خەمی ڕۆژانە، تەمووزی ٢٠١٣

عەباس شوانAbas Shiwan

هەرێمی کوردستان سەری نایەشێت پەڕۆی پێوە دەبەستێت!!٢٠١٣.٧.٣٠
خالیدی‌ حاجی‌ ئه‌حمه‌د، وەک دیارە لە وتارەکەی باس لە کۆنگرەی نەتەوەیی دەکات کە لە ئەسڵدا کۆنگرەی حیزبەکوردییەکانی ئەم پارچە و ئەو پارچەیە، کە نوێنەرایەتی هەموو دانیشتوانی پارچەکان ناکەن.
لەو وتارەدا دەربڕینی میللەتە کوردەکانی لە بری گەلانی کورد بەکارهێناوە، ئیتر نازانم ئەو ئەمەی لە کوێ هێناوە، چۆن لە نەتەوە گەیشتووە؟!
هاوکات باس لەوە دەکات کە سەرکردایەتی بدرێت بە حیزبەکەی ئۆجەلان گوایە زۆرایەتین، لە کاتێکدا کاک خالید خۆی سەر بەبزووتنەوەی گۆرانە ئەو کیانە سیاسییەش دورشمی نەهێشتنی ئەو زۆرایەتییە کە لە کوردستانی باشوور پارتی و یەکێتی فەرزیان کردووە!!
------------
تەواوی وتارەکە لەم بەستەرەدا دەبینرێتەوە
http://www.sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=6830&AuthorID=360

دایلۆگ:خوزگە و ئاوات شتێکە و واقیع شتێکی ترە، ئەوە پان ناسیۆنالیزمە وا دەڵێت بەڵام گەر خۆمان بەهەڵەدا نەبین ناسیۆنالیستە کوردەکان جیوازان و ٤ ناسیۆنال هەیە، بۆ نموونە کێشەی ئێوەی ڕۆژهەڵاتی وەک باشوورییەکان نییە، وە هەروەها..یان تۆ ئەوەندەی مورتاحی لەگەڵ کەسێکی ڕۆژهەڵاتی لەوانەیە ئەوەندە مورتاح نەبیت لەگەڵ کوردێکی خۆرئاواییەکدا.. هەموو وەک تاک لە پراتیکدا وا دەکەین بەڵام کە قسە دێتە سەر تیور، خۆمان لێدەگۆرێت و لۆجیک لەدەست دەدەن. پێم وایە بەڕێزتان ناسیۆنالیستێکی ڕۆژهەڵاتی بیت خزمەتت زیاتر بە پان ناسیۆنالیستە گشتگیرە دەکەیت کە خۆی لە بنتێکی فراوانتردا دەبینێتەوە.
لەوانەیە ئەو هەلسوکەوتە لایەنێکی تری هەبێت ئەویش هاوپشتی نەتەوەیی بێت بۆ ئەو پارچەیە.. یان بەجۆریکی تر لە ئەنجامی فشارێکەوە بێت.. 

نەسرین بەرواری و خەریکی چییە!!؟؟ ٢٠١٣.٧.٣٠
ئەو خانمە لەدایکبووی ١٩٦٧ تا شووکردنی بە غازی یاوەری سەرۆکی کۆنی عێراقی زەمانی برێمەر، خانەنشینییەکی موفتی بۆ بڕاوەتەوە بە پلەی وەزیر تەنها ملیۆنێ دۆلاری بێقیمەتە... لێدە شەفیق... ماڵی میللەت ئاوی حەمامە..

تای هەڵبژاردن ٩ ٢٠١٣.٧.٢٨
لە هەڵبژاردنی داهاتوودا وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو جووت پارتە(یەکێتی+پارتی) فەرمانڕەوایە پاشەکشەی گەورەیان پێبکرێت، بەڵام وەک لە ٣٠ ی مانگی ٦ حیلەی شەرعی و یاساییان کرد، پێشبینی دەکرێت دەسەڵات تەسلم نەکەن، وەک لە وێنەکەدا دیارە بە جەیش و جاش و دەبابە شڕەکانیانەوە کودەتای دووهەم ئەنجام بدەن، بگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر. شەڕی ناوخۆ دووبارە بکەنەوە
-----------
بێدەستکاری کۆپیم کردووە، تەنها تێکستەکە هی بەندەی موخلیستانە

بەدواداچوون ٢٠١٣.٧.٢٨
قانعی فەرد، دووبارە کەوتۆتە سەروپۆتەلاکی بنەماڵەی مەلا مستەفا و نەوەکانی، هاوکات پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات.. بەڵام باش باسی ئۆپۆزسیۆنی لیبرال دەکات.. قسە لەوەیە ئایا شتەکانی نوێن یان جوینەوەی قسە کۆنەکانی لەمەوبەریەتی؟ ئەوە بۆ خوێنەران بەجێ دەهێڵم
لەم بەستەرەدا تەواوی چاوپێکەوتنەکە ببینن
http://sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=3650

دایلۆگەوەی تۆ دەیڵێت ڕۆژنامەنووسەکە لێی پرسیوە، دیارە بەڕێزتان چاوپێکەوتنەکەتان نەتخوێندۆتەوە!! من نووسیوومە شتی نوێی نەوتووە، تۆ بەپێچەوانەی ئەوەوە شتی نوێ لەبەرانبەر ئەودا بڵێ... ئەوە بزانە کوردانی هەردوو لا دوو تێروانینی جیایان لەسەر هەر ڕووداوێک کە دەخولقێت هەیە و لادروست دەبێت.. سوپاستان دەکەم.
بەو شێوەیە نییە ئەو چاوپێکەوتنە لەوانەیە بچێتە خانەی ئەو ململانێیەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا هەیە، لەو بەینەدا پەنا بۆ زۆر شت دەبرێت پریشکیش بەر پارتەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش دەکەوێت.. دوای ئەوە گۆڤارەکە باوەڕپێکراوە.

بە بۆنەی ٢٥ ی تەمووزەوە ٢٠١٣.٧.٢٦
بزووتنەوەی گۆڕان هێشتا خۆی نەدۆراندووە، قابیلی پشتیوانییە... چاوەڕوانی لەوە زیاتری لێدەکرێت کە تا ئێستای کردوویەتی و ئەنجامی داوە.. 
پیرۆزبایی لە خۆم و گۆرانخوازە ڕەسەنەکانی تر دەکەم

پاشکۆئەم چەند دێڕەم نووسی، بەڵام دەرم نەخست:
بززوتنەوەی گۆڕان هێشتا جێی دڵخۆشییە

وەک کەسایەتییەکی کۆنە چەپ مێژوویەکی درێژمان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نادادپەروەری بەسەر بردووە، لەو پێناوەدا نەک تووشی زیندانی بەعس و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڵکوو ڕووبەڕووی تیرۆری گروپە سیاسییە ڕەشەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ئەو سەردەمە بووینەوە، بەو هۆیەوە ئاورەبووین..
ئاوارەبوونمان بووە هۆی پاکتربوونەوەمان لەو خڵتەوخەویڵەی کە بەهەر هۆیەکەوە بێت لە ژینگەیەکی ناشیرینی وەک هەرێمی کوردستان بە تووشی هەر تاکێکەوە دەبێت و پێتەوە دەلکێت.

لەهەموو سەردەمێکدا ناڕازیان هەبووە، بەڵام ناڕەزایەتی پیشاندان جۆروجۆرە و کاتی گونجاوی خۆی گەرەکە بووە، تا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دروست بکات و بیجووڵێنێت. ئێمە بەتاکوو کۆ بێ چاوەڕوانی هیچ چاکە و پاداشتێک ناڕەزایەتیمان بە شێوەی جۆراوجۆر دەربڕیوە، هەموو دەیانوت ڕاست دەکەن بەڵام کەس وەدومان نەدەکەوت، سەرئەنجام هێزەکە پەرتەوازە تر بوو..
هەوڵ و شەڕەکانمان لە پێناو و ئاراستەی بنیاننانی کۆمەڵگایەک بووە کە دوور بێت لە نادادپەروەری هەمەلایەنە..

دۆزەخێکی ئازاد لە بەهەشتێکی ژێردەستەیی خۆشترە..٢٠١٣.٧.٢٦
ئەوە دیدێکی ڕەشی کاریکاتێرستەکەیە لەبەرانبەر گۆڕانکاریدا، مەرج نییە دروست بێت، مانای وایە خەڵکینە دەستەوەستان بن باشترە، شۆڕش و ڕاپەڕین بۆ دەکەن، خۆ دەچنە قەفەسێکی گەورە ترەوە، دەبا نانیش نەخۆین چوونکە برسیمان دەبێتەوە..
-------------
بێدەستکاری، تەنها تێکستەکە هی بەندەی موخلیستانە

کتێب سووتاندن = بە گۆڕان؟ ٢٠١٣.٧.٢٥
بەشێک لەو بەشداریانەیانەی کە لێرە و لەوێ لەبارەی کتێب سووتاندنەوە، نووسیوومە:
-: لە مێژەوە کاک جەمال غەمبار دەناسین بەڵام نەمبینیوە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئۆپۆزسیۆن بوو بێت، هەموو بیرمانە لە زەمانی بەرەی کوردستانی چی بوو.. هەمیشە نزیک بووە لە یەکێتی لەبەر ئەوە ئاساییە لەسەر ئەو لیستە خۆی کاندید بکات..
-: زۆرن ئەوانەی لەبەردەم زوومی کامێرا قورئان و ئنجیلیان و زووربەی کتێبە بەناو پیرۆزەکانیان سووتاندووە، شانازیشیان پێوە کردووە، بۆتە مایەی ناووناوباگی بکەرەکە... قسە لەوەیە سووتاندن و نەسووتاندنی کام کتێب ڕەوایە؟ ئەو کتێبانەی کە ڕق و کینە و کوشتن تویریزە دەکەن و کردوویانە؟ یان ئەوانەی لەبەر هەڵویێستی سیاسی نووسەرەکانیان یان چی؟ 
-: سووتاندن کتێب، جۆرێکە لە بێنرخ کردنی کتێب کە سەرچاوەکەی بۆ هزری ئایینیەوە دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە محەمەدییەکان کۆنترۆڵیان کردووە، مێژوویەکی ڕەشیان بۆ خۆیان تۆمار کردووە، پێیان وا بووە بێجگە لە قورئان کتێبی تر بێتە ئاراوە گوایە لە نرخی دادەبەزێت و ئیمانداران ناچن بەڵایدا و تەوەلا دەبن.
----------
گەر دان بەوەدا بنێن میللەت و گەلین کەواتە ئەبێت چاوەڕوانی شتی واش بکەین، چوونکە هەمەچیزەین.. لەهەموو میللەت و گەلێکدا شتی وا ڕوو دەدات زۆر جێی نیگەرانی نییە، کاتێک دیاردەکە قورس و ناخۆش دەبێت خەڵکی پۆل پۆل کتێبی مالەکانیان بسووتێنن.

پاشکۆ
زمانی کەلاری دەزانیت؟
زووربەی کەلارییەکان لە شاری هێلسنکی چەقیان بەستووە، بە هەڵسووکەوتیان بوونەتە مایەی قسەوباس و جێی سەرنجی فینلاندی و کوردەکان، یەکێک لەو شتە جیاوازانە ئەوەیە، بەشێک لەو کەلاریانە لە فەرمانگە حکومییەکاندا داوای ئەو وەرگێڕانە دەکەن کە زمانی کەلاری دەزانن! جا دیقەت بدەن زمانی کەلاریش پەیدا بوو!!! وەک زازاکی و هەورامییەکانیش نین تا ئەو ئدعایە بکەن.. 
لە ناوخۆی وڵاتیش کتێب دەسووتێنن و داوای فرۆکەخانە دەکەن و حیزبی کەرانیان لە سلەیمانییەوە بۆ شارپچکەکەیان گواستۆتەوە...

دایلۆگ
بەحوكمى دراوسييةتى ئةو نزيكايةتييه لةوانةيه هةبيت، بةلام كةلاريية شارى و خويندةوارةكانيان بةحال هةست بة جياوازى له ئاخاوتنيا دةكريت، لةژير هةژموونى كلتوورى سلةيمانين و ئةو زمانه ستاندارةى كه جىكةوتووه. بةلام بةشيك لةخةلكى گةرانةوه بؤ خود لةلايان بةرزه بؤيه داوايةكى وا دةكةن و دةچيته خانةى ناوچةگةرى، بةلام ئةمه لةگةل هزرى ناسيوناليستى كةميك ناكؤكه و ناكؤكيش نييه.
خەلكى كوردستانى باشوور زۆريان ماوە كه هەمەگير تەنانەت لە خودى ئةو پارچةيةدا و تايبةتمةندييةكانى بيربكةنةوه.
من دەستنیشانم کرد کە جیاوازی لە بەینی خوێندەوار و شارییەکانی ئەو ناوچەیە هەیە، زیاتر گوندنیشین و سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەوانەیە وەک تۆ نموونەت هێناوەتەوە لە وشەدا جیاواز بن.. ئەوەیش خەوش نییە. بەڵام بەپلەی یەکەم ئەوەی هانی دام ئەم سەرەمقەستە بنووسم سووتاندنی کتێبەکانی جەمال غەمباری شاعیرە. ئەسلی مەسەلەکە لەسەر ئەوەیە کەسێک ئەوەندە دابڕاو بێت داوای وەرگێری زمانی کەلاری بکات. پێناچێت ئەسڵەن شاری سلەیمانی دیبێت و یەکسەر هاتبێتە فینلاند. 
من بۆ خۆم لەو شارە ناژیم و جاروبار لە فڵان دانیشتندا یان بەشێک لە خەڵکی دی کە سەرکاریان لەگەڵ پەناهەندەکاندا هەیە لەو هەڵسوکەتانەی بەشێک لە کەلاریەکان دەگێڕنەوە.. بە وردی شتێکی ئەوتۆم لە ئێستادا لەیاد نییە.. وەک لە کۆمێنتی کاک نەجمدا نووسیووە، ئەم قسانە بەرئەنجامی کتێب سووتانەکەیەی شاری کەلارە.. 
جا تۆ دیقەت بدەرە خەڵکانێک کە لە کونی دەرزی(گوند و عەشیرە و بنەماڵە) دەڕواننە دناییەکی گەورە، ئەبێت چی لێچاوەڕوان بکەیت؟! غەیری فەوزا و دروست کردنی کێشەی لابەلا.. ئەو هەڵسووکەتانە لە ژێر هەر بیانوویەکدا بێت قابیلی پشتیوانی نییە.

بەدرۆ دژی دیکتاتۆرین؟ ٢٠١٣.٧.٢٥
زۆرن ئەو هێز و لایەنانەی کە بە دەم دژی دیکتاتۆرین بەتایبەتی ئەسەد لە سووریا و خوازیاری لە ناوبردنیین.. بەڵام لەم نێوەدا لەبەر ئەوەی دۆخەکە دەڵەمەیە و فەوزایە، کەس بەکەس نییە و هەموو دژی یەکتر چەکیان بەرز کردۆتەوە. لەم نێوەدا بەرەی نەسرە گوایە لەدژی گروپێکی کوردەکانی ڕۆژئاوا دەجەنگێت، لەبەر ئەوەیە کە کۆی کوردی ئەو پارچەیە تاوانبارن بە لایەنگری لە ئەسەد کە بەرەی نەسرە و زۆری تر لە جەنگی سەروماڵیدان لەگەڵیدا. ئەوەیش قوتببەندییەکەی هێزە جیهانی و ناوچەییەکان وای کردووە. هەموو بەبیانوویەکەوە لەو چەندە تێوە گلاون.
بەپێی ڕاگەیاندنەکان دەریشکەوتووە ژمارە لە گرووپە کوردن، خەڵکی هەرێمی کوردستانن و سەر بەکۆمەڵی ئیسلامی و ...ن. 
کەواتە ئەو کوردانەی کە چوونەتە ناو سووریاوە ئیتر هەر گرووپێک بن و لە دژی ئەسەد دەجەنگن، خراپیان نەکردووە، بەمە گروپە ئیسلامییەکان هەرێم گۆڵێکی خۆیان کردووە. جا قسە لەوەیە ئەی بۆ هێزەکانی تری گۆرەپانی سیاسی هەرێم تەنانەت بە ئۆپۆزسیۆنی سکۆلارەوە کەسیان نەناردووە لە دژی ئەسەد بجەنگن؟ گەر بڵێن بەڵی ناردوومانە پارتی و یەکێتی تەنها کۆمەکی مادییان ناردووە، بەمەبەستی بەهێز کردنی گرووپەکانی سەر بەخۆیان، هەروەها تا ئەسەد لێیان نەرەنجێت، حیزبەکەی ئۆجەلانیش دەزانرێت بەرژەوەندیان زیاتر لەگەڵ ئەسەددایە و چوونەتە سەر خوانی ئامادە. بەڵام و بەڵام لەم خاڵەدا گرووپە ئیسلامییەکان خراپییەک هەیان بێت ئەوەیە بەهەر نرخێک بوایە هزری ناسیۆنالیستییان بخستایەتە گەر و دەبوایە خۆیان لە شەڕی کوردە سازشکارەکانی نزیک بە ئەسەدی دیکتاتۆر بپاراستایە.
بەکورتی کوردی لایەنە بەشەرهاتووەکانی گۆڕەپانی سووریا، ڕەگ و خولیای دیکتاتۆری لە دەماغیاندایە، بەڵام گۆڕان لەو وڵاتە دەستی پێکردووە ئیتر نازانرێت کەی کۆتایی پێدەهێنرێت، تا کاتی ئازادی هێزەکان لەشەری سەرەکی و لابەلای وەک ئەوەی ئاماژەی پێکراوە بەردەوام دەبن.

دایلۆگبەڵام ئەسڵی مەسەلەکە لەوەدایە، کە من بڕوام بەو تێڕوانینە رەهاگەریانە نییە، چوونکە کۆی ژیان ئەوە ناخوازێت، هەموو دیاردە و بوون و بوونەوەرەکان ڕێژەیی بۆی بڕوانیت وا نییە، لەوانەیە لە ڕووکەشدا وا خۆ پیشان بدرێت بەڵام لە فڵان و فیسار هەڵوێست و شتی تردا بەپێچەوانەوە بکەن، وەک مرۆڤ ناکرێت بەتەنها ڕەهەند و مۆتیڤ سەیر بکرێت.

داوایەکی کۆمیکتراجیدی ٢٠١٣.٧.٢٤
ئەگەر بڕیار بێت میللەت بینن ئەوا کەسی واشمان دەبێت تێدا بێت.. لەو وتارەی پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان عەبدوڵای مەلا نوری ئەم پەرەگرافە جێی سەرنجم بوو:

رۆژێک کەسێک تەلەفۆنی کردو وتی کاک عەبدوڵا هەمو بەیانیەک لە دەوام دەبێت ریشمان بتاشین، داواکارم لە پەرلەمان یاسایەک دەرکەن، بۆ ئەوەی ئەم ریشتاشینە کەم بکرێتەوە ، منیش پێم وت ئەوە پێویستی بە یاسا نیە و لە زۆر وڵات هەر وایە ، ئەوە کەی کێشەیە ؟ ئەو برادەرە وڵامەکەی بە دڵ نەبو و توڕە بوو وتی: خەتای خۆمانە دەنگمان بە تۆ دا!
--------------
تەواوی وتارەکە لەم بەستەرەدا دەبینرێت
http://www.lvinpress.com/newdesign/DrejeB.aspx?jimare=1280

کۆمێنتێکی جوانی خوێنەرێک  ٢٠١٣.٧.٢٣
بۆ مەلا بەختیار ئاوا نوویویەتی:
پێم وایه‌ ئه‌م وتاره‌ی مه‌سعود مستەفا بارزانی سەرۆکی ئێکسپایەر بوو تێکستێکی فه‌لسه‌فی نییه‌، تا وا خۆت پێوه‌ مه‌شغوڵ کردووه‌، خاڵ به‌ خاڵ وه‌ک سه‌رمایه‌ی کارل مارکس بۆمانی ئاسان بکەت و تێ‌مان بگه‌ینیت!!
----------
تەواوی وتارەکەی ئەو سیاسییەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=708&Jmara=5301

شاری ڕۆژهەڵاتی چەتری گوند و خێڵ ٢٠١٣.٧.٢٣
ئەم پەرەگرافەی خوارەوە بەشێکە لە زنجیرە وتارێکی ئیسماعیل حەمەئەمین‌، پێم وایە گەر حەوسەڵەتان هەبوو بیخوێننەوە، ڕۆشنترتان دەکاتەوە:

ناکرێت دوبەی لەڕووی که‌لتورییەوە بەشار پێناسە بکەین، چونکە هێشتا مرۆڤی ئەو کۆمەڵگەیە لە(دیوانی پیاوەکان)وە لەدیوەخانی سیاسی خێڵ و هۆزەکانەوە، لەپشت نەخشەی شاری دوبەیەوە وەستاون (دوبەی) خاوەن ئارخیتێکتۆری زەبەلاح و مۆدێرنە، بەڵام مۆدێرن نییە لە که‌لتوردا، چونکە سوستێمی حوکم و شێوازی ژیان لە ژێر چەتری گوند و نەریتی خێڵ و هۆزەکان درێژە بەخۆی دەدات.
--------
تەواوی وتارەکە و سەرجەم وتارەکانی تری نووسەر لەم بەستەرەدا دەبینرێتەوە
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Cor=2&Besh=Witar&Jimare=19546

مەسعود بارزانی ره‌نگی نه‌وتی ره‌شی گرتوه!٢٠١٣.٧.٢٣
ئەم وتارەی عه‌بدولكه‌ریم هه‌ڵه‌دنی خوێندەوە، باس لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی ئێکسپایەربوو دەکات، جێی سەرنجم بوو، بۆ وتارەکە ئەو ناونیشانەم بەلاوە پەسەندتر بوو و خوێنەر ڕاکێشترە:
http://www.sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=6795&AuthorID=43

تای هەڵبژاردن ٨ ٢٠١٣.٧.٢٢
لە هەڵبژاردنی داهاتوودا مەترسی ئەوە هەیە ڕەنجی دەنگدەران و خۆ ماندوو کرد بە خۆڕا بچێت، بەهۆی گزی و فزی (یەکێتی +پارتی)یەوە وەک لە وێنەکدا دیارە بسوتێنرێت، کەواتە خەڵک بۆ بچێتە یارییەکەوە کە موسەبەقەن ئەنجامەکەی دەزانرێت..
-----------
بەکەمێک دەستکارییەوە تا گشتی بێتەوە، وەرگیراوە، تەنها تێکستەکە هی بەندەی موخلیستانە

هەولێری ڕەسەن ٢٠١٣.٧.٢٠
لەسەر ڕووداوی پەلاماردانی کەمالی سەیقادر وا دەوترێت: ..تکایە بۆ مەرامی خۆتان بێ رێزی بەهەولێر و هەولێریەکان مەکەن، چونکە هەمو لایەک ئەزانین ئەم هەڵسوکەوتە ناشیرنە لە ئەخلاقی هەولێریان ناوەشێتەوە.

بەڵام پێم وایە ئەوە بۆچوونکە ڕاستە و ڕاستیش نییە، چوونکە ئەو گێچەڵە کە بەناویانەوە کراوە، شەڕی هەولێرییان نییە، چوونکە نە کەمالی سەیقادر نە پارتییەکان بەڕەچەڵەک خەڵکی ناو هەولێر نیین، کەواتە با لە گۆڕەپانی ئەو شارەدا یەکتر ببڕنەوە.. هەولێریان بەشەڕیکەوە تووش دەکەن کە هی ئەوان نییە... گریمان عەفومان فەرموو وا نییە، بەڵام ئایا کێ دەڵێت ئەوانەی دەستیان وەشاندووە، ئەو مەسینە بەدەستانەی شاری سلەیمانی و کەرکوک نیین کە دەمێکە لە هەولێر نیشتەجێن وەک سپڵی لاورگ دەخۆن، بەردەوام بە ڕێی ئاودەستەوەن.. یان بەشێک لەو بادینی و گەڕاوەکانی ئێران نیین یان ئەو سەدەها لاجلاج و بەکرێگیراوانەی تر نیین کە لە هەولێر بۆ جۆراوجۆرها مەبەست نیشتجێکراون؟

دایلۆگ
بەدەر لەو قسانەی بەڕێزتان دەمەوێت ئەوە ئیزافە بکەم، بەشێکی کەم لە هەولێرییەکان دەستخەرۆی ئیمتیازی پلەوپایە بوون هەر بەدوای ئەوەوەن وەک چۆن لەناو شارەکانی تریشدا هەن، جا لەناو ئەو گرووپەدا خراپترین کەسانی چەقۆکێشیان تێدایە کۆ لە هیچ شتێکی خراپ و نامرۆڤانە ناکەنەوە.. هەروەها نابێت ئەوەیش لەیاد بکەین بەشێک لەوانە پێدەچێت لە دووڕەگەکان بن وەک تورکمان و کورد یان کورد و عەرەب بن ئەویش بەهۆی پێکهاتەی شارەکەوە کە سرفەن کوردی نییە و نەبووە.
ئەوەی جەنابت پێشبینی دەکەیت و لێکداوەتەوە یەکێکە لە ئەگەرەکان، ئەو دەمێکە ئەو سیاسەتە پەرەو دەکات لە هەولێر زوو دەستی خۆی وەشاند و چەند خێڵ و بنەماڵەی بەچەترسێن کرد و دواتر ئاشکراترینیان سەردەشتی تیرۆر کرد.. دواتر بە کوشتنی سۆران و عەبدولستار دەستی لەکەرکووک وەشاند، لە سلەیمانیش دوو جار تاقی کردۆتەوە جارێکیان ڕووداوەکانی ١٧ شوبات، کە زەرەری زۆری کرد، ئیتر گێڕی گۆڕی بە مزاهەرە چوونە سەر تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕتی.. ئەبێت چاوەڕوانی شتی تریش بین.
گەر لە هەرێمی کوردستان لەو خاڵانەوە داوەری بکرێت و بڕوانرێت، یان بۆ نموونە لە ترافیکەکانی ناوشارەوە بڕوانی وا هەست دەکەیت ئەو وڵاتە هەموو دەستگێڕن خەریکی بنێشت و کلێنکست فرۆشن و شەقاوە و شەڕانی و پێشێلکەری مافی مرۆڤن، وێرانەیەکە مەگەر ئەفغانستان و جیبۆتی و پاکستان وابن..
بەڵام هاوکات بەدەر لەو ناشیرینیانە ئەوێ کۆمەڵگایە و تەوژمە جۆراوجۆرەکان لە پێکدادانی تووندن لەگەڵ یەکتریدا.. بۆیە پێم وایە گەر بە یەک چاو بڕوانرێتە کۆمەڵگا و تەوژمەکانی ناوی لەوانەیە کەمێک قورس بێت.

سەرۆکی ئێکسپایەربوو هەر ئەوەی قابیلە٢٠١٣.٧.١٩
ئەوە بوو پێرێ چوارشەممە ١٧ی تەمووز سەرۆکی پارتی مەسعود مستەفا بارزانی ڕازیبوونی خۆی لەسەر درێژکردنەوەی ئەو پۆستە ئێکسپەیەر (سەرۆکی هەرێمی کوردستان) بووەکەی بۆ دوو ساڵی تر پیشاندا.. 
-----------
بێ دەستکاری کۆپی کراوە، تەنها تێکستەکە هی بەندەی موخلیستانە. بەرهەمی کاریکاتێرستی ئسپانی (Ricard Soler)ە.

دایلۆگزۆر دەگەڕێم و سەر دەکەم بە کونی مارومێروودا، ئەوەی لەگەڵ دۆخی هەرێمی کوردستان بێتەوە، پێشکەشی خوینەر و بینەرانی دەکەم.
وایە بەڵام کەسێکی نموونەی وەک مەسعود بارزانی دەیەوێت لەو پۆستە ئێکسپایەر بووەیدا تەمەنی نۆحی بۆ بنووسرێت.
ئەوە کارتۆنە شموولییە، پێدەچێت سیاسییەکانی ئیسپانیاش وەک ئەوانی هەرێمی کوردستان بەرباد بن بۆیە ئەو پەنجەیەیان پیشان دەدەن.

ئاشبەتاڵی دیموکراسی هاتە بان!! ٢٠١٣.٧.١٦
لە دوای ٤ ساڵ ڕێکەوتن لەگەڵ بەعس بە دنەی ئەملاوئەولا مەلا مستەفا لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو شەڕی هەڵگیرسانەوە، بەڵام زۆری نەبرد فشی کرد، ئاشبەتاڵی چەکداری ڕاگەیاند و تێی تەقاند بۆ ئەمەریکا. 
مەسعودی کوڕیشی ئێوارەی ئەمڕۆ ٣شەممە ١٦ی تەمووز، هەمان ڕێچکەی باوکی گرت، گەورە ئاو دەڕێژێت و بچووک پەڕتەناشی تیا دەکات، ڕازی بوو بە بڕیار و سیناریۆی پەرلەمانی ڕۆژی ٣٠ی مانگی ٦ تا دوو ساڵی تر لە پۆستی سەرۆکی هەرێم بمێنێتەوە. بەمەیش ئاشبەتاڵی دووهەم ئاشکرا بوو بەڵام لە ژێر ناوی ئاشبەتاڵی دیموکراسی.
--------
بۆ خۆم گەر بەراورد بکەم لەو بڕوایەدام بۆیان بچێتە سەر لە فەرەنسییەکان (بنه‌ماڵه‌ی(لویس)ه‌کانی فه‌ره‌نسا تا ١٦ و ١٧) خراپ تر و درێژ ترە دەبێت، مێژووی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وامان پێ دەڵێت..

تای هەڵبژاردن ٧ ٢٠١٣.٧.١٦
لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا مەترسی ئەوە پەیدا بووە هەردوو پارتە دەستڕۆیشتووەکە (یەکێتی+پارتی) پرۆسەی هەڵبژاردن، وەک چۆن لە سیناریۆی ڕۆژی ٣٠ مانگی ٦ لە نێو هۆڵی پەرلەمان خولقاندیان، ماوەی سەرۆکی هەرێم و هەڵبژرادنی پەرلەمان و پارێزگاکانیان درێژ کردەوە، پەنا بۆ کاری لەوە مەترسیدار تر ببەن، هەروەک لەو کارتۆنەدا هاتووە!
---------
بەکەمێک دەستکارییەوە تا گشتی بێتەوە، وەرگیراوە، تەنها تێکستەکە هی بەندەی موخلیستانە

ئەو پەڕەکەی جووت کورسی زیاد دەکەن ٢٠١٣.٧.١٥
وەک نووسەری عەرەبی بەڕەچەڵەک عەرەبی سووری هاشم ساڵح لە مێژەوە مەترسی خۆم بەوە دەربڕیوە، گرنگ ئەوەیە تەوژمە ئیسلامییەکان لە حکومەتدا بەشدار بن، بەڵام بڤەیە خۆیان حاکمی موتلەق بن، لە ترسی تەجروبەی ئیرانی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە بوونەتە مۆتەکە و دەسەڵاتیان بۆ خۆیان قورغ کردووە و بوونەتە چەسپی دووقولی، بۆیە لەترسا و پێم وابووە نابێت لە شوێنێکی وەک هەرێمی کوردستان هەمان یاری دووبارە بێتەوە، هاوکات ئەوەشم دەربڕییوە کە تەوژمی ئیسلامی سیاسی، ئەوە نیین کە چەند هێزی سیاسی لەخۆیان گەورە کردووە، گەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنن ڕێژەیەکی زۆر نابێت، خۆیان بکوژن کورسییەک یان دوو زیاد دەکەن، ئەویش بەهۆی هاوپەیمانییەتییان و جەرکردنیان بۆ ناو ئۆپۆزسیۆن، ئەگینا لە شوێنی خۆیان مراوەحە دەکەن و زیاتر خەڵکیان لێ دەتەکییەوە، چوونکە موازیکی کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان تەحەمولی ئەو تەوژمە ناکات، باڵی سکۆلاریزم بەرفراونتر و بەهێز ترە.. ئەزموونی میسریش پەیامێکی جیاواز بوو لەژێر فشاری شەقام و جەماوەری خەڵکانی نا ئیسلامی، هێزی چەکدار و سوپایان ناچار کرا ئیخوانییەکان لابەرن.
--------------
بەستەری وتاری هاشم ساڵح بە زمانی کوردی
http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=811&Jmara=5271

ئەو ئەزموونەی کە لە میسر بینیمان ئەو دیدەی نێگەتیفەی لەسەر حوکمی هەتا هەتایی ئیسلامییەکان هەیە، بەتاڵ دەکاتەوە..

جەماوەر ئیتر جەماوەرەکانیش دابەش بوون دەتوانن فڵان و فیسار بگۆڕن.. گەر ئەو فشارانە بۆ ئارام بوونەوەی دۆخی ترشاوی کۆمەڵگایەکی وەک میسر بێت، خراپ نییە. 
بەڵام لەڕاستیدا پێم وانییە دۆخی میسر ئاوا بەزوویی ئارام بێتەوە وەک یاری پشیلە و مشکەکەی لێ هاتووە، لەو بڕوایەدا جەماوەری ئیسلامییەکان دووبارە فشار دروست دەکەنەوە، حکومەتی نوێ ناجێگیر دەبێت...
ئەزموونی حوکمی مەلاکانی ئێران زۆر جیاوازە، حیکمەت لەوەدا چییە ئەوە ٣٠ ساڵ زیاترە تەنها جارێک هەژێنراوە... بەڵام هەژانێکی بەهێز نەبوو، لە حوکم دەر نەپەڕێنران.

تای هەڵبژاردن ٦ ٢٠١٣.٧.١٤
لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، پێشبینی دەکرێت، پارتە فەرمانڕەواکان (یەکێتی+پارتی) وەک هەڵبژاردنەکەی ڕووسیا، کە بۆتین دەرچووەوە، کارتۆنەکە لەسەر ئەو ڕووداوەیە، ئەمانیش دەربچنەوە، بە کەمێک گۆڕانکارییەوە و کێرڤیان زۆر دانەبەزێت، ڕاستە لەلای بەشێکی خەڵکی هەرێمەکە ناشیرینن، بەڵام یارییەکانی هەڵبژاردن گەلێک جیاوازە..
----------
کارتۆنەکە بێدەستکاری کۆپیکراوە، تێکستەکە هی بەندەی موخلیستانە.

ئةنجامدانى هةلبژاردن براوةتةوه، گةر بروا نةبيت چؤن دةچينه ناو پرؤسةكةيةوه، ئةو خالةش براوةتةوه.
ئةوةى كه رةوتيكى ديموكراسى بيت دةبيت له پارته دةسترؤيشتووةكان بپرسريت، كاتيك ئةنجامى هةلبژاردن دةر دةكةويت و دؤراون و دةستيان له بنى هةمانه بؤتةوه، رازى دةبن به ئةنجامةكانى، شةر هةلناگيرسينن؟
وەک بۆتین لە ڕیگای سندوقەکانی دەنگدان بەزەبری پارە هەر ئەوانە دەردەچن کە ئێستا حوکمی هەرێمەکەیان بەدەستەوەیە. بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت کە بەدوو هەڵبژاردنی تر ئینجا دەخرێنە لاوە

حیزب هەیە نەک حکومەت! ٢٠١٣.٧.١٣
مرۆڤ کە هەواڵی وا دەبینێت ناوانێت قسە نەکات، دەزانن بۆ؟ چوونکە سەر لەبەری درۆیە و ناچێتە عەقلەوە، ئێوە بیهێننە بەرچاوی خۆتان، تورکیا بتوانێت لە دەرەوەی سنوورەسەکانی خۆی و لە ئەورووپای ئازاد و دیموکراستیدا فشار دروست بکات و ئەو کەناڵانەی پارتەکەی ئۆجەلان دابخات، چۆن ڕێگا دەدات لە هەرێمێکی بێدایکوباوکی وەک کوردستان کارێکی وا ڕوو بدات و ژمارەیەک کەناڵی دژ بەخۆی لەبن دەست و هاوسنووری بکرێتەوە و زیاد ببێت. هەموو دەزانیی لە ئێستادا هەژموونی تورکیا لەسەر هەرێمەکە ئەوەندە زۆرە مرۆڤ تەسەوری ناکات. بەڵام یەک ئیحتمال هەیە ئەویش سیناریۆیی ئۆپۆزسیۆنی کوردەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دووبارە بکرێتەوە، کڕ بکرێن و عالوسال دابنیشن، نە کێشە بۆ هەرێم و نە بۆ حکومەتی تورکیا دروست بکەن.
-------
لەم بەستەرەدا هەواڵەکە دەبینرێت:
http://www.nnsroj.com/Detilesshort.aspx?id=5268&id_map=33

تای هەڵبژاردن ٥٢٠١٣.٧.١٣
لە هەڵبژاردنی داهاتوودا پێدەچێت هەردوو پارت (یەکێتی+پارتی) وێڕای چاوسوورکردنەوە لەگەڵ بەشێک لە خەڵکی بەوەی گەر دەنگیان پێ نەدەن ئەوا نانبڕاو دەکرێت و مەترسی دەخەنە سەر ژیانیان و چەکیان لێڕاستدەکەنەوە، هاوکات هەڵڕشتنی پارە و وەک جارەکانی تر کردوویانە دەمانچە ببەخشنەوە، هاوکێشەی دەنگ بە دۆلار پەیرەو بکەن، وەک لە کارتۆنەکەدا دیارە، بۆیە گریان گرتووە و داگیرساون لەترسی ئەوەی کە خەڵک دەنگیان پێنەدەن و ئۆپۆزسیۆن سەربکەوێت...
----------
بەکەمێک دەستکارییەوە و گشتیم کردۆتەوە، کۆپی کراوە، بەڵام تێکستەکە هی بەندەی موخلیستانە

مەرج نییە بگونجێت ٢٠١٣.٧.١٢
ئەکتەریکی بەناودەنگ، زۆرجار بەناڕاستەخۆ لەسەر زاری خەڵکی دییەوە بەتایبەتی عەرەبەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕێت، وەک لەخوارەوە دیارە، :

ئەدۆنیس: (استطرادا :
ماذا یعنی بلد
لا مکان فیە للحقیقة الا الصمت؟)

نا وا نييه، له وڵات و نيشتمانى خۆماندا ڕاستى له لاى تۆ و زۆر خەڵكى تر هەيه، گەر بڵێيت ڕاستبێژەکان كەمايەتين ئەوه ڕاسته و نیشانەت پێکاوە، هاوکات نها و لەم سەردەمەدا میدياى ئازاد و سەربەخۆ و ئەهلی و تۆڕه كۆمەڵايەتييەكانيشی هاتۆتە بان، كەواته خەڵك بێدەنگ نيين، تەنانەت کیانێکی سیاسیش پەیدا بووە بەردەوام عەرشی فەرمانڕەوایان دەکوتێت، دەبا ئەو ئادۆنيسه (لەدایکبووی١٩٣٠ شاری لازقییەی سوریا) سيربخوات و زوڕنا لێبدات. مەرج نییە هەر کەسێک فڵان قسەی کرد لەگەڵ دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی خۆمان بێتەوە.

پرسیاری شەرعی و ناشەرعی!! ٢٠١٣.٧.١٢
وەزیری ئەوقاف دەڵێت: لە كوردستان ٤هەزار ٧سەد مزگەوت هەیە... ئاماری دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە ٥ ملیۆن كەس مەزەندە دەکرێت، کەواتە هەر ١٠٠ كەسێك مزگەوتێكی بەردەكەوێت.
ئایا ڕاستە، خوێندنگایەک سێ‌ دەوامی تێدا بكرێت و لەشارێكی یەك ملیۆنی وەک پارێزگای سلەیمانیدا یەک بنکەی فریاگوزاری (تەواری)تەندروستی هەبێت، کەچی لە بەرامبەریشدا ١٠٠٠ مزگەوت هەبێت؟؟
----------
بەکەمێک دەستکارییەوە لە وتاری کەسێکەوە بەناوی شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان؛ەوە وەرگیراوە، کە لە ماڵپەری خەندان بڵاوبۆتەوە.

با وای دابنێین کە مزگەوت کردنەوە و زۆریەیان دەچێتە بواری خزمەتگوزارییەوە کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت؟ قسە لە زۆر و بۆرییەتی ئەو شوێنانەیە، هاوکات فەرامۆشکردنی بوارەکانی تری خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ترە.
یەکێکی وەکو ئەوەی دوو ڕیانی سەرچنار بە نموونە بهێنینەوە کە بە ئەحە سوور بەناوبانگە، ئەو هەموو پارەیەی لە کوێ بوو ئەگەر لە وڵاتە عەرەبییەکانی وەک سعودییە و قەتەرەوە بۆی نەهاتبێت؟ مزگەوت خێر ترە یان خوێندنگا و کتێبخانە و بنکەی تەندروستی؟ کامیان خێری و سوودی زۆرترە؟
تا ئاخر نەفەس دەبێت بۆڵە و ڕەخنە و ناڕەزایەتییەکانمان بەیان بکەین و دەربڕین.. نەفەسدرێژیمان ژیانمان پێدەبەخشێت. 
ئەوانەی مزگەوت دروست دەکەن جێی گومانن، خۆ مزگەوت و ئایین نان و ئاو نییە بۆ مرۆڤ و نایانژیەنێت.. پێم وایە تەوژمێک لە ناو خەڵکیدا سەری هەڵداوە کە لە بندا دەستی مزگەوت ببڕن و تەنانەت پرسەکانیشیان نەبەنە ئەوێ، لە هۆڵەکانی پێشوانی دایبنێن.
لەوانەیە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات پڕ پڕ مەترسی تر بێت، ئەوە زیاتر لە ٣٠ ساڵە ئاین و ئاینزا و مزگەوت خەڵکی دەکوتێت، نەک ئازادی نەتەوەیی لێ سەکب کردوو بەڵکوو زۆر لە ئازادییە تاکەکانیشی لێسەندوونەتەوە. هاوکات ئەم پارە زۆرەی کە لە مزگەوتەکانی کوردستانی باشوور خەرج دەکرێت، پارەی ئەو دەوڵەتە و ئەوانی تری دەروجیرانمانە.

تای هەڵبژاردن ٤ ٢٠٣.٧.١١
لە هەڵبژاردندا پێشبینی دەکرێت میدیا بەتایبەتی سەربەخۆ و ئازاد و ئەهلییەکان دەوری پۆزەتیفی زیاتر بگێڕێت، لەهەوڵی ئەوەدا بن، نهێنییەکانی پرۆسەکە جوان ڕووماڵ بکەن، بەتایبەتی دزی و فزی پارتە دەستڕۆیشتوەکان بخەنە ڕوو و ئاشکرای بکەن کە دەستی تاوانیان (غەل و غەش)یان بۆ درێژ دەکرێت 
----------
بێدەستکاری کۆپی کراوە، تەنها کۆمێنتەکە هی بەندەی موخلیستانە.

- : پارتیتان لە خۆتان کردووە بە دێو، کە بە قازانجی پارتی دەکەوێتەوە، وەک چۆن سەدام کرا بە غوڵ و بەڵام دوایی جرج دەرچوو.
- : نەفەسدرێژی ئۆپۆزسیۆن وا دەکات ئەو غۆلە گەر هاتوو لاش نەبرا ئەوا لەلای بەشێک لە خەڵکی بیکات بە جرج وەک ئێستا سەرەتاکانی دەرکەوتووە.. هەروەها بێگومان لادەبرێن بەڵام بە گوژم گوژم.

تای هەڵبژاردن ٣ ٢٠١٣.٧.١٠
ئەم کارتۆنە زۆر نزیکایەتی لەگەڵ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان هەیە، هەموو لە تەلەفیزیۆنەکانەوە بینیمان مامجەلال و مەسعود م. بارزانی چۆن کلیلی بۆرییە نەوتەکانیان کردەوە.. بەڵام پێشبینی دەکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا پارەی پێترۆڵ بەفریایان نەکەوێت و پاشەکشەیەکی تریان پێبکرێت و ببنە حیزبی دووهەم و سێهەمین..
--------
بێدەستکاری کارتۆنەکە وەرگیراوە، تەنها کۆمێنتەکە هی بەندەی موخلیستانە.

ئەرێ دۆم و هەورامین؟! ٢٠١٣.٧.٩
ڕۆژێکی هەینی ڕێم کەوتە جاڤیلاند، لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود بەهۆی قەڵەباڵغییەوە دایان بەزاندم، لەوێوە تا دەرگای چوونە ژوورەوە چەند سەد مەترێک دەبێت، بە پێ کوتام، ئەو ماوەیە لەبەردەم محاجەرە و تەیمانی جاڤیلاند هەر مەرتێک و دوومەتر دەستگێرێکی وەک میوە و مەی و قوماش و پێڵاو و نان و ئاو و چافرۆش تەنانەت ئامێری باڵا پێوان و شەکرە و زەخت و دۆڵار گۆڕەرەوەیش هەبوو. 
ئەوە لە ناو بازاڕی سەرەکی شار، شەقامی مەولەوی، سەرشەقام و بەرخانەقا و کاوە هەر مەپرسە!! چ شوێنێک دەچیت موبالەغە نەبێت لەناو ماڵەکەی خۆشدا دەستگێڕێکت لێ قوت دەبێتەوە!!
----------
لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئەو کەسانەی کە بە دۆم ناسرون، لە شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو تەنها ئەوان خەریکی دەستگێڕی بوون و کۆڵانەوکۆڵان دەگەڕان بۆ ئاڵووێڵی کاڵای کۆن بە نوێ و کرینی شتومەکی کۆنە و دواتر فرۆشتنەوەیان لە مەزادخانەکە. دیارە هەورامییەکانیش هەمان کاریان دەکرد و بەگوند و شارەکاندا دەگەڕان بۆ فرۆشتنی کارە دەستییەکانی وەک بلوێر و شانە و تەشی و تیرۆک..

دیاردەکە لە کێشی خۆیدا نییە و دەرچووە و ناخۆشیان کردووە. دەبێت بگەڕێن بەدوای هۆیەکانی ئەو دیاردە زەقە؟ خۆ کورد هەمووی کۆچڕەو و دەستگێر نەبووە. 
ڕاستە ئاستی موچەی بەشێک لە خەڵک کێشەی کەم دەرامەتییە، ئەی بۆ لە وڵاتیکی وەک فینلاند ئەو دیاردەیە کەمە و نییە؟
ەشێکی بۆ دەسەڵاتی سیاسی و حکومی دەگەڕێتەوە بەشیکیشی بۆ ئاستی ژیاری خەڵک و ناوچەکە، من بۆیە بە دەیەکانی سەدەی ڕابردوو بەراوردم کردبوو تا بزانرێت میلەتەکە بەشێکی کەم لە خەڵکەکەی ئەو کارە دەستگێڕییەیان کردووە، نەک وەک ئەوەی ئێستا کە دەستگێڕی ئاستەکەی ئەوەندە نزم بۆتەوە گەیشتۆتە دانانی ئامێری زەغت و شەکرە و باڵاپێوان، یان مەیفرۆشی لە کام قتوی عەتاردا هەیە و دەستگێڕ و سەفەری بێت! بەشێک لەو دەستگێرییە سواڵکردنێکی بەئەدەبانەیە، دەبینی پیاوی بەتەمەن و نوقسان بە گۆچانەوە هاوار دەکات کارتی کۆرەک، ئاسیا،... بەداخەوە من دەپرسم ئایا ئەوە چ ئاستی تەوەقعێکە ئەو بەشە لە مرۆڤەکان هەیانە؟
زۆر دیاردە هەیە یاساوڕێسا ستاندارە مەعمولەکان بەسەریدا ناچەسپێت، ئەو دیاردەیەش پێم وایە بۆ هزری شوانکارەیی دەگەڕێتەوە، شوانکارەکان هەمیشە دەیانەوێت بێ قەیدوبەندی بجوڵێنەوە و خۆرسکین. ئەمەیش لەگەڵ هزری شارنشینی و حەزاری نایەتەوە. 
ئازادی بێ بەرپرسیارێتی چ مانایەکی هەیە؟ ئەرک و ماف نێکەڵ بووە گەر داوای ماف دەکەیت، ئەرکیشت لەسەر شانە، بەدەر لەوە فەوزا ڕوو دەدات کە بەداخەوە لە پنتە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتەدا بوونی هەیە.. بەڵام لەو بڕوایەدام ئەوەیش تێدەپەرێت... بەڵام ئیتر نازانم کەی و چەندی پێدەچێت؟
کاک شوان ئەم تێڕوانینە لەوانەیە جیاواز بێت لەوەی کە بەندە لایەنگری بزووتنەوەیەکی سیاسی پەرلەمانی وەک گۆران بم.. ئەم خەم و مەراقانەی کە وەک هاوڵاتییەک جارجار دەیخەمە ڕوو لەخۆرا نییە و مەبەستێکی باش و پۆزەتیف لەپشتیەوەیەتی.
ئەو دووبەشە لە خەڵکی کورد کاری تایبەتیان لە قۆناغێک لە قۆناغەکاندا هەبووە و کردووە، بێگومانم ئەوانیش ئێستا شێوازی دەستگێڕییەکانیان گۆڕیوە بۆتە ماتۆڕ و توێتای فەلاحی و ئامرازەکانی تری گواستەنەوە .. هیچ مەبەستێکی تەوهینئامێزی تێدا نییە تەنها بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی مەبەستەکە.. مەبەست لەو نموونانە ئەوەیە کە کۆمەڵگا دەبێت لەو شێواوییەی خۆی تێپەڕ بکات، خاوەن پیشەکان خەریکی کاری خۆ و شوێنی گونجاوی خۆیان بن.

دووشەممە ٢٠١٣.٧.٨
وای بۆ شینی دوای مەرگی سیاسییەکان!!
کەی فڵان لە وێنەکە دەردەهێنرێت؟ کەی بێت ژمارەیەک دەمووچاوی سیاسی بەو چارەنووسە بگەن؟ وا یەکێک لەوانە زۆری نەماوە، دیارە ئەوە خۆزگە نییە بەڵکوو سونەتی ژیانە، هەر دەبێت، کۆتاییان بێت. بەڵام پرسیار لەوەدایە ئایا بەدەرهێنانی کەسەکان لەناو وێنەکان، نوقتە سەری دێڕ دەبێت؟ بێگومان نا، لە مێژووی هاوچەرخدا بە ئێستاشەوە جۆرێکە لە خەون و خەیاڵ و وەهم، چوونکە دوای دەرهێنانیشیان ئەوەندەی تر، نەوە و پارتەکانیان پیرۆزیان دەکەن، تەنانەت دەگاتە ئەوەی رەخنە لێگرتنیان دەبێتە هێڵی سوور و بڕوبیانووی جۆراوجۆر دەهێنرێتەوە و کارە گەن و ناشیرینەکانی بۆ دادەپۆشرێت.. 
-----------
دێڕی یەکەم لە فلیمی گێ.ئای. جۆ تۆڵە؛ەوە وەرگیراوە، کە فلیمێکی ئاکشنی ئەمەریکییە، بەرهەمی ٢٠١٣ یە. ئەو بەستەرە ڕیکلامی فلیمی ناوبراوە: http://youtu.be/bSX2oxLdcWA
تا له ژيان و حوكمدان مايةى بيزارى بةشيك له هاولاتيانن، كه نامينن به گيرانةوةى كاروكردةوةكان و وينه زؤر و زةبةندةكانى ئةوةندةى تر خةلك بيزارتر دةكةن، واى ليديت كه گةر ئةو كةسه سياسييه يةك دوو خال لةميژووى ژيانى جوان بوو بيت، ئةوانةش وةش و دزيوو بن و بةر تفونةعلةت بدرين.

ئێوە دەڵین چی؟ ٢٠١٣.٧.٨
ئەڵێم ئەوەندە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەخوێنن کە بۆتە کلک و گوێی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی و لە ژێر هەژموونی ئەودایە، بۆتە قەرەقۆزی و خاوەن بڕیار نییە و هەر ئەشهەندوو دەکات بۆی، لە پڕ سەپرایسێک بخولقێنێت، لە شەڕی ناخۆ خراپ تر بێت.
--------
دەوڵەمەندی مەرج نییە، خۆی کە شەڕ ڕوویدا ئەوە خۆشمان بوێت یان ترش خەڵک ئیتر لەژێر هەر بیانویەکدا بێت دەبنە سووتەمەنی.
زۆر خوێندن لە هەر کەس و لایەنێک لەگەڵ ژیاندا نایەتەوە، گەر زۆر لە فڵان خوێندرا جۆرێک لە شازی دروست دەکات، ئەو کاتە وەک عەرەب دەڵێت سوئد ئیستفادەی لێ دەکرێت. بۆ مەسائیلی تر... لە سیاسەت و تەنانەت کۆی ژیانیشدا هەموو ئەگەرێک واریدە.

تای هەڵبژاردن ٢٢٠١٣.٧.٧
هەروەک لە کارتۆنەکەدا دیارە هێزە تەقلیدییەکانی هاوکێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەتەمای کارێکی هاوشێوەی وان بەڵام وەک ئەوە نا بەڵکوو بە زەبری پارە دەست و چاوی خەڵکی ببەستن تا درێژە بە حوکمی خۆیان بدەن. جا پرسیار ئەوەیە لایەنی نەیار دەتوانێت ڕێگری لە نەک تەزویر بەڵکوو ئەم جۆرە کارە شاراوانە بکات؟
---------
کارتۆنەکە بێ دەستکاری کۆپی کراوە تەنها کۆمێنتەکە هی بەندەی موخلیستانە.

تای هەڵبژاردن ١٢٠١٣.٧.٧
بەشێک لە چاودێرانی دۆخی هەرێمی کوردستان، پێشبینیان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو زۆر کردنی کورسییەکانی پارت و گرووپەکانی سەر بە ئیسلامییەکانە؟ وەک لەو کارتۆنەدا دیارە.
------
بێ دەستکاری کۆپی کراوە، کۆمێنتەکە هی بەندەی موخلیستانە.. وەک بەشدارییەک لە هەڵبژاردنەکاندا لەمە بەدواوە چەندەها کارتۆنی تر لەدیدی جۆراوجۆرەوە دەخەینە بەرچاوتان.
ناکرێت بەو بیانووەی گە هەرکەس بێت خراپە!وایە بەس ئامراز هەیە بۆ ڕێگەگرتن لەوەی کە ئێمەی دەسەڵاتخواز ڕێگریمان لێبکرێت تا گەندەڵ و خراپ نەبین.. کەواتە با ئەو هزرە کۆنترۆڵمان بکات کە نوێکان بەخێر بێت و ئەوانیش تاقیبکەینەوە.. پێم سەیرە بەڕێزتان لە وڵاتێکی حەزاری وەک سوویدەوە بەرگری لە دۆخی چەقبەستووی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکەیت؟ چ بەرژەوەندییەکت لەگەڵ ئەو هێزە دەسەڵاتدانەی ئێستا هەیە؟ 
لەو بڕوایەدا نیم گۆڕانکاری گەورە و گران ڕوو بدات، ئەگەر مەبەستت ئۆپۆزسیۆنە بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕانە، دەچێتە حکومەتەوە و حکومەتی ئیتلافی دەبێت نەک حکومەتی ئۆپۆزسیۆن یان حکومەتی پارتی یان یەکێتی..ئەگەر ناڕازیت بەم حکومەتەی ئێستا ئەوا لە سندوقی دەنگداندا دەنگیان پێ مەدە و دەنگ بدە بە بزووتنەوەی گۆڕان.
لە دۆخی هەرێمی کوردستاندا تەنها دەمووچاوێک کە بینراوە جەماعەتەکانی پارتی و یەکێتی بوون، ئیتر پێم ناڵیت چیت دیووە؟ تکایە تووتئاسا قسەی خەڵک مەڵێرەوە، ئازایانە ئەمجارە گەر لە ناوخۆی وڵات بوویت دەنگ بدە بە گۆڕان یان کەسوکارەکەت هان بدە دەنگ بدەن بەو هێزە، کەواتە خشتێکت خستۆتە سەر بینا کردنی کۆمەڵگایەکی جوانتر.

بیستووتە
٢٠١٣.٧.٦
له شەڕى ناوخۆی نێوان یەکێتی و پاتیدا، له يەكێك له بازگەكانی دەوری شارێک، ژنێكی بەتەمەنیان داگرتووە، تەنها لەبەر ئەوەى نەعلێكى ڕەنگ زەردى لە پێدا بوو...

هەمان وەزنیان هەیە!!٢٠١٣.٧.٤
بە مورسی ئەڵێت: جەنابی سەرۆک ئێرە میسرە . خۆ ئەفغانستان و کوردستان نییە..
هاهاهاهاها گوایە ئەمە بێژەرێکی میسری وتوویەتی.. تۆ بڵێی بۆ وەزنی شیعر نەیوتبێت؟؟ ئاخر ئەفغانستان و کوردستان چی کۆیان دەکاتەوە؟ هاهاهاهاه بەخوا مەهزەلەیە خۆشە.
----------
لە دایلۆگ لەگەڵ هاوڕێیەکدا کە پلەیەکی هەیە لە باڵێکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن ئەم چەند دێرەم بۆ نووسی:پشتیوانی لە دەزگا سەربازییەکان جێی پەسەند نییە.. لە ژێر هەر بیانوویەکدا بێت..
دیارە میسر و هەرێمی کوردستان جیاوازن، بەڵام لەشکر و سوپا لە میسریش گونجاو نییە بکرێت بەهێزی گەل و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی!! ئەوە خراپ تێگەیشتنە لە دەزگایەکی بێ گیان و بێ ڕۆح و دسپلین کراو!! 
ئەو دیدە قابیلی لێ تێگەیشتنە کە ئۆپۆزسیۆن خوازیاری لایەنی کەمی لەشکر و سوپایەکی هاوشێوەی ئەوەی میسرن و لە ژێر کۆنترۆڵی حیزبەکانی پارتی و یەکێتی دەربچێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپۆزسیۆنی لیبرال نابێت لە ڕووداوێکی ناشیرین و نەخوازراوی وادی وەڵاتێکی وەک میسر خۆشحاڵ بن.. و تەقدیسی لەشکر بکەن.
ئەفغانستان هەر زۆر بەربادە، لە هیچ بارێکەوە قابیل بە بەراورد کردن نییە، ئەوە نەبێت کە ئەوان ئاڵایان دانپیانراوە ئێمە نا.. مرۆڤ باش نییە ئەوەندە خۆی لا سووک و چروک بێت.
جا پێم ناڵێت کام وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئاسیا و ئەفەریقا ئەو خاڵانەی تێدا نییە، دیارە لە وڵاتێکەوە بۆ یەکێکی تر بەرز و نزمی هەیە و دەگۆڕێت. 
قسە لەوەیە ئەو بێژەرەی یەکێک لە کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنی میسری بۆ وەزنی شیعر ناوی کوردستانی هێناوە؟ یان ئەفغانستان و کوردستان کۆتاییەکەی بە ستان دێت؟ یان تۆ بڵێی ئە بێژەرە ئەوەندە ئاگای لە هەرێمی کوردستان بێت و کوردستان بووبێتە شوێنێکی وا کە سەردێڕی هەواڵەکان بێت وەک ئەفغانستان بووە؟ یان ئەوەتا ئۆپۆزسیۆنی خۆمان ئەوەندە دەنگیان زوڵاڵە و کاریگەرییان زۆرە وای کردووە کە میدیاکارانی بێگانەی وەک ئەو میسرییە ناوی وڵاتەکەمان بە نموونەی خراپ و ناشیرین دەیهێننەوە؟!
بەڵام پرسیاری جهەنمی ئەوەیە: ئایا وڵاتی ئێمە وەک ئەفغانستان حوکمی ئایینی کۆنترۆڵی کردووە؟ بێگومان نەخێر.
بە شێوەیەک لە شێوەکان سەرەڕای ئەو هەموو کەموو کوڕییە بەرگری کردنە لە هەرێمی کوردستان.. ناچێت بە عەقڵمدا، پێدەچێت ئەو بێژەرە بەهەڵە ناوی کوردستانی لەگەڵ ئەفغانستان هێنا بێت....ئەوە ئەرکی میدیاکارانە بەدوای ئەو مەسەلەیەدا بچن تا ڕوو بێتەوە کابرا ئایا مەبەستی لە جووتکردنی ناوی کوردستان لەگەڵ ئەفغانستان چییە؟

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق