خەمی ڕۆژانە، شوبات ٢٠١٢

AbasShiwan-عەباس شوان




سێشەممە ٢٠١٢.٢.٢٨ سیخوڕی کورد لەسەر کورد!
 هەرێمی کوردستان بە ناوەند و لانەی جاسووسان دادەنرێت! لەهەر سەردەمەدا سیخوڕی بەجۆرێک بووە، دەکرێت بووترێت سیخور خەریکە چاومان دەربهێنن.. سیخوری حیزبی دەسەڵاتدار و گەورە حیزبی کوردی پارچەکانی تر و عەرەبەکانی عێراق و دەوڵەتانی دەروجیران لە پێستێکی جوان خۆیان داپۆشیوە.
     لە ناو ئەوانەدا هی زۆر سووک و چرووکیان تێدایە کە لەسەر کڕینی ڕۆژنامەیەک ڕاپۆرت دەنووسێت، هی واشیان تێدایە قورسە و بەدوای وردەکارییەوەیە، جاری وا هەیە لە یەک کاتدا چاوی چوار جاسووس لەسەرتە، ئیتر هەیانە سوود لە نوێترین تەکەنەلۆجیا وەردەگرێت هەشە سادە و تەقلیدییە، خراپ ترینیان بۆ دەوڵەت و حیزبە دیکتاتۆرییەکان چوونکە قابیل بەوەیە کەسی ئۆپۆزسیۆن مەرج نییە یان ئەو موخالیفە لە پێناو باشترکردنی ژیانی خەڵک کار بکات،، گیان لەدەستدانی تێدایە و لێدەکەوێتەوە. 

     ئەم ڤارۆسە لە دەرەوەیش ژمارەیەک لە کوردەکان هەر چەندە کەمتر ئیحتیاج و موحتاجن بەڵام بە شێوەی جۆراوجۆر لەسەر یەکتری دەیکەن و بوونی هەیە، ئەمە وێڕای سیخوری هێز و نەیارەکانی تر..

یەکشەممە ٢٠١٢.٢.٢٦ ئیسلامە عەرەبەکان عەقڵیان لە کێریاندایە!!

 مچەی عەبدئەلجەلیل ١٩٥٢ سەرۆکی ئەنجومەنی ئینقالی لیبیا، کەلەپووتێکی عەرەبی ئیسلامییە، لە جیاتی ئەوەی پەیمان بە خەڵکی بدات کە مووچە و کاڕ بۆ بێکاران و خانوو و دواڕۆژیکی ئارام بۆ خەڵکی دابین دەکات، مژدەی ئەوەیان پێدەدات کە یاسای فرە ژنی ئازاد دەکات و ئەو مافە پێشێلکراوەیان بۆ دەگەڕێنێتەوە!!! پێدەچێت پیاوی عەرەبی ئیسلامی عەقڵیان (حاشا لەڕووتان) لە کێریاندا بێت!!؟؟ چەند پیس و ڕاسیستن!!!
شەممە ٢٠١٢.٢.٢٥ هیچ بیانوویەک ناخوات تا خۆ بدزرێتەوە
 گەڕانەوە بۆ مێژوو بە شێوەیەک لە شێوەکانی بە فاشییەت دادەنرێت؟ لە کاتێکدا ئەوە بەڕاست دەگەڕێت وەک ئەوەی ئێستا دەبینرێت حیزبە ئیسلامییەکان سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی باکووری ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕواست بوون، بەقازانجییان کەوتەوە و لە چەند وڵات بە دەنگدان هاتوونەت و حوکمی دیکتاتۆرییان گۆڕی بۆ دیکتاتۆرییەکی تر..
     لە کۆنەوە دەگوورێت خۆ هەر بە هەڵبژاردن و دیموکراتی بوو کە هێتلەر هاتە سەر دەسەڵات، بۆیە لەو کاتەوە دەنگی ناڕەزایەتی لەبەرانبەر ئەو سەقەتییەی سیستەمی دیموکراتی سەریهەڵداوە.
     ئەی باشە چی کراوە بۆ بەرگرتن پێی و پڕ کردنەوەی ئەو کەلەبەرە؟ جا چۆن دەبێت لەبەرخاتری ئەوەی هێزە کۆنسەرڤاتیڤەکان دێنە سەر دەسەڵات دەستبەرداری گۆڕانکاری بین، پۆلەتیکایەکی حەکیمانە نییە و نابێت.. کەواتە بەڵی بۆ گۆڕین و گۆڕانکاری و بەشداریکردن تێیدا بەوپەڕی حەماسەوە...


هەینی ٢٠١٢.٢.٢٤ دایلۆگ لەسەر کوشتن و بەکرێگیراوی بۆ حیزبە گەورەکان
 چۆن دەزانیت من حەقدم بەرانبەر ئەو حیزبە هەیە؟ دیارە بەڕێزتان لێتان تێکچووە هەر کەسێک موخالیف بە حیزبەکەی بارزانی مامجەلال ئۆجەلان حاقید بێت. خۆت باش دەزانی موخالیفبوونم بەرانبەر بەو جۆرە حیزبانە بڕوانەبوونمە بە تاکحیزبی و دیکتاتۆرییەتی سەرکردە ئیتر ئەوە حیزبە لە ئۆپۆزسیۆن یان حکومەتدا بێت جیاوازی نییە.
     بەڵام مادام وای لێهات من پێم باشە مرۆڤ بوو بە پیاو و مووچەخۆر و دەڵاڵی فڵان پارت باشترە لە واقیعی کوردستانی باشوور ڕانەکات بچێت خۆی لەلای یەکێکیان قەید بکات.
     بە جۆرێکی تر ئەگەر سیاسەتیش دەکات ئەوا ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی و ناپەرلەمانی و ... هەیە با بفەرموێت.. نەچێتە لای ئەو حیزبانەی پارچەکانی تر کە لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بە تۆمەتی جاسووسی کردن بکوژرێن! یان لە ژێر دروشمی نەتەوەیی درۆزنانە هەڵیان بفریوێنن و بە دەستی سەربازی دەوڵەتە دراوسێکان بەکوشتیان بدەن!
     مانای چی خەڵک ئیتر هەر چییەکەی کردبێت وەک سەگ بتۆپێنرێت!! لەگەڵ هزری کراوە نایەتەوە.
     ناکرێت لەبەر ئەوەی فلان بەجاسووسی دەزانێت موستەهەقی تۆپین بێت، فەرهەنگێکی نامرڤانەیە، ئیتر هەر کەسێک خۆی بە شۆڕشگیر و ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات بزانێت، بیکات، دەبێت دژی بوەستینەوە.
     نازانم ئەبێت هونەر لەوەدا چی بێت دوژمنی وەهمی لە خۆرا بۆ خۆمان دروست بکەین. بە دیدی کوردێکی کوردستانی باکوور یان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بڕوانیین، هەڵەی گەورە دەکەین.
     مەبدەئی کوشتن جێی پەسەند نییە، سەیری کەسێکی خۆ بە نارازیزان و تەشبیه نەبێت مامجەلال بکە، لەوانەیە هەزار ڕەخنەی لێبگریت بەڵام ئەو ئامادە نییە واژووی لەسێدارەدنی خەڵک بکات سوور دەزانێت تیرۆریستە، کەچی لافگەزافی زۆر لێدەدرێت  نابن بە مامجەلال و ناترسن بە ئاشکرا داوای کوشتنی خەڵک دەکەن، ئەمە تەناقوزە ئەمە بن لادنییە و لەگەڵ فەرهەنگی مۆدێرنی مرۆڤدۆستانەدا نایەتەوە.
     بەدەر لەلایەنە مێژوویەکەی مامجەلال بەوەی دەستی سوورە، بەڵام ئەو هەڵوێستەی گەر بۆ چاوبەستیش بێت یەکێکە لە هەڵوێستە گونجاو و پۆزەتیفەکانی..
     خۆدانە دەست ئەو حیزبە (پ ک ک)، ئەگەر گریمان بۆ موچەخۆریش نەبێت ئەوا بە بەگری لێکردنیان و بە بەلاش بوونە بۆقی، خۆ فەقیر نیین وەک پارتی و یەکێتی دەوڵەمەندن.
     مرۆڤ کەس پەرست (عەبدوڵا ئۆجەلان) بێت، بچێت مامجەلال و مەسعود بارزانی بپەرستێت باشترە (دیارە خراپترین هەڵبژاردنە) ئەگیان ئۆپۆزسیۆنی جۆراوجۆر هەیە ئەوە عەرز و ئەوە گەز هەزار ساڵ بکەیت بێگانەپەرستی دوایی دەهێنی نوشستی، چوونکە ئەو حیزبە وەک مقاش باشووری و ڕۆژهەڵاتییەکانیان گەرەکە و هیچی تر..

پێنجشەممە ٢٠١٢.٢.٢٣ سوتانی قورئان و بێکاری حکومەتی هەرێم!
 ئەم لەسەرکردنەوەیەی سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر سوتانی کتێبی موسڵمانان قورئان کە لە ئەفغانستان ڕوویداوەە.. جێی پێکەنین و گریانە. لەمەوە دەردەکەوێت و دەسەلمێت ئەمە حکومەتی هەرێمی ئیسلامی کوردستانە!!!! نەک شتێکی تر.
     قسە لەوەیە پێم باشە حکومەتی هەرێم وەک زۆر لە حکومەتی تری دنیا، ڕۆژانە بەهۆی وتەبێژەکەیەوە لەسەر مەسەلە گەرم و نەرمەکانی قسە و دیدی خۆی بدات. بەڵام کە جار جاڕ لەسەر ڕووداوێکی وا دێتە وەڵام، بەردی بەرد ئاسا دێنێتە قسە!!
     ئاخر زۆر مەسەلەی ئانی لە ناوخۆ و دەوروبەر ڕوودەدات هیچ ناڵێت، بۆ لەمەدا هاتۆتە وەڵام پێکەنینەکە و گریانەکە بۆ ئەوەیە.
     حکومەت دەبێت وەک ئەو پیرە دانایە وا بێت کە دادوەرێکی بێلایەن و ئاگرکوژێنەرەوەیە. نەک ئاگر خۆشکەر، چوونکە کۆمەڵگا پڕە لە ئایین و بیروڕای و مەبدەئی جۆراوجۆری مرۆڤانە و ... دژ بەیەک، ئەو دەبێت هاوسەنگی لە نێوانیاندا بپارێزێت.
     هەموو هەواڵەکان وا دەڵێن کە کۆمەڵگای کوردستانی باشوور لە ژێر کاریگەری دەوڵەتانی ناوچەکە و هێزە سیاسییە ئیسلامییەکان تا بێت هزری ئیسلامی تیا بڵاوتر دەبێتەوە، خەریکە وا لێدێت جێییەک نەمێنێتەوە بۆ ئەوانی تر کە جۆری زۆرە. ئەگینا ئایینی ئیسلام وەک هەر شتێکی تری ناو کۆمەڵگا بەرهەمەندە لەلایەنی ناشیرین و توند هاوکات لایەنی جوان، بەداخەوە هەتا ئێستا هەر خەریکی بەهێز کردنی لایەنە تووند و ناشیرینەکەی ئایینی ئیسلام بوون!!!
     بەڵام بۆ یەکگرتووی ئیسلامی بارەگاکانی پڕ لە قورئان کردووە؟ لە کاتێکدا شوێنی ئەسڵی ئەو کتێبە مزگەوتەکانە؟ کە شوینی عیبادەت و خواپەرستییە!؟ بۆیە ئەو بیانووە کە لە بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامیدا و لە ڕووداوەکانی دەڤەری بادینان شارۆچکەی زاخۆ قورئان سووتێنراوە نا تەندروستە لە کێشەیەکی سیاسی وادا بێتە ئاراوە. مەسەلەی ئەسڵی بارەگای لایەنیکی سیاسی بەدەستی غەوغاکانی حیزبێکی فەرمانڕەوا دەسووتێنرێت.
-------------
تێکستی هەواڵەکە لە ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی دا

سێشەممە ٢٠١٢.٢.٢١ چەتەوڵەکانی ئیسلام!
 کاتێک لەشکری ئیسلام هاتن، ئێمه‌ زه‌وی خۆمان هه‌بوو، ئه‌وان تەنها خۆیان و شمشێر و قورئانێک بوون،.. فێریان کردین چۆن به‌چاوی به‌ستراو دوعا بکه‌ین، کاتێکیش چاومان کرده‌وه‌ ئه‌وان زه‌ویان هه‌بوو و کۆمەڵێک پیاوی خۆیان(مەلا و شێخ و سەید و..) لەگەڵ مزگەوتێکدا بۆ بەجێهێشتبووین. ئیتر لەو کاتەوە بێکەسایەتیمان زیتر تر بوو...
     کاتێک لەشکری ئیسلام هاتن هیچم نەووت، کە دراوسێکەیان برد، قسەم نەکرد، لایەکی گەرەکیان ڕووخاند بێدەنگ بووم، ئیتر کە هاتن و خۆشمیان برد، کەس نەبوو لەسەرم هەڵبداتێ!
---------
وەرگیراوە بە کەمێک دەستکارییەوە

دووشەممە ٢٠١٢.٢.٢٠ شارستانی تووند و نەرم!
 بە پێچەوانەی تیوری ڕێژەییەوە، شارستانییەکان ئەو کاتە جێی پەسەندی مرۆڤەکانە کە بەرگری لە بەها مرۆییەکان (بەندەکانی مافی مرۆڤ) بکات، هاوکات دژی سەرکوتکردن، پلە دوویی ژنان و جیاوازی نەتەوەیی و ڕەگەزی و ئایینی بێت.
     ئایا هەر ئەم هۆیە نییە کە بە لێشاو خەڵکی وڵاتە ڕۆژهەڵاتییەکان بەتایبەتی ئیسلامییەکانی وا لێکردووە، کۆچ بۆ ئەورووپا و ئەمەریکا بکەن؟

هەینی ٢٠١٢.٢.١٧ بزووتنەوەی گۆڕان مەرگپەرست نییە

 دەرکردنی ئەو بەیاننامەیەی دوێنێ پێنجشەممە ١٦ شوباتی ٢٠١٢ کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوکرایەوە لە هەست بەبەرپرسیارێتییەوە دەرکراوە، ئیتر بەرپرسیارێتی جۆری زۆرە، بۆ ئەوەی دوژمن ئەگەر هەبێت پێی خۆش نەبێت و دەستی تێ نەخات. یان لەوەی کە هەر توندوتیژییەک بخولقێت کوژراو و برینداربوونی بە تەئکید لێدەکەوێتەوە، ڕژانی خوێنی هاوڵاتیان هەوانتە نییە، لە زۆر شت گرنگ تر و پیرۆزترە، ئەگەر ئەمە بە ڕسوایی بۆ ئۆپۆزسیۆن بێت قبووڵە، چوونکە ئەم هەڵوێستە بووە مایەی ناڕەزایەتی بەشێک لە لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن.
     بەڵام ئەگەر لە بەیاننامەکە بڕوانرێت بە جۆرێک لە سازش و پاکانە بۆ دەسەڵات لێکدەدرێتەوە و بە قازانجی هەردوو پارتە فەرمانڕەواکە دادەنرێت.
     لە ئێستادا پارتە فەرمانڕەواکان ئەو بەیاننامەیە بە فێڵ و تەکتیک دەزانن و لێکدەدەنەوە، پێیان وایە بۆ ڕای گشتیی جۆرێکە لە چاوبەست، لە ژێرەوە بۆ کاری تووندوتیژی لە هەوڵدان، هاندەری ئەم دۆخە گەرمەن، لەو بێبڕواییەوە هەر بۆیە زووربەی شارە گەورەکان بەتایبەتی سەری مارەکە سلەیمانی بە سەرباز و هێزی چەکداری تر داپۆشرا!!!
     بەدەر لەوانە ئایا ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان نەیاندەتوانی خۆ بپارێزێت لە دەرکردنی ئەو بەیاننامەیە و بێدەنگەی هەڵبژارادایە؟



پێنجشەممە ٢٠١٢.٢.١٦ باشووری کوردستان یان کوردستانی باشوور؟
 با لۆجیکیانە بیر بکەینەوە، خۆشمان بوێت و ترش چەند کوردستان هەن، کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات و ... ئەو دەربڕینە وەک ئەلتەرناتیڤێکی ناسیۆنالیستتیە لەبەرانبەر کوردستانی فڵان وڵاتی وەک عێراق و ئێران بەکار دەهێنرێت، ئەگینا خەڵکە ئاساییەکە هەر کوردستانی عێراق و ئێران و.. بەکاردەهێنن. 
     لە ئاستی تۆڕی ئەنتەرنێتیش کوردستانی فڵان وڵات زیاتر ناسراوە.. لەدەرەوەیش کە دەڵێت کوردم دەڵێن هی کام وڵاتی؟
هەر کاتێک ئەو زەوییەی کە تا ئێستا بەشێوەی جۆراوجۆر خاکەکەی دەستنیشان کراوە، بوو بە وڵات، ئەوە دەربڕینی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاست دەبێت و لە شوێنی خۆیدا دەبێت.
     ئینجا خۆ کارێکی زۆر خراپ نییە چەند کوردستان هەبێت وەک لە ئەرزی واقیعدا هەیە، هاوکات خۆلادانە لە کێشەی یەکتر و دوور کەوتنەوە لە فەوزا کە ئێستا لای ژمارەیەکی دیاریکراو لە خەڵک هەیە و بە دەستی ئەنقەست لە ژێر ناو و بڕوبیانووی جۆراوجۆردا دروستیان کردووە.

چوارشەممە ٢٠١٢.٢.١٥ ئایا ئاینزای سونە و شیعە تاوانبار نیین؟

 حوسنی موبارەک بووەتە هۆی بەهێزکردنی ئیسلامییەکان. لەوانەیە ڕاست بکات، بەڵام جەمال عەبدولناسری زیاتر بەوە تاوانبارترە..
یەکێتی و پارتی و کۆماری ئیسلامی ئێران یش دەورییان لە بەهێزکردنی تەوژمی ئیسلامی سیاسی هەیە؟!
     لە مەسەلەی سەرهەڵدانی بەهێز و گوڕ و تینی ئیسلامییەکاندا عەرەبەکانی وڵاتە جۆراوجۆرەکانە بەڵام لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووە، بوون بە دوان کە ناسیۆنالیزمی ئێرانییە و خرۆشانی خومەینی و خەڵکی ئێران بوو.
     دەکرێت ئەوەی زیاتر کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دانا ئێرانە فارسەکان بوون. پارتەکانی هەرێمی کوردستانیش نەیان دەتوانی بەری پێبگرن. ئیتر دوای ئەوە ململانێ کەوتە نێوان تەوژمی شیعە و سوونە، هەموو بەشێوەی خۆی لەهەوڵی بە ئیسلامی کردنی دەوروبەریان بوون.

     جا لەنێوان ئەو دوو تەوژمەدا مرۆڤم دەوێت خۆی بگرێت؟ پارتە کوردییەکان بوون بە سینەما بەدەستیانەوە، نەیاندەتوانی نەڵێن نا، خۆشیان لە شەڕ و پێکدادان بوون لەگەڵ دوژمنی سەرەکی، بۆیە هۆکاری زاتی لەم نێوەدا کەمترین ڕۆڵ دەبینێت.

چوارشەممە ٢٠١٢.٢.١٥ حیزبەکەی ئۆجەلان کوردەکانی ڕۆژئاوا!!!

 پیاوەکانی ئۆجەلان و م.بارزانی و مام جەلال هەر لە ئێستاوە کە هێشتا کوردەکانی ڕۆژئاوا ئازاد نەبوون خەریکی ئەوەن شەری ناوخۆیان بکەن بە کوڵکەوە تا دوژمنی سەرەکییان پێخۆشتر بێت، هاوکات مەسعود و ئۆجەلان و مام وەک براگەورەیان بمێننەوە!!! دەوری خۆیان لە دۆخی ئێستای سووریا وەک پێویست نەگێڕن!!
-----------
تێکستی ڕاپۆرتە هەواڵەکە لە ماڵپەڕی سبەی دا


دووشەممە ٢٠١٢.٢.١٣ پەیامێک ڕۆژان ڕۆژی لە دوایە

 وەک لەم بەسەرتەرەدا دیارە، تا دوێنێ ژنان بە تەحریزی ژمارەیەک مەلا و خەڵکانی تووندڕەوی ئیسلامی و هزری عەشایەری کۆنەپەرست و دواکەوتوو، لە ناو بازار و شوێنە گشتییەکاندا تێزابیان بە قاچوقولی ڕووتی ژنان و کچاندا دەکرد و دەپرژاند، تەنها لەبەر ئەوەی جلوبەرگی مەدەنییان لەبەر دەکرد.   
     عەقلییەتی عەشایەریش ئەلقەیەکی تەواوکەری ئەو سەرکوت و فشارەیە چەند لایەنەیە کە لەسەر ژنان هەیە...

ڕۆژان ڕۆژی لەدوایە، ئەنجامی کاری توندڕەوی هەر توندڕەوی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. وەک لەم هەواڵەدا دەبینین هاوکێشەکە هەڵگەڕاوەتەوە و مەلایەک بەر هەڵمەتی تێزاب پیاکردن بۆتەوە!

     هەردوو کارەکە پەلاماری ژنان و ئەم مەلایە قێزەوەنە و قابیلی دەستخۆشی نییە. پەنابردن بۆ کاری وا کۆمەڵگا بەرەو ئاژاوەی زیاتر دەبات..نا بۆ تووندوتیژی..بەڵێ بۆ عەقل و هزری مەدەنی مرۆڤدۆستانە..
--------------------
تێکستی هەواڵەکە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنە دا

شەممە ٢٠١٢.٢.١١ لەسەر زاری خۆیانەوە

 مەلا بەختیار، ماوەیەکە لێرە و لەوێ لەسەر مەسەلە جۆراوجۆرەکانی ناوخۆی هەرێم و دەرەوە ڕای خۆی دەردەبڕێت. ئیتر لەوەدا بەداوی چییەوە مەسەلەیەکی دییە، تەنها ئەوەندە هەیە لە ناو دێرەکانیدا دەکرێت وەک کەسێکی دەسەڵاتخواز و لە سەر زاری خۆیەوە ترس و نیگەرانی و کەموکوڕییەکانیان ببینین.
     لەم بەدواداچوونەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە میرنشینی کوێت، دانی بەوەدا ناوە کە حکومەتە مزدەوەجەکەیان لەلایەن خەڵکییەوە متمانەی نییە، بۆیە پێشبینی شکستی خۆیان (یەکێتی+پارتی) لە هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکان دەکات.
------------  

تێکستی بابەتەکە لە ماڵپەڕی خەندان دا

شەممە ٢٠١٢.٢.١١ دوور ڕاونیین ڕاکردنە لە واقیع!!
 جێی سەرسووڕمانە زیاد لە پێویست کۆمۆنیستە ڕادیکالەکان گرنگی بە میسر دەدەن کە حەوت فرسەخ لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دوورە، سووریا دراوسێیە و گۆمی خوێنی تیا هەڵساوە، ئیهماڵیان کردووە! ئایا مرۆڤ بەردەمی خۆی نەیبنێت دەتوانێت جوانتر دوور ببینێت؟؟؟!!!
پێم وایە پیاوە گەورەکانی مرۆڤایەتی وەک مارکس و ئنگلس و کەمێکیش لینین ئەوە خووەی لای ژمارەیەک نەک کۆمۆنیستەکان بەڵکوو خەڵکی تریش سەوز کردووە. بە پێچەوانەوە وا باشترە بیری ئەوانە بەکار بهێنرێت بۆ جوانتر کردنی ناوچەی جوگرافی خۆمان، هەمیشە ئاگامان لە خۆمان بێت و دوور ڕوانیین نەماکوژێت، خۆمان بیر بێت.
گرنگی دان بەسووریایش هەر لەو دیدەوەیە. بە بڕوای من میسر دەمێکە ئەو جێگایەی کە لە سەدەی ڕابردوو هەیبوو، لە دەستی داوە، سەنتەری سیاسی و بڕیارەکان لە دنیای عەرەبدا دابەش بووە، میسر سەردەمی زێڕینی بەسەرچووە. هاوکات ناکرێت فەرامۆش بکرێت. دەڵێم گرنگی بە شوێنێک بدرێت لە هەر گۆرانکارییەک ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ناوچەکەی خۆمان دروست دەکات و دادەنێت.

هەینی ٢٠١٢.٢.١٠ پێشکەشە بە بەرنامەی (بەبوێری) کەناڵی NRT
 کافر گاور فەرمەسۆن و ... بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە بەکاردەهێنرێت کە لەسەر ئایینێکی ترن بە پێی بنەماکانی مافی مرۆڤ بێت ئەوە تەوهین و ئیهانەت و بێڕێزیکردنە کەواتە دەکرێت بە دەربڕینێکی ڕاسستی دابنرێت. ئەوانەی ئەم دەربڕینانە بەکاردەهێنن خەڵکانی توندڕەون، جێی داخە زۆر جار ئەم دەربڕینە تووندانە خەڵکی ئاسای ستەملێکراو و بێبەشیش بەکاریدەهێنن!
     باشە ئەی ئەم دەربڕینە ناشیرینانە ئەگەر بۆ کریستیانێک و جوولەکەیەک بەکاربهێنرێت کە پێغەمبەریان جیایە و خوایان یەکە. یان زۆر جار لەنێوان ئاینزاکانی یەک ئایینی وەک شیعی و سوونی بەکاردەهێنرێت. ئەی بۆ ئاتائیست (ملحد)ەکان چی کە ئەسڵەن بڕوایان بە هیچ جۆرە ئایینێک نییە؟


پێنجشەممە ٢٠١٢.٢.٩ سەرشۆڕی ئافەرینی ناوێت؟
 نا بەڕێزینە، نازانم بە چ مافێک مۆری ئیسلام بوون دەدەن لە کۆمەڵگای کوردستانی باشوور؟ ئەی ئایینەکانی تری وەک ئێزیدی و کاکەیی و کریستیان و جوولەکە و ... هاوڵاتی نیین؟ یان هەموو ئەو کەسانەی کە ئەسڵەن بڕوایان بە هیچ ئایینێکی ئاسمانیی نییە چی، هاوڵاتی نیین؟!
     جا با لایەنگرانی پارتە ئیسلامییەکان بهاتنایە جارێکی تر کەناڵەکەیان بسووتانایە؟ زۆر سەربەرزانە تر دەبوو وەک لەوەی کەوتنە ژێر فشاریان و ملتان دا!!! ئەو کەناڵە نوێنەری هەموو کۆمەڵگا لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات ناکات، جێی داخە، کۆمەڵگا بەرەو داخرانی زیاتر دەبێتەوە و دۆزەخەکە نێلە نێڵی بەتینتر دەبێت، هەرگیز ئەو جۆرە ملدانە قابیلی دەستخۆشبوون نییە.

     کۆمەڵگا لە چەند لایەنەوە لە ژێر مەنگەنەدایە و بەداخەوە هێزی کراوە کەمایەتییە، بۆیە ئەوان تا بێت گونیان بەسەر ئەو بەشەی کۆمەڵگا زیاتر شۆر دەکەنەوە. دەبێت شێلگیر تر وەڵامبدرێنەوە، ئەگینا بەتەواوی بیروڕای کراوە قوت دەدەن. نابێت بهێڵرێت. ئەو بەرنامەیە (بەبوێری) بەخشکەیی زۆر شتی لەبارەی ئایینەوە دەووت، بەڵام وەک زۆر کاری جوانی تر زوو شەهیدیان کرد.
-----------
ڕوونکردنەوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەبارەی ڕاگرتنی بەرنامەی بەبوێری  


چوارشەممە ٢٠١٢.٢.٨ حیزبەکەی ئۆجەلان هەموو کورد دەکەن بە قوربانی خۆیان!

 حیزبەکەی ئۆجەلان هەر ئەم ئاوازەیان کەم بوو، ئەمەشیان وت! لەسەر زاری جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە پاراستنی یەکپارچەیی عێراق دەکات!
     لە کێشەی سووریا و کوردەکانیدا هەموو دەزانیین هەڵوێستی حیزبەکەی ئۆجەلان لەداخ تورکیا بە دژی هەموو ناڕەزایەتی وەستاوەتەوە بێگومان کوردەکانیش. دەزانن کوردی هەرێم بەتایبەتی حیزبەکەی بارزانی هاوسنوورە لەگەڵ کوردەکانی ڕۆژئاوا، هەر گۆرانکارییەک ڕوو بدات لەو وڵاتە بە قازانجی هەرێم و ئەوە.
     لە ڕاستیدا چاویشیان دەردەهات بەڵام ئەو کۆنگرەیەی کە بۆ کوردەکانی ڕۆژئاوا ئەنجام درا گەر بۆ هەر مەبەستێکی ئاشکرا و شاراوە بوو بێت، هەنگاوێکی باش بوو، دەبوایە زووتر بکرایە. بۆیە غیرەتیان دایە خۆیان چوونکە مەرگی ئەسەد نزیکتر بۆتەوە. بە هۆی ئەم هەنگاوە بوو گەر و گێچەڵەی حیزبەکەی ئۆجەلان سەریهەڵدا!
     ئەوان هەوڵ دەدەن هەموو کوردی پارچەکانی تر بکەن بە قوربانی خۆیان!! ئەگەر نەشیان توانی ئەوا کێشەیان بەهۆی دوکانە بێبازاڕەکانیانەوە بۆ دروست بکەن! بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو سیاسەتەیان بۆ ناچێتە سەر و دەستیان ئاشکرایە، دەمێکە وتوومە، عەقلییەتی کەمالیزم لە نێو حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی حیزبەکەی ئۆجەلان زۆر بە ئاشکرا دیارە. من هیچ جیاوازی لە نێوان حیزبەکەی بارزانی و ئۆجەلان و .... دا ناکەم.
------------
بۆزانیاری لەسەر هەواڵەکە تکایە سەردانی ماڵەڕی خەندان بکە



یەکشەممە ٢٠١٢.٢.٥ کەمال میراودەلی و تێکەڵکردنی کارتەکان!!
 ئەم نامەیەی کەسایەتی ناسراو کەمال میراودەلی کە وەک هاندانێک و پشتیوانییەک بۆ خەڵکی باڵەکایەتی و چۆمانی نووسیوە، لەم ڕۆژانەدا بەهۆی کوشتنی گەنجێکەوە، ناڕەزایەتی جەماوەری دروست بووە. کارێکی گونجا و پۆزەتیفانەیە، دەربڕینی و دەستەواژەی توندی لە خۆ گرتووە. بەڵام لە چەند خاڵدا کارتەکانی تێکەڵ کردووە، لە نرخی پەیامەکەی کەمکردۆتەوە بە موشەخەسی لەسەر ڕووداوەکە پێیدانەگرووە! بۆ نموونە هاتووە سەرەکۆنەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات!    بۆیە ئەمەیشی کردووە لە خەیاڵی خۆیدا بزووتنەوەی گۆڕان بە جۆرێک لە جۆرەکان لەو ئاستەدا نابینێت کە وەڵامدەرەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک بێت. گوایە کەموکوڕی و تەرکیبەی وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ئازا تەواو نییە!
     لەلایەکی ترەوە ناوی گرتووخانەی ئیمراڵی و عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانی باکوور بێ موناسەبە هێناوەتە ناوناوانەوە!! 
     لەمەشدا وەک لە چەند نووسینی تریدا خۆی وەک سەرۆکی شەرعی هەرێمی کوردستان ناوزەد دەکات!! ئەوەی بیر چووە کە ئەو ڕێژەیەی دەنگەی کە وەختی خۆی هێناویەتی موخالفینی پارتی+یەکێتی بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەوانی ترە، لە ڕقی مەسعود بارزانی دەنگیان پێدا. ئەگینا وەک کاندیدەکانی تردا لەبەردەم دەنگی زۆری بەدەستهاتووی مەسعود بارزانیدا شەرمەزار دەبوو! هەرچۆنێک بێت و بەدەر لەم تێکەڵکردنە نامەکە هەڵوێستێکی ئازاو جوامێرانەیە.
-------------
تەواوی نامەکە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا


یەکشەممە ٢٠١٢.٢.٥ وەزیرێکی حیزبەکەی بارزانی شەکر دەشکێنێت!
 دادوه‌ر ره‌ئوف ره‌شید، وه‌زیری‌ دادی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بەپێی نووسراوێکی فەرمی دەڵێت: ئه‌وانه‌ی‌ زانیاری‌ ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌خۆشی‌ ده‌رونیان هه‌یە!
     ئەم جەنابە گەر خۆی شێت نەبێت، لە ژێر هەر بیانوویەکدا بێت ناکرێت لە ئاستی وەزیر دەربڕینی وا نابەجێ بکات.
بەڵام ئەم سووک سەیرکردنی خەڵکییە مێژوویەکی لە ناو حیزب (پارتەکەی مەسعود بارزانی)ەکەی جەنابی وەزیردا هەیە. هەموو لە بیرمانە کە سەرۆ قادر و فازیل میرانی چییان وتووە...!!!
     لە وڵاتە ئەورووپییەکاندا، گەیاندنی و زانیاری بردنە دەرەوە بە یاسا ڕێکخراوە و ..هەموو شتەکان لە فڵان وەزارەت بە ڕوونی دیار دەکرێت و گەر کەسێک بیەوێت بەئاسانی دەستی دەگاتێ و داوای بکات دەیدەنێ، ئیتر چ پێویست دەکات بە دزییەوە زانیاری بەرێتە دەرێ؟
     بەڵام لەبەر ئەوەی لە هەرێمی کوردستان هەر ماڵێک و فەرمانگەیەکی بچووک و گەورە بگریت پڕ پڕە لە نهێنی و شتی شاراوە. بۆیە دەرکردنی نهێنییەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان دەبێتە هۆی ئاشکرا کردنی ناشیرینی و گەندەڵییەکان، کەواتە ئەو کارە بێزار ی و ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە. لەبەر ئەوەی کەس ئاستی بەهای خۆی نازانێت چییە و چیی نییە، سەیر دەکەیت تەنانەت لە ئاستی وەزیریرێکی زل و زەبەلاحدا قسە و داخویانی نابەجێ دەوەشێتەوە و دەکرێت!
-----------
تێکستی هەواڵ لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هاوڵاتیدا

شەممە ٢٠١٢.٢.٤ فەیسبووک بە زمانی کوردی؟؟! 
 بەداخەوە، تا ئێستا وێڕای چەند هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو هاوکات ڕاگەیاندن نەتوانراوە زمانی شیرینی کوردی و بەو ڕێنووسەی هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵات پێی دەنووسن زیاد و فەرزبکرێت بەسەر ئەم کومپانیایە. یاران دەبێت هۆی چی بێت؟ بە ڕاستی شەرم لە خۆمان دەکەم کە بە ڤیرسیۆنی عەرەبی و فارسی و زمانەکانی تر لە فەیسبووکدا بەشدارین، عەمرمان نەمێنێت.

     ئەو هەوڵانە کە لە فەیسبووک دەدرا هەموو هاشوهوش دەرچوو. ئەگینا چوار پێنج تەکنیکاری بوارەکەی گەرەکە. فیسبووکیش ناتوانێت رەفزی بکات، گەر داوایەکی وا پێشکەش بکرێت.
     لەمیژوەوە ژمارەیەک تەکنیکاری ئەورووپانشین گۆگلەی کوردیان داناوە، ئەی ئێستا بۆ لە هەرێمی کوردستانەوە خەریکی هەوڵێکی وا نابن کە نە کێشەی پارە هەیە نە کێشەی تەکنیکار؟
-----------
تکایە بڕوانە ماڵپەڕی سبەی


هەینی ٢٠١٢.٢.٣ هەڵوێستی مەردانەی نووسەرێک
 پاوڵ ئاوستر- Paul Benjamin Auster ١٩٤٧ نووسەر و شاعیری ئەمەریکی بە هەڵوێستی مەردانەی سەرۆکوەزیرانی تورکیایی دەهری کردووە.
     ئەو ئامادە نەبووە بانگهێشت بۆ سەردانی تورکیا قبووڵ بکات، تەنها لەسەر ئەوەی ڕۆژنامەنووسێکی زۆر لە زیندانەکانیدایە، ڕاپۆرتی پەیامنێرانی بێسنووریش ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە و پلەی لە لیستی ساڵی پار ٢٠١١ دا بۆ ١٤٧ دابەزیوە.
     ڕەجەب تەیب ئۆردۆگان ١٩٥٤ لەبەردەم فراکسۆنی پارتەکەیدا، بە گاڵتەجاڕییەوە، دەڵێت: وەیش تکایە وەرە! زۆر پێویستمان پێتە!! بەڵام دواتر فشارەکەی قبووڵە، بۆیە دەڵێت: دەبێت لە کێشەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بکۆڵرێتەوە کە لە زینداندان..
---------------
بەکەمێک دەسکارییەوە هەمان هەواڵ لە  ماڵپەڕی سبەی


هەینی ٢٠١٢.٢.٣ بەدواداچوون
 پێدەچێت ئایینی کریستیان (مەسیحی) وەک ئایینی ئیسلام هی عەرەبەکان بێت و لە دوورگەی عەرەبییەوە هاتبێت. دەزانن بۆ لە کەناڵی کوردستدا، لە بەرنامەی سۆما کە ئامانج کەمال چالاک ئەم ئێوارەیە ٢٠١٢٢.٢.٣ پێشکەشی کرد. کەسێک وەک نوێنەری ئایینی کریستانیان بانگهێشت کرابوو، بە عەرەبی قسەی دەکرد و بیروڕاکانی دەردەبڕی و وەریاندەگێڕا بۆ کوردی!! 
     ئەوە چ مەهزەلەیەکە ڕوو دەدات؟!! ئایا بەمەبەست ئەوە دەکرێت؟ بیانەوێت بڵێن ئایینی ئیسلام هی کوردە نەک ئایینی کریستیان!! لە کاتێکدا گەر بەزۆر ئیسلام سەپێنرا بێت، بەسەر خەڵکی نا عەرەبی، خۆ کریستیان بە تەبشیر بووە و هاتۆتە کوردستانی باشوورەوە.
-------------
تکایە بڕوانە لاپەڕەی ئەنتەرنێتی بەرنامەکە


هەینی ٢٠١٢.٢.٣ 
خێڵ و بنەماڵە هەرێمی کوردستانی لووشداوە!!!

 نووسەر هوشنك بروكا بە زمانی عەرەبی وتارێکی گرنگی بڵاوکردۆتەوە شایەنی ئەوەیە هەموو بیخوێننەوە، لێرەدا، چەند نموونە لە وتارەکەیم بە دارشتنەوەی خۆم وەرگێڕاوە:
     .... تاوانی ئەوە دەداتە پاڵ مەسعود بارزانی کە زۆنی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردووە بە بارزانستان بۆ خێلەکەی خۆی بەڵام لە بناغەدا تەنها بنەماڵەکەیەتی.. شەرعیەتی خوێن و بنەماڵە بەسەر شەرعییەتی یاسا و دەڵەتدا زاڵکردووە!ا پارتیبوون بۆتە ئایین و سەرۆک بە خوا! بەم شێوەیە پرۆژەی دەوڵەت بۆتە پرۆژەی بنەماڵە! هەروەها بە پێشمەرگەکەی سەردەمی شاخی نازانێت وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات.. نووسەر جیاوازی ناکات لەنێوان حوکمی بارزانی و ئەو حکومەتانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهۆی ڕاپەڕینەوە ڕوخێنران...
-----------------
تێکستی وتارەکە بە زمانی عەرەبی



پێنجشەممە ٢٠١٢.٢.٢ بەرپرسێکی بارزانستان شەکری خوارد 
 نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ له‌ ماوه‌ی دە ڕۆژدا بكوژه‌كه‌ له‌ سێداره‌ بده‌ن .. ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ سێداره‌ نه‌درێت، ئه‌وا منیش دێمه‌ ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وە.
     ئەم کاربەدەستە زەلیلەی حیزبەکەی مەسعود بارزانی، چۆن ڕێگا بەخۆی دەدات شەکرێکی وا بشکێنێت.. خۆ کە دەم دەکەنەوە بۆ چاوبەست دەڵێن یاسا سەوەرە، هەر دەست بەجێش نوقلی تاڵ دەرخواردی خۆیان دەدەن! چۆن دەبێت لە ژێر هەر بیانوویەکدا کەسێک لەسێدارە بدرێت.. جا بۆ یەکسەر نایکوژن.. تڕە خۆش یاسا و دادگا !!!!؟؟؟؟
     لەوانەیە لە پشت ئەو ناڕەزایەتییانەی خەڵکی ناوچەکە، بۆ هۆکاری تر بگەڕێتەوە، ئەم (کوشتنی گەنجێک) ڕووداوەیش فرسەتێکی باش بوو بێت بۆ دەربڕینی.
     نابێت ئەوەیش لەبیر بکەین ئەو ناوچەیە و سەرجەم زۆنی حیزبەکەی بارزانی بەتەواوی بۆتە عەشیرەتخانە، کێ دەڵێت ناچێتە خانەی شەری فڵان عەشیرەت لەگەڵ ئەوی تردا، بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی زیاتر هەموویش دەزانیین شوێنەکە ناوچەیەکی سنوورییە و پارەو پولی زۆرە و هەستیارە. کەواتە هەموو جووڵانەوەیەکی قابیل بەوە نییە پشتیوانی لێبکرێت. جووڵانەوەیەک قابیل پشتیوانییە کە کۆمەڵگاکە جوانتر بکات نەک فڵان عەشیترە بگۆڕین بەوی تر.. ئیتر نازانرێت بەرەو کوێ دەچێت...
----------------
تێکستی هەواڵ  لە ماڵپەڕی سبەیدا


پێنجشەممە ٢٠١٢.٢.٢ کوێخای ئایین! 
 لەبەرانبەر نووسەرێکی سەر بە تەوژمی ئیسلامی کە دەڵێت:

     ئاسانترین شت لە ناو كورد بۆ ئەوەی ناوبانگێك پەیدا بكەی لە ماوەیەكی كەمدا... بریتییە لە قسە كردن لە سەر بابەتی ئاینی و مێژووی ئیسلام و بەناوكەوتن بەبێ‌ ئەوەی عەرەبیەكی پاراو بزانی!
ئەمە وەڵامم بوو:
     بۆ ئەو تەوژمە سیاسییە ئیسلامیانە فریشتەن؟ بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ فشار و سانسۆریان خستۆتە سەر تاکەکانی کۆمەڵگا، و خۆیان کردووە بە کوێخای ئایین لە خەڵک!! ئەوانە کە تۆ ناویان دەنێنت خۆدەرخەر نوێنەرانی موخالیفی توێژێکی گرنگی ناو کۆمەڵگا دەکەن.