خەمی ڕۆژانە، کانوونی دووهەم ٢٠١٤

عەباس شوانAbas Shiwan


هەواڵەکانی فینلاندم لە مانگی ١ی ١ ی ٢٠١٤دا 
مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٤ەمان بە گەرم و گووڕی بەڕێکرد، لە ٣١ ڕۆژدا ٤٦ هەواڵمان بڵاوکردۆتەوە، بە هەواڵی وەرزش دەستمان پێکرد و بە هەواڵێکی هونەری ٧ کۆتاییمان پێهێناوە. 
دیارە دووبارەکردنەوەی لە وێببلاگی هەواڵنامەی فینلاند بۆ ئەڕشیفەکردن و پاراستنێتی وەک سەرچاوەیەک گەر یەکێک بیەوێت مێژووی فینلاند و کوردەکان بزانێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات.

لەم لینکەدا تەواوی هەواڵەکان دەبینرێت:
فینلاند بەکوردی

ئای خوایە چەند غەشیمم


پێشکەشە بە دکتۆر سالار باسەرە

دکتۆر گیان گەر بە هەڵەدا نەچووبم، سەرجەمی پارتە سیاسییەکان وەهان بەهەموو ئاراستەکانیانەوە، من تەمەنی گەنجی و لاوێتی و کامل بوونم لەگەڵ بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ڕادیکال سەرف کرد، نەک هیچم بەهیچ نەکرد بەڵکوو زۆرجاریش تا ئەم چرکە ساتە دوای وەرگەڕانم چوونە سەر تەوژمی لببرالی یەک دێڕ چییە لە بارەی منەوە کەس باسی ناکات.. بەمەرجێک وەک کەسێکی ئەهلی قەڵەم و نووسین لە زمنی واژووکەرانی بووم بۆ دروستکردنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری .. عارم نەنا لەگەڵ دروستکردنی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە فینلاند وەک کەسێکی ئەساسی دەورم لە دروستکردنی و خستنە سەرپێی گێڕا، ئەو ئەشرەفشەریفانەیش کە کۆنگرەیان بەست، هەرچی نەخوێندەواری بوو لەم وڵات و ئەو وڵات بردیان، کەچی منیان وەک میوانیش دەعوەت نەکرد... ئێمە مانان غەشیمین ئەوان نیین، کە نزیکی ئەم حیزبە سیاسە سەخیفانە دەکەوین, خۆمانیان بۆ خراپ و ناشرین دەکەین. ئای خوایە کەی عاقڵ دەبم!!
هاوپێچ
------- 
- : لەداخدا خەنجەرم لێدەن خوێنم لێ نایەت.
- : دیارە گلەیی لە سەرجەم لایەنگرانی حیزبەکان نییە، ئەوەندەی لە حیزبەکان، دەزانم زۆرن ئەو مرۆڤە شەریفانەی لەناو ئەو ئۆرگانانە کار دەکەن.. ئەوە چەند ساڵە سیاسەت بۆ جوانتر کردن دەبینم نەک ڕق و کینە تەنانەت لە ناو خودی لایەنگرانی تاکە حیزب و کیانێک، ئەوەندەی لایەنگران لەلای یەکتر سووکن نیو هێندە لە دەرەوەی حیزبەکە نیین.
- : لە ١٥ ساڵییەوە تا ٤٢ ساڵی بەسەختی ئاڵا هەڵگری کرێکاری و کۆمۆنیستی ڕادیکاڵ بووم... دوای ئەوە من بەدوای گۆڕانکارییەوە بووم بۆیە لەویان وازم هێنا، ماوەیەک زۆر بێدەنگ بووم کە بزووتنەوەی گۆڕان هاتە کایەوە، بۆ دوو مەبەست بوومە لایەنگری، لەبەر بەراوێزخستنی شارەکەم و دژ بە هەژموونی زاڵی پارتی و یەکێتی هێزم خستە پاڵیان.. خۆشبەختانە لەم فازەدا سەرکەوتنم بەدەست هێنا و توانرا ڕووکەشیش بێت لە سەتحی سیاسیدا گۆڕانکاری لە هاوکێشەی سیاسی شارەکە وو هەرێمەکە بکرێت... ددنایبینینم فڕاوانتر بووە نەک داخراو بێت بە یەک ڕەنگ.
- : شانسم لەگەڵ سیاسەتدا نییە، من گەری پێ دەکەم، هەرچەندە دەروێشانە گرتوومە.
- : دیارە حیزبیش وەک دەوڵەت بێگیان و رۆحە، خراپییەکە لە مرۆڤەکانەوەیە، زۆر جار هەژموونی زاڵی ئەوانیشە کە مرۆڤەکان جەڕ دەکات بۆ خۆی.. باشە ئەو جۆرە پارتەی تۆ ئاماژەت پێکردووە لەلای خۆمان نییە لە پارچەیەەکی دییە.
- : دیارە حیزبیش وەک دەوڵەت بێگیان و رۆحە، خراپییەکە لە مرۆڤەکانەوەیە، زۆر جار هەژموونی زاڵی ئەوانیشە کە مرۆڤەکان جەڕ دەکات بۆ خۆی.. باشە ئەو جۆرە پارتەی تۆ ئاماژەت پێکردووە لەلای خۆمان نییە لە پارچەیەەکی دییە.
- : هۆکارەکان زۆرن کە مرۆڤەکان نزیک دەکاتەوە لە پارت و تەوژمە سیاسی و ئاڕاستە جیاوازەکان.. هەمیشە عەقڵ میوانی مرۆڤەکان نییە.
- :

لەسەر وەزنی فشقایەتەکانی دکتۆر شێرکۆ عەبدولڵا
٢٠١٤.١.٢٦
- : سیاسییەکی گێل: سەربەخۆیی لە لولەی بۆرییەکانی پۆترۆڵەوە سەرچاوە دەگرێت.
- : نووسەرێکی چەپلەر: زوربەى دزەكان وەجاغزادە حیزبیەکانن!
- : دەستگێرێک: لەخوا زياتر لە چاودێرەكانى شارەوانى دەترسين.
- : ئاسنفرۆشێک: كە مردم حەز دەكەم پارچەيە ئاسن لەگەڵما بنيژن.

جوانناسی - ستاتیکا:  
شه‌مامه‌ و خاڵ خاڵ

٢٠١٤.١.٢٤
یەکێک لە گورانییەکانی سەردەمی لاوی ئێمە، یادگارێکی خۆشە، زیاتر دەنگی لە حەسەن زیرەکی ڕەحمەتی دەچێت.. بەڵام ئەو گۆرانییە بەدەنگی حوسه‌ین شۆخكه‌مان میرزا شوكروڵڵایە ناسراو به (زێ زێ) خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات/ سەقزە
لێرە گۆرانییەکە ببینە و گوێلێبگرە


فەوزای پانکوردستانی دژی تایبەتمەندییە

٢٠١٤.١.٢٤
پێم وایە وشەی ستاندار بۆ کورد خۆخەڵەتاندنە، چوونکە هەر کوردستانە ناچێتە سەر ئایینی ئەوی تر، کەواتە بەکارهێنانی زیادەیە و لاسییکردنەوەیەکی بێمانای چەند نەتەوەی ترە، دەبێت مەمنوون بین لە هەر کوردستانێک زمانێکی فەرمی هەبێت، کە بەداخەوە لە بەشە ئازادەکەیدا شەق بووە، شارە دێیەکی وەک دهۆک فیدراڵی وەرگرتووە، هەرچەندە شێوەزاری کرمانجی ناوەند لە کۆی هەرێم و کوردستانی باشوور زاڵە.
هەمە هەمەی زمانی ستاندار دەگەڕێتەوە بۆ هزری پان کوردستانی، بۆیە کوردە ناسیۆنالستەکانی کوردستانەکانی تر، ناهێڵن لە کوردستانی ئازاد هیچ بکرێت.. کێشە ئەوەیە بەشێک لە ناسیۆنالستانی هەرێم کوردایەتی شمولی نابینای کردوون، بەشێکیشیان لەو سیاسەت و دۆخە تێگەیشتوون کە پیلانی هاوزمانان و ناحەزانی بێگانە لە ئارادایە و ئاو بە ئاشێکدا دەکەن، نابێت بکەونە ژێر کاریگەری ئەو تەوژمە، هەنگاو بۆ زمانی فەرمی یان ورد تر بڵێن زمانی میدیایی بنێن..ئیتر من بە گەرمیانی و بادینی و هەورامی لە بازاڕ و ماڵ و شاری خۆمدا چۆن دەپەیڤم با بپەیڤم ئازادم، بەڵام زمانی نووسین، یان دروست تر زمانی میدیا جیا بێت و ببێتە زمانی هاوبەش و لێتێگەیشتنی هەموو خەڵکی کوردستانی باشوور بێت. خۆش بەختانە لەو خاڵە و چەند خاڵی تردا بزیسکەکان بەدیار کەوتوون، بەهزری هەرێمی کوردستان بیر دەکەنەوە.
حیکمەتی ئەم نامەیە چییە؟
٢٠١٤.١.٢٣
لە کاتێکدا کوردانی کوردستانی خۆرهەڵات بە هۆی جیاجیا تا بێت دوور دەکەونەوە لە کوردانی هەرێمی کوردستان بە حیزب و حکومەتەوە. ئەم دەرهێنەرە(بەهمەنی قوبادی) بەناودەنگە کە ماوەیەک لەمەوبەر ڕەخنەی تووندی لە هەرێم گرت و ئەستەمبووڵی پێ باشتر بوو لە هەولێر، خێرە وا نامە دەنێرێت بۆ مالکی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عەرەبی ئاینزای شیعە بەرگری لە حکومەت و خەڵکی هەرێم دەکات!!؟؟ دیارە بەتەمای پرۆژەیەکی سینەمایی نوێیە، یان ئەوەتا لە هەرێمە سەرقاڵی پرۆژەیەکی ترە و پێویستی بە کۆمەکی حیزب و حکومەت هەیە.. هەر چۆن بێت خراپی نەکردووە، ئەو نامەیەی ناردووە.
----------
تەواوی نامەکە لە ماڵپەڕی تەلەفیزیۆنی کەی ئێن ئێن دەبینرێت


مەحمود سەنگاوی وانە، ئەما چۆن وانەیەک؟

٢٠١٤.١.٢١
كێسى كاوە گەرميانى به مەرەخەس كردنى مەحمود سەنگاوى وەک كۆتايى هاتبێت وایە، وانە و عیبرەتەكانى ئەو كێسه، گریمان گەر بەئەنجامى تەواو و دڵخوازيش نەگات، ئەو سوودەى هەیە كە لايەنى كەم كەسێكى بەناودەنگى وەک ئەوی سووك كرد، لە داهاتووشدا گەر ئەو و هاوشێوەکانی بيانەوێت دەستى نامەردانە نەک لە ڕۆژنامەنووس بەڵکوو لە هەر کەسێکی نارازی ئاسایی بوەشێنن، بۆیان ناچێتە سەر، یان ئەوەتا گێلانە یان بە ديقەت تر بيكەن، کە کێشە و هەڵای لێ نەکەوێتەوە، يان ئەوەتا ژیر بوون دەست دەپارێزن و مارانگازن، ئیتر دیارە لە ترسی میدیای ئازا و ئازاد و پیشەیی و لایەنە سیاسییە ڕکەبەرەکانیان کە هەمیشە لە بۆسەدان بۆ یەکتر.

ئەلتەرناتیڤی سیاسی نا

٢٠١٤.١.٢١
لە خولی ڕابردوودا و جاران باش بوو، ژمارەیەک هەبوون وەک کەلەشێر و قاز دەیانقوقاند و قیڕەیان بەرز بوو، بۆ ئەم دەورەیە لەوە ناچێت کەس هەبێت، ئەلتەرناتیڤە سیاسییەکانیش زۆر لاوازن و بێجەماوەرن!! ئەی چار؟ پێم وایە میدیای ئازا و ئازاد و پیشەیی دەبێت دەوری قاز و کەڵەشێرەکان ببینن و زیاتر جێی بڕوای خەڵکیشن، لەژێر هیچ بیانوویەکدا دەست لە کەس نەپارێزن.. جا بۆ ئەوە، وا باشترە پاکسازی بکرێت و ڕۆژنامەنووسە خەت مایلەکان بکەنە دەرەوە، بیاننێرنەوە لای لایەنە سیاسییەکانی خۆیان، بۆ ئەوەی نەبنە گرێ و بەربەست لەبەردەم ئەو کارە پیشەییە پاکەدا... ئەو کات بێگومان قوربانی ڕۆژنامەنووسان لەوەی تائێستا بەرزتر دەبێت.

بۆریە پیترۆڵەکەی بەندەر عەباس کوا؟

٢٠١٤.١.١٧
چوونی هەردوو شاندی یەکێتی+پارتی بۆ ئێران، بە ڕووکەش بۆ مەسەلەی ڕاوێژکردن لەسەر مەسەلەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام میدیا و ئۆپۆزسیۆنی کۆن لێیان کردن بەهەڵا، بەڵام ئەوەی ڕەخنەگران لەبیریان چوو بوو، کە چۆن دەبێت پێکهێنەرانی شاندەکە تەنها بۆ مەبەستێک سەردانێکی وا ئەنجام بدەن، گەر وردتر لە دۆخی هەرێم بڕوانرێت دوای ناردنی پێترۆڵ بە ڕێگای بۆری لە خاکی تورکیاوە، قابیلە ئێران دەستەوەستان ڕابوەستێت، کێچ کەوتبووە کەوڵی گونجاو نییە لە خێروبەرەکەتی هەرێم بێبەش بێت و تورکیا هەمووی لووشی بدات، هەژموونی تورکیا لەناو هەرێم زۆر زاڵتر بێت بەسەر ئێران، کەواتە ئەمە لایەنێکی تری سەردانەکەیە، ئەی چار چییە بێگومان یەکێک لەو مەسەلە گرنگانەی دراوە بە گوێی شاندەکە مەسەلەی نەوتی ناوچەی کۆنی زۆنی سەوزە کە بۆریی گواستنەوەی پیترۆڵە لەوێوە بۆ یەکێک لە بەندەرەکانی ئێران کە نزیکترینیان بەندەر عەباسە.. ئەم کارە دەبێتە هۆی بوژانەوەی زیاتری ناوچەی کۆنی سەوز و کەمکردنەوەی هەژموونی تورکیا و پارتی و قازانجی هەموو لایەکی تێدایە..
گەر ئەو پرۆژە ئابوورییە زەبەلاحە جێبەجێ بێت، گردوکۆییەک لە بەرهەمەکانی پیترۆڵ روو دەدەن، لە ناردنی نەوتی قاچاغ بە تەنکەر ڕزگار دەبێت، کە بۆتە هۆی ڕووداوی نەخوازراو و گیان لەدەستدانی خەڵکێکی زۆر و پیسبوونی ژینگە.
هاوپێچ
---- 
من وتوومە زۆنی کۆنی سەوز، یەکێتی لەڕاستیدا لە کەرکووک بەهێزە و ئەویش لەسەر هەرێم نییە، ئەو پرۆژەیە بۆ ئێستا و داهاتووی هەرێم باشە، بۆ بزووتنەوەی گۆڕانیش کە لە ناوچەی سلەیمانی باڵا دەستە... پێم وایە ئەو تێڕوانییە دۆنییە نەک بۆ یەکێتی بەڵکوو بۆ حیزبەکانی تریش نادروستە، یەکێتی بەو ڕوانینە دۆنییەی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان وای بەسەرهات کە ببێت بە حیزبی سێهەمین.. لەلایەکی ترەوە کێشە لە دراوسێکانە کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان تەنانەت حساب بۆ حەمەی حاجی مەحمودیش دەکەن.

لەداخی پارتی+یەکێتی لاسایی یەکێتی+پارتی دەکەنەوە!

٢٠١٤.١.١٥
گەر سەیری دەربڕینی ئەو کابرا عەرەبە شیعە دەسەڵاتدارە بکەین، کە بەم شێوەیەیە:(مالیكی‌ بۆ نێچیرڤان: نه‌وته‌كه‌تان هه‌ڵگرن بۆ دوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌‌ و هه‌رزانفرۆشی‌ مه‌كه‌ن) لەیەکەم ڕوانیندا دەربڕینەکە زیاتر لە قسەی کوردەکانی خۆمان دەچێت، چوونکە ڕۆژنامەی ئاوێنە سەرچاوەکەی زۆڵ و بێ دایک و باوکە!! گریمان قسەی مالکی ڕاستە و وتوویەتی، بەڵام گرێنتی چییە هەر خودی خۆی دژی سەربەخۆیی کوردستان لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕاناوەستێتەوە، لەشکرکێشی ناکاتە سەری؟ وەک چۆن ئێستا لەژێر ناوی دژایەتی ئەلقائیدە هێرشی سەربازی کردۆتە سەر ناوچە ئاینزا سونییەکان فەلوجە و ڕومادی.
چاومان نەفڕێت هەرێمی کوردستان لەشکری عەرەبی ئاینزای شیعە ڕۆژێک دێت پەرامارمان بدات ناڵین مانگەشەو سەر لەئێوارە دیارە دەفەرموو هەرێمی کوردستان بۆرییەکی نەوتی گەیاندۆتە تورکیا، کەسێکی وای لێقووت دەبێتەوە بێ پەردە داوای داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی لە ماڵکی دەکات.. بۆیە لەمەوە سەیرم لە ژمارەیەک خەڵکانی ناڕازی دێت لەداخی پارتی و یەکێتی قسەی مالکی کاوێژ دەکەنەوە و دەجوونەوە، بەداخەوە هەمان هزری پارتی و یەکێتی لە دژی نەیارە ناوخۆییەکانی خۆیان بەکار دەهێنن، لەکاتێکدا قسەی دروست ئەوەیە لە سیاسەتی ئەوان دەبێ تێپەڕێنرێت بۆ باشتر نەک لاسایی کردنەوەیان!! 
-----------------------
لینکی ڕۆژنامەی ئاوێنە کە قسەکەی مالکی تێدایە
ئەم لینکەی ماڵپەڕی خەندانیش داوای سەرکردەیەکی ئاینزای شیعەیە له‌ مالكی له‌شكركێشی بۆ هەرێمی کوردستان بکات

ڕوونکردنەوەیەک

٢٠١٤.١.١٤
بەداخەوە بە ناونیشانی کامەرانیش ڕۆیشت، بەدواداچوون و بیرەوەرییەکم بەر لە ٤ کاتژمێر شێر کرد و دانا، وەک هەواڵی مەرگی گۆرانیبێژی کامەران عەبدولرەحمان ڕاست نەبوو، برایەکی ئەو گیانی لەدەستداوە.. بۆ ئاگاداری هەموو دوو جار تێکستی هەواڵەکەم خوێندەوە، بەڵام بەداخەوە پێ دەچێت ئومێد نانەکەڵی خراپ تێکستەکەی داڕشتبێت، چوونکە دەقەکەی گۆڕییوە و هی ئەو کاتە نییە کە من هەواڵەکەیم شێر کردبوو.. هەرچۆن بێت مژدەیەکی خۆشە ئێمە چاومان دەردەهات ئەو برادەرە بەهەڵەیدا بردینی، من داوای لێبوردن لە خودی کاک کامەران دەکەم و پرسە و هاوخەمییم بۆ بنەماڵەکەیان بەبۆنەی کۆچی دوایی کوڕەکەیانەوە هەیە، داوای لێبووردنیش لە خوێنەران و هاوڕێیانم دەکەم... و ئەو هەواڵە دەکوژێنمەوە سوپاسی لایک و کۆمێنتەکانتان دەکەم.
کامەرانیش ڕۆیشت
کامەران ئەو کاتەی کە چەپ بووین و ئۆفیسی گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری/ جادەی سابونکەران- سلەیمانی ببووە ڕووگەی جۆرەها کەس بەتایبەتی ئەوانەی مەیلی ڕەوتی کۆمۆنیست و کۆمۆنیستە ڕادیکاڵەکانیان هەبوو، کامەران یەکێک بوو لەوانە زیاتر دڵی بە ئێمە دەکرایەوە، بۆیە بەردەوام لەلامان بوو، ئێمەیش کە خەریکی کاری ئەدەبی و هونەری چینایەتی بووین، ئەومان تێکەڵ بە بزووتنەوەکە کرد و لە چەند مەراسیمدا وەک سرودبێژ بەشداری کرد، ساڵ هات و ساڵ ڕۆیشت ئەو لە سلەیمانی دوور کەوتەوە، چووە هەولێر، بزووتنەوەی چەپ نەیدەتوانی بیژیەنێت، ئیتر بەهەر هۆیەکەوە بێت، زۆر بەداخەوە تێکەڵ بە حیزبەکەی مەسعود بارزانی بوو.. بەڵام سەرەرای ئەوە هەر وەفادار بە هونەری خۆی خەریکی گۆرانی وتن بوو، لێرەوە بە هەواڵی مەرگی وەک مرۆڤێکی ناسیاو لە قۆناغێکی ژیان زۆر غەمبارم، گەر هەژار نەبوایە زوو نەدەمرد.. ئەو بەهەژاری ژیان و بەهەژاری مرد...

گونی شۆڕی دراوسێکان هەر دەمێنێت!

٢٠١٤.١.١٤
بۆ ئۆپۆزسیۆنی کۆن بەچی دەزانرێت؟ گریمان بزووتنەوەی گۆران کەمێک لە دوانە ئیسلامییەکە سەنگین ترە؟ بەدەر لە لایەنگری و مزایەدەی سیاسی بەسەر یەکترەوە، کێ حەدی هەیە لە ژێر هەژموونی ئێران و تورکیا دەربچێت؟ ئەم قەوارە دەڵەمانەی وەک هەرێمی کوردستان، ئەوەیان لەسەرە گوێڕایەڵ بن.. ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، ناکرێت سەرزارەکیانە و بەتێپەڕ لە پرسی ئەو هەژموونە زاڵە بڕوانرێت.. 
لە سیاسەت و پەیوەندییەکاندا بۆ نموونە فینلاند خاوەن ئاڵا و سەربەخۆیی خۆیەتی لە هەموو دنیا دانی پێدا نراوە، بەڵام لە خۆ خورانێکی ڕووسیا دەترسێت و کارێک ناکات ڕووسیا چەپۆکێکی پیا بکێشێت، هەرچەندە پارچەیەک لە زەوی داگیرکردووە نایداتەوە.. فینلاندە ئەوە دۆخی بێت، ئەی ئەبێت هەرێمێکی قنهەڵبچراوی وەک ئەوەی خۆمان لەبەردەم زەبەلاحەکانی چواردەوری چی بێت و بکات، غەیر دەبێت بڵێن یاشێخ بە شاڵتان قسەم و ئەشهەدوبیلا وایە..
ئایا ئیرادە هەموو شتێکە؟ بێگومان نەخێر، ئەو جەرول حەبلە لە نێوان ئێمە و دراوسێکان هەر دەمێنێت.. بەڵام چۆن دەستوپەنجەی لەگەڵدا نەرم بکرێت؟ چۆن سیاسەتی حەیکمانە لەمەی تا ئێستا کراوە پەیرەو بکرێت، شتێکی ترە و کاتی زۆرتری دەوێت.
--------
ئەم تێکستەی سەرەوە بۆ ئەم چەند دێڕەی کاک عەدنان گلیم نووسی بوو:
گەر لە ئێران و تورکیا پیلانی دامەزراندنی کابینەی ٨ەمی حکومەتی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە دابڕێژرێت، ئەوا لاوازییەکی گەورەیە بۆ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو، کە بچنە ناو ئەو کابینەیەوە، چوونکە ئەجنداکەی کوردی نییە و لە خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستان نییە.

ئەفغانستانی هەرێمی کوردستان!!

٢٠١٤.١.١٣
لەم یەکدوو ڕۆژەدا بەهۆی میدیاوە تیشک خرایە سەر کەسایەتییەکی ئایینی و هاوکات بۆنەیەکی ئایینی تر.. پێم وایە ئەفغانستانی ٢ لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پایتەختەکەیەوە وەحی بۆ دێت و جارێکی تر سەرهەڵدەداتەوە، ئیتر نازانرێت ئەمجارەیان لەشکری ئەمەریکا دێت بۆ تەفروتووناکردنی یان ئەورووپییەکان بەڵام ئەمایان جێی سقە نیین، کەواتە ڕووسیای پۆتین مەورەشەحترە لەشکر بنێرێت!!؟
هەر شتێک زۆر وترا و گرنگی پێدرا، جێی مەترسییە و ناخۆش دەبێت، جاران مەولود لە ناو شوێنە ئایینییەکان بوو، ئەمساڵ لە هەولێر لە هەوای کراوەدا ئەنجام دراوە، برادەرێک بە ئینگلیزی بۆ بێگانەکانی ناو ئەو شارەی نووسیبوو، لەو هەموو دروشمە ئاینیانە مەترسن، کاتییە و بۆنەی ئایینییە..
من و حەمەی سۆسیال عەشایر
٢٠١٤.١.١١
حەمەی حاجی مەحمود بۆ ڕۆژنامەی عەرەبی زمانی لەندەنی ئەلشەرق ئەلئەوسەت وتوویەتی:دروشمه‌كانی‌ كه‌ركوك قودس و دڵی‌ كوردستانه‌ ساخته‌ ده‌رچوون..
بەندەیش گەرماوگەرم نووسیم: ٣١ ی ئابی کەرکووک..
توخوا دینتان بێت هی کامان بەهێزترە...
-----
دیارە ناوبراو و من مەبەستمان لە نا یەکڕیزی ئەو دووانەیە لە شاری کەرکووک بەتایبەتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، حیزبەکەی مەسعود بارزانی لیستی کوردی هەڵوەشاندەوە، تا ئەو شارەیش لە دەست بچێت، هەمان کایەی ٣١ ی ئابی ١٩٩٦خولقاند کە چوو لەشکری دوژمنی سەرەکی کوردی هێنایە سەر شاری هەولێر و دواتر سلەیمانی، بەمەبەستی دەرکردنی یەکێتی، ئیتر لەو کاتەوە لایەنی دۆڕاو تا بێت دۆڕاوتر دەبێت..

نیو دەرزەن کۆمێنت

٢٠١٤.١.١٠
١ : ئەوەی ئیسلامی بەهێز کرد، شمشێر نەبوو، بەڵکوو ڕەوشتی بەرزی محەمەد بوو. 
غاندی (١٨٦٩- ١٩٤٨) 
نا وانییە، گریمان بۆ شاری مەدینە و مەکە ئەو سەردەمە وا بووە، ئەی دوای ئەوە..؟ دوای ئەوە کێ دەڵێت غاندی شەکری وای شکاندووە؟ غاندی سەری دای لەبەرد سەرچیغ چووە.. کێشە ئەوەیە مرۆڤ شت زوو لەبیر دەکات، لێکدانەوە بۆ ناکات؟؟!!!
٢ : ئەوەی تۆ دەڵێت(داخستنی ئاودەستی مزگەوتەکان، کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤیرۆسن، ژینگە پیسکەرن) وەک ئیدە، زۆر باشە.. ملی موسڵمانان و پارتە ئیسلامییەکان ئەستوورە لەو بڕوایەدا نیم جێبەجێکردنی کارێکی ئاسان بێت.. بەندە ساڵبەوعەیان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە شارێکی تورکیا بووم، نەک ئاودەستی تێدابوو بەڵکوو سەرچاوەیەکیش بوو بۆ ئاوی شیرین.. ئیتر نازانم لە ئێستادا وا ماوە یان نا؟
٣ : یادکردنەوەی سەری ساڵی زاینی بۆتە كلتوورێكى جيهاني، بەدەستى تاكەكان نييه و خۆى سەپاندووه، ئيتر بەهەر هۆيەكەوه بوو بێت، تۆ ديقەت بده بۆ نموونە من ئەوه ٤٠ سال زياتره ئەم بؤنەيه ياد دەكەنەوه، بەداخەوه ئەم ديده وەك قسه و دەربڕينى وشكه ئيسلامييەكان وايه!
لەمەدا ڕەگی چەپێتیم جووڵا، تۆ تەنها چەپلەر هاوڕێت نییە، بۆ گشتت نووسیوە، کەواتە دەتوانن هەر یەکە لەلای خۆیەوە بەرچاو ڕۆشنیت بداتێ. ئەمە چ پەیوەندی بە سەنگەر و خەندەقەوە هەیە؟
٤ : بێجگە لە لایلایەی دایک ، هەموو گۆرانیەکانی دنیا قسەی قۆڕن. 
ڕەسوڵ حەمزاتۆف (١٩٢٣ - ٢٠٠٣)
نا وەڵا وا نییە با ئەو ڕەسووڵە لە ورگی خۆی بدات.. ئاخر ئەوە جۆرێکە لە تووندڕەوی بۆ دایک وەک مرۆڤ و دایک وەک نیشتمان، نە هەموو دایکەکان دایکن نە نیشتمانی من جوانترینە و نیشتمانی ئەوانی تر ناشیرین..
٥ : هەڵوەشانەوە گەر ئەلتەرناتیڤی لەگەڵدا نەبێت.. کەواتە بەو پێیە بێت هەرجومەرج دەبێت و فەوزا دەخولقێت!! کێشەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و زۆر لایەنی ناڕازی تر لەوەدایە کە دەیانەوێت دەرچن لەو دۆخەکە پارتی و یەکێتی و پاشکۆکانی خولقاندیانە، بە پێچەوانەوە گەر بۆ نموونە ئەو دەزگایانە وەک ئەوانی ئەورووپا بن و بیشەیی بن و حیزب کۆنترۆڵی نەکردبێت، بێگومان شتێکی ترە.
٦ : ئەوه گوزەشت، بەداخەوه دواى ٢٠ سال رێنيسانس كەسێك بێت بلێ زمانى مۆسيقا جيهانييه!! ئێمه وتوومانه جيهان به زمانى كوردييەوه جوانتره، دياره مەبەست ئەو تێكستەيه عەرەبيەيه كه لەگەڵ گؤرانييەكەدا دانراوه، ئێمه دەبێت هەموو دنيا بەكوردى بخوێنينەوه و بەكوردى ببينين نەك زمانێكى تر.

ئیسلامییەکان بەدووسەر حەیرانن!!

٢٠١٤.١.٩
ڕۆژی ٧ ی ١ سەرەتای زنجیرە بەرنامەیەک لەگەڵ عیرفانی مەلا عەلی لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی؛یەوە دەستی پێکردووە.. ئەوەی لەو هەلقەی یەکەمیدا هەڵم هێنجا؛ بزووتنەوەی ئیسلامی، وەک حیزبەکەی مەسعود بارزانی و حەمەی حاجی مەحمود و سورچییەکان وایە بنەماڵەییە. هاوکات گەر حیزبە سکۆلارەکانی وەک پارتی و یەکێتی تاوانبار دەکرێن بەوەی پیاوی فڵان دەوڵەتی دراوسێ و خائین بوون، یاری دەستی ئەوان بوون، ئەمانیش نەک لەو خاڵیدا هاوبەشن، بەڵکوو ئەوان بەسەرێکی تر لە ژێر هەژموون گروپی دایکی تیرۆرستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست برایانی موسڵمانی میسری بوون..
لەو قسەوباسەدا چەند خاڵی سەرنجڕاکێشی تێدا بوو، گرنگترینیان لەوەڵامی پرسیارێکدا وتی: ئەلحەمدلیلا لە فڵان شار چەند شەهیدمان دا!!! هاهاها
تەواوی چاوپێکەوتنەکە لە لینکی بەرنامەی ڕووداو مێژوو دا دەبینرێت، کە فەیسەل محەمەد ئامادەی دەکات.
هاوپێچ
------- 
- : دیارە وا ڕۆیشتووە، بەڵام جیاوازییەکەی لەوەدایە کە پاشگری ئیسلامی بە ناوەکەیەوە نییە.. بەڵام بزووتنەوە ئیسلامییەکی بەخۆیەوە ناوە، نەک ئەوە بەڵکوو ئیسلامییەکەی پێش کوردستانەکە خستووە.. ئەو عیرفانی مەلا عەلییە، ئەو پاشگرە بە دروست نازانێت دەڵێت بۆتە هۆی کەم جەماوەری بوونیان... ئیتر ئەمە نازانرێت زەمە یان چی؟ چوونکە ئامادەکاری بەرنامە کاک فەیسەڵ پرسیاری موحریجی لێدەکات.
- : لەگشتدا هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانرێت بە ڕەهایی فڵان ناویان لێ بنرێت، بەتایبەتی ئەوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێژەییە هی وایە زۆرە هی واش هەیە کەمە.

یەکێتی هێشتا لە پارتی نەگەیشتووە!!

٢٠١٤.١.٨

ئەو کارەی مەحمود سەنگاوی کردی، یەکێتی وەک دەستکەوتێک بۆ جوانترکردنی کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان دایدەنێت، هاوکات وەک زەمێک بەسەر پارتەکەی مەسعود بارزانی کە تاوانبارن بە کوشتنی ڕۆژنامەنووس و خەڵکی ئاسایی، خۆی پێوە بادەدات.. جا لێرەدا قسە لەوەدایە پارتی ئەوەندە پیاو و وەجاغزادەیە هیچ ناکات دێت چاو لە یەکێتی دەکات و خەڵکی خۆی ڕادەستی دادگا دەکات؟ ئاسنی سارد کوتانە، ئەوەندەی ئێمە بزانیین، هێشتا یەکێتی لە پارتی باش تێنەگەیشتووە، ئەنجام لەم یارییەشدا بەدەستی بەتاڵ دێتە دەر، وەک چۆن لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا لەبەرانبەری دۆڕاندی..

هاوپێچ
------- 
- :  لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی کۆن و یەکێتییەوە زۆر لەسەر ئەو دۆسێیە وترا، وتم با منیش چمکێکی بگرم... بەهیوام هەڵە نەبم.
- : لەم دەروازەیەوە، جارجار لەسەر ئەو ڕووداوانە دێینە قسە، گەر نەیڵێن دەتەقین، بۆیە پێم وایە بووترێت باشترە.
- : ئیتر ئەوە دەکەوێتە سەر تەرازووی هێزی کێبڕکێکەرانی دۆسییەکە..بەهیواین هەنگاوێک بێت بۆ جوانکردنی کۆمەڵگاکە، نەکە ناشیرینکردنی زیاتر...بەڵام ئێمە ئەوە دەبێت بزانیین زۆر جار مەرج نییە هەموو شتی بەخواستی دەسەڵاتداران بچێتە پێش و زۆر سوارمان دیوە گلاوە، جا ئەمەی ناوبراو پێ هەڵبڵانە گلانی تەواوەتی نییە بەڵام گروپەکەی دەوروبەری بەسەرکەوتن ناوزەدی دەکەن. 

کلیکێکی تری گەرەکە!

٢٠١٤.١.٧
زۆرن لەم دەروازەیەوە، کە هەر خەریکی دانانی وتەزای کەسایەتییە جیهانییەکان، کە هێندی بزانیین ئەوە ئاسانترین کارە و خۆ ماندووکردنی ناوێت. بەیەکدوو کلیک دەگوێزرێتەوە بۆ دیوارەکەی خۆی و دەیخاتە بەرچاوی هاوڕێیانی.. کێشە لەوەدا نییە ئەم وتەزایانە جوانن یان ناشیرین، قسە لە ناوی خاون وتەزاکانە، بۆ نموونە سەیری ناوێکی وا بکەن (ئەدۆرنۆ)، ئەم ناوە چییە؟ زەلامە؟ ژنە؟ ئامێرە؟ کوردە؟ عەرەبە؟ فەرەنسییە؟ کەی لەدایکبووە؟چ کارە بووە؟ ئەو ناوە چ دەعبایەکە؟ ئێستا جاران نییە سەرچاوەی زانیاری نەبێت، لەهەموو ماڵ و تەلەفوونێکدا نێت هەیە، بەیەکدوو کلیکی تر زانیاری لەسەر خاوەن وتەزا بەدەست دەهێنرێت، بۆیە فڕێدانی ئەو وتەزایانە کاتێک جوانتر دەبێت زانیاری یان لینکی خاوەن وتەزای لەگەڵدا بێت، ئەوەیش لە ماڵپەڕی ویکیپیدیا و کوردپیدیا دەستدەکەون.
هاوپێچ
------- 
- : ئەوە ناوە تەنها وەک نموونەیەک هێنراوەتەوە.. بەداخەوە بەشێک لە دۆستان تۆزێک ئەرک ناکێشن و تاقەتی بەدواداگەڕانیان نییە لە شوێنیکەوە بۆ شوێنێکی تر کۆپی دەکەن.. بەشێک لە کەسە دیارەکانیش هەروا دەکەن!!! 

خاڵەڕەحیمەکانی تاراوگە!!

٢٠١٤.١.٤
ژمارەیەک لە خەڵکی فرسەتتەلەب، پەڕیونەتەوە ئەم ئەورووپایە، هی وایان هەیە دوای بەشداریکردن لە ناڕەزایەتی جەماوەری یان شەهیدکردنی کەسێکی ڕۆژنامەنووس ڕایکردووە، جا خوا دەیزانێت چ سینارۆییەکیان ڕێکخستووە، سەرئەنجام مافی پەناهەندەیان پێوەرگرتووە، ئەو جەنابانە دوای شوێن گەرم بوون و حەوانەوەیان هەر ڕووداو و ناڕەزایەتییەک دەخولقێت، لە جیڤارا جیڤارا تر دەردەچن، داخویانی ئاگرین هاوشێوەی وا (شۆڕشی چه‌كداری ته‌نیا ڕێگاچاره‌یه‌) دەدەن نەبێتەوە! ئەو نابەرپرسانەی تاراوگە بیانوو بۆ قسەکانیان دەهێننەوە گوایە چارەسەر نەماوە غەیری شۆڕشی چەکداری نەبێت،پرسی هەڵبژاردن و ناڕەزایەتی سڤیلیشیان پێ پەشمەکە و قبووڵ نییە! ئەو دۆنکیشوەتانە سەیرەکەیان لەوەدایە چۆن ڕێ بەخۆیان دەدەن، بەخەڵک بڵێن گولە بەگولە وەڵام بدەنەوە، گەر لە ناوخۆ بوونایە ئەوە شتێکی تر بوو....تەنانەت گەر لەوێش بوونایە هەر خەڵک هاندان بۆ شەڕو کوشتار جێی پەسەند نییە.
-------
خاڵەڕەحیم، کەسایەتییەکی ناسراوی هەرێمی کوردستان/سلەیمانی بە رەحیمە فشە ناسراو بوو، هەرچییەکی دەوت و دەکرد زیاد لە پێویست فۆی پیادەکرد، بۆیە نەدەچوو عەقلەوە، لەوەوە هەرکەس قسەیەکی بەجۆرێک بکردایە دەستەواژەی خاڵەرەحیم یان ڕەحیمە فشەیان دەدایە پاڵی.
هاوپێچ
------- 
- : ئێستا رەحیمە فشە شاردراوەتەوە، جا هیوایان هەیە، فشەی وات بۆ دەکەن دوای ماوەیەک بۆت دەردەکەوێت درۆیە.
- : وەک ئاوەڵناوێک بۆ ژمارەیەک لە خەڵکی تاراوگەنشین بەکارهاتووە، مەبەستی خراپی لە پشتەوە نییە و وەک کلتوور و بیرهێنانەوەیەکی خۆماڵیانەیە.
- : کێشەکە لەوەدایە نییە بەشداریان کردووە یان نەکردووە، کێشە چاندنی هزری تووندوتیژییە لەناو کۆمەڵگادا، ئەوانە بەشێکیان ئەنتی تووندوتیژی نموونەی وەک ئەلقائیدەن کەچی خۆشیان بەجۆرێکی تر لێرەوە و لەم دوورەوە هەمان کایە پیادەدەکەن و بڵاودەکەنەوە.. دیارە من زیاتر مەبەستم خەڵکی هەرێمی کوردستانە، ئەگینا بۆ پارچەکانی تر لەوانەیە جۆریکی تر بێت، چوونکە داگیرکراون.
- : کێشەکە لەوەدایە ئەو خاڵە ڕەحیمانە بەپەلە هەر ڕووداوێک ڕوو دەدات حاڵ لە خۆیان دەهێنن و داخویانی ئاگرین فڕێ دەدەن.
وەڵام و قسەکانی من
بەڵێ کاک ئارام دڵت ئاوی خواردەوە، دامرکایتەوە؟ هاهاهاها... ناوی تۆی تێدا هاتووە وا گڕت گرتووە؟ خۆت ئاشکرا کرد لە لە زمنی خاڵە ڕەحیمەکانی، ئەو مەدالیایەت لێ پیرۆز بێت!! بۆ لە خۆڕایی باری دەرونی خۆت تێک داوە؟ چاوەکەم ئارام بەرەوە، ئێمە لەسەر تووڕەبوون نەمان کردووە.
ئارام گیان نەهی لەوە ناکەم جار جار لە رەحیمە فشە فشەکەر تر بووم، کەی ئەوە کێشەیە و بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ، ناکرێت پەنای بۆ نەبەیت، زۆر جار بۆ سوعەبەت و شۆخی خراپ نییە و پێویستە...


ڕاستە ئەو دێڕەم لە تێکستێکی تۆوە وەرگرتووە، تۆ خۆت پێ کەشف کرد، بەڵام ئەوە بەتەنها دیدی بەڕێزتان نییە، ژمارەیەک لە خەڵکی هەمان دیدیان هەیە و بینیومە، کێشەکە لەوەدایە ئەو خاڵە ڕەحیمانە بەپەلە هەر ڕووداوێک ڕوو دەدەت حاڵ لەخۆیان دەهێنن و داخویانی ئاگرین فڕێ دەدەن.. پێم وایە ناوهێنانی کیانی سیاسی کە من تەرەفداریم نابەجێیە، من وەک خۆم قسە دەکەم، نەک وەک کیانە سیاسییەکەم
تێبینییەکی پێویست
لەو تێکستەدا بەهۆی بەکارهێنانی دێڕی کەسێک بەناوی ئارام جەلالەوە لێ عاجز بوو، ئەو بەداخەوە خستییە سەرخۆی هەر چەند بەنەرمی لەگەڵیدا ڕۆیشتم سوودی نەبوو قیرچیسمە بوو، ئیتر ناچار لە هاوڕێیەتی دەرم کرد، بەڵام دواتر بەهۆی برادەرێکەوە دووبارە تێکستێکی نووسی بوو، ئەوسا حەزرم خستە سەری، بۆ ئامانەت تەواوی قسەکانی ئەو و خۆم لێرەدا دووباە دەکەمەوە:
قسەکانی ئەو:

بۆ مه‌سه‌له‌ی فیشه‌ك به‌ فیشه‌ك ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ری مه‌نتقه‌، یه‌عنی چی تۆ به‌ لافیته‌وه‌ بچیته‌ به‌رده‌م بینای حكومه‌ت یا حیزبێك ئه‌و گولـله‌ بارانت بكات، ئه‌و جه‌للاده‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ ٧٠٠٠٠٠ كه‌سێك بكوژێت ئه‌گه‌ر رووی فیشه‌ك له‌ خۆی بێت ئه‌وا بۆ حه‌وت سه‌د هه‌زار خۆی نادا به‌ كوشت و خه‌لك فیشه‌ك باران ناكات
خۆ فیشه‌ك به‌ فیشه‌كیش دیسان كێشه‌یه‌كی تری هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ دوای لاچونی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ گۆران به‌ حیز فرسه‌تی دێته‌ سه‌ر ده‌سه‌لات و ئه‌و ده‌بێت به‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێك
پاشان ئه‌مه‌ پۆسته‌كه‌ی منه‌:
شۆڕشی چه‌كداری ته‌نیا ڕێگاچاره‌یه‌
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ چه‌ندین ساڵه‌ بووه‌ به‌ كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌، له‌ هه‌رشوێنێكدا ناڕه‌زایه‌ی ڕاسته‌قینه‌ و ئیراده‌ی خه‌ڵك سه‌ری هه‌ڵدابێت، به‌ زه‌بری گولـله‌ خه‌ڵكیان بێده‌نگكردووه‌، كامه‌ خۆپیشاندانی جدی بوونی هه‌بووه‌ و خه‌ڵكیان تێیدا خه‌ڵتانی خوێن نه‌كردبێت.
به‌ڕاستی ده‌بێت ئیتر له‌وه‌ تێبگه‌ین، خۆپیشاندان به‌ ده‌ستی به‌تاڵ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه‌ دڕندانه‌ ناكرێت، ده‌بێت ئیتر بیر له‌ ڕێگه‌یكی تری خه‌بات بكرێته‌وه‌ و گولـله‌ به‌ گوللـه‌ وه‌ڵام بدێته‌وه‌، ئیدی واده‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كۆتاییهات.
كه‌ ئه‌مه‌ هیچ جیگاڤارابوونێكی تێدا نیه‌ ته‌نیا رای خۆمه‌و ئیتر دڵنیابوونه‌ له‌ نه‌گۆرانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌
من له‌ تۆ خاڵه‌ ره‌حیمترێكم نه‌دیووه‌، له‌ هه‌موو شتێكدا ره‌خنه‌گریت و خۆشت توانای هیچت نیه‌، ئه‌توانی جوان ئه‌و پۆسته‌ی من بخوێنیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆنه‌واریت هه‌یه‌
To chwi hamw postakai mnt danawaw basi mn dakai bahoi xopishandanawa hatwm bo awrwpa, heshta mn aixama sar xom barast to tawawi
من خۆ به‌ دزییه‌وه‌ قسه‌م نه‌كردووه‌ هه‌تا خۆم كه‌شف بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ری بێ ئینسافی جه‌نابته‌، قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ی ئێمه‌ سیناریۆمان دروستكردوه‌ دوای خۆپیشاندانه‌كان و پێی هاتووین بۆ ئه‌وروپا. 
من نه‌ك بۆ تۆ بۆ هه‌ر كه‌سێكی وه‌ك تۆ كه‌ تفه‌نگ به‌ تاریكیه‌وه‌ ده‌نێت ده‌توانێت كه‌یسه‌كه‌ی من ببینێت، تۆ بیركردنه‌وه‌ت به‌شێكه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كه‌ت، تۆش مرۆڤی كوردیت به‌هه‌مان ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كه‌ت بیرده‌كه‌یته‌وه، هیوادارم ئیتر خۆشت یه‌ك پۆست له‌سه‌ر كوردستان نه‌نوسی ئه‌گه‌ر نوسیت پێویست ناكا خاڵه‌ ره‌حیمی بنوێنیت ده‌توانی برۆیته‌وه‌ بۆ كوردستان، خۆ چیت نه‌كراوه‌ لێره‌ ره‌گه‌زنامه‌ت هه‌یه‌و له‌ كوردستانیش ته‌قاوتیت هه‌یه‌و حیزبه‌كه‌شت به‌شێكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات
تۆ بابه‌تت له‌سه‌ر شتی من نوسیوه‌ بۆت نیه‌ كۆمێنتی من بسریته‌وه‌
ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ بنوسیته‌وه‌ به‌جۆرێك باسی منی تیا نه‌بێت
هه‌تا باسی هۆكاری هاتنی من بۆ ئه‌وروپاو دێری من له‌م پۆسته‌ی تۆدابێت منیش مه‌جبورم وه‌ڵامت به‌مه‌وه‌.
گه‌ر بشی سریته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئیتر دیاره‌ كێ خاڵه‌ ره‌حیمه‌
هۆكاری هاتنی من بۆ ئه‌وروپا دیاره‌ و به‌شداری كردنه‌ له‌ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و كه‌ ئۆپزسیۆنێكی خوێڕی سواری كۆڵی بوو له‌ ئه‌نجامدا، وه‌ ئه‌توانن له‌ گوگڵ بنوسن (ئارام جه‌لال) ئه‌وه‌ ئیتر هه‌موو شت روونه‌ كه‌ من خوا ئه‌یزانێ سیناریۆم دروستكردووه‌ یان حه‌قیقه‌ت.
به‌ڵام ئه‌م پرسیارانه‌ش له‌ جه‌نابی قسه‌كه‌ری ئه‌م پۆسته‌ دێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌ی كه‌یسی جه‌نابتان چی بووه‌؟ خوا ئه‌یزانێ خۆتان كردوه‌ به‌ چی رۆبن هودێك، دورنیه‌ هه‌موو ئه‌سل و نه‌سه‌بی خۆتان نه‌گۆڕیبێت؟؟
پاشان جه‌نابت ٢٠ ساڵه‌ له‌ ئه‌وروپایت و ئه‌و كاته‌ی ئێمه‌ ئه‌مان ناڵاندا به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه‌ جه‌نابت له‌ ئه‌وروپا خه‌ریكی كه‌یف و سه‌فای خۆت بوی، بۆیه‌ ئێستا هه‌ر ده‌بێ به‌ جۆرێكی تر بیر بكه‌یته‌وه‌و ئه‌و حكومه‌ته‌ هه‌ر بمێنێت لای تۆ كارێكی باشه‌، خۆتۆ له‌ناو موعاناتی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا نیت.
پاشان ئێمه‌ نه‌هاتوینه‌ته‌ ئه‌وروپا وه‌ك جه‌نابت دایكوتین، كه‌ی زروفی گونجاومان بۆ بێته‌ پێشه‌وه‌ به‌ دڵنیایی له‌وێ مه‌كانه‌ت و كاری خۆمان هه‌بووه‌و ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌.
وه‌ پرسیارێكیش بۆ جه‌نابت هه‌یه‌، خۆ تۆ چیت نه‌كراوه‌ له‌وێ، نه‌ له‌ روی سیاسیه‌وه‌ كێشه‌ت هه‌یه‌ نه‌ له‌ هیچ رویه‌كه‌وه‌، له‌م وڵاته‌ش هیچ شتێكت نه‌خوێندووه‌و نه‌ كارێكت هه‌یه‌،هیچت نیه‌ له‌ ده‌ستی بده‌یت، ده‌كرێ ئه‌و قسانه‌ی لێره‌ ده‌یكه‌یت برۆیته‌وه‌ له‌وێ بیكه‌یت، له‌ روی سیاسیه‌وه‌ ره‌نگه‌ مه‌كانه‌تێكیشت بده‌نێ.

هەرێمی کوردستان = بە پارێزگای سلەیمانی؟!!
٢٠١٤.١.٣
تا دوێنێ بوو، لە شارۆچکەی کەلار حیزفرسەتانە گەنجێکیان تیرۆر کرد، بەو هۆیەوە ناڕەزایەتی گەورەی لێکەوتەوە، تا ئێستایش دانەمرکاوەتەوە، ئەوە دوو ڕۆژیشە شارۆچکەی سەیدسادق تەحەمولیان پچڕا و سەرەتا بەبیانووی دژ بە پارێزگابوونی هەڵەبجەوە هاتنە سەرجادە و قلیشانیانەوە، بەداخەوە دووبارە گەنجێکی دیکە گیانی لەدەست دا، پرسیار ئەوەیە سبەی و دوو سبەی نۆرەی کام شارۆچکەیە؟ چەند گەنجی تر گیان لەدەست دەدەن؟ ئایا ئەم ناڕەزایەتیانەی کەنار سەنتەری بڕیار چ لێ سەوز دەبێت؟ تا ئێستایش تیشکەکان هەمووی لەسەر ناوچەی سلەیمانی و دەوروبەرییەتی؟ لەم ڕووداوە یەک لەداوی یەکانەوە ئەوە دەردەکەوێت بە بێ پارێزگای سلەیمانی و چواردەوری کەس ناتوانێت هیچ بکات، هاوکات گۆڕانکارییەکان هەر لێرەوە سەرچاوەی گرتووە و دەگرێت.

هەڵەبجە کیمیابارانی سەیدسادقی کرد!! 
٢٠١٤.١.٢
ئەوە خۆپیشاندانەی لە شارۆچکەی سەیدسادق دەکرێت، گوریسێکی تێدایە... جا دیقەت بدەن، بەشێکی خەڵکی شارۆچکەی سەیدسادق، چەند ناخۆشحاڵن بەو دەستکەوتەی شارۆچکەی هەڵەبجە؟ دوێنێ ئەوان شاییان گێڕا، ئەمڕۆ ئەمان لەداخدا یەخەی خۆیان دەدڕن و شەڕیان گێڕا!!
ئەو گروپەی خەڵکی شارۆچکەی سەیدسادق دیارە بەغیلی بە کیمیابارانی هەڵەبجە دەبەن و خۆزگە بەوە دەخوازن کە خۆیان بوونایە نەک هەڵەبجە تا لایان لێبکرایەتەوە!!
ئەوە بڕاوەیە هیچ شار و شارۆچکەیەک لە قوربانیدا خۆی نادات لە قولەپێی هەڵەبجە، مایەی داوەشینە، ئاوا سەنگەری لێدەگیرێت، لەو پێناوەدا مناڵی خەڵکی تێیدا بەکوشت دەدرێت!!
وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا، کاری ئەمڕۆی ئەو گرووپەی خەڵکی سەیدسادق دژ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بوو، بەڵام بۆ چەواشە و کڵاونانە سەر حیزبەکان و ڕایگشتی ڕووپۆش بە داخوازی هەنووکەیی کراوە، گوایە خزمەتگوزاری نییە و زانکۆ و پەیمانگا نییە و نەکراوەتەوە. ئاخر ناهەقی خوێنەواران و ڕووناکبیران ناگیرێت کە بە کورد دەڵێن عیلەت نەک میللەت...
هاوپێچ
------- 
- : ئەمی بەڕێزت وەك ئەوە وایە بڵێت لە شەردا نابێت کەس هیچی لێ بێت ، ماڵ وێران نەبێت.. بۆ ناپرسیت کێ لەپشتی ئەو ناڕەزایەتییەدایە؟ سەرەرای ئەوەیش هەموو کوشتنێک و تووندوتیژییەک جێی پەسەند نییە.
- : من سەیرم لە تۆی هەڵەبجەیی دێت ئاوا قسە دەکەیت...؟ دەبوایە تۆ ئەم قسانەی منت بکرادیە، ئەوە داخوازییە ئانیانە ڕووپۆش و چەواشەکاریی بوو.
- : بەداخەوە هزری داخراو خەڵکی لەو وڵاتە نابینا کردووە، تەنها خۆی و بنەماڵە و گەرەک و شارۆچکەی خۆیان دەبینن.. هەر ئەو هزرە بوو کە شەری ناخۆی دروست کرد..
- : ئەوەی ڕوویدا بەرئەنجامی کارێکی ناعەقڵانی گروپێکی ئەو شارە لە دژی شارێکی تر، دەبێت چاوەڕوان بکەیت سبەینێ لە هەڵەبجەش گروپێک فەلاقە بۆ سەیدسادقییەکان دابنێنن.. هەر تەقە و توندوتیژییەک قابیلی قبووڵ نییە..
بە کورتی و کوردی هەموو ناڕەزایەتییەک قابیل پشتیوانیی نییە، وەک لە تێکستەکەی سەرەوە باسکراوە هەڵەبجە سەروەری هەموومانە.
- : خۆ لە تێکستەکەدا ئەوە دەربڕاوە کە تووشی شۆک بووم، من تەنها ئەو خاڵە بێزاری کردووم کە لە دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە، وەک تۆ دەڵێت مەهزەلەکە لەوەدایە شارۆچکەیەکی هاوسنووری هەڵەبجە، ئەوە من نیم کە جیاوزی دەخەمە ناویانەوە، خۆیانن، من قسەم لە خاڵێکی جەوهەری ڕووداوەکە کردووە. لەو بەینەدا پشتیوانیم لە تەرەفی هەڵەبجە کردووە، بۆ داهاتووش هەر کەس لە ژێر هەر بیانوویەکدا دژی بوەستێتەوە دژیم.
- : جا تۆ ئیمانت من لە کوێی ئەو تێکستەدا پاساوم هێناوەتەوە بۆ کوشت و بڕ؟!! هەر لەو بارەیەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر تۆ دیقەت بدە، نەک لە هەرێمی کوردستان لەم نیشتمانی دووهەممان(فینلاند) بڕوانە ئەوەندەی لە یاری هۆکی نێوان دوو شاردا خەڵک گرد دەبنەوە و زۆر جاریش شەر دەکەوێتە نێوانیان، نەبوونی خزمەتگوزاری نیو هێندە خەڵک هان نادات و ناجوڵێنێت بۆ ناڕەزایەتی.. 
من ئەو خاڵەم گرتووە کە خەڵکی شارۆچکەی ناوبراوی جوڵاندووە و هاتوونەتە سەرجادە ئیتر بەشێکی کەمی خەڵکەکە داخوازییە ئانییەکانی ڕۆژانەیان تێهەڵکێش کردووە، مەبەستم ئەوەیە هزری شارچێتی دافعی ئەسڵی ڕووداوەکەیە و بەداخەوە بووە هۆی لەدەستدانی گەنجێک و چەندەها بریندار.. پێشبینی ئەوە دەکەم هەڵەبخەییەکان بەشێوەی جۆراوجۆر هەق لە سەیدسادقییەکان بکەنەوە.
-: زۆر بە ڕاشکاوانە وتوومە گرووپێک لە خەڵکی سەیدسادق چاویان بەرایی نایەت بەو بڕیارەی کە هەڵەبجە بووە بە پارێزگا، من لایەنگری هەڵەبجەییەکانم.. بەڵام هاوسۆز لەگەڵ داخوازییەکانی تردا.. کوشتن و تەقەکردن لە ناڕازیان نەک شەرمەزارییە بەڵکوو ڕسواییەکی گەورە و گرانە، هەر کەسێک بیکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق