خەمی ڕۆژانە، شوبات ٢٠١٥

عەباس شوانAbas Shiwan



کاری ڕۆژنامەنووسیم لە مانگی ٢ی  ٢٠١٥دا

بەدەر لەم تێکستانەی خوارەوە کە لێرەدایە، لە وێببلاگی  فینلاند بە کوردی؛یش ڕۆژانە سەرقاڵی هەواڵەکانی نیشتمانی دووهەمم، کارەکانم جیاکردوونەتەوە، لەوێ پڕکارترم دیارە کاری خۆبەخشانەیە، تەواوی هەواڵەکانی ئەم مانگە وەک ئەرشیفخانەیەک لەوێدا پارێزراوە.. تکایە بفەرموون: فینلاند بەکوردی.


پەیکەرەکانی مۆزەخانەی موسڵ، بە گوونی کوڕەکانتانەوە! ٢٠١٥.٢.٢٨ - : ئەمە قسەی کەسێکە:... بەعس ڕۆژێک لە ڕۆژان هیچ پەیکەرێکی شارستانێتی بابلی و ئەکەدی و سۆمەری نەڕوخاندوە، بەڵکە وەک بەشێک لە شارستانێتی میزۆپۆتامیا بایەخێکی زۆری بە نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنیانی لە مۆزەخانەکاندا داوە. - : قسەی منیش: ئاخر ئەوە دیدێکی ورد نییە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، سوونەکان بەدەردی قسەکەی مەسعود بارزانی و زۆر لە سیاسەتمەداری تر چووە کە وتوویانە گەر شۆڕشمان پێنەکردێت، تێکی دەدەینەوە.. داعش کۆماندۆکانی سوونە و بەعسییەکانن و ناڕازیانی بەهاری دەوڵەتانی عەرەبین، زەربوەشێنن و دڕن، کۆ لەهیچ ناکەنەوە. بەعسی و سوونەکان لەو دەیەها ساڵەی کە حوکمی عێراقیان کردووە و بکوژ و ببڕ خۆیان بوون، لەدوای هاتنی ئەمەریکاوە هاوکێشەکە بەزیانیان کەوتەوە، بێبەشکران لە زۆر شت و کەوتوونەتە بەر تۆڵەی ئاینزا شیعەکان، ئاخر ناکرێت گرووپێک لەوپەڕی سەڵتەنەتا بن بەو دەردەبچن، هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بۆیە ئاساییە پەنا بۆ سەرسەریترین کەسان ببردرێت تا لێدانی گورچبڕ بوەشێنرنن.. ئینجا دەبێت دڕندەیی داعش وانەکات بەشانوباڵی بەعسدا هەڵبدرێت، گوایە پارێزەری کلتووری کۆن بوون، ئایا لە چ سەردەمێکدا پارێزەر بوون؟ بێگومان لە ئەو پەڕی دەسەڵاتدا بوون، کەچی ئێستاش پارتیزانن، دیقەت بدەرە ئەو جیاوازییە گەورەیە، کەواتە لێکچوونێکی نەگونجاوە، تێکەڵکردنی دوو کاتی جیاواز. -: جا ئەوە چییە؟ ئەمە لای خۆی خۆی بە ناسیۆنالستێکی تۆخ دەزانێت، کەچی غەمبارە بە شکاندنی بت و پەیکەرەکانی داگیرکەرە کۆنەکانی کوردستانی خواروو.. کە شەڕ بوو ئاساییە نەک پەیکەر بەڵکوو کۆمەڵکوژی ڕووبدات.. جا مرۆڤ لە پێشە یان ئاسار و پاشماوەی کۆن... وەک ئەو فلیمە ئەمەرییەکەی کە بەناوی پیاوانی ئاسار ٢٠١٤ گوایە لە شەڕی جیهانی دووهەمدا بە نهێنی ژمارەیەک سەرباز چوون بۆ ڕزگارکردنی پاشماوەی کۆنی و... لەوانەیە ئەم جەنابەش کۆماندۆکانی وەک ئەو فلیمەە بنێرێت بۆ ناو ئەو مۆزەخانەی موسڵ و ڕزگار بکات لە شکاندن و خاپوور کردن...سەڵا لە عەقڵتان... --------- کاریکاتێرەکە ئەورووپییە، کەمێک دەستکاریم کردووە... لینکی هەواڵ بەناونیشانی: نێچیرڤان بارزانی: هەموان خەمبار بوین لەبارەی فلیمی ناوبراوە سەیری ئەم لینکە بکەن
تورکیا و داعش ٢٠١٥.٢.٢٧ گەر تورکیا لە زۆر شتدا درۆ بکەن لەمەیاندا ڕاستگۆن، چوونکە هەمیشە ئۆپۆزسیۆنە ناوخۆییەکان(کوردەکانی کوردستانی باکوور) لەلایەن حکومەتەکانەوە فۆکسی زیاتریان دەخرێتە سەر نەک کێشە دەرەکییەکانی دەرودراوسێ و وڵاتانی تری جیهان... ئەو بەرپرسە ئەمەریکیەیە شتێکی نوێ نەوتووە و ئاشکرا نەکردووە... لینکی هەواڵەکە بەناونیشانی: موخابراتی ئه‌مریکی:تورکیا شه‌ڕی داعش به‌کێشه‌ی‌ سه‌ره‌کی خۆی نازانێت هەواڵی ناخۆش ٢٠١٥.٢.٢٧ هومان رایتس وتچ؛ی ئەمەریکی پێی وایە دەوڵەتانی هاوپەیمانێتی دەبێت بە مەرجی ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ کۆمەک و یارمەتی هەرێمی کوردەکان بدەن.. ڕاپۆرتێکی درێژ لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لەکاتی شەڕی داعش، لینکی هەواڵ بەداوای لێبووردەنەوە کە بەزمانی عەرەبییە ترسنۆکی کوری ترسنۆکی ئازا!
٢٠١٥.٢.٢٤ (ڕۆشنبیری یان ڕۆشبیربوون فێرمان دەکات یان وامان لێدەکات ترسنۆک بین) ئەو وتەزایە برێکی زۆر لە ڕاستی تێدایە، بەڵام کام ترسنۆکی و کام ئازایەتی؟ چوونکە هەردووکیان یەک پێناسی ڕووت قبووڵ ناکەن.. کەواتە کێن ئەو ڕۆشنبیرانەی ترسنۆک دەبن؟ ئایا تەنها ڕۆشنبیران ترسنۆکن یان زۆر توێژی تری ناو کۆمەڵگایش بەهرەمەندن لەهەمان سیفەت؟ ڕاستە بۆ نموونە لە شەڕی ناخۆی نێوان پارتی و یەکێتی کەمترین خاوەن شەهادە و ڕۆسنبیران تێدا چوون و بەشدار بوون.. لە شەڕی بەرامبەر دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش ئەوە خەڵکە ئاساییەکەیە سنگیان ناوە بەگووڵەوە و شەهید دەبن.. لە چوونە دەرەوەی وڵاتیشدا هەرچی خەڵکە ئاسایی و بەلەنگازەکەیە ڕایان کردووە و کەمترین ڕۆشنبیر و خاوەن شەهادەکان هاتوونەتە دەرەوە... پارادۆکسێکی سەیرە.. ------- کاریکاتێرەکە لە بنەرەتدا دوو وێنە بوو، جووت و کولاجکراوە، ئیتر نازانم تا چەند لەگەڵ تێکستەکەدا دێتەوە.

جوانناسی - ستاتیکا:
داعش ڕادەبوێرێت! ٢٠١٥.٢.٢١
کاریکاتێرەکە بەرهەمی کابرایەکی عەرەبە و لە ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت بڵاوبۆتەوە...تەنها کوردییەکەیم بۆ زیاد کردووە.. یاری پشیلە و مشکەکەیە، پێشبینی دەکرێت بەرەی تریش لە شوینی تر بکرێتەوە..
ڕاگەیاندنی ئاشبەتاڵی ئیدەی پانکوردیستانیزم(٤پارچەیی)
٢٠١٥.٢.٢٠
-: دوای ئەوە دەبێت ئەو حیزبە هەموو دەڵاڵخانەکانی لە کوردستانی خواروو، خۆرهەڵات، خوارئاوا بەهەرردوو بەشەکەیەوە دابخات، مشووری دابینکردنی مافی پەنابەریان بۆ بخوات، ئیتر چ لە ئەورووپا یان کوردستانی باکوور بێت... -: هەموو دنیای کوردەکان بە یەک یەکەی موتەماسیک نابینن تەنانت خودی خۆشمان مەگەر ژمارەیەک خۆش خەیاڵ نەبێت ئەگینا هەر کوردستانە لە خەمی چارەنووسی خۆیدایە.. لە کۆتاییدا جەمیل بایەک و حیزبەکەی ئیدەی پان کوردیزم و چوارپارچەییان فڕێدا، عەقلیان هاتەوە بەرخۆ، وەک چۆن لەمەوبەر خەونی پان عەرەبزم کە بەعسییەکان تەبەنیان دەکرد و تورکیزم تێک شکان و هیچیان بەهیچ نەکرد، پانکوردیزم بەهەمان دەردچوو.. لینکی هەواڵەکە لە ماڵپەڕی ڕادیۆ نەواوە:
٢٠١٥.٢.١٦

ئەم خانمەی سەر بە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەعوتکراوە، لەوە دەچێت چەور بوو بێت، بۆیە بێباکانە هەست بە بەرپرسیاری ناکات پێشنیاری ئەوە دەخاتە بەردەمی حکومەت و خەڵکی کوردستانی خواروو، کە هاوکاری لە ئاوەدانکردنەوەی شاری کۆبانیدا بکەن،، ئەمە لە کاتێکدا بەهۆی شەڕی دژ بە دەولەتی خەلیفە ناسراو بە داعشەوە هەموو شتێک لە گرێژەنە چووە، مەسروفاتی شەڕەکە گیرفانی خەڵک و حکومەتی هەڵتەکاندووە.
تەوای هەواڵ و چاوپێکەوتنەکە لە ماڵپەڕی ڕادیۆ دەنگی ئەمەریکا بەزمانی کوردی ببینن و ببیستن

٢٠١٥.٢.١٤

دوێنێ
حەشدی شەعبی کە مەلا کرێکار پێیان دەڵێت هەمەج پەرلەمانێکی ئاینزای سوونییان (زێد جه‌نابی))ڕفاندووە، ئەو ڕووداوە وانەیەکی باشە بۆ ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاینزا سوونییانەی کە لە هەمان پەرلەمان خۆیان گێل دەکەن... ئای لەو ڕۆژەی ئەوانیش دەکەونە بەر شەقی هەمەجەکانی حەشدی شەعبی...

٢٠١٥.٢.١٣

گەنجێک وا نووسیوە: مەمنێژن با ئەویش بێت.... ئەمە دەربڕینە چۆن دەخوێنرێتەوە؟ دەزانن زۆر جاریش بە منیان وتووە، کە مردم لەگەڵ خۆمدا پەلکێشت دەکەم...

٢٠١٥.٢.١١

له هةينييةوه
دةستى پیکردووه، ئةم بةيانييه چوومه خةستةخانةى گةرةك هيچیان بؤ نةكردم بةتووريةيى هاتمةدةر.. خؤت داپؤشه و پال بكةوه و ئيسراحةت بكه و ئاو زؤر بخؤرةوه.. حةبى ئازار بخؤ.. 1 تا 2 هةفته دةخةيةنيت.. وةيانزانى ئةوانه نازانم... 

٢٠١٥.٢.١٠

کیژۆڵەیەک
بەناو گۆرستان و لەناو مێژووی خوێناویدا پیاسە دەکات.. ئەم وێنە تەعبیرییە شیعرەکەی عەبدولڵا پەشێو بەناوی سەربازی ونمان بیر دەخاتەوە، لەهەر بستێکی کوردستانی خواروو شەهیدێک هەیە، مرۆڤ دەبێت سەر دابنەوێنت و چەپکە گوڵ دابنێت: 
کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ
بۆ سەر گۆڕی سەربـازی ون
تـاجـە گـوڵینـەیــەک دێنــێ
ئـەگەر سبەی وەفدێـک بێتە وڵاتـی من
لێم بپرسێ کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟
دەڵێم گەورەم لە کەناری هەر جۆگەیێ
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لە بەردەرگای هەر ماڵێ، هەر کڵێسەیێ هەر ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی هەر شاخـێ
لەسەر درەختی هەرباخێ لەم وڵاتە
لەسەر هەر بستە زەمینێ
لـەژێر هەر گـەزە ئاسمانێ
مەترسە کەمێک سەر داخە و تاجە گوڵینەکەت دانێ.

٢٠١٥.٢.٧

لەسەردەم
و کاتی جیاوازدا ناوچە و شار و شارۆچکە و گوندەکان بوونەتە جێی سەرنجی خەڵکی، لەسەردەمی عوسمانییەکاندا و تا سەردەمی بەعس لە کوردستانی خواروو سلەیمانی سەری مارەکە بووە، لە شەڕی ئێران عێراقیشدا بەهۆی کیمابارانییەوە شاری هەڵەبجە بوو ئەو شوێنەی ڕێگاکان هەموو دەچوونەوە سەر ئەوێ.
لەم سەردەمی شەری داعشەدا چاوەکان و ڕێگاکان لەسەر چەند شوێنن، بەڵام بەهۆی مەکینەی میدیایی فڵان حیزب و گرووپەوە دۆخەکە گۆڕاوە و شتەکە لەگرێژەنە چوونەتەدەر، تەنانەت وای لێهاتووە نەک خەڵکی ڕەشۆکی و ئاسایی دەخەڵەتێنرێت بەڵکوو بەشێک لە پارتە سیاسی و کەسایەتییە ناودار و ژیر و داناکانیش چەواشە بوون.. بەداخەوە بەشێک لە کوردەکانی کوردستانی خواروو کوردستانییەت و پانکوردستانیزم نابینای کردوون، بۆتە هۆی ئەوەی زۆر ڕاستیان لێ بشێوێت و کاردانەوەی لەبەرانبەردا بکەن بۆ نموونە شیعر و شانامە بۆ فڵان و فیسار شوێن وەک شارۆچکەی کۆبانی بهۆننەوە، لەکاتێکدا کوردستانەکەی خۆیان جێی سەرنج و چاوەکانی هەموو دنیایە، کەچی ئەو ژمارە لە خشتەبراوانەی خەڵکی کوردستانی خواروو هەمیشە خۆیان بەبچووک و کەم دەزانن و نیکرانی خودی خۆیان دەکەن، وەک ئیسلامییە ڕادکال و کۆمۆنیست و چەپەکانیان لێهاتووە کە هزری شمولی سنکی کردوون، هەمیشە خەڵک ئیتر بێگانە بێت یان کوردی وڵاتانی تر لە خۆیان بە پیاوتر و مرۆڤ تر و ئازاتر و زۆر سیفەتی تر دەزانن.. شکۆ بۆ مرۆڤ کاتێک بەرزە کە خۆتت لەبیر بێت ئینجا ئەوانی تر...

٢٠١٥.٢.٢

لەم
ڕۆژانەدا کەنەدا بەڕێگا و دەڵاڵی حکومەتی عێراقی شیعییەوە سێ چوار دانە ئامێری پوچەڵکردنەوەی و تەقاندنەوەی مینی پێشکەوتووی بەخشیوە بە لەشکری کوردستان ناسراو بە پێسمەرگە، بەرپرسان گلەیی ئەوەیان بوو ئەو چەند دانەیە بکەن بەدەمی کێدا و چۆن چۆنی بەسەر بەڕەکانی جەنگ لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش دابەش بکەن... بە پێی قسەی چاودێرانی ناوخۆ و دەرەوە ئەم جەنگەی لە عێراق و سووریا هەڵگیرساوە بۆ قازانجی کومپانیا گەورەکان و دەوڵەتە گەورەکانی جیهانە.. وڵاتێکی وەک کەنەداش کە ئەو یەکدوو دانە ڕۆپۆتانەی هێناوە بەخۆرایی لە ژێر ناوی پشتیوانی دەیدات بەکورد و دژ بە داعش، بەڵام لەبنەرەتدا حکومەتی کەنەدی بۆتە فرۆشیاری کومپانیای بەرهەمهێنی ئەو ئامێرانە، ئەوەیش شیرینییە، بەناڕاستەخۆ دەڵێت هی کەشمان هەیە و ئێوەیش لەم کاتەدا پێویستی زۆرتان پێی هەیە.. دەوڵەتانی تریش کە چەک و چۆڵ دەدەن هەمان مەبەستی پەنهانی کەنەدایان هەیە، قابیلە لەو شەریف تر بن...
-----
لەم لینکەی ماڵپەڕی سبەی تەواوی هەواڵەکە دەبینرێت