خەمی ڕۆژانە، حوزەیرانی ٢٠١٣

عەباس شوانAbas Shiwan

هەرێمی کوردستان وڵاتی ١٥ عەجایبەکەی دنیا!٣٠ی ٦
ديقەت بدەيته بەردەم و چواردەورى هەر فەرمانگەيەك بەتايبەتى قەلەبالغەكانى وەك خانەى داد و ڕەگەزنامه و.... جۆرەها دوكانۆچكە و کۆشک و دەستگيرى دەبينرێت، هەموو كاڵايەكى وەك ئاو، پەڕه، تەماتە و لەفەى خواردنى جۆراوجۆر و كۆپى و كەپسكردن پێناس و.... دەست دەكەوێت بەڵام ڕۆژنامەفرۆش و كتێبفرۆش بۆ خوێ چێشت نیە و نابینرێت!!
سەیرتر ئەوەیە خەڵکە موراجيعەکە کە بۆ ڕايى كردنى كارەكانيان وروکاونەتە ئەو فەرمانگایانە، وا پێویست دەکات لایەنی کەم دەبێت بۆ یەکدوو كاتژمێر لە چاوەڕوانیدا بەسەر بەرن. بەڵام ئەو خەڵکە لەم گۆشە و لەو گۆشە و کەناری فەرمانگەکاندا چی دەکەن؟ هیچ ناکەن و کەسێکیان نابینی گۆڤارێک کتێبێک یان ڕۆژنامەیەکیان پێ نابینیت! کاتەکەیان بە خوێندنەوە بەسەربەرن.
بەڵام گرووپی جۆرواجۆری زۆر هەیە کە عاشقی خویندنەوە و ڕۆشنبیرین، کێشە ئەوەیە کەمایەتین، بەگشتی خوێندنەوە نەبۆتە خەمی هەموو خەڵکەکە
کەچی لە فینلاند هەر فەرمانگەیەکی گەورە یان بچووک دەبینیت، گەر هاتوو خەڵکە موراجعەکە خۆیان کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەیان پێ نەبێت، ئەوا فەرمانگەکان وەک خزمەتگوزاری نەک ڕۆژنامە بەڵکوو چەندەها گۆڤار و کتێبیان لە شوێنی چاوەڕوانییەکان بۆ داناون، تەنانەت مناڵانیشیان فەرامۆش نەکردووە و کتێب و چەند ئامرازی سەرەتایی نیگارکێشان و یاریشیان بۆ دابین کردوون

یەکێتی ئەو پەنگەی بۆ بەخۆیدا؟؟!!٣٠ی ٦
دوای ئەو گۆرانکارییەی ئەم ئێوارەیە ناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نوێکردنەوەی دوو ساڵ فەرمانڕەوایەتی پۆستی سەرۆکی هەرێم، دەڵێم:
خوایە گیان ئەو یەکێتی نیشتمانی کوردستانییە کە مێژوویەکی پڕ سەروەری هەیە و لەسەر ڕووبارێک خوێنی قارەمانی نیشتمان بنیات نراوە، چەند جێی بەزەییە، من یەکێتی بوومایە ڕووم نەدەهات سەیری کەس بکەم..
ئەو ئاوە مامجەلال ڕشتوویەتی، کێشە ئەوەیە بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی گەنجن حیکمەت لەوەدا چییە بەقسەی ئەو دەکەن و لەژێر هەیمەنەی دەرناچان، کەواتە بەدەردی پارتی چووە، چوونەتە قاڵبی هاوشێوەی ئەوەوە، ئیتر چۆن پارتی دژی پارتی دەوەستێتەوە؟
گرەو کردنە لەسەر ئەسپی تۆپیوو، ئەو هەڵوێستانەی دوایی ژمارەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی دەستوورەوە دەریان بڕی، خۆشخەیاڵییەکی لەلای ژمارەیەک کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن دروست کرد، بەڵام هاوکات ژمارەیەکی وریایان بەدگومان هەبوو.. ئیتر سیاسەت ئەم جۆرە هەڵوێستانەشی تێدەکەوێت..
چەند شتێک لە هەر گروپ و تاکێکدا ستاندارە و هەیە، ئەوانە خەریکە ستانداریان بزر دەبێت، بەڵام وەک لایەنی مێژوویی ئەو هێزە کە لەسەر ڕووبارێک خوێن و قارەمان بنیات نراوە وا بووە، ناتوانرێت فەرامۆش بکرێت.

تف تف تف!!٢٩ی ٦
مار گەر بتەوێت لە كوندا دەربهێنيت، واباشە بەدەستی ڕاست ڕاینەكێشيت کەواتە بەدەستى چەپ تاقی بکەرەوە، دەبینیت بەئاسانى دێت بەدەستەوە و ڕادەکێشرێتە دەرەوه. هەر ئەو ماره یان هەر مارێکی تر گەر كەسێكى جگەرەخۆر تف بكاته دەمييەوه يەكسەر مردار دەبێتەوه! جا پرسیار ئەوەیە گەر کەسەکە عارەقخۆر یان تکلایکێش و تۆسیرامخۆر بێت یان دەموددانی هەرگیز نەشۆردبێت تف بکاتە دەمی مارێکەوە، چی ڕوو دەدات؟ ئەی ئەو عادەتە کۆنەی کوردەواری چۆنە کە مرۆڤە ئازا و ژیر و داناکان ناچار دەکرێن کە بۆ ئەوەی منداڵی فڵان خێزانی خزم هاوشێوە و وەک ئەو کەسە بەجەرگ و ئازایە دەربچێت، بانگهێشتی دەکەن تا تف بکاتە دەمی منداڵەکەوە؟ چی؟ چۆن؟ چەندی بەچەند؟ هـهـااا هـهـاااا !

ڕۆژنامە گرانبەهاکان!!٢٩ی ٦
ئەوەندەی بزانم لە شارێکی گەورەی وەک سلەیمانی تەنها شوێنێک کە ڕۆژنامە بیانییەکان بەتایبەتی عەرەبییەکانی لێ بفرۆشرێت کتێبخانەی سلەیمانی کاک عومەر عەبدولرەحمانی ڕەحمەتییە. 
لەوێ جێی سەرنجم بوو کە ئەو ڕۆژنامانە فرۆشیان زۆرە، یەکێک لە هۆیەکانی بۆ نرخ هەرزانییان دەغەڕێتەوە، بۆ نموونە ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت و زەمان بە ٧٥٠ دینار و ڕۆژنامەکانی مەدا و سەباح بە ٥٠٠ دینار و ژمارەیەکی تری ڕۆژنامە حیزبییەکان وەک تەئاخی و ئیتحاد و تەریق شەعب لە نێوان ئەو دوو بڕەدا دەخولێنەوە.
ئەی ڕۆژنامە کوردییەکان چی؟ سەربەخۆکانی وەک هاوڵاتی و ئاوێنە بە هەزار دینار، ڕۆژنامەیەکی وەک هەواڵ کە سوبهە حیزبییە بە ٧٥٠ دینار دەفرۆشرێت.
باشە حیکمەت لە گران بوونی ڕۆژنامە سەربەخۆ و ئەهلییەکان چییە؟ ئایا بۆ کەمی فرۆشیان یان بۆ تێچوون و بۆدجەی زۆر و بەرزی ئەو ڕۆژنامانە دەگەڕێتەوە؟ ئایا دەبێت گلەیی لە خودی خۆیان بکرێت یان خوێنەر؟ بۆ باڵا کردنی زیاتر و بەرزکردنەوەی هێڵی بەیانی دەبێت چی بکرێت باشە؟
وةك ئةورووپا رؤژنامةى بةلاش هةبيت و لةشوينه گشتييةكاندا دابنريت، مةرجةكةى ئةوه بيت، دامالرابيت له هةيمةنةى پؤلةتيكاى فلان حيزبى ديارى كراو، خةلك شايةنى نةك رؤژنامةيةكه بةلكوو لةوه زياتريشه.
لةبارةى كردنى لاپةرةكان بةسفرة و ئامرازى پاككردنةوه ناتةندروسته، لة فينلاند رؤژنامه و گؤڤاره كؤن و بةكارهاتووةكان شوينى تايبةتيان بؤ دانراوه دووباره له كارگةى تايبةتدا بةكار دةهينريتةوه سوودى دارايى هةيه.
رؤژنامه عةرةبييةكان لةدوورةوه دين بؤ شارةكان ئةبيت چةندى تيبچيت؟ كةچى له چاو رؤژنامه كوردييه سةربةخؤكاندا هةرزانترن! ئةوانى خؤمان لةناو شارةكةدا دةردةچيت و بؤ گواستنةوةى سةدةها كيلؤمةتر نابرن!
فرؤش كةمى دةبيت وايان ليبكات كه كالاكةيان هةرزان بكةن نةك گران، شيوازيش زؤره بؤ بةرزكردنةوةى تيراژ و فرؤشيان.. 

ناشیرین کردن نابەجێ!!٢٧ی ٦
پێم وایە ئەوە دیدەی شاعیر ناتەندروست بێت کە لەسەر مەسەلەی دەنگدان و هەڵبژاردن و پەرلەمانتاران داویەتی گشتگیرکردن و سەیرکردنە بەیەک چاوە! هاوکات بگەڕێتەوە بۆ باگراوەندی چەبی ناوبراو کە تا ئێستا بەری نەداوە، بەپێچەوانەوە بینیمان لە مێژووی نوێ و هاوچەرخی هەرێمی کوردستان و دوای دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی بەتایبەتی ئەوانی (بزووتنەوەی گۆڕان) عەرش نەک پەرلەمان بەڵکوو تاجی شاهانەی پارتی و یەکێتیان هەژاند و وەفادار بوون بەو پەیامەی کە داویانە بە دەنگدەرانیان و هاوکات بەگشتی خەڵکیان سەرسام کرد..

بەندی عەلی حەسەن

به‌ر له‌ده‌نگدان
به‌ڵێنه‌کان 
په‌شمه‌کی نه‌رم و شیرینن
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که‌وتنه‌ سه‌رزار
ئه‌بنه‌ لیقاوی ناو ده‌م و
دوای ده‌نگدانیش
به‌ژه‌هری مار
----
نووسەر لە جیاتی وشەی لیکاو ،لیقاوی نووسیوە ئیتر نازانم هەڵەی چاپە یان چی؟
دژی ئەو جۆرە لە خانەنشینم لە زمنی عاجباتییەکانی هەرێمی کوردستاندایە.
نەموتووە شانامە بەسەر پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆندا هەڵبدە، قسەم لەو خیتابەیە کە بەیەکچاو ڕوانریوتەتە هەموو.. ئەو تێکستەی بەڕیزیشتان موخالەفەتی سیاسییە، بۆیە لێی هاتووینەتە قسە،
دیدگاکان بۆ دەوری هونەر بەتایبەتی شیعر جۆراوجۆرن، لەو دەروازەیەوە ویستم ئەوەت پێبڵیم کە پەیامی ئەهلی هونەر دوور کەوتنەوەیە لە کایە سیاسییەکان، تا دوور بیت کەمتر بەر رەخنە دەکەوێت و سەر رەحەتتر دەبێت. 
ئەو دیدەی بەڕێزتان لەبەرانبەر پەرلەمان لەو تێکستەدا دەرتان بڕیوە، سەرچاوەکەیم گەڕاندۆتەوە بۆ باگراوەندی چەپی بە مەفهومە گشتییەکەی، ئەگیان دەزانم کە چەپەکان جۆراوجۆر و هەمەڕەنگن و ئێمە هاوڕێی کۆنین و چەپ بوونیش بەخەوش نازانم و لەگەڵ ئەوەی لەپاشەکشەدان و جەماوەریان کەمە بەڵام لایەنگرانی پارتە چەپەکان تەنانەت تەحریفییەکانیشیان خەڵکانی پاک و نەزیهن و وەک لایەنگرانی حیزبەکانی تری وەک یەکێتی و پارتی نیین کە هەموو گیانیان غەرقە لە گەندەڵی.

سةفةر مةكةن بة فلاى ئؤلؤمپيك٢٦ی ٦
بريار بوو ٨،٥٠ ى ئيواره ٢٥ى مانگ دةربچيت بفريت بو سويد، كةچى دوو جار دواخرا تا لةكؤتايىدا وا برياره كاتژمير ٢ رؤژى ٢٦ى مانگ بفريت. كةواته ٥ كاتژمير دواكةوت، تةنها خواردنيان بؤ سةرنشينةكان هينا، بةلام ئةوانةى لةسويدةوه بةرةو فينلاند و نةرويج و ولاتانى دةورووبةر دةچن بيتاقةى فرؤكةى تريان بريوه گشتى دةفةوتيت و ويراى دواكةوتن لة كارو بارى خؤيان دةبيت بيتاقةى نؤى ببرن، بةو شيوةيه زةرةرى مادى دةكةن! كى ئةو زيانةيان بؤ دةژميريت و قةرةبوو دةكاتةوه؟ كاول بيت يونان بؤ خؤى و كومپانياى، دةستى وةكيله كوردةكانيشيان وردوخاش بيت كة كومپانياى وا سةخيف دةهينن بؤ كوردستان .
کاتژمێرێک دواکەوتن باشە بەڵام نەک شەش کاتژمێر، من لە سووید و لە ناو فرۆکەخانەکەدا چوومە سەر ئۆفیسەکەیان وتم بۆ ئەمەودوا بەبەلاش بیتاقەم بندەنێت بە ئێوە سەفەر ناکەم.
کە چووشینە ناو فرۆکەکەوە زۆری پێچوو تا فڕی بەپێی ئەو نامانەی ناردوومە ٣ و ٢٠ خولەک فرۆکەکەمان بەرەو سووید جووڵا.
ئێمە دوای ٤ کاتژمێر و ٣٠ خولەک فڕین گەیشتینە فرۆکەخانەی سوید لەوێش نزیکی ٥ کاتژمێر مانەوە و خەریکی بلیت بڕین و چاوەڕوانی سەرئەنجام لە ١ و ٣٠ خولەک بەرەو هێلسنکی دەرچووین.
ئەم دواکەوتنە زەرەری بەم شێوەیە لێداین بلیتی ستۆکهۆڵم بۆ هێلسنکی کە زوو بڕیبوومان ١٤٨ ئێرۆ. دووبارە بلیتمان بڕییەوە بە بۆ دوو کەس ٢٠٥ ئێرۆ کۆی هەموو پارەکە ٣٥٣ ئێرۆمان لەدەستدا. 

ژن بەچی بەیانی ژنایەتی خۆی دەکات؟٢٣ی ٦
گەلەری ئارام لە دەستپێکی پرۆژەیەکی نوێدا کە زیاتر بۆ ئەدەب تەرخانە، خانمێکی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە لە ئەورووپا نیشتەجێیە بۆ خوێندنەوەی کورتە چیرۆکەکانی بانگهێشت کردبوو. 
سەحەر ڕەسای چیرۆکنووس سێ چوار چیرۆکی خۆی خوێندەوە، کە دەربڕی ژیانی ژنانەی خۆی بوو. دواتر ژمارەیەک لە ئامادەبوان کە نزیکی ٢٠ تا ٢٥ کەس دەبوون ڕەخنە و سەرنج و تێبینیان خستە ڕوو..رەخنەکان لەسەر هونەرییەتی چیرۆک چەقیان بەست. 
گەلەری ئارام کەوتۆتە گەرەکی عەقاری و ژێرزەمینی ماڵێکە، بەشێوەیەکی هونەری ڕازێنراوەتەوە. ژمارەیە کەسایەتی ناوداری وەسەتی ئەدەبی و هونەری ئامادەبوون.
-----
بەشێک لە قسەکانمباسم لە هونەرییەتی کورتە چیرۆک کرد کە بوونی ناونیشانی سەرنجڕاکیش یەکێکە لە بنەماکانی سەرکەوتنی هەر چیرۆکێک، هاوکات دەستپێکی و دەروازەی چیرۆک تا خوێنەر بەدوای خۆیدا ڕابکێشێت و زوو لە خوێندنەوەی بێتاقەت نەبێت، کۆتایی چیرۆکیش گەر سەرنج ڕاکێش نەبێتە هۆی سەرسام بوون و هاوکات پرسیار دروست کردن لەلای خوێنەر کە یەکێک لە چیرۆکەکانی ئەو خانمە بەهرەمەند بوو لەو خاڵە، ڕەگەزی خەیاڵ زۆر بەهێز نەبوون تەنها لە چیرۆکێکیاندا نەبێت. 
دەربڕینی دەچمەوە بۆ ئێران کە لە یەکێک لە چیرۆکەکاندا هاتبوو، جێی پرسیار بوو، کام ئێران؟ ئەو بەکارهێنانە دەربڕی نەبوونی باگراوەندی ناسیۆنالانەی چیرۆکنووسی دەگەیاند.

ڕۆح ئەژاری ڕووی لە هەمووە٢٣ی ٦
پرسیار
ئەم دێڕە: سەرمایەداران به‌ پاره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڵام به‌ڕۆح هه‌ژارن.
تا چەند لە شوێنی خۆیدایە؟ بەچیدا بزانرێت تەنها هەژاران و منداڵەکان رۆحیان دەوڵەمەندترن؟؟! ئەی بۆ وێرانتر؟ ئایا ئەو دەربڕینە چوونە قوڵایی ناخیانەوەیە؟ یان تێڕوانێنێکی ڕووکەشانەیە؟
کەسانێک ڕۆژێک لە ڕۆژان یەک چرکە نەداری و هەژارییان نەدیوە دێن ئەم جۆرە قسانە دەکەن و بۆ مەبەستێک سیاسی کۆمەڵایەتی دێت لەبەردەمت قوتی دەکاتەوە، و هەڵوێست دەفرۆشێت، هەژاران ڕۆح و گیان و جەستە و باری کۆمەڵایەتی و دەروونی و هەموو شتێکیان تێکشکاوە و وێرن ترە.

ڕاستی لای هەموان هەیە٢١ی ٦
ئةو سمێڵ زله كه له هى كاكەیةكانى لاى خۆمان دەچێت با له ورگى خۆى بدات، هەر يەكه بەشێك لە ڕاستى لايه نەك هەموو ڕاستييەكان، سەيرە لێدیت بێ لێوردبوونەوه وتەزا دادەنرێت و بڵاودەکرێتەوە؟! سەیر دەکەیت کەسی وا هەیە وتەزای پێچەوانە و دژ بەیەک دادەنێن!!

زۆركات خەڵكی نایانەوێت حەقیقەت ببیستن ، چونكە نایانەوێت وەهمەكانیان لەناوبچێت. فردریش نیتچه Friedrich Nietzsche (١٨٤٤-١٩٠٠) 
------------
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر زانای ناوبراو سەردانی ویکیپیدیا بکەن:
http://ckb.wikipedia.org/wiki/فریدریش_نیچە

زمانی کوردی مشتەری کەمە!!٢٠ی ٦
ڕۆژی ٤شەممە ٢٠١٣.٦.١٩ یەکێتی نووسەرانی سلەیمانی ئێوارە کۆڕێکی زمانەوانی بۆ ڕێزدار غازی عەلی خورشید، لە هۆڵێکی هۆتێل پالاس جادەی سالم ساز کرد.
پێشکەشکاری ئێوارە کۆڕەکە ڕێزدار چێرۆکنووس ڕەئوف حەسەن بوو.
خاوەن باس بابەتەکەی لەبارەی وردەکاری گرامەری زمانی کوردییەوە بوو، بۆیە کەمێک تێگەیشتن لێی گران و قورس بوو. 
نزیکی ١٠ ژن و پیاوی ئامادەبوو، دوای کۆتایی هاتنی باسەکە، ڕەخنە و تیبینی و پرسیاریان بەرەوڕووی خاوەنباس کردەوە.
بەشێک لەوانە قسە بوو لەسەر میدیا کە نەک دەوری باشیان لە پێشخستنی زمان نەگێڕاوە، بەڵکوو لەچاو جاران خراپتریان کردووە.
ژمارەیەکیش لە پێشنەکەوتنی زمان ڕەخنەیان لە حکومەت و دەسەڵات گرت.
بەشیکی تریان لەسەر ڕەگەزی نێر و مێ ئاخافتنیان کرد چ بەلایەنگری چ بە ناکۆک.
هەش بوو لەگەڵ ئەوەدا بوو کە خەڵک بەهەموو خەوشێکییەوە چۆن دەپەیڤێت ئاوا بنووسرێتەوە دەگەن گوایە خوێنەر ئاسانتر و باشتر لێی تێدەگەن.
دواتر خاوەنباس بەکورتی وەڵامی تێبینی و ڕەخنە و سەرنجی ئامادەبوانی دایەوە.
-------
چەند تێبینیپێشکەشکاری ئێوارەکۆڕەکە جارجار لەجیاتی خاوەن باس دەهاتە پەیڤین! تایتڵی بنەڕەتی زمانی ستانداری کوردی بوو، بەڵام باسەکە شتیکی تر بوو، بۆیە ناونیشانەکەیان لەسەر سکرینەکە گۆڕی بە: زمان ئامرازی یەکگرتنی کوردانە.
لەچاو گەورەیی و مۆدێرنی هۆڵەکە خەڵکی کەم هاتبوون، تەنانەت بەشێکی بەرچاوی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نووسەران دیار نەبوون، کامێرای تەلەفیزۆنەکانیش بزر بوون. بەڵام جەمال عەوبدول و ژمارەیەکی تر لە کەسایەتییە ناودارەکان ئامادەبوون. 
لە پەراوێزی کارەکەدا و لە کاتی خواردنەوەی چاو و قاوە قسەوباس لە نێوان خاوەنباس و ژمارەیەک لە ئامادەبوان درێژەی کێشا و باس و خواستەکە روونتر بووە. هەر لەو نێوەدا کاک غازی دوو کتێبی خۆی بە من و کاک دەوەن پێشکەش کرد بەناونیشانی:
زمانی فەرمی بۆ کوردستان و ڕێزمانا فەرمی و ئاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوەی کێشەیە یان هاوکاری؟ 

میوە خۆماڵی ناخۆیت؟١٩ی ٦
لە شارۆچکەی چوارتا چەند بەقاڵی بەدوای میوەی خۆماڵیدا گەڕام، لە هەموویان تەنها مزرەسێوی شارۆچکەکەم دەست کەوت کە وەک دیارییەک لەگەڵ خۆدا بیهێنمەوە. لە بەقاڵییەکان کە دەڵێت چ میوەیەکی خۆماڵی هەیە؟ چەند دانەت پیشان دەدات کەچی کە لەگەڵ بەقاڵەکەدا وردی دەکەیتەوە ئەو پەرەکەی یەکدوو جۆر میوەی هەرێمی کوردستانت پیشان دەدات، باقییەکەی ئێرانی و تورکی شارەکانی تری عێراقی عەرەبییە! گوایە جوتیارانی شاروشارۆچکەکان لەبەر بێبازاری لەلای خۆیان نایهێڵنەوە دەیهێنن بۆ شارە گەورەکانی وەک سلەیمانی و هەولێر و دهۆک.
بە پێی نەخشەی گۆگلە دووری نێوان سلەیمانی و چوارتا ٣٣ کیلۆمەترە ماوەی نیو کاتژمێر دەخایەنێت. نرخی کرێ لە گەراجی چوارتا کە لەسەر جادەی شەستی (مەلیک مەحمود)ە، بەقەمەرە ٣ هەزار دینارە، لەچاو تەکسییەکانی ناوشاردا هەرزانە. بەڵام پاسی ٢١ نەفەری نیوەی نرخی تەکسییە. 
هەر لە تونێلی پێشڕەو دەردەکەویت ناوچەیەکی سەوز بەرەو ڕووت دەبێتەوە، هااوکات بەمبەرو بەوبەری شەقامە یەک سایدییەکەوە لە سیتەوە تا ناو چوارتا ڕیزە درەخت پارێزگاری لە شەقامەکە دەکەن و دیمەنێکی جوان دەبەخشێت.
بەڵام بەهۆی قەلاچۆلانەوە کە پایتەختی یەکێتی و ژمارەیەک دەزگای هەستارییان لەوێیە بازگە و سەرباز زۆر هەیە و دەبینرێت، لە یەکدوو شوێن خەلەل دەخرێت سەر تۆری تەلەفوونتان و ژمارەی هەر ئۆتۆمبیلیک دەنووسرێت کە دەچنە ئەو شوێنانە.

ژنسالاری مرۆڤدۆستییە!١٩ی ٦
کێشەی باوک سالاری بوو، دیدێک هەیە پێی وایە مادام دایک زیاتر بەدەست مناڵەکانییەوە ماندوو دەبێت وا پێویست دەکات لە جیاتی ناوی باوک، دایک لە بەڵگە فەرمییەکان بنووسرێت، بۆ نموونە ماوەیەک لەمەوبەر کەسایەتی ئەدەبی وەک شێرزاد حەسەن و شێرکۆ بێکەس ناوی دایکیان لە جیاتی باوکیان خستە سەر ناوەکەی خۆیان.. ئەمەیش وەک پشتیوانییەک لە ژنان و دایکان.
دیدێک هەیە پێی وایە مادام دایک زیاتر بەدەست مناڵەکانییەوە ماندوو دەبێت وا پێویست دەکات لە جیاتی ناوی باوک ناوی دایک لە پێناو و بەڵگە فەرمییەکان بنووسرێت، بۆ نموونە ماوەیەک لەمەوبەر نووسەری بەناوبانگ شێرزاد حەسەن و شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس ناوی دایکیان لە جیاتی باوکیان خستە سەر ناوەکەی خۆیان.. ئەمەیش وەک پشتیوانییەک لە ژنان و دایکان. 
ئەو جۆرە هەنگاوانە کاری نموونەیین، و کاری مرۆڤدۆستانە و جوانن بەڵام بەداخەوە تەنانەت لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانیشدا جێبەجێ ناکرێت.

قوبادی جەلیزادەی شاعیریش هاتە دەنگ١٨ی ٦
ناوبراو لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەیدا (ڕۆژی سێشەممە ٢٠١٣.٦.١٨) بەدەنگی بەرز دەستوورەکەی م.بارزانی پێ قبووڵ نییە. بەڵام لە نموونە هێنانوەیدا بەتایبەتی مەسەلەی ئەندامی زاوزێی کوڕان کە بەخەتەنەکردن ناو دەبرێت، نەیپێکاوە و زۆر دروست نەییە و دووربین نەبووە، چوونکە ئەورووپی و ئەمەریکیییەکان کە سەر بە ئایینی کریستیانن و ئەو خەتەنەکردنە لەسەر منداڵەکانیان جێبەجێ ناکەن، تەنانەت لە ژمارەیەک وڵاتانی ئیسلامیس دەنگی ناڕەزایەتی بەرزکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە دایک و باوکان مافی بەو کارەیان مافی مناڵ پێشێل دەکەن.

یەکێتی نیشتمانی ئازا بووە!١٨ی ٦
داوی کەمبوونەوەی هەژموونی مامجەلال یەکێتی جۆرێک لە ئازایەتی لە خۆ نیشانداوە، قابیل بەوەیە زیاتر هانبدرێن، ئەو هەژموونەی کە پارتی لەسەری دروست کردوون کەم بکرێتەوە. ئەمەیش دەبێتە هۆی جواتر کردنی هاوکێشەی سیاسی لە هەرێمەکەدا.. 

وێستگەی سڕ کراو!!١٧ی ٦
وەک دەبینرێت ئەمە وێستگەی ڕاوەستانی پاسێکە لەبەردەم باخی گشتی شاری سلەیمانی، ئەم وێستگە مۆدێرن و جوانە ئەملاو ئەولای بۆ ریکلام دانراوە، سەرچاوەیەکی دەرامەتە بۆ پارێزگا و شارەوانی بەڵام وەک دەبینن لە زووربەی وێستگەکاندا ئەو ئاگادارکردنەوەیە دانراوە!! کە پۆستەر هەڵواسینیان(بەهەڵە وشەکەشیان نووسیوە هلواسین!!) تیا قەدەغە کردووە، جا دیارە مەبەست لەوەیە کە خەڵکی پۆستەری بچووک پیا هەڵنەواسن، تا دیمەنی وێستگەکە ناشیرین نەبێت، بەڵام قسە لەوەیە بۆ و لە پێناو چیدا ئەو بەربەست و ڕێگرییە؟ بۆ ڕێپێنادرێت ریکلامی تیا نمایش بکرێت و سڕ کراوون؟؟!!

فەلەکان مەکەن بەشت لێمان١٦ی ٦
پێم وایە نەکەوینە داوی ئەو جۆرە تەڵانەوە، ئەوانە (هەڵبژاردنی سەرۆکۆماری ئێران - ڕۆحانی) زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە حوکمدان، و دەسەڵاتدار بوون. کەواتە دەکرێت بەشێکی زۆری ئەو بەڵگەنامانەی هەیەتی فەل و فەیک بێت.. وەک چۆن لە وڵاتی خۆماندا جۆرەکان دکتۆر و مامۆستای زانکۆی فەل و پزیشک و شارەزای جۆراوجۆر لەلایەن پارتی و یەکێتی دروست کراون.. جێی سقە نیین، ئەوانە خەڵکانی بەلید و ساختەچی و نەزانن، حیزبەکان ئیتر بە شێوەی جۆراوجۆر لە تەنگەژەکاندا بەکاریان دەهێنن بۆ مەبەستی گەنی خۆیان. کەواتە ئەوانە شایەنی ئەوە نیین وەک خەڵکانی باش دەستیان بۆ ڕابکێشرێت.

پزیشک = سەدام حوسەین١٥ی ٦
هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی لە باکووری ئەورووپا نیشتەجێن، کێشەی ئەوەیان هەیە کە تا زۆر پەرێشان نەبن یان بە ئامبولاس نەبرێن بۆ خەستەخانە، نەشتەرگەرییان بۆ ناکرێت. بەڵام هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵات بەپێچەوانەوە دکتۆر و خەستەخانەکان بۆیان بوونەتە قەسابخانە، تەنها زمانی کەتەر و چەقۆ و خۆێن دەناسن. ئەمە لەسەرزاری دکتۆرەکان بەئاشکرا دەردەبڕدرێت کە زۆر ئازان لە وەشاندنی و بریندارکردنی نەخۆش! جا ئەو پزیشکە بازرگانانە هەڵوێست دەفرۆشن گوایە لەلایەن حکومەتەوە لێپرسینەوە نییە!! ئەم دۆخە ئەم بێرەحمییە وای کردووە ڕۆژنانە و هەفتانە چەندەها کەس لە ژێر دەستیان گیان لەدەست بدەن!!
هاوڵاتیان لەنێوان بەرداشی ئەوێ و ئێرەدان.. بەڵام پێم وایە لە چەند خاڵدا بەتایبەتی فینلاندم مەبەستە جۆرێک دڵنیایی و سقە لە نێوان نەخۆش و پزیشکدا هەیە. ئەوەی گرنگ بێت ناوخۆی وڵاتە کە زۆر بەربادە.. بۆ نموونە نەخۆشێک دەچێت بۆ لابردنی لویەکی بچووکی ناوچەوانی، پزیشک نەشتەرگەری بۆ پێشنیار دەکات، دەڵێت: پەنا بۆ دەبەنە بەر ئەو ڕێگایە؟ پزیشکەکەیش دەفەرموویت: ئەی بۆ ئەو هەموو ئوتۆمبێلە دێت کەس ناڵێت بۆ؟ نەخۆشەکەیش لەوەڵامدا دەیتەزێنێت: بۆ کامیان گرنگ ترە، مرۆڤ یان ئوتۆمبێل؟ چەند بەراوردێکی ناشیرینە و هەڵدەسێت دەچیتە دەرەوە.
نەخۆشی بەهجەت کە نەخۆشییەکی دەگمەنە و کەم کەس تووشی دەبێت، نەدەبوایە پزیشکی نەشتەرگەر کە بردیان بۆ لای بیزانیایە کە ئەوە مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات و گەر نەخۆش ڕازیبوایە نەدەبوو ئەو کارەی ئەنجام بدایە وەک پەیامی پیشەیی و پزیشکی خۆی، ئەوەبوو کرا و گیانی لەدەستدا.. ئەوەی نرخی نییە لەم وڵاتەی خۆماندا مرۆڤە و مافەکانییەتی.
هەر بۆ وەحشییەتی ئەو توێژاڵەی کۆمەڵگا، بۆ نموونە جارێک پزیشکێک پەیوەندی بە ڕادیۆیەکی ناوخۆیی شاری سلەیمانییەوە دەکات. کە سەرەتای کاری هەرچی چووەتە لای بۆ کێشانەوەی پارەی زۆر پێشنیاری نەشتەرگەری بۆ کردووە، پاش چەند ساڵ و دەوڵەمەندبوون، هەستی بەزەنب و پەشیمانی کردووە...چۆن بتوانێت قەرەبووی ئەو تاوانە بکات کە دەرهەق نەخۆشەکان کردوویەتی.
ئەوە نییە تەنها کاربەدەست و حکومەت لێی بەرپرسیار بێت هەمە لایەنەیە و بەشێکی بۆ کلتووری سەقەتی پزیشکی وڵاتەکە دەگەڕیتەوە. لەهەموو سەردەم هەموو وڵاتێک پزیشکەکان هەڵە دەکەن بەڵام ڕێژەکەی لە وڵاتێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت.. هاوکات ئێمە قسەمان لەسەر هەڵەی دکتۆر نییە، بەڵکوو لە نا وەفاداری و خیانەتی پزیشکەکانە بەپەیامی پیشەییان.

مزگەوت گەمارۆی داوین!١٤ی ٦
ئایا نیشتمان بە زیادکردنی مزگەوتەکانییەوە ئاوەدان تر دەبێت؟ ئایا شاری ڕۆشنبیری (سلەیمانی) بە مزگەوتەوە ڕۆشنبیرتر، یان بە جادەی پانوپۆڕ و مۆدێرنییەوە، یان بەباخوباخاتییەوە، یان بەکتێبخانەی گەورەو گرانییەوە جوانتر دەبێت؟؟

ئەم هەواڵە شارە لەم بەستەرەدا دەبینرێت
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=12692&LinkID=1#.UbstD-duy52
ئەم جۆرە پرۆژانە ئەو کاتە جێی نیگەڕانییە کە لە زۆر بواردا وێرانیین، ئەنجامدانی ئیتر لەلایەن حکومەت یان خەڵکییەوە بێت بەکاری باشی نازانم، بەڵام من دروستکردنی خوێندنگایەکم پێ باشترە.
هەرچی شتێک ئیفراتی تیا کرا ناخۆش دەبێت و ئۆپۆزسیۆنی بۆ دروست دەبێت.
خەڵک ئاستی تەوەقعی بەرزترە و وێڵ و سەودای ژیانێکی باشتر، لە بوارەکانی تری ژیاندا.
جارجار بیستوومە و خوێندوومەتەوە کە فڵان کڵێسە ڕووخێنراوە یان بۆتە شتیکی تر بۆ نموونە لە شاری لاهتی وڵاتی فینلاند شوێنێک هەبوو عاید بە کەنیسە بوو پار کرا بە سەنتەری ڕۆشنبیری ئیسلامی کە دەکایە مزگەوت و تورکەکان ئاوەدانیان کردوەوە و کڕییان.
کەموکوڕی هەموو بوارەکانی ژیان و ئاوەدانی گردۆتەوە. بەڵام حکومەت وەزارەتێکی هەیە بە ناوی ئەوقافەوە و کاروباری ئاینی دەبات بەڕێوە و خزمەت بە بەشێک لە پیاوانی ئاینی دەکات، ئەمە وێڕای بەشێک لە خەڵکی کە هەمیشە دەستیان بە ئایینەوەیە و خزمەتی دەکەن، خۆ پارتە ئیسلامییەکان لەولاوە بوەستێت، بەڕاستی هەژموونی ئایینی ئەوەندە گەورە بووە خەریکە ناخۆشتر دەبێت. 

گەڕانەوە بۆ ئەشکەوت!١٤ی ٦
من و نەوەی ئێمە بەغیلی و خۆزگە بە نەوەی نوی دەخوازین کە بینەری تەلەفیزیۆن و ئامارازەکانی تری میدیا. بەهۆی ئەو ئامرازانەوە چاوکراوەتر و زەوق جوانتر و ژیرتر و...ن، پێم وایە دەبێت قسە لە نائیفرات کردنی بکرێت، نەک لەوەی ئەو ئامێرە بە شەیتانی گەورە بشوبهێنرێت و بگەڕێینەوە بۆ ناو ئەشکەوت! یان ئەرکی باوک و دایکانە کە هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن، وەک فینلاندییەکان چاویان لەسەر منداڵەکانیان بێت، کاتی سەیرکردنی تەلەفیزیۆن و کۆمپیوتەر و ئامرازەکانی تر دیاری بکەن و هەژموونی خۆیان بسەپێنن بەسەر منداڵەکانیاندا وەک گەورەیەک و ڕێنماییکەرێک بن، نەک سۆزداریانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و بیانکەن بە کەڵەگا بەسەر خۆیانەوە.

جیاوازە جیاواز١٢ی ٦
ئەو کارانەی کە جێی سەرنجن، وەک لە وێنەکەدا دیارە، پاسێکی ٢١ کەس(نەفەر)ی، بۆری لە موبەڕیدەیەکەوە بۆ ڕاکێشراوە بەمەبەستی باوەشێن و فینک کردنەوەی سەرنشینەکانی. 
شوێن: وێستگەی سەرەکی پاسەکانی گەرەکی تووی مەلیک. 
ڕۆژ: ٤شەممە ٢٠١٣.٦.١٢ کات: ١٤ی پاش نیوەڕۆ
ئەوە بۆری وەرەقییە سەیارە هەر کە پاسەکە ڕۆیشت پاسیکی تر دێتە شوێنی و هەمان بۆری لە یەکێک لە جامەکانەوە دەکرێتە ژوورێ، کارێکی باش و ژیرانەیە لەو گەرما و قرچەی نیوەڕۆیەدا.... دیارە موبەریدەکەیش هەر سەیارە دواتر بەهۆی تایەکانی ژێرییەوە دەگوێزرێتەوە.

سدقی ٣٥ ساڵە سکاڵانووسە!!!١١ی ٦
کە بۆ کارێک دەچیتە خانەی داد لە جادەی مزگەوتی گەورە، یەکەم شوێن دەبێت سەردانی بەشی لاچەپەکی سکاڵانووس (عەرزەوحالنووس)ان بکەیت، لەوێ سەرت دەتەقێ بەسەری ژمارەیەک دوکانۆچکە کە خەریکی ڕاییکردنی داوای خەڵکین. لە ناو ئەو کەس و سیما ناسراوانەی لەوێدا دەبینرێت سدقی قەرەداغی؛یە، ئەو بەیەکێک لە کۆنترین سکاڵانووسەکان دادەنرێت و تەمەنی کارکردنی لەو بوارەدا خۆی دەدا لە ٣٥ ساڵ. 
لەسەر جامخانەی دوکانۆچکەکەی بە ڕێنووسی عەرەبی یەکەم پیتی ناوەکەی کە (ص)ە نووسیوە، لەو ماوە کورتەی کە لەلای بووم، دیقەتمدا سکاڵاکانی بە قەلەم جاف، زووربەی ناوی شار و خەڵکەکەی هەر بەشێوازە عەرەبییەکە دەنووسی. هاوکات هەستم کرد مرۆڤێکی قسە خۆش و سوعبەتچی و خۆس مەشرەب بوو. بە دیواری ناوەوەی ئۆڤیسەکەی دیارە یەکێکیشە لەو کەسانەی عاشقی شیعرە.
مرۆڤێکی وا ئەوەندە ساڵ خەریکی کارێکی وا بێت، شایەنی خەلات و ڕێزلینانە.

چەند خوێندکار و مامۆستا گوناح و جێی بەزەین!!١١ی ٦
بەیانی ڕۆژی ٢شەممە ٢٠١٣.٦.١٠ منداڵێکی ناسیاومان لە پۆلی ٤ ەوە بە سێهەمین بۆ پۆلی ٥ هەمین دەرچوو. لەگەڵ منداڵەکە چووینە ژووری بەڕێوەبەر، کە کارتەکەی پێدا بەڕێوەبەر بێ ئەوەی تەوقەی لەگەڵدا بکات تەنها وتی ئافەرین بە سێهەم دەرچوویت. لەبەردەرگای دووهەم ژنە فەراشێک دانیشت بوو، عەلاگەیەکی پر لە پارەی پێ بوو هەر خوێندکارێک بڕۆشتایەتە دەر بە پێی توانا بڕێ پارەی بۆ دادەنا...
بەڵام لە فینلاند ئاهەنگی کۆتایی لە هۆڵی خوێندنگا بەئامادەبوونی دایک و باوکان ساز دەکرێت، لە مەراسیمەدا وێرای دابەشکردنی خەڵات بەسەر یەکەمەکاندا هەروەها خەڵاتی سەلارترین و بێدەنگترین و چالاکترین و... یش دەکرێت. بەشی زۆری خوێندکاران بە گوڵ خەڵاتی مامۆستاکانیان دەکەن. لە کۆتاییدا باقی خوێندکاران لەگەڵ ڕابەرانی پۆلدا دەچنە پۆلەکان و کارتەکانیان وەردەگرن.
گەر بێتە سەر رەخنە لە خودی هەڵسووکەوتی مامۆستا لە پۆل و خوێندنگادا مامۆستا و تەنەت بەڕێوەبەر و وەکیل و فەراشی وا هەیە هەر بۆ دەرکردن باشن نەک کار کردن لە شوێنیکی هەستیاری وادا.
تا نموونەیەکی جوانی وەک ئەوەی تۆ باسی دەکەیت دەدۆزیتەوە شەق دەبەیت. بەداخەوە نموونەی مامۆستای باش هەیە بەڵام کەمایەتی کەمایەتن و ئەوانەیش هیچیان پێناکرێت، زۆر بەداخەوە سلکی پەروەردە زۆر بەربادە، هەمووش لێی بەرپرسیارن نەک بەتەنها لایەنێک.
قسە لەوەیە عەقلی شوانکارەیی خەڵکەکەیە بەگشتی ڕێگرە لەبەردەم ئەنجام نەدانی ئەو جۆرە کارانە.

شیعرەچا!٩ی ٦
لە فولکەی خانەقا چایخانەی جۆراوجۆر هەیە بەڵام دانەیەکیان زۆر نییە کراوەیە، چەند جیاوازییەکی هەیە لە چاو ئەوانی تردا، بۆ نموونە چای خەڵوزی هەیە، شوێنی دانیشتن هەر شەش حەوت کەسێک دەگرێت. جیاوازییەکی تر، هەر کە دادەنیشت پەرەیەکی قەبارە ئەی سری دەکەوێتە بەرچاوت. تێکستێکی لە خۆ گرتووە، باس لە چا دەکات. جا دیقەت بدەنە وێنەکە بزانن چۆن بە شانوشەوکەتی چا هەڵدارەوە.
ئەم چایخانەیەیش لە کۆتایی شەقامی کاوەیە، گەر شارەزا بیت کاک سدیقی چایچی هەبوو تۆزێک لەسەروو تر بوو بەیانیان زوو دەکرایەوە، شوێنی کۆبوونەوەی کرێکارانی بیناسازی بوو، ئێستا کوڕەکانی کردوویانە بە دوکانی ئامرازی بیناسازی و شتومەکی وەک جەربایەر و پڕغوو... پێ دەچێت مەبەستت ئەو چایخانەیە بێت بەڕاستی بیرم نەماوە شیعرێکی لەم جۆرەی هەڵواسی بێت

مزگەوت ئیهانەت دەکات!!٨ی ٦
ئەو نووسراوەیە لە یەکدوو مزگەوت هەڵواسراوە، گوایە ئەوانەی دێنە مزگەوت لە ئاژەڵ خراپترن، ئەو پیسایی خۆی دەشارێتەوە یان پاک دەکاتەوە بەڵام مرۆڤ وەک ئەو ناکات!! نازانم چۆن ڕێپێدراوە نامەیەکی وا هەڵواسرێت؟ لەبەر خاتری چەند دانەیەکی ناپەرپرس بێ ڕێزی بە هەموو مرۆڤ و بەتایبەتی ئیمانداران بکرێت؟
خەتاکە دەکەوێتە ملی شوێنەکە و ئەوانەی کە لەو مزگەوتانە بەرپرسان.
ئەوە جۆرە کارانە کۆن خەباتی ناو ئاودەستەکانیان پێ دەوت.

دەرمانخانەی پڕ لە هیچ!٦ی ٦
چوومە ناوەندە تەندروستییە کۆنەکەی گەرەکی قەرەجاوە (خەبات) نزیک گردی سەیوان کە ئێستا سەنتەری نەخۆشی خوارانی پێست و ئالۆشییە، سەیر بوو قەڵەباڵغ نەبوو، کێشەکەم لە پزیشکێکی گەنج گەیاند، چەند پرسیار و وەڵام لەنێوانماندا ڕوویدا، سەرئەنجام یەکدوو جۆر دەرمانی بۆ نووسیم، چ لە ناوەوە چ لەدەرەوە وەربگرم و بیکرم. کە ئەو پسوڵەیەی هاوکات ڕەچەتەیش بوو قەیدم کرد، دام بە ژنە محەجەبەکەی ناو دەرمانخانەکە، وتی شاڵا قەیدت نەکردایە، چوونکە نەماوە و نیمانە! پێشتر پزیشکەکە پێی وتم: چەند جۆر دەرمان زوو تەواو دەبێت، بەرگەی مانگەکە ناگرێت.
ئەوەندە خەڵک زۆرە و قەڵەباڵغە بەشی هۆڵە وەرزشییەکانیش خەڵک هەیە، بەڵام لە گشتیدا خەڵک بەدەم باسی دەکەن بەڵام لە پراتیکدا سفرن، ئەوە سروشتی خەڵکی وڵاتەکەمانە.
لەبارەی نەمانی دەرمانەوە لە ناوەندە تەندروستییەکان بەشێکی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە بەشێکیشی بۆ دزی و فزی دکتۆر و کارمەند و فەراشەکان و هەتا دوایی، چوونکە ئەوە ماڵی میللەتە و ئاوی حەمامە و بەلاشە، لێپرسینەوە و چاودێری بەهێز نییە و خەڵکی بەرپرسیار نیین بەرانبەر ماڵی گشتی بۆیە وەک گەزۆو مازو دەیخۆن بێ ئەوەی هەست بە زەنب بکەن. 

شةر به قاوةخانةى كلتوورى دةفرؤشن!!٤ی ٦
قاوةخانةى كلتوورى له ژير فشارى داخستن و نةماندايه، ئةم شوينه لاى خةلكى بةتايبةتى شارى سلةيمانى وةك ناوةنديكى ئؤپؤزسيؤن ناوى دةركردووه و ناسراوه. سةدةهـا كؤر و سيمينارى هـةمةرةنكى تيا ئةنجامدراوه،.
ئةو فشارانه بةهـؤى ئةوةوةيه كه خؤى لةسةر لايةنيكى سياسى بةتايبةتى دةسةلات ساغ نةكردؤتةوه و تةنانةت ناشييةوى خؤى تةسليمى باليكى ئؤپؤزسيونيش بكات. 
قسه لةوةيه ئيمةى هـاولاتى دةتوانيين چؤن چؤنى هـاوكار و پشتيوانى ئةو ناوةنده بين؟
دوای بینینی کەسێک لە بەڕێوەبەرانی ناوەندەکە و دەردەدڵی خۆی بۆ ئاشکرا کردم، مەبەست لەوەی کە تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش لەبەر ئەوەی دوو رۆژی تر لەوانەیە بە نێگەتیف لەسەر ناوەندەکە بکەوێت و سەربەخۆیی لە دەست بدات. ئەگینا دیدی لەبەرانبەر ئۆپۆزسیۆن خراپ نەبوو.
ئاهةنگ تةواو نةبووه٢ی ٦
ماوةى كاتژميريك دةبيت له جادةى سالم به پشتى كيسةل دةرؤين ٣ ريز ئوتوبيل بةرو سةرچنار دةرؤن، ناخؤشييةكةى ئةوةيه ژمارةية نا بةرپرس لةناو ئوتومبيلةكانيانةوه به چةكى سووك تةقة دةكةن ئةمه لةكاتيكدا منداليكى زؤر لةناو ئوتومبيلى خةلكىدا هةيه.
يةك فةرتةنةيه نةبيتةوه. پەیوەندی بە ڕۆشنبیری و ناڕۆشنبیرییەوە نییە هەر شارێکی دنیا بگریت دۆخی ناعەقلانی تێدا هەیە و دەدۆزرێتەوە بەڵام لە وڵات و شارێکەوە دەگۆڕیت و بەرزونزی تێدا دەبێت، لە کام شاری هەرێمی کوردستان سەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دۆخە ناعەقڵانییە نابینرێت
بەهۆی قاچوەرگەڕانەوە چەند ڕۆژێکە جووڵەم نییە بەڵام بە ئوتۆمبێل لە ماڵێکەوە بە جادەی سالمدا هاتینەوە بۆ ئەوەی بزانیین چی لەو گۆڕێ دەگوزەرێت.. ئیتر شتی سەیر سەرم بینی، ئەوەی سەرەوە یەکێک لەو دیمەنانە بوو کە گەرماوگەرم گواستمەوە بۆ ئێوە.. دیارە من لە هاوڕێی نزیکەکانی سەر بە یەکێتی پیرۆزبایم کردووە. بەڵام لە ئاستی میللی ئەو خەڵکە زۆر بەرباد و فەوزەوین.

ڕۆژی منداڵان١ی ٦
مناڵەکانتان لە نایلۆنی شیفۆن بگرن با ئەمڕۆ ١ی٦ کە ڕۆژی مندڵانە تۆز و گەرد نەگرن..

حیزبە و موتەفەرغی نییە!!!١ی ٦
لە دواهەمین ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان کە لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوەیە، دەفەرموون: هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم ته‌نیا بۆ سه‌رمایه‌دار و حزبه‌كانیانە!
ئەم دەبڕینە جێی هەڵوێستەیە، پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و بەشداری کردن تێیدا وەک چەند وڵاتی وڵاتانی ئەورووپی نییە سەربەخۆ و کراوە بێت تا سەرمایەدارەکان بتوانن بەشداری تێدا بکەن و خۆیان هەڵبژێرن، نیمچە کراوەیە و بە لیستە، کەواتە تاکە سەرمایەدارەکان دەبێت ببن بە کۆیلەی حیزب و کیانەکان!
لایەنێکی تری ئەم دەربڕینە بۆ دەوڵەمەندی و هەژاری فڵان و فیسار یزب دەگەڕێتەوە، بۆ نموونە کۆمۆنیستی کرێکاری خاوەن ڕاگەیاندنەکە لە باری دارییەوە ئەوەندە لاوازن تەنانەت لە شارێکی وەک سلەیمانیدا چەند کەسێکتان پێ تەفەروغ نەکراوە کە کاری حیزبیتان بۆ بکات... باسی چی دەکەن وروژاندنی باسێکی وا لە پای چی؟؟!
لە کاتێکدا فرسەتی کار لەناو کۆمەڵگای هەرێمی کوردستاندا بۆ حیزب زۆر زۆرە، ئینجا بێدەسەڵاتی گروپێکی سیاسی بە بیانو هێنانەوە و قسە و باسی وا لە دژ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، پەردەپۆش ناکرێت.

تەواوی هەواڵەکە لە ماڵپەڕی تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی ببینە
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=30208
حیزبی شیوعی کە کەمێک بەئەزموون ترن و لە حکومەتی ئێستادا بەشدارن و وەزیریان هەیە. کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەبیانوی جۆراوجۆر خۆیان کردۆتە ئەشکەوتێکەوە، زۆر بێدەسەڵاتانە جار جار قسەیەک فڕی دەدەن کە لە قەبارەی خۆیاندا نییە، ئەگینا وەک حیزب و ئەندام خەڵکانی پاک و نەزیهـ و بێوەین جێی ڕێزی زۆرن.
قسە لەسەر دیدی سەقەتە، هەر ئەوان نیین بەڵکوو زۆر لایەن تر لە نێو کۆمەڵگادا دیدیان لە فڵان خاڵدا هاوشێوەی ئەوانن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق