خەمی ڕۆژانە، ئایاری ٢٠١٣

عەباس شوانAbas Shiwan
هەواڵ
 ٣١ی ٥
عیماد ئەحمەد میوانە لە عەرەب ئادوڵ... سەیر و سەیریش نییە

کە نووسیوومە سەیرە و سەیریش نییە.. مەبەستم لە پارادۆکسێکە کە ڕوو دەدات.. خودی عیماد ئەحمەد لە ناو مەکتەبی سیاسییەکەی حیزبەکەی هانی هانی لەسەرە، ئەم کارەیش ئەوەندە تر موخالیفینی شێلگیر دەکات، جا خۆش ئەوەیە بەشێک لە پارتی و یەکێتییەکان لەبەرانبەر موخالفینی ناوخۆی حیزبەکەیاندا وەک ئۆپۆزسیۆن دەپەیڤن، ئۆپۆزسیۆن خوی ئەوانیشی لەو خاڵەدا خراپ کردووە.

یادی ٣٤ ساڵەی عەلی چەلەبی برام

لە یادی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیدا، ئێمە نەک پێشمەرگە بەڵکوو خاوەن شەهیدیش بووین.. کەچی.... مەخابن ... بەڵام....خۆزگە...؟؟؟
زۆرن ئەوانەی ئەوەی لە بزووتنەوەی چەکداری و بەرگریدا دەستیان بە ئاوی سارد و گەرمدا نەکردووە کەچی موستەفید بوون لەو حیزبە. من خۆم چاوم دەردەهات لایەنگری ئۆپۆزسیۆن بووم، بەس دوو جار مافم خوراوە یەک وەک برای شەهید. دوو وەک پێشمەرگەی دێرین، ئەی براکەم خۆ لە پێناو خاک و نیشتمان ئینجا یەکێتیدا گیانی بەخت کردووە کەچی ناوی لە کولەکەی تەڕیشیدا نایەت و نابرێت.. هەر بژیت کە بوویتە مایەی نووسینی ڕوونکردنەی زیاتر.

شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ نیسانی ١٩٧٩ پۆلێک پێشمەرگەی قەرەداغ و گەرمیان دوای گەڕانەوەیان لە سەرکردایەتی ئەوسای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەمەبەستی هێنانی چەک و جبەخانە لە شارەزوور کەوتنە بۆسەی جەیش و جاشەکانی زەڕایەن بە سەرۆکایەتی حەمەخان و بایز و لە ئەنجامدا ئەو و شەش کەسی تر گیانیان بەخت کرد. 
لەم بۆنەیەدا داوا لە دۆستان و هاوڕێیانی سەردەمی خەباتی شار و شاری شەهید دەکەین، گەر هەرچی وێنە و زانیاری و بیرەوەرییان هەیە، مەمنوونیان دەبین بۆمان بنووسن، چوونکە بە تەمای پرۆژەیەکین کە پێک هاتووە لە دەرکردنی کتێبێک و دروستکردنی پەیکەرێک و ... ئەو جیاوازیکردن و فەرامۆشکردن و هەڵاواردنەی لە نێوان شەهیدەکاندا دەیکەن ناخۆسترین و پڕ سوێترین برینە... ئەوەندەی تر خاوەن شەهیدی وەک ئێمەمان کەلەیتر دەکات.

گەردەلوول غەرقی ئیحساسی شادی
٢٦ ی ٥
زۆر دیمەنی سریالی گەردەلوول ئیحساسێکی خۆش و شادی پێ بەخشیم، زۆر چیرۆکیشی چ لە ناو شار چ لە خەباتی نهێنی و زیندانی بەعس خۆم تێدا دەبینییەوە. ئەوەی خۆی لەو سەردەمەدا بە پێست و خوێنەوە تیا نەژیابێت، لەو سریالە ناگات و نایجووڵێنێت، یان ئەوەی لە پێناو خەڵک و نیشتماندا کەسێکی پلە یەکی لەدەست نەدابێت نازانێت دژیایەتی داگیرکەر و ئەو هێزە خۆماڵیانەی تر کە هزری داگیرکەریان هەیە، تامی چی دەدات. 
لێرە دەستخۆشی لەوانە دەکەم بەشێوەی جۆراوجۆر دەوریان لە هەڵچنینی ئاپارتمانی ئەو کارەدا بینیوە. سوپاسیان دەکەم

هەڵبژاردنی ئەلکترۆنی!!٢٣ی ٥ی ٢٠١٣
هةڵبژاردنى ئةلكترۆنی یەکێک لەو پێشنیارانەی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. دیارە باڵێكى بةهيزى ناو ئؤپؤزسيؤن له ئاستى هةلبژاردنى ناوخۆيى دةرةوةى ولاتى پةناى بؤ برد و پراتیکی کرد. بەڵام قسه لةسةر ئةوةيه ئةم رێگايه تا چةند وةك ولاتانى ئةورووپا قابيل به سةركةوتنه و غةشى تيا ناكريت و غەشی تیا ڕوو نادات؟
کێ دەڵێت ئەو پێشنیارە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە پەسەند دەکرێت؟ گەر سەیری دۆخی هەرێمی کوردستان بکەیت ئەوا ڕێگرتن لە غەش جۆرێک لە سەرابە چوونکە ئەو هەرێمە وەک ئەورووپا بەهرەمەند نییە لە ڕێکخستنی هاوڵاتیان.
گەر سەیری وڵاتێکی وەک فینلاند بکرێت هەموو کەسێک کۆدی ناسینەوەیان هەیە، یەکێکە لە هۆیەکانی ڕێگرتن لە فێڵ و غەشکردنی لایەنە رکەبەرەکانی ناو پرۆسەی هەڵبژاردن.
گریمان پرۆسەی هەڵبژاردن بە ئەلکترۆنی کرا، هەر غەش دەکرێت، بۆ نموونە: خاوەن پێشنیارەکە کە بزووتنەوەی گۆڕانە لە دەرەوەی وڵات پەنای بۆ ئەو شێوازە برد، بەڵام گرووپ و تاکە بەشدارەکان بۆ بەدەستهێنانی پلە و پایە چەندەها غەشیان لەیەکتر کرد.. جا لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا لایەنگرانی حیزبەکانی هەرێم فڕوفێڵ نەک لەوی بەرانبەر بەڵکوو لە لایەنگرانی خۆشیان بکەن، خۆشخەیاڵییەکی بێمانا و نابەجێیە بەسەرکەوتن ناگات.

گرووپی ئەشهەدوو!!٢٢ی ٥
شتێک بە ئێوە بڵێم ئافرەتان؛ جوانی ڕاستەقینە ، هیچ پێویستیەکی بە میکیاج کردن نیە....! مەکسیم گۆڕگی

زۆرن ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی کە ناوسراون و کار لەسەر بڵاکردنەوە و ئاشنا کردنی خوێنەر بە وتەی ناودار و کەسایەتییەکانی جیهانی
کێشەی ئەو هاوڕێ بەڕێزانە ئەوەیە کە سیاسەت و هێڵێکی ڕوون و ئاشکرایان نییە هەرچی بەردەستیان دەکەوێت دەیخەنە ڕوو، زۆر جار لەیەک کاتدا چەند وتە دادەنێن دژ بەیەکن! 
بۆ نموونە دیقەت بدەنە ئەو وتەزایەی مەکسیم گۆرگی کە لەسەرەوە دانراوە، چەند نا لۆجیکییە.
پرسیار ئەوەیە لە چ قۆناغێکی ژیانی ژن ئافرەت ئەو جوانییە بێڕتووشە هەیە؟ پێویست بە دەستکاری خۆ کردن نەکات؟ 
ئەو وتەزایەی مەکسیم گۆرگی لە هزری ئەنتی خۆجوانکردن سەرچاوەی گرتووە. ئایا ئەو بیری لەوە نەکردۆتەوە کە لەوەتی مرۆڤایەتی مرۆڤایەتییە خەڵک چ پیاو چ ژن دەستبەرداری خۆجوانکردن نەبوون و نابن. ئایا هەموو جۆرەکانی خۆڕازاندنەوە زەوقسزییە یان سەلیقەیە و جونناسی و ستاتیکایە؟ کەواتە نابێت هەر کەسێکی ناودار شتێکی وت ئێمە مۆری لێ بدەین و ئەشهەدوی بۆ بکەین و بڵاوی بکەینەوە.

کڵاوێکی باشیان نابووە سەرم!!٢٠ی ٥
ئەمرۆ لە ماڵی نووسەران ژمارەیەک لە هاوڕێ نووسەراکانم بینی، دووانیان باسی ڕووداوێکیان کرد جێی سەرسووڕمانم بوو. باسی دیکۆمەنتێکیان کرد کە بە تابیعەی گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری(١٩٩١-١٩٩٧) کراوە، مەبەست لێی ناوزراندنی کەسێکی تر و پیشاندانی وەک ئەوەی بەعسی بوو بێت.. سەرەتا قسەم نەکرد، بیرم بۆ ئەوە چوو کە کاتێک یەکێتی گرتمیان ( ٢٣- ٤ -١٩٩٦تا ٤- ٥ - ١٩٩٦) و گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری دوو تابیعەی هەبوو بردیان بۆ ئاسایش و لەو کاتەدا ئەو بەڵگانەیان پێ فەیک کرد بێت. بەڵام کە پرسیم و چوومە بنجوبنەوانی ڕووداوەکەوە، بۆم ڕوون بوەوە کە برادەری ناوبراو ئەو کات لە من نزیک بووە، بەبیانووی چاپکردنی کتێبی ئەدەبییەوە تابیعەکەی لێ خواستووم، ئەو کارە ناشەرعییەکی پێکردووە و ئەنجام داوە.

بە هیچ جۆرێک قابیلی سازش نییە١٨ی ٥
لەنێو وەسەتی سیاسی بۆچوونێکی ئاوا سەری هەڵداوە:.. فەرموون دەستورەكەتان بخەنه ڕابرسيیەوە، ئەگەر ميللەتێک ئەوەندە نەفام بێت و ئەو دەستوورە پەسەند بكات، یارەبی پيرۆزییان بێت...

سەڕەڕای ئەو ەی ئەم دیدە بان خەڵکییە و بە نزم دەڕوانێتە جەماوە، ئەم چەند قسەیە پێویستە:
نا.. نا، چوونکە گەر لە ژێر پەردەی ڕیفراندۆمدا تێپەڕێنرا کە تێشدەپەڕێنرێت، هاوکێشە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرژەوەندی دەسەڵات و پارتە فەرمانڕەواکان بەتایبەتی ئەوەی بنەماڵەی بارزانییە، چاک کردنەوەی ئاسان نابێت، شکاندنی شووشە ئاسانە بەڵام چاککردنەوەی گران و سەخت دەبێت. ئەوانە وەک هاتنە سەر دەسەڵاتی ئیسلامییە جۆراوجۆرەکان وان (ئێران بە نمووونە) دواتر بە بەتۆپیش ناجوڵێنرێن. 
کەواتە نا، و ١٠٠٠ جار نا، لە ژێر هەر بیانوویەکدا بێت ئەو دەستوورە بخرێتە ڕیفراندۆمەوە.

کەپوو ژەنی و خۆ فەرامۆشکەر١٦ی ٥
نەوشیروان مستەفا کە دوای ڕووداوی شەرمێنەری ٣١ی ئاب چەند پرسیاری ئاگرینی بەرەو ڕووی مەسعود بارزانی بکەری ڕووداوەکە کردۆتەوە.
چالاکێکی فەیسبووکی بە ئەسڵ ڕۆژهەڵاتی و دانیشتووی کەنەدا، لەسەر هەمان تەرز وەک لایەنگرێکی ئەو بکەرە چەند پرسیاری وەک بیرهێنانەوە ڕێک بەپێچەوانەوە لەبەردەم نەوشیروان مستەفا قوتکردۆتەوە. منیش ئاوام بۆ نووسی:

خوا ئیمانت بداتێ تۆ هەقت بەو کێشانەی باشوورەوە چییە؟ بۆ لە خۆڕا دەبیتە تەرەفداری لایەنە ناکۆکەکان؟ ئەو پەیڤانەی تۆ سوئل ئیسدیفادەی لێ دەکرێت..!! هاوکات ئەوە کار و قسەی کەسێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات نییە. کوردستانی ڕۆژهەڵات پر پڕە لە کێشە وابزانم بەوانەوە سەرقاڵ بیت زۆر چاکترە.. دوای ئەوە بۆ لەم خاڵەدا بوویت بە کوردستانی و جیاوازی لە نێوان پارچەکاندا ناکەیت؟ ئەوەی جیاوازی نەکات ئەلف و بێی سیاسەت نازانێت..

لە مەسعود بارزانی دەسڵەمێتەوە!!؟
ئەمڕۆ ٤شەممە ٢٠١٣.٥.٨ چوومە سەردانی پێشانگای دوو هونەرمەندی کاریکاتێرست بەناوی ڕێناس عارف و پەروەر کەرکووکی(٧ تا ١٠ ی ٥ درێژەی دەبێت). کارەکانی پەروەر جێی قسەوباس نییە نەیوروژاندم. بەڵام ڕێناس لە مێژوە دەناسم ئاستی هونەریان بەراورد ناکرێت. 
ڕێناس خۆی دابوو لە مەسەلەی گەندەڵی و کارەساتەکانی کوردی کوردستانی تورکیا، چەوساوەیی و بێبەشی ژنان، کێشە سیاسییە ڕۆژانەکان و کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبییەکان و تیرۆری ڕۆژنامەنووسان.. 
تەناقوزی هونەرمەند لەوەدا دەبینرا کە بۆ نموونە باس لە شەهیدکردنی سەردەست عوسمان کردووە لە دەستنیشان کردن و ئاماژەدان بە بکەرەکەی خۆی پاراستووە، هەروەها تەقەی لە مام جەلال و نەوشیروان مستەفا کردووە کەچی بەسووسە باس لە مەسعود بارزانی نەکردووە!!..

لە یادی ٣ ساڵەی شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان

چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ساڵیادەکە لە ڕۆژی ٢٠١٣.٥.٥ قاوەخانەی کلتووری:
باوكى ٢ شةهيدى نارةزايةتييةكانى ١٧ ى شوبات مؤمى ٣ سالةى شةهيد سةردةشت داگيرساند.. .. ئةحمةد ميرةى گؤڤارى لڤين وتةيةك.. ٣ له پةرلةمانتارانى بزووتنةوةى گؤران ئامادة دەبینرێن.. کتێبێکی زةخم كة لةبارةى سةردةشتةوة بوو دابةش دةكريت.. ئاسؤس هةردى قسة دةكات.. ئاوات ناويك كة سةر بة ريكخراوى ميترؤيه قسة دةكات.. كةمال رةئوف دةپةيڤيت.. بةختيار ناويك شيعر دةخًوينيتةوه.. پةيمان عوسمانيش كه پةرلةمانتارى بزووتنەوەی گؤرانه ئامادةيه و قسة دةكات.. تاهر حةسةنى كؤمؤنيستى كريكارى قسه دةكات.. ئةو برادةره دةقيژينيت، كاس بووين مالى ئاوةدان بيت.. سؤران عومةرى كؤمةلى ئيسلامى دةپةيڤيت.. كامةرن ئةحمةد وتةى بنةمالەى سةردةشت دةخوينيتةوه.. يادةكه كؤتاى هات كةسيك لة ناو جةماوةرةوه گلةى ئةوةى كرد كه ميدياى كورد ناوێرن باس لة دةورى مالپةرى كوردستان پؤست بكةن.. منیش بۆ خۆم گلەیم لەوە هەبوو کە باس لە دەوری کاریگەری ڕەوەندی کوردیش نەکرا!! لە گشتدا کارێکی سەرکەوتوو بوو.

یەکێتی نیشتمانی و سەرۆکێکی ژن٦ی ٥
خەلافەت و جێنشینی حوکم وەک زۆر شتی تر جۆرێکی ترە لە کوردستانی باشوور بەوەی کوڕ و بڕا ئەو شوێنە پڕ ناکاتەوە، بەڵکوو ئەوە ژنی کۆچکردووە ئەو پۆستە پڕ دەکاتەوە. کەواتە ئۆتۆماتیک ئەو خانمە هەقی باوکی (ئیبراهیم ئەحمەد) دەکاتەوە و هاوکات بۆ یەکەمینجار سەرۆکی پارتێک ژن دەبێت...

باگراوەندی قووڵی لە پشتەوە نییە!!
٤ی ٥
له‌ ئیسرائیل به‌رگێکی تایبەت هەیە بەناوی (فرۆمکا ) هی ژنانی تایه‌فه‌یه‌کی سه‌له‌فی فه‌نده‌مه‌نتالی جوله‌که‌یە. گەر لە شادوری ئەفغانی خراپتر نەبێت ئەوا هاوشێوەیەتی ئایا لە سێ ئایینە بە ناو ئاسمانیه‌که‌دا، هاوشێوه‌ی وه‌کو یه‌ک هەیە؟

بەڵی و بێگومان هەیە، ئەمە دەمانگێڕێتەوە بۆ مەسەلەی منداڵدان بەشوودان لە تەمەنی ناباڵوقبوون کە زیاتر لە ژینەگەی خۆماندا وەک ئیدانەیەک بۆ ئایینی ئیسلام ئەژمار دەکرێت.. ئەو بەشوودانە لە کۆمەڵگا کۆن و تەنانەت نوێکانیشدا درێژەی هەیە و هەبووە، دەکرێت تەنها قەتیس و تایبەتمەند نەکرێتەوە بە فڵان ژینگەوە.. 
نزیکترین نموونە ئەو زنجیرە سریالە هندییەی کە لە کەناڵی کوردسات بەناوی شاژنی جانسی نمایش دەکرێت، پاڵەوانی فلیمەکە کچێکی زۆر زۆر بچووک و منداڵە، دەدرێت بە پاشای وڵاتەکە و سەرچاوەکەشی بۆ ئیتقادی ئایینی وڵاتەکە دەگەڕێتەوە.. 
ئەمەیش دەمانبەتەوە بۆ لێ وردبوونەوەی زیاتری ئەو خاڵی ئیدانەکردنەی کە ژمارەیەک لە نووسەران گرتوویانە بەدەمەوە گوایە ئەو جۆرە لە بەشوودانە پێشوەختە تەنها تایبەتمەندی فڵان ئایینە! بەداخەوە ئەوە دەلیلی بێ باگراوەندێکی هزری و کولتوورییان دەگەیەنێت!
---------
بەسوپاسی پەرەگرافی یەکەم لە تێکستێکی هاوڕێی بەڕێز سەعید عارفەوە بەکەمێک دەستکارییەوە وەرگیراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق