خەمی ڕۆژانە، کانوونی یەکەمی ٢٠١٣

عەباس شوانAbas Shiwan

وا بڕوات عەدنان عوسمان پایدۆزی لێ دەکات
٢٠١٣.١٢.٣١

لەم وتارەی ناوبراودا کە درێژدادڕی تێدایە و لەم چەرخی فەیسبووکەدا مرۆڤ مەگەر بەزۆر بیخوێنێتەوە ئەم چەند قسانەیم دەرهێناوە لەوێدا کۆنگرەکەی هەڵوەشاندووە:
...نیگەرانیەکانی ترم لە هاوپیشەکانم لە راگەیاندنی هەردولا گۆڕان و یەکێتی، (لەم خاڵەدا عەدنان عوسمان میدیای پارتی بەتایبەتی ڕووداوی بیر کردووە!!) ... کۆنگرەکە ... لە زۆربێژی و دورودرێژیە کە پێموایە ئیتر ئەمە بەسەرچوە و کاتی نەماوە... پەیکەرەی رێکخستن و کاری گۆڕان .. موتەکامل نیە و حەلقەیەکی ونبو هەیە لە هەیئەی سەرکردایەت.... دیاریکردنی سەرکردایەتیم لە رێگەی راپرسی گشتی و ڕاستەوخۆوە... نە لەگەڵ ئەم جۆرەی ئێستای گۆڕانم و نە لە هەڵبژاردنی کۆنگرە..

تەواوی وتارەکە لەم لینکەدا دەبینرێت
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=7127&AuthorID=142

زمانێکی یەکێتیانە
٢٠١٣.١٢.٣٠

ئەو دەربڕینە ئارام شێخ محەمەد، قابیل لێوردبوونەوەیە، تۆ بڵێی مەبەستی موخالیفانی ناو کیانە سیاسییەکی خۆێ نەبێت:(...هیوادارین نەسیحەتەكانیان بۆ كۆنگرەی خۆیان سودی لێوەربگرن...)
مرۆڤ لە ئاواز و قسەی وا (مزدەوەج) لەرزی لێدێت و دەترسێت
--------
لەم لینکەدا ئەو دێڕەی کەسی ناوبراو دەبینرێتەوە
http://www.awene.com/article/2013/12/27/28510

سەربەخۆیی وا جێی خۆشحاڵی نییە

تێی هەڵدە، جێی دڵخۆشی نییە، هیچ نەبێت وەک لای خۆمانی لی دێت، حیزبێک یا دوو حیزب خوێڕی و فڵان بنەماڵەی دەستڕۆیشتووی سەخیف دەست بەسەر داهاتیدا دەگرن.. مانگەشەو سەرلەئێوارە دیارە، هاوکێشەکە هەر ئێستا دەبینرێت حیزبێکی قەرەقۆزی تەرەفداری پێ کە کە لەو پارچەیە بکوژوببڕن... وەسەلام

لەم لینکەدا ڕاپۆتە هەواڵێکی تەلەفیزیۆنی ئەلعەرەبییە هەیە، باس لە پیترۆڵی کوردستانی خۆرئاوا دەکات
https://www.facebook.com/photo.php?v=617226445006135

ئەو کاتیش شایەنی ئەو ناوە نەبوون
٢٠١٣.١٢.٢٩

بە چ پێوەرێک ئەوانەی لە شاخ بوون ئاوەڵناوەی شۆڕشگێڕی بۆ دادەتاشرێت؟ پێم وایە غەدرێکی گەورەیە بەوانەی لە بزووتنەوەی چەکداری کورد بەشداریان کردووە بووترێت شۆڕشگێڕ، تەنانەت بە بزووتنەوەکەیش بووترێت شۆڕشگیری، ئێمە بۆ خۆمان یەکێکین لە گەواهیدەرانی ئەو سەردەمە بەهی سەردەمی مەلا مستەفا و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشەوە، ئایا ئەوە شۆڕش بوو کە دەیەها ژنیان تیرۆر دەکرد بەناوی سۆزانی بوونەوە؟ ئەوە شۆڕشگێری بوو کە لەسەر عەشق کچ و کوریان ڕەمی دەکرد؟
ئەوە شۆڕشگێری بوو بێگاریان بە جوتیار و گوندنشینانیان دەکرد؟ گەر ئەنجامیان نەدایە لە حەوز هەڵیان دەکێشان؟ زنجیرەیەکی تر لەو کارانە کە لە ژمارە نایەن...
نا بەڕێزینە ئێمەمانان ئەو کاتەیش بەهەر بیانوویەکەوە بوو بێت و لە ژێر پەردەی هەر ئایدۆلۆجیایەکدا بوو بێت وتوومانە ئەوە نە شۆڕشە و نە شۆرشگێڕییە، سەرەڕای ئەوەیش هەگیز بۆ یەک چڕکەیش بیرمان لە خیانەت نەکردۆتەوە، بەڵام کەسی بڕوای پێ نەدەکردین
پاش چەندەها ساڵ تازە بەتازە ژمارەیەک لە دۆستان دێنە سەر بای بەڕەی ئێمەمانان، کەواتە دۆشاو....

ئەم بەدواداچوونە بۆ ئە تێکستەی ڕێبین هەردییە، کە لەم لینکەدا دەبینرێت: http://www.awene.com/opinion/2013/12/17/28342

گۆڕان بار مەکەن بە کێشی قورس
٢٠١٣.١٢.٢٨

ئەم دوو کورتە دێڕە پڕ مانایە هی گەنجێکی هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕانە، لەوە تووڕەیە کە کورەکانی نەوشیروان مستەفا لە کۆنگرەی بزووتنەوەکە بەشداریان پێکراوە.

لة نيوان من و بزوتنةوةى كوران ....
تةنها تالة مويةك هةية
منیش ئەمە تێکستەم بۆ نووسی:
لەوانەيه لايەنگرانى پارته سياسيەكان خوێندنەوەيان بۆ پێكهاتەى كۆمەڵگا دروست نەبێت، بۆيه تووشى شۆكى لەو جۆرەی بەڕێزتان دەبنەوه، بزووتنەوەی گۆڕان نه پارتێكى ڕاديكاله تا ڕەفزی هەموو شتێکی بنەماڵەیی و خێڵەکی و ئایینی بکات، نە نەوشيروان مستەفایش كەسێكى ڕاديكالى وەك عەلى باپيره ئامادە بێت نزیکترین کەسی خۆى بکوژێت، هاوکات نە كۆمەڵگاكەشمان فينلاند و سویدە تا لایەنە بنەماڵەیی و خێڵەکی کاڵ بووبێتەوە، كەواته لە دۆخێکی وادا ئاساييه كەسه نزيكەكانى نەك فڵان کارەکتەر و کەسایەتی سياسى پلە یەکی تێكەڵ و چاملغ بە هەمان گرووپ ببێت، تەنانەت ئەو نەخۆشييه لايەنگره ئاساييەكان لە ژيانى ڕۆژانەى حيزبى و بەتایبەتی لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا نفوزی بنەماڵەیی خزم خزمێنە كايە دةكەن.. نابێت ئەوە فەرامۆش بکرێت کە بزووتنەوەی گۆران لەوانەیە لەبەرانبەر حیزبی تەقلیدی وەک پارتی و یەکێتی شتی نوێی پێ بێت، ئەگینا بەراورد بکرێت بە..... تر ئەوا شتی تر دەوترێت.. بە کورتی کوردی کۆمەڵگاکەمان زۆری ماوە.

نەفرەت لە کفن دز!
٢٠١٣.١٢.٢٦

ئەم چاوپێکەوتنانەی لە بەرنامەی ڕوودا و مێژوو لەگەڵ ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پێشوی پێ کە کە و برای عەبدوڵا ئۆجەلان کراوە، پڕ پڕە لە نهێنی کە لەوانەیە لایەنگرانی ئەو پارتە لە هەرێمی کوردستان نەیزانن یان لێیان شاردرابێتەوە، ئەگەر بیزانن بێگومان خۆیان بە شوو نەدەدا و ئەوانیشیان وەک پارتی و یەکێتی لەبەرچاو دەکەوێت.. ئەو لاپەڕانەی ئەو پارتە هەڵدراونەتەوە وامان پێدەڵێت کە کۆپیکراوی پارتی و یەکێتین، لە ناشیرینیدا لەو دوانەی هەرێمی کوردستانیشیان تێپەڕاندووە، کەواتە نەفرە لەکفن دز.

لەم لینکەوە ٣ بەرنامەی یەک لەدوای یەکی ئەو چاوپێکەوتنە دەبینرێتەوە
http://nrttv.com/barnama_dreje.aspx?jimare=1853
هاوپێچ
-----
بۆ من پرسیارە بەڕێزیشتان لە شەری تەرەفەکانی ئەو حیزبە تۆ وەک کەسێکی خەڵکی کوردستانی باشوور و گوندی هەڵەدنی پارێزگای سلەیمانی بەرگری لە لایەکیان دەکەیت و خۆتان تێوە گلاندووە!! دوای ئەوە ئەو برایەی عەبدوڵا ئوجەلان خۆ باسی مێژووی غەیری خۆیان کەسی تر ناکات. من لەم باسە زیاتر مەبەستم کوردستانی خۆمانە نەک ئەوان چوونکە کێشەی ئێمەمانان نییە

زەرەبین و کۆمۆنیست

کاتێک بە کابرای ناسیاو گەیشت، هەواڵی ناسیاوێکی هەردووکیانی لێ پرسی کە ئەو بۆرە خزمایەتی لەگەڵدا هەبوو، حەزی کرد تێبینی خۆی لەسەر بدات، بەوەی لێی پرسی: ئەزانی فڵان لە قسەکانیدا وەک کۆمۆنیستەکان دەپەیڤێت؟ بەڵام لە شوێنێکی ئەنتی کۆمۆنیستیدا کار دەکات؟!!
ئەویش وتی بەڵێ کۆن لەگەڵ ئەواندا کاری کردووە، پێدەچێت خڵتەوخەوێڵی ئەو سەردەمەی هێشتا تێدا مابێت..
لەوپەڕی قەناعەتەوە وەڵامی دایەوە وتی: بیروباوەڕی کۆمۆنیستی مانای دادپەروەری، بۆیە ئەو گرووپانەی لە ژێر ئەو ناوەدا کار دەکەن خەڵکیان بەدەورەوە نامێنێت یان کەم بەتەکیان دەکەون، چوونکە خەڵک بەگشتی لە خودی خۆیاندا حەزیان بەدادپەروەری و یەکسانی نییە، هەموو هەڵپەی یەکتر خواردنیانە

کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆیان بە میوان دادەنێن!؟
٢٠١٣.١٢.٢١

لەو بەرنامەیەی ئێوارەی چوارشەممە ١٨ی١٢ کە عەلی کەریمی بەشدار بوو تێیدا، لە بەسێکی قسەکانیدا وتی: حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات موچەخۆری هەرێمی کوردستانن.. مستەفا هیجری (لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری واڵاپرێس: ئەو قسەیەی ناوبراو دەسەلمێنێت، بەم شێوەیە:..نوێنەری ئەو وڵاتانەی کە کوردیان تێدا بێبەش کراوە، با ئەوانیش لەوێ (کۆنگرەی نەتەوەیی)حزوریان هەبێت، با نوێنەری کۆماری ئیسلامی حزوری هەبێت...) ئەمەی مستەفا هیجری ڕێک دیدی حکومەت و حیزبەکانی هەرێمی کوردستانە نەک هی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن کە کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنێکی سەرەکی و داگیرکەری کوردستانی ڕۆژهەڵات بێت
دیدەکانی عەلی کەریمی، لەوەدا تەناقوز بوو لەداخی هەژموونی زاڵی حیزبەکەی مەسعود بارزانی، سیاسەتی پارتەکەی ئۆجەلانی پێ دروست تر بوو، کە هەردوو پارتەکە ئاو بە یەک ئاشدا دەکەن و هزری هەیمەنەخوازی ڕەشمەی کردوون، کەواتە چی بەچی کرا؟ گۆڕینەوەی ئەلتەرناتیڤێکی ڕەش بە ڕەشتر!؟؟

تەواوی بەرنامەی تەبا و ناتەبا لەم لینکەدا دەبینرێت
http://nrttv.com/barnama_dreje.aspx?jimare=1856
تەواوی چاوپێکەوتنەکەی مستەفا هیجری لە گۆڤاری ناوبراو لەم لینکەدا دەبینرێت
http://www.walapress.com/Topic_1632_6

لە کورد سەخیفترم بۆ بدۆزنەوە، دەڵێم قیڕ
٢٠١٣.١٢.١٩

کام لە میدیای بینراو و بیستراوی دراوسێکان فارس و عەرەب و تورک گۆرانی کوردی لێدەدات و پیشان دەدەن؟ کەچی بۆ نموونە نالیا ئێف ئێن و ڕادیۆ گۆڕان و ...هتد نیوەڕوان وادەزانن شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردووی سلەیمانییە یەکدوو کاتژمێر ئوم کەلسوم و عەوبولحەلیم حافز و دەخەنە سەر بەجێی دەهێڵن، بۆ ئەوەی خەڵک بێزار بکەن بەدەنگی ناسازیان... کێ دیویەتی میدیایی خۆماڵی دەهۆڵ بۆ کلتووری بێگانە بکات؟ باقیەکەی بۆ ئێوە بەجێدەهێڵم
-
هاوپێچ
----
قسەی من لەوەیە کە میدیا دەبێت دەوری سەرەکی لە بە کوردبوونی زیاتری خەڵکیدا ببینێت، بەڵام ئەو میدیایانە و تەنانەت کومپانیاکانی ناو شارەکان هێندەی گۆڕانی عەرەبی و... لێدەدەن نیو هێندە کوردی نا! ئەمەیان لەوانەیە بیانوویەکیان بەدەستەوە بێت، بەڵام کەناڵەکانی میدیای چی؟؟
کورد هەموو کەس لە خۆی بەمرۆڤتر دەزانێت، بۆیە لاساییان دەکاتەوە.
بێگومان زیان دەدات، گەر زۆر بوو وەک ئێستا دەیبینین، نا دراوسێکان کاریان نییە گوێ لە کوردی بگرن!! خۆیان کەمیان میدیا هەیە؟ چەند خەیاڵ پڵاوییە؟؟!! ئەو وتەزایەت بیستووە کە دەڵێت ڕۆژنامەیەکم بدەرێ میللەتێکت بۆ دروست دەکەم.. میللەت دروست کردن و هەستانەوەی میللەت بەو شێوەیە دەبێت کە بەشێک لە میدیا دەیکات؟
زۆر جار دەبێت زمان تووند بێت بۆ ئەوەی بەرامبەرت بتەزێنیت.
کەس باسی سەرکردەی نەکردووە!! ئەمەیشی ئێمە لێی دەدوێن ڕەگەزپەرستی نییە، هەموو شتێک بە کوردەوە جوانتر دەبێت، کە بەڕێزت و من گوێ لە فڵان گۆرانی و ئاوازی بیانی دەگرین ئەوە ئەرکی تایبەت و شەخسی تاکەکانە، نەک شتیکی تر، بەڵام میدیا هی گشتە و کاریگەری دادەنێت، ناکرێت تێکەڵی بکەین، هەر ئەمەی بەڕێزتان دەریدەبڕن جۆرێکە لەو تێکەو لێکەیەی کە لە ناوخۆی وڵاتەکەدا هەیە و بەربینی بە خەڵکی گرتووە!! نەبوونی دادپەروەری گەندەڵی ناکاتە ئەوەی ئێمە ئەسڵی مەسەلەکانمان بیر بچێتەوە، کەواتە با ئێمەیش بەشێوەیەکیتر خۆمان بدەینە دەست فەوزا و ئەو ئاوەی داگیرکەر و هاوشێوە ناوخۆییەکانی ڕشتوویانە پێی تێبخەین
میدیای کوردی گەورە بووە، بەڵام بۆ ئەوەی کاریگەری باشتری هەبێت، لایەنی کەم دەبێت لەم خاڵی باسەی ئێمەداخۆی لابدات.. نابێت ئەوە لەیاد بکەین بەشێک لە هۆی دروست بوونی دۆخە بۆ هەژموونی زاڵ و زۆری میدیای دەوروبەریشمان دەگەڕێتەوە، کە چەند سیفاتیان تێدایە لەوانی خۆمدا نییە.
ئەو لایەنەی کە بەڕێزت باسی دەکەیت ڕێشەدارترە و دەکرێت بەسەرەتای بێگانە پەرستی دابنرێت لە نێو کورددا.. لە بەرەنگاربوونەوەی لایەنی ڕەشی کلتووری ئایینی کەممان نەوتووە و نەکردووە.
پێم وایە ڕاپەڕینی ١٩٩١ سەرەتای ڕینیسانسێک بووە، بەڵام ئەو جووڵەیە کەی بە ئەنجام دەگات، لەوانەیە کاتی زۆرتری بووێت.
ئەوە تێبینییەکی بەجێیە، زیاتر من قسەم لەسەر کوردی کوردستانی باشوورە، لەنێو ئەوانیشدا بەشێک لە میدیاکاران و دەزگاکان.
نا خراپترین گۆرانیبێژی خۆمان بە هەزار ئوم کەلسووم و.. نابێت بگۆڕینەوە، ئەوە زۆر نادروستە لەبەر ئەوەی فڵان گۆرانیبێژ باش نیین، ئیتر ئەوانی عەرەب و فارس و تورک و... بە باشتر بزانیین.. ئا ئەو هزرە مەترسیدارەیەی بەڕێزتانە کە دەبێت هەموو دژی بین.
گەر ڕاست بکەین لەگەڵ خۆمدا و ئایدۆلۆجی سنکمان نەکات، هەموو کەس گروپ و کلتووری خۆی لە پێشترە وەک لە هی بێگانە و ئەوانی تر.. ئیتر نە ئەوە ڕاسیزمە نە شتێکی ترە.. وەختی خۆشی کە نێونەتەوەیی بووین، لە ڕێگای گۆڤاری ئەدەبی کرێکارییەوە، خەریکی وەرگێڕانی ئەو جۆرە لەو ئەدەبە بووین، بە پێی ئەو دەربڕینەی بەڕێزتان بێتت ئەو کاتیش ڕاسیست بووین.
پێم وایە کورد و فینلاندییەکان لە چەند خاڵدا نزیکن لەیەکترەوە، بەشێک لە فینلاندییەکان بەهۆی گۆلبالزەیشنەوە وەک کورد زەلالەتیانە بەدەست هەژموونی زاڵی کلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی..ئەم دۆخەی باسی دەکەین بەتایبەتی لە کاری نادروستی میدیا بۆتە دیاردە، ڕێژەکەی گەر لای فینلاندییەکان ٥٠٪ بێت ئەوا لای خۆمان لە ٧٠٪، بۆیە جێی نیگەرانییە. بەڵام فینلاندییەکان ئەوەندەی من بەهۆی میدیاوە ئاگاداریان بم بەگشتی کلتووری خۆیان خۆش دەوێت.
گریمان ئەوەی تۆ دەیڵێت ڕاستە، بەڵام گەر بەراوردی نێوان میدیا کوردی و میدیا بێگانە دراوسێکان بکەیت، زۆر جیاوازە، ئەوەی ئەوان لە حەپولکیان دەردەچێت گەر لە هەفتەیەکدا گۆرانییەکی کوردی لێ بدەن.. هەر لەبەر ئەوە ئەوان بەشەر و کورد شتێکی تر بێت.. ئەوەی ئێمە باسی دەکەین گلەیی و ڕەخنەیە لە میدیای خۆمان نەک خەڵکی دی.. تۆ دیقەت بدە لەو هزر کە گەر گۆرانی کوردی باش و هونەری بێت ئەوان لێمان وەربگرن و لێیدەن!!! چ سووکایەتییەکە!! ئاخر کەسی یەکسانخواز چۆن دەبێت دەربڕینی وای لێ دەربچێت و بڵێت؟ من بۆ خۆم سەرتاپا دژی ئەو بۆچوونەم پێم وایە ئەم دنیایە بە کوردەوە جوانتر دەبێت.
دیدێکی دروستە، تەنها ئەوەیە میدیای کوردی کە هەتا بێت لقوپۆپی لێدەبێتەوە، وەک ئەرکێک باشترە گرنگی بدەن بە کلتووری خۆماڵی زیاتر وەک لە بێگانە و دراوسێکان.. هەموو کەس و بنەماڵە و گروپێکیش بەشی خۆی خۆپەرستە، جا ئەو خۆپەرستییە لەفەرهەنگی سیاسییدا ناونراوە سکتاریست و یان ڕەگەزپەرست و...
پێم وایە بەڕێزتان سەردێڕە سەرنجڕاکێشەکەیت لا مەبەستە، ئەو دایلۆگەی سەرەوەتان نەخوێندۆتەوە، بێگومان ئەو کات دەتزانی ئێمە بە کێ دەڵێن سەخیف، بەندە تۆزێک ڕەحمم کردووە، ئەگینا خەڵکانی تری هاوزمانی خۆمان لەوە خراپتر دەڵێن.. دوای ئەوە پرسیارت لە خۆت نەکردووە دەربڕینیکی وا بۆ؟ دیارە بەرئەنجامی ناشیرینییە، ئەگیان کەس لە خۆرا هار دەبین.
بەڵام بەداخەوە لای خۆمان هەریمی کوردستان وەک فینلاند نییە کە بڵێت گشتی و ناگشتی یان وەک تەلەفیزیۆنی فەرمی حکومەت ئوڵێ و نیمچە فەرمی ئێم تێ ڤێ ٣ و ئەوانی تر.. ورد بوویتەتەوە لە تەلەفیزیۆنی ئولێ تەنانەت ڕیکلامی کاڵاکانیش بڵاو ناکرێتەوە، ئەوانی تر دەیکەن.. لە کوردستان کەناڵی ڕووداو و کەی ئێن ئێن ڕۆژانی شەممان وەک کەناڵی حکومی بەرنامەی ئایینی دەکەن.. ئەوە فەوزایە کەناڵی حکومی کە نییە دەبێت وا بکات چوونکە نوێنەرایەتی هەموو خەڵک دەکات.. ئەم خاڵەی من وروژاندوومە دەچێتە ئەو هەرجومەرج و شپرزەییەیی کە کۆی کۆمەڵگای گرتۆتەوە.. گرنگ ئەوەیە درێژە نەکێشێت، دیارە ئەوەیش بە ڕەخنەی هەموومان دەبێت..
پێم وایە ئەو ئازادییەی کە بەڕێزت باسی دەکەیت نیوداشتە، ئەوەندە سەقەتە لە ئازادی هیچ وڵاتێکی تر ناچێت..من پرسیار لە بەڕێزت دەکەم بۆ تۆ و زۆری تر لە وڵات ڕاتان کردووە، لەوانەیە بەهۆی کێشەی سیاسی کۆمەڵایەتی و.... ەوە بێت. گریمان ئەوانەیش نەبوو، کەواتە لەوێ ژیانێکی باشی مرۆڤانە و شایستە فەراهەم نابێت و نییە، بۆیە سەدەها تاکی وەک بەڕێزتان لەو ئازادییە ڕادەکەن و حەوت بەردی پیادا دەدەن؟ خۆتان ڕزگار دەکەن!!
ئەو لایەنەی تۆ باسی دەکەی ڕاستە و ڕاستیش نییە، تا ڕادەیەک جێی پەسەندە، بەڵام گەر وەک تۆ دەڵێت کارەکتەرە سیاسییەکان لە ناچاریدا وابن ئەی میدیاکان بۆ بوونەتە دەهۆڵ کووتی کلتووری بێگانەکان؟ گەر هونەر دیاردەیەکی جیهانی بێت، بە هونەری کوردییەوە جوانتر دەبێت، ئەو جیهانییەتە کەلوکوێرە تەنها ئێمە و میللەتە بچووکەکانی تر، گوێ لەوان بگرین...ئەوە خۆ بەکەمزانیینە.

بۆ لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان
٢٠١٣.١٢.١٧

دروشمێکی کۆنی سەر دیواری کۆڵانێکی گەرەکی قەرەجاوا (خەبات)لە هەرێمی کوردستان- سلەیمانی:
زێری ووڵاتە ئەو نەوتە ڕەشە، داگیر کراوە، گەل ڵی بێ بەشە

بەسوپاسەوە لە سامان سەعیدیم خواستووە

ئاڵا ناسنامەیە
٢٠١٣.١٢.١٦

ئاڵای هەرێمی کوردستان و کوردانی کوردستانی باشوور، بکەنە سەر وێنەی پرۆفایلەکانتان، وەک لەوەی لە ڕۆژێکدا یادی بکەنەوە و باسی بکەن.. جا گەر واتان کرد لە نێو جەنجاڵی ئەم دنیا و ئەم گۆلبالیزەیشنە و ئەم فەیسبووک و تویتە دەبێتە نیشانە بۆ ناسینەوەتان کە خەڵکی کام وڵاتە و سەر بە چ نەتەوەیەکن...
--------
لەم لینکەدا دەتوانن، ئاڵا بخەنە سەر وێنەکانتان
http://www.picbadges.com/badge/2926472/
هاوپێچ
------
لە باری یاساییەوە ئەو ئاڵایە لە هەرێمی کوردستان فەرمییە، لە ئاستی دنیا ناسراوە... بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کوردەکانی کوردستانەکانی تر بە هی خۆیان نەزانن... دیارە بۆ خۆم پێم وایە هەر کوردستانە لەسەر بنەمای ئەو ئاڵایەی ئێستا هەرێمی کوردستان ئاڵایەکی جیاواز بۆ خۆیان دروست بکەن و بڕیار بدەن.. ئەم ئاڵایەکی ئێستا هەرێم وا باشترە دەستکاری بکرێت لە جیاتی ٢٥ تیشک ٤ تیشک بێت چوونکە هەرێمی کوردستان چوار شارە..
بەڵام خەیاڵ شتێکە و لۆجیک شتێکی ترە، کوردایەتی نەبێتە هۆی ئەوەی شتەکان وەک خۆی نەبینرێت...

کەمێک تەحەمولی گەرەکە
٢٠١٣.١٢.١٥

هەموو شتێک قابیل بە کاڵا بوونە، بزانن بۆ بازرگانی کردن چۆن لا لە کەمئەندامان دەکەنەوە، ئێمەیش بە بەزەیی دەزانیین و دەبینین، بەکاری قەشەنگ و جوانی دەزانیین.. بەڵام و کەواتە باگراوەندی کارەکە مرۆڤ دۆستانە نییە
http://youtu.be/E8umFV69fNg

هاوپێچ
----
کرۆکی کارەکە هەر بەکاڵابوونی هەموو بەها و کایەکانی ژیانە..لە لایەکی ترەوە پێم وایە مرۆڤ نابێت بچێتە ژێر باری هەر شتێکەوە کە ڕووکەشێکی مرۆڤدۆستانەی بەبەردا دەکەن.

چیرۆکێک وەک خۆی (حکومەتی هەربێنە)!!
شەممە ٢٠١٣.١٢.١٤

هاوێنی ڕابردوو بە ڤیتامین واوی هاوڕێیەکی دەستڕۆیشتوو کەسێکیان کردبووە لای سکرتێری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کێ قەردەاغی، لەو چەند خولەکەی لەوێ ببوو، هەر کارمەندە خۆی کردووە بەژووردا بۆ مەبەستی واژوو و پرسیار و کاروباری فەرمانگەیی، وایش ڕێکەوتووە کە کچ و زاوای ئەو کێ قەرەداغییە خۆیان بکەن بەژووردا، ئەو جەنابە بەو سەردانە زۆر دڵی خۆش دەبێت، بۆیە پەیتا پەیتا هەر کارمەندێک لەو چەند خولەکەدا هاتبێتە لای، ئەو جووتەی پێناساندوون، ئەمە ترۆپک و ناوجەرگەی حکومەتی هەربێنە، ببوورەن تەتەلەی زمانە حکومەتی هەرێمە، و یەکێک لە کارمەندانی پایەبەرزی حکومی و حیزبییە لە کاتی دەوامی فەرمیدا چی دەکات.. معامەلەی کەسەکە و کارەکەی لەو کاتەوە کەوتۆتە بیرەوە و ئاوی ئاموون و توونی بابا چوو، ئەمە لای خۆی لە ئۆرگانێکی هەرەبەرزی حیزبێکی دەسەڵاتەوە بەرزکرابووە.. خۆش ترخێنە.

٣١ ی ئاب لە کەرکوک دووبارە بووە
هەینی ٢٠١٣.١٢.١٣

لەسەر هەڵوەشانەی لیستی هەڵبژاردن لەو شارە، بۆ کەسێک ئەم چەند دێڕەم نووسی:
ئێوە وەک کەرکووکییەکان دەبێت ئەوە باش بزانن کە پارتی گۆڵێکی تری وەک ٣١ی ئابی دووبار کردەوە، ئەمجارەیان لە شاری کەرکووک، پەنجە خستنە سەر خاڵەکان ئازایەتییە، نەک بە گشگیر بکرێت بۆ حیزبەکانی تریش
بزووتنەوەی گۆڕان هەردەم جیاواز بووە و نەیشاردۆتەوە، ئەسڵی گۆڵەکە پارتی لە کەرکووکییەکانی کرد، دواتر حیزب و کیانەکانی تری خستە هەڵوێستێکی نەخوازراوەوە، ئەو کارە لە بیر دەکرێت و بەرەو لایەکی تر دەبرێت و دەستەچەورەکە بەهەموو لایەک دەسڕن!!
بزووتنەوەی گۆڕان پاشکۆیەتی لایەک ناکات بەقوربانی لایەکی تر، چارەی مامناوەندی هەڵبژارد. لەڕاستیدا ئەو ڕەخنەیەی کە دەبێت لە بزووتنەوەی گۆڕان بگیرێت، غەڵەتەکە لەوەدایە بەداخەوە زۆر جار کوردایەتی بەری چاوی لێڵ دەکات، ناشیرینی ئەو دوو پارتە لەبیر دەباتەوە، لەبنەڕەتەوە نەدەبوایە لەو تەحالوفە بەشدار بوایە
هاوپێچ
-------
لەوێ دەنگی لایەنگرانی گۆڕان و پارتی فتە، بەڵام پارتی بۆتە ڤایرۆس، دەرمانێکی بەهێزی دەوێت بۆ لەناوبردنی، ئەو فەلسەفە کۆنەیان بەردەوام ئامادەیە کە من نەبم تێکی دەدەمەوە.. دیارە لایەنی تریشی هەیە کە حیزبەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا بەهۆی دۆزینەوەی نەوت لەلای خۆمان، کەرکووکیان بۆ گرنگ و مەبەست نییە، وەک سەدەی ڕابردوو ئەمانەی جارجار لەبارەی گرنگی ئەو شارەوە هەموویان مزایەدەیە و چاوبەستە، لەوانەیە لایەنی هەرێمایەتیش دەوری هەبێت، ئەمەی پارتی کردی پەیامێک بێت بۆ تورکیا کە ئەوان دەستبەرداری کەرکووک بوون، یان لەوانەیە ڕێکەوتنیکی ژێربەژێری نێوان پارتی و تورکیا بێت کە کەرکووک تەسلیم بە تورکمانەکان بکەن، بەخاتری کارئاسانی و ڕایکردنی و چاوپۆشی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کە پارتی نفوزی زۆری بەسەر ئابوورییەکەیدا هەیە..
پارتی ڤایرۆسە دەبێت، بەڵام ئەوە حیزبەکانی ترە، بەتایبەتی یەکێتی عار نانێت و چاوپۆشی لێدەکات، ئاخر ئەمە چەندهەمین جارە تەقلەیان پێ لێدەدات و هەر لەگەڵیشیدان؟ جاران یەکێتی تەقلە بە پارتی و ئەوانتر لێدەدات، ئێستا پێچەوانە بۆتەوە ئەو تەقلە بەهەموو لێدەدات!!
-----------
ئەم بابەتەم چڕ کردەوەو کردم بە ووتارێک ناردم بۆ ماڵپەڕی سبەی کە هی بزووتنەوەی گۆڕانە، بڵاوویان نەکردەوە، لەبەر خاتری پارتی!!!

پۆستەرێکی واقعی
پێنجشەممە ٢٠١٣.١٢.١٢

دوای بڵاوبوونەوەی سکاڵانامەیەک، کە دەنگوسەدایەکی باشی لەلای خەڵک دایەوە، دەستڕەنگین کاکە فەرەیدوون کونجرینی وەک دەبینن ئەم کارەی ئەنجام دا، لەوێدا شەهیدانی دەستی تیرۆر کۆکراونەتەوە، کە بەدەستی چەتە و چەقۆوەشینە بەکرێگیراوەکانی پارتی و یەکێتی و ئیسلامییەکان لەناوچوون...
شەهیدانی قەڵەم: فەرهاد فەرەج ، سۆران، عەبدولستار، سەردەشت، کاوە
هاوپێچ
-------
بۆ هەموو ئەو قوربانیانەی دەستی تیرۆر بەتایبەتی ئەوانی قەڵەم یادگارێکیان دەوێت.
ڕەووف کامیل ئاکرێی بیرە، بەڵام هێندەی بزانم ئەو زیاتر سیاسی بووە نەوەک نووسەر دەرکەوتبێت.. لەڕاستیدا ئەمانەی دەکرێت دەستپێشکەری میللی نێوان خەڵکی ناولێبنرێت، شتی فەرمی و ستاندار نییە، لەداهاتوودا بەهیواین هەموو ئەوانەی تیرۆر کراون لەسەر بیروڕای ئازاد کارێکیان بۆ بکرێت، کەس لەبیر نەکرێت، ئەمەی من وەک ئەو فەرامۆشکردن و سکاڵایەیە کە بەڕێزتان لە نامەیەکدا پەراوێزخستنی خۆتت سەڕەڕای مێژووی پڕشنگدار بەیان کردووە، ئەم هەوڵە لەپێناو نۆرماڵ کردنەوە ئەو دۆخەدایە، لە کۆمەڵگایەکی شپرزەی وەک ئەوەی ئێستا ناکرێت. هەر هەم کارە تاکیانەی لێ سەوز دەبێت بەهیوام کۆمەڵگاکەمان ئاسایی بێتەوە ئەو کات ئاسان دەبێت.

جوانناسی - ستاتیکا

بۆ لە پێناو حیزب و حکومەتەکاندا خەڵک وا دەکەن؟ ئەی ئەگەر وا نەکەن چی بکەن؟ هەموو قوربانیدانێک چ گەورە چ بچووک ئەنجامەکەی ڕێکەوتنە، کەواتە مرۆڤ ئەو مرۆڤەیە لە ژێر هەر بارێکدا نەبێتە قوربانی، کەواتە چ شتێک و ئیدە و تەوژمێکی ناو کۆمەڵگا شایەنی قوربانییە؟؟ ئەو کات هەست ناکەیت لەسەر پشتی کیسەڵ بۆت نووسراوە.. ئێوە دەڵین چی؟
----
بەرهەمی کاریکاتێرستی نەمساوی Marian Kamensky تەنها کۆمێنتەکە هی بەندەی موخلیستانە

مام جەلال وەک ماندێلا بنێژن
سێشەممە ٢٠١٣.١٢.١٠

با لایەنگرانی یەکێتی زۆر دڵیان بە وێنە نوێکانی سەرۆکی پارتەکەیان خۆش نەکەن، چوونکە ئەو لەکەناری مەرگدایە و لە ئانوساتدایە گیان لەدەست بدات، کەواتە باشتر وایە خۆیان بۆ مەراسیم و ڕێوڕەسمی ناشتنی ئامادە بکەن، بێگومان لە شاری سلەیمانی دەنێژرێت، لەبەر ئەوەی دوو دەورە سەرۆکی وڵاتێک بووە، بێگومان زوربەی سەرۆکی وڵاتانی دنیا دێن و ئامادەی ناشتنەکەی دەبن، هەروەک چۆن ئەمڕۆ سێشەممە٢٠١٣.١٢.١٠ ڕێوڕەسمی ناشتنی ماندێلامان بینی. باشە چی کراوە؟ چ بەرنامەڕێژیەک بۆ ناشتنێکی شایستە کراوە؟ ئایا شاری سلەیمانی ئامادە و سازە بۆ ڕووداوێکی گرنگی وا کە زوومی کامێراکانی دنیای دەچێتە سەر؟
هاوپێچ
-------
بەپێچەوانەوە ئەوە خۆزگە و ئاوات نییە بۆ مەرگی خەڵک ، ئەو سەرۆک کۆماری وڵاتێکە و زۆریش چۆتە تەمەنەوە، هەر کۆچ دەکات، قسە لە ئەگەرێکی چاوەڕوان کراوە، ئایا حیزبەکەی چی بۆ دەکات؟
برادەرێک شوێنی شایستەی بۆ ناشتنی مام جەلال بەقەندیلی داناوە، منیش ئەم کۆمێنتەم بۆ نووسی:
پێم وایە ئەم تێکستەی من پێچەوانەی ئەوی تۆیە، دیارە ئەوە زۆر لە سیاسییەکانی تر دەگرێتەوە، هەمیشە سوێدیان خواردوو بەو شۆڕشەی تەقەیان تیا نەکردووە. بڕاوا ناکەم مام جەلال سەرەڕای ئەو هەموو ساڵەی لە بزووتنەوەی چەکداری کورددا تەقە لە لولەی تفەنگییەوە هاتبێت و نابێتی بەدوژمنەوە، غەیری ڕاو و نیشانە شکێنی، ئەوە لەبەر ئەوەی بەرێوەبەر و نەخشەدانەری سیاسی بووە، نەک جەنەڕالێکی سەربازی و پێشمەرگەیی، هاوکات ئەو سیاسییەکی شارنشین بووە، تا لە شاخ بوو ئەنتی هزری خێڵەکیانە هەڵسووڕاوە، ئیتر چی بکات لەو دەشت و دەر و کێوە، ئەینێری بۆ ئەو هەردە، لە ئێستادا لۆجیک نییە و تەنها قسە بابادانە.
لەو بڕوایەدام لە گردەکەی برایم ئەحمەد دەنێژرێت، ئەگەر خۆی وەسێتی نەکردبێت و شوێنەکەی دیاری نەکردبێت.

لە کولەکەی تریشدا ناوی ناهێنرێت!!!

ئەوەندەی بیرمان بێت کەسایەتییەکانی دەستی تیرۆر تا بێت زۆر دەبن، بەڵام بەداخەوە قوربانیانی ئەهلی قەڵەم تەنها ژمارەیەکیان لەلایەن میدیا و ئۆپۆزسیۆن(بزووتنەوەی گۆڕان)ەوە بوونەتە بنێشتەخۆشەی سەرزاران و ناویان ئەوەندە دەهێنرێت مرۆڤ بێتاقەت دەکەن، هەر کە ڕووداوێک دەقەومێت ئەو یەکدوو دانەیە (سۆران و سەردەشت و عەبدولستار)ناویان دەمەزەرد دەبێتەوە، هەشە هەمان چارەنووسیان هەبووە بەتایبەتی کەسێکی وەک فەرهاد فەرەج کە لەبەر ماڵەکەیدا وەک دەڵێن بەدەستی ئیسلامییە ڕادیکاڵەکانی ئەو کات شەهید دەکرێت، کەس ناوی ناهێنێت.. ئەرێ بەڕاست تا کەی فەرهاد فەرج بە فەرامۆشی دەسپێرن؟
هاوپێچ
-------
ئەوەی منی کوشتووە، چەند دانە لە بەڕێوەبەرانی میدیای ئازاد و سەربەخۆ و ئەهلی وەک ڕۆژنامەی هاوڵاتی و گۆڤاری شار و گۆڤاری سپی کۆنە چەپن و کەمال ڕەئوف و شاون محەمەد و کاژاو جەمال هاوڕێی نزیکی فەرهاد بوون، کەچی ئاوا بە فەرامۆشیان سپاردووە
بەڵام قسە لەوەیە و بەچاوێکی وردتر بڕوانیین کەسیان وەک فەرهاد فەرەج فەرامۆش نەکراوە، بەکر عەلی شاعیر قسەی زۆر زۆری لەسەر کرا... کێشە ئەوەیە تەنانەت تەوژمە سیاسییە چەپەکانیش لەبەر ئەوەی فەرهاد فەرج عەداوەت بوو لەگەڵیاندا ناوی ناهێنن.
پێم وایە ئێمە وەک هاوڕێی ئەو لە هەوڵی ئەوەدا بین، ئەو فەرامۆشییە کاڵ بکەینەوە کە دەهەق بەو کەس و قوربانییە دەکرێت.
شەهیدی ناوبراو زۆر بێ پشتوپەنا بوو بۆیە ئاوا فەرامۆش کراوە، ئۆپۆزسیۆن(بزووتنەوەی گۆران)یش هەموو شتێک نییە، ئەوەی پرسەکان زیاتر دەوروژینێت میدیایە، من زیاتر قسەم لەسەر میدیایە چوونکە ئۆپۆزسۆنیش دوای ئەوان دەکەوێت و لاساییان دەکاتەوە.
ئەو ناوانەی بەڕێزت ڕیزت کردوون لەسەر سیاسەت تووشی ئەو چارەنووسە بوون، وەک لەوەی لەسەر میدیا بێت، ئەوە تێکەڵ کردنی کێسەکان و لەم نێوەدا تازە بەداخەوە هەموو ئەوانە ڕۆیشتوون، قسەی من لە محاسەبە و سزادان و دادگا لێگرتنیان نییە، ئەوەندەی کە باس کردن و فەرامۆش کردن و بیرهێنانەوەیانە، هەر یەکەیان لەگەڵ گرووپی خۆیان، چوونکە شەهیدەکان جۆریان زۆرە... بە پێچەوانەوەی بەڕێزتەوە پێم وایە میدیای سەربەخۆ دەستی لە پارتەکان و ئۆپۆزسیۆنیش کراوەترە، لەژێر چەنەی ئۆپۆزسیۆندا نیین، ئەوە هزری تاکی حیزبییە، کە هەمیشە حیزب بەیەکەم دەبینێت گوایە ئەوانن کە وردودرشتی کێسەکان دەوروژێنن.
ئەو وێرای ئەوەی هەڵسووڕاویکی بواری کریکاری و سەندیکایی بوو، هاوکات نووسەرێکی باش بوو، بەهەوڵ و ماندوو بوون زۆر خۆی پێگەیاند بەڵام بەداخەوە زەفەریان پێبرد و شەهیدیان کرد.
کەس وەک فەرهاد فەرەج فەرامۆش نەکراوە، بەکر عەلی ئەوەندەی لەسەر وترا نەبێتەوە.
بێگومان وا نەدەبوو و نەخێر؟ بەڵام بۆ هەستانەوەی جەهدی زۆر کەسی دەوێت.. ئەو کات خۆ میدیای ئازاد هەبوو؟ چەند شەهیدکردنەکەیان وروژاند، ئەو وتار و هەواڵ و بابەتانە کوا کە باسی ڕووداوی ئەو بکەن؟
ئۆپۆزسیۆن هەموو شتێک نییە، دەبێت ئەوە بزانیین کە میدیا شتێکی وروژاند ئەوان ناتوانن خۆیانی لێ ببوێرن.. دوای ئەوە ئەوان تەنها کاری هاوبەش دەکەن و لەبەرانبەر جەبەرووتی پارتی و یەکێتیدا یەکگرتوون، پێدەچێت لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەو کارە هاوبەشەش نەمێنێت چوونکە بەتەمای بەشداریکردنن لە حکومەتی هاوبەش. دیارە لایەنێکی تری فەرامۆش کردنی جوانەمەرگەی برات بۆ لایەنی زاتی و بنەماڵەیی و ئەو هێز و تەوژم و هاوڕێیانەی دەگەڕێتەوە کە ئەو لایەنگری دەکرد.. بۆ نموونە هاوڕێی نزیکەکانی کە هەموویان لە میدیای سەربەخۆدا کاریان دەکرد و دەکەن.
عەبولخالق هەرچەندە لەسەر کتێب و لەهەلومەرجی بەرگریدا شەهید کرا، بەڵام هەمیشە ناوی لەسەر زارانە و فەرامۆش نەکراوە وەک ئەم شەهیدەی ئێمە باسی دەکەین، کەمێکیش نزیکایەتی و هۆی شەهید کردنی هەردوو لایان وەک یەکە، عەبدولخالق بەعس تیرۆری نەدەکرد گەر هاندانی مەلاکانی خۆمانی لەگەڵدا نەبوایە، فەرهادیش فەرخەکانی هەر ئەو مەلایانەی سەردەمی بەعس بوون، لەبەردەم دەرگای ماڵەی خۆیدا شەهیدیان کرد.
تیرۆر جۆریان زۆرە، ئەمانەی من مەبەستمە ئەوانی قەڵەمە.

لە ئەمەریکا سەخیفترم بۆ بدۆزنەوە
یەکشەممە ٢٠١٣.١٢.٨

ئەمەریکا لە پێناو بەرژەوەندی و بازاری خۆی چاوی لە دیکتاتۆرتین وڵاتی دنیای وەک سعودییە و ئێران و... پۆشیوە ئیتر قابیلە چی لێ چاوەڕوان دەکرێت کە هاتۆتە کوردستانی باشوورەوە.. فەرموو بڕوانن لە دهۆک زانکۆی ئەمەریکی تر دادەنرێت کورەکەی مەسعود بارزانی (مەسروور) دەبێتە سەرۆکی... دواڕۆژمان ڕۆشنە وەک بەری مەنجەڵ.
پێم وایە بەهیوام هەڵە نەبم، ئەم کردنەوەی زانکۆیە لە شاری دهۆک لەسەر حسابی ئەو زانکۆ ئەمەریکییە دەبێت کە لە سلەیمانی هەیە، چوونکە پارتی و هاوشێوەکانی ئیرسی بەعسیان تەرک نەداوە و بەشێوەی جۆراوجۆر کاروکردەوەکانی دووبارە دەکەنەوە، وەک چۆن لەسەدەی ڕابردوودا زانکۆی سلەیمانیان گواستەوە بۆ هەولێر
هاوپێچ
----
هەموو ئەو ڕووداوانەی لەناوخۆی وڵات کە ڕوو دەدەن، زیاتر ڕەشبینمان دەکات، وەک لەوەی گەشبین..

پارتی لە عێراقیش سیاسەتی فاشلی هەیە

ئەحمەد چەلەبی، هوشیار زێباری وەزیرەکەی پارتی لە حکومەتی عێراق بەر ڕەخنە و توانج دەدات و دەڵێت: سیاسەتی وەزارەتەکەی شکستخواردووە، ئەگەر شکستخواردوو نەبێ، لە کاتێکدا بەغدا باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئێران و ئەمریکا هەیە، کەچی عومان دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی تاران و واشنتن لە بری عێراق
هاوپێچ
----
دةكةويته سةر بةرژةوةندى لايةنةكانى دةرگير، ئيستا كورد ژمارةيةكى ناو هاوكيشةى ناوچةكةيه، بةلام چؤن ژمارةيةكه؟ بيگومان گةر لةگةل ئيران و توركيا و ئةمةريكا بةراورد بكرێت ژمارەیەکی کاڵ و لاوازە، بةلام ئەگەر هاتوو مالى كوردى بەهێز و تؤكمة بێت، پيلانةكان كاريگةرى زؤرى نابيت. بؤيه زياد لە پێویست وريايى گةرةكه

تیرۆری دفن!!
شەممە ٢٠١٣.١٢.٧

ئەم ڕووداوە (تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانی) و چەند تری هاوشێوە، کە لێرە و لەوێ ڕوودەدەن دەرهاویشتەی دۆخی شپرزەی سەردەمی ئاوەدانکردنەوەیە، دەبێت لەوانە ناخۆشتر چاوەڕوان بکرێت، ئەوەی جێی سەرسووڕمانە لە بنتێک دەدرێت کە زۆر جێی سەرنج نییە، وەک چۆن لە سۆرانی مامە حەمە درا، کەسایەتییەکی گرنگی بوارەکە نییە، زیاتر نگا بۆ ئەوە دەچێت کە مەبەستیان زاڵکردنی کەشی ترس و تۆقاندن بێت. لە ڕاستیشدا ئەمە زەمینە خۆشکردنە کە خەڵکی توخنی پیشەی ڕۆژنامەنووسی نەکەون.
لەلایەکی ترەوە گەر ئەم دەستوەشانە نامەردانەیە سرفەن لەسەر کاری میدیایی بێت، ئەوە ترس و نیگەڕانی گرووپە دەستڕۆیشتووەکانی هەرێمی کوردستانە کە خەریکە میدیا بێتاقەتیان دەکات و پەتی تەحەمولیان دەپچرێنێت، لەم نێوەدا سەرئەنجامی ململانێی نێوان ئەو دوو تەرەفە و دەسەڵاتە بەقازانجی جوانتر کردنی کۆمەڵگایە و میدیاکاران لە بێژنگ دەدرێن و دەستڕۆیشتوانی کۆمەڵگا هەروەها.

جەنەراڵە ترسنۆکەکانی کورد!!
پێنجشەممە ٢٠١٣.١٢.٥

جەنەڕاڵی فەرەنسی پاوڵا ئاوسارێسێس (١٩١٨ - ٢٠١٣) دەڵێت:
فێریانکردم بکوژم بێ ئەوەی ئەسەرێک بەجێبهێڵم، فێریانکردم درۆ بکەم و گوێ بە ئازاری خۆم و ئەوانی تر نەدەم.

ئەم کەسە بەیەکێک لەسەرسەخترین پلەدارە باڵاکانی لەشکری فەرەنسی دادەنرێت، کە ئامادە نەبووە، پەشیمان نەبووە لەو کارانەی کردوونی، بەتایبەتی لە کاتی داگیرکردنی جەزائیر.
بەشێک لە سەرکردە کوردەکانی کوردستانی باشوور چ لە سەردەمی شاخ، چ لەسەردەمی دەسەڵاتیاندا، لەوانەیە دوای مەرگیشیان ئامادە نەبن دان بەو کارە قێزنەوەنانەدا وەک ئەشکەنجدان و کوشتنی ناڕازییان بنێن، ئازایەتی لە خۆیان نیشان نەدەن بڵێن؛ ئەوەمان کردووە و لێی پەشیمان نیین. کەواتە لە ناو کوردی کوردستانی باشوور هاوشێوەی ئەو جەنەڕاڵەی زۆر تێدایە...
گەر جەنەڕاڵە فەرەنسییەکە لەبەرانبەر بێگانە جەزائیرییەکاندا وای کردبێت و بیانوویەکی بە دەستەوە بێت، ئەی ئەوانی خۆمان کە لە شاخ و دەسەڵات دژی کەسانی ئۆپۆزسیۆن ئەشکەنجە و تیرۆریانیان بەکارهێناوە، چی؟
هاوپێچ
----
ئیتر وەک ئەو جەنەڕاڵە فەرەنسییە دانی پێناوە، هەلومەرجی دۆخەکان وایخواستووە، دیارە گەر دیقەتت لە دەربڕینەکی دابێت پێدەچێت ئەو کارانەی کردوویەتی ئازاری دابێت، بەڵام دانی بەخۆیدا گرتووە.. ئەو کارانەی لەبەرانبەر جەزائیرییەکاندا کردوویەتی، چاوپۆشینی سیاسییەکانی ئەو کاتی لە پشتەوە بووە.. لەلایەکی ترەوە ئێمە وەک گەواهیدەرێکی سەردەمی شاخ، جۆرێک سەرفەنەزەر کراوە، ئێستا تۆ ناوی دەنێت کۆیلە، چوونکە کەم کەس هەبوو دەیانزانی و یان ئازایەتی ئاشکرا کردنی هەبوو، بڵێت ئەوە شۆڕش نییە و کەسەکانیش شۆرشغێر نیین بە مانای وشە، کە لە شاخ هەبوو.

جەنجاڵ خولقێن!
سێشەممە ٢٠١٣.١٢.٣

گەنجێک لەسەر ئەو قسەیەی کە ڕۆژی ٢شەممە ٢٠١٣.١٣.٢ کەسایەتییەکی جەنجاڵئامێز فەرهاد پیرباڵ کردی و وتی: کورد بەحیزی ڕاهاتووە! بەشێوەیەکی تر لاسایی کردۆتەوە و دەڵێت: کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد خەوی لێ کەوتووە!!ی داوە بە گوێماندا، کە هەمان وەزنی هەیە و تەواوکەری یەکترن!
کوردەکان ڕێک وەک عەرەبەکان وان، بۆیە ناکرێت بە یەکچاو سەیر بکرێن، باشترە پەنجە بخرێتە سەر خاڵ، بووترێت کوردی کام پارچە خەوتووە؟ هێندە هەیە کوردی هەرێمی کوردستان نەخەوتووە و دەوڵەتداری و حوکمی خۆیان دەکەن.
فەرهاد پیرباڵ بەهۆی لایەنگری لە پارتییەوە کێرڤی جەماوەری پیس دابەزیوە، ئەو کارەی لە پێناو ڕاکێشانی سۆزی کوردانی ئەودیو دایە نەک شتێکی تر، بەڵام بەدەر لە هەر ڕەهەند و پاشخانێکی ئەو کردەوەیە، هەڵوێستێکی جێی پەسەندە، ئیدانەیەکی پارتیانەیە بۆ پارتییەکان...
هاوپێچ
-------
ئەو کارە هیچ کاریگەری قورسی لەسەر پارتی دانانێت و نابێت، سیناریۆیەکی کۆمیدییە و مرۆڤ دەهێنێتە پێکەنیین وەک چۆن موهەرجەکان دەیکەن.

با قسەیەکیش بۆ دز بکەین!!

دوای گوێگرتن لەو چاوپێکەوتنەی شاسوار عەبدولواحیدی کۆمپانیای نالیا، ئەوە لەلام دروست بوو کە میدیای بینراو و بیستراوا لە دوو لاوە لە ژێر فشاری پارتی و یەکێتیدایە، ئەویان بە پارەی زۆر و زەبەندی دزراوی هەرێمی کوردستان، ئەمی تریان بە ترس و تۆقاندن و تیرۆر خەریکی کاری گەنگی خۆیانن، بەمەیش یەکەیەکی تەواوکەرن! پارتی بە تەلەفیزیۆنی ڕووداو و ڕۆژنامەی هەولێر هاتۆتە مەیدان و هیچی بۆ میدیاکانی تری حیزبی و ناحیزبی نەهێشتۆتەوە، ڕووداو لە دەرەوە و ناوەوەی بەهۆی پەیامنێرە زۆروزەبەندەکانیەوە گەرماوگەرم هەواڵ دەگەیەنێت، بەمەیش ئاوی کردۆتە ژێر میدیاکانی تر، بۆیە ناچار دەبن لە دەستی دووەوە زۆر لە هەواڵەکانی ئەو دووبارە بکەنەوە! وەک شاسوار عەبدولواحید ئاماژەیەکی پێدا کە بەتەمای گۆڕانکارین، ئەی ئەوانی تر هەست ناکەن لە کاروان بەجێماون، تا کەی وا دەمێننەوە، بەهیوام ئەمەیش نەبێتە پرسی دواکەوتووی ئاوەدانی سلەیمانی لە چاو هەولێردا...؟
-----------
تەواوی چاوپێکەوتنی ناوبراو لەم لینکەدایە
http://nrttv.com/barnama_dreje.aspx?jimare=1827
هاوپێچ
-------
- لەمەوبەر شاسوار قسەی نەکردووە، بەڵام بەو تاوانەی لە دژی کرا، هێنایانە دوان.
- پیاوی هەر کەسێک بێت، وەک منداڵێکی شارەکە ژیر و دانایە و بە دیدێکی کراوە خزمەت دەکات، کەس شایەنی ئەوە نییە لەسێدارە و تیرۆر و بریندار بکرێت.. لەشوێنێکی تردا نووسیبووم، ئەوەندە زیاد دەکەم ئەو جەماعەتەی دەوری پارتیان داوە، بە چاولێکەری لە عەرەبەکانی کەنداو و ئەمەریکاییەکان لەگەڵ دامەزراندنی کومپانیاکانیان کەناڵێکی تەلەفیزیۆنیشی بۆ دەکەنەوە، سەرەتا هێڵی پەیوەندی تەلەفوونی کۆرەک دامەزرا، وەک شاسواریان نەکرد کە کەناڵی زانیاری بەخشی هەواڵ دابنێت، ئەوان کەناڵی تەرفیهیان دانا، مەبەستم بە پلەی یەکەم لەم باسە کێبرکێی میدیاییە نەک لایەنگری خاوەن کومپانیاکە.
- جا کەی ئەوە کێشەیە کۆن چی بووە و چی نەبووە، دەنگۆی لەو جۆرە هەموو کەس هەیەتی و بەدوایەوەیەتی.. گرنگ ئەوەیەی ئێستایەتی کە دەیکات و خزمەت دەکات.. من لەسەرەوە وەک کۆمینت نووسیوومە کە ئەویان هێنایە دواندن.. دەبێت قسە لەوە بکرێت کە تاوانی بەرامبەر کراوە، نەک شتی لابەلا.
- لای فڵان و فیسار بۆ پارە نییە و لای ئەو هەیە دیارە لە ئێمە زیرەک ترە. ئەو پرسیارە (ئەمەت لە کوێ بوو؟) زۆر واردە، تەنانەت بۆ کەسێکی داهات دیاریکراویش.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق