ئەڤین ئیبرایم فەتاح:
بۆ سەنگەرت لەئۆپۆزسیۆن و خۆپیشاندەرانی گرتووە؟ چاوپێکەوتن و قسەوباسەکان کە لەماڵپەڕی کوردستانی نوێ کردووتن بینی و خۆێندەوە...
مەبستم ئەوەیە با تۆش نەبیتە نموونەیەکی وەک فەرهاد پیرباڵ، ڕاگەیاندنی پارتی و یەکێتی ناشیرینتان بکات.. ئەوە پارتییە نامۆ بەخەڵکی هەولێر بەردەوام بەشێوەی جۆراجۆر بەرتیلیان دەداتێ کە ڕانەپەڕن لێی و دەیەوێت شەری خۆی لەگەڵ خەڵکی تردا بکات بەهی ...نێوان دوو شار.
دوای ئەوە خانم بۆ حەماوەتت بەرز بۆتەوە من کەی باسی هەڵە و ڕاستی فڵان رۆژنامە و نووسەرم بۆ کردووە، تۆ گێڕ دەگۆڕیت!! تەنها پرسیارێکم لێکردوویت بێ توانج...

خانمی بەڕێز ئەو نانە نانە ئەمڕۆ لەخوانە.. باس لەکاژ گۆڕین و حەربابوون وەک تۆ لێی تێگەیشتووی فەلسەفەیەکی بیناوەرۆکە..
ئەم جۆرە تێکست و دەربڕینانەی لەم قۆناغەدا دەیکەیت، ئەگەر بەرتیل نەبێت بەدەسەڵات کە ناچاریت و نانیان لێدەخۆیت، ئەوە دەچێتە زمنی خۆ بردنە پێش.. جا لەوانەیە لە مەسەلەی ژنانندا کەمێک مەعقوڵ بی، مەرج نییە لەوانی تر قسەکانت یەک بست بڕ بکات.
ئێمە وەک ژنێکی شارەزا لەبوارێک لەبوارەکاندا حورمەتت دەگرین و لەشۆێنی تایبەتی خۆیدا داتدەنێن بەڵام باقییەکەی نا..
دیوارەکەت کردووە بەشوێنێک کە نەیارانی ئەو بزووتنەوە ناڕەزایەتییە و بەهۆی تۆوە بەکڕێگیراوی رەنگاوڕەنگی دەسەڵاتی حیزبی دیکتاتۆر هێرش بکەنە سەری..
باسی چی دەکەیت!!؟؟؟ تۆ لەوەتی ئەم ڕووداوانە دەستی پێکردووە یەک قسەی خێرت دەرهەق نەفەرمووە؟ هەڵوێستی چی دەفرۆشی بەناوی جۆراوجۆرەوە..
بەدەر لەمەسەلەی یاری سیاسی ئەم و ئەو تۆ بڕیارت داوە دژی ئەو هەزارەها کەسە بیت کە لەسەرای ئازادی کۆبوونەتەوە و قبوڵی ئەو دۆخەیان نییە.. من لەنێوان دێڕەکانتدا جویینەوەی قسەی دەسەڵات دەبینمەوە.. دەزانم ناوێری لەبەر زۆر شت بەسەراحەت بپەیڤیت، بۆیە لێرەدا لای خۆمەوە ئەم دەرگایە دابخەین.. بای

-: بۆیە زۆر کەس لەسەر ئەوە فەلسەفەیە دەڕۆن کە دەڵێت ئەوەی بەنیشتمانەوە دەمبەستێت تەنها پێڵاوەکەمە.. تۆ لەوە گەڕێ، ئەی نابینی ئەو دوو نانەجیبەی کە خۆیان بەپارتی و یەکێتی ناو دەبەن، وڵاتەکەیان دابەش کردووە، هەرچەند هەوڵ دەدرێت خەڵکی سلەیمانی بێن... بۆ هەولێر وەک شەڕی ناوخۆکەیان بازگەکانیان بەرداوەتە گیانی خەڵک و ناپەڕێتەوە و فیزەیان دروست کردووە!! وا دەزانن خەڵکی سلەیمانی دێت ڕاپەڕینیان لە دژ دەکات، نازانن ئەوە خودی هەولێری و دهۆکییەکانە بەپلەی یەکەم دەتوانن عەرشی لەرزۆکیان هەڵتەکێنن.
لەلایەکی ترەوە پێویست بەڕاکردن لەنیشتمان ناکات، بەهەر نرخێک بووە ئەو گرپە لادێییەکی کە لە گوندی بارزان؛ەوە (لەگەڵ ڕیزی زۆر بۆ خەڵکی گوندنشین) هاتوونەتە سەر شاری هەولێر داگیریان کردووە. دەبێ نەک شار بەڵکوو وڵاتبەدەر بکرێن..
-: ئەو خانمە (نەرمین؛ی بەرنامەی تەلەفیزیۆنی کۆمیدی کەناڵی کوردسات) خۆی ئاشکرا کرد، سەیرە کاری بۆ بەرنامەی بەرنامە دەکرد، پێدەچێت پارتی وەک جاسووس لەوێدا چاندبێتی.. چوونکە کۆن لەگەڵ کەسانێکدا هەڵسووکەوتی دەکرد پارتی بوون، سەیرم لێهات بەقودرەتی قادر چۆن چووە بەرنامەی بەرنامەوە!! لە ڕاستیدا ئەوە دەبێت یەکێتی بیپارێزێت نەک پارتی...

-: هەموو رۆژێک لێرە ئازادى دروست دەکات و
خەڵک لە خاریج و ئەو جێیانە دێن دەیبەن.
تێکستی محەمەد قادر- هەولێر
ئەم دوو دێرە یان ئەوەتا من تێیناگەیم یان پێچەوانەکەیەتی و جۆرێک لەتەنزە، ئەگیان لەم قۆناغەدا لەپیرەهەولێر ئازادی خنکێنراوە، ئیتر بۆ تۆ پێت وایە ئازادی لەوێوە دابەش دە...کرێت و دەنێردرێت بۆ دەرەوە!!؟؟

-: بۆ ئۆپۆزسیۆنت تێوە گلاند؟
ئەگەر باس لەگۆڕانی بنچینەیی یان ڕێشەیی بکرێت لەوانەیە کەمێک مەحاڵ بێت، ئەوە قسەی چەپی ڕادیکاڵ و ژمارەیەک گەنجی ڕادیکاڵن، نەک هەموو. لەسەر ئەو زەمینە کە هەموو بستێکی بەگەندەڵی تەنڕاوە. گرنگ ئەوەیە لەم گۆرانکارییانەدا هەنگاوێک بەرەو ڕێکخستنی ...کۆمەڵگا بچین.. هێندەی ئاگادار بم، ئەوانی ناو ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی گۆڕان ملیان لەموو باریک ترە بۆ هەر جۆرە لێپرسینەوەیەک و ناترسن.. ئەگەر بەهەر نایاساییەک تاوانبار بکرێن.
گرنگ ئەوەیە لەدوای بوون بە ئۆپۆزسیۆن لایەنی کەم وازیان لەکاری نایاسایی هێناوە و ئامادە نیین دووبارەی بکەنەوە، یان کەمی بکەنەوە و کەمیان کردۆتەوە. لایەنێکی گرنگتر کە فەرامۆش کراوە ئەویش ڕاگەیاندنی ئازادە، کە بەزەرەبین بۆ هەموو دەگەڕین و لەقاوی دەدەن..
ئەوە گۆران بوو بەردەکەی هەڵدایە نێو گۆمێکی لیخنەوە، ئاوەکەی شڵەقاند، بەپلەی یەکەم سەروچاوی خۆی دەگرێتەوە ئینجا دەسەڵات. بۆیە لەم نێوەدا هەموو چاویان بڕیوەتە ئەو، لەگەڵ هەر پێشێلکارییەکدا جەماوەرەکەی لەدەست دەدات و ڕوو ڕەشی بەردەمیان دەبێت.. لەسەر ئەو بناغەیەوە دەڵێم ئەم تەقانەتان لەچی؟

-: حیزبی بنەماڵەی بارزانی مۆڵه‌تی به‌ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری نه‌دەدا پێیان وتبوون: ئێوه‌ خه‌ڵكی سلیمانین، برۆن له‌وێ (یەکێتی) مۆڵه‌ت وه‌ربگرن...

-: با مەسعود بارزانی ئەوەندەی حکومەتی تورک ئازادی داوە بە خەڵکی دیار بەکر با ئەویش نیو ئەوەندە بدات بەهەولێر ئەو کات دەزانێت چی ڕوودەدات...هەولێرییەک

-: بەستەری ئەم ڤیدیۆ فلیمەم بەنامەیەکەوە کە لەخوارەوە دەقە کوردییەکەی وەک کۆمێنت دەخەمە ڕوو، ناردم بۆ ڕێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناسیۆناڵی لقی فینلاند.. بزانیین چی دەکەن و وەڵام دەدەنەوە..
لەم فلیمەدا وەک لەدەنگەکاندا دەردەکەوێت بەکوردی شێوەزاری ناوچەی هەولێر دەپەیڤن، کە لەژێر کۆنترۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و حکومەتی هەرێم) دایە. ئەوانەی لەو گەنجە دەدەن بەجلوبەرگی سەربازییەوەن. ئەو کەسە هەرچییەکی کردبێت شایەنی ئەو ئەشکەنجەدانە نییە. ئەم حاڵەتە نائاساییە لەدوای ئەو بارە نائساییەوە دێت کە ماوەی مانگێگە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە. شایەنی باسە لەڕۆژی ٢٠١١.٣.١٧ لە شاری سلەیمانی هەمان حیزبی سەرۆکی هەرێم (مەسعود بارزانی)تەقەیان لەخۆپیشاندەرانی ناڕازی کرد ٢ کوژراو و نزیکی ٥٠ کەس برینداری لێکەوتەوە.. تکایە ئێوە بەدەوری خۆتان بەدواداچوون لەسەر ئەو ڤیدیۆفلیمە بکەن.
له‌م چه‌ند شه‌وه‌دا له‌( ...) نزیك هه‌ولێر گه‌نجێك به‌ناوی (...) له‌لایه‌ن هێزه‌ پارێزه‌ره‌كانی ئازادی و مافی مرۆڤه‌وه ‌پڕ شه‌ق ده‌كرێت, ئه‌و ئاسایشانه ‌سه‌ر به‌ده‌زگای پاراستنی پارێزه‌ری ڕۆژنامەی(خه‌بات) ن ئه‌وان زۆر به‌ئاسانی و به‌چه‌ند شه‌قێك گه‌نجێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (...) هه‌ولێر ناچار ده‌كه‌ن قۆنه‌ره‌كانیان ماچ بكات.

-: بنەماڵەی بارزانی و سەڕانی گەندەڵی پارتی ببینن بەدزییەوە ڕاوێژ لەکێ وەردەگرن:
... هەر کە تێیان گیرابێت بەتایبەتی لە کێشە تایبه‌ته خێزانی و کۆمەڵایەتییەکانیان پەنایان بردۆتە بەر عه‌لی باپیر ڕابەری کۆمەڵەی ئیسلامی، لەبەر ئەوەی بە كه‌سێکی شیاوتریان زانیوە بۆ ئەو جۆرە ئامۆژگاریانە ...

-: مانگانه‌ی زاگرۆس تی ڤی ٥٠٠ ملیۆن دیناره ‌‌له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌..

-: - : ئەو ئۆپۆزسیۆنەی کە لەدوای فڵان دێت، هەر لەسەر ئەو ئەرزی واقیعە درووست بووە، کە ڕژێم و دەسەڵاتی دروست کردووە، ناتوانێت موعجزە بخولقێنێت. بەلای منەوە ئەوە ناونیشانە زۆر کلاسیکە و لەدیدی دەسەڵاتەوە سەرچاوەی گرتووە، چوونکە گەر ئ...ێمە کۆمەڵگا بەهەمەچیز و هەمەرەنگ ببینین و هەریەکە نوێنەرایەتی خۆی هەبێت، دەسەڵاتێک دروست نابێت کە دیکتاتۆری بێت، سەیری عێراق و هەرێمی کوردستان بکە. بەڵام ئەوەی لەلای خۆمان ڕوودەدات بۆ ئەو دیموکراتییە کەموکوڕەیە کە دەیانەوێت بەرتەسکتری بکەنەوە. بۆیان ناچێتە سەر.. گرنگ گۆرانکارییە، با بگۆڕێت، تا هێزەکانی تریش بینە دەنگ و نوێنەرایەتییان هەبێت. ئەو ترس و نیگەرانییە لەجێی خۆیدا نییە و هزری گەورەساڵانە...

-: ئایا ڕژێمەکان، ئۆپۆزسیۆن و ئەلتەرناتیڤەکانی هاوشێوەی خۆ دروست دەکەن؟

ئەو ئۆپۆزسیۆنەی کە لەدوای فڵان دێت، هەر لەسەر ئەو ئەرزی واقیعە درووست بووە، کە ڕژێم و دەسەڵاتی دروست کردووە، ناتوانێت موعجزە بخولقێنێت. بەلای منەوە ئەوە ناونیشانە زۆر کلاسیکە و لەدیدی دەسەڵاتەوە سەرچاوەی گرتووە، چوونکە گەر ئێمە کۆمەڵگا بەهەمەچیز و هەمەرەنگ ببینین و هەریەکە نوێنەرایەتی خۆی هەبێت، دەسەڵاتێک دروست نابێت کە دیکتاتۆری بێت، سەیری عێراق و هەرێمی کوردستان بکە. بەڵام ئەوەی لەلای خۆمان ڕوودەدات بۆ ئەو دیموکراتییە کەموکوڕەیە کە دەیانەوێت بەرتەسکتری بکەنەوە. بۆیان ناچێتە سەر.. گرنگ گۆرانکارییە، با بگۆڕێت، تا هێزەکانی تریش بینە دەنگ و نوێنەرایەتییان هەبێت. ئەو ترس و نیگەرانییە لەجێی خۆیدا نییە و هزری گەورەساڵانە...

-: ئەو وەزیرە کۆنە دادوەرە (ڕه‌ئوف ڕه‌شید) لە ڕیزی پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانییە و ئەوان کردیان بەوەزیر و گزیر..
ئەو و براکەی نەورەس ڕەشید، لەوەتی هەن پارتی بوون، من لەچوونە پێشی بۆ ناو دادگای تاوانەکانی سەرانی رابردووی سەدام پارتی لەپشەتەوە بووە! دانانی بەوەزیری داد هەر لەو تۆرەوە سەرچاوە دەگرێت، جۆرێکیشە لەچاوبەست گوایە حکومەتی تەکنۆکراتە و عونسورێکی وای تێدایە. ...ئەم جەنابە گەر بەراورد بکرێت بە کەسێکی وەک دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین پێش ئەم لەهەمان دادگا کاری دەکرد، دواتر لەخشتە برا و کردیانە ناو پەرلەمانەوە، بۆ ئیدارەی نەکرد؟ وازی لەئەندام پەرلەمانی هێنا. کام هەڵوێست جوانە؟ بێگومان ئەوەی ڕزگار..
لەم هەموو ڕووداوانەدا بۆ گوێبیستی قسەیەکی نەبووین، ئەی ئەو وەزیری داد نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەوەزیرکراوی پارتییە وەک کەڕەی شەربەت بێدەنگەی هەڵبژارد بوو، کەواتە سەنگینی چ مانایەک دەگەیەنێت؟
لە ڕۆژی سێشەممە ٢٠١١.٣.١٥ ڕێنمایی لەبارەی گەندەڵییەوە دەکردووە!!

-: فاروق رەفیق، لەڕووداوەکانی نهای هەرێمی کوردستان سەلماندی ئەوەی دەینووسێت و بڕوای پێی هەیە، لەئەرزی واقیعدا بە پراتیک دەتوانی بیکات و جێبەجێی بکات، بۆیە وەک چۆن لەبواری نووسیندا یەکێکە لەناسراوترین نووسەران، لەئاستی میللیش ئەو شەرەفەی پێبڕا، بووە خۆشەویست خەڵکی وەک ڕابەرێک دەرکەوت و ناسرا..

-: جامانەی سوور و مێژووی ئەو بنەماڵانە (مەلامستەفا) بۆ نەوەی نوێ هیچ بایەخی نییە، ئەوەی تۆ و بەشێک لەخەڵکی تر دەیبینن هەڵهێنجاوی هزری کۆنی باوک و گەورەساڵەکانە، گەر هاتوو ئەو باوکانە میهرەبانیش بن، بەڵام ئەو باوکە جامانە سوورانە دڕندەن و مناڵ و گەنجی ناڕازیان کوشتووە،... بۆیە هەرگیز نەک بەپیرۆزی دانانێن بەلکوو دەیدڕێنن و دەیسووتێنن.
بەشی زۆری هەرێمی کوردستان مشکیان پێ کوردی ترە وەک لەجامانەی سوور.. بۆ لەو پەیامە ناگەن، بەدەر لەزۆر شت و ئیعتبار، خۆ ئەو گەنجانە و بەشێکی زۆر لەخەڵک شێت نەبوو کارێکی وا دەکەن، پیرۆزییەکانیش قابیل بەگۆڕانە، ئەوەی تا دوێنێ پیرۆز بووە ئەمڕۆ تووڕی دەدەن و پشتی تێدەکەن و گەر وەک جامانە سوورەکانی بنەماڵەی بارزانی بکەن ئەوا نەک دڕاندن و سووتاندن بەڵکوو ڕوو بەڕووی توندوتیژی خراپتریش دەبنەوە.

-: ئەو سەرمایەدارە (ئیبراهیم تاتڵیساس) ئەوەی بەسەری هاتووە شەوی دووشەممە ٢٠١١.٣.١٤ کەوتە بەر دەسترێژی کەسانی نەناسراو، جێی نیگەرانی نییە چوونکە لەهەرێمی کوردستان دەوری خراپی کایە کردووە، بۆتە پاڵپشت و بەهێزکەری دیکتاتۆرییەتی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان! هەموو بیرمانە ئەو جەنابە لۆتییەکی وڵاتی میسری (شەعبان) هێنابوو بۆ رکلام کردنی یەکێک لەپرۆژەکانی بێ موناسەبە ناوی مەسعود بارزانی تێترنجاندبوو.
------------------------
-: فاروق رەفیق، لەڕووداوەکانی نهای هەرێمی کوردستان سەلماندی ئەوەی دەینووسێت و بڕوای پێی هەیە، لەئەرزی واقیعدا بە پراتیک دەتوانی بیکات و جێبەجێی بکات، بۆیە وەک چۆن لەبواری نووسیندا یەکێکە لەناسراوترین نووسەران، لەئاستی میللیش ئەو شەرەفەی پێبڕا، بووە خۆشەویست خەڵکی وەک ڕابەرێک دەرکەوت و ناسرا.
-----------------------

-: رکسانا صابری ناوێکی کۆنی ئێرانییە لەشانامەی فیردۆسیدا هاتووە ناوەکەی بەئنگلیزی Roxana Saberi (١٩٧٧- ) بەکوردی ڕۆخانە سابری دەردەچێت. ئەو کاتەی گیرا لەڕاگەیاندنی کوردی هەرێمی کوردستاندا دەنگۆیەک بڵاو بوو بەوەی کە لەگەڵ بەهمەنی قوبادی دەرهێنەری ناسراوی کوردی ڕۆژهەڵات پەیوەندی عاشقانەی هەبووە، بێ ئەوەی پشتراست کرابێتەوە لەلایەن خانمەکە و سەرچاوە گشتییەکانەوە.
 ئەو خانمێکی ڕۆژنامەنووس بوو لەباوکێکی ئێرانی (کام نەتەوە؟) دایکێکی یابانی. لەئێران بەتاوانی ئەگێنتیونی دەگیرێت دوای دادگاییەکەی یەک ڕۆژی هەشت ساڵ زیندانی بۆ دەبڕرێتەوە. بەڵام لەژێر فشاری هەمەلایەنەی نێودەوڵەتی ئازاد دەکرێت. ئەو بەسەرهاتی زیندانیکردنی ئەو ماوەیەی لەشێوەی یاداشتدا لەژێر ناونیشانی ١٠٠ ڕۆژ لەزیندانی ئێراندا کتێبێکی بەچاپگەیاندووە. وەک خۆی دەڵێت مەبەستی سەرەکی گەیاندنی دەنگی ئەوانەیە بەتایبەتی ژنان لەبەر ئەوە گیراون کە دەستبەردای مافەسەرەتاییەکانیان نەبوون، و دەنگیان بەکەس ناگات و بڵاوکردنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر کۆمەڵگا و وڵاتە داخراوەکان و لەقاودانی.
-----------------------
-: وا باشتره‌ خه‌ڵکی هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان‌ ڕووبکه‌نه‌ پایته‌خت (هەولێر) له‌و خۆپیشاندان بکه‌ن.. وەک ئەورووپا بۆ نموونە کاتێک خۆپیشاندان لەدژی پیسکردنی ژینگە دەکرێت یان کۆبوونەوەی سەرانی ئەورووپا لەوڵاتیک دەکرێت، ناڕازیان لەزۆر وڵاتی ترەوە دەچن.. ئەمە وەک چارەسەرێک بۆ وەڵام بە ئەو قسانەی کە لێرەو لەوێ دەکرێت و دەپرسن بۆ خەڵکی هەولێر هیچ ناکات.
-: وازیان لێبێنن ئەوەندە دەنکویان مەخەنەسەر، با خۆیان چی دەکەن بیکەن، جووڵەیەکیان تیایە، ناکرێت هەموو بەسلێمانی بشووبهێنرێت..ئەوان تایبەتمەندی خۆیان هەیە، ئەمە ناکرێت هەروەها بەڕاپەڕینی ١٩٩١ بشووبهێنرێت کە گشت شارەکانی کوردستانی گرتەوە.
-----------------------
پرسیارێک لەسەر یادی ڕاپەڕین: ڕاپەڕینی شارێکی گەورەی وەک سلەیمانی کاریگەر و یەکلایکەرەوە بوو یان ئۆردوگایەکی وەک حاجیاوا یان شارۆچکەی ڕانییە؟ ئەو پرسیارە ڕامان بکێشێت بۆ ئەوەی یادی ڕاپەڕین لەهەرێمی کوردستان بەستاندار و تەسبیت بکرێت...
----------------------
ئەو نووسینەی فەرهاد پیرباڵ بەتایبەتی لەپەرەگرافی کۆتاییدا، دانپیانانێکە بەوەی کە وەک خۆی دەڵێت کەر بووە کە دەنگی داوە بە مەسعود بارزانی ببێت بەسەرۆکی هەرێم، هەروەها کەر بووە کە جار جار لووت دەژەنێتە بواری سیاسی، وەک ئەوەی لە مەیدانی ئازادی سەرا پێیان کرد. سەرئەنجام خۆپیشاندەرانی سلەیمانی هۆشیان هێنایەوە بەر لەم قۆناغەدا، بەڵام گرێنتی نییە جارێکی تر تێهەڵنەچێتەوە و دەنگبداتەوە بەپارتی یان سەرۆکەکەی...؟؟؟
بەستەری نووسینەکەی فەرهاد پیرباڵ:
http://www.kurdiu.org/img2011/02/1062MeydaniAzadi.pdf
-------------------
بۆ گومانت لە کەناڵی کەی ئێن ئێن هەیە؟! خۆ ئەو میژووی پڕ لەدرۆی نییە؟ بەڵام ڕاگەیاندنی یەکێتی و پارتی هەموو دەیزانییین.. کۆمەڵگا وایە، خۆ ناکرێت لەشارێکی گەورەی وەک سلەیمانیدا هەموو دوکان و بازار دابخەن.. ئەسڵەن خەڵک هەیە هەر هیچ گۆڕانکارییەکی پێ باش نییە، هەموو دنیا تەفروتوونابێت ئەو لەسەر کاری خۆی بەردەوام دەبێت هەموو دنیا دینارێکدا دەبینیێت.. کەواتە هەردوو ڕاگەیاندنەکە ڕاست دەکەن ئیتر ڕێژەی زۆری کەمی شتیکی ترە.
ەدەر لەو سازشەی کە تۆ باسی دەکەیت و بەڵگەی بۆ دەخەیتەڕوو، باس لەهەمەچیزەیی کۆمەڵگا دەکەم کە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕەنگدەداتەوە. کاردن لە دوو ئاستدایە و دەبێت ئەوەیش بناسین، وەک دەبینی پەرلەمانتارانی گۆڕان لەناو هۆڵەک...اندا چی دەڵێن و چی دەکەن؟ لەسەرجادەش چی دەکرێت و چی دەگوزەرێت. هیزە سیاسییەکان بە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەوە، ناتوانن لەو بزووتنەوەیە نەترسن، بەهەر سازشێک، بەر لێدانی گەورە دەکەون و لەوە دەرچووە کامیان بۆ بەرژەوەندی خۆی ئیستغلالی بکات. چوونکە خەڵک هەموو هاتوونەتە قسە و جوڵان و کردار. بۆیە خەمت نەبێت و بەگەشبینی خۆت داپۆشە...
-------------------
ژمارەیەک نووسەر وەک جەنابت (کاوە ئەمین)، حەماسیان بۆ ڕووداوەکانی کوردستانی باشوور نییە!! مەرقی ناسیۆنالیستی کوشتوونی؟

یەکەم جێی پرسیارە لە ڕۆژنامەیەکی ڕووزەردی وەک ڕووداودا دەنووسیت، ئەو ڕۆژنامەیە بەپارەوپوولی دزراوی میللەت دەردەچێت و لەخزمەتی حیزبی بنەماڵەیەکی مناڵکوژ و تەقەکەر لەخۆپیشاندەراندایە.. ئینجا کۆن بەندەی موخلیستان نیونەتەوەیی بووم، ١٢ ساڵە لیبرالم. کە دەڵێم ناسیۆنالیستی فەوتاندوونی، مانای توندرەوی دەگرێتەوە هەموو توندڕەوییەکیش سەرئەنجامی خێر نەبووە و نابێت. ئەوە کوردستانی باشوور دەکوڵێت، تۆ بێت لەبەرژەوەندی حیزبی بنەماڵە و یەکێتی باسی کوردایەتی بۆ من بکەیت کەس لێت ناکڕێت و لەوانەشە تۆمەتت بۆ هەڵبەسترێت کە..... لەسەر ئەوەی دەستەواژەی ئەوان بەکار دەهێنیت: سیاسەت بەکۆنە قین..!!! 
بەهیوام ئەو دۆخەی باشوور نەگاتە تەقوتۆق، وەک موعەمەر قەزافی نەکەن و بەژیر و دانایی چۆڵی کەن و بچەنە تاراوگە و چاوەڕوانی مەرگی شێنەییان بن.. قسەش لەتەقوتۆق بێت ئەوە ئەوانن چەک لەبەرانبەر بەردیان بەکارهێنا و دەشڵێن دووبارەی دەکەینەوە وەک لێپرسراوی لقی چوار بۆ ڕۆژنامەئ ئاوێنە ئاشکرای کرد!، خەڵکی ناڕازی مەدەنیانە هەڵسووکەوت دەکات، بەڵام ئەوان زیندەقیان چووە و بەربەریانە لەترسی گیان تەقە دەکەن گەنج و مناڵ دەکوژن..


دوو وتارت کە لەڕووداودا نووسیوتە و لەوێببلاگەکەی خۆتدا هەیە، خوێندمەوە، بەم ناونیشانانە: چاکسازی ئارامی کوردستان ده‌پارێزێ و وەڵامی پرسیارەکەی هەفتەنامەی میدیا و ئه‌گه‌ر میسر هه‌ره‌سبێنێ، هه‌موویان به‌دوایدا ده‌چن.. 
لە دوو خاڵدا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا یەکدەگرێتەوە، یەک/ گەڕانەوەی ماڵوموڵکی گشتی بۆ لای حکومەت. دووهەم/ یەکگرتوویی نێو ماڵی کوردی.. باقییەکەی وەک زۆر لەنووسەرانی دەسەڵات دەپەیڤیت.. 
چۆن دەزانی ئەو قسانەی من لەبارەی ڕۆژنامەی ڕووداوەوە وتوومە قۆرن، پێدەچێت دەستت لەگونیان دابێت..!!! 
لەچاوپێکەوتنەکەدا مەلا مستەفات بەپاک داناوە و لەگەڵ قازی محەمەددا داتناوە، ئەوە چەواشەکاری مێژووییە بۆ ئەو بنەماڵەییەی دەکەیت، بۆ بیرت نییە لەئاشبەتاڵی ١٩٧٥ پارەی شۆڕشەکەیان دزی.. ئیتر پاکی چی تەرەماشی چی؟


هەرچۆن بێت هەڵوێستی ئازایانە بنوێنە تۆ لە دەرەوەیت باکت بە کەس نییە. ئەگەر بەرژەوەندیت لەگەڵ حیزبی بنەماڵەدا نییە، لەسەر کوشتنی مناڵی ١٤ ساڵەی چەمچەماڵ و ٨ کەسەکەی تر وتارێک بنووسە. 
بۆ بیر هێنانەوە، ئەترسم وەک پاسۆکە کۆنەکان لەکۆتایدا لەناو حیزبی بنەماڵەدا خۆ بتوێننەوە.
-------------------------
لەبەرانبەر دیدیێکی وادا (لەبری ئەوەی سەرای سلێمانی بناسرێت بە ساحە تحریر) دەکرێت بووترێت؛ هەموو شت قابیل بەگۆڕانە، کار و کاردانەوەیش هەیە.. بۆیە لەوانەیە هێندە خەوشێکی گەورە نەبێت، ئەو ڕەخنەیە لەبەرچاو گیراوە و نها دەبێژن مەیدانی ئازادی سەرا. گرنگ هاوپشتی و لایەنگری لەو بزووتنەوە نارەزایەتییەیە. وشەی مەیدانیش... هێندە ناحەز نییە، لەشارەکانی کوردستانی باشوور مەیدانی دارەکە و مەیدانی زۆرانبازی و فڵانی تر زۆر هەیە و هەبووە و خەڵکیش بە ئاسایی وەریگرتووە. بەهیوام ئەم بۆچوونەی ئێوە نەچێتە خانە یان جووت بێتەوە لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی جووت حیزب کە دەڵین هەرێمی کوردستان توونس و میسر نییە... دەیانەوێت بەو شێوەیە خۆیان بدزنەوە لەدەنگی نارازیان..
------------------------
عەزیز ڕەئووف، لەوتاری؛ نيگەرانيەكانمان بەكوێ گەيشت؟ کە لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، دەنووسێت:...جارێکى تر داواكارى و خەونەكانمان كرايە قوربانى دانيشتن و بێكەنينە ناشرينەكانى بەربرسان لە ژوورەكاندا بێ ئامادەبوونى نوێنەرانى خۆبشاندەران! ئەمەش گەڕانەوەمانە بۆ خاڵى سفر و جگە لە پرسە خستنە ماڵى چەند كەسيێک لەم دەڤەرە بەرپرسان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسيۆنەوە هيج زەرەريان نەكرد...!!
کۆمێنتی من:
لەکۆی ئەو هەموو نیگەرانییەی باسیان دەکەیت، من بەپێچەوانەوە دۆخەکە دەبینم، بەوەی هەموو شەرەکان ئیتر دانیشتن و گۆڕانکاری لەدروشم و داخوازییەکان، دەلیلی ئەوەیە هەردوو بەرەکە بەجۆرێک ل...ەجۆرەکان لەژێر فشاری یەکتریدان. بەڵام گەر بەرەی خۆمان بگریت، ناکرێت نەفی دانیشتن و دونوسانی دبلۆماسی بکرێت. گرنگ لەوەدایە بەتەنها دبلۆماتکارانی سەر مێزی دانووسان خۆیان نیین و ئەوان بەشێکن لە خەڵکە ناڕازییەکە، تا ئێستا بەرگریکارێکی بەوەفا بوون، هاوجووتن لەگەڵ شەقامدا.
مەرج نییە هەموو دروشمێکی خۆپیشاندەران مرۆڤە ژیر و دووربینەکان لەگەڵیدا بن، بۆ نموونە بڕوخێت باشترە یان بڕۆ یان فاوای وڵاتبەدەرکردنی فڵان کەسی حکومەت و حیزب بکرێت، دیارە بڕوات گونجاوترە، هەربۆیەکە گۆڕانکارییەکان هاتووەتە کایەوە، ئینجا بیرمان نەچێت لەدۆخی وادا کە هەموو حەماسی کار و قسەکردنیان هەیە، بێدەنگ بوون کاریکی باشە، چوونکە ئەوەی تا دوێنێ لەژیانی نۆرماڵدا دەکرا بۆ ئەم هەڵسانە بووە، هێنانە دوان و جووڵە کردنی خەڵکە. بۆیە هیچ قابیلی نیگەرانی نییە. گرنگ تەبایی نێوان بەرەی خەڵکە کە خۆشبەختانە تا ئێستا لەوپەری چەپ تا ئەوپەڕی ڕاست پێکەوەن و قلشتی تێنەکەوتووە...
-----------------
لەوەتی دنیا دنیایە خەڵک ئیتر بەمەلا و نامەلاوە دابەش بووە و لەنێو کۆمەڵگا دەژین و بەر تەوژمەکانی ناوی دەکەون.. دەبێت بەئاسایی وەربگیرێت... ئایین بەتایبەتی ئیسلام زۆر فراوانە و خاوەن میژوویەکی گەورەیە، بۆیە پڕە لەپارادۆکس، بەهرەمەندە لە لایەنی ناشیرن و لایەنی جوان.. گەر بەتیوری ڕێژەیی لەدیاردەکانی نێو کۆمەڵگا بڕوانیین، هەر وایە ناتوانرێت بەیەکێک بڵێی زۆر بەد ئەوی تر بڵێی زۆر جوان.. ئاین مرۆڤ بازرگانی پێوە دەکات وەک چۆن دەکرێ هەر دیارەدەکی تریش بازرگانی پێوە بکرێت یان نەکرێت.
---------------

کوردستانی ڕۆژهەڵات:
یەکێک لە ڕۆژهەڵاتییەکان ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان تاوانبار دەکات بەوەی: له‌ پارله‌مانی کوردستان له‌ کاتی په‌سه‌ند کردنی بوجه‌ بۆ حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان هاواریان لێ‌هه‌ستا، که‌ بۆچی پاره‌ی ئێمه‌ بۆ ئه‌وان خه‌رج دەکرێت!!!
بەڵام ئەو بەڕێزە لەبیری چووە کە: قسە لەوەیە هەموو شتێک ڕێکبخرێت و فەوزا نەمێنێت و یاری بە موڵکی میللەتەکە نەکرێت، نەک پارتی و یەکێتی بەئارەزووی خۆیان ژمارەیەک کەسایەتی ڕۆژهەڵات و حیزبەکانیان بکڕێت و کڕیان بکەن، یان لەکریسێکی وادا بیان کەن بەگژ ئۆپۆزسیۆندا، لەژێر بیانووی جۆراوجۆردا...
++++++++++
کەموکوڕی ئەو نامەیە (
به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی‌ كوردی‌ زانكۆكانی‌ ئێران له‌ مه‌ڕ ره‌وشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان) کە لەماڵپەڕی کوردستانمیدیا ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات - باڵی مستەفا هیجری بڵاوبۆتەوە! لەوەدایە کە بەهیچ جۆرێک باس لەلایەنی دووهەم کە خۆپیشاندەران و ئەسڵی مەسەلەکە و هۆی تەقینەوەکەیان ناکەن..ئەوانە خۆشباوەڕن لەبەرانبەر ئەو دۆخەی لەباشوور دەگوزەرێت.. باس لەمەسعود بارزانی دەکەن گوایە چارە لەلای ئەوە، بەڵام چاو لەوە دەپۆشن هەر ئەو جەنابە وڵاتەکەی کردووە بەدیوەخانی عەشیرەتی و سەرچاوەی کێشەکەیە و ئامادە نییە ئەو پلەوپایەیە بەجێ بهێڵێت.. بەداخەوە لەپشتی ئەو نامەیەوە سەرەتاتکێیەتی ئەو حیزبە بنەماڵەییە دەبینرێت!!!!!!!!!!!!!!!!!!
++++++++++++++

نا کاک تاهیری بەڕێز، بەهۆی تۆوە جنێو دراوە..ئەمەش دەچێتە خانەی دژایەتی کردنەوە من بەڕاستی ئەندامی یەکێک لەحیزبەکانی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم قبووڵترە کە بەئاشکرا دژایەتی خۆیان ناشارانەوە.
پێم ناڵێت بۆ تا ئێستا بۆ هەر دێیت قسەی خەڵکی نەیاری خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆن دەجویتەوە و پەخش دەکەیتەوە؟ ئێمە منەتمان بەکەس نییە بەرگریمان لێبکات بەس تەنها داوای هاوسەنگی دەکەین. من تەرحت دەدەمێ دوو ناشیرینی ئێمە بە یەکێکی ئەوان دابنێ.. بەداخەوە..
لەبارەی سووتانی وێنەی مەسعود بارزانی لەفینلاند سووتێنرا ئیتر نازانم بۆ کاک تاهیر نەهات وێنەی ئەوە بگرێت و بڵاویبکاتەوە؟؟!! بەداخەوە لەدیواری کاک تاهیرەوە جنێو دەدرێت بەبەشێکی ناڕازی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەخائین و خۆ فرۆش ناو دەبرێن.ئەمە نموونەیەکی ناشیرینە، لەوانەشە مونتاج کرابێت، وەک زۆر شتی تر قابیل بەوەیە زۆر جێی بڕوا نەبێت. برواننە دیوەکەی کاک تاهیر بزانن یەک شتی جوانی خۆپیشاندانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی داناوە؟؟!! ئیتر نازانم هۆی دژایەتی کردنی لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت؟؟...پیرۆزبایی ئەو دژایەتییەت لێدەکەم.
++++++++++
تێبینییەکانم لەسەر ئەو داخوازینامەیە ئەمە بوو، هەرچەندە ئیلحاحم زۆر کرد ئامادە نەبوون گۆڕانکاری و چاکسازی تێدا بکرێت بۆیە واژووی خۆم کشانەوە. ئەمەی لای خوارەوە قسەکانمە لەو دایلۆگەدا:

دەقی داخوازینامەکە بەناونیشانی: رۆژێک بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامی تەرخان بکەن

-: لە ئەنجوومەنی سەرای ئازادییەوە بەزووترین کات وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەدەنەوە...
-: لەدایلۆگ لەگەڵ ئامادەکارانی داخوازینامەکەدا، ئەو دەقە لایەنی کەم هەڵوێستە، بەشێک لە ڕۆژهەڵاتییەکان لەسەرەتای ڕووداوەکانەوە بەڕاشکاوی نەوێرانێک بەقسەیانەوە دیار بوو کە دوای دەنگۆی پارتی (حیزبی بنەماڵە) بکەون.
-: ئەو نووسراوەیە یان بانگەوازە لەسەرەتاوە زۆر خراپ بوو... دوای دایلۆگ هاتە تایم بەڵام هەر چاو لەشتێک خافڵ بکەیت بەقەولی سلەیمانی سەقەت دەکرێت!
-: لەڕاستیدا من زۆر باش دیقەتم نەدا و لێی ورد نەبوومەوە، سەیرم کرد ناوی منی تێدا نییە، دواتر بەمەرجێک ئیزافە بکرێت کە بڵاو نەبووبێتەوە.. داخوازینامەکە بەگشتی زۆر خراپ نییە. بەهۆی هاندانی برادەرێکەوە دووبارە خوێندمەوە. 
-: بەهیچ جۆرێک ئاماژە نەکراوە بەدادگایی کردنی بکوژانی خۆپیشاندەران کە لەلایەن حیزبەکانی دەسەڵات بەتایبەتی پارتی(حیزبی بنەماڵەی بارزانی) ئەنجام دراوە، ئەوە مانای چی؟ بەگشتی جۆرێک لەدادگایی کردنی خۆپیشاندەرانی لێدێت و پێوەدیارە! نەک شتێکی تر..
-: ئەی بۆ ئەو خاڵە فەرامۆشکراوە؟ چۆن ڕوو لە خۆپیشاندەرانە ئاواش دەبێت ڕوو لەبکوژانی مناڵێش بێت...
-: کەواتە کەمووکووڕی تێدایە و قابیل بەوەیە چار بکرێت...
-: لەگەڵ حورمەتی زۆردا لەوانەیە ئەو بەڕێزانەی کە واژوویان کردووە زۆر بەدیقەتەوە لە نووسراوەکەیان نەڕوانی بێت، گرنگ بەلایانەوە شتێک بکرێت..بەڵام من وەک باشوورییەک کە بەپلەی یەکەم کارم بەرگری کردنە لەخۆپیشاندەران، بەدروستی نازانم ئەوان (خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆن) هیچیان نەکردبێت دادگایی بکرێن.. ئیدانەی دەستدرێژکاران (هەردوو حیزبی دەسەڵات) نەکرێت بەسەلامەت دەرچن. نا نەخێر
-: نازانم چۆن ئەو خاڵەتان بەسەردا تێپەڕیوە؟ ئەگەر وا بێت من واژووی خۆم دەکێشمەوە. ئەوە بەقازانجی دەسەڵاتی کوردییە، بەداخەوە..
-: بەلای منەوە ناهاوسەنگی تێدایە، ئەو ناهاوسەنگییە وەک لەسەرەتاوە وتم دەبێت چارە بکرێت، ئێوە دەڵێن چارە ناکرێت، ئەوە مەسەلەیەکی دییە. 
-:خۆپیشاندەرانی قاهیر لەوڵاتی میسر کە وەڵامی کۆماری سێدارەیان دایەوە دوای ئەو قسانە بوو کە ڕابەری یەکەمی کۆماری سێدارە (عەلی خامانەئی) خۆی بەسەریانەوە بادا؛ گوایە ئیلهامیان لەشۆڕشی ئێرانی ئەوانەوە وەرگرتووە..بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا بەشێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات هاتوونەتە قسە!!
کێشەکە لەوەدایە ئەم هەمەهەمەیە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە حیزبێکی ناو دەسەڵاتی کوردی (حیزبی بنەماڵەی بارزانی) بۆ تاوانبارکردنی موخالفینی (خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆن) شەکری وا دەشکێنێت تۆمەتی وا دەبەخشێتەوە و بەشێک لەکوردانی ڕۆژهەڵات بوونەتە گوێگر بۆی!؟؟
-: گەر ئیدانەی پارتی ناکرێت کە تەقەی لەخۆپیشاندەران کردووە، مناڵ و گەنجی کوشتووە، هەر دەنوک لەسەر دەستی دەرەکی بێت، ئەم کارە دەچێتە خانەی پشتیوانی کردن لەدەسەڵات و دژ بەگۆڕانکاری لەسیستەمی فەرمانڕەوایەتی لەهەرێمی کوردستان وەستانەوەیە..!
+ + +++++
-: قابیلە ئێران لە پارتی دەترسێت، ئەو ململانێ لەگەڵ ئەمەریکا و بەشی زۆری ڕۆژئاواییەکان و دنیای عەرەب دەکات. ئەگەر ئەو بچووک بەرپرسەی حیزبی بنەماڵە، بۆ چەواشەکاری و کڵاوبەرداری وا ناکات لەکێ دەترسێت با بڵاوی بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە کونێکیان(بەش...ێک لەکوردانی ڕۆژهەڵات کە دوژمنی کۆماری ئیسلامین) دۆزیوەتەوە، بۆ ئەوەی لەنرخ و بەهای خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان کەمبکاتەوە. دووبەرەکی لەنێوان بەشێکی زۆر لەکوردانی باشوور و ڕۆژهەڵات بکات بەگژ یەکدا.
هەرچۆنێک بێت، ئەگەر کوردانی ڕۆژهەڵات لەم قۆناغەدا کە ململانێ لەنێوان بەشێک لەخەڵکی هەرێم و دەسەڵاتدا هەیە، گەر بێلایەنی هەڵبژێرن بێگومان کارێکی باش دەکەن، گریمان دەسەڵات وەک وڵاتی میسر و توونس گۆڕا، ئەو کات ئەو بەشە چ بەخەڵکانی ناڕازی هەرێم دەڵێن؟
دوای ئەوە بۆ بەقەولی فارسی ئەو بەشە بەهزری عەقەبمانەندەیی هەڵسووکەت دەکەن، لەگەڵ گۆڕانکاریدا نیین؟ چییان لەدەسەڵاتی گەندەڵ و بێدەربەست دیوەتەوە؟ گەر ئۆپۆزسیۆن و خەڵکی ناڕازی بێتە سەر دەسەڵات، بێگومان نەک وەک پارتی و یەکێتی ناکەن بەڵکوو سیاسەتی کۆن سەرلەبەری دەگۆڕێت، هەڵسووکەوتیش لەگەڵ ئێراندا دەچیتە فازێکی ترەوە، گەر باشتر نەبێت ئەوا خراپتر نابێت بەتایبەتی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات و کێشەکەیان.
+++++++++++++
-: ئەو بەشە لەکوردانی ڕۆژهەڵات بوونەتە بڵندگۆی بەلاش و حەلاشی دەسەڵات بەتایبەتی حیزبەکەی بنەماڵەی بارزانی ناکرێت وەڵام نەدرێنەوە و ئافەرینیان بکەین لەژێر هەرناوێکدا بێت. کوردایەتی بەخەڵکی ناڕازی باشوور دەفرۆشنەوە!!
دوای ئە...وە بۆ ناڕازیانی سەرای ئازادی پێشنیارکراوە بچن قسە بکەن و ئەو مەسەلەیە تیوری پیلانگێڕی کە دەسەڵات زووڕنای بۆ دەژەنێت باس بکەن، دیدی خۆیان بدەن و ڕۆژێک و چەند کاتژمێرێک بۆ ڕۆژهەڵاتییەکان تەرخان بکرێت..
دەپرسم بۆ تا ئێستا نەچوون قسەی خۆیان بکەن و لەنزیکەوە گوێ لەڕابەرانی خۆپیشاندەران بگرن و بیانخەنە ژێر فشارەوە کە خۆپیشاندەران و ناڕازیان هەڵوێست بنووێنن.
ئەکرێت بەمن وەک تاکێک بووترێت جاسووسی ئێران و تورکیا و عەرەبی عێراقی و سووری و تا دوایی بەڵام ئەوە تاوانە بزووتنەوەیەکی جەماوەری کە سەدەها هەزار پەیوەستە پێوەی بە دژ و جاسووس و دەستی بێگانە بشووبهێنرێت!!!
ئەوە چ لۆجیکێکە؟؟؟؟!!!! مەگەر تەنها لەکورسی پەرستان بوەشێتەوە.
من دووبارەی دەکەمەوە هەڵوێستی بێلایەنی سەنگی مەحەکە، یان گەر کرا ژیرانەتر لەو دۆخە بڕوانرێت و بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاریشەیە، تەرح و پێشنیار بکرێت. ئێمە نامانەوێت لایەنگریمان لێبکەن، بەڵام کە باس کرا هەمەلایەنە بەهزری ڕۆژئاوایی و پیشەیی و پرۆفشناڵ باسی کێشەکە بکرێت. ئەو کات بزانن قسەیەکمان دەبێت.
++++++++++++++++++
-: ئەو نامەیەی لای خوارەوە بۆ سێ کەسم ناردووە، تێکستی نامەکەم بەم شێوەیە بوو:
برادەرێکی ڕۆژهەڵاتی پێشنیارێکی کردووە دەڵێت بۆ ئەوەی کۆماری سێدارەی ئێران وا حساب نەکات کە بەدنەی ئەو خۆپیشاندان دەکرێت یان دەستی پێکردووە، حیزبەکانی دەسەڵات بەتایبەت...ی ئەوەی بنەماڵەی بارزانی لە هەوڵی پشتراستکردنەوەی ئەوە دان و گوایە دەستی بێگانەی لەپشتە تا بەتووندی بەرەوڕوومان ببنەوە هەرچەندە بۆیان نەچۆتە سەر.
ئەمەیش وای کردووە دەستی بەشێک لەکوردانی ڕۆژهەڵات بگرێت بۆ یارمەتی و کۆمەکی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکە .
وا باشترە بۆ دڵنیاکردنی ئەو بەشە لەکوردانی رۆژهەڵات و بەدرۆخستنەوەی ئەو دەنگۆ دەسکردە حازربەدەستەی دەسەڵات ڕۆژێک و چەند کاتژمێرێک بۆ دژایەتی کردنی ئێران و تەنانەت بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک تەرخان بکرێت.
ئیتر نازانم ئەو پێشنیارە چۆن بەچ شێوەیەک کاری لەسەردەکەن و بەڕێوەی دەبەن..
++++++++++
یەکێک لەهەڵسووڕاوان بەم شێوەیە وەڵامیان داوەتەوە:.. بەدڵنیاییەوە کارێک دەکەین کە ئەو دەنگۆیانەی پارتی و یەکێتی لەبارەی خۆپیشاندەرانەوە و لەبارەی بزووتنەوەکە و ڕووداوەکەوە دەکرێت بەدرۆ بخرێتەوە...
+++++++++
-: نەوشیروان مستەفا وەڵامێکی دایەوە، بەڵام کافی نییە! چوونکە بەقسەی بزووتنەوەی گۆڕان حساب دەکرێت، بەجیان لەخۆپیشاندەران.
قسە لەوەدایە نیگەڕانییەک هەیە لەلای ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی دانیشتووی هەرێم و دەرەوە بەهەرهۆیەکەوە بێت دروست بووە، هەڵسووڕاوانی خۆپیشاندەران دەبێت وەڵامیان بۆ هەبێت، کارێک بکرێت چاکترە، وەک لەوەی نەکرێت.
دیارە من بۆ هەمان مەبەست پەیوەندیم بەیەکدوو کەسی تر کردووە، یەکێکیان پێی باش بووە، پەیمانی داوە وەک خاڵێک باس بکرێت و ئەوەی پێویست بێت بەشێوازی خۆیان بیکەن.
مەبەستم لەئاگادارکردنەوەی تۆ ئەوەیە کە لەچەند لایەکەوە پێشنیارەکە بخرێتە ڕوو، تا قبووڵ بکرێت.. ئەوەی کە تۆ دەیڵێت خۆیان بێن بۆ سەرای ئازادی و قسە بکەن گونجاوە، جا دۆزینەوەی ئەو کەس و تاکا و ئازایانەی ناو کوردانی ڕۆژهەڵات کە هاوپشتی لەبزووتنەوە ناڕەزایەتییەکە دەکەن، هەر کاری هەڵسووڕاوان و دۆستانی ترە.
+++++++++++
-: کوردی ڕۆژهەڵات هەقی خۆیانە لەو ڕەوشەی هەرێم نیگەران بن، ئێمەش وەک ئەوان نیگەرانیین لەژمارەیەک لەکوردی ڕۆژهەڵات کە بوونەتە بڵندگۆی دەسەڵاتی مناڵکوژی کوردی هەرێم بەتایبەتی حیزبی بنەماڵە کە بەربەریانە لەترسی گیانیان هەڵسوکەوت دەکەن و شەلم کوێرم کەس ناپارێزن و تەقە لەخۆپیشاندەران دەکەن.

ئەگەر مریشک خۆی خۆڵ نەکات بەسەر خۆیدا کەس ناتوانێت خۆڵی بەسەردا بکات، با دەسەڵاتی کوردی ژیرودانابێت و ماڵی کوردی تەبا و کەم کێشە بێت تا ناحەزانی ڕەنگاوڕەنگ تەدەخول لەکاریاندا نەکات و لەشەروکێشەی نێوان سوود وەرنەگرن. و چیلکەی تێوە نەدەن..
ئەم هەوایە لەم کونەوە بێت بێگومان تەختی کۆماری ئیسلامی سێدارە ڕادەماڵێت.. بەڵآم گەر ئۆپۆزسیۆنەکان ئەو وڵاتە بەتایبەتی کوردەکان هیچ نەکەن بێگومان هەر ئەو داشی سوار دەبێت..
خەمی نەگەرەکە ناڕازیان گەر توانیان دەسەڵاتی هەرێم بگۆڕن ئەوە بزانە ئەو کۆماری سێدارەیە ناتوانێت وەک سەردەمی پارتی و یەکێتی کاری خۆیان مەیسەر بکەن.
++++++++++
-: نا بەڕێز، بەوشێوەیە نییە، جارێ کێ دەڵێت ئەو برادەرەت کە هاوڕای لەگەڵیدا موستەفید نییە لەو حیزبە گەندەڵ و بێدەربەستە. گریمان لەهزری ناسیۆنالیستییەوە بێت، ئەوە وەک کێشەی فەلەستین و ئیسرائیلمان لێدێت حکومەتە دیکتاتۆرییەکان سەرکووتی ناڕازیانی خۆیان دەکەن، گوایە کاتی نییە و کێشەی سەرەکیمان لەگەڵ دوژمن یەک لایی نەبۆتەوە وەک دەبینی ٥٠ ساڵە ئەو کێشەیە هیچی بەهیچ نەکرد.
ئەوە بەرچاوتەنگی بەشێک لەناسیۆنالستانی بێئاگایە. دواتر ناڕازیان داوای قورسیان نییە و هێشتا دروشمی مەرکەزی نەبۆتە ڕووخاندنی حکومەت بەڵکوو ئاڵوگۆڕکردنی حکومەت و دەسەڵات و چاکسازییە.. گەر ماڵی کوردی لەهەرێمی کوردستان وەک ئیسرائیل دیموکراسی بێت لەو پەڕی چەپەوە بۆ ئەوپەڕی ڕاست نوینەرایەتیان لەحکومەت و پەرلەمان و دامودەزگاکاندا هەبێت، بێگومان هەموو دڵمان بەحکومەت دەستووتێت و کاری جدی بۆ دەکەین و موعجزە دەخلقێنین. بەڵام وەک دەبینی گەر یەک دوو بنەماڵە بەتایبەتی بارازانییەکان هەر لەبزووتتەنەوەی مەلامستەفاوە بەدزی شۆڕش و میللەت تاوانبارن چییان لێچاوەڕوان دەکرێت. کە خۆپیشاندەران چوونە سەریان بۆ نەیاندەتوان لەدەرگای پشتەوە ڕابکەن؟ یان ئەوانە زیندەقیان چووە دەزانن ڕۆژێک لەڕۆژان ڕسوایان دەکەن، بۆیە شەلمکوێرم تەقە دەکەن لەخۆپیشاندەران. هەرکەس پشتیوانی لەوانە بکات، جێی مەترسییە و قابیلە لەئێستا و داهاتوودا کاری دڕااندانەی لەو شێوە لەبەرامبەر خەڵکیدا بکات. بەڕاستی جێی داخە....
++++++++++
-: هاوپشتی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوور لەپێناو ژیانێکی ئازادانەتردا.. مێژووییە، من بیری هەموو ئەو کەسانە دەهێنمەوە، کە بەجۆرێک لەجۆرەکان بوونەتە بڵنگۆی دەسەڵاتی گەندەڵی کوردی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی حیزبی بنەماڵەی بارزانی، لەڕاپەڕینی ١٩٩١ دا ئەوە کوردانی ڕۆژهەڵات بوون لەیەکەم تەقەی ڕاپەڕین لەشاری سلەیمانی لەئۆردوگاکانیان هاتنە دەر، هەرچەندە جێی مەترسی بوون، پەیوەندیان بەڕاپەڕینەوە کرد، هەموو ئیمکاناتی خۆیان خستە گەر بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی ڕاپەڕین...
++++++++++
-: هەواڵ وەرگرتن لە ڕاگەیاندنی پارتییەوە، کە زیاتر دژ بە خۆپیشاندەران و بینرخکردنی کارەکەیان، ئەمە لەکاتیکدا ئەو گەنجانە و ئەو ئۆپۆزسیۆنەی کە بۆنەتە مۆتەکەی دەسەڵاتی حیزبی پارتی و یەکێتی، بەدەسیسەی ئەو حکومەتە (کۆماری ئیسلامی ئێران) دەزانن کە تەمەنێکە خەباتی لەدژی دەکرێت.
جا نەگونجاوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە لە چەواشەکاریانەی حیزبەکەی بارزانی لەلایەن یەکدوو تاکی ڕۆژهەڵاتی بێن تۆمەت دروست بکەین. بۆ راگرتنی بلانسی هەردوولامان وەک مشاوەرەیەکی لەم کێشەیەدا بێلایەنی هەڵبژێرن بەکارێکی خاس دادەنرێت.  حیزبەکان و ئەفرادانیان زۆر لەوە دووربینترن بە هەر بیانوویەکەوە بێت، ببنە بڵنگۆی لایەک لەلاکان..

-------------------
پێدەچێت هەڵە گەیشتبێتنێک هەبێت بەوەی کەسانێک لەخۆپیشاندانەکاندا کە لەم وڵات و ئەو وڵاتی دنیا دەکرێت (... بەشێک لە خۆپێشانده‌ران ئاڵای کوردستانیان به‌رز ناکەنەوە! گوایە گوازرشت لە ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی کوردی دەکات.‌.)!! بەڵام ئاڵا ناسنامەیە نەک شتێکی لەو جۆرە گوزارشت لەهزری ڕادیکال یان کۆنەخواز و سوونەتی! بۆ نموونە کەسێکی کوردی هەرێم گەر ئیختیار بکرێت لەنێوان دوو ئاڵادا هی عێراق و هەرێمی کوردستان، بێگومان هەرێم هەڵدەبژێریت لەبەر ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە لێوەی هاتووە و بەو هۆیەوە دەناسرێتەوە، ئیتر ئەوە پەیوەست نییە بەهزری ناسیۆنالیستی یان ڕادیکالی.. ئەم حاڵەتەیش زیاتر لەئەورووپا بەزەقی خۆی دەنوێنێت بەوەی لەهەموو شوێنێک پرسیاری ناسنامەی وڵآتەکەت دەکەن. یەکێک لەسومبوولەکانی ناسنامە ئاڵایە، بۆیە سەیر نییە بەشێکی بەرچاوی ڕۆژهەڵاتییەکان کەدێنە ئەورووپا و دەرەوە ئۆتۆماتیک بەهۆی کۆنتاکتەوە لەگەڵ ئەو کولتوورە نوییە فێری خۆناسینەوە دەبێت، و دەگەڕێتەوە بۆ شتە خودییەکان بەمانا فراوانەکەی کە لەوانەیە ڕۆژێک لەڕۆژان ئەو مرۆڤە لەنێو زێدی خۆیدا بەلایدا نەچوو بێت زۆر گرنگ نەبوو بێت بەلایەوە..
-----------------
 لەبارەی هەڵبژاردنەوە، ئەسڵەن نەدیموکراسی بووە نەشتێکی لەو جۆرە، با ناوچەی دهۆک و هەولێر بەنموونە وەربگرین، کە پارتی پاڵەوانی ساحە و مەیدانە و غەیری خۆی کەسی تر بۆی نییە کاری تیا بکات و حیزبێکی وەک یەکگرتوو خەباتی ژێرزەمینی دەکەن! نەک تەزوویریان کرد بەڵکوو خەڵکیان بەشێوەی جۆراوجۆری پەعسیانە و ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانیانە خستە ژێر فشارەوە تا دەنگیان پێبدەن.. ئێوە نایان ناسن چین و بایی چەندن!!

بەڵام ئەگەر دەسەڵاتێک ئەو یاساو ڕێسایانەی خۆی دەریکردووە جێبەجێ نەکات. یان دەزگای یاسادانان لەکار بخات و حساب بۆ بوونی ئۆپۆزسیۆن نەکات.. پێشنیار بۆ چاکسازی دەکرێت بەیەک پۆل نایکڕن!! لەناوخۆ ماڵی کوردی لێکترازاو بێت بەڵام لەدەرەوە لافی ناسیۆنالیست بوون لێدات، دەست تێکەڵ بکات لەگەڵ عەرەبە شیعەکان و بلۆف لەئۆپۆزسیۆن بدەن. ئێوە بن چی دەکەن؟ ئەگەر ڕێگای یاسایی و ئسووڵی نەما بێگومان جادە دەجووڵێنرێت.. کە ئەویش دەجووڵێنرێت زۆر بەربەریانە خەڵکی ناڕازی دەدەنە بەر گوڵە.. ئیتر ناچار دەبن داوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری بکرێت و وەدەرنانیان نەک لەدەسەڵات بەڵکوو لە وڵاتیش..
هەرێمی کوردستان وەک دیوەخانی ئاغا و دەرەبەگەکانی لێهاتووە، ئیتر دەبێت لەگەڵ ئەو جۆرە قیشوقوماشە چی بووترێت، غەیری توندوتیژی بەڵام بەشێوە شارستانییەکەی وەک ئێستا دەبینرێت.. 
ئەو نیگەڕانیانە لەشوێنی خۆدا نییە، کەس ناتوانێت زەمی کوردایەتی بەسەر ناڕازیاندا لێ بدات. ئەسڵەن کوردایەتی وەک پارتی یەکێتی بکرێت هەر نەبێت باشترە..
-------------------
کاکی خۆم بەو شێوەیە نییە، ئەوە سینارۆیەکە، دەسەڵات بەتایبەتی حیزبی بنەماڵەی بارزانی هۆنیویەتییەوە، بەپارەو پوولی دزراوی میللەت دەیانەوێت ڕووی دزێوی خۆیان دابپۆشن.. بۆ ئاگاداریت ئەو نمایشە بێبایەخە پێش ئەوەی ئیهانەت بێت بە شەهیدەکە ئیهانەتە بەخودی باوکەکە و خەڵکی ناڕازی باژێڕی سلەیمانی. چوونکە ڕاستە ئەو شەهیدی بنەماڵەکەیەتی بەڵام شەهیدی مەعنەوی خەڵکە ناڕازییەکەیە.
بەو سینارۆیە دەیانەوێت ئەو ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە کە سەردەشت عوسمانیان لەهەولێر تیا تیرۆر کرد.. بەڵام خەیاڵیان خاوە، ئەوە ئەم باوکەیان لەخشتە برد ئەی شەهیدەکەی تر و کاروانی شەهیدانی تر دێن چی لێدەکەن؟ ئەوە پەلەقاژێی پێش کۆتایی هاتنیانە و دەرکردنیان لەدەسەڵاتە...
سەیرم لێدێت مرۆڤێکی بەئاگای وەک بەڕێزتان دەکەوێنە داوی ڕاگەیاندنێکی چەواشەکارانە، لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا لە جۆرە بلۆفانە زۆر زۆرن؟؟!
------------------
شار مانای مۆدێرن بوون و هەمەرەنگی و قۆناغێکی پێشکەوتوو تر، شارچێتی لەپێش خێڵ و بنەماڵەوەیە چوونکە گەورە ترە، بەڵام دەبێت گەورەتر و فراوانتر بیر بکەینەوە..

تۆ بۆ بێلایەن نابیت لەو کێشەیەی لەنێوان ناڕازیان و حکومەتی کوردیددا هەیە؟ تکایە قسەی باش نازانی خراپ مەکە. بۆ بووی بە ڕێکلامکەر و 
بڵندگۆی دەسەڵات بەتایبەتی پارتی؟؟!! پارەیان زۆر داوە یان لەڕای خوا دەیکەیت؟
نا کاکی خۆم تۆ بەدانانی ئەو لینکە ناشیرینە کە ڕاگەیاندنی سێبەر و جاسوسە، لایەنگری خۆت لەلایەک لەلاکان دەربڕیوە، دەتوانی بەشی کۆتایی قسەکانی ئێستات بنووسیایە.. من لایەنگری لەو بۆچوونەی خۆت دەکەم... هەر بژیت، ئێمەی ناڕازیان بریندارین، ئیهانەت کراوین. هیچ جۆرە پشتگیرییەکمان لەئێوەمانان گەرەک نییە تەنها بێلایەنی نەبێت..
تێ ناگەم بۆ هاوسەنگی خۆتت لەدەستداوە. تەنها ئەوە دەڵێم بەبیانووی ناسیۆنالیستبوونەوە مەبن بە گۆپاڵی دەستی دووژمنانی ئازاادی و گۆڕانکاری و چاکسازی.. ئێوە لەکوردستانی ڕۆژهەڵات خاوەن مەسەلەیەکی ڕەوان و بۆ ئازادی تێدەکۆشن.. ناکرێت لەوێ ئازادیخواز بن بەڵام بۆ باشوور عەقەبمانەندە بن.. دوا وەڵام

-----------------
سوتانی کەناڵی ئاسمانی نالیا، پێدەچێت بەدەستی هێزەکانی زێڕەڤانی و چاوپۆشی و سازشکردنی یەکێتی نیشتمانی کرا بێت و ئەنجام درابێت...
----------------
قلی ٤ی حیزبی بنەماڵەی بارزانی تەقەیان لەخۆپیشاندەرانی ناڕازی کرد، گەنج و منداڵیان بیرندار و کوشت.. دوای ئەوە گەر یەک تۆزێ ئابڕوویان هەبێت، پێێش ئەوەی دووبارە پەلامار بدرێتەوە، دەرگای بارەگای جاسووسییە ڕوو زەردەکەیان دابخەن و سەری کەپووی خۆیان ڕەش بکەن و خۆیان شاربەدەر بکەن.. ئیتر لەمەودوا چۆن ئەندام و لایەنگرانیان لەڕوویان دێت سەیری خەڵکی قارەمانی سلەیمانی بکەن؟؟!!
---------------
لەناو خەڵکیدا وا بڵاوە، یان هەڵسەنگاندنیان بۆ هاتنی هێزەکانی زێرەڤانییە سەرسوورەکان هەیە، ئەوەیە: ئەو هاتنە ئیهانەتە نەک بەخەڵکی سلەیمانی بەڵکوو بەپلەی یەکەم ئیهانەتە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

--------------
ئەوانە (پدک + ینک) گوێ لە کەس ناگرن بەڕۆشنبیرانیشەوە ناگرن، غەیری خۆیان نەبێت...بۆیە ڕووبەڕووی توندوتیژی لەلایەن خەڵکەوە دەبنەوە..
------------
پێم باشە واز لە شەرەدەنووکی نێوان ئۆپۆزسیۆنە جۆراوجۆرەکان بهێنرێت، هەر یەکە بەڕێگا  و شێوازی خۆی کار بکات، خەمی ئەسڵی بۆ درێژەدان بەناڕەزایەتییەکان و تەنینەوەی بۆ گشت شار و شارۆچکەکانی تری هەرێم بێت.. بزووتنەوەی گۆڕان هەرچییەک بێت بەقەدەر پارتی و یەکێتی تاوانبار نییە، و ڕۆژانی داهاتوو لەدرێژەی ڕاپەریندا دەردەکەوێت کێ دلسۆزترین و ڕادیکاڵترین و کێ سازشکارترین و کێ کاریگەرترین دەبێت..
-----------
سەرکردە خێڵەکانی دەسەڵات بەتایبەتی حیزبی بنەماڵەی بارزانی لەخەمی میللەتدا نین، بێگومان میللەت بەتایبەتی ناڕازیان نەک لەپێیان دەکات، بەڵکوو وڵاتبەدەریشیان دەکەن.
----------
جا بۆ پارتی یەکێتی ئەوەیان تیا هێشتۆتەوە تا بەردبارانیان نەکەین، ئەوانە کاتی وڵات بەدەریان زۆر نزیکبۆتەوە.. چەند زندەقیان چووە دوا پەلەقاژەیانە.. ڕۆژانی داهاتوو زیاتر دەبینن.. تازە پیس قلیشایەوە.. لەژێر هەر بیانوویەکدا داخیان بۆ مەخۆن... ئاوی ئاموون و توونی با چن..

لەدوێنێ شەوەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە هێزی زێرەڤانی سەر بەحیزبەکە وەحشییەکەی بنەماڵەی بارزانی هاتوونەتە سلەیمانی.. مرۆڤ بیری سەردەمی شۆڕشی دەکەوێتەوە کە جاشەکانی ناوچەی دهۆک و موسڵیان دەهێنا بۆ ڕاوە پێشمەرگە، پاککردنەوەی گرد و دۆڵ و شاخەکانیان قۆنتەرات دەکرد و لە هێزەکانی شۆڕش پاکدەکردەوە. با مەلا مستەفا گۆڕهەڵتەکێنێت نەوەکانی بوونەتە دووژمنی خەڵکی بێچەک و ناڕازی..دەک داڕزێن..
---------
هەردوو حیزبەکە بەتایبەتی وەحشییەکانی حیزبی بنەماڵەی بازرانی دەبێت وڵاتبەدەر بکرێن.. هیچ دادگا و مادگا ناخوات.. مەدەنیانە نابێت لەگەڵیاندا بجووڵێنەوە، ئەوە شەڕە و لێیان شەهید کردووین.. بۆیە درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان مەرگیان نزیکتر دەکاتەوە..هیمەت بکەن گەنجانی ڕادیکاڵ و تووڕەی هەرێمی کوردستان... بە هەڵوێستی ئەم تاک و ئەو تاکی حیزبەکانی ناو دەسەڵات مەخەڵەتێن..

---------
ڕووداوی ئەمڕۆی سلەیمانی ٢٠١١.٢.١٧ کە بەرانبەر بەرد حیزبی بنەماڵەی بارزانی لەترسا فیشەکیان نا بەخەڵکەوە دەریخست کە بزووتنەوەی گۆڕان خاوەن دوو باڵە. یەکێک دبلۆماتکاری دەکات، یەکێکیشیان ڕادیکاڵە و تووڕەیە و دەست دەوەشێنێت.. سووتاندنی باڕەگاکانی بزووتنەوەی گۆڕان وانەیەکی زۆر خێرا و کتوپڕ بوو دەبێت باڵی دبلۆماتکاران باش لێی تێیبگەن..
دۆخەکە وای لێهاتووە، لەدەست حیزب و قەوارە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان دەرچووە، ئەوە گەنجانی ڕادیکاڵە ناڕەزایەتییەکانی شەقام و شارەکان کۆنترۆڵ دەکەن، ئەوانیش بەدوای خۆیاندا بەکێش دەکەن..
---------
بزووتنەوەی گۆڕان بۆتە داینەمۆی ناڕەزایەتییەکان چ بەئاشکرا چ بەنهێنی.. بۆیە لەم ناڕەزایەتیانەی دواییەدا دەستێکی باش و کاریگەری هەبوو.. باڵێک لەم بزووتنەوەیە لەگەرمەی تەقینەوەی ئەم دواییەدا هەڵەیەکیان کرد، بەڵام هەر زوو ئاگادارنامەیان پیێدرا، بووە هۆی نیگەرانی زۆر لەلای خەڵکی و لایەنگرانی بزووتنەوەکە، بەوەی بەئاشکرا پشتیوانی لەخۆپیشاندەران نەکرد و جۆرێک دەستدان لەپشتی دەسەڵات و هاوکاری دەسەڵاتیان لەهەڵوێستدا نواندن. دەکرا کەمێک سەبریان بکرادایە نەکەوتنایەتە هەڵەیەکی واوە. ڕووداوەکان زۆر کتوپڕ و خێراکان ئەوەیان پێکرد.
---------
ئەوە ئەگەرێک لەئەگەرەکانە کە دەڵێت ئەم ڕەوشەی کەلەدوای ١٧ی ٢ ی ٢٠١١ دروست بووە  قابیل بەوەیە شەری ناوخۆی لێبکەوێتەوە! کێ دەڵێت وا دەردەچێت. شەری ناوخۆ بۆیە دورست بوو، هەردوولا (ینک + پدک) چەکدار بوون. هەر کێشە و ناکۆکییەکی وا بخولقێت هەرگیز لەوەی پێشووی خۆی ناچێت. گەر ئەو کات ئەمەریکا بوونی نەبوو بێت نها بەقوورسی لێرە ئامادەیە. هەرچۆن بیری لێبکەیتەوە ئەو بە تەحزیر - هاندان دادەنرێت، لەشوێنی خۆیدا نییە، نیگەڕانی زیاتر دروستکردنە نزیک نییە لەڕاستییەوە، ئەم جۆرە ئاوازە نامۆیە و زیاتر نزیک و هاوتەریبە لەگەڵ قسە و پاساوەکانی دەسەڵات!!
--------
گوایە دەستی بێگانە دراوسێکانی تێدا بێت بەتایبەتی ئێران، گرێنتی نادەم بەڵام لەوانەیە پێیان خۆش بێت کێشە و گرفت لەهەرێمدا هەبێت. بەس بیرت نەچێت ئەم شەپۆلی گۆڕانکارییانە هەموو بەئێرانیشەوە لێی دەترسێن و زندەقیان لێی چووە. بۆیە شایەتمان بە بیانوویەکی وادا ناهێنم، کەمێک نزیکە لەدیدوبۆچوونی پارتی و یەکێتییەوە، تا بەناوی کوردایەتییەوە خەڵک لەفڵان ئۆپۆزسیۆن بوروژێنن و سووک بکەن.
--------
ئەم بیانووە ڕێک وەک بیانووەکەی حکومەتە عەرەبەکان وایە لەبەرانبەر هەر جۆرە ناڕەزایەتی خەڵکیدا دەڵێن ئێمە دوژمنایەتیمان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و خاکی داگیر کردووین و شتی لەو جۆرە قوماشە، با چاوەڕوان بکەین تا ئەو کێشەیە تەواو دەبێت کە هەرگیز تەواو نابێت.. ئێرانیش بۆ هەر ناڕەزایەتییەک ئەمەریکای کردووە بەدیوجامە تا سەرکووتی ناڕەزایەتییەکان بکات..
بۆ مەسەلەی ناوچەگەریش بەهەمان شێوەی خاڵی پێشوو گرێنتی نادەم کە وا نەبێ، بێگومان بێبەش نییە بەڵام ئەو تاوانبارکردنە کۆنە و ئاوازی دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتییە، سلەیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان هەرچییەکی پێبڵین ئەو ڕاستییە ناشارێتەوە کە قبووڵی هیچ جۆرە نادادپەروەرییەک ناکەن، سەری ڕمەکەن و عەیش و نۆشی دەسەڵاتداران خستۆتە ژێر پرسیارەوە و نوێنەرایەتی خەڵکی بێبەشی شارەکانی تریش دەکەن و لەدڵەوە پێیان خۆشە، گرنگ ئەوەیە ئەم ڕووداوە دەبێتە جووڵاندنی ئەوانی تریش.. دوای ئەوە گۆلبالیزەیشن سنوورەکانی نەک هی دوو وڵات بەڵکوو هی نێوان شارەکانی وڵاتێکیشی بەزاندووە..
من بەپێچەوانەی تۆوە دەڵێم ئەوە تفەنگبەدەستەکانی حیزبی بنەماڵەی بارزانییە بەربەرین و لەترسا بەفیشەک وەڵام دەدەنەوە، گوناحت دەگات وەک کەسێکی خاوەن مەسەلەی ڕەوا بەنارازیان بڵێی بەربەری... 
پارتی یەکێتی ئەوەیان تیا نەهێشتۆتەوە تا بەردبارانیان نەکرێن، زندەقیان چووە دوا پەلەقاژەیانە.. لەژێر هەر بیانوویەکدا داخ خواردن بۆیان سوودی نییە... ئاوی ئاموون و توونی با چن.
هەرچۆن بێت مەشخەڵکی گۆڕانکاری ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە کوردستانی باشوور، ئەوانە زۆریان نەماوە تا وڵاتبەدەر بکرێن. گرنگ ئەوەیە لایەنگری بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەهەموو رەنگەکانییەوە بین...
ناڕەزایەتییەکان، پێویستە بگوێزرێتەوە بۆ سەنتەری هەولێر.. بەشێک لە دانیشتوانی هەولێر ئامادەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و هەماهەنگی لەگەڵ ناڕازیانی سلەیمانی، کەواتە بەرەو هەولێر.. بجمێن... هەولێر ئەساسە...
----------------
درووشەمەکانی خەڵکی ڕاپەڕیو: (ئێوه‌ سه‌ربه‌رزن وه‌ك داری خله‌، خۆڕاگریتان مه‌دالیای مله‌، ئه‌وان سه‌رشۆڕن وه‌ك دار گۆچان، هاكا بینیتان به‌ زووی تێیان ته‌قان) (نەوت و سامانی ژێرئەرز، هەمووتان بردە سەر مەرز) (سەد بەرتیل قەرزێک نابژێرێ، درۆ و پارەبەخشینەوە هەڵتان دەدڕێ) (خۆپیشاندان دوو وەرزی بڕیوە، درۆی دەسەڵات هەمووی ڕزیوە) (لەعنەت لەپارتی دیموکراتی کورد، ئەو پارتەی جەستەی لاوانی سوور کرد) (لەبەر حوکمی دزەکان، هاتین بۆ خۆپیشاندان) (ئەم حکومەتە حیزبییە، لای ئێمە مانای نییە) (عەبدولڵای مەلا نووری، پەرلەمانی دادووری) (تليله و تليله و تليله، مەسعود جڕتی قابیلە) (تەواو تاڵانی وڵات، ڕۆژی دادگایتان هات) (ئێره‌ سه‌رای‌ ئازادیه‌..دژی‌ سته‌م و یه‌ك ره‌نگیه‌) (له‌ژێر سێبه‌ری‌ داهات، به‌فیڕۆی‌ مه‌ده‌ن وڵات) (ئێمە جل ڕەش نیین، گەنجی کەلارین، لەدەسەڵات بێزارین) (سەرۆکی کەمینە، زۆرینەت لێ بەقینە) (کاربەدەستی دادپەروەر، بێ ترسە لەجەماوەر) (هەقی خۆتان بسێنن، ئەو جووتە دەرپەڕێنن) (هەولێر! لەسلەیمانی شینە، کەی وەختی هەڵپەڕینە؟!) (حکومەتەکەمان بەیبییە، بۆی بگۆڕن ئەو دایبییە) (چیتان دەوێ نەوەی نوێ، چاکسازی دەستەجێ) ( گەر گوێمان لێنەگرن، گوێتان دەگرین! ئەمڕۆ فرسەتە بۆتان، سبەی دەبێت تێر بگرین!) ( سەرکردەیەکی خوێنڕێژ و دیکتاتۆر باشترە، لەسەرکردەیەکی گەندەڵ و بازرگان) ( ئەگەر نەتوانم گەندەڵ بم، من ئەم وڵاتەم بۆچییە، ئەگەر توانای دزینم نەبێت، خاکی وەتەنم بۆچییە) (هەرمێ و هەلوژە و قەیسی، نامانەوێت B.K.C) (هەربژی بەختیار عەلی، تۆ پشتیوانی گەلی) (مەسعود چوو بۆ ئیتالیا، ئێمەی دا مەدالیا) (بەدەبابە و بیکەیسی ناترسێ خەڵکی برسی) (مەمکوژن ئێوارە دایکم چاوەڕوانمە) (ئێمە خەڵکی سلەیمانی، کۆڵ نادەین بەئاسانی.) (سەرسووری زێرەڤانی، بچۆرە دەر لەسلەیمانی)(به‌باران‌ و به‌ته‌رزه‌، سلێمانی وره‌ی به‌رزه‌) (ئێره‌ مه‌یدانی ته‌حریره‌، موباره‌كـتان له‌بیره‌) (ئازادی یه‌کسانی، بۆ ده‌ره‌وه‌ تالەبانی، بارزانی زوو قوچانی) (ئێرە كوردستانە، مەرگی گەندەڵكارانە) (جامی جەماوەر لێی دەرژێت) (نابۆ گەندەڵی‌ و قۆرغكردن) (نابۆ گەندەڵی) (چاكسازی .. چاكسازی) (بروخێت دەسەڵاتی بنەماڵەی تاڵەبانی‌ و بارزانی) (بروخێت حكومەتی هەرێمی كوردستان) (بڕوخێت ئەو بینایە، ماڵی مەسولی تیایە) ( چۆڵی كه‌ن ئه‌و كورسییه‌، میلله‌ت هه‌موو برسیی، چاوتان لە میللەت نییە، دڵتان هەر لای دزییە) (حوکمی چه‌کتان نه‌ماوه‌ خه‌ڵک بڕیاری داوه‌) (شنه‌ی بای ڕاپه‌ڕینه‌ دیکتاتۆر هه‌ڵفڕینه‌) (بارزانی بارزانی، پاڵه‌وانی تاڵانی) (بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ حزبی چه‌کدار بۆده‌ره‌وه‌) (بارزانی ، بارزانی سه‌رۆکی خوێنڕیژانی) (ئازادی یه‌کسانی، بۆ ده‌ره‌وه‌ بارزانی، به‌ دوایا تاڵه‌بانی) (خوێنی خه‌ڵکتان ڕژان، بۆ کوێ ده‌چن دوژمنان) (هه‌تا دنیا دنیابێ، ١٧ی شوبات ون نابێ) (خه‌ڵک هه‌موو برسیه‌، دابه‌زه‌ له‌و کورسیه‌) (خوێنی خه‌ڵکتان ڕژان، ڕیسوا بوونه‌ له‌ جیهان) (ده‌سه‌ڵات شڵه‌ژاو، هێزی له‌به‌ر بڕاوه‌، ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌، شۆڕسی گه‌نج و لاوه‌) (شۆڕش بۆ ئازادیه‌، بۆ ژینی یه‌کسانیه‌) (تۆ ئه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی جه‌رده‌کانی) (بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌، تاڵانچیان بۆ ده‌ره‌وه‌)

سێشەممە ٢٠١١.٢.١٥
داتاشینی مێژوو!!!؟؟؟

ستران عەبدولڵا، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی کوردسات کراوە، کە دەقی قسەکانی لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بەناونیشانی: ویستی ئینقیلابی ویستێکی تازە نییە لە ناو سەرکردایەتی گۆڕان. بڵاوبۆتەوە.
زۆر بەکورتی دەڵێم:
دەستی چەوری حوکمڕانی ناکارا بە بزووتنەوەی گۆڕان دەسڕن. ئەگەر باس لەبەر پرسیارێتی بێت، ئەوە ئەوانن خەمسارد و بێموبالات و کار و هەڵسووڕانیان لەسەر پشتی کیسەڵ بەڕێوە دەبەن، لەکەسیش ناپرسنەوە بۆ هێندە نابەرپرسن؟!
سەیر، داتاشینی مێژووی ٢٠ ساڵ بۆ؟ ناشێ هێشتا وا بزانن مێژووی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی گۆڕانیش لێی بەرپرسە؟
هۆی ئەو ئاوازە توند و ڕادیکاڵە بۆ دەسەڵاتی تاکڕەوانەی ئەو دوو حیزبە دەگەڕێتەوە. لەوە بەر زۆریان لەگەڵدا وترا، نەک گوێیان نەگرت بەڵکوو لەسەر کاری گەنیان خراپتر بوون. یەکێکی شێلگیریان گەرەک بوو، کە وەڵامدەرەوەی ئەو هەموو قەهرە کەڵەکەبووە بێت، سەرئەنجام بزووتنەوەی گۆڕان چی بوو، لەقۆناغی سەرەتا جۆرێک لەخۆشباوەڕی و نەرمونیانی نواند، بەڵآم دواتر سەیر کرا ئەوانە پیاوی ئەوە نیین، دەبێت هەڕەشەی بەئاگابوونەوەیان لێبکرێت، بەڵآم پێناچێت ئەمەشیان بەگوێیاندا بچێت و ژیر و دانا بن، ئیتر پەتی تەحەمول دەپچرنێت، جا هاکا رەشەبای توڕەیی بەفیعلی هەڵی کرد.. باشترین چارەسەر بۆیان سەروەت و سامان و پەساپۆرتەکان ئامادە بێت، بۆ قوچاندن...

دووشەممە ٢٠١١.٢.١٤
ڕێشەکێشکردنی حیزبی بنەماڵە!

لەسەروبەندی ئەم ڕاپەڕینەی کە گەنجانی هەرێمی کوردستان بەتامان بەرپای بکەن، مەترسە ئیسلامییەکان هەیە، بەڵام لەواقعدا ئەو هێزە نین تا دەسەڵات بگرنە دەست، مەدی ئیسلامی لەپاشەکشەدایە. لەم نێوەدا خەڵک لە حیزبی بنەماڵەیەی بارزانی و مام جەلال پڕن. چاوەڕوان دەکرێت بەدەردی بەعسییەکان بچن، هەر چەندە کاری توندوتیژی نەخوازراوە. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە تولەوتانجی و سەگی پاسەکانیان بکەنە گیانی ناڕازیان، ئەوکات ناچار وەڵامی توند دەدرێنەوە. ئەگەرێکیش هەیە ئەوەیە بنەماڵەیەی مەسعود بارزانی ناپرنگێنەوە لەگەنترین کار هەموو شتێک دەکەن تەنها لەبەر مانەوەی خۆیان، بینیمان ٣١ی ئابیان خولقاند. بەڵام لەکاتی تەقینەوەی نارەزایەتییەکان ڕێ لەو ئەگەرە دژە شۆڕشە، دەکرێت بگیرێت، وەک چۆن لەمیسر ڕوویدا، ڕیشەکێشکردنی ئەو حیزبە و دەرکردنی تەواوی ئەو بنەماڵەیە و دەستوپێوەندەکانی لەدەسەڵات و هەرێمی کوردستان...

دووشەممە ٢٠١١.٢.١٤
کام مەرجەع؟!
خالد سلیمان، لەوتارێکیدا بەناونیشانی: قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی گۆڕان. دەنووسێت:.. قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ... وه‌ك هه‌ركه‌سێكی ئاسایی داوای چاكسازی ناكات، به‌ڵكو ئه‌و له‌ كوردستاندا مه‌رجه‌عێكی سیاسییه‌ و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك كوردستان و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیه‌تی ...
لەماڵپەڕی خەندان تەواوی وتارەکە هەیە

کۆمێنتی من:
 ئەو سەرۆکی هەرێمەی بەڕێزت لێت کردووین بە مەرجەع، دەستی بەقەدەر کەروێشێک لەو دیوو هەولێرەوە ناڕوات، خۆت بۆ بەهەڵە دەبەیت. خۆ دەکرا وەک وەستای وشە ئەو مەرجەعەت لێ بقرتانایە.. پێناچێت سەیری چاوپێکەوتنەکەتی نەوشیروان مستەفات کردبێت.
 نا ڕاگەیاندنی گۆڕان، پەرلەمانی کوردستانی تا پێش بەیاننامەکە بە مەرجەع زانیوە. هەر بۆیە هەردوو حیزبەکە بەتایبەتی حیزبی بنەماڵە ئەو دەزگا گرنگەی یاسادانانیان بەو دەردە بردووە کە بزووتنەوەی گۆڕان داوای هەڵوەشانەوەی بکات. 

بیرت بێت لەکێشەی غەدر و بلۆفەکەی وەزارەت وەرگرتن لەبەغداد کە لە بزوتنەوەی گۆڕان کرا. بەدیوەخان بوونی بڕیاری سیاسی هاتە کایەوە کە سومبلی هزری عەشایەری و قۆناغێکی دیاری کراوە، گۆڕان ئەو بەمەرجەع نازانێت.
تۆ وەک قەلەمبەدەستێک بەدین و ئیمانت ئەو هەڵنژاردنە پاک و نەزیهـ بوو، بەتایبەتی لەهەولێر و دهۆک..؟ ئیتر بۆ دەفەرموویت ئەو جەنابە بەهەڵبژاردن هاتووە؟ وێڕای تەزویر، بەداخەوە مونافیسی دەستڕۆیشتوو خاوەن سەروەت و سامان زۆری نەبوو، ئەگینا دەرنەدەچوو یان دەرچوونەکەی بەو ڕێژەیە لەسەدا ٧٠ نەدەبوو!
بیرت نەچێت کوردانی تاراوگەیش دەنگیان نەداوە، بێگومانم گەر ئەوان فەرامۆش نەکرانایە، کە ڕێژەیەکی زۆری دژی مەسعود بارزانی بوون و دەنگیان پێنەدەدا تەرازووی دەنگەکان بەو شێوەیە ناهاوسەنگ نەدەبوو.
هۆیەکی تر خێری یەکێتی نیشتمانی و مام جەلال نەنووسێت، گەر ئەوانە نەبوایە کە ببوونە ڕیکلامکەر بۆ ئەو جەنابە ئەگینا دەرنەدەچوو؟!
ئەوەتا دەبینین کە بەئاشکرا و نهێنی لەهەوڵی بنکۆڵکردنی یەکێتیدان، یەکێتی هاوپەیمانی وای هەبێت دوژمنی بۆ چییە!! کەڵەگایەکی لەخۆی قووت کردەوە!!  مەگەر سەرسەختی بزووتنەوەی گۆڕان لەعۆدەی بێت.

هەینی ٢٠١١.٢.١١
بناغەی دیکتاتۆری؟

دیکتاتۆرەکان کەسایەتیان نۆرماڵ نییە، گوێبیست بووین کە فڵانیان بێئەوەی بەبنەچە سەر بە بنەماڵەیەکی وەجاخزادەی وەک پاشایەتی و.. بن، لەمەراسیمی نمایشیدا خۆیان بەپاشا و قەیسەر دەکەن! یان درەختی بنەماڵەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر پیاوە پیرۆزە ئایینییەکانی ناو مێژوو. جا ئەم کارەکتەرە شازانە بۆ مانەوەیان ئیعتماد دەکەنە سەر وەسیلەی گەندەڵی پارەی گشتی تەخشان و پەخشان دەکەن بۆ کرینی خەڵک هاوکات سەرکووت و خەفە و بێدەنگکردن و بڵاکردنەوەی کەشی ترس و تۆقاندن.

یەکێک لەسەرۆکە ئەفەریقییەکان هەموو هەفتەیەک فرۆکەیەکی بۆینگی ٧٠٧ دەنارد بۆ لەندەن، تا لەمارکێتەکانی ئەوێ چی پێویست لەجلوبەرگ و خواردنەوەی ئەلکهولی جۆراجۆر و .. بۆ جەنەراڵەکانی لەشکر بهێنێت.. لە هەرێمی کوردستان نێچیر بارزانی خواردنی خۆماڵی ناخوات و لەدەرەوەی هەرێم بۆی دەهێنن، فرۆکەی تایبەتی هەیە و بەدەرزەنی گەورە گەورە جلوبەرگی مارکەی کۆمپانیا جیهانییەکانی بۆ دێت.

بەرپرسە زەبەلاحەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردی بۆ پارێزگاری لەژیانیان بۆدیگارد لەکۆمپانیا بێگانەکان بەپارەیەکی خەیاڵی بەتایبەتی لە کومانیا ئیسرائیلییەکان بەکرێ ڕادەگرن. چوونکە سقەیان بەهاوڵاتی نییە تەنانەت خزمەکانی خۆشیان! بۆدیگاردە بێگانەکان کەمترین کێشەیان هەیە، ئەوەی پێشی بڵێن سیاسەت نیانە، خەمیان تەنها پارەکۆکردنەوەیە، بێجگە لە مووچەیان خۆیان، لەژێر ناوی جۆراوجۆردا خەڵاتدەکرێن!

کفرە حوسنی موبارەک بەشۆڕشگیر بشونهێنرێت! ئەوانی خۆشمان میللەتیان لەدیکتاتۆری ڕزگار نەکردووە، حازرخۆری بەرسێبەر بوون. ئەوان بەرهەمی کارەکانی سەدامی دیکتاتۆر دەخۆن، گڕگڕ ئەم دیکتاتۆرانەیان لێدروست بوو و  کرد بەکڵوکمانەوە! گەر خۆ بەهەڵەدا نەبەین لەشاخیش هەریەکە لەزۆنی خۆی دیکتاتۆر بوون.

پێنجشەممە ٢٠١١.٢.١٠
مەسعود بارزانی بەتەمایە خۆی کاندیدبکاتەوە!

مەسعود بارزانی سەرۆکی بەشێک لەهەرێم، دەڵێت: دوو ساڵ ماوە بۆ كۆتایی هاتنی سەرۆكایەتیەكان و پاش ئەو ماوەیەش جارێكی تر دەگەڕێینەوە بۆ رای میللەت و هەر میللەتیش دوا بڕیاری خۆی دەدات و دەبێ‌ هەموومان ملكەچی ئەو بڕیارەی میللەت بین.
سەرچاوەی هەواڵ ماڵپەڕی گۆڤاری لڤین.
کۆمێنتی من:
یەکێک ئەم مەسعود بارزانییە نەناسێت، خەیاڵێکی دی بەمێشکیدا دێت. ئەگەر میللەتپەروەر بووایە خەڵکیان لێنەدەورووژا. ناشیانەوێت ببن و خۆیان چاک بکەن.. ئەوە نییە ڕاگەیاندنەکانیان بەرداوەتە ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان تەنها لەسەر ئەوەی ناچێتە ژێر دەواریانەوە؟!
ئەو دووژمنی گەلە مەبەستی کام میللەتە؟ ئەوانەی کە لە هەولێر و دهۆک لەژێر فشاری جۆراوجۆردا بێدەنگی کردوون و ناچاری کردوون دەنگ بە حیزبی قائید و قائیدی زەروورە بدەن!! گەر ژیر و دانا بێت وەک بن عەلی تووند دەکات ڕاکردن هەڵدەبژێرێت.
ئینجا گەر مەبەستی ئەوە بێت لە ڕێگای سندووقەکانی دەنگدانەوە ئەو پلەیەی نها دووبارە داگیربکاتەوە، بەتەزویر و ساختە وەک جاری پێشوو. ناوی دەنێت دەنگی میللەت..
هاوکات ئەوە قسانە نیشانەی ئەوەیە بەتەما نییە واز بهێنێت.. گوایە میللەت دەیەوێت. هەموو دیکتاتۆرە مەدەنی و خێلەکییەکان ئەوە قسە و نیازیانە..

پێنجشەممە ٢٠١١.٢.١٠
سیناریۆیی میسر لەهەرێم دووبارە دەبێتەوە؟

گریمان ئەو ڕاپەڕینەی بەشێکی زۆری خەڵکی میسر بەئەنجام نەگات، بەهۆی خیانەتی ئەورووپی و ئەمەریکییەکان و پشتیوانی ژمارەیەک لەدەوڵەتە کۆنەپەرست و دیکتاتۆرییەکانی عەرەب و ناوچەکەوە لە موبارەک و ڕژێمەکەی، چ دۆخێک بە تایبەتی بۆ خودی میسرییەکان دروست دەبێت؟
ئەو گەلەکۆمەیەی کە لەدژی ئەو بەشە ڕاپەڕیوەی خەڵکی میسر دەکرێت، دەبێت بەنەزەری ئیعتبار وەک مەترسییەک وەربگیرێت، تۆ بڵێی لەئایندەی هەڵسانی جەماوەری لەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی مەسعود بارزانی و تالەبانی هەمان سیناریۆ لەبەرژەوەندیان دووبارە نابێتەوە، لەکاتێکدا ئەمانەی خۆمان لە موبارەک بەکرێگیراوترن..

چوارشەممە ٢٠١١.٢.٩
مەعەمەر قەزافی = جەمال رینگۆ

موعەمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا، لەگوێی گادا نووستووە، یان خۆی غەشیم دەکات کاتێ لەبارەی حوسنی موبارەک و زەینولعابدین بن عەلییەوە، دەپەیڤێت: موبارەك زۆر هەژارە و پارەی كڕینی جلوبەرگی خۆیشی نییە، ئێمە یارمەتی دەدەین.. مۆسادی ئیسرائیلی لە پشت ناڕەزایی خەڵكی میسرەوەیە..تونسییەكان لەبەرئەوە رقیان لە زێنلعابدین دەبێتەوە چونكە هاوسەرەكەی تەرابولسییە، کە شارێكی لیبییە.
جا ئەم موعەمەر قەزافییە، ئەو قسەیەی بەسەردا دەسەپێت کە دەڵێت: قسە لەمناڵ یان شێت. بێگومان مناڵەکە نییە.. شێتەکەیانە، دەموچاوی هەر لەو کابرا شێتە بەناوبانگەی باژێری سلەیمانی هەرێمی کوردستان دەچێت کە ناوی جەمال ڕینگۆ بوو..

سەیری ئەو ناتەواوە بکەن، بزانن بەتەمای چییە: ئەگەر خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەدژ موعەمەر قەزافی لەلایەن ئۆۆزسیۆنەوە بکرێت، بەشداری تێدا دەکات، مانای وایە لەدژی خۆی خۆپیشاندان دەکات!!

چوارشەممە ٢٠١١.٢.٩
ئەو تاکتیکە بەتاڵە!

ئاری‌ هه‌رسین، به‌رپرسی راگه‌یاندنی‌ لقی چواری پارتی لەسلێمانی‌، له‌ شارۆچکەی سه‌یدسادق، وتوویەتی: تشهیره‌كانی‌ رۆژنامه‌ی‌ هه‌ولێر بۆسه‌ر گۆڕان، ئه‌گه‌ر نێچرڤان بارزانیش نووسیبێتی‌ حه‌قه‌ دادگایی بكرێت.
تێکستی هەواڵەکە لەماڵپەڕی گۆڤاری لڤین؛دا
کۆمێنتی من:
ئەو قسانە ئاری هەرسین، لەوەی بەرهەم ساڵح دەچێت کە لەکۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەیدا کردی و وتی: گەر گردەکە مامجەلال دابێتی کارێکی باش نییە و دەبێت بگەڕێتەوە.. ئەوەیش لە بەرانبەر مام جەلال کرا قورسە!.. لەوانەیە کەسانێک هەبن بە ئازایەتییە و هەڵوێستی جوامێرانەی دابنێن، یان دوو ڕۆژی تر بیکەن بەسەم بەسەر خەڵکی و ئۆپۆزسیۆنەوە و بڵین ئەها ئیمە قسە و رەخنەش لەکەسە زەبەلاحەکانیش دەگرین و شتی لەو بابەتە.
بەڵام گەر بەدیوێکی تر سەیری ئەو دوو حاڵەتە بکەین، هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەموو فشارەی لەسەریانە و لەهەموو لایەکەوە تێیانگیراوە. لەوانەشە بۆ ماوەیەک ئەم جۆرە عەنتەریاتە بکەن بەباو بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکەوە. بۆچوونێکیش هەیە دەڵێت ئەوە تەکتیکێکی خۆیانە و لەکۆبوونەوە ژێرزەمینییەکانیاندا باس لەوە کراوە، جار جار قسەش بەسەرەزلەکانی خۆیان بڵێن. کەواتە دەبێت وێڵ بکرێن..

سێشەممە ٢٠١١.٢.٨
بارزانییەکان هەڵبژاردەی خوان!!

حیکایەتێکی دڵتەزێن هاوکات قێزەوەن و پڕ مانا: لەشەری ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتیدا کەسێکی چەکدار ده‌کوژرێت و لاشەکەی دەکەوێتە لای پارتی، کە یەکێتی بەئاڵوگۆڕ داوای لاشەکە دەکاتەوە و ئامادەیە ١٥ لاشەی کوژراوی چەکداری سۆرانی سەر بە پارتی بداتەوە، ئەوان رازی نابن و پێیان دەڵێن ته‌نها ٢ لاشەی بارزانیتان له‌لایه‌، به‌وانه‌ ده‌یانگۆڕینه‌وه‌!!! بەدەستکارییەوە لەڕۆژنامەنووس گۆران عوسمانەوە وەرگیراوە.

دووشەممە ٢٠١١.٢.٧
فشاری نووسەران

لەسەر هێنانی دەبابە بۆ ناو شارەکان و دۆخی میلیتاری دروستکردن ژمارەیەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس کە بەندەیش یەکێکیانە داوای لێپێچانەوەیان لە وەزیری پێشمەرگە کە سەر بەیەکێتییە کردووە. ئەویش بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی خەندان کە سەر بەحیزبی وەزیری ناوبراوە، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ چوونە پەرلەمان. کەواتە فشارەکە شوێنی خۆی گرتووە. ئینجا نۆرە و ئەرکی فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆنە بەتایبەتی گۆڕان دەستپێدەکات..
بۆ زیار ئاگاداربوون لە کێشەکە تکایە سەردانی ئەو دوو بەستەرە بکە:
تێکستی بەیاننامەی ناوبراوی نووسەران لەماڵپەڕی سبەی؛دا
تێکستی هەواڵی بەجوابهاتنی وەزیری پێشمەرگە لەماڵپەڕی خەندن؛دا

دووشەممە ٢٠١١.٢.٧
دکتاتۆرە لەتەنەکە دروستکراوەکان

ئەسپەکەی تەروادە، فێڵێک بوو کرا و سەرکەوتنی بەدەست هێنا و زەفەر برا بە قەڵایەکی تووند تۆڵ، وەک مێژوو بۆمان دەگێرێتەوە، ئەی موبارەک و ئەوانی لای خۆمان تۆ بڵێی ئەسپێک نەبن لەتەنەکە، ئێمە پێمان نەزانیبێت و زەفەریان پێبردبێتین؟؟ بەڵام وەک دەبینین تاهەتاهەتایە بۆیان ناچێتە سەر، نەک دەقوپێنرێن بەڵکوو ....

یەکشەممە ٢٠١١.٢.٦
هەڵوێستێکی نابەجێ!!

مامجەلال بەپێچەوانەی ئۆردۆگانەوە کە ڕۆژیک لەڕۆژان شۆڕشگیر نەبووە و تەقە لە لوولەی تفەنگییەوە نەهاتووە، پەیامی ناڕاستەخۆی بۆ حوسنی موبارەک ئەوەیە: هەموو مرۆڤین و قابیل بەنەمانیین.. دیموکراسی هەقێکی مرۆڤانەیە، خێروبێری دەسەڵاتداران نییە، تا بیبەخشنەوە.  ئەوەیش مانای وازهێنان و ڕۆیشتن لە ترۆپکی دەسەڵات دەگەیەنێت..شایەنی باسە مامجه‌لال، په‌یوه‌ندی كردوه‌ و متمانه‌ی‌ خۆی‌ نیشانداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ توانای‌ حوسنی‌ موباره‌ك، بۆ تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی‌ نهای‌ میسر.

هەینی ٢٠١١.٢.٤
چاوغافلکردنی ڕۆژئاواییەکان!!

كریس باوەرس، كونسوڵی بەریتانیای لە هەرێم، لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی ڕووداو؛دا لەوتارێکیدا بەناونیشانی: گۆڕان و داوونەریت، دەنووسێت:.. گۆڕانكارییەكانی دیكەش پێویستیان بە رێككەوتنە و هەندێ پێیانوایە كە پێویستە زووتر بكرێن و هەندێكی دیكەش پێیان باشە بەخاوی بكرێن، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ئەوەیە كە دەبینی كورد لەنێو خۆیاندا بەئازادی گفتوگۆ لەسەر ئەم مەسەلانە دەكەن و كۆمەڵگەش تەنیا لەرێگەی گفتوگۆوە هاوسەنگی دەدۆزێتەوە و توانای پێشڤەچوونی دەبێت...
کۆمێنتی من:
ئەم کونسڵە بەو قسانەی ئەم پەرەگرافەی سەرەوە بێت یان خۆی غەشیم دەکات یان بێئاگایە لەهەرێمی کوردستان چی ڕوو دەدات کە پڕ لەکێشەی سیاسییە!! گۆرانکاری و ڕێکەوتن کە لەوە دەچێت تەوافقی مەبەست بێت.. درۆیەکە ئەو پەری نەبێتەوە، دەسەڵات زمانی گفتوگۆ نازانێت! بەرجەستەترین نموونە ئەوە نییە لەبەرانبەر بەیاننامەی بزووتنەوەی گۆراندا کە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان دەکات دەسەڵاتی پارتی یەکێتی فێیان لێهاتووە و نەفیر عامیان ڕاگەیاندووە، چی خراپە لەڕاگەیاندنەکانیانەوە بەئۆپۆزسیۆنی بەتایبەتی باڵی بەهێزی کە لەبزووتنەوەی گۆڕاندا بەرجەستە بووە دەکەن و تۆمەتی وا دەبەخشنەوە لەقتووی هیچ عەتارێکدا نییە؟؟!! ئەم کونسڵە درۆکانی ماوەیەکی کە دەردەکەوێت کە ماڵپەڕێکی وەک ویکیلیکس لێ پەیدا و قووت دەبێتەوە قسەی پێچەوانەی ئەم نووسینەی ئاشکرا دەکات.

هەینی ٢٠١١.٢.٤
ئۆپۆزسیۆن تەقە لەئۆپۆزسیۆن دەکات!

برادەرێک یەکدوو دێڕ لەچاوپێکەوتنێکی مەلا بەختیاری دووبارە کردبووە. بەم شێوەیە هاتمە وەڵام : جا وەرە سەیری ئەو بەزمە بکە، ڕۆژنامەی هەولێر کە پاراستن دەریدەکات و جاری وا هەیە لە پارتی و بنەماڵەی بارزانی تووندترن، هاتووە چاوپێکەوتن لەگەڵ مەلا بەختیار دەکات. ڕێوی کێ شاهیدتە، ڕیوی: کلکم!
تەقلە پێلێدانی میدیا بەخەڵک ئەوەیە کە جەنابت بەهەر بیانوویەکەوە بێت ئەو جۆرە چەواشەکاریانە لەکاتی ململانێ گەرمەکاندا دووبارەت کردۆتەوە. ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕانە، لەم جەنگەدا دەکرێت مرۆڤ کارێکی وا نەکات بکەوێتە بەرەی ناحەزانی ئازادی بەتایبەتی کەسێکی وەک جەنابت کە لەدەرەوە دادەنیشیت و مێژوویەکت هەیە، لەوانەیە کەمێک قورستر بێت!!
بەڵام ژمارەیەک لەلایەنگرانی ئەو حیزبە لەهەوڵی ئەوەدان سوود لەو سەرچاوە دژانە وەرگرن بۆ لێدانی ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەتی سەری ڕمکە کە (بزووتنەوەی گۆڕان)ە.

هەینی ٢٠١١.٢.٤
سەرانی دەسەڵات خۆیان خۆڵیان کردووە بەسەر خۆیاندا!

ئەگەر ئەو قسانەی نەوشیروان مستەفا ڕاست بێت وەک لە ڕوونکردنەوەکەی مەلا بەختیار لەسەرچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی هەولێر کردوویەتی؟  باسی دەرکردنی ئەو دوو سەرە زلە حۆرتەیەی ناو یەکێتی و دەسەڵات (مەلا بەختیار + کۆسرەت رەسووڵ) کردویەتی. لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەسەڵاتی بێدەربەست بەسەروبنەوە دەبێت بڕۆن و دەست لەحوکم هەڵبگرن. و دەوریان بەسەرچووە، خەتا لەخۆیانەوەیە کەسی تر نا و بەهیچ بڕوبیانوویەک پەردەپۆش ناکرێت.. چەندیان خزمەتی سلەیمانی کردبێت دەئەوەندەیان دەستکەوتووە و نها ملیۆنەران! بەڵام پێناچێت هێندە ژیر بن و تێرخواردنیان بۆ هەبێت بۆیە دواهەمین بەلاقاژێ دەکەن بۆ مانەوە..

هەینی ٢٠١١.٢.٤
ئەمەریکا فو لە مەشخەڵی ئازادی دەکات...؟!

حوسنی موبارەک، ده‌یه‌وێت ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه به‌ڵام ئەترسێت لەوەی ئاڵۆزی هه‌موو میسر بگرێته‌وه. ئیخوان ئه‌لموسلمین ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست بگرن.. لەماڵپەڕی پەیامنێرەوە
ناڕازییەکی میسری: ئەگەر تەقەیان لەخۆپیشاندەران کرد، مانای کۆتایی دەسەڵات دەگەیەنێت. خۆ گەر تەقەشیان نەکرد هەر کۆتاییان هاتووە..

پارادۆکس لەوەدایە وەختی خۆی ئەم حوسنی موبارەکە تەمێی سەدام حسینی کردووە کە واز لە دەسەڵات بهێنێت لەبەر خاتری ئەوەی جەنگ لەعێراقی عەرەبی ڕوونەدات و خەڵکی وڵات خوێنی نەڕێژرێت. دنیا دەوران دەورانە مەهزەلەکە لەوەدایە، پاش ئەو هەموو ساڵە، خۆی بەرەو ڕووی خەڵکی ناڕازی وڵاتەکەی بۆتەوە و نایانەوێت و لێڕاپەڕیوە و دوای ڕۆشتنی لێدەکەن، بەبڕوبیانووی بێماناوە کورسی دەسەڵات بەرنادات و ناڕوات...

جا تۆ وەرە سەیری ئەم ناکردنەی حوسنی موبارەک بکە! بۆیە واز ناهێنێت چوونکە لەفەوزا دەترسێت، کە خۆی سەرچاوە و هۆی دروستبوونیەتی.. بەملشکاندنی جادە ئارام دەبێتەوە.. هاونەزەرە خۆی لەگەڵ ئەمەریکا و ڕۆژئاواییەکان پیشاندەدا گوایە ئیسلامی سیاسی بەتایبەتی ئیخوان موسلمین دەسەڵات دەگرنەدەست!

ئەوە دێوجامەیەکە ڕۆژئاواییەکان بەکاریدەهێنن لەدژی خەڵکی ڕاپەڕیوی میسر و شوێنانی تر، چوونکە دەستی خۆیانی تێدا نییە بۆیە بێنرخی دەکەن و بەدگومانی دروست دەکەن! هەموو دەزانیین ئیسلامی سیاسی لەپاشەکشەدایە و هەمیشە کەمایەتی بوون، ئەو هێزە نیین کە وا بەقورس وەربگیرێن.

هەڵوێستی ناڕۆشنی ئەمەریکا لەمەر ڕووداوەکانی میسر، پشتیوانی نەکردنی خەڵکی ناڕازی لەو دیدە سەقەتەوە سەرچاوە دەگرێت، نەوەک ئێرانێکی تر لەبەر لووتی کچە نازدار و قازیبەنییەکەی (ئیسرائیل) قووت ببێتەوە، لەکاتێکدا هیچ جۆرە لێکچوونێک لەنێوان ڕاپەڕینی میسر و ئێرانی ١٩٧٩ نابینرێت! بۆیە دەست لە حوسنی موبارەک؛ی ڕسوا هەڵناگرێت!! بەم هەڵوێستە نامۆراڵیەی هێندەی تر خەڵکی عەرەب و تەنانەت کوردی خۆشمانی نیگەران کردووە و دەوورووژێنت! ئەوە خیانەتە بەرانبەر سەرەتاییترین پرینسب و مەبدەئەکانی دیدی ڕۆژئاوا بۆ ئازادی و دیموکراسی و کرانەوە، دادەنرێت!! ئاخر کە دەڵێن بۆ ڕقیان لێمانە، لەسەر هەڵوێستی لەم جۆرەیە.

بۆچوونێک هەس، دەبێژێت؛ هاتنە سەر حوکمی ئیسلامی سیاسی مانای چاککردن و ڕیفۆرم نییە، بەڵکوو ڕووخاندنی سیستەمی مەدەنی سکۆلارە!!! وەک چۆن حەماسی فەلەستینی لەشاری غەزە پەیرەوی دەکات. یان وەک ئێرانی لێدێت والی فەقی دەبێتە هەموو شتێک! سونەمەزهەبەکانیش والی ڕەشید دادەمەزرێنێت! ئاخر ناهەقی ئەوانە نییە بەهیچ جۆرێک دانی خێر بە گرووپی وەک حەماسی فەلەستینی و جوندل ئیسلام و ئیخوان موسلمین و .. نەنێن و پەنا بۆ شەیتان دەبەن تا پەراوێزیان بخەن، بەخوێندنگە و دەواجنی تیرۆریستان دەیانشووبهێنن. نموونەیەکی بەجەستە ئەوەیە؛ حەماس زۆر بەربەریانە شێفەکەی مەحمود عەباسیان لەشەشەمین قاتی ئەپارتمانێکەوە هەڵدایە خوارەوە!

بەپێچەوانەی دیدی توێژی سیاسی میسری و ڕۆژئاواییەکان بەگشتی خەڵکی موسڵمان قورئان وەک بەڵگەیەکی دەستووری نابینن. کتێبێکی پیرۆزی موسڵمانان دەیبینین و بۆ سەردەمی خۆی گرنگ بووە، تا نهایش لەلایان قورسایی خۆی لەدەست نەداوە، پێیان وایە لە ئێستادا ناکرێت وەک بەڵگانامەیەکی سیاسی دای نانێن و سەیری ناکەن و بۆ ناگەڕێینەوە.. ئیتر ئەو ترس و فۆبیا بێمانایە لەپای چی؟

ئەم ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەی کە بەئستبداد و سەرزەمینی دکتاتۆرەکان بەناوبانگە، سەرکردەکانی هێندە کورسیان خۆش دەوێت، هەر ئەوەندە دەستیان لێی گیر بوو، وەک چەسپی دوقلی پێوەی دەنووسێن بەئامان و زەمان بەرینادەن و لێی نابنەوە وا دەزانن بەکورسییەوە لە سکی دایکیان بەربوونەتەوە و هاتوونەتە دەرەوە! بۆیە دەگاتە ئەو ئاستەی خەڵکی لێیان ڕاپەڕن و بە زۆر و توندوتیژی دەریان پەڕێنن، زۆر جاریش هێندە بێمێشک دەبن، بەرگری دەکەن، ئەو کات دواهەمین ڕێگا بەرەوڕوویان دەبێتەوە و ناچار بەدەستی خەڵک دەکوژرێن و دەبنە شەهیدی کورسی، پێدەچێت لەکۆتاییدا حوسنی موبارەک و هاوشێوە کوردەکانی خۆمان بەرەو ڕووی ئەو چارەنووسە ڕەشە ببنەوە.
-----------------
بەرهەمی کاریکاتێرستێکی جیهانی: تۆ بڵێی ئۆباما بتوانێت بەفوو ئەهرامی بۆمئاسا بکوژێنێتەوە؟!
هەمان وتار لەماڵپەڕی سبەی؛دا

پێنجشەممە ٢٠١١.٢.٣
چۆڵی کەن، تا خەڵکی دی بێت..

برادەرێکی سەر بە یەکێتی، نووسراوێک سۆزداری لە بەرامبەر بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕاندا کە داوای هەڵوەشانەوەی حکومەت و پەرلەمانی تیا کردووە. ئاوا ئاتمە وەڵام:
ئەگەر مەبەست لە بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بێت و بووبێتە هۆێ ئەو پێشبینیە، خەیاڵ و وەهمە. بەڵام خۆ گۆڕانکاری بێتە پێش، ڕووداوی نەخوازراویش لەلایەن بەشێک لەکۆمەڵگاوە دەخولقێت. بەس باشترین ڕێگا ئەوەیە دەسەڵات مل بدات داخوازییەکان. یان ئەوەتا بۆ پارێزگاری لەژیان و موڵکوماڵی خۆیان (بەرپرسە زلەحۆرتەکان) و .. بفرۆشن بڕۆن بۆ دەرەوەی سنووری هەرێم. ڕۆژان ڕۆژی لەدوایە.... ئەوە چۆنە باسی مناڵی هەژار دەکرێت؟! وا بزانم تا سەغڵەت نەکرێن بیری ئەوانەیان ناکەوێتەوە!!
ئۆپۆزسیۆن بەزۆری و کەمی نییە. توندوتیژی کەس خوازیاری نییە، بەڵام وەک ئیحتمالێک باس کراوە. بۆ دوورکەوتنەوە لەهەر جۆرە توندوتیژییەک ڕیفۆرم بکرێت. گەر نەکرا و نەگەیشتنە ئەنجامێکی مامناوەندی ئیحتمالی ڕووبەڕووبوونەوە دروست دەبێت. ئەوکاتە باشترین چارە پێش ئەوەی ڕوو بدات ماڵوموڵک بفرۆشرێت و بڕۆن..

سێشەممە ٢٠١١.٢.١
دایلۆگی پۆزەتیف و نێگەتیفیش پەیدا بوو!!

محەمەد خورشید کەرکووکی، بەناونیشانی: دایلۆگ..، وتارێکی نووسیووە. لەماڵپەڕی سبەی؛دا بڵاوبۆتەوە.
کۆمێنتی من:
بۆ ململانێی نێوان تەوژمە جۆراوجۆرەکان باس لەهێنانە کایەی دایلۆگ دەکات. بەڵام بەدەردی پارتی و یەکێتی چووە، کە لەبەرانبەر بزووتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن بەگشتی، بدعەیەکی سەیریان داهێنا و پۆڵین کردووە، بەوەی لای کۆمەڵگا وا پیشان بدەن کە چەندیان نەرم و نیانی لەبەرانبەر دەسەڵات دەنوێنن و سازشکرانە هەڵسووکەوت دەکەن، ئەوانە ئۆپۆزسیۆنێکی پۆزەتیفن. بەپێچەوانەوە چەندی تریان کە زیاتر مەخسەدیان بزووتنەوەی گۆڕانە شێلگیرانە لەدژیان دەوەستێتەوە و دەستیان بۆ کۆمەڵگا ئاشکرا دەکات ناوزە کردووە بە ئۆپۆزسیۆنی نێگەتیف. نووسەر تەنها ئەو دوو ڕێگە رەش و سپییەی پەی پێ بردووە بەڵام ڕێگای تر و رەنگی تر فر زۆر هەس، با باسێکی ئەوانیشی بکردایە.




خەمی ڕۆژانە، کانوونی دووهەم ٢٠١١


دووشەممە ٢٠١١.١.٣١
گەیشتن بە ئازادی، یەکسانە بە بەهەشت!

..ده‌ستبه‌كاربون به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلاحات كردوه‌.. ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ و چه‌ندین هه‌نگاوی‌ چاكسازی نراوە ‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ حوكمڕانیه‌كی باشتر... ئه‌مه‌ش نه‌ له‌سه‌ر خواستی بزووتنەوەی گۆڕان بووه‌و نه‌ له‌ ژێر فشاری ئه‌واندا كراوە‌، به‌ڵكو متمانەی خه‌ڵكی كوردستانه‌.. بۆ چه‌سپاندنی چه‌مكی هاوڵاتی بون له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و وه‌ك یه‌ك، لەو پێناوەدا كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی بكات.. داوای بزووتنەوەی گۆڕان ناڕه‌وایە، ئەوانە خه‌ڵكانێكی له‌ واقیع دابڕاون‌..
پەرەگرافێکی بەیاننامەی حکومەتی هەرێم لەماڵپەڕی پی یو کەی میدیاوە وەرگیراوە.

سەرلەبەری ئەو دەربڕینانە (ڕوونکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان) درۆیەکی گەورەیە، کام چەمکی هاوڵاتی بوونیان مەبەستە؟ دیارە ئەفرادە پلەبەرزەکانی هەردوو حیزبەکە و لەگەڵ بنەماڵەکانیان!! ئەگینا ئەو هەموو نابەرابەرییە کۆمەڵایەتییە چییە؟! یان متمانە، متمانەی کام لەخەڵکی هەرێمی کوردستان؟ پیاوە بەکرێگیراو و بەرژەوەندخوازەکانی هەردوو حیزبیانمان لێدەکەن بەگشت خەڵکی کوردستان! داوەشینیکی گەورەیە دەستە چەورەکەی خۆیان بەبزووتنەوەی گۆڕان دەسڕن، گوایە لەواقیع دابڕوان. نەک بەشێک لەخەڵکی هەرێمی کوردستان بەڵکوو زۆر لەئەورووپی و ئەمەریکی و ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و جیهانییەکان دەزانن کە ئەوە بنەماڵە حاکمەکانی هەرێمە بەڕێژەی لەسەدا ٩٠ لەواقیع دابڕاون لەکۆشک و ڤیلا و جرتوفرتی ئەورووپایان و پاشاژیانی خۆیاندان بێئاگان، خەڵک چۆن دەژی..؟؟!!

.. به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كوردستان، پشت ئه‌ستور به‌ گه‌له‌كه‌مان، چه‌ند شه‌هیدی به‌خشیوه‌ و چه‌ندیش به‌رگه‌ی رۆژگاره‌ سه‌خته‌كان و سیاسه‌تی فاشیسته‌كانی گرتووه‌، بۆیه‌، دڵنیاین، گه‌له‌كه‌مان، كه‌ ئه‌نفال و كیمیاباران و نه‌هامه‌تیه‌كانی ته‌رحیل، ته‌عریب و ته‌بعیسیشی دیوه‌، هه‌رگیز رێگه‌ نادات، تاقمێكی قین له‌دڵی ئاژاوه‌گێڕ، ئه‌زمونه‌كه‌مان تێكبدات...
پەرەگرافێکی بەیاننامەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار..لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنەوە وەرگیراوە:

بەیاننامەی هاوبەشی (ینک + پدک) شەیپوری جەنگ و تووندوتیژییە!! یان ئەوەتا گەنج و منداڵ بوونەتەوە، زۆر هەزەلیانە بەزمانی سەردمی شاخ دەدوێن، بەس سروودی نیشتمانی ئەیرەقیبی کەمە وا دەزانن لەبەرانبەر داگیرکەرانی کوردستانی باشوور کەبەشێکی زۆری هێشتا ئازاد نەکراوە ڕاوەستاون و قەراریان گرتووە؟؟!! ئەوانە گریمان قوربانیشیان دابێت، ئەوەندەیان خاک و خەڵک رەتاندۆتەوە بەشی حەوت پشتیان پاشەکەوت کردووە! بەڵام ئەوانە فشەکەر و پۆزلێدەرن خەڵکەکە قوربانی گیانی و ماڵیان داوە، کەچی ئەمان خۆیان دەکەن بەخاوەنی! تەنانەت ئەو مافەشیان لەخاوەن قوربانییەکانی خەڵکی سەندۆتەوە! کام لەسەرە مەزززنەکانی پارتی و یەکێتی ئەنفال کران و بەرکیمیاوی کەوتن و لەڕووبەڕووبوونەوەکاندا کوژران و یان ماڵیان بەدەمی شۆڤڵ ڕووخێنرا؟

لەپەرەگرافێکی دیدا ئەو دوو حیزبە دەنووسن: ..به‌ته‌واوی توانامان، توانای فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌ په‌رله‌مان، توانامان له‌ حكومه‌تی كوردستان، توانای حزبی، جه‌ماوه‌ری، سیاسی و په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییمان، دژی هه‌موو پیلانێكی ئاژاوه‌گێڕی ده‌وه‌ستین و رێگه‌ ناده‌ین هێزێكی كوده‌تاچی...

ئەوەی جێی تێرامانە باس لەتوانای نیونەتەوەیی خۆیان دەکەن، کە بەتەمان بیخەنە گەر لە دژی بزووتنەوەی گۆڕان لەوانەیە پشیتوانە ئەورووپی و ئەمەریکییەکانیان مەبەست بێت. ئەم دوو حیزبە وەک نەوشیروان مستەفا پێیان دەڵێت:
...ئه‌و زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئەم جەماعەتانە‌ له‌و به‌یانه‌دا به‌كاریانهێناوە، به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا..
ئەوەیان لەبیر چۆتەوە کە ئەمەریکا پشتی کردە شای ئێرانی دراوسێ و هاوسنوور هەر یەکدوو هەفتە دەبێت ئەورووپییەکان بەتایبەتی فەرەنسا پشتی کردە بن عەلی توونس. نهاش ئەمەریکا وێرای ئەو هەموو بەرژەوەندییەی کە لە میسردا هەیەتی پشتی کردە حوسنی موبارەک
بۆیە خەڵک کە فشاری هێنا ڕۆژئاواییەکان ناچار دەبن پاشەکشە بکەن، و دەستبەرداری ئەلقەلەگوێکانی خۆیان بن. هاوکات ڕۆژئاواییەکان ناتوانن کۆنترۆڵی هەموو بنتەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.
خەریکە ئەو قسانەی جۆرج بۆش بێتە دی کە لەساڵی ٢٠٠٣ کردوویەتی:
ئایا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەدەرەوەی بازنەی ئازادین، بۆ دەبێت دیلی میژوو و فەرهەنگی ستەمکاری بن؟ بۆ دەبێت ئەوان نەزانن ئازادی چ مانایەکی هەیە؟
جۆرج بۆش بەر لەمردنی خەریکە ئاواتەکەی دێتە دی و ئازادی لێرە و لەوێ سەرەتاتکێیەتی، گەیشتن بە ئازادی  وەک گەیشتنە بە بەهەشت وایە، ئەویان خەیاڵی و ئەمیان لۆجیکی.
-------
هەمان وتار لەماڵپەڕی سبەی؛دا

هەینی ٢٠١١.١.٢٨
دەسەڵاتی هەرێم ریفۆرمیان لەبەردەم ماوە ئەگینا

بەر لەوان (توونس، میسر) ڕاپەڕین لای خۆمان ڕوویدا بەڵام بەشێوەیەکی مەدەنیانە، بۆ  دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان چی بوو؟ لەماوەی چەند مانگێکدا پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی شەق کرد. لە درێژەی ڕاپەڕینەکەدا دەسەڵآت بەردەوام لەژێر فشاردایە و پاشەکشەی پێدەکرێت، خەوی خۆشیان لێتاڵ کراوە، زیندەقیان چووە ئەگەر قورقووشم بەسەریاندا بتاوێنرێتەوە بزووتنەوەی گۆڕان دەردەچێت، دیارە بەهاوکاری باڵەکانی تری ئۆپۆزسیۆن و ڕاگەیاندنی ئازاد و نووسەر و ڕووناکبیران و هێزی یەدەکی کوردی ئەورووپا کەپوی مەزززنی حیزبی بنەماڵە شکێنرا، وەک بینیمان لە پاشەکشە کردن لە شاکاتەکانیان لە ڕاگەیاندنی ئازا و ئازاد و ڕووناکبیران.
نها چانسێک لەبەردەم دەسەڵاتی کوردیدا ماوە ئەویش ڕیفۆرمە، ڕیفۆرمێکی بەردەوام و ڕیشەیی ئەگینا لە حوسنی مبارەک؛ی میسر و بن عەلی توونس ئازیزتر نیین و هەمان  چارەنووس چاوەڕوانیان دەکات.

هەینی ٢٠١١.١.٢٨
زمان و ڕاوێژکاری!

ڕابەر فەریق؛ی شاعیر، بەم ناونیشانەی خوارەوە دەنووسێت: به‌زم و ڕه‌زمی نووسه‌ره‌ کورده‌کان!
کوردێک هه‌یه‌، به‌ پێی هێندێک حیساب و هێندێک کیتابی خوێنه‌ری ڕووبین، ڕۆمان ده‌نووسێ، ئه‌و کورده‌ ڕۆماننووسه‌، که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا (دوا ڕۆمانی!) ته‌واو ده‌کا، بۆ نووسه‌رێکی زمانزانی ده‌نێرێ، تاکوو نووسه‌ری زمانزان، ڕای خۆی له‌ باره‌ی ڕۆمانه‌وه‌ بنووسێ، به‌ڵام کابرای ڕۆماننووس، پێشمه‌رجێک ده‌خاته‌ به‌رده‌م نووسه‌ره‌که‌وه‌: "تکایه‌! ته‌نیا باس له‌ زمان مه‌که‌، ئه‌وی دیکه‌ هه‌مووی ئاسایییه‌!"
سه‌رنووسه‌رێکی ناوڕۆیشتووی به‌لاڤۆکێکی ناوڕۆیشتوویش، به‌ هه‌مان نووسه‌ر ده‌ڵێ: "چه‌ند چیرۆکێکت بۆ ده‌نێرم، تاکوو ڕای خۆت له‌ باره‌یانه‌وه‌ بنووسی، به‌ڵام تکایه‌ له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کاندا، ئه‌وه‌ ڕه‌چاو بکه‌، که‌ کورد نووسیونی"
- ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌، نه‌ خه‌یاڵن، نه‌ چش، به‌ڵکوو ڕاستی ڕاستن. ڕای تۆ له‌ باره‌یانه‌وه‌ چییه‌؟!
کۆمێنتی من:
ڕابەر و بەڕێزانی تر، ڕێزگرتن لەئازادی تاک وا باشترە لەبەرچاو بگیرێت، بەوەی کە تەکلیفێک دەکرێت هەقی هەردوو لا بەڕەوا ببینرێت. داوای واش نەک خراپ نییە بەڵکوو زۆر پۆزەتیفانەیە، چوونکە داواکار بەو داوایە دەیەوێت بەرهەمیکی بیکەموکوڕی بخاتە بەردە...ست خوێنەر. لەڕاستیدا دانانی پسپۆڕ بۆ مەسەلەیەکی وەک زمان لەدامودەزگا ئەدەبی و .. دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی ئەو ئاریشەیە. بەڵام کام تێکست پێرفیکتە؟ خوێندنەوەی جۆراوجۆری بۆ ناکرێت، کەموکووڕی لێدەر ناهێنرێت؟ با ئەوە بەجێبهێڵرێت بۆ ڕەخنەگرانی جدی تێکستەکان، کە لەفڵان خاڵدا نووسەر کورتی هێناوە.
بەکار نەهێنانی شێوەزار بەتەواوی کەمێک قورسە، چوونکە ناکرێت مرۆڤ وەک رۆبۆت سەیر بکرێت، بەڵام ڕێژەی بەکارهێنانەکەی دەکرێت کەمبکرێتەوە، بەوەی نووسەری بەسەلیقە دەزانێت کە زمانی ئاخاوتن لەگەڵ زمانی نووسین جیایە. خودی خۆت جارجار لەنووسینەکانتا بەکاریدەهێنیت، بۆیە کارێکی هێندە گەن نییە، ناکرێت تۆ لەشەقڵاوەیی بوون کە زادگاتە بشۆرینەوە، وەهەروەها خەڵکی ناوچەکانی تر، ئەو بەکارهێنانە دەبێتە مایەی هەرچی دەوڵەمەند بوونی زمانی نووسەرانی دەرەوە ناوچەکەی تۆ.

هەینی ٢٠١١.١.٢٨
لاموبالاتی خەڵک مەترسییە!

سەبارەت بە جەنۆساید پرۆفێسسۆر کریستۆفەر برۆونئنگ دەڵێت: هەوڵ مەدە لە ڕوانگەیەکی مرۆڤدۆستیەوە لە تاوانکار تێبگەیت.
کۆمێنتی من:
لەبارەی ئەوەی کە بەشێک لەخەڵکە بێئاگاکە خۆزگە بەسەردەمی شوومی بەعسی عەرەبی عێراقی دەخوازنن، لەوەیە کە عەقلیان لەمەسەلەی خۆشگوزەرانی ئابووری کەمێک باشتر بۆ خراپتری نها دەسووڕێتەوە. نازانم تۆ بیرت بێت کە عەبدولەریمی گۆربەگۆڕ هات، تا کۆتایی شەستەکانیش زۆر بوون ئەوانەی هەمان خۆزگەیان سەردەمی باشی پاشایەتییان هەبوو. تەشبهـ نەبێت بەو حاڵەتە دەروونیی مرۆڤەکانە کە هەمیشە ئاوات و خۆزگە بەسەردەمی منداڵی دەخوازن.
بەڵام مەترسییەکە لەوەدایە و قابیلی هەڵویستە و لەسەر ڕاوەستانە کە نوخبەی کۆمەڵگا لەهەموو کایەکانی ژیان بەهەمان هزری خەڵکە ڕەشۆکییەکە بیر بکەنەوە و هەڵسووکەوت بکەن!
لەبارەی فلیمی the reader خوێنەر کە بەلای منەوە وشەی خوێنەر ناگرێتەوە بەڵکوو حیکایەتخوان یان چیرۆ و ڕۆمانخوان دەگرێتەوە، چوونکە خوێنەر ئەوە منم کە بابەتێکی تۆ دەخوێنمەوە، بەڵام ئەوەی بابەتێک بۆ من و ئێمە دەخوێنێتەوە حیکایەتخوانە، ئەو وشەیە د...روستترە و نزیک ترە.
بەجۆرێکی تر لەو فلیمە و هەڵویستی هەردوو پاڵەوانەکە بەتایبەتی ژنەکە گەیشتووم، کە هەرمرۆڤێک لەژیانی ڕۆژانەی خۆیدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە یان دیوویەتی، کە ژنەکە عیزەت و کبریائی ڕێی پێنادا لەبەرچاوی ئەو عەشامەتە وەک کەسێکی نەخوێنەوار و نەزان بناسرێت، بۆیە دەڵێ ڕاپۆرتەم نووسیوە. یان ئەوەتا لێی تێنەگەیشتووم..

چوارشەممە ٢٠١١.١.٢٦
ئەنتیبوونی نووسەرانی ڕۆژئاوایی لەبەرژەوەندی کێیە؟

رۆبێرت فیسک (Robert Fisk) ١٩٤٦رۆژنامەنوسی بەناوبانگی بەریتانی، دەڵێت: گەلانی عەرەبی پێویست ناکات خۆ بخەڵەتێنن، بڕوا بەقسەی پیاوانی دەسەڵاتدار بکەن، کە لەئەسڵدا ئەوە پەیڤی ئێمەی رۆژئاواییە.. پرسیار ئەوەیە گەر دنیای عەرەب لەژێر کۆنترۆڵی دەرچوو و دەستیان لەڕۆژئاوا بووە، چ چارەنووسێک بەرەووڕ دەبنەوە؟
ئەو دیدەی نووسەر کە قوزارشت لە هێڵی ئەنتی ڕۆژئاوایی دەکات، بۆ کەمەنەتەوەیی و ئایینییەکانی وەک کورد و بەربەر و قبتی و ئێزیدی، کە دوور و نزیک بەهۆی پشتیوانی رۆژئاواوە ماون و هەناسەیەک ئەگەر هەبێت دەیدەن، چی دەبێت؟ ئایا ڕۆژانێکی سەختتر لەوەی ئێستا چاوەڕوانیان ناکات؟

دووشەممە ٢٠١١.١.٢٤
زمان، کارەکتەری لاواز!

دڵشاد عومەر کاکی، وتارێکی بەناونیشانی: زمانی دایک... زمانی یه‌که‌مه‌. لەماڵپەڕی سبەی؛دا بڵاوکردۆتەوە
کۆمێنتی من:
نووسەری بەڕێز کاک دڵشاد عومەر کاکی: ئەوەی کە فڵان سیاستەمەدار و کەسایەتی جۆراجۆر لەگەڵ شاندەکان و بێگانەکاندا بەزمانی ئەوان دەدوێن و ئاخافتن دەکەن، بۆ باگراوەندی خۆبەکەم زانیین و ناناسیۆنالیستیان دەگەڕێتەوە، دەیانەوێت پەیامی ئەوە بدەن و بڵێن ئەها ئێمەی کورد هیچمان لەئێوە کەمتر نییە و زانا و داناین و زمانی دیکە دەزانیین. بەتایبەتی لەبەرانبەر عەرەبە عێراقییەکاندا، کە تەنها زمانەکەی خۆیان دەزانن و ئەوەیش لەبوغراییەوە سەرچاوە دەگرێت، دەڵێن پێویستمان بەفێربوونی زمانی کوردی نییە، بەڵام گەر خرانە ژێر فشارەوە و گێر نەگۆڕن و بەکوردی لەهەموو ئاستێکدا قسەیان لەگەڵ بکرێت، ئەوا هەوڵ ئەدەن لایەنی کەم شتێک فێربن. نها لەهەریمی کوردستان وەک تێبینی دەکرێت بەنگلادێشی و چینی و.. غەیری عەرەبە عێراقییەکان بەکوردی دەدوێن و خۆیان فێری زمانەکە کردووە!!!

دووشەممە ٢٠١١.١.٢٤
گوناحن ئەوانە!!

مەلا بەختیار، وتارێکی بەناونیشانی: تونس و کوردستان بەراورد یان کاردانەوە ؟ لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاوکردۆتەوە.‌
کۆمێنتی من:
مەلا بەختیار، دوای ئەو هەموو ساڵە لە حوکمی ناشیرینیان، حیزبەکەی وا پیشاندەدات کە پشتیوانی لەئازادی کردووە و دەکات و دژی دیکتاتۆرییە!! هاوکات ترس پیشاندانە لەکۆتایی دەسەڵاتیان و دەپاڕێتەوە رەحمیان پێبکرێت! ئەو وتارە جێی بەزەیی هاوکات جێی پێکەنینە...

دووشەممە ٢٠١١.١.٢٤
ئاشکراکردنی دیکۆمێنتەکان لەبەرژەوەندی کێیە؟

بڕادەرێک دەنووسێت:..ئاشکراکردنی هه‌زاران دۆکمێنتی نهێنی لەلایەن کەناڵیتەلەفیزیۆنی جەزیرەوە، لەسه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی  ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاشتی بەشێک لەفه‌ڵستینی و حکومەتی ئیسرائیلی..
کۆمێنتی من:
ئەو بەڵگەنامانەی کە کەناڵی ئەلجزیرە خستوویەتە ڕوو، باس لەسازشی باڵی میانەڕەوی بزووتنەوەی فەلەستینی دەکات، کە خەریکی دانووسانە لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیلیدا.. بەجۆرێک لەجۆرەکان دەکەوێتە خزمەتکردنی باڵی ئیسلامی سیاسی توندڕەوی فەلەستیینەیەکان! خزمەت بەو دەوڵەتە توندڕەوانەی ناوچەکە دەکات! ئەوەندەی تر باڵی ئەوڵا لاوازتر دەکات!! ئەمە لەکاتێکدایە هەموو دەزانیین ئەو کەناڵە پشت بە چ باگراوەندێکی سیاسی بەستووە. بۆیە دەرخستنی ئەو بەڵگەنامانە جێی خۆشحاڵی نییە، بۆ کێشەیەکی سەرەتانی وا تەنها دایلۆگ وەک چارەی مامناوەندی پێویستە.

یەکشەممە ٢٠١١.١.٢٣
بۆ بیرلێکردنەوە..

نیتچە Friedrich Nietzsche ١٨٤٤ - ١٩٠٠ وتوویەتی: خەڵک هزر،مێشکی نییە. لەسەر ئەو بناغەیەوە دیدێک چێبووە، بەوەی دەڵێت: بۆیە جەماوەر وا شوبهێنراوە، چوونکە دروشم و خوتبە ئاگرینەکان و سۆر دەیجووڵێنێت..

هەینی ٢٠١١.١.٢١
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان

شۆڕش و ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکان لەهەر وڵاتە کە زیاتر مەدەنیانە بەڕێوە چوو بێت، ناوی جۆراجۆری لێنراوە، وەک شۆڕشی پرتەقاڵی و ئەرخەوانی و... کە دواهەمینیان یاسەمین لەتوونس بوو.
یاسەمین گوڵیکی بۆنی خۆش لەئەسڵدا ناوێکی فارسییە، ناوی گوڵ لەبەر ناسکی و بۆنخۆشی و جوانی هەمیشە بۆ ناوی ژنان و کچان بەکار هاتووە.
وڵاتی توونس بۆیە ناوی ڕاپەڕینەکەیان بەیاسمەین ناوزەد کرد، چوونکە بەیەکێک لەووڵاتانە دادەنرێت کە گوڵە یاسەمینی بەزۆری هەیە و تیا دەڕوێت.

ڕۆبێرت فیسک ١٩٤٦ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی لەنوێترین وتاریدا بەم شێوەیە لەبارەی ئەو ڕووداوەی توونسەوە، هەڵوێستی ڕۆژئاواو لەبەرانبەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دیکتاتۆریدا دادگایی دەکات و دەڵێت:
ئەوان ئارامی و نەزمونزامی جیهانی عەرەبیان گەرەکە، بۆیە پشتیوانی لەگەندەڵترینیان دەکەن، تا چیان دەیەوێت بەدەستی بهێنن.. بۆیە دیموکراسییەکی تەواو ناخوازن بۆ ئەو وڵاتانە..

هاوکات لێکۆڵەرەوەیەکی ئەڵەمانی دیدێکی نزیک لەوەی ڕۆبێرت فیسک بەڵام وردتر دەردەبڕێت:
ئەورووپییەکان، چاوغافڵ دەکەن لەبەرانبەر ئەو هەموو پێشێلکاریانەی کە ڕۆژانە دەرهەق بە مافی مرۆڤ لەوڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەکرێت. لەبەر خاتری ئەوەی ئیستقرارێکی خەڵەتێنەر، کە هیچ گرێنتییەکی نییە، هەبێت.
ئەوەی لەتوونس ڕوویدا پێمان دەڵێت دەکرێت خەڵک خودبەخود بەبێ پشتیوانی کودەتای سەربازی و هاندانی دەوڵەتانی دەروجیران و ڕۆژئاوایی و تەنانەت بەبێ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای سڤیلی دەتوانرێت گۆڕانکاری بخولقێنن و دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکان لەسەرکار لاببرێت.

منیش بۆ خۆم، خاوەنی ئەم چەند دێڕە لەگەڵ سەروساخت دەرکەوتنی ئەمەریکا لەکوردستانی باشوور و عێراق، پێشوازیەکی بەگومانم لەو هاتنە کردووە و دەربڕیوە و پێم وابووە:
مەمنوون دەبین گەر ئەمەریکا لەم وڵاتە، لەسەدا ٢٥ ی کەلتووری ڕۆژئاوایی پراتیک بکات.

لەشونیکی تردا لەبارەی ڕووداوە گەرمەکانی توونسەوە بەجۆرێکی تر دیدی خۆم دەربڕیبوو:
هەر باس لە ڕاکردن  و قوچاندنی (زەين ئەلعابدين بن عەلی)دەکرێت. بەڵام باس لەوە ناکرێت ئەو بەخواهشتی خۆی وڵاتی بەجێهێشت، و بەنیاز نەبوو جارێکی تر خۆی هەڵبژێرێتەوە، دیارە لەژێر فشاردا بوو. ئەمە وەک خاڵێکی پۆزەتیف دەبێت چاوی لێبکرێت و عاقلییەکی گەورەی کرد.
کارێکی وا چاوەڕوان ناکرێت لەسەرۆکی وڵاتە ئیسلامی و عەرەبییەکانی ڕۆژهەڵاتی موستەبد بوەشێتەوە و ڕووبدات.

هەروەها دەبێت ئەو خاڵەش لەبەرچاو بگیرێت کە ڕووداوەکان و قەیرانی توونس و گۆڕانکاری لەدەسەڵاتدا بەکەمترین تەلەفاتی گیانی و مادی کۆتایی هات.
دوای تەجرووبەی ڕاپەرینی خەڵکی ئێران لەدژی شا ئەمە دووهەم ڕاپەڕینی خەڵکە کە لەوڵاتە دواکەوتووە نادیموکراتییەکاندا دووبارە دەبێتەوە. هەرچەندە ڕاپەڕین لەدژی شا درێژخایەن و خوێناوی تر بوو، بەرئەنجامەکەیشی حکومەتێک دڕ وا هاتە کار کە شا لەچاویدا بەحەوت ئاو شۆراوەتەوە.

گەر ورد لە دەستوور و یاسا و ڕێساکانی توونس بڕوانرێت، لەسەردەمی حەبیب بورقێبەوە ١٩٠٣ - ٢٠٠٠ ئەم وڵاتە نەیویستووە وەک وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان بێت، ڕیفۆرمی لەبوارەکانی پەروەردە و یەکسانی ژن و پیاو کە دەچێتە خانەی یاساکانی باری کەسێتییەوە کردووە، بۆ نموونە هیچ پیاوێک بۆی نییە و نەبووە دوو ژنی هەبێت. جا قسە لەوەیە بەهاتنەوەی ئیسلامە سیاسییەکان بۆ ناوخۆی وڵات و بەهاوکاری ڕاگەیەندنی ڕەشی و سێبەری فڵان و فیسار وڵات چ چارەنووسێت چاوەڕوانی شۆرشی یاسەمین و گۆڕانکاریەکانی داهاتووی وڵات دەکات و دەبێتەوە؟
--------
سوودم لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەریتانی و ئەڵەمانی و ... بۆ نووسینی ئەم وترە بینیوە.
هەمان بابەتە لەماڵپەڕی سبەی؛دا

سێشەممە ٢٠١١.١.١٨
سیاسەتی ئاگرە سوورە لەخۆم بەدوورە!

برایم عەلی بۆ وێنەیەکی هەڵگورد سەمەد کە ڕۆژنامەنووسێکی ئازا و ئازاد بوو لەشاری هەولێر بۆ گۆڤاری لڤین کاری دەکرد، ڕاونا و نها لەفەرنسا ئاوارەیە، دێرێکی حەسرەتاوی بۆ نووسیوە.
کۆمێنتی من:
ئەو حیزبە بنەماڵییە (پارتی) گەندەڵە، سیاسەتیان وایە، دەنگە ئازاکان بەهەر شێوەیەک بێت دوور خەنەوە لەخۆیان. ئەو سیاستە دەبێت بەری پیبگیرێت، ئاگادارم بەڕاستەخۆو ناڕاستەخۆ بەچەندی دەنگی دلێری تریان وتووە بچۆ بۆ دەرەوە یان بچۆ بۆ سلەیمانی!!

سێشەممە ٢٠١١.١.١٨
کاریگەری ناسیۆنالیزم

برادەرێک وا دەنووسێت: کە ئێمە بە ئۆرشەلیم بڵێین قودس، ئیتر بۆ دەبێ پێمان ناخۆش بێ بە کەرکوک بڵێن تەئمیم و بە ئامێد دیاربەکرو بە سنە سنندج و بە کرماشان کرمانشاە و بە نەینەوا موصل...هتد؟
کۆمێنتی من:
ئاخر رەبتێک لەنێوان ئەو بەراوردەدا نییە!! ئەوەی ئۆرشەلیم و قودس شەری ناسیۆنالیستانی عەرەبی و ئیسرائیلییە و ناولێنانی ئەوانە بۆ ئەو شارە کە لەسەر بناغەیەکی مێژوویی بنیان نراوە. ناولێنانەکانی خۆشمان هەر لەهزری ناسیۆنالیستییەوە سەرچاوەی گرتووە.... گەر کوردێک ناوەکان هەر جارەی یەکێکیان بەکار بهێنێت ئەوە جۆرێک لەیەکلایی نەبووە و فەرزا دەگەیەنێت وەک چۆن لەزۆر بواری تردا دەبینرێت.
ئەی تۆ بۆ باس لەهەولێر و ئەربیل ناکەیت؟ هەولێریان کوردی بەڵام لەئاستی جیهانیدا ئەربیلە و ناوە کۆنەکەیەتی و کوردیش نییە. ئەم باسە وردکردنەوەی زیاتری گەرەگە. بەڵام هەقی هەر گەل و نەتەوەیەکە چۆن ناو لەشتەکانی دەنێت. ئەوە دروست ترە.
لەفینلاند وەختی زەمانی داگیرکاری پایتەخت شاری تورکو بووە، دوای ئازادی لە مانگی دوانزەی ١٩١٧ دەسەڵاتدارانی فینلاندی پایتەختیان گۆڕی و هاتنە هێلسنکی. ئەمە بڕیارێکە گەر هەڵەش بێت قابیلی پشتیوانییە.
هەروەک ئەوە وایە بەر لەچەند ساڵ باس لەپایتەختی کوردستانی باشوور دەکرایەوە کوێ بێت، لەبەر ئەوەی هەولێر کۆن و لەسەردەمی داگیرکاریدا کراوە بەپایتەختی هەرێمی حوکمی زاتی، بەڵای دەسەڵاتدارانی کوردەوە نەگونجاو بوو بۆیە پێسنیاری شاری کەرکووک کرا. بەڵام یاخوا بەدەردی بن عەلی بچن ئەویان لەبیر خۆ بردەوە. ئەگینا بڕیارێکی کوردانە بوو.

شەممە ٢٠١١.١.١٥
بەهەولێر و دهۆک تێر ناخۆن، کەرکووکیشیان گەرەکە!!

برادەرێک گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر کۆنگرەی ١٣ی پارتی کە مەسعود بارزانی باس لەکەرکووک دەکات، کولاج کردووە.
کۆمێنتی من:
مەبەستی ڕزگارکردنی کەرکووک، داگیرکردنییەتی لەلایەن بنەماڵە و حیزبەکەیانەوە بۆ خودی خۆیانە نەک خەڵکی کوردستان بەگشتی. هەروەک چۆن شاری هەولێر و دهۆکیان بەسەربنەوە بۆ خۆیان لووشداوە.

شەممە ٢٠١١.١.١٥
نا بۆ دیاردەی...

پێشڕەو حەمد؛ی ڕۆژنامەنووس بۆ وێنەی کابرایەکی لانەواز ئەمەی نووسیوە: كى به‌خته‌وه‌ره‌ ؟ ئه‌م مرۆڤه‌ یان ئه‌وانه‌ى پاسه‌وانیان زۆره‌و به‌ئاواته‌وه‌ن بى پاسه‌وان له‌چایخانه‌یه‌كدا چایه‌ك بخۆنه‌وه‌ ؟
کۆمێنتی من:
نە ئەوە نە ئەم کابرا لانەوازە...ئاخر کام بەختەوەری، بۆ کابرایەکی وا؟ پیرۆزکردنی دیاردەیەکی ناشیرینی وا کە گوزارشت لەهەژاری دەکات، قابیلی پشتیوانی نییە.

شەممە ٢٠١١.١.١٥
دیکتاتۆرەکان هەر دەمێنن!!

هەڵگورد سەمەد؛ی ڕۆژنامەنووس، دەنووسێت: تۆ بڵێی ئەم دەیەیە، دەیەی بێ دیکتاتۆریەت بێ؟ تۆ بڵێی لە کوردستانیش تەنگ بە ستەمکاری هەڵچنرێ؟
کۆمێنتی من:
بێگومان، ئەی نابینی پارتی بنەماڵە چۆن پاشەکشەی پێکرا.. بەڵام دیکتاتۆرەکان هەردەمێنێن بەڕەنگوڕووی جیاوازەوە.

هەینی ٢٠١١.١.١٤
بۆ کوردە موسڵمانەکان زۆر شەریفن؟!

برادەرێک بۆ وێنەیەک ئەمەی نووسیووە:كورده‌كانی ئیسرائیل چاومانن. . ئه‌وان عه‌رب وایكرد له‌ كوردستان دووربكه‌ونه‌وه‌.
کۆمێنتی من:
کەی وایە، ئەی ئەو هەموو گۆرە جوولەکەیە چییە؟ بۆ کورد کە بەشێکی زۆری مسڵمانە زۆر شەریفترن لەعەرەبەکان. مێژووی هاوچەرخ بخوێنەوە بزانە کوردە موسڵمانەکان ماڵو موڵکی جوولەکەکانیان چۆن چۆنی داگیر کردووە.

پێنجشەممە ٢٠١١.١.١٣
نەوەی نوێی تاراوگە و پەیڤین!؟

زمان وەک هەردیاردەیەکی ژیان لەئاڵوگۆڕدایە، جا زۆر ئاساییە گەلێک لەوشەی بێگانە کە هاوتای نییە لەزمانی خۆماندا وەربگیرێت. بەڵام ئەوەی ئەو کیژە دەپەیڤێت، ناکرێت بخرێتە خانەی زمانێکی تایبەتەوە، هەموو دەزانیین زمانی نووسین و ئاخافتن زۆر جیاوازیان هەیە، یەکەمیان هزر دەیجووڵێنێت و ئەوی تریان کەمترین کۆنترۆڵی بەسەرەوە هەیە بۆیە پڕە لە ئەوەی کە دەیبینی. بەڕاستی نموونەی لەو جۆرەمان زۆرە و شایەنی لەسەر ڕاوەستان نییە و تیور و نەسەرزسەنجی قوڵی نەگەرەکە. کوردە خانەقینییەکانی لای باشوور گوێیان لێبگرە وەک ئەو خانمە دەپەیڤن. بەڵام تێکەڵێک لەعەرەبی کوردی فارسی و تورکمانی...
مقەست بەکار هێنانەکەیشت لێپیرۆز بێت... شایەنی وەبیر هێنانەوەیە لەو گرتە ڤیدیۆییەدا قوباد تالەبانی زۆر ئیبراز کرابوە و کامێرە بەدوای ئەوەوەیە. بەڵام لەوەڵام بەرەخنەی مندا دەڵێت ئەوەی مەبەستە بەپلەی یەکەم کچەکەیە کە بەکوردییەکی تێکەڵ دەدوێت. نەک شتێکی تر.

چوارشەممە ٢٠١١.١.١٢
پێشمەرگەش مرۆڤ بووە

برادەرێک ناونیشانی وتارێکی بەم شێوەیە لەگەڵ وێنەیەکی مەسعود بارزانی هێناوە و داناوە: ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی کردبێت له‌ ڕه‌خنه‌ ناترسێت!
کۆمێنتی من:
بۆ پێشمەرگە چییە؟ خۆمان پێشمەرگە بووین دەزانیین ئەویش مرۆڤە و بەزۆر شت قەلس دەبوو.. رەخنەکە دەکرێت بەجۆرێکی تر بگیرێت لەو نەفەرە.. دوای ئەوە پێشمەرگە کەی ماوە؟ دوای قۆناغی شاخ و هاتنەوەیان بۆ شار پێشمەرگە بوونی نەما. قۆناغی غەدری دەسەڵاتیان... زیاتر و زیاتر بوو یان دەستی پێکرد، ئەوانەی ئەوان پێیان دەڵێن پێشمەرگە وەک قوەخاسە و مغاویر و ئەمن و ئیستخبارات و کۆماندۆکان وان و مووچە خۆری پیشەیین. ئاخر ناکرێت ئۆپۆزسیۆن بەهەموو رەنگەکانییەوە بچێتە پای دەربڕینێک کە هەردوو حیزبی دەسەڵات شەوڕۆژ بێ بۆنە و بەبۆنەوە دەیدەن بەگوێی خەڵکیدا. تا هێندەی تر هەڵوێست فرۆشی بکەن..

چوارشەممە ٢٠١١.١.١٢
دەستخستنە سەر خاڵ!

ئاسۆس هه‌ردی لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا بەناونیشانی: قسه‌یـه‌ك به‌ هێمنی، دەنووسێت:.. ره‌نگه‌ زۆربه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بین كه‌ ئه‌مڕۆ حیزبی بنەماڵە پارتی باڵاده‌سترین هێزی بەشێک لەهەرێمی كوردستانه‌، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ی له‌بیربچێت كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌م باڵاده‌ستییه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاوازبوونی ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، نه‌ك به‌هێزبوونی خۆی..
کۆمێنتی من:
نووسەر ئەوەی بیر چووە، کە لەهەڵبژاردنی شەخسی مەسعود بارزانیش هەمان لاوازی هەبوو، بەوەی ڕکەبەرەکانی لاواز و کەمدەرامەت بوون. خودی ئەو رکەبەرەی لاوازەی کە ناوی نەهێناوە (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) دەنگیان بە مەسعود بارزانی دا، هەموو مام جەلالمان بینی چی بۆ کرد.

چوارشەممە ٢٠١١.١.١٢
هەموو ئۆپۆزسیۆنەکان گەرەکیان نییە!

عارف قوربانی، لەوتارێکیدا بەناونیشانی: مه‌غزای‌ خۆپیشاندانه‌كان دژی‌ بارزانی‌، کە لەماڵپەڕی خەنداندا بڵاوبۆتەوە.
کۆمێنتی من:
بەتەنها بزووتنەوەی گۆڕان نییە لەو یاسا سەقەتە هاتۆتە دەنگ، زووربەی ڕووناکبران و نووسەرانی دەرەوەی دەسەڵات و میدیای ئازاد و بەشێکی بەرچاوی کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیشە. تەنانەت ژمارەیەک نووسەری سەر بەیەکێتی نیشتمانی شەرمنانە دژی ئەو یاسایەن.
لەلایەکی ترەوە، چاوخافڵ کردنی کاربەدەستانی ناوچەی زۆنی یەکێتی (هەرچەندە دەربڕینێکی دروست نییە) کە زووربەی خۆپیشاندانەکانی تێدا بەرپا دەبێت و بووە، جۆرێکە لەپشتیوانی بۆ ئەو ناڕەزایەتیانە، موخالیفە بەڕێکەوتنە ستراتیجییەکەی نێوانیان. پەیامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ پارتی کە دەکرێت دوو سەرە کێشەت بۆ دروست بکرێت، گەر لووت بەرزیت کەم نەکەیتەوە. ئەمەیش بەقازانجی بەرەی نارەزایانی ئەسڵییە، کە بزووتنەوەی گۆڕان باڵی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن و ئەوانی تر...
گرنگ ئەوەیە لەم هاوکێشەیەدا خەریکە کەپووی زلی سەرۆکی بەشێک لەهەرێم و حیزبەکەی دەدرێت لەزەوی.

سێشەممە ٢٠١١.١.١١
بەو شۆڕشەی مەسعود بارزانی تەقەی تیا نەکردووە

سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی ئاواش پێشمەرگایەتی کردووە بۆیە وا شارەزایە له بەکارهێنانی دووربینا!! کۆمێنتی برادەرێک لەسەر وێنەیەکی ناوبراو.
کۆمێنتی من:
برایەکم هەیە، وەک زۆر خەڵکی تر قسە خۆشە، کابرایەکی بێوەی و کاسبی ماڵی خۆی، بەداخەوە نها بەهۆی تەمەنەوە تەندروستی باش نییە، بۆ یەک ڕۆژیش پێشمەرگایەتی نەکردووە، بەڵام کوردێکی ساغە، هەموو جارێک بۆ فشقیان دەیووت: بەو شۆرشەی کە تەقەم تیا نەکردوو...ە.
جا سوێندتان لەسەرم نییە، گەر مەسعود بارزانی و ئەوانی دەوروبەری تەقەیان کردبێت بۆ نیشانە نانەوە و ڕاوکردن بووە.. بۆیە نابینین یەک کەسی پلە یەکی ئەو بنەماڵەیە کوژرابێتن؟

سێشەممە ٢٠١١.١.١١
عەرەبی عێراقی یان...؟

کەمال چۆمانی، دەنووسێت: لەبەر خاتری سەرۆک کۆمار و هەمو ئەو کوردانەی لە بەغدان، ئینشاڵا عێڕاق لەیاری تۆپی پێدا ئەیباتەوە..
کۆمێنتی من:
نازانم لەگەڵ کام تیپی وڵات یاری دەکات، هەرچەندە لەوانەیە یەکدوو یاریزانی کوردیشی تێدا بێت بەڵام زووربە عەرەبن. ئەگەر دژایەتی عەرەب بکەین، بەپلەی یەکەم دەبێت عەرەبی عێراقی بێت، چوونکە ئەوانە بوون کە جینۆسایتی کوردی باشووریان کردووە. یان ملیان حیز کردووە و بێدەنگیان لەبەرانبەر تاوانێکی گەورەی وادا هەڵبژاردووە. بۆیە بەئێستاشەوە هەرگیز ئارەزووی سەرکەوتنیان بۆ ناخوازم.
عەرەبی عێراقی، پێم دروست نییە هەموو عەرەب بەیەک چاو سەیر بکرێن. بەڵام ئەم دیدە لەگەڵ دەسەڵاتدا جووت دەبێتەوە. چوونکە ئەوان دەڵین ئێمە حکومەتی سەدام جینۆسایدی کردووین نەک عەرەب. بەڵام هەر ئەو عەرەبە عێراقیانە بوون کە سەدامیان گەیاندە ئەو وەحشییەتە.

یەکشەممە ٢٠١١.١.٩
ئۆپۆزسیۆن لەدژی ئۆپۆزسیۆن!!

ماڵپەڕی کۆمەڵنیوز لەهەواڵێکیدا دەڵێت: بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كێتی و گۆڕان به‌ لیستێكی هاوبه‌ش داده‌به‌زن
کۆمێنتی من:
جاران کە هەواڵێک بڵاو دەبووە جۆرێک لەنامەعقلییەتی تێدا بووایە، دەوترا ئیدعایەی شیوعییەکانە، دواتر گۆڕا بوو بە؛ ئیدعایەی شیوعییەکانە بەڵام بەعسییەک گێڕایەوە، لەدوای ڕاپەڕین بووە بەدرۆی ڕاگەیاندنی سێبەر و دەسەڵات. ئەی کۆمەڵی ئیسلامی ئێوە بۆ؟ بەحساب نها ئۆپۆزسیۆنن کەچی لەئۆپۆزسیۆن دەخوێنن و درۆ پەخشدەکەنەوە؟ ئەگەریش ئەو دەنگۆیە ڕاست بێت ئەوا خۆکوژی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕانە، دڵنیام شتی وا ڕوو نادات.

یەکشەممە ٢٠١١.١.٩
کۆنە کۆن!!

ره‌زا جه‌بار، لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا وتارێکی بەناوونیشانی: ده‌رباره‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان چه‌ند قسه‌یه‌كی‌ ره‌ق، به‌ڵام حه‌ق. بڵاوکردۆتەوە/
کۆمێنتی من:
ئەوەی ئەم کاک ڕەزا جەبارە دەریبریوە، وێراوی ئەوەی زۆر کۆنە و چەند کەسی دی لێی دواون و ئاشکرایان کردووە. ئیتر نازانم بۆ ناوی ناوە رەق و حەق!! لەو بڕوایەدام نە رەقە نە نەرمە و نە شلەتێنە!!!هاوکات خۆی بەهەڵە بردووە، مۆری شکستی ناوە بەکار و هەڵوێستەکانی بزووتنەوەی گۆڕان!! پێدەچێت کێشەی مادی هەبێت بەڵام سیاسەتی وەک ترشوخوێ بەکارهێناوە، تا خوێنەر باوەڕی پێبکات و دەربکەوێت...

یەکشەممە ٢٠١١.١.٩
هاواری بێسوود

شوان داودی، لەوتارێکیدا بەناونیشانی: یه‌كێتی .. وه‌همی شه‌راكه‌ت و سیاسه‌تی خۆده‌مكوتكردن، دەنووسێت:..پارتی حیزبی بنەماڵە بڕوای به‌ ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات نییه‌ ، به‌ڵكو نوقڵانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ گوێماندا دا كه‌ كوڕی كوڕه‌كه‌یشی هه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت !.. سێبه‌ری پارتی حیزبی بنەماڵە زۆر سوتێنه‌رتره‌ له‌ هه‌تاوی خه‌ڵك و كادیرانی.. سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌ به‌ ده‌ستی یه‌كێتییه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ جێگری پێشووی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌ هه‌ر یه‌كێتی بوو ، ئه‌گه‌ر كه‌متر نه‌بێ‌ زیاتر نییه‌..
کۆمێنتی من:
ئەوەی شوان داودی و ژمارەیەکی تری نووسەرانی یەکێتی هاوارێکە لەبۆشایی، تازە کارلەکارترازاوە. ئەی بۆ ژمارەیەک لەبەرچاوترین کەسەکانی ناو یەکێتی پایدۆزیان کرد و بزووتنەوەی گۆڕانیان پێکهێنا؟ نها پارتی بەقەدەر خوا لەگۆڕان دەترسێت. ئەو ترسەی کۆنی کە لەیەکێتی هەیبوو زیندوو بۆتەوە، گۆران وەک مۆتەکە دەبینیت...

هەینی ٢٠١١.١.٧
بەگوڵێک بەهار نایەت!

سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئاوێنە: كشانەوەی سكاڵاكەی پارتی لە دژی مەریوان قانع و ئاراس فەتاح لە خزمەتی ئەزموونی دیموكراسیی كوردستاندایە.
کۆمێنتی من:
نازانم تا چەند ئەو دەربڕینە تەواوە یان نا!! دیموکراسی چی؟؟! بۆ هەر شتێکی وا ڕوو بدات لەلایەن نووسەرانی ناڕازی بکەونە دەهۆڵ لێدان بۆ جوانکردنی ناشیرینییەکان! خۆ بەگوڵێک بەهار نایەت.. مەسەلەکە لەکۆتاییدا بەقازانجی ئەو حیزبە و سەرەۆکەکەی دەکەوێتەوە.. ئەوە هەڵەی فەزیعە... ئەوانە نابێت لەلایەن خەڵکی ناڕازییەوە وەسفی باشە بکرێن

شەممە ٢٠١١.١.١
با ڕزگاریان بێت، ئەوسا دادپەروەری کۆمەڵایەتی

ئیبراهیم مەلازادە، دەنووسێت: ..پێم وایە سەربەخۆیی ئامرازە نەک ئامانج. ئەگەر سەربەخۆیی نەبێتە هۆی بەختەوەری مرۆڤەکان مەترسیدارە، بەڵام ئەوەندە دەزانم هیچ دەستەڵاتێکی خۆجێی بەهی بێگانە بەراورد ناکرێت. هیوادارم باشووریەکانی سوودان بتوانن دەستەڵاتێکی دیموکراسی دادپەروەر پیادەبکەن.
کۆمێنیتی من:
بەپێچەوانەی تۆوە ئەو ئەگەر و هیوایە ناخوازم بۆیان، تەشویقیان دەکەم بۆ جیابوونەوە، ئەوەشی بەهەر بیانوویەکەوە لەبەرانبەر ئەو خواستەدا بوەستێتەوە، بەنادروستی دەزانم. با ئازاد بن، ئەوسا پرسی دادپەروەری لەحوکمی خۆماڵیدا شتێکی ترە.
لێرە(فەیسبووک) عەرەبە ...میسرییەکان گۆڤارێکیان بەناوی مافی مرۆڤەوە داناوە، یەکدوو ڕۆژ لەمەوبەر وەک نەتەوەپەرستەکان بەرگرییان لەیەکپارچەیی سوودان دەکرد، بۆم نووسین ئێوە مافی مرۆڤ نیین.