خەمی ڕۆژانە، تشرینی دووهەمی ٢٠١٣




هەتا هەتا هەتایە تۆپێ تەل بە پەنجایە
شەممە ٢٠١٣.١١.٢
ئەو چل و چەند ملیۆن دینارە یارەبی عافێتی ئەو پەرلەمنتارانە بێت، بە غەزوبەزی شانیان بێت کە لەو شوێنەوە بەرگرییان لە جوانتر کردنی کۆمەڵگا کردووە. ئەم فشوهوڕی بەرگریکردنە لە خەڵک(کام خەڵک؟!) چەند دانە کەسێک بەرزیان کردۆتەوە لە شانوشەوکەتیان نایەت، چوونکە نە هەڵگری ئاڵای یەکسانی بوون نە ڕۆژێک کۆمۆنیست نە ڕۆژێکیش کرێکار و فیلقاوە بوون. هی وایان تێدا خۆی وەک مەسعود بارزانی هەرێمی کوردستانی بدەرێ ناڵێ بەزیاد بێت و بەسە هێڵنج دەدەمەوە... داخی قیسمێک لە ئەورووپانشینەکان سەخت ترە، خۆیان ئامادەنیین لەوەری چەور و ئیسراحەتی ئەورووپا بەجێبهێڵن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.. دیارە بە خۆشمەوە کە لە فینلاندم... کەواتە هەتا هەتا هەتایە تۆپێ تەل بە پەنجایە
---------------
بەشێک لە گۆڕانخوازان زیاد لە پێویست هەڵوێست دەنوێنن، ئەی بۆ ناڵێن وەک عەبدوڵای مەلانووری بڕۆن وەریبگرن و بدەن ئەو ناوەندانەی کە خەریکی چارەسەری نەخۆشییە درێژخایەنەکانن یان هەر پرۆژەیەکی تر کە خزمەت بە خەڵکی کەمدەرامەت بکات.. دوای ئەوە وەرنەگرتنی ئەو پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و پارتی یەکێتی ئەوەندەی تر بەهێز دەبن.. ئەو جۆرە دەربڕین و فتوایانە بێسقەیی لەبەرانبەر ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئازای دەردەخات و دروست دەکات کە ٤ ساڵە وەجهی جوانیان داوە بە بزووتنەوەی گۆڕان..

بابەکر دڕەییان خستە قافەوە!
چوارشەممە ٢٠١٣.١١.٦
گوێم لەو چاوپێکەوتنەی بابەکر دڕەیی بوو، بێژەرەکە (هیوا جەمال) چەند جار ویستی بیخاتە تەڵەوە، نەچووە ژێر باڕ، بەڵام لە خاڵی کۆنگرەدا زەفەری پێ برد، هەر خۆیان بۆ سبەینێ کردیان بە مانسێتی هەواڵێک... میدیا و میدیاکاران پڕ مەترسین بەتایبەتی ئەوانەی ئەنتین بە بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ تاک و کۆ لە بۆسەدان.. قسە ئەوەیە بۆ وەڵامی بانگهێشتی ئەو جۆرە میدیایانە دەدەنەوە لە کاتێکدا لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوام لە هەوڵی سووک و بێئێتبارکردانیاندان؟!! بۆیە پێم وایە با جارێکی تر بە هەواڵێکی وا نەکەوینە تەڵەوە و سەرەکۆنەی هاوڕێیانمان بکەین.
-------
دیارە تێکستەکە بۆ کاک خالید ڕەزام نووسی کە توانجی داوە لە خاوەن قسەکە.
لینکی هەواڵەکە لە ماڵپەڕی گۆڤاری لڤین
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=21229#.Unjl9B3wTrE.facebook

جا چی کۆپی و تەزویر نییە؟


یەکێتی+پارتی لەدوای ساڵی ١٩٩١ەوه خەريكى تەزويرن، يەك لەشكر دكتۆرى زانكۆ و مامۆستا و ئەندازيار و ڕۆژنامەنووس و پاريزەر و .... یان دروست كردووه.. بەڵام مادام دەنگى نارەزايەتى بەرز و نێره، بێ ئومێدى نەگەرەكه، كاك لەتيف گیان کەمێک دەستداگره.

--------
لەسەر تێکستێکی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران نووسی بووی لە لاپەڕەی تایبەتی فەیسبووکدا
https://www.facebook.com/latef.fateh/posts/686516834732150

درۆزەکەری لێرە و لەوێ!


گەر مليۆنێك ديناريشم بدەنێ هەر درۆزە دەكەم! بۆ نەیکەم؟ چۆن ئێوە فێرى ئەوەن، ببن بە بەرێوەبەر، ئێمەش فێری ئەم کارە بووين و بۆمان تەرك ناکرێت!

--------
وتەی مرۆڤێکی کوردی کوردستانی ڕۆژئاوا لە شاری هەولێر


لە فینلاندیش ژمارەیەک خەڵکی بێگانە بە لێدانی ئامێری ئۆکۆردێن و... ئامێرەکانی تر، ئاوازی شاد و خۆش دەدەن بەگوێی ڕێبواراندا، ئەوانیش چەند سێنتیان بۆ دادەنێن. 
هەرێم و حەپەی زڕبرا
پێنجشەممە ٢٠١٣.١١.٧

لەو بەرنامەيه بەو ئەنجامە گەيشتم كوردى كوردستانى خۆمان(هەرێم) واى لێهاتووه، كەس باشى ناڵێت و دانی خێری پێدا نانێت، نمەكی سوێر و حەرامه، هەر رێک بەدەردی شاری سلەيمانى چووە، تەنانەت واى لێهاتووه هەر زەلامێک و نەناسراوێک هەڵدەستێت سووكايەتى پێ دەکات، بەداخەوه خەڵکی کوردستانی باشوور، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان کە خاوەن مێژوویەکی پڕ لە قاەومانێتی و قوربانی و سەروەری و بەرخۆدانە، لەژێر پەردەی کاری گەنی فڵان حیزب و فیسار حیزب ئیهانەت بە کەرامەتی هەموو دەکرێت، جێی سەرسووڕمانە هاوڵاتی هەرێم وەک سەردەمی بەعس بێشەخسییەت دەکرێت، هەموو كەسێك لەخۆی بە بەرزتر بزانێت!!! ئەو سەردەمە تەنها عەرەبە داگیرکەرەکان بوون، ئێستا زڕبراکانی دەوروبەریشی هاتۆتە سەر!!!!
----------
تەواوی بەرنامەی تەبا و ناتەبای کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی دایلۆگی نێوان کوردێکی ڕۆژئاوا و کوردێکی هەرێمە، لەم لینکەدا دەبینرێت
http://youtu.be/XfMbP-9__4s

سوێندی پەرلەمانی و شازی!!

لە یەکەم دانیشتنی دەورەی نوێی پەرلەماندا و لەکاتی خوێندنی سروودی نیشتمانی ئەیرەقیب؛دا، لە کۆی ١١٠ کەس تەنها ٦ کەس هەڵنەساونەتە سەر پێ. کەواتە کەمایەتییەکی کەم لەناو نوێنەرانی خەڵکی کوردستاندا ناڕازین لەو سروودە، گەر لە ڕووکەشدا کەمێک ڕەحمیان پێبکرێت و وا بخوێنرێتەوە مادام وڵات لەسەر سیستەمی دیموکراسی قەراری گرتووە، کەواتە دەبێت ئاسایی بێت، چەند دانە پەیدا بن کە ڕێز نەنوێنن بۆ سومبلەکان،ئیتر بە هەر بیانوویەکەوە بێت. لە ڕوویەکی ترەیەوە، دەکرێت بووترێت ئەو کارە ڕێز لێنەنانە لە مێژووی خوودی خۆیان و کەسوکاریان. 
ئاوڕێک لە دواوە بدەینەوە یەکێک هەر لەو ٦ کەسە لە داخوانییەکدا عەنتەریاتی نواندووە، وادەزانێت پەرلەمان چایخانە و باڕ و مەیخانەیە بۆیە بەنیازە شەرەکورسی تیا بکات!!!
یان بە جۆرێکی تر سەیر بکرێت، مادام گەلێکی ٥ ملیۆنیین کەواتە دەبێت لەم جۆرە کەسانە و نووسەری شازی وەک فەرهاد پیرباڵ و زۆر لەوە خراپتریشمان تێدا بێت.. دەبێت چاوەڕوانی لەوە شازتر بین..

هاوپێچ:
-------
سروودی ئەیڕەقیب، سەرچاوەکەی کوردستانی خۆمانە، ئاساییە کە کوردێکی پارچەکانی تر بەدڵیان نەبێت، پێم وایە هەر پارچەیە دەبێت سروودی نیشتمانی خۆی هەبێت، ئیتر لەوە دوور دەکەوینەوە، فڵان پارچە گێچەڵ بەوی تر بکات.. 
ئەو دەنگدەرانەی ئەوان بەتایبەتی کۆمەڵی ئیسلامی قیاس بە کۆی گشتی دەنگدەرانی هەرێم هیچ نییە و کەمە. بەداخەوە پارادۆکسی هەڵبژاردن وای کردووە ئەو گروپە ئیسلامیانە دەنگیان دابەزێت کەچی کورسیان زیادی کردووە، لەچاو هەڵبژاردنی پێشوو تردا.
ئەوانە خۆشیان بکوژن ناتوانن سرودی نیشتمانی بگۆڕن، لەداخی دڵیانە هەڵسوکەوتی وا دەکەن، هێزیشیان لەوە زیاتر نابێت کە ئێستا هەیانە، ئیتر با هەر خەریکی وروژاندنی ئەو چەند خاڵانە بن کە پێی ناڕازین، بەڵام قسە لە دوورنما و دید فراوانی ئێمەیە و تێگەیشتنی زیاترە لە پێکهاتەی کۆمەڵگای هەرێمی کوردستانە.
ئەم جۆرە تەسەروفەی ئەو ژمارە کەمەی ناو پەرلەمان دەربڕی کۆی گشتی خەڵکی هەرێمی کوردستان نییە، دوای ئەوە خودی پەرلەمان یاساوڕێسای وای دەرنەکردووە کە هەر هاوڵاتییەک لە هەر پلە و پایەیەکدا بێت گەر کارێکی هاوشێوەی وای لێوەشایەوە سزای بدات.
بەڵام گەر هزری بەراوردکاریمان بجووڵێنین، بۆمان دەردەکەوێت مەلا و پیاوانی ئایینی ئەو سەردەمە و ئەم مەلامۆدێرن و حیزبە مۆدێرنە ئایینیانە زۆر جیاواز بیریان کردۆتەوە، قابیلی بەراورد کردن نیین. بەشێک لەوان ئەو سەردەمە وەک منەوەرانی کۆمەڵگای بچووکی ئەو کات لە دژی نادادپەروەری جەنگاون و ناسراون، وەک ئێستا نییە شت و کایەکان زۆر جیاکرابێتنەوە. 
ئایین ئایین نییە، یەکەیەکی موتەجانس نییە، تۆ دیقەت بدەرە ئەم کێشەیەی کە ئەو ژمارە کەمە لە پەرلەمانتاران دروستیان کرد، کاردانەوەکان چۆن بوون، بینیمان ئایینی دەوڵەتی بەرگری لە سروودەکە دەکرد کە بە پێچەوانەی ناڕازیانە، خۆ لە ڕووبەری بەرفراوانیشدا دەبیین ئاینزاکان هەر یەکەیان بۆ خاڵێک بەجۆرێک دەڕوانن.. خومەینی و بن لادن هەیە، هاوکات خەڵکانی ئایینی هەیە کە بڕوایان بە ئەرحەمنراحمین و پێکەوە ژیان هەیە و قبووڵی سەردەمی نوێ دەکەن..
بەڵام گەر هزری بەراوردکاریمان بجووڵێنین، بۆمان دەردەکەوێت مەلا و پیاوانی ئایینی ئەو سەردەمە و ئەم مەلامۆدێرن و حیزبە مۆدێرنە ئایینیانە زۆر جیاواز بیریان کردۆتەوە، قابیلی بەراورد کردن نیین. بەشێک لەوان ئەو سەردەمە وەک منەوەرانی کۆمەڵگای بچووکی ئەو کات لە دژی نادادپەروەری جەنگاون و ناسراون، وەک ئێستا نییە شت و کایەکان زۆر جیاکرابێتنەوە. 

ئایین ئایین نییە، یەکەیەکی موتەجانس نییە، تۆ دیقەت بدەرە ئەم کێشەیەی کە ئەو ژمارە کەمە لە پەرلەمانتاران دروستیان کرد، کاردانەوەکان چۆن بوون، بینیمان ئایینی دەوڵەتی بەرگری لە سروودەکە دەکرد کە بە پێچەوانەی ناڕازیانە، خۆ لە ڕووبەری بەرفراوانیشدا دەبیین ئاینزاکان هەر یەکەیان بۆ خاڵێک بەجۆرێک دەڕوانن.. خومەینی و بن لادن هەیە، هاوکات خەڵکانی ئایینی هەیە کە بڕوایان بە ئەرحەمنراحمین و پێکەوە ژیان هەیە و قبووڵی سەردەمی نوێ دەکەن.
کێسی کوردستانی ڕۆژهەڵات
یەکشەممە ٢٠١٣.١١.١٠

١- گەمژەیش ڕێژەییە
ئەى ئەو کەسەی بۆ خۆى گەمژەيه؟ بەڵام گەمژەيى لە هەموو بوار و كايەكانى ژياندا نييه، لە فڵان شتدا گەمژه دەردەكەوێت يان خؤى وا پيشان دەدات، گەمژەيىش پەيوەندى بەتەمەن و قؤناغەكانى ژيانەوه هەيه ناكرێت گشگير بكرێت 
------
ئەم تێکستەی سەرەوە بۆ ئەم دەربڕینێکی توانای سەعی بەگ بوو:
قسە بۆ دیوار بکەیت باشترە، وەک لەوەی بۆ کەسێکی بکەیت کە بڕیاری داوە گەمژە بێت

٢- پێشنیار بۆ کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات
دڵمان بۆتان ژان دەکات بەڵام لەگەڵ ڤایرۆسی حیزبایەتیدا دەڵێت چی؟ لەوە زیاتری لێ سەوز نابێت.. گرنگ ناوخۆی وڵاتە، خەباتی مەدەنی تێیدا بەهێز بکرێت، یان لایەنی کەم وەک دەورانی خەباتی چەکداری کوردستانی باشوور بکرێت بەوەی سەدەها کەسیان ناردەوە بۆ لای ڕژێم و سەدەها سەرۆک جاش و خەفیفەیان لەلای ڕژێم چاند.. یان لایەنی کەم چاوێک لە کوردانی کوردستانی باکوور بکەن، بەتایبەتمەندی خۆتان نەک کۆپی. کەواتە کاتێک براوە دەبن ناخۆ بەهێز بکەن...

هاوپێچ:
-------
دەرەوەی وڵات و تەنانەت ئەو تێکۆشەرانەی دانیشتووی کوردستانی باشووریش گرنگ نییە پەرتەوازە بن، بناغە ناوخۆی پارچەکەیە بەهێز بێت، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئەسڵەن قازانجێتی خەڵکی ناڕازی لەدەرەوەی سنوورەکانی هەر خەریکی بۆڵەبۆڵ بن.. باشترە خەباتی جۆراوجۆری ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ئەسڵ وەربگریرێت. دیارە قوربانی و گیان فیدایی و مەشەقەت هاوکات وریایی و دسپلینی زۆری دەوێت، ئەو کات حکومەت حسابی بۆ دەکات و کاردانەوەی دەبێت. ئەم ڕێگایە دوور دەکەونەوە لە فشارەکانی خوڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیمەنێکی جوانتر لەلایان دروست دەکەن. 
لەلایەکی ترەوە، ڕووداوی بەردباران کردنی قونسلخانەی ئێران لە هەولێر پەیام و دەرسێکە بۆ ئەوانەی فینلاند و وڵاتانی دی، کام لە خۆپیشاندانەی کە کراوە و چوونەتە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە هێلسنکی ئیختیشاشی تێدا ڕوویداوە؟ چەند جار بەدار و بەرد پەلاماری باڵوێزخانە دراوە؟؟؟ لە چی دەترسن؟ خۆ بەشی زۆری کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی فینلاند هاوڵاتی فینلاندین، کەواتە هار و دڕ بوون (ببوورن لەدەربڕینی ئەو وشەیە) و بەهەڵمەت و دەستپێشکەر نەبن هەتا هەتایە کۆماری ئیسلامی بەسەرتاندا زاڵ دەبێت و نە حکومەت نە کەسی تر حسابتان بۆ ناکات.
-----
ئەم تێکستە بۆ ڕەخنەیەکی مەجید هەقییە، کە لەسەر خۆپیشاندانی کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە فینلاند نووسیبووی

سەری مارەکە گەمارۆ دراوە
دووشەممە ٢٠١٣.١١.١١

بینین و ببیستن و خۆتان حوکم بدەن، ناهەقی لە هەموو بوارەکان، لە خەڵکی سلەیمانی دەکرێت، بۆیە وا هار بوون، بەڵام دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی وردە وردە خەریکە ئەو سەردەمە بەسەر دەچێت، سلەیمانی بۆ خەڵکەی گەڕاوەتەوە، جا چاوەڕوان بن چۆن گەشە دەکات
تێبینی
-----
سەری مارەکە دەربڕینێکی زەعیم سدیقی تاوانباری کۆنە داگیرکەری بێگانە بوو لەبارەی سلەیمانی وتبووی

تکایە کلیک بکەرنە سەر هەردوو لینکەکە، تەواوکەری یەکترن
http://youtu.be/B6iGXYKaSXI  و http://youtu.be/GjF0PMYb-jc 

بزووتنەوەی گۆڕانم بۆ بخەرە ئیعرابەوە؟ 
سێشەممە ٢٠١٣.١١.١٢

پێم وایە وەسفکردن و پۆڵینکردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە لیبرالی کە منیش وەک لایەنگرێکی ئەو بزووتنەوەیە دروستە، بەڵام هێشتا بەفەرمی ئەو جەرائەتەی نەداوە بە خۆی تا لە خانەیەک لەخانەکان جێگیر بێت، ئەمەیش پێدەچێت نەیەوێت وەک فڵان حیزب و دەستەی تەقلیدی تر ناوزەد بکرێت کە جێی ڕەخنەن، هێزێکی وا بەگژ قولەی قافی پارتی و یەکێتی چوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەندەڵی و نائیداریدا، خۆزگە لەمەشدا ئازایەتی لە خۆ نیشان بدایە و ئەو کەلەبەرەی پڕ بکردایەتەوە.
--------
ئەمە وەک کۆمێنتێک بەکەمێک دەستکارییەوە لەسەر گۆشەوتاری دکتۆر عادل باخەوان نووسیم، تکایە کلیک بکەرە سەر تەواوی وتارەکە لەم لینکەدا
http://hawlati.co/ئەرشیڤەکان/17442

هاوپێچ
ئەم بزووتنەوەیە لە مێژووی سیاسی کۆمەڵگای کوردی هەرێمدا و لە چاو تەوژمە سیاسییەکانی تردا تازەکورەیە، دوای ئەوە ئازایەتی ڕەها نییە، لەوانەیە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و خراپی ئیدارەدانی کۆمەڵگا، جۆرێک لە ئازایەتی بێت، بەڵام مەرج نییە بزووتنەوەی گۆڕان لە بوار و کایە و خاڵەکانی تردا هەمان ئازایەتی لەخۆ نیشان بدات.. 
تۆ خۆت شاهیدی دەمانناسیت تا ئێمەمانان بە لەتە گۆڤارێکەوە شەرمان بە دەسەڵاتی سلەیمانی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەفرۆشت، ئەم برادەرانەی ئێستامان ناویان لە کولەکەی تەڕیشدا نەبوو، بەشێکیان خەریکی سەرکوتکردنی دەنگمان بوون

لە جلوبەرگیشدا نوێنەرایەتی هەرێم ناکات!!
شەممە ٢٠١٣.١١.١٦

ئەو جلوبەرگە کوردییەی مەسعود بارزانی لەبەریایەتی، ئەمڕۆ شەممە ١٦ ی ١١ پێوەی چووەتە کوردستانی باکورەوە، نوێنەرایەتی کۆی گشتی کوردستانی باشوور بەتایبەتی هەرێم ناکات، هەموو دەزانیین ئەو جۆرە جامانە و جلەبەرگە بەشێکی کەم و بچووک (دەفەری دهۆک نەک هەموو ناوچەی باهدینان) دەیپۆشن و لەبەری دەکەن، زووربەی زۆری کوردستانی باشوور و هەرێم جلوبەرگی جیاوازیان هەیە. بۆیە لەمەشدا ئەو سەرۆکە ئێکسپایەر بووەی هەرێم لەمەشدا نوێنەرایەتی نەک حیزبەکەی ناکات، بەڵکوو نوێنەرایەتی گروپێکی هەر بچوکی کوردانی دەڤەری باهدینان دەکات...
هاوپێچ:
-------
قسە لەوەیە هەر کەسێک لە پلە و پایە و پۆستی حکومیدا بێت و بڕیار بێت سومبلی کۆی گشتی پێکهاتەکەی وڵاتەکەی بکات، ئەوە نابێت جلوبەرگی خۆجێی دێکە لەبەر بکات. پێم وایە مەسعود بارزانی دەبوو بە وەک سەرۆککۆماری فینلاند نینستۆ بە جاکەت و پانتۆڵەوە بچوایەتە ئەو سەردانە، کە قاڵبێکی جیهانییە.. بەڵام لەگەڵ هزری عەشایەری دا دەڵێت چی؟ 

لەبارەی بەهەرێم بوونی سلەیمانییەوە

وابزانم خراپ لە کێشەی کوردستانی باشوور بە تایبەتی سلەیمانی تێگەیشتوویت، ئەوە کارتێکی بەهێز و گورچکبڕی خەڵکی سلەیمانییە بۆ ئەو نادادپەروەرییەی کە تا ئێستا دەرهەقیان دەکرێت، و کراوە، گەر نەمردین و پارچەی ئێوەیش (کوردستانی ڕۆژهەڵات) ئازاد بوو ئەوا دەبیننین گرووپە خێڵەکییەکان چی بە خەڵکی دەرەوەی خۆیان دەکەن، ئەوەتا نها لە کوردستانی ڕۆژئاوا دەبینیت گروپێک خەریکی قورغکارین و دەمی خەڵکی تر دەدوورن

لەبارەی دەربڕینی نووسەرێکەوە

وڵا وا نییە، هەردوو کارەکە پیشەن (دارتاش و ڕۆژنامەنووس) ناکرێت فەرزی ئەویان بدەین بەسەر ئەوی تریاندا، بۆ هەموو دەربڕین و لێکدانەوەیەک ئامین ناڕەوایە
ئەو تێکستەی سەرەوە لەسەر ئەم قسانەی بەختیار عەلی کراوە
ئەو کورسییەی ئێمە لەسەری دادەنیشین، دارتاشێکی نەخوێندەوار دروستی کردووە، هونەری لە هەموو ئەو ڕۆژنامانەی زیاتر تێدایەکە لەسەر کورسییەکە دەیخوێنینەوە.
ئەو دەربڕینە گوایە لە یەکێک لە ڕۆمانەکانی نووسەرەوە دەرهێنراوە

لەبارەی تەلەفیزیۆنی ڕووداوەوە

هەڵسووڕانی سەرەتای خاوبۆتەوە وەک ئێن ئاڕ تی و کەناڵەکانی تری لێهاتووە، تازەبوونەوەی بەردەوامی نەماوە، ئەوەی دەیڵێن نەیڵێننەوە و دووبارەی نەکەنەوە

لەبارەی دووبارە بە سەرۆک بوونەوەی نێچیر بارزانییەوە 

ئایا ئەوانەی دەستنیشان کراون، بۆ خۆی بەشێک لە کۆمەڵگا بەسەردەمی عوسمانییەکان و پاشایەتی و عەبدولکەریم و سەردەمی بەعسیشەوە وا نەبوون؟ گرێنتیتی دەدەم ئەو دۆخە درێژەی دەبێت، بەشە پاک و نەزیهەکە هەردەم لە کۆمەڵگادا واوەیلایان بووە و دەبێت بەدەست ئەو بەشەوە کە باسیان لەنێو باساندایە بەهۆی دەستڕۆیشتوونیانەوە، ئەم یاریزانە (نێچیر بارزانی) دەڕوات هی کەی بەدوادا دێت.. سیزیفە سیزیف

کوردایەتی بەستایلی عەرەبی کەنداو!!!
سێشەممە ٢٠١٣.١١.١٩

لە زانکۆی سلەیمانی جلی کوردی قەدەغە دەکرێت. لە دژی ئەو بڕیارە بۆ ڕۆژی دوایی خوێندکارێک بە جلی کوردییەوە دەچێتە دەوام. مامۆستا پێی دەڵێت : بۆ بەو جلانەوە هاتوویت؟ ئەویش بەتوانجەوە بەم شێوەیە وەڵامی مامۆستاکە دەداتەوە: ئاخر دزداشە و عەگالەکەم لە غەسالەی جلشۆردندا بوو.

ئەو کورتە بەسەرهاتە باگراوەندی خێڵەکی لە پشتەوە یاری و سەما دەکات
ئەو خوێندکاری زانکۆیە چەند وەڵامێکی سیس و پیسی مامۆستاکەی داوەتەوە!!! زانکۆ شوێنێکی گشتی و مەدەنییە، کوردایەتی بەستایلی عەرەبەکانی کەنداو... 
ئەوە جۆرێکە لە فەوزا، ئەگەر بڕیار بێت، بڕوامان بەو دەربڕینە هەبێت کە دەڵێت: کەسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو. نابێت پشتیوانی لەو ستایلە بکەین، چەند ناشیرینە کەسێک بە بیجامەوە بچیت بۆ مارکێت و شت بکڕیت، بیجامە هی خەو و ماڵەوەیە. زانکۆش دامەزراوەیەکی مۆدێرن و مەدەنییە و شوێنی عیلم و زانست و پێگەیاندنی کەسانی ژیر و دانایە، ناکرێت بە بەرگی خۆجێییەوە دەوامی تیا بکرێت. ئەمەیش دەچیتە خانەی هەنگاونان بەرەو زیاتر ڕێکخستنی کۆمەڵگا. 
هەنگاوێکی وا لە خۆرایی نەهاتووە، دیقەتی کتێبی ئەلفبای کوردی پۆلی یەکی سەرەتایی ئەمین باڵدار بدەن؟ کە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر چاپکراوە؟ بۆیە کوردایەتی بە جلوبەرگ نییە. هەر لە کۆنەوە بەشێک لە شارییەکان جلوبەرگی کوردییان لە بۆنە جۆراوجۆرەکان پۆشیوە. بۆ دائیرە و دەوامی فەرمانگەکان چاکەت و پانتۆڵ لەبەرکراوە. لەم چەرخی پۆڵینخوازییەدا گەڕانەوە بۆ دواوە مانای چی؟
گەر ئەم خاڵە ببەستینەوە بە سیاسەتەوە، ئەو گلەییەی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی ئێکسپایەربووی هەرێم دەکرێت کە لە کات و کاری فەرمی و چوون بۆ وڵاتان جلی کوردی دەپۆشێت، کە لەوانەیە دوورنمایەکی ناسیۆنالیستی هەبێت ناپەسەند و نەگونجاوە، چوونکە ئەو بەرگەی ئەو دەیپۆشێت، هی ناوچەیەکی لاچەپەکی هەرێمی کوردستانە، دەربڕی کۆی گشتی هەرێمەکە ناکات. کەواتە ژێرانە ترە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بڕوات بۆ ئەملاو ئەولا و دەوام بکات، تا لە ڕەخنە و گلەیی خۆی بپارێزێت.

پارتی و هەولێر لە چاوی کوردانی ڕۆژهەڵاتەوە

جارێک سەردانی ماڵی کوردێکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتم کرد، دیقەتمدا لە جیاتی ئاڵای کوردستان، ئاڵایەکی گەورەی فینلاندی لەسوچێکی ماڵەکەی وەک فەرمانگە حکومییەکان داناوە، کە پرسیم بۆ؟ خوێن لە جگەری ئەتکا، وتی: لە کاتێکدا تەمەنێکم لەکوردستانی باشوور بەسەر برد و ژیام، هیچیان پێم نەدا، غەیری.... ئیتر مەمنوونی چیتان بم، ئاماژەی بۆ بەیداخە فینلاندییەکە کرد. تێگەیشتم.
هاوپێچ
-----
 ئەوە جۆرێکە لە کاردانەوە، هەمیشە کوردەکان خەڵکی تریان لە خۆیان بە پیاوتر زانیوە.. ڕاستیشە مافی مرۆڤ لە وڵاتێکی وەک فینلاند هەرگیز بە هەرێمی کوردستان بەراورد ناکرێت، ئەوان هێزی کاریشیان گەرەکە بۆیە خەڵک بەگشتی وەردەگرن، لای خۆمان پێچەوانەکەیەتی

کوردی ڕۆژئاوا، کوردی تر بەشووی داوە!!
پێجشەممە ٢٠١٣.١١.٢١

لە تێکستێکی هاوڕێیەکدا ئەم دێڕە سەرنجی ڕاکێشام:
ڕۆژئـاوا : کـۆیـلایـەتـی زەرد و تورکـی نـاوێ .
بۆیە ئاوام بۆ نووسی:
كەى كوردستانى ڕۆژئاوا كێشەى لەگەڵ توركيا هەيه و هەبووە؟ دووژمنى سەرەكى ئەوان سووريايه!!!!! هاوکات بەدەر لە فشاری ناڕاستەخۆی تورکیا، ئەوان لەگەڵ عەرەبى سوورى و حكومەتەكەيان كێشەيان هەيه، ئەو جۆرە دەربڕینە زۆر دروست نییە، ناکرێت وەک کوردی هەرێم ئاوا بڕوانرێتە کێشەی ئەو پارچەیە، وابزانیت کێشەی کوردی کوردستانی باکوورە، ئەم دەربڕینە جۆرێک لە موعجبی یان بەقەولێکی تر هەژموونی هزرى لایەنێکی سیاسی كوردانى باكووری پێوەیە، تووتیانە بێ بیرکردنەوە دەوترێتەوە، بەبارێکی تردا بەلارێدا بردنى مەسەلە و کێشەی کوردانی ڕۆژئاوا دەگەیەنێت، چوونکە لەو هاوکێشەیەدا توركيا كێشەى لاوەكيە نەك بناغەيى
هاوپێچ
----

يارييةكى گلاوه، چؤن له هةريمى كوردستان نزيكى ١٥ سالى ويست تا بتى پارتى و يةكيتى تيكشكينرا و ئابروويان برا، ئةو پارچةيةش لةم دؤخه قةيراناوييةدا مةحاله وةك هةريمى لى بيت، تا ئةو كاتةى ئارام دةبيتةوه و دةچنه دةورةى حوكمدارى، هةر چةنده لةو. بروايةدا نيم ئةو پارچةيه هيچيان به هيچ ببيت، لةبةر ئةوةى لةگةل هاوپەيمانييةتييةكى دؤراوى جيهانين ئةويش بلؤكى رووس چين ئيرانن. كةواته بةهيز كردنى پؤلاريزم لةو پارچةيه كاريكى باشه، پيم وايه دةبيت تةشويقيان بەتایبەتی خەڵکە سەربەخۆکە بكةين تا دةنگى خؤيان بيت و بن.
گۆڕان دەبێت دیدەکانی بەرفراوان بکاتەوە
هەینی ٢٠١٣.١١.٢٢

لەگەڵ بەشی زۆری قسەکانی کاک بابەکر دڕەیم، بەڵام ئەوەی لە یاد کردووە کە کۆمەڵگای کوردی و تەنانەت ناو خودی بزوتتنەوەی گۆڕان خەڵکانێک هەن کە ئاتائیست و کاکەیی و یەزیدی و کۆمۆنیست و سەر بە ئایین و گروپەکانی ترن، ئەی ئەگەر گرنگی و قورسایی بە ئایینی محەمەدییەکان دەدرێت، بۆ ئەوانی تر فەرامۆش دەکرێت؟ قورسایدان بەوان پەراوێزخستنی گروپەکانی تر دەگەیەنێت، ئەی بزووتنەوەی گۆران بۆ ئیدعای جوانتر بوون دەکات لەکاتێکدا ترسی ئەو زۆرایەتی مەزعومە بیری کەمایەتیەکانی نامێنێت، ئەگەر بڕیار بێت هەموو بەیەک چاو ببینرێت و حساب بۆ زۆری و کەمی نەکرێت و دیموکراسی ڕاستەقینە وادەخوازێت و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر چی شەڕ بە پارتی و یەکێتی دەفرۆشێت؟ 
-----
تەواوی چاوپێکەوتنی بابەکر دڕەیی لەم لینکەدا دەبینرێت
http://www.lvinpress.com/newdesign/Drejeb.aspx?jimare=1398

پێشنیارێک بۆ کەمپین
شەممە ٢٠١٣.١١.٢٣

خێڵەکان هاتن بەرەنگاریان بنەوە

وەک ئاشکرایە "شار" بۆتە گوندێكی گەورە و گران و زەبەلاح! کەواتە کلتووری گوند تا بێت کۆنترۆڵی دەکات، وای لێهاتووە جیاوازییەکی ئەوتۆ نەماوەتەوە لە نێوانیادا
یەکێک لەو کلتوورە پاشگری ناوی کەسەکانە ئەو قەرەداغی و شارەزووری و سوورچی و کەرکوکی و ئاکرێی، ئەویان شێخ و سەید و دەرویش و مەلا یان فڵان بەگ و قڕە و پاشا و وەزیر و گزیر و کوێخا رینگۆ یان....
خەریکە وای لێدیت ئەگەر پاشگرێک نەکەیت بەخۆتەوە، ئەوانی تر بە پەڕوو تووکەوە دەتخۆن و کۆ لە هیچ ناکەنەوە
پێم وایە ئەرکی ڕوناکبیران و خەڵکانی شارستانی تەنانەت حکومەتیشە هەڵمەتێک بەڕێبخەن تا لایەنی کەم وەک سەرەتا لەم خاڵەوە دەستپێبکرێت بۆ ئەوەی ئاستێک بۆ ئەو بەگوندکردنە دابنرێت، شار شار بێت و گوند گوند بێت، بەم هۆیەوە ژمارەیەک خەڵک پاشگرە خێڵەکی و... یەکانیان تووڕ بدەن، یان ببێتە فشارێک و باسێکی ناو کۆمەڵگا..
 دیارە وەک ئەلتەرناتیڤ پاشگری ناوی کوردی جوانترینیانە.. 
باقییەکەی بۆ ئێوە بەجێ دەهێڵم

لابەلا

ئەم چەند ڕێنماییەک لەلای برادەرێکی عەرەب بینیم، بۆم وەرگێڕان ئێوەیش دەتوانن خالی تری بۆ زیاد بکەن، یان وەک من نالۆجیکەکانی لێ فڕێ بدەن، نەشتان کرد، ئەوا گەردنتان ئازاد بێت، شابلوخێر:
١ بە گۆمان بە لە هەموو شتێک ٢ گەڕان بەدوای ڕاستیدا ٣ هزری مەڕەلیزم کە هەموو دوای یەک دەکەون تووڕبدە ٤ پرسیار زۆربکە ٥ زۆر بخوێنەوە ٦ ناڕازی و ڕەخنەگر بە، هیچت لاپیرۆز نەبێت، تاکوێر نەبیت ٧ ئەوەی لەگەڵ لۆجک و هزرتا نەهاتەوە پەسەندی مەکە ٨ ئازاری ئەوە مەدە، جیا لە تۆ بیردەکاتەوە
هاوپێچ
----
مەڕەلیزم گەر بە هەڵیدا نەچووبم وەختی خۆی هی یەکێک لە گروپی ڕوانگە دایهێنا، ئیتر نازانم حسین عارفی چیرۆکنووس بوو یان..؟

ناتق نەبوون و داماوی سیاسییەک
یەکشەممە ٢٠١٣.١١.٢٤ 

ئةوه نزيكى نيو كاتژميره لةكةنالى ئين ئار تى چاوپيكةوتنه لةگةل جةلال جةوهةر من هيچ تينةگةيشتووم، گؤران كةسى وا داماوى تيايه؟ يان نازانم ئةو پيشكةشكاره بؤ وا فةقير بووه؟ پرسياره ئاگرينةكانى جارانى نةماوه!!؟
هاوپێچ
----
یەکدوو دانە بێژە، با بیان ناسین و قورعەیان بۆ بکەین تا خەڵاتی خراپترینیان. پێببەخشین.
 لە ناو هەموو دەستە و گروپێکدا ژمارەیەکی وا هەڵدەکەون... ناخۆشییەکە لەوەدایە لە هەموو کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ نەوشیروان مستەفادایە!!!
چۆنە لە عیبارەتی ئێستاوە لیستێکیان بۆ بکەینەوە لەمەوە دەست پێبکەین و ئەو زاتە ژمارە یەکی پێبدەین
قسە لەسەر ناتقی و شت پێ بوون و نەبوونی ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕانە، کە لەو بڕوایەدام هەموو گرووپێک لەو جۆرە کەسانەی تێدایە

لە زاری دکتۆر عێزەدین مستەفا ڕەسووڵەوە

نموونەیەک لە دڕندەیی مێژووی سەرەتای دروستبوونی ئایینی محەمەدی

ئه‌بوبه‌كر سوپای خالیدی كوڕی وه‌لید نارد تا مالیكی بن نوسره‌ بکوژێت 
مالیکی پێش ئه‌وه‌ی به‌شمشێر خالید له‌ ملی بدا، شایه‌تمانی هێنا. به‌ڵام خالید هه‌ر له‌ملی داوە!! 
لە خالید دەپرسن: ئەو شایه‌تمانی هێنا بوو، واته‌ موسوڵمان ببوو، چۆن ده‌یكوژێت؟!
-: ئاخر قوربان كه‌ شمشێرم خسته‌ سه‌ر ملی ئه‌وسا شایه‌تمانی هێنا. واته‌ له‌ ترسا موسلمان بوو 
-: چوزانی له‌ترسا بوو؟ ئایا دڵیت هه‌ڵدڕی تا بزانیت له‌ ترسا یان خواهیشت بووە؟!
----
تەواوی نووسینەکەی ناوبراو لەم لینکەدا دەبینرێت
http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=2135&Jmara=6729
هاوپێچ
----
دەربڕینی ئایینی محەمەدی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە بنیاتنەری ئەو ئایینە کەسێک بووە ناوی محەمەد بووە. وەک ئایینەکانی تر کە یەکێکی وەک عیسا و موسا بنیاتی ناوە
مەخسەدی لە گێڕانەوەی چیرۆکەکە بە کەمیک دەستکارییەوە نامەدری و زاڵمی و دڕەندەییە نەک شتیکی تر، هەر وەک ئەو ڕفێنەرانە وایە داوای پارەکە لە خێزانەکە دەکەن و پارەکە دەبەن و کەسەکەش دەکوژن..

لە گوڵفرۆشیشدا غەدرمان لێدەکەن!!!
سێشەمە ٢٠١٣.١١.٢٦

ئه‌حمه‌دی مه‌لا نووسیویه‌تی :"کورد سوریالییه، تا یەکێک لەو دیوەوە نەهات، دووکانی گوڵفرۆش نەبوو لە هەموو هەرێم".
پێم وایە دەربڕینێکی ئه‌حمه‌دی مه‌لا زۆر دروست نەبێت، چوونکە لە ژير فشارى رەوەندى كوردى بە ستايلى ڕۆژئاوایی دووباره گولفرؤشى بازاڕى گەرم بووە و پەيدا كردەوه، ئەويش تەنها گولی زينەی بۆنەکان کە زیاتر جۆرێکە لە ئەتەكييەتی کۆمەڵگا مورەفەهەکان، ئەگينا من وەك گەواهیدەرێك گوڵوگوڵزار لە شارێکی گەورەی وەک سلەیمانیدا هەر هەبووه بەتایبەتی لەناو خەڵکە شارییەکاندا و توێژاڵى پياوه مەعقول و دەولەمەندان و کاربەدەستانی حکومی گرنگييان پێداوه، ڕاستتر وایە بووترێت لەدواى ٢٠٠٥ ەوه كوردەكانى ڕۆژهەڵات و فارسەكان پەيدا بوون، چوونکە بووە یەکێک لە پێداویستییەکانی بازاڕ، کەواتە لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت لەم خاڵەدا ئەو هزرەی ئەحمەدی مەلا پێی بیر دەکاتەوە بەهرەمەند نییە لە باگراوەندی مێژووی خۆجێی و تێکەڵی کردووە، کەواتە بەدەستی خۆمان غەدر لەخۆمان دەکەین
--------
ئەودیو، دەربڕینێکی کۆنی میللی و کوردانەیە لە ئاخاوتنی ڕۆژانەی خەڵکی کوردستانی باشوور ، بۆ خەڵکی کوردستانی خۆرهەڵات بەکارهاتووە 
هاوپێچ
------
- گەر وڵاتی خۆمان بەراورد بکەیت بە ئەورووپا لە ئاستی پێویستدا نییە، گولفرۆشی میللی نەبۆتەوە، کە لە هەر سەنتەری گەرەکێکدا بەلایەنی کەمەوە گولفرۆشێک هەبێت
- کوردستانی خۆمان و بەتایبەتی سلەیمانی وەک لەسەرەوە نووسیوومە ئەورووپا نەبووە تا گوڵفرۆشی بەو ستایلە هەبێت، من بیرمە لە حەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بازاری عەسری گوڵفرۆشیمان هەبوو بەڵام نایلۆن بوو بۆ ڕازانەوە، ئێمە شێوازێکی ترمان هەبوو کە دەچووین بۆلای خەڵکی خۆشەویست بەتایبەتی لە بەهاران و هاویناندا ڕیحانەمان وەک دیاری دەبرد، ئەو عادەتە تا ئێستا تەرک نەکراوە لەسەر قەبران گوڵ و ڕیحانە و نێرگز دەبرێتە سەر گڵکۆی ئازیزان ، لە شەستەکانیشدا ئێمە لە باخی شێخ لەتیف گوڵەباخمان دەکری بۆ جوانی دامان دەنا، وەک چۆن بەر لە سەد ساڵ لەم فینلاندە قاوە خواردنەوە هی چینی دەوڵەمەندان بووە لەوێش لەلای خۆمان وا بووە، لەبەر ئەوەی هەژار بووین یان ئەوەتا لە بیرمان نەماوە.. گەرەکی عەقارییت بیرە کە تەنانەت ناوەکانیشیان جیاواز بوو لای خەڵکی ڕەشۆکی بووە جێی نوکتە و تەنز.. بەیەکێک لەگەرەکە جوا و ڕازەوەکانی بە گوڵو گوڵزار ڕازابووە ئەو کاتە دەژمێردرا باخی گشتی و چوارباخت لە بیر نییە.. بەکورتی و کوردی ئەو گوڵفرۆشییەی ئەو کورە مەلایە باسی دەکات و نادروستە، من هیچی خۆم لا سووک نییە، کوردستانی ئێمە جیاوازە، هەزار ساڵە لەدەرەوەیە ئێستا هاتووە فەلسەفە لێ دەدات. هاتنی فارس و کوردەکان بۆ ئەو کارە بازاڕ گەرمی و کۆمەڵگای خۆشگوزەرانی ئێمە ڕایکێشاون نەک ئەوان هاتبن ئیسترادیان کردبێت بۆمان

سرودی نیشتمانی عێراقی، تەڕەماش ش ش ش؟؟!!

عێراق به‌كوردستانه‌وه‌ جوانه‌ 
پێكه‌وه‌ژیان داوای‌ هه‌موانه‌ 
ئەم دێڕەیان کە بڕیارە ببێتە سروودی نیشتمانی عێراق گونجاوترە...لەوەی تریان کە ئاوایە
سڵاو له‌شاخی‌ به‌رز‌و ده‌شتی‌ به‌رینت
له‌خه‌ڵكی‌ جوامێرو مێژوی‌ دێرینت
چوونکە ئەوەیان پەنجەی نەخستۆتە سەر خاڵ کە کوردستانە، ئەم دەربڕینەی دووهەمیان لاستیکییە.
هەر لەسەر دەربڕینی بژی عێراق، قسە قسە دەهێنێت و ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەبەرانبەر دروشمی هەربژی کورد و عەرەب ڕەمزی نیزال و هەتا هەتا هەتایە کورد و عەرەب برایە، ناڕازیان و تەوژمی ناسیۆنالیستی کوردی لە کوردستانی باشوور ئەوەیان هەڵگێڕابووە، بە تەنزەوە دەیان وت: هەتا هەتا هەتایە تۆپێ تەل بە پەنجایە.
پێم وایە سرودی نیشتمانی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت ئاواز و تێکستەکەی یەک بێت، بەڵام هەر پێکهاتەیەک بەزمانی خۆیان بیخوێنن و بیڵێنەوە
----------
لەم لینکەدا هەواڵێک لەو بارەیەوە بڵاوبۆتەوە
http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/19566

گۆڕانیبێژێکی دوو ڕووی یەک پارە
شەممە ٢٠١٣.١١.٣٠

هەتا دوێنێ بۆ عۆجە ئەمڕۆ بۆ هەولێر، ئیتر دنیا دەوران دەورانە، ئایا نموونەی هاوشێوەی واش لە ناو خۆماندا نییە؟ کێ هەیە سەدام زێڕەی لە بیر نەبێت؟ خۆ بێگانە نەیووت!!!

ئەوەی بۆ بەعس وتراوە
http://youtu.be/4ic1wPP9PPY
ئەوەی بۆ هەولێر وتراوە
http://youtu.be/j57XG5ay6Ag
ئەم دیاردەیە جۆرێکە لە لاسیکی کردنەوەی سەردەمی عەرەبە داگیرکەرەکان، جۆرەها ڤیستەڤاڵیان بەڕێدەخست و دواتر کەسایەتییە قەرەقۆزە ناسراوەکانی وەک نزار قەبانی و ئەم گۆرانیبێژە و زۆری تریان دەهێنایە پەیڤین، لە گشتدا ئەم توێژاڵەی ناو کۆمەڵگا زووربەیان شلن و نەرمن بە چاوسوورکردنەوەیەک فشی دەکەن یان بۆ خۆیان ماستوچین و چاوبەرەژێن.. 
ئەمانەی کە بەڕەگەز کوردن و زیاتر لە ١٥ ساڵە حوکمی وڵاتمان دەکەن چیبکەن پاڕە و سەروەت و سامانیان لەبەردەستدا بووە، ئۆتۆماتیک ئەو توێژاڵە لە دەوریان کۆ دەبنەوە و بوونەتەوە، ئیتر بە زۆر بوو بێت یان خواهیشت!!! جا بۆ چاو بەست و هزری فشەی کوردایەتی ملیۆنەها دینار لە پێناو گۆرانییەک و گۆرانیبێژێکدا سەرف دەکەن، بەڵام ناوخۆی وڵات شوبهە وێرانە. ئەم دیاردەیە زیاتر لە ناوچەی کۆنترۆڵی حیزبەکەی ماڵی مەلا مستەفادا باوییەتی و هەیە، بەداخەوە کۆنیش گۆڕانییە سیاسییەکەی سەدام زێڕە هەر لەو ناوچەیە ئامادەکرا و سەریهەڵذا!!!

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق