چیرۆکی فرە کورت


AbasShiwan-عەباس شوان
چیڕۆکێکی زۆر کورت


مام یوسفە لچە
2015.3.19

خوێندکارێکی کولیژی کشتوکاڵ لەبەردەرگای خەستەخانەی گەورەی شاردا ویستی سەردانی هاوڕێیەکی بکات کە نەشتەرگەری بۆ کرابوو، وەک خوێندکاری کولێژی پزیشکی پێناسەکەی پیشان دا، وای مەزەندە کرد کە دەرگاوانەکە زۆج و نەزانە، سەری سوورما کاتێک وتی: فەرموو بڕۆرە ژوورەوە، بەڵام کە هاتیتە دەرەوە سەیرێکی ئەو درەختەمان بۆ بکە بزانە بۆ وشک بووە...


خانمەکە، تازە هاتۆتە وڵاتەکە، بۆ هەموو شوێنێک دەبێت ڕێبەدێی بکەیت. جارێک داوای ژمارە تەلەفوونێکی لێکردم، لەوەدابووم ناوەکەی لەتەلەفوونەکەمدا بۆ بدۆزمەوە، نازانم چی بوو، کەمێک بەگران هاتبەدەستەوە، لەو نێوەدا وتی: تا چەندت خوێندووە؟ لەوە دەچێت نەخوێندەوار بیت. یەکسەر چەند ڕۆژ لەمەوبەرم بیرکەوتەوە کە وتم: لەکوردستان هەرچی...یەک بووبین، لێرە وەک نەخوێندەوار واین.
جا بۆ پێڕابواردن و زۆجیکە مەدالیایە، بۆ ئەوەی تەئکید بێت کە فیعلەن نەخوێندەوارم، تەلەفوونەکەم خستە بەرچاوی تا ناو و ژمارەکە، خۆی بیدۆزێتەوە.
-: نەوەڵا نەمخوێندەوە قۆناغی مەحوی ئومییەم تەواو کردووە. بەسەرسووڕمانەوە: ئەوە چۆنە؟! خەڵکی سلەیمانی وا نیین، نەخوێندەواریان کەم تێدایە! لەوەڵامدا وتم
-: نا بۆ خەڵکی سلەیمانی بەچی دەزانی؟!
گوندنشینانە درێژەم پێدا
-: کەنیشکە، لەوەدەچێت بێئاگا بیت، نموونەی وەک منی فرە زۆرە. ٢٠٠٩.١١.١٣

١- بۆ کورد پیاوی تیایە؟!


چایخانەکە هەر ٣ بە ٤ مەترێک دووجا دەبوو، بە ئاسمانەوە تەلەفیزیۆنێکی تەنکی هەڵواسی بوو، لەسەر کەناڵی جزیرەی عەرەبی داینابوو، جاران کە دەهاتیتە ئەم شوێنانە لەگەڵ چاکە جامێک ئاوی ساردیان بۆ دەهێنایت، کەچی ئێستا دەبێت بیکڕیت. کەواتە چایچێتی ئێستا بەقازانجترە. زوو زوو سەری بەرز دەکردەوە، چاوێکی لە تەلەفیزیۆنەکە دەکرد. چاخۆرێک پرسی: بۆ نایخەیتە سەر کەناڵێکی کوردی؟
ــ : کوردییەکان هەموویان درۆ دەکەن!
ـــ : چۆن چۆن؟!
ــ : بۆ کورد بەشەری تیایە تا ڕاستی تێدا بێت!؟
ـــ : نا.. نا لە خۆت بڕوانە ئەوە نییە بەرەنجی شانی خۆت کار دەکەیت. ٢٠١٣.٥.٢٠

٢- هەر خوا تەنها نییە!

سەرى بەسەر كتێبەكەدا شۆر كردبووه، كه ئەو له ناكاو پەيدابوو، گەيشته ئاستى، وتى:
هاتووم تەنهايت بڕەوێنمەوه.
-: جا كێ دەڵێت تەنهام؟!
-: با هەر كە بێرەدا تێدەپەرم وەک خوا تەنها دەتبينم.
-: نا بەپێچەوانەوه تۆ ئێستا تەنهايت بۆ هێنام و تةنها نەبووم
کە ئەم چيرۆكەى بۆ ئەوێکی تر گێڕايەوه، ئەویش تێگەیشت، پرسی:
كەواته هەمان دۆخ دووبارە بووە و هاتنم بۆ لات تەنهايم بۆ هێنايت؟
بە شێوەيە لە شێوەكان تەريق بووه، بۆیە بە ئیحراجییەوە، وتى:
نانا!! له هەموو هەورێک باران نابارێت، قەرەباڵغیت هێنا.
هاکات لە دڵى خۆيدا وتى: تۆش خوێندنەوەت لێ تێكدام، خێرت نەنووسين. ٢٠١٣.٥.١٨

٣- سێکسی سیاسی!

ژمارەیەک لەلایەنگرانی پارتەکان دایلۆگ و شەڕە دەمیان بوو، هەموو زەمیان لەسەر ئەوی دییان دەکرد، خەریکی گرەو و سوێند و تەلاق خواردنیان بوون لەسەر ئەوەی حیزبی خۆیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەیبەنەوە. یەکێک لە لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن زۆر قەڵس بوو بە قسەی ئەوی بەرانبەر و گەیشتە تینی، وتی: ئەگەر ئێوە بردتانەوە، شەر بێت بەشەرتی خوا گانێک بدەم بە مام جەلال.
ئەویش وتی: جا بۆ دەیدەی بەو بیدە بە من، ناویشم جەلالە... ٢٠١٣.٥.١٤

٤- تةعداى ئةدةبى

لةبةردةم گةراجى ماليك تويتا جووتيارييةكةى راگرتبوو، خاوةن مال بةتورةييةوه زةنگى بؤ ليدا كة هات نة داواى ليبووردنى كرد، بةزةمكردن و بيباكانةوه وتى: مامؤستام جا قةيچيكا، مالت هةيه باخيرت بؤ خةلكيش هةبيت. ٢٠١٣.٥.١١

٥- كور بوون!

بو چاپاليو خؤى كرد بةماركيتيكدا، كاتى بة كچيكى فرؤشيارى وت نؤمالين و پيويستى بة شتيكى وايه، ديار بوو كچةكه له هاتنه ژوورةوةدا باش له سةروسيماى رواني بوو، بؤيه وشةى نؤمال له مرؤڤيكى بةتةمةنى وا نةشياو و مايةى سةرسوورمانى بوو، لىپرسى؛ تؤ و نؤمالى؟!!
كاتى زانى كريارةكه له دةرةوةى ولاتةوه هاتؤتةوة. پيدةچوو گالتةى بةعةقلى بيت، وةك بؤ خؤشى بدويت بةدةنگى بةرز وتى: گةر كور دةبووم، دةميك بوو له دةرةوة دةبووم. ٢٠١٣.٥.٩

٦- ژنه داگيركةرةكان!؟

وتى خةوم پێوه بينى له دوورةوه بةبالاى بةرزةوه خؤى نيشاندام، بى ئةوةى قسةيةك بكات و بمدوێنێت.
ئةو دريژةى به قسةدا؛ سةير بوو، هةرگيز خةوم بةمردووه نزيكة پله يةكةكانى وةك خةسووم دايكم و برا شةهيدةكةم نةبينيووه! بؤ خةو بة شةوبؤى ژنة كؤچكردووةكةمةوه دةبينم!؟  ٢٠١٣.٥.٨

٧- کاکیلە

دەیەشا، خۆی لەمێژەوە ناتەواو بوو، ئەم بەیانیییە چیلەکەم تێوەیا، سەیر بوو، هەستم بەجووڵەی کرد، کە ماشینی پاکردنەوەم بەکار دەهێنا لەو شوێنەدا دەنگەکە نائاسایی دەبوو. ئەم عەسرە هەر کە پاڵکەوتم و چزەیان لێهەستانم، بێ ئازار هەستم بەدەرهێنانی کرد، بێ هیچ دوعاخوازی ڕۆیشت، بێ ئەوەی جارێکی تر بیبنمەوە، ئەندامێکی خزمەتگوزاری جەستەم هەڵکێشرا، ئەویش یەکێک لە کاکیلەییەکانی ناو دەمم بوو. ٣٠ ئایار ٢٠١١

٨-

لەڕێڕۆیشتندابووم، قاقایەکی تیژڕەو، خۆشی و شادی و کامەرانی لێدەتکا و دەباری، سەرنجمی بۆ ئاسمانی ساماڵ ڕاکێشا، زیاتر لێی وردبوومەوە؛ مانگی چواردەی کوردستانی باشوورم بینی..! ٢٠٠٩.١٢.٢٥

٩-

خانمێکی وردیلە و لووتنقلی بوو، کارمەندەکە پلەی خوێندنی لێپرسی، وتی: کولێژی ئاداب بەشی زمانی ئنگلیزی. خەڵکی ئەورووپا هەر کە سەرڕەشێک دەبینین ئۆتۆماتیک گێڕی زمانەکە دەگۆڕن بۆ ئنگلیزی، بۆیە پرسیارەکەی دووبار کردەوە، دەمی بوو بەتەلەی تەقیوو، ڕوویتکردم و پرسی: ئەوە دەڵێ چی؟ بەزەردەخەنەوە وتم: چووزانم، ئەی تۆ ناڵێی دەرچووی کولێژی زمانی ئینگلیزیم! ٢٠٠٩.١٢.٢٤

١٠-

فیل بەو زەبەلاحییەی لەمشک دەترسێت، دوور لەڕووی ژنان، عەیب نەبێت، دەڵێن ئەوانیش هەر لەمشک دەترسێن. کە لەهاوڕێکەم پرسی، زۆر نابێت ژنەکەی لێی جیابۆتەوە، فیل لەچی دەترسێت؟ لاشعوور وەڵامیدایەوە: لەژن! ٢٠٠٩.١١.٢٦

١١-

خانمەکە، تازە هاتۆتە وڵاتەکە، بۆ هەموو شوێنێک دەبێت ڕێبەدێی بکەیت. جارێک داوای ژمارە تەلەفوونێکی لێکردم، لەوەدابووم ناوەکەی لەتەلەفوونەکەمدا بۆ بدۆزمەوە، نازانم چی بوو، کەمێک بەگران هاتبەدەستەوە، لەو نێوەدا وتی: تا چەندت خوێندووە؟ لەوە دەچێت نەخوێندەوار بیت. یەکسەر چەند ڕۆژ لەمەوبەرم بیرکەوتەوە کە وتم: لەکوردستان هەرچی...یەک بووبین، لێرە وەک نەخوێندەوار واین.
جا بۆ پێڕابواردن و زۆجیکە مەدالیایە، بۆ ئەوەی تەئکید بێت کە فیعلەن نەخوێندەوارم، تەلەفوونەکەم خستە بەرچاوی تا ناو و ژمارەکە، خۆی بیدۆزێتەوە.
-: نەوەڵا نەمخوێندەوە قۆناغی مەحوی ئومییەم تەواو کردووە. بەسەرسووڕمانەوە: ئەوە چۆنە؟! خەڵکی سلەیمانی وا نیین، نەخوێندەواریان کەم تێدایە! لەوەڵامدا وتم
-: نا بۆ خەڵکی سلەیمانی بەچی دەزانی؟!
گوندنشینانە درێژەم پێدا
-: کەنیشکە، لەوەدەچێت بێئاگا بیت، نموونەی وەک منی فرە زۆرە. ٢٠٠٩.١١.١٣

١٢-

-: نۆێژ دەکەیت؟
-: دەمێکە نەمکردووە. چوونکە خاڵە کەریم  بەهانامەوە نەهاتووە، بۆیە وازم لێهێناوە. لەم وڵاتە مەلا و ئایەتووڵا و سیاسییە تاوانبارە جۆراوجۆرەکان کە فرە زۆرن، یەکسانن.
-: خەون دەبینی و هیواو ئاواتت هەیە؟ بیرت لە دواڕۆژت کردۆتەوە؟
-: نەخێر! ئەی تۆ؟
-: دواڕۆژ، ئەوەیە لەگەڵ کەسێکدا بژیم کە مردم، بێتە سەرگۆڕم و گوڵێک بەحوزنەوە دابنێت. هەینی ٢٠١١.١٠.٢٨

١٣- درۆزنی درۆزنان!

باوکێک رۆبۆتی ئاشکراکردنی دڕۆ دەباتەوە ماڵ، هەر کەس دۆر بکات لێی دەدات! لەسەر مێزی نانخواردن کۆدەبنەوە.
باوک لەکوڕەکەی دەپرسێت: ئەمڕۆ لە کوێ بوویت و چیت کرد؟
وەڵام : خوێندنگا.
ڕۆبۆتەکە دەستێکی پیا دەکێشێت!
کوڕەکە زمان دەگۆڕێت و دەڵێت: سەیری فلیمم لەگەڵ هاوڕیکانمدا دەکرد.
باوک: چ جۆر فلیمێک بوو؟
کوڕ: کارتۆن! ڕۆبۆتەکە دووبارە پیا دەکێشێتەوە!
کوڕەکە هەمدیس قسەی دەگۆڕێت و دەڵێت: نا فلیمی سێکسی بوو!
باوکەکە بەسەرسوورمانەوە: چی؟! ممن لەتەمەنی تۆدا بووم شتی وام نەدەزانی! ئەمجارە ڕۆبۆتەکە بە باوکەکەدا دەکێشێت.
دایکەکە زەردەخەنەیەکی بۆ دەکات و دەڵێت: کورەکە لە تۆ دەچیت و چۆتەوە سەر خۆت. ڕۆبۆتەکە بە دایکەکەشدا دەکێشێت.
کەواتە چی؟  دووشەممە ٢٠١١.٨.٢٢
----------------
ئەم چیرۆکە بە کەمێک دەسکارییەوە لە زمانی فینلاندییەوە کراوە بەکوردی.

١٤- بۆ ڕیش چوو، سمێڵیشی تێنا!

مرۆڤێک دەناسم لە شارێکی ئەم فینلاندە دەژی، لەسەردانێکی سێ مانگیدا بۆ هەرێمی کوردستان، کچێکیان بۆ دۆزییەوە، پارەیەکی زۆری لەو پێناوەدا سەرف کرد. کە لێیان دەپرسی بۆ ژن دەهێنی، وەڵامی ئەوە بوو: لەپیزەری دوانزە کاتژمێر کار دەکەم، بۆ ئەوەی کە هاتمەوە خزمەتم بکات، چێشتێکی گەرم، زەردەخەنەیەک و دوو قسەی خۆش و … بەڵام کە ژنە گەیشت پێچەوانە کەوتەوە. کابرا لە کار دەهاتەوە یان لەکاتی میوان هاتنێکدا ژنەکە نەک هیچی نەدەکرد بەڵکوو وا خۆی پیشاندەدا کە ماندووە، پیاوەکە ناچار دەبوو خۆی ئیدارەی میوانەکان بکات و خواردن دروست بکات. چوارشەممە ٢٠١١.٨.١٧

١٥- تەئمینی ئایینی! 

خێزانێک بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێل دەکڕن، ژنەکە دوو مەڕی بۆ دەکات بەخێر!
دووشەممە ٢٠١١.٨.١٥

١٦- ئاخ حەیف!

لەبەردەم ستیۆدیۆی وێنەگرتندا، بووکەکە لە ژوورەوە بوو، زاوا جگەرەی دەکێشا و دووکەڵی بەبا دەکرد. دوو کیژۆڵە بەبەردەمیدا تێپەڕین، نیگایەکی مشتەریئامێزانەی تێگرتن، بەحەسرەتەوە، وتی: ئاخ حەیفێ چاک خۆم تووش کرد و ژنم هێنا! شەممە ٢٠١١.٨.١٣