ژمارەیەک کورتە وتار

ڕاستبێژی نێچیر بارزانی...!
هه‌مان بابه‌ت به‌فۆرماتی PDF

ئه‌و په‌یڤانه‌ رۆژی 051129 له‌کردنه‌وه‌ی بیره‌ نه‌وتێکی دی ده‌ربڕاوه‌. ئه‌و ده‌ربرێنه‌‌ تا ڕاده‌یه‌ک ڕاستبێژی تێدایه‌. تا ئه‌و کات و جێیه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌کانه‌وه‌ بوو. خه‌سله‌ت یان میژووی ڕه‌ش و دزێوی داگیرکه‌رانی کوردستان بوو. به‌ڵام کورت هێنانی و کورت ته‌مه‌نی خۆی له‌وه‌دا ده‌رده‌خات که‌ به‌ڵێ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات و زلهێزی کوردستان، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌12 ساڵه‌ لایه‌نی که‌م نه‌یانتوانیوه‌ بژێوی سایشته‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ ئه‌وان باسی ده‌که‌ن دابین بکه‌ن، ته‌شبه نه‌بێت وه‌ک عه‌ره‌به‌ داگیرکه‌ره‌کان سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتیان بۆ گیرفانی بنه‌ماڵه‌ و خێزان و عه‌شیره‌ت و حیزب و..هتد، لرفداوه‌ و ته‌رخانکردووه‌!

به‌ر له‌ڕوخانی ته‌واوه‌تی سه‌دام حسین گه‌ر بایانویه‌کی وایان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو بێت بۆ جیبه‌جی نه‌کردنی ئه‌رکه‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکیدا، دوای ئه‌وه‌ هیچ بیانوویه‌ک به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌ڕه‌واڵی جارانیان له‌لوشدانی سامانی کوردستان و خێروبێری جۆراوجۆری دیکه‌ی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بوون! وڵاتیان وه‌ک زۆر له‌خوێنه‌واران ده‌ڵێن کردووه‌ به‌لادێیه‌کی گه‌وره‌یه‌! به‌ده‌گمه‌ن نێشانه‌ی (مه‌عالیم)ی شارستانی تیا ده‌بینرێت!

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش خه‌ریکی فه‌زلفرۆشین، که‌موکووری و گه‌نده‌ڵی خۆیان وه‌ک ئه‌و په‌یڤانه‌ی رۆژانه‌ له‌ڕۆژنامه‌ی خه‌باتدا دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ ده‌یده‌نه‌وه‌ به‌چاوی خه‌ڵکیدا: تۆ که‌ ئێستا له‌سایه‌ی ئازادیی کوردستاندا کار ده‌که‌ی هه‌قه‌ خوێنی شه‌هیدان و ڕه‌نجی ڕنجکێشانت له‌بیر بێت!!! خوێنی شه‌هیدان و ڕه‌نجی ڕه‌نجکێشان بوو به‌چی، نه‌بڕایه‌وه‌؟! ئه‌وه‌ له‌کاتیکدا ده‌بێت بووترێت که‌ ده‌سه‌ڵاتیش ڕێز له‌پیرۆزییه‌کانی هاووڵاتییان بگرێت.
جا له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌، هیوادارین هه‌ڵه‌بین و سه‌رمان ئه‌یدا له‌به‌رد، ده‌یه‌ها بیره‌ نه‌وتی دیش بکرێته‌وه‌، گوزه‌رانی خه‌ڵکی گه‌ر خراپتر نه‌بێت بیگومان چاکتر نابێت. وه‌ک به‌راوردێک، قابیله‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌عه‌ره‌به‌کانی که‌نداو و ئێران و پاکستان و .... شه‌ریف وچاک و جوانتر ده‌بن!

27/11/2005
‌تا چه‌ند مافه‌کانی که‌سوکاری شه‌هیدانی کوردستان به‌بێ جیاوازی دابینکراوه‌؟

بۆ خۆم خێزانی شه‌هیدم و برایه‌کم به‌ناوی (عه‌لی چه‌له‌بی)یه‌وه‌ له‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، گیانی له‌ده‌ست داوه‌.
به‌ڵام، مرۆڤ لۆجیکانه‌ بڕوانیته‌ دیارده‌ی شه‌هید و ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که‌ بۆ ئه‌وان دابین ده‌کرێت.

ئه‌وه‌ زیاتر له‌12 ساڵه‌ ڕۆژ نییه‌ له‌که‌ناڵه‌کانی هه‌ردوو زلهێزه‌که‌ی کوردستانه‌وه‌، نه‌بیستین و نه‌خوێنینه‌وه‌ که‌ زه‌وی و فڵان شتی دی بۆیان دابین کراو و دابه‌شکرا. که‌چی هه‌ر نه‌بڕایه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌چێت شه‌هیدان و که‌سوکاریان کانی بن و هه‌ڵقووڵێن! بۆ کۆتاییان نه‌هات؟ یان ئه‌وه‌تا خانه‌واده‌کان بازرگانی ده‌که‌ن به‌گیانی جگه‌رگۆشه‌کانیانه‌وه‌! ئه‌و دابه‌شکردنانه‌، ئیمتیازدانه‌ به‌رده‌وامه‌نه‌ گومان ده‌خولقێنێت له‌ڕاستی و دروستی ئه‌وکرده‌وانه‌، له‌وه‌ده‌چێ ته‌نها قسه‌ بێت!

له‌لایه‌کی دییه‌وه‌ نیشانه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌. گه‌نده‌ڵی له‌وه‌ی حه‌وت پشتی فلان ئیمتیاز وه‌رده‌گرێت، باقییه‌که‌ی زه‌قه‌ی چاوی دێت، یان هه‌رچی کۆنه‌ جاش و به‌عسیان و ئه‌وانه‌یشی به‌ده‌ردی خوا مردوون، زیندووی کراونه‌ته‌وه‌ و ده‌یکه‌ن به‌قوڕگیاندا!

له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌وانی له‌شۆرشی ئه‌یلولیشدا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دووباره‌ ده‌سکه‌وتیان پێده‌درێته‌وه‌!‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ زووربه‌یان وه‌ختی خۆی له‌زه‌مانی مفاوه‌زاته‌که‌ی مه‌لامسته‌فای ره‌حمه‌تی قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه‌.
خوا پێم نه‌گرێت، کۆنه‌ جه‌لالیییه‌کان (به‌داوای لێبووردنه‌وه‌، به‌ئیهانه‌ت لێم قبووڵ مه‌که‌ن‌)، و ئه‌وانه‌ی ده‌نکێ له‌خه‌رمانی پاشای خواردووه‌، شه‌هیدانه‌ی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌!

ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ وای کردووه‌ خه‌ڵکی ئاسایی به‌چاوی گومان و دوودڵی و ته‌نانه‌ت ڕقوقین بڕواننه‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووان! شه‌هیده‌کان له‌پێناو ده‌سکه‌وتدا ڕسوا بن. مرۆڤ پێی عه‌یب بێت له‌هه‌موو شوێنێکدا باسی بکات و خۆی پێوه‌ ده‌ربخات و جێی شانازی بێت.

22/11/2005
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ دیموکراسیکردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ئیستا تا چه‌ند ئازادی ڕاگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رقه‌راره‌؟
هه‌مان بابه‌ت به‌فۆرماتی PDF

ڕه‌وشی ڕاگه‌یاندن زۆر جێی خۆشحاڵی و گه‌شبینی نییه‌، به‌ڵام ناکریت بڵێین هه‌ر هیچ نییه‌، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌ عه‌ره‌بنشینه‌کانی تری عێراق. وه‌ک باس ده‌کرێت هه‌ڵمه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕوو له‌سه‌ری ڕاگه‌یاندی ئازاد و نه‌ترس له‌جووڵه‌دایه‌ و خه‌ریکه‌ پێش‌ و بۆڕمان ده‌ده‌نه‌وه‌!
ئه‌م سستی و ململانێیه‌ چه‌ند فاکته‌ر ڕێگره‌، له‌وانه‌ هاوپه‌یمانێتی ده‌سه‌ڵاتی کورد و ئه‌مه‌ریکا! له‌وه‌ ده‌چێ له‌و بواره‌دا هاوپه‌یمانان ناوچه‌که‌یان فه‌رامۆش کردبێت. قورساییان خستبێته‌ سه‌ر ناوچه‌ عه‌ره‌نشینه‌کان به‌تایبه‌تی ناوه‌ند!

فاکته‌ری دی، خودی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی کورده‌، وڵاتێکیان بێ خزمه‌تگوزاری فه‌رامۆش کردووه‌. ته‌نها له‌سه‌ر په‌ره‌ی ڕۆژنامه‌کانی خۆیان تروسکه‌ی ئاوه‌دانی و ئازادی ڕاده‌ربڕین دیاره‌!!
فاکته‌رێکی دی، په‌یوه‌ندی به‌ که‌سایه‌تی تێکشکاوی کورده‌وه‌ هه‌یه‌. له‌مه‌شیاندا خه‌تای‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌، ئه‌و ئاوه‌یان ڕشتووه‌ و که‌ ده‌بێت چاو به‌ره‌ژێری ناوه‌ند بن، ناوه‌ند خه‌ڵکی کورد بژیه‌نێت!

سه‌ره‌ڕای پاره‌ی زۆریان ده‌ستیان توند نوقاندووه‌، ته‌نها بۆ خۆیانه‌! به‌بروبیانووی جۆراوجۆر ئه‌و ئه‌رکه‌ له‌کۆڵ خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌! ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ، به‌ئابوورییه‌کی‌ وابه‌سته‌وه‌ وه‌ک کارتی فشار و زه‌می سیاسی بۆ چه‌واشه‌ی خه‌ڵکی، ماوه‌ماوه‌ ده‌م له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌کوتن! ئه‌مه‌ش ڕێک ناکۆک له‌گه‌ڵ دیدی (دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات )‌ دێته‌وه‌! که‌ نابێت ده‌سه‌ڵاته‌کان ته‌نها له‌ناوه‌نده‌وه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دی که‌س نه‌توانێت دیکتاتۆری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا فه‌رز بکات.

دیاره‌ فاکته‌ری ده‌ره‌کیش و .... بۆ خۆی ده‌وری هه‌یه‌. گرنگ ئه‌وه‌یه‌، ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆش و ترشیان بوێت به‌شێوه‌یه‌کی ئارام ده‌بێت بگۆڕدرێن. چوونکه‌ دید و کلتوری ڕۆژئاوایی ڕاسته‌ له‌به‌رامبه‌ر کلتووری داخراو و توندی ڕۆژهه‌ڵاتی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر توندوتیژی و به‌زه‌بری سه‌رباز به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه‌ وه‌ک له‌عیراق و ئه‌فگانستان پراتیک کرا. ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردی هاوپه‌یمانن، ده‌بێت بگۆڕێن، به‌شێوازی تر، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی که‌ شته‌کان پیرۆز نیین و هه‌تا سه‌ر نیین.

ئێستا له‌کۆمه‌ڵگای کوردیدا، هه‌ست به‌ده‌ستی شاراوه‌ و ئه‌فسوناوی‌ کلتووری رۆژئاوایی ده‌کرێت. ئه‌ویش ڕیکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی (به‌مانای دروستی وشه‌)ه‌، که‌ به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر خه‌ڵکی به‌مافه‌کانی خۆیان ئاشنا ده‌که‌ن و چۆنییه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.

شایه‌نی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی کوردیش هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه‌ کردووه‌، ناشتوانێت به‌ره‌نگاری ببێته‌وه‌، چوونکه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و باڵاتره‌ و خه‌ڵکیش خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌ و شارستانیین. ده‌یه‌وێ زۆر له‌خۆی بکات و خۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌دا بگونجێنێت، له‌قسه‌ و گفت و لفتی چه‌ند له‌سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌ هه‌یه‌ و هه‌ستی پێده‌کرێت، له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ ماهییه‌تییان نییه‌.

051120
به‌شداری کردنی به‌عسییه‌کان له‌ده‌سه‌ڵاتدا؟

ئه‌وه‌ به‌خواست من و تۆ و ئه‌وان و ئه‌مان نییه‌، یان دیموکراتی و نادیموکراتیه‌وه‌ نییه‌.
ئێستا کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌، ئه‌ویش توندوتیژی و کاری تێکده‌رانه‌ به‌رده‌وام و ڕوو له‌هه‌ڵچوونه‌. بۆ بنبڕکردنی ئه‌و ڕه‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌ په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وانیش بهێننه‌ ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراقه‌وه‌. ئێ به‌ڵکوو عێراق به‌ره‌و ئارامی بڕوات.
سه‌رانی نوێ عێراق له‌ناچارییه‌وه‌یه‌ ئه‌و ته‌رحه‌یان پی قبووڵه‌. به‌ڵام قسه‌ ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر ئه‌وانیش بهێننه‌ سه‌ر هێڵی ڕاست. توندوتیژی که‌م ده‌بێته‌وه‌ یان نا؟
ڕه‌وشه‌که‌ له‌عێراقدا له‌وه‌ ده‌رچووه‌، به‌ته‌نها به‌هۆیه‌که‌وه‌ (به‌به‌شداریکردنه‌وه‌ی به‌عسییه‌کانه‌وه‌) ببه‌سترێته‌وه‌.

051110
کرده‌وه‌ی خۆ کوژی له‌ عێراق دژ به‌ خه‌ڵک و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان که‌ به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، تا چه‌ند خزمه‌تی به‌ ئاینی ئیسلام کردوه‌؟

به‌داخه‌وه‌، ئاینی ئیسلام له‌بوونییه‌وه‌ وا هاتووه‌ که‌ گوێ نه‌داته‌ گه‌لێک به‌های مرۆڤانه‌، ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌لومه‌رجی ئه‌و قۆناغه‌ مێژووییه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌ب. گه‌ر چه‌ند خاڵی جوانی تێدا بێت ئه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی فشار بووه‌ نه‌ک له‌ڕه‌حمه‌تی خودی ئایینه‌که‌وه‌ بوو بێت. لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ئه‌و ئایینه‌ هه‌ڵبده‌نه‌‌وه‌ بزانن ڕێژه‌ی خوێنڕێژی و غه‌در و زوڵم چه‌نده‌ زۆره‌ یان چه‌ندکه‌مه‌؟

051108
کێشه‌ی خانووبه‌ره‌ و گرانی کرێ

ئێمه‌ له‌فینلاند بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌خانوویه‌کی کرێداین، خاوه‌نه‌که‌ی ژنێکه‌ و له‌دووری 100 کم دووره‌ له‌ئێمه‌وه‌، هه‌موو مانگی کرێکه‌ی بۆ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر حسابه‌که‌ی. تا ئێستا ئاگاداری نه‌کردووینه‌ته‌وه‌ که‌ کرێکه‌ی بۆ زیاد بکه‌ین. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ نرخی زۆربه‌ی شته‌کان و پێداویستییه‌کانی ژیان نێو ‌بازاڕ، له‌و ماوه‌یه‌دا زیادی کردووه‌.
بۆ لێره‌ خه‌ڵکی وایه‌؟ بۆ لای خۆمان به‌و شێوه‌یه‌ نامرۆڤانه‌یه‌!؟
هۆکه‌ی بۆ بۆ ناڕێکخراوی کۆمه‌ڵگاکه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. مه‌رج نییه‌ هه‌موو شته‌کان خه‌تای ده‌وڵه‌ت بێت. ده‌بێت کۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو باره‌کانه‌وه‌ ڕێکبخرێت، به‌ئه‌کتیڤکردنی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی (به‌مانای دروستی وشه‌)، ورده‌ورده‌ گرفته‌کان که‌م ده‌بێته‌وه‌.


له‌ئایینلادان و سێداره‌!
06.03.22

عه‌بدوره‌حمانی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، به‌ر له‌16 ساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوێکی کریستانی ناحکومی له‌پاکستان کاری کردووه‌، بۆته‌ کریستیان. بۆ دوو هه‌فته‌ ده‌بێت له‌زینداناندایه‌، به‌تاوانی ئه‌وه‌ی ئایینی خۆی گۆڕیوه‌ و ئنجیلێکیان پێگرتووه‌ و گوایه‌ له‌دژی ئیسلام په‌یڤیوه‌!
پێده‌چێت به‌هۆی کێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ بوو بێت، ‌باوکی شکاتی لێ کردبێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری ئه‌فگانستاندا هاتووه‌ (...هیچ یاسایه‌ک بۆی نییه‌ پێچه‌وانه‌ یان له‌سه‌رو بنه‌ماکانی ئیسلامه‌وه‌ بێت...)ئه‌وه‌ی له‌ئایین ئیسلام هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌ له‌سێدارد ده‌درێت.
گه‌ر هاتوو په‌شیمان ببێته‌وه‌‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌‌ سه‌ر ئایینی پێشووی، لێی ده‌بوورن. عه‌بدوره‌حمانیش ئاماده‌ نییه‌ ئه‌و کاره‌ بکات.
ئه‌وه‌ له‌شوێنێک ده‌گوزه‌رێت و ڕووده‌دات به‌حساب له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ورووپادایه‌ و ملیارده‌ها دۆلاریان له‌پێناودا خه‌رج کردووه‌ و ده‌یکه‌ن، گیانی سه‌ده‌‌ها سه‌رباز و هاوڵاتی خۆیان کرد به‌قوربان، هه‌زاره‌هاشیان خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌!

بۆ چۆنێکی وا هه‌بوو، ده‌یانووت به‌ده‌رپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان ئازادی بۆ خه‌ڵکی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ژنان که‌ به‌ جۆره‌ عه‌بایه‌ک داپۆشراون ته‌نانه‌ت چاویشیان به‌ده‌ره‌وه‌ نه‌بوو. بینیمان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی تالیبان ئه‌ولاتر چوو، که‌چی ئه‌و جۆره‌ عه‌بایه‌ که‌م نه‌بووه‌وه‌ و تائاستێک وه‌ک خۆی مایه‌وه‌ و وا ده‌رنه‌چوو!
ئه‌وه‌ بۆ؟ ئاشکرایه‌ ڕاسته‌ ئیسلامی سیاسی لایه‌نه‌ تاریکه‌کانی کلتوور په‌ره‌ پێده‌دات و تیوریزه‌ی ده‌کات، به‌ڵام خۆ ئێستا ئه‌وان نیین، ئه‌ی بۆ حوکمی مه‌رگ بۆ که‌سێک ده‌رده‌کرێت له‌ئاین لای دابێت! هه‌لومه‌رج بۆ ژنان هه‌ردۆزه‌خه‌که‌ی جارانه‌! که‌واته‌ ده‌توانیین بڵێن مه‌رج نییه‌ ژیان به‌گۆڕانی ڕژێمێکی سیاسی بۆ یه‌کێکی دی به‌تایبه‌تی گه‌ر له‌ژێر فشاری ده‌ره‌کیدا بێت و خۆبه‌خۆ ڕووی نه‌دابێت، بگۆڕدرێت.
--------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه:http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=748

هه‌ڵه‌بجه‌، شه‌ری نێوان عه‌قلییه‌ته‌کان؟!
06.03.19

ئه‌وه‌ چ کاره‌ساتێک و زه‌نگێکی چه‌ند مه‌ترسیداره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و گرووپیک بێن له‌داخی ده‌سه‌ڵاتداران زۆر نابینایانه‌ ته‌ڕ و وشک پێکه‌وه‌ بده‌نه‌ به‌ر په‌لامار، سمبولی خودی خۆیان سمبولی قوربانیانییان تێک بده‌ن و بسووتینن!
ئه‌مه‌ مه‌گه‌ر له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌دبه‌ختی وه‌ک کورد بوه‌شێته‌وه! ئاخر مێژووی ئه‌م گه‌له‌ی باشوور‌ پڕه‌ له‌ڕووداوی هاوشێوه‌: ئه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو گه‌رماوگه‌رم زۆر له‌خه‌ڵک که‌ کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ کرا، خه‌تای دوژمنی سه‌ره‌کی و عه‌ره‌به‌ و داگیرکه‌ره‌کانیان نه‌ده‌گرت و ده‌یانوت هێزه‌ سیاسیییه‌کانی خۆمان بوون و نه‌فره‌تیان له‌وان ده‌کرد! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی چاوساغ و پێش له‌شکرانه‌ کێ بوون! پێش ئه‌وی ئه‌وانه‌ کێ بوون ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له‌له‌شکری داگیرکه‌ر به‌قۆنته‌ران ده‌گرت! پێشمه‌رگه‌یان ده‌کوشت و ده‌گرت وته‌سلیم به‌حکومه‌ت ده‌کرد؟ جاشه‌ کورده‌کان نه‌بوون!ئه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو خودی سه‌رۆکی ئێستای کوردستان فه‌رموو بووی گه‌ر شۆرشمان پێنه‌کرێت پێمان تێکده‌درێت! ئه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو له‌31ی ئابی 1996دا پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سه‌رکوتی دژه‌که‌ی په‌نای بۆ له‌شکری داگیرکه‌ر و دوژمنی سه‌ره‌کی کورد برد؟
جا بڕوانن و بیربکه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ چ جۆره‌ میلله‌ت و خه‌ڵکێکه‌؟

به‌سمبولکردنی فڵان و فیسار ڕووداو ئیتر چ خۆش چ ناخۆش، که‌لتووری و ده‌ستکه‌وتی هه‌ڵبژارده‌ (نوخبه‌)ی کۆمه‌ڵگای شارستانییه‌. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌وه‌ بووه‌ وه‌ک میلله‌تانی دی جیهان، له‌م سه‌رده‌مه‌ی ڕێنیسانسی کورد له‌باشوور، بیر له‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ چه‌ند خاڵ له‌میژووی پڕ له‌کاره‌ساتوی بکرێته‌ سمبول. چێکردنی یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌وڵێکی سه‌ره‌تایی بوو.

‌بزانن چه‌ند میلله‌تێکی بێپرینسیب وبێ ستاندارین! گه‌ر شارۆچکه‌یه‌ک و که‌سانێک یان گروپێک سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رچه‌نده‌ زۆر ڕه‌وایش بێت نه‌پرنگێنه‌وه‌ پێشێلی به‌ها ستانداره‌کانی خۆی بکات، کاره‌سات ده‌خولقێت وه‌ک له‌رۆژی یادی هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بینرا و یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا سووتێنرا!

به‌ده‌ر له‌هه‌ر هۆیه‌ک که‌ ده‌کرێت به‌جۆرێکی دی ئه‌و ڕووداوه‌ بخوێنرێته‌وه‌؛ ئه‌ویش ململانێی نێوان که‌لتوور یان هزری شار و که‌لتوور هزری لادێ؛یه‌. ئه‌وه‌ چۆن؟
قابیلی ڕامانه‌، بۆ زۆربه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌کان ئه‌م دواییانه‌، بۆ چاککردنی هه‌لومه‌رجی ژیان و گوزه‌ران له‌شارۆچکه‌کانی وه‌ک ڕانییه‌ و که‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌ و... سه‌رهه‌ڵده‌دا؟ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا ده‌بوایه‌ ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ له‌ناوه‌ندی شاره‌گه‌وره‌کانه‌وه‌ که‌ کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت و داده‌نیت، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ به‌رپا ببێت؟!

ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌ژێر هه‌ر باینوویه‌کدا بێت هێرشی هزری لادێیه‌ بۆ سه‌ر سکۆلاریزم، به‌پشتیوانی ئیسلامی سیاسی، که‌ ژینگه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ گه‌شه‌ و سه‌رهه‌ڵدانیان. بۆ به‌راورد گه‌ر که‌مێک بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌؛ له‌دوای ئاشبه‌تاڵی 1974 ڕژێمی عه‌ره‌به‌ به‌عسییه‌کان زۆربه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی داگرت و ته‌عویزی به‌خاوه‌نانی ئه‌و شارۆچکه‌ و لادێیانه‌دا. ئه‌و هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ کۆنترۆڵکردنی شار. شارێک که‌ تا ئه‌و کاته‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی بوو. ناوه‌ندی سکۆلاریزمێکی ده‌ڵه‌مه‌یی بوو، له‌ئه‌نجامی ململانێی نێوانیان و زۆر هه‌لومه‌رج دی نه‌خوازراو، ئه‌و هزره‌ توانی تا ئاستێکی باش کۆنترۆڵی شار بکات!

کاردانه‌وه‌ی شارنشینان ته‌نها له‌ده‌سته‌واژه‌ی (لادێی خواردینی) خۆی بینییه‌وه‌! به‌ر له‌چه‌ند ساڵ له‌هه‌ر شارییه‌کت بپرسیایه‌؛ ڕه‌وشی شار چۆنه‌؟ ده‌یووت: شارێکی وه‌ک سله‌یمانی ناوه‌ڕاست شه‌ست تا ناوه‌ڕاست حه‌فتاکان باشتر و مه‌ده‌نیتر بوو.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت حه‌مله‌ی چه‌ندباره‌ی ئه‌و هزره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی توندتر بۆ سه‌ر سکۆلاریزمی شار، تراجیدیاکه‌ له‌وه‌دایه‌؛ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و شاره‌ی ئه‌وان به‌ر هه‌ڵمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ خۆی لادێیه‌کی وێرانی گه‌وره‌یه‌!
---------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه:http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=707

عه‌قلانییه‌تی ئیسلام وا ده‌بێت؟
06.03.13

وه‌فا سولتانی نوسه‌ر و پزیشک، دانیشتووی شاری لویس ئانجلس له‌ئه‌مه‌ریکا،له‌بنه‌ره‌تداخه‌ڵکی شاری بانیاسی سووریایه‌. ئه‌و ژنه‌ ئاوا بیر ده‌کاته‌وه‌:
ئه‌و ململانێیه‌ی ئێستا هه‌یه‌ ململانیی نێوان ئایینه‌کان و شارستانیه‌ته‌کان نییه‌، به‌ڵکوو ململانێی نێوان دوو سه‌رده‌م و قۆناغی جیاوازه‌. دوو هزر یه‌کێکیان هی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ئه‌وی دیان هاوچه‌رخه‌، نێوان دواکه‌وتوویی و مۆدێرنه‌ و نێوان به‌ربه‌ریه‌ت و عه‌قلانییه‌ت، نێوان دیموکراسی و دیکتاتۆرییه‌.
ئه‌وه‌ ئایینی ئیسلامه‌ خه‌ڵکی له‌نێوان موسوڵمان و کافر دابه‌شکردووه‌. ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌‌ فه‌رمان و هانی موسوڵمانانی داوه‌ شه‌ر له‌دژی ئه‌وانه‌ دی بکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی بروا ده‌هێنن وده‌بنه‌ ئیسلام‌!

جووله‌که‌، دوای هۆلۆکۆس توانیان به‌کارو زانست نه‌ک به‌تیرۆر و گریان و قیره‌قیر جیهان ناچار بکه‌ن ڕێزیان لێبگرێت... جووله‌که‌یه‌کتان بینی له‌چێشتخانه‌یه‌کی ئه‌ڵه‌مانیدا خۆی بته‌قێنێته‌وه‌؟ یان که‌نیسه‌یه‌ک بروخێنێت؟ بوزییه‌کتان بینی مزگه‌وتێک بوستێنێت به‌ڵام موسڵمانان له‌ئه‌فگانستان په‌یکه‌ره‌کانی بوزایان ته‌قانده‌وه‌! که‌چی موسوڵمانان به‌کوشتنی خه‌ڵک و سوتاندنی که‌نیسه‌ و بالیۆزخانه‌ ده‌یانه‌وێت به‌رگری له‌عه‌قیده‌ی ئایینیان بکه‌ن! ئه‌وه‌یش هیچ به‌رهه‌م ناهێنێت. موسوڵمانان پێش ئه‌وه‌ی داوا له‌خه‌ڵکی دی بکه‌ن ڕێزیان لێبگرن، ده‌بێت بزانن ده‌توانن چی پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی بکه‌ن‌ ... کریستان و موسوڵمان و جووله‌که‌ نیم، مرۆڤێکی عیلمانیم و بڕوام به‌غه‌یب نییه‌ ..

له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌یڤانه‌ و زۆری تر که‌ له‌م که‌ناڵ و ئه‌و که‌ناڵی ده‌ریبڕیون، که‌وتۆته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی که‌سانی نه‌ناسراو چ به‌ته‌له‌فوون چ به‌ئێ مایل. ئێستا به‌ناچاری له‌ژێر چاودێری توندی پۆلیسدایه‌. یه‌کی له‌پیاوانی ئایینی وڵاته‌که‌ی له‌باره‌ی وه‌فائه‌وه‌ وتوویه‌تی: له‌کاریکاتێریسته‌ دانیمارکییه‌کان خراپتر سوکایه‌تی به‌ئیسلام ده‌کات‌.
گه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانن تکایه‌ سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://switch5.castup.net/frames/20041020_MemriTV_Popup/video_480x360.asp?ai=214&ar=1050wmv&ak=null
-------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه:http://www.dengekan.com/doc/2006/3/abasShwan14.pdf

وێنه‌ی سه‌رکرده‌ داگرن!
06.03.10

هاوینی ڕابردوو سه‌ردانێکی کوردستانم کرد، له‌فه‌رمانگه‌یه‌کی وه‌ک خانه‌نشینی وێنه‌ی مامجه‌لالم به‌کاڵی و کوڵاوی له‌هه‌موو ژووره‌کاندا بینی له‌هۆڵه‌که‌شدا که‌ کارمه‌نده‌ زۆروزه‌به‌نده‌ بێئیشه‌کانی لێبوو چه‌ند دانه‌ی ترهه‌ڵواسرابوو! درۆم نه‌کردبێت نزیکی ده‌ دوانزه‌یه‌ک ده‌بوون! له‌لای ڕاست و چه‌پ و پاش و پێشه‌وه‌ وێنه‌ به‌چاومدا ده‌چه‌قی! له‌ژووری ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ر و کاربه‌ده‌ستانی پله ‌یه‌کی فه‌رمانگه‌کان له‌جیاتی ئاڵای کوردستان وێنه‌ی سه‌رکرده‌ هه‌ڵواسراوه‌! ته‌شبیه نه‌بێت ئه‌وه‌ یه‌کیکه‌ له‌پاشماوه‌ یان لاسایی کردنه‌وه‌ی بێمانا، به‌بڕوبیانوی جۆراوجۆر، سه‌رده‌می عه‌ره‌به‌ به‌عسییه‌کان و ده‌وڵه‌تانی دیکتاتۆری ده‌وروبه‌ری کوردستانه‌. به‌حساب ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یه‌وێت خۆی به‌دیموکراتی و مافی مرۆڤ میکیاج بکات، وا پیشان بدات! که‌چی له‌پراتیکدا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کار ده‌کات!

بۆخۆی هه‌ڵواسینی وێنه‌ی سه‌رکرده‌کان ته‌نانه‌ت مردوووه‌کانیش له‌گه‌ڵ به‌ها جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و مه‌ده‌نی و ئه‌و سیفه‌ته‌ی لێبه‌هره‌مه‌نده‌ ئه‌ویش‌ شه‌فافیه‌ته‌ نایه‌ته‌وه‌. لابردنی ئه‌و وێنه‌ زۆر و بێتامانه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ خه‌ڵکی ڕقیان لێیانه و حه‌زیان به‌چاره‌یان نییه یان ڕێزی سومبوڵه‌کانیان لا نییه‌‌. هه‌رچه‌نده‌ به‌راوردێکی گونجاو نییه‌، ‌له‌فینلاند زۆر به‌ده‌گمه‌ن وێنه‌ی سه‌رۆکه‌ کۆن و نوێکان له‌فه‌رمانگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کاندا به‌هه‌ڵواسراوی ده‌بینرێت. بۆ ده‌سه‌ڵات وا باشه‌ له‌م خاڵه‌ و زۆری تردا چاو له‌کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کان بکات نه‌ک ‌دواکه‌وتووه‌کان.

جا هۆی چییه‌ له‌وێ وایه‌ و لێره‌ به‌م شێوه‌یه‌؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ڕوونه‌، هێنده‌ هه‌یه‌ له‌وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کاندا داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌کان وه‌ک لای خۆمان موڵکی حیزب و ده‌وڵه‌ت نیین یان هه‌ر به‌ناو ده‌وڵه‌تین، له‌زۆر بواردا کیانی سه‌ربه‌خۆن. یه‌کیک له‌فاکته‌ره‌کانی پێشکه‌وتنی ئه‌وان هزری سه‌رمایه‌دارانه‌یانه‌، ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ به‌پله‌یه‌کی باش کۆمه‌ڵگایان ته‌نزیم کردووه‌. جا هه‌نگاو ناو به‌ره‌و خۆجیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆرگانانه‌ له‌نفوزی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌ر پارتێکی دی هه‌نگاوه‌ بۆ جوانترکردن و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست.
-------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه: http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=596
دیدی تۆ

ته‌فسیری ژنانه‌ی قورئان!!؟
06.03.04

بۆچوونێک هه‌یه‌ ده‌ڵێت: ئایینی ئیسلام گۆران قبووڵ ناکات. به‌ڵام هه‌وڵی جۆراوجۆر لێره‌ و له‌وێ هه‌یه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و ده‌ربڕینه‌وه‌یه‌. یه‌کی له‌و نموونه‌ دانسقانه‌، ئه‌و کاره‌ بوو که‌ له‌USA ژنێک به‌ناوی ئامینه‌ ودوده‌وه‌ پێشنوێژی له‌یه‌کی له‌مزگه‌وته‌کانی نیویۆرک موسوڵمانانی ده‌ستپێکرد.

هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌سما به‌رله‌س Asma Barlas ی پاکستانی و نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریکا و مامۆستای زانکۆ، زیاد له‌وه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌ستی بۆ خودی قورئان و ته‌فسیرکردنی سه‌رله‌نوێی بردۆته‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کتێبێکی به‌نێونیشانی (ژنانی باوه‌ردار و دووباره‌ خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیری پیاوانه‌ی قورئان) ده‌رکردووه‌. ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی که‌ هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی تائێستا کراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دیدی پیاوانه‌وه‌ بوون‌، که‌واته‌ زوڵم له‌ژنان ده‌کات.

هۆی ته‌لاقدان و بێبه‌شکردنی له‌هه‌موو مافێک و ئه‌وه‌ی که ‌لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ له‌قورئاندا له‌ئارادایه‌، وا له‌ئه‌سما ده‌کات، به‌م شێوه‌یه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و ڕه‌وشه‌ بێته‌وه و ده‌ست بداته‌ کاریکی له‌ جۆره‌. ئه‌و بڕوای وایه‌؛ ژنان ده‌بێت هوشیار بن و بڕوایان به‌توانای خۆیان هه‌بێت، ماف ده‌بێت بسه‌نرێت نه‌ک وه‌ک دیاری له‌م وله‌و وه‌ریبگرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیده‌وه‌ گوایه‌ کاری ته‌فسیر بۆ هه‌مووکه‌سێک ڕه‌وا نییه‌، هه‌رکه‌س له‌خۆیدا ڕاببینێت ده‌توانێت قورئان ته‌فسیر بکات. ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه‌ نییه‌، گومانی ده‌خرێته‌ سه‌ر و پیرۆزی له‌که‌دار ده‌کرێت. ده‌بیت به‌ودیده‌وه‌ بخوێنرێته‌وه‌ که‌ له‌چوارچێوه‌ی قۆناغێکی مێژووی دیاریکراودا هاتۆته‌ بوون.
-------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه: http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=512
دیدی تۆ

له‌دژی تۆتالیتارییه‌تی ئیسلامی
06.03.01

هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئابدوCharlie Hebdo، یه‌کیک بوو له‌و بڵاوکراوه‌ فه‌رنسیانه‌ی وێرای وێنه‌ کاریکاتێرییه‌کانی محه‌مه‌دی موسولمانان دووباره‌ بڵاوبکاته‌وه‌. وا بریاره‌ له‌ژماره‌ی داهاتوویدا به‌یاننامه‌یه‌ک به‌ئیمزای چه‌ند که‌سایه‌تی به‌نێوده‌نگ له‌وانه‌ سه‌لمان ڕوشدی و ته‌سسلیمه‌ نه‌سرینی به‌نگلادێشی په‌رله‌مانتاری هۆڵندی به‌ڕه‌گه‌ز سۆماڵی ئایان هرسی و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی هێنری لیفی بڵاوده‌کاته‌وه‌ به‌ناونیشانی: پێکه‌وه‌ له‌دژی تۆتالیتارییه‌تی ئیسلامی.
واهاتووه‌: دوای زاڵبوون به‌سه‌ر فاشیزم و نازیزم و ستالیزم، ئێستا جیهان به‌ره‌وڕووی هه‌ره‌شه‌یه‌کی دی ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئیسلامیزمه‌ ئێمه‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیران دوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ تۆتالیتاریه‌تی ئایینی ده‌که‌ین. له‌پێناو به‌رزڕاگرتنی به‌های ئازادی و یه‌کسانی و سکۆلاریزم بۆ هه‌موو. ‌ئه‌وه‌ کاره‌یش به‌چه‌ک نا به‌هزر ده‌ێته‌ دی. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت شه‌ری شاراستانییه‌کان و دژایه‌تی نێوان ڕۆژهاڵات و ڕۆژئاوا نییه‌، به‌ڵکوو جه‌نگێکی هه‌مه‌گیره‌ی دیموکراتخوازانه‌ له‌دژی سیۆکراتییه‌کان.
--------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه:http://www.dengekan.com/doc/2006/3/abasShwan4.htm
دیدی تۆ

ئیسلامی تووندڕه‌و، سه‌رچاوه‌ی به‌ڵا!
06.02.25

کارسازێکی ئه‌ڵه‌مانی ته‌مه‌ن 61 ساڵ، به‌ماوه‌یه‌کی کورت له‌دوای ده‌ستدرێژییه‌که‌ی ته‌موزی ساڵی ڕابردووی شاری له‌ندن. له‌سه‌ر حسابی خۆی له‌سه‌ر ده‌سماڵ ـ کلێنکسی ته‌والیت ئایه‌تی قورئان چاپ ده‌کات. به‌مه‌به‌ستی ئیستیفزازکردن بۆ مزگه‌وت و ته‌له‌فیزیۆن و ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس ده‌نێرێت. هه‌روه‌ها له‌ئه‌نته‌رنێتدا هه‌ڕاجی ده‌کات
و نرخی هه‌ر لوله‌ کلێنکسێک به‌یه‌ک ئیرۆ داده‌نێت. پاره‌ی ده‌ستکه‌وته‌که‌ی ئه‌و کاره‌ ته‌رخان ده‌کات بۆ دروستکردنی په‌یکه‌ری یادگاری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ده‌ستی تیرۆریستانی ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. قورئانیشی به‌کتێبی : مه‌ته‌بخی کاری تیرۆریستی شوبهاندووه‌.ده‌ربڕینێکی هاوشێوه‌ی دیش هه‌یه‌،‌ ده‌ڵێت: مزگه‌وته‌کان بوونه‌ته‌ ژووری ئاماده‌سازی کاری تیرۆریستی.

وه‌زێری دارایی ئوستراڵی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌ناهه‌نده‌ و کۆچکردوانه‌ی وڵاتانی ئیسڵامی که‌ به‌شانوباڵی کاری جیهادیدا هه‌ڵده‌ده‌ن ده‌ڵێت: وه‌ک چۆن موسوڵمان ئاماده‌ نیین به‌پێڵاوه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر به‌رده‌نوێژی مزگه‌وت بۆ نوێژ کردن، به‌هه‌مان شێوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌کرێن، ده‌بێت ئاماده‌یش ‌بن به‌هاکانی ئه‌م وڵاته‌ بپارێزن و پێشێلی نه‌که‌ن.
---------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه:http://www.rojhilat.org/?id=3778

ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌ک له‌ناونیشانه‌که‌یدا(ئیسلامی تووندڕه‌و، سه‌رچاوه‌ی به‌ڵا) ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وانه‌ به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌ئاستی فه‌رمی و نافه‌رمی ئه‌ورووپاوه‌ کاکردی گه‌نی هه‌ژموونی ئیسلامه‌. ئه‌وه‌ی هیناومه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تا دووان بوو دوایی بوو به‌سیان وه‌ک فاکت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بزانن، ئه‌وه‌ زه‌نگی هوشیارییه‌. بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی و به‌تایبه‌تی ئیسلامه‌کانیان له‌م وڵاتانه‌ زیاتر بکه‌ونه‌ ژێر فشار و ئیهانه‌تی جۆراوجۆری ئه‌ورووپییه‌کانه‌وه‌ و که‌سانی تر که‌ ته‌نها به‌ ته‌سکه‌ره‌ ئیسلامن باجه‌که‌ی بده‌ن و ببنه‌ له‌شکری ئه‌و بزووتنه‌وه‌ ناشیرینه‌، که‌ زۆر له‌به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی به‌لاوه‌ هیچه‌.

دوای ئه‌وه‌ بۆ ئاژانسێکی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک فرانسپرێس ڕه‌وابێت، بۆ وه‌ک خۆت ده‌ڵێی ماڵپه‌ڕێکی بچووک!! ڕه‌وا نه‌بێت هه‌واڵی وا بڵاوبکاته‌وه‌؟ یان هیچ نه‌بێت بۆ خودی ماڵپه‌ره‌ عه‌ره‌بییه‌کان و ڕۆژنامه‌کانیان ڕه‌وا بێت بۆ ئێمه‌ی کورد ڕه‌وا نه‌بێت! ئه‌م سانسۆره‌ خودیی (زاتی)یه‌، خه‌ریکه‌ بێتام ده‌بێت.

ئازیزم، له‌و پرسیاره‌ی که‌ له‌وانه‌یه‌ پێم ناخۆش بێت نووسراوه‌کانی ڕابه‌رانی چینی کرێکار و سکیۆلاریزم به‌ده‌ردی قورئان ببررێت. سه‌یرم لیدێت پرسیاریکی وا به‌ره‌وڕووم ده‌کرێته‌وه‌، بۆ تا ئێستا نازانی چۆن بیر ده‌که‌مه‌وه‌؟! ئه‌وه‌ قوناغه‌ گوزه‌شت، دیاره‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌مت نه‌خوێندۆته‌وه‌! جیهان به‌کاڵی ده‌بینم، که‌واته‌ ئاساییه‌ زۆر له‌و شتانه‌ی خه‌ڵکانێک باسی ده‌که‌ن و خۆیانی بۆ ده‌ده‌ن به‌کوشت و گێچه‌ڵ بۆخۆیان و ده‌ورووبه‌ریان دروست ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ نه‌هێنێت به‌پیرۆز سه‌یر بکرێت.

ئێستا لام ڕوونبووه‌وه‌ هۆی دانه‌به‌زاندنی چی بووه‌، که‌ باسی ئه‌و براده‌ره‌م کرد، وتم ئێ له‌وانه‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خستبوومه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، کاردانه‌وه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ بێت.

له‌باره‌ی ئه‌و فتوایه‌وه‌ باش بچۆره‌ بن کڵێشه‌یه‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ی قسه‌کانی په‌یدا بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌ڵگه‌وه‌ بتوانرێت زیاتر ڕسوا بکرێت. حه‌ز ده‌که‌م بزانم له‌سه‌ر چ کاریکاتێرێک ئه‌و قسانه‌ی کردووه‌؟

له‌باره‌ی حه‌مه‌سه‌عیده‌وه‌ حه‌ز ده‌که‌م بزانم بێجگه‌ له‌ناکۆکی گشتی سیاسی، چی ترتان له‌نێواندا هه‌یه‌ یان هه‌بووه‌؟ ئه‌و لێبۆته‌وه‌، وابزانم زۆر خۆی پێوه‌ مه‌شغول نه‌کرێت باشه‌. هه‌موو ئه‌و ره‌خنه‌ سیاسییانه‌ی تا ئێستا خستیۆته‌ ڕوو په‌شمه‌ک ده‌رچوو، ئه‌و ده‌ستی خۆی که‌شف کرد، ئیتر بۆ وازی لێناهێنن.

هه‌ندێ جار عومه‌ر فارس کاری باش ده‌کات، بابه‌تی ئه‌م نووسه‌ر و ئه‌و نووسه‌ر کۆنترۆڵ ده‌کات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌فڵان و فیسار شوێنی دیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ماڵپه‌ڕی دیمانه‌یش خۆی له‌دووباره‌کردنه‌وه‌ ده‌پارێزێت. جا نازانم تۆ بۆ په‌یره‌و له‌و کاره‌ ناکه‌یت شوێنێکی زۆرت بۆ ده‌مێنێته‌وه‌. یان یاسایه‌ک دابنرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌فینلاند نازانم له‌سوید چۆنه‌ نووسه‌ر گه‌ر بابه‌تێکی بڵاوکرده‌وه‌ حه‌قی نییه‌ دووباره‌ بڵاویبکاته‌وه‌ تا شه‌ش مانگ. دووباره‌ کردنه‌وه‌ی بابه‌تی نووسه‌ران زۆر بێتام بووه‌. زۆر جار پێویست ناکات سه‌ردانی ده‌نگه‌کان و کوردستانپۆست و کوردستاننێت و کڵاوڕۆژنه‌ بکه‌یت.
ده‌توانم له‌و بواره‌دا هاوکارییه‌کی بچووکت بکه‌م، گه‌ر بخوازیت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کوردستانپۆست بچووک نییه‌. ئیعتباری باشی هه‌یه‌، جا بۆ هه‌وڵ نه‌درێت ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ له‌خۆی بگرێت که‌ له‌شوێنانی دی بڵاوناکرێته‌وه، بابه‌ت که‌م بێت به‌ڵام دانسقه‌ بێت. ئه‌مه‌یش به‌مانای سانسۆر خستنه‌سه‌ر نووسه‌ران ناگه‌یه‌نێت.

له‌باره‌ی بابه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه‌ بۆ له‌مه‌ودواش من بۆ خۆم به‌دواداچوونم زۆره‌ بۆ بڵاوکراوه‌ عه‌ره‌بییه‌کان هه‌ر شتیکم به‌گرنگ زانی دایده‌نیم، به‌ڵام با زۆر نه‌مێنیته‌وه‌، بۆیه‌ پێم باشه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ عه‌ره‌بیانه‌ی لاپه‌ره‌که‌م لاببه‌ی. 06.03.03


ده‌ستت خۆش بۆ ناردنی وه‌ڵامه‌که‌ت بۆ ئه‌و به‌چکه‌ مه‌لایه‌، له‌بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی یه‌ک دوو بابه‌ت هه‌ستم کرد شتێک له‌نێوتاندا ده‌گزه‌رێت، نه‌مده‌زانی چییه. له‌و کورته‌ وتاره‌دا که‌ له‌سه‌ر کوردستان پۆست نووسیم ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵه‌یه‌کی تۆ دابوو به‌وه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کت به‌ناوی ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه‌ له‌خۆ کۆکردۆته‌وه‌ که‌ له‌گێچه‌ڵ و شتی لابه‌لا زیاتر هیچیان لێ ناڕوێت. که‌ ئه‌وه‌م ده‌ربری له‌وه‌وه‌ بوو،‌ من له‌کوردستان له‌ئه‌زمونی گۆڤاری ئه‌ده‌بی کرێکاریدا خۆم تووشی ره‌وشێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی تۆ کرد، دوایی قه‌باعه‌تبار بووم. جیاوازییه‌که‌ی له‌وه‌دا بوو که‌ زۆر دوژمنم نه‌بوو وه‌ک تۆ، هه‌روه‌ها تا ڕاده‌یه‌ک که‌مێکیش ئه‌و کاره‌ بۆ من وه‌ک ده‌رامه‌تی مادی ده‌وری هه‌بوو به‌ڵام ئه‌مه‌ی تۆ گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوبم ئه‌وه‌ که‌مه‌ ده‌رامه‌ته‌شی به‌دواوه‌ نییه‌ و وابزانم پاره‌ی خۆشتی له‌سه‌ر داده‌نێت.
ئه‌و که‌ناڵانه‌ی که‌ ده‌سته‌ی نووسه‌رانیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا ده‌زگای بازرگانی گه‌وره‌ن بۆیه‌ پێویستاین به‌چه‌ند که‌س ده‌بێت تا کاره‌کان ڕایی بکات. گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم وابزانم گۆگڵه‌ کارمه‌نده‌کانی به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێررێن و که‌من، هه‌ر نه‌فه‌ره‌یان چه‌ند کار ده‌کات. نازانم تۆ بۆ بیر له‌وه‌ ناکه‌یته‌وه‌ ماده‌م جه‌ماوه‌رێکی زۆر سه‌ردانی کوردستانپۆست ده‌کات ڕیکلام بکه‌یت و بڵاوبکه‌یته‌وه‌ به‌نرخێکی ڕه‌مزی. تا خه‌ڵک نان له‌تۆ بخۆن و نان له‌خه‌ڵکی بخۆیت و به‌وه‌یش ئۆتۆماتیکی ئازادانه‌تر و نه‌ترسانه‌تر کار ده‌که‌یت.06.03.20
-------
دیدی تۆ

دیزایی کوردستانپۆست له‌نێوان کۆن و نوێدا!
06.02.20

وه‌ک بڕیار بوو کوردستانپۆست له‌ ده‌وره‌ی نوێدا، دیاره‌ مه‌به‌ستم له‌ ته‌کنیکی نوێ و ئاسان که‌ ئه‌رک و ماندوو بوونی به‌رپرس که‌م بکاته‌وه‌. خێرایی بدات به‌کاره‌که‌. به‌ڵام له‌وه‌ ناچێت سه‌رکه‌وتوو بێت. له‌و بڕوایه‌دا بووم ئیتر ڕۆژانه‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌. که‌چی وه‌ک خۆیه‌تی! به‌ دوو یان سێ ڕۆژجارێک نوێ ده‌کرێته‌وه‌!

ته‌نها گۆڕانێک ڕووی دابێت، ئه‌وه‌یه‌ نووسه‌ران ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌نێو خودی ماڵپه‌ره‌که‌وه‌ بابه‌ته‌کانی دابنێن، وه‌ک له‌وه‌ی به‌مایل بۆ به‌رپرسی بنێرێت. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ بابه‌ته‌که‌ ڕاسته‌خۆ ناچێته‌ ئندێکسه‌وه‌! گریمان گه‌ر هاتوو هه‌واڵێکی به‌په‌له‌ت هه‌بێت، بۆ خۆی تا ڕووناکی ده‌بینێت مردار ده‌بێته‌وه‌ و سوودی نامێنێت ناچار نووسه‌ر په‌نا ده‌باته‌ به‌ر شوێنی دی!

کوردستانپۆست یه‌کێکه‌ له‌کۆنترین ماڵپه‌ڕه‌کان و له‌سه‌ره‌تا‌وه‌ وه‌ک دیزاین پێشکه‌وتوو بوو، به‌ڵام ورده‌ ورده‌ دواکه‌وت! ئێستاش که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه‌، هه‌وڵێکه‌ به‌ئاڕاسته‌ی باشتربوون. به‌ڵام گه‌ر به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند ماڵپه‌ڕی دیدا که‌ ته‌مه‌نیان له‌چاو ئه‌مدا هه‌ر هیچ نییه‌، ده‌کرێت بووترێت ئه‌وان وه‌فادارترن به‌په‌یامی خۆیان که‌ خۆی له‌خێراگه‌یاندنی زانیاری جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌دیزاینیشدا چه‌ند هه‌نگاو له‌پێشترن.

به‌داخه‌وه‌ کوردستانپۆست و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ماڵپه‌ڕه‌کان به‌پله‌ی یه‌که‌م بۆنته‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ ته‌رحی نه‌زه‌راتی جۆراوجۆری تیا پیشانبدرێت وه‌ک له‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و نه‌زه‌راته‌ به‌شێوه‌یه‌کی جواتر بخرێنه‌ ڕوو. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت که‌ دنیا هه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕا نییه‌، ده‌کرێت شتی دیکه‌ بێت، ته‌شبیهـ نه‌بێت ژماره‌یه‌ک له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ وه‌ک بڵاوکراوه‌ی بێ زه‌وقه‌کانی پارته‌ چه‌پییه‌کان وایه‌ له‌شیعاره‌وه‌ بۆ شیعار وشه‌ و دێڕ و بابه‌ته‌!

کوردستانپۆست، گرفتی لابه‌لا بۆ خۆی چێکردووه‌، به‌خاتری ئه‌وه‌ی وا پیشان بدات که‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ ته‌نها نییه‌ و گرووپێک ده‌یبات به‌ڕێوه‌، هاتووه‌ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی دروست کردووه‌. کارێکی وا زیاتر بۆ کومپانیا دروست تره‌، وه‌ک له‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێکی نابازرگانی نه‌ک پاره‌ ڕاناکێشێت به‌ڵکوو پاره‌ت ده‌خوات.
----------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه:http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=395

دانیمارک کوێ که‌وتووه‌ ؟!
06.02.17

عه‌ره‌به‌ توندره‌وه‌ ئیسلامییه‌کان و ئیسلامییه‌کان به‌گشتی ڕۆمانی ئه‌ولاد حاره‌تینای نه‌جیب مه‌حفوزیان نه‌خوێندبووه‌، که‌چی که‌سێکیان نارد، نووسه‌ریان به‌ر چه‌قۆدا! هه‌روه‌ها خومه‌ینی به‌هه‌مان شێوه‌ ڕۆمانه‌که‌ی سه‌لمان ڕووشدی نه‌خوێندبووه‌، فتوای کوشتنی بۆ ده‌رکرد! ئه‌م گۆرانیبێژه‌ میللییه‌ عه‌ره‌به‌ی خه‌ڵکی میسر به‌ناوی (شه‌عبان عه‌بدولره‌حیم)، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی دی دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌! ئه‌مه‌ چۆن؟

شه‌عبان، له‌ساڵی 2001دا بڕیار ده‌دات به‌ره ‌و دنیای سیاست بچێت‌، به‌گۆرانی (بحب عمرو موسى وباكره إسرائيل.. ولما بتقفل معانا بنسحب السفير) ده‌ست پێداکات. دواتر له‌ساڵی 2004دا له‌دژی ره‌فز و ئیلغاکردنی کۆبوونه‌وه‌ی باڵای سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌توونس، گۆرانییه‌کی به‌ناونیشانی (يا عم عربي اصحى) وت‌ و به‌رهه‌مهێنا.

له‌م ڕۆژانه‌دا که‌ جه‌نجاڵێک به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند کارتۆنێکه‌وه‌ له‌ڕۆژمه‌یه‌کی دانیمارکی بڵاوبۆته‌وه‌، گوایه‌ سوکایه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ری موسولمانان کردووه‌. ناوبراو به‌هاوکاری شاعیر و بنووسی تێکستی گۆرانییه‌کانی (إسلام خليل)‌ گۆرانییه‌کیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌ڵبزرکاندووه‌. ئه‌مه‌یش ده‌قه‌که‌یه‌تی:

خلصنا الصبر كله وبرضه مفيش حلولْ

أهي وصلت الإهانة للدين وللرسولْ

رسول الله محمدْ.. وإمام الأنبياءْ عايزين يهزوا صورته السفلة الأغبياءْ

كل الأديان بريئة.. من اللي هانوا النبي

علشان دي ناس مجنونة.. وأكبر ما فيهم غبي

لو يقرا عن محمد.. ها يعرف هو مينْ

رسول الإنسانية.. الصادق الأمينْ

دنمارك إيه يا عالم.. حتى بتوع العجولْ

مين دول علشان يقولوا كلام على الرسولْ

ها أقول ومش راح أسكت.. والناس ها تقول

معايا عايزين مقاطعة شاملة.. وبرضه مش كفاية

لو كل الناس هاتسكت.. فيه رب اسمه الحسيبْ

عايزين عمل إيجابي.. في خدمة الحبيبْ

که‌سانێکی به‌ئاگا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره‌دا هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ، ده‌ڵێن: شه‌عبان بۆ گیرفان پڕکردنی خۆی، ئیستیغلالی ڕه‌وشه‌که‌ی ده‌کات‌. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه،‌ شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ و خۆش ئه‌وه‌یه‌ ناوبراو نازنانێت دانیمارک له‌کوێی گۆی زه‌ویدایه‌! وه‌یزانیووه‌ وڵاتێکی به‌رهه‌مهێنه‌ری مریشکه‌!!
-----------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه:http://www.rojhilat.org/?id=3592

له‌ئه‌مه‌ریکا دیموکراتیترین!!
06.01.25

له‌کوردستان هه‌ر دووکه‌س له‌سه‌ر بچووکترین شت ده‌میان له‌یه‌کترگیر ده‌بێت، وه‌ک که‌ڵه‌شێر هه‌ڵده‌چن و په‌لاماری یه‌کتر ده‌ده‌ن، جه‌نگ ده‌قه‌ومێت! گه‌ر ده‌وڵه‌ت و حوکمه‌ت که‌ به‌حساب نوخبه‌ی ژیر و هه‌ڵبژارده‌ی ناو کۆمه‌ڵگان، هه‌مان کار بکات؟ چی ده‌بێت و ده‌قه‌ومێت؟
-: جا له‌وه‌ کاره‌ساتتر ده‌بێت چی بێت! ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ ماوه‌یه‌که‌ (پارتی و ئیداره‌ی هه‌ولێر) که‌سێکیان گرتووه،‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه‌ و گریمان جنێوی ناشیرینی نووسیوه‌ و بڵاوکردۆته‌وه‌،‌ گرتووه‌!

که‌واته‌، ئێمه‌ له‌ئه‌مه‌ریکا دیموکراتیترین، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ وا نییه‌ سه‌ری دای له‌به‌رد. ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌سه‌ر تۆپه‌ڵێ جنێو! د.که‌مال سه‌یدقادرمان گرت، له‌دادگای پڕ پڕڕڕ له‌دادماندا، به‌30 ساڵ حوکماندا. عه‌مری جۆرج بۆش نه‌مێنێت چۆن قبووڵی ده‌کات لۆتییه‌ک! قسه‌ی وای پێ بڵێت؟ گه‌ر لای ئێمه‌ ده‌بوو ده‌مانزانی چۆن چۆنی وه‌ک ئه‌و دکتۆری به‌یته‌رییه‌! (وشه‌ی لۆتی و ئه‌م ده‌ربڕینه‌ هی من نییه‌، به‌شێک له‌خه‌ڵکی ‌کوردستان بۆ سووکایه‌تی پێکردن به‌کاری ده‌هێنن) عاقڵمان ده‌کرد.

-: ده‌ڵێن بۆش له‌ بن لادن خراپتره‌ و گه‌وره‌ترین تیرۆریسته‌؟ که‌ناڵی به‌نێوبانگی سی ئێن ئێن، ڕۆژی 3شه‌ممه‌ 060124 ئه‌وه‌ پرسیاره‌ له‌گۆرانیبێژ(HarryBelafonte) هاری بیلافۆنتی ته‌مه‌ن 78 ساڵ، کۆنه‌ هاوڕێی مارتین لۆسه‌ر کینگ، ده‌کات.

HarryBelafonteی به‌ئه‌سڵ جامایکی و یه‌کێک له‌ئه‌ستێره‌کانی ساڵانی 50 و 60ه‌کانی چه‌رخی ڕابردوو، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
- له‌و باشتر نییه‌.. هۆیه‌ک نییه‌ وشه‌ی گه‌وره‌تر به‌کاربهێنم، به‌ڵام پێم وایه‌: تیرۆریسته‌. ئه‌زانی بۆ؟ چوونکه‌ درۆ ده‌کات و خه‌ڵکی فریوده‌دات و کوڕان و کچانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌کوشت ده‌دات، له‌پێناو چه‌ند که‌سێکی نه‌خۆش و ده‌ستڕۆیشتوودا... له‌وبڕوایه‌دام مۆراڵ نه‌ماوه‌ و شتێکی نائاسیایی ده‌گوزه‌رێت...بۆ نه‌هێشتن و بنبڕکردنی یه‌کجاره‌کی دیاره‌ده‌ی تیرۆر، وا پێویست ده‌کات برسیێتی و هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و سه‌رکوت نه‌هێڵرێت... ئێمه‌یش وه‌ک رێکخراوی قاعیده‌ خه‌ڵکی ئازار ده‌ده‌ین و سڤیل ده‌کوژین. که‌واته‌ جیاوازیمان چییه‌؟
--------------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه‌:http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=196

نه‌جیب مه‌حفوزیش خله‌فا!!
06.01.17

دوورونزیک ناوی نه‌جیب مه‌حفوز نووسه‌ری عه‌ره‌بی میسریمان بیستووه‌، گه‌ر ڕۆمانێکیمان نه‌خوێندبێته‌وه‌ ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ به‌فلیم یه‌کێ له‌به‌رهه‌مه‌کانیمان بینیبێت‌. یه‌که‌م نووسه‌ری عه‌ره‌بیشه‌ که‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی له‌ساڵی 1988دا پێبه‌خشرابێت.

که‌سایه‌تییه‌کی جه‌نجاڵئامێز بووه‌. ماوه‌یه‌که‌ دووباره‌ و له‌ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا له‌سه‌ر به‌رهه‌مێکی فره به‌نێوبانگی قسه‌وباسێکی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌، بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی نێو وه‌سه‌تی ڕۆشنبیری وڵاته‌که‌ی.

ڕۆمانی (اولاد حارتنا) به‌ر له‌47 ساڵ، ڕێک له‌ساڵی 1959دا له‌لایه‌ن ئه‌زهه‌ر و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ هه‌ر یه‌که به‌بیانوویه‌ک قه‌ده‌غه‌یان کرد!هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بوو، ساڵی 1994 چه‌قۆکێشێکی ئیسلامی بێ ئه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که‌ی خوێندبێته‌وه‌، به‌چه‌قۆ په‌لاماریدا و برینداری کرد.

جه‌نجاڵه‌که‌ له‌وه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا؛ خانه‌ی (الهلال) به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایکبوونی نووسه‌ره‌وه‌ بڕیاریدا ڕۆمانه‌که‌ به‌چاپ بگه‌یه‌نێته‌وه‌.
نووسه‌ر، بۆ ئه‌و کاره‌ پێش مه‌رج داده‌نێت، ئه‌و هه‌ڵویسته‌یش ‌بووه‌ مایه‌ی سه‌رسووڕمانی خه‌ڵکی به‌گشتی و نووسه‌ر و ڕووناکبیران به‌تایبه‌تی:
...با له‌پێشدا ئه‌زهه‌ر ڕازی بکرێت و یه‌کێکی نزیک به‌گرووپی (الاخوان المسلمين)یش پێشه‌کییه‌کی بۆ بنووسێت...

داخوانییه‌کی له‌و شێوه‌یه‌، به‌ته‌سلیم بوون‌ و هه‌ڵکردنی ئاڵای سپی و ڕاگه‌یاندنی مه‌رگی مه‌عنه‌وی لێکده‌درێته‌وه‌! ئه‌وه‌یش ئاساییه‌ بۆ نووسه‌‌رێکی هه‌میشه‌ بێ هه‌ڵوێست‌‌، له‌کاتێکدا له‌ سه‌رده‌مانێکدا کۆمه‌ڵگا پێویستی زۆری به‌ده‌نگهه‌ڵبڕینی ئه‌و کردووه‌، که‌چی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌!
--------
فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆمانه‌که‌ زۆر به‌کورتی:
ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران بێنه‌ گه‌ره‌که‌که‌مانه‌وه‌ ده‌توانن چی بکه‌ن؟ پرسیاره‌ له‌پیاوانی شۆرش، ئایا له‌گه‌ڵ گه‌نجان یان له‌گه‌ڵ خواکان ده‌بن؟ ده‌سه‌ڵات پێویستی به‌پشتیوانی پیاوانی ئایین هه‌یه‌ تا بمێنێت! که‌واته‌ مه‌لاکان چۆنیان بوێت بلانسی ده‌سه‌ڵات ده‌چه‌رخێنن!
-----------
یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه‌: http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=135


Hîşam Akirey, deçêt begij quley qafda
---------------------
AbasShiwan عه‌باس شوان

هێژا هیشام ئاکریی، دووباره‌ هاته‌وه‌ په‌یڤین*، به‌ناڕسته‌وخۆ وه‌ڵامی یه‌کدوو که‌سی داوه‌ته‌وه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی زمانی ستانداریان وروژان. دیاره‌ ئه‌م جاره‌یان به‌نه‌فه‌سێکی ئارامتره‌وه‌ ده‌ئاخافێت.
ئه‌م فره‌ هێژایه‌، له‌وه‌ گریگرتووه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات له‌کوردستانی باشوور، خه‌ریکی یه‌کلایکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و پرسه‌ گرنگانه‌ی میلله‌ته‌که‌یه‌، که‌ ئه‌ویش زمانی یه‌کگرتووه‌.
به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ هاتۆته‌ کایه‌وه‌، تا ئاستێک، مێژوو کرده‌ و ساغ بۆته‌وه‌ ئه‌ویش هه‌ژموونی شێوه‌زاری سۆرانییه‌، که‌ ببێته‌ زمانی فه‌رمی. بێگومان گاڤێکه‌ به‌ئاراسته‌یه‌کی درووست، مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌ر که‌سێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌.
وه‌ک له‌شوهره‌ته‌که‌یدا دیاره‌، بۆته‌ جێی سه‌رسووڕمان ئه‌و هێژایه‌ خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری بادینان باژێری ئاکرێیه‌. که‌واته‌ وه‌ک خۆی ده‌ڵێت زمانی شیریی بادینییه‌، که‌چی به‌سۆرانی ده‌نووسێت! پارادۆکسێکی سه‌یره‌! بۆ دژایه‌تی کردن به‌م شێوه‌زاره‌ ده‌نووسێت و ده‌په‌یڤێت و به‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی کوردی پاره‌ی پێپه‌یدا ده‌کات. شه‌رمنانه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت! ناشچێت به‌شێوه‌زاری بادینی- کرمانجی بنووسێت، که‌زمانی دایکییه‌تی!
ئه‌و دایڵۆگه‌ی هه‌نووکه‌ و به‌م شێوه‌زاره‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌، له‌کوردستانی باشووردا، زمانی ستاندار، شێوه‌زاری سۆرانییه‌، وه‌ک هه‌ولێرییه‌کان ده‌ڵێن؛ ئیتر ئه‌م گاره‌گاره‌ چییه، بۆ کڕ نابن؟
خاڵێکی دی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌ویش هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی وه‌ک نه‌رویج و زمانی یه‌کگرتوویان نییه‌ و به‌دوو شێوه‌زار کاری خۆیان مه‌یسه‌ر ده‌که‌ن. ته‌شبیه نه‌بێت هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی دانسقه‌ی وه‌ک نه‌رویج، ڕێک وه‌ک دۆڕاوه‌که‌ وایه‌ نه‌ڵێ به‌وانێکمه‌وه‌، شه‌ق ده‌بات. ئاخر حه‌قد و نابینایی تا ئه‌و ڕاده‌یه‌، له‌پای چی؟ له‌نێو ده‌یه‌ها وڵاتی ئه‌ورووپادا هاتووه‌ نیشتۆته‌وه‌ به‌سه‌ر نموونه‌یه‌کی سه‌قه‌ته‌وه‌! به‌ڵام ده‌بێت سوپاس گوزاری بکه‌ین ئه‌و حاڵه‌ته‌ شازه‌ی پێناسانین!
نه‌بێته‌ شه‌ڕی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق، بێئه‌ده‌بیش نه‌بێت، وه‌ک ئه‌و دێڕه‌ کۆنه‌ی مه‌سعود بارزانی وایه‌ که‌ فه‌رمووبووی؛ گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌کرێت، ده‌توانیین تێکی بده‌ینه‌وه‌!
هیوادارم ئه‌و هزره‌ ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی میلله‌ته‌که‌ماندا به‌کار بهێنرێت. 061129
----------
* بڕوانه‌ ناونیشانی بابه‌ته‌که‌ (به‌ناو زمانزانانی ئێمه‌ش سیاسه‌تمه‌دارن و هانده‌ری به‌گژاچوونن) که‌ له‌ماڵپه‌ڕی (Kurdistan News Daily ) بڵاوبۆته‌وه‌.
کات و ڕۆژی (11/29/2006 9:04:25 AM) په‌خشکردنی. ناونیشانی به‌سته‌ره‌که‌ی:
http://www.knewsdaily.net/knews/content.asp?contentid=1046
هه‌مان بابه‌ت له‌م ڕۆژ و کاته‌دا
(Wednesday, 29.11.2006, 12:10am (GMT)
لێره‌شدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌:
http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=hishamakreyi&article=2380


wellamêkî kurt:
boye be soranî denûsim ta weko kesanî wek cenabit ke teynya soranî dezanin têbigen û hallî bin ...
chonke lay zor kesî wek cenabit kirmancî (ferensî ) ye soran wetenî.....


له‌وه‌ڵامی کۆمێنتێکدا؛ ڕمل لێدان!

وه‌ک کرمانجییه‌کانی کوردستانی باشوور ده‌فه‌رموون؛ سه‌یدا هیشام ئاکریی، که ‌له‌وشه‌ی عه‌ره‌بی سه‌ید وه‌رگیراوه‌، به‌و کۆمێنته‌م قه‌لس و بێزار بووه‌، وه‌ک باوه‌ ده‌بوایه‌ به‌کۆمێنتێکی جیا، که‌چی هاتووه‌ وه‌ک په‌راوێزێک له‌پاین نووسینه‌که‌مدا کورته‌ وه‌ڵامێکی نووسیوه‌.
هێنده‌ تووڕه‌ بووه‌! له‌و چه‌ند دێره‌دا دوو جار وشه‌ی جه‌نابی بۆم به‌کارهێناوه‌! ئه‌وه‌ به‌هه‌ر حاڵ، قابیل فه‌رامۆش کردنه‌.
ئه‌وه‌ی عه‌یب و شووره‌ییه‌ ئه‌و بیانوه‌ لاوازه‌یه‌، گوایه‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌زاری سۆرانی ده‌نووسێت، چوونکه‌ به‌نده‌ کرمانجی تێناگات و وه‌ک خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌ به‌و شێوه‌زاره‌ ده‌ڵێم فه‌ره‌نسی!
ئه‌و تۆمه‌ته‌ نیشانه‌ی غه‌ره‌ز پیسی زیاتر هیچی تر نییه‌. ئه‌وه‌ی له‌کۆمێنته‌که‌دا ده‌رمبرێوه‌، پێده‌چێت ڕاست بێت و ده‌ستی بێگانه‌ له‌پشت ئه‌م به‌رگریکردنه‌وه‌یه‌ بێت! ئه‌گه‌ری دووه‌م: یان ئه‌وه‌تا هزری ناوچه‌گه‌رێتی هێنده‌ به‌هێزه،‌ به‌داخه‌وه‌، که‌مئه‌ندامی کردووه‌!
به‌کورتی، بۆ ئه‌وه‌ی نیاز پاکی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا (زمانی ستاندار) بۆ خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ (نوخبه‌)ی کۆمه‌ڵگای کوردی باشوور ده‌ربخرێت، پێشنیاری لابردنی ئه‌و پاشگره‌ (ئاکره‌یی)ی به‌چه‌سپی دووقولی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌، ده‌که‌م. ئه‌و کات با که‌ره‌مکات بۆ‌ پای دایلۆگ، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا. 061130

شێوه‌زاری سۆرانی، زمانی ستانداره‌!

هێژا هیشام ئاکره‌یی، ڕۆژی 17ی11ی2006 به‌م ناونیشانه‌: (لایه‌نگرانی زاراوه‌ی سۆرانی به‌ بیانۆی زمانی یه‌کگرتووی کوردی کورد له‌تله‌ت تر)** نووسینێکی به‌رگری ئامێزی له‌سه‌ر ئاریشه‌ی زمانی یه‌کگرتوو بڵاوکردۆته‌وه‌.
به‌و ناونیشانه‌دا وا دیاره‌ به‌ڕێزی له‌خه‌ڵکانی دی خه‌مخۆرتره‌، گوایه‌ ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی ماوه‌یه‌که‌ له‌لایه‌ن چه‌ند هێژایه‌که‌وه‌ ده‌کرێت و بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، ئاو کردنه‌وه‌ به‌ئاشی له‌تله‌تکردندا!کام له‌تله‌تکردن؟
بۆ چیمان هه‌زار پارچه‌ نییه‌؟ بۆ خۆی هاتنه‌ وه‌ڵام به‌و نه‌فه‌سه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌وه‌‌!
نازانم هیشام ئاکره‌یی، خۆی بۆ وا لا گه‌وره‌ کردووین، بێزی نایه‌ت ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بێنێت که‌ وروژێنه‌ری مه‌سه‌له‌که‌ن! تا ده‌گات به‌وه‌ خۆی به‌ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌وگرانی وه‌ک کۆڕی زانیاری کوردی بشوبهێنێت، و ده‌ڵێت:
(... ئه‌م بابه‌ته‌م زیاتر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ بۆ کۆی ئه‌و شتانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا نووسراون ....).
ماڵ ئاوه‌دان، وا ده‌زانێت خه‌ڵکی به‌په‌یڤی ئه‌و هه‌ڵده‌په‌رن و یه‌کسه‌ر ده‌یکه‌نه‌ پراتیک، نازانێت نوزه‌یه‌که‌ له‌نێو هه‌زاره‌ها نووزه‌، ئه‌ویش گه‌ر خوێنه‌ری هه‌بێت.


ئه‌م فره‌ هێژایه‌، جۆرێک سه‌رلێشێواوی به‌بۆچوونه‌وه‌کانی دیاره‌، کێشه‌یه‌ی زمانی یه‌کگرتووی کوردی، تایبه‌تمه‌ندی باشووری کوردستان ناسراو به‌کوردستانی عێراقه‌، نه‌ک کێشه‌ی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی دی. خۆشمان یان ترشمان بوێت ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین ئێمه‌یش وه‌ک عه‌ره‌به‌کان چه‌ند کوردستانمان هه‌یه‌، که‌واته‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌چه‌ند گه‌ل پێکهاتووه‌!
ئه‌و هزره‌ی داوای کوردستانی گه‌وره‌ ده‌کات به‌داخه‌وه‌ ته‌شبیه نه‌بێت، له‌و دروشمه‌ گاڵته‌جاڕییه‌ی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی ده‌چێت، که‌ ده‌ڵێت ئومه‌ عه‌ره‌بییه‌ واحیده‌ زات ڕیساله‌ خالیده‌، و وێنه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کانی له‌گه‌ڵدایه‌!


وه‌ک هاوپێج له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، بۆ ڕۆشنترکردنه‌وه‌ی دیدم له‌کات و ساتێکی دیدا 061116 ئه‌م به‌دواداچوونه‌ دووباره‌ ده‌که‌مه‌وه‌‌:

موحسن جوامير، ماوه‌یه‌که‌ له‌ماڵپه‌ر و ڕۆژنامه‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵمه‌تیکی له‌سه‌ر زمانی کوردی ده‌ست پێکردووه‌، دواهه‌مین بابه‌تی به‌ناونیشانه‌که‌یدا ( عه‌ره‌به‌كه‌ پیی وتم " زۆرم حه‌ز لیێیه‌ فێرى كوردى بم وه‌لی به‌كام له‌هجه‌) ** جێی سه‌رنجم بوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ی نیگه‌ران کردووه‌ ئه‌و ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ند شێوه‌زارێکی نێو زمانی کوردییه‌، پاش ئه‌و بڕیاره‌ گرنگه‌ی په‌رله‌مان دێت؛ به‌وه‌ی یه‌کێک له‌شێوه‌ زاره‌کانی کرمانجی خواروو، ناسراو به‌سۆرانی کردووه‌ به‌زمانی فه‌رمی و ستاندار له‌داموده‌زگاکانی باشووری کوردستاندا.

ئه‌و بڕیاره‌، وه‌ک هه‌ر شتێکی دی ڕه‌نگداوه‌ی دروستکرد. لێره‌ و له‌وێ ناڕه‌زایه‌تی له‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ربڕا، ژماره‌یه‌ک داموده‌زگای ده‌ڤه‌ری بادینان موخاله‌فه‌تی خۆیان ده‌ربڕی، هاوکات شێوه‌زاری هه‌ورامانیش هاتنه‌ په‌یڤین، له‌وانه‌یه‌ شێوه‌زاره‌کانی دیش بێنه‌ نێو ئه‌و بازنه‌یه‌وه‌‌.

به‌ڵام، گه‌ر بڕیارێکی وا ڕێژه‌ی موخالفینی هێنده‌ بێت، زۆر ئاساییه‌، نابێته‌ هۆی چاوپیابخشانه‌وه‌، بڕیاره‌که‌ ڕابگرێت. له‌و بڕوایه‌دام کێشه‌ی زمانی ستاندار بڕاوه‌ته‌وه‌، چوونکه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر له‌خۆوه‌ نه‌هاتووه‌، مێژووه‌یه‌ک چێیکردووه‌، گه‌ر له‌باری جوگرافییه‌وه‌ بڕوانین، هه‌رێمی کوردستان چوار پارێزگایه‌، سێیانیان که‌رکوک، سله‌یمانی، هه‌ولێر
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چێبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوه‌زاری وه‌ک ده‌ڵێن به‌سۆرانی ده‌په‌یڤن و ده‌نووسن. ئه‌و مێژووه‌ هه‌روا به‌ئاسانی ته‌سلیم نابێت، جێگیر بووه‌ و ترسی نییه‌.
ئیتر زۆر ئاسایه‌ به‌شێک له‌خه‌ڵکی داینشتووی ده‌ڤه‌ری بادینان نه‌یانه‌وێت ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌کاوه‌خۆ دێنه‌ سه‌رقناعه‌ت.
وه‌ک باگراوه‌ندێک ئاوڕ له‌دواوه‌ بده‌ینه‌وه‌؛ به‌داخه‌وه‌ کۆنیش ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ له‌بری خوێندن به‌شێوه‌زاری سۆرانی که‌ زۆربه‌ی کتێبه‌کانی قوتانخانه‌کانی پێ چاپکرابوو، ئه‌وان، خوێندنی زمانی عه‌ره‌بیان هه‌ڵبژارد!

موحسن جوامير، ئه‌و ناونیشانه‌ ئیستیفزازییه‌، بیری دید و دێڕێکی ناشیرین و غه‌ره‌زاوی هاوشێوه‌ی سه‌رانی داگیرکه‌ری کوردستان بیر ده‌هێنێته‌وه‌، ده‌بوایه‌ پێت بفه‌موویایه‌؛ زمانی ستاندار له‌هه‌ریمی کوردستان شێوه‌زاری سۆرانییه‌ نه‌ک شتیکی دی، بێ چه‌ند و چوون خۆت فێر بکه‌.
له‌لایه‌که‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ دروسته‌، چوونکه‌ کورد، دابه‌ش بووی چه‌ند وڵاته‌، بۆیه‌ ئاساییه‌ که‌سانی بێگانه‌ بڵێن؛ کوردی کرمانجی و کوردی سۆرانی. ده‌بێت بۆیان ڕونبکرێته‌وه‌ که‌ هه‌رپارچه‌یه‌ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌.061117

-----------
* ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ماڵپه‌ڕی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ http://www.kurdistanan.net بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
** ئه‌و بابه‌ت و ناونیشانه‌ لێره‌دا
http://www.klawrojna.com بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
دواتر له‌کوردستانی باشوور ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ
(http://www.xandan.com/ArchivX/Archiv-Aso/no-304/p8.pdf) دووباره‌ کرایه‌وه‌.

زمانی كوردی له‌نێوان من و (س . ماكوان)دا



08:56pm 2004 04 20 - له‌لایه‌ن عه‌باس شوان

سڵاو

دوای دەستخۆش بوون

نووسه‌ر به‌وە ناسراوە، كوردیزانێكی باشه، به‌ڵام لێرەدا چه‌ند وشه‌ی به‌كارهێناوە وێرای ئه‌وەی بێگانه‌یه دەكرێت ناوی بنێین؛ زمانی ئاخاوتن، یان بازاری، نه‌ک زمانی ستانداری نووسین.

وشه‌ی به‌كارهێنراو:

1- ته‌یارە به‌رانبه‌رەكه‌ی فرۆكه یان باڵه‌فرەیه - نووسه‌ر له‌شوێنێكی دیكه‌دا وشه كوردییه‌که‌ی به‌كارهێناوە! -.

2- سه‌عات دەبێته‌ دەمژمێر یان كاتژمێر.

3 - حازر دەبێته ئامادە.

4 - حاكم دەبێته دادوەر.

5 - حوكم دەبێته فه‌رمان یان بڕیار - نووسه‌ر له‌شوێنێكی دیكه‌دا وشه كوردییه‌که‌ی به‌كارهێناوە! -.

6 - قانوون دەبێته یاسا زۆرجار یاسا وڕێسایس به‌كاردەهێنرێ.

7 - حكوومه‌ت دەبێته دەوڵه‌ت.

8 - قاتڵ دەبێته بكوژ.

9 - مه‌سیحییه‌ت یان مه‌سیحی دەبێته دییان، كریستیان، عیساییه‌كان.

له‌ڕاستیدا نابێ جڵه‌و بۆ پێنووسه‌كانمان به‌رەڵا بكه‌ین، گوێ نه‌دەینه شته ستاندراوەكان هه‌ر بۆیه ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌م گوڵبژێر كرد.

سوپاس بۆ هه‌موو

عه‌باس شوان

09:17am 2004 04 21 - له‌لایه‌ن س.ماكوان

كاك عه‌باس شوان سپاس بۆ تێبینی یه‌كانت !

له‌وه‌ی ده‌ڵێی كوردیزانێكی باشه‌، لوتفت هه‌یه‌، به‌ڵام من بۆ خۆم پێموانییه‌، ڕه‌نگه‌ ساده‌ بنووسم، وه‌لێ كوردیزان نیم. پێوانه‌ی كوردیزانی و كوردی باشنووسین ته‌نیا ساده‌ نووسین نییه‌، به‌ڵكو زانینی ڕێزمان و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ خه‌زانه‌ی وشه‌ی كوردیدایه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ من تێیاندا كولم.

من له‌گه‌ڵ به‌ زۆر كورداندنی وشه‌ نیم، به‌ تایبه‌تی ئه‌و وشه‌گه‌له‌ كه‌ له‌نێو زمانی كوردیدا، جێگه‌یان گرتووه‌، ئیتر ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و وشانه‌ له‌ هه‌ر زمانێكی دیكه‌وه‌ هاتبن. ئه‌و وشانه‌ هه‌م له‌ باری فۆنه‌تیك و هه‌م له‌ باری شێوه‌ی نووسینه‌وه‌، بوونه‌ته‌ كوردی و ئێستا موڵكی زمانی كوردین. لابردنیان بێجگه‌ له‌ زه‌ره‌د قازانجێكی بۆ زمانی كوردی نابێ. ئه‌م ئامۆژگارییه‌ به‌ ده‌یان ساڵی پێشێ له‌ لایه‌ن سه‌رتۆپی كوردیزانان، زینده‌ یاد مامۆستا هه‌ژاره‌وه‌ وه‌بیری كوردی نووسانی كورد خراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی پێویست سه‌ره‌نجی نادرێتێ. پاشان زمانی كوردی، زمانی تاقانه و هه‌ڵبڕاوه‌ نییه‌، هه‌موو زمانه‌كانی دنیا، له‌ یه‌كتری وشه‌ وه‌رده‌گرن و وشه‌یان لێوه‌رده‌گیرێ و ئه‌مه‌ش هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێ هه‌تا ئاخێوه‌ران و نووسه‌رانی ئه‌و زمانانه‌ هاتووچۆی یه‌كتری بكه‌ن و پێوه‌ندی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییان پێكه‌وه‌ هه‌بێ.

سه‌عات، كاتژمێر نییه‌، كاته‌. كاتژمێر ئامرازی ژماردنی كاته‌. ده‌كرێ بگوترێ كاتژمێری باش، كاتژمێری سویسرایی، به‌ڵام كاتژمێر 11 هه‌ڵه‌یه‌، سه‌عات 11 درووسته‌. مه‌سیحییه‌ت و مه‌سیحی دوو وشه‌ی له‌ یه‌ك جیان، مه‌سیحییه‌ت دینه‌، مه‌سیحی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ دینی مه‌سیحییه‌ته‌.

له‌ گه‌ڵ سپاس

10:18pm 2004 04 21 - له‌لایه‌ن شوان

سڵاوی دووبارە

سوپاسی بۆ وەڵامه‌كه

به‌ڵام، من نه‌م وتووە زمانی كوردی ڕووتبكرێته‌وە و داببڕێت له‌كاریگه‌ری زمانه‌كانی تر، گه‌ر وایش بڵێم و بخوازم، ئاسنی سارد دەكوتم.

مه‌به‌ستم له‌و نموونانه ئه‌وەیه؛ نووسه‌ران دەبێت لایه‌نی كه‌م به‌كوردییه‌كی پوخت بنووسن، له‌به‌رانبه‌ر زۆر وشه‌ی بازاڕی و ئاخاوتنی ڕۆژانه‌، كه‌ له‌شوێنێكی دیه‌وە هاتووە، كوردییه‌که‌ی هه‌بێت، ئیتر بۆ به‌كارنه‌هێنرێت؟ جا نووسه‌ران و خه‌ڵکی ئاسایی له‌م خاڵه‌‌دا چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه؟ ئه‌و ڕەوشه گه‌ر توندڕەوی نه‌بێت؛ زمان هه‌ژاری نووسه‌ران دەگه‌یه‌نێ...

سوپاسی دووبارە عه‌باس شوان
--------
سه‌رچاوە : http://www.dimane.com

كوردستانیلاینێن = سووۆمالاینێن


ڕێكه‌وت تووشم بوو به‌تووشی پیرێژنێكی ته‌مه‌ن 60-70 ساڵییه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ حه‌زم نه‌كرد له‌ته‌نیشتییه‌وه‌ دابنیشم. نزیكی 1 ده‌مژمێر زیاترگفترگۆمانكرد،زوو زوو ده‌یووت ببووره‌به‌پرسیار بێزارت ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌كۆتاییدا كه‌ لێك جیابوونه‌وه‌، هه‌ستم به‌مورتاحییه‌كی زۆر كرد.

ئێمه‌ی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی كوردستان گه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌مان لێبكه‌ن : خه‌ڵكی چ وڵاتێكن؟ ده‌ڵێین خه‌ڵكی كوردستانیین. پێمان شه‌رمه‌ بڵێین عێراقین، یان به‌جنێو و ئیهانه‌ی ده‌زانین بێگانه‌یه‌ك پێمان بڵێ عێراقی و وه‌ك عێراقی پێناسمان بكات، چوونكه‌ عێراقیبوون، زۆر كاره‌سات و عِه‌دری مه‌زن و... دێنێته‌وه‌ یادمان. نه‌فره‌ت له‌وانه‌ ده‌كه‌ین، بوونه‌ته‌ سه‌به‌بكاری ئه‌و ره‌وه‌شه‌ كه‌ چه‌ند نه‌وه‌ به‌ده‌ردی عێراقیبوونه‌وه‌ ده‌تلێته‌وه‌.

نه‌مزانی ئه‌وانیش له‌م خه‌م و له‌م په‌ره‌گرافه‌دا شه‌ریك شعورمانن، وه‌ك ئێمه‌ پێیان ناخۆشه‌، پێیان بووترێ فینله‌ندی و به‌وڵاته‌كه‌شیان بووترێ فینله‌ند.

ئه‌و ده‌یووت؛ ئێمه‌ له‌ دڵه‌وه‌ ناره‌حه‌ت ده‌بین، یه‌كێك پێمان بڵێ فینله‌ندی. نازانیین خه‌ڵكی بێگانه‌ چۆن ئه‌و ناوه‌یان لێناوین و به‌سه‌ردا بڕیوین!؟ ئێمه‌ خه‌ڵكی وڵاتی سووۆمی = Suomi و به‌خۆمان ده‌ڵێین سووۆمالاینێن = Suomalainen.

كۆمیدییاى خه‌ڵووزی

... سه‌رچاوه‌كانى مێژوو له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگ و قسه‌ن ئه‌وه‌یه‌ كوردستان به جه‌نگ و خوینرِشتن رِزگار بووه‌. محه‌مه‌د عه‌لى قه‌رەداخی كوردستانى نوێ 13/8/2000


- ئه‌ز: په‌كوو له‌و حه‌لامه‌ته‌ی! هێشتا قه‌له‌مه‌ قرچۆك و ئێكسپایه‌ربووه‌كان بۆ ئایدۆلوجیاى ئیسلامى عه‌ره‌به‌ داگیركه‌ره‌كان ده‌پارێنه‌وه‌ و ئه‌و ئایدۆلۆجیایه‌ى به‌زه‌برى شمشێر به‌سه‌ر میلله‌تانى ناعه‌ره‌بدا فه‌رز كراوه‌، به‌رزگارى به‌خشى ناوده‌به‌ن !!؟

د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول له‌بیره‌وه‌ری یه‌كی ئایاردا،واده‌ڵێ:

... یه‌ك میلیۆن كه‌س، شه‌و و رۆژێك، له‌رێپێواندا بوون. به‌به‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریدا ره‌ت ده‌بوون و شه‌هید عه‌بدولكه‌ریم قاسم!! سڵاوی ده‌سه‌نده‌وه‌... ئاڵای ئازادی

- ئه‌ز: كه‌ عه‌یبه‌! گه‌ر سه‌دام حسه‌ینیش گۆربه‌گۆر بوو، داخۆ چ شوهره‌تێكی پێده‌به‌خشرێت!!؟

مه‌سعود بارزانی له‌كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كورد- عه‌ره‌بدا، ئاوا ده‌ڵێ: ... سڵاو له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی، كه‌ 11ی ئاداریان دروست كرد... ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی

- ئه‌ز: كام تێكۆشه‌رانه‌، سه‌دام حسه‌ینیش!؟

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، له‌باره‌ی یورگ هایده‌ر سه‌رۆكی پارتی ئازادی نه‌مساوییه‌وه‌، ده‌ڵێ: … هایده‌ر وه‌ك تاكه‌ كه‌س من بروام وانییه‌ فاشیزم بێ و نازیش بێت… ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ

- ئه‌ز: ئه‌و پاكانه‌ بایه‌خداره‌،جفره‌یه‌كی ناشیانه‌یه‌، په‌یامێكی به‌غیره‌تانه‌یه‌ له‌هه‌موو كه‌س ناوه‌شێته‌وه‌!؟

...كۆسپێكی تر كۆسپی توندره‌وی ئایینیه‌ كه‌ له‌راستیدا هه‌موو بنه‌ما پیرۆزه‌كانی ئاینی ئیسلام له‌گه‌ڵا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری به‌نده‌كانی مافی مرۆڤدا یه‌كده‌گرێته‌وه‌...

د. عه‌بدولحسین شه‌عبان رادوێی ئه‌وروپای ئازاد و برایه‌تی

- ئه‌ز: ئه‌ی له‌و بوختانه‌ زه‌به‌لاحه‌! پینه‌و په‌رۆیه‌كی بێمانایه‌، ئه‌گینا مافی مرۆڤ و ئاینی ئیسلام و ئاینه‌كانی تر... كوجا مه‌رحه‌با؟!

... من وه‌ك چ مرۆڤێكی ئاسایی چ وه‌ك پارێزه‌رێك باوه‌رێكی ته‌واوم به‌فره‌ژنی هه‌یه‌ و زۆر به‌دیارده‌یه‌كی ئیجابی ده‌زانم... كه‌ریم حامد خۆشناو گوڵان حوزه‌یرانی 2000

- ئه‌ز: وه‌رنه‌وه‌ وه‌رنه‌وه‌ شازی مرۆڤی نیانده‌رتال به‌رنه‌وه‌.

كۆمۆنیستی كرێكاری، په‌ساپۆرتی كوردستانی تووڕداوە !


ڕۆژی 02.2.3 كورته‌ نووسینێكی به‌رپرسێكیAlla Ferec ته‌ووژمی كۆمۆنیستی كرێكاری – باشووری كوردستان له‌Finland به‌ناونیشانی (به‌درۆ! خستنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌كوردستان نێتدا!)م به‌رچاو كه‌وت، كه‌ له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێكی به‌نده‌ی موخلیساتان بوو، به‌ناونیشانی( كۆماری كوردستان بێ ئاڵا بوو! ) كه‌ له‌هه‌مان ماڵپه‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و نوسینه‌ له‌ناونیشانه‌كه‌یدا دیاره‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كه‌، به‌لای نوێنه‌رایه‌تی ته‌مووژمی ناوبراوه‌وه‌، ناهه‌قیمان له‌حزووریان كردووه‌، كه‌سێك له‌وان به‌شداریان نه‌كردووه‌ به‌ڵام من درۆم! فه‌رمووه‌، نوسیمه‌ ڕابه‌رانی ناسراویان بینراوه‌!

له‌وشه‌ی بینراوه‌ ورد ببنه‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت بناغه‌‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یان بۆش و بێناوه‌رۆكه‌، خۆ گه‌ر بمنووسیایه‌ به‌وتار به‌شدارییان كردووه‌ هه‌قیان بوو.

به‌ڵام پێده‌چێت ئیعترازه‌كه‌ له‌سه‌ر وشه‌ی ڕابه‌ر* بێت كه‌ وا ته‌نگه‌تاوی كردوون، چۆن ده‌بێت به‌یه‌ك چاو سه‌یری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و بنكردایه‌تی بكرێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا خۆیان به‌كۆمۆنیستی كۆمۆنیستان ده‌زانن! له‌ئه‌ده‌بیاتیاندا كه‌ له‌بڕاده‌ره‌ فارسه‌كانیانه‌وه‌ خواستویانه‌ ده‌فه‌رموون :

هه‌موو كرێكارێ ئه‌ندامه‌ له‌پارته‌كه‌ماندا، هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه‌ ڕابه‌رێكه‌ بۆ خۆی..

كه‌چی پێان قه‌ڵس ده‌بێت یه‌كێكی وه‌ك Xalîd Sallh وMearuf Pshderî به‌ڕابه‌ر بزانن كه‌ هه‌موو كات و ته‌مه‌نیان بۆ ئه‌و ته‌وژمه‌ به‌خه‌سار داوه‌ و ئه‌ده‌ن، خۆ له‌خۆرایی نییه‌ كورد وتویه‌تی بۆ بۆره‌پیاو خۆ به‌به‌كوشت، ده‌ڵێ به‌ده‌ردی خوا مرد، ئه‌وه‌ قسه‌و گفت و لفت و كرده‌وه‌ی ناجۆری ئه‌و ته‌وژمه‌یه‌ كه‌ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ئینشعابێك به‌قه‌ولی فارسی له‌ناویاندا ڕووئه‌دات!

ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ نازانم بۆ ئه‌و ته‌وژمه‌ خۆیان به‌دوور له‌خۆشی و شادی و ناخۆشییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرن، هاتنی ئه‌ندام و لایه‌نگران و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانیان بۆ ئه‌و بۆنانه‌، نه‌ك خاڵێكی ڕۆشن و چاكه‌ به‌ڵكوو سڕینه‌وه‌ و كاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌دگومانییه‌ كه‌ له‌نێو ئه‌ندامانی یه‌ك كۆمه‌ڵگا خوڵقینراو و سه‌پێنراوه‌. وه‌ك چۆن شانازی به‌هاتنی سه‌ركرده‌یه‌كی كورده‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌بۆنه‌یه‌كیاندا ببینرێت و به‌شدار بێت.

په‌راوێز :

* رهبر وشه‌یه‌كی فارسییه‌، كورد سه‌روگوێلاكی شكاندووه‌ كردوویه‌تی به‌ڕابه‌ر.

كۆمۆنیستی كرێكاری له‌بز شیرین!

گه‌ڵێ براده‌رینه‌، كۆمۆنیستی كرێكاری له‌كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردییه‌كان باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت PUK دا، وه‌كو خاڵێكی ناشیرین ئه‌وه‌ی ده‌دا به‌ڕوودا كه‌ دڵی كه‌سی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌هێشتووه‌ و گێچه‌ڵ و شه‌ری لابه‌لا به‌به‌زۆربه‌ی زۆری پارته‌كان فرۆشتووه‌ و پاشقولی نامه‌ردانه‌ی لێگرتوون، هتد…

ئه‌و ته‌وژمه‌ له‌كاتێكدا زمانی له‌وانه‌ بست زیاتر درێژ كردووه‌، به‌ته‌ره‌فێكی تر، گه‌ر بێتو به‌قه‌ولی فارسی به‌ره‌رسی كاروكرده‌وه‌كانی خودی خۆیان بكرێت، ئه‌مانیش به‌شێوازی تر كه‌میان به‌پارت و ته‌نانه‌ت كۆمۆنیسته‌كان نه‌كردووه‌، جا كام پارت ماوه‌ ئه‌م ته‌وژمه‌ به‌ره‌گه‌ز فارسییه‌، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌بڵاوكراوه‌ بێخوێنه‌ره‌كانیاندا په‌لاماریانی نه‌دابێت!؟

له‌وكاته‌شه‌وه‌ی بنكردایه‌تی و سه‌ركردایه‌تییان ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون، كه‌گووپان فش بۆته‌وه‌- ببوورن ناشیرینه‌ – بابه‌تیان هاتۆته‌ كزی و هیچ نه‌ماوه‌ له‌سه‌ر بدوێن، له‌سه‌ر وێرگل و خاڵ سه‌ره‌وشه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ گه‌ڵه‌كۆمه‌ و گێچه‌ڵ به‌فڵان و فیسار پێنووس. ئه‌میش نامۆیه‌ به‌كرده‌وه‌ی پارتێكی سیاسی ڕزگاریبه‌خش، كه‌ دواڕۆژی كۆمه‌ڵگا به‌هی خۆی بزانێت!

له‌كۆتایی مانگی ڕابردوودا ڕاپۆرته‌هه‌واڵێكم له‌سه‌ر یادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به‌ناونیشانی كۆماری كوردستان بێ ئاڵا بوو!! بڵاوكرده‌وه‌ له‌وێدا به‌تێپه‌ر ناوی ئه‌وانیشم هێنابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌قری بابه‌تیان هه‌یه‌، كردیان به‌هه‌ڵڵا سه‌ره‌تا به‌شێوازێكی ناسیاسیانه‌ و بێفه‌رهه‌نگانه‌ – ببوورن ناشیرینه‌ – له‌ئاستی به‌رزیاندا Alla Ferec ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی كۆمیته‌ی Finland یان وه‌ڵامیان دامه‌وه‌.

به‌نده‌یش بۆ ئاوكردن به‌ئاگره‌كه‌دا، وه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌فاكت له‌ئه‌ده‌بیاتی خۆیان وه‌ڵامێكم دانه‌وه‌، كه‌چی گڕیان گرت دووباره‌ ( رهبر) ێكیان به‌ناوی كاك Xalîd Sallh ه‌وه‌ له‌ڕۆژی 2002.2.11 له‌ماڵپه‌ری Kurdistannêt دا به‌ناونیشانی ( عه‌باس شوان خه‌و به‌په‌ساپۆرتی كوردستانه‌وه‌ ده‌بینێ ) به‌هه‌مان زمان به‌ڵكوو توندتریش هه‌رچی په‌یڤی ناشیرین هه‌یه‌ به‌زیاده‌وه‌ ده‌ری بڕیوه‌، بڵاوكرده‌وه‌، شوكر وه‌جاغی PUK ڕوونكرده‌وه‌‍.

كورد گه‌ر به‌ختی هه‌بوایه‌ دوژمنێكی وه‌ك ئیسرائیلی ده‌بوو، به‌ڵام ده‌ڵێی چی دوژمنه‌كانی دوور له‌ڕووی جه‌ماعه‌ت كه‌رن – به‌مانا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی -. جا ته‌شبیه نه‌بێت منیش له‌م شه‌ره‌ لابه‌لایه‌دا تووشم بووه‌ به‌تووشی ته‌وژمێكه‌وه‌ هیچیان له‌هه‌بگه‌دا نییه‌، بۆیه‌ ئاڵای سپی هه‌ڵكه‌م زۆر باشتره‌، وه‌ك له‌وه‌ی بچمه‌ شه‌رێكی دۆراوه‌وه‌.

به‌هه‌ر حاڵ، ئه‌و تۆپه‌ڵه‌ وشه‌یه‌ی كه‌ كاك Xalîd Sallh به‌سیكۆتین به‌یه‌كییه‌وه‌ نووساندبوو، هه‌ڵگێروداگێرم كرد هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو، زۆر وێران بوو، بۆیه‌ له‌ترسا وازم لێهێنا، به‌نووشته‌.

له‌په‌راوێزی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا

مێژووی ململانێی نێوان كوردستانیان و حكومه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی ئێراق، مێژوویه‌كی كاره‌ساتاوی وایه‌ كه‌ زیاتر به‌زیان و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی و كوشتوبری كوردان كۆتایی هاتووه‌، چوونكه‌ هه‌میشه‌ ده‌وڵه‌ت له‌باری سه‌ربازی و ئابووری و... ده‌ست ڕۆیشتووتر بووه‌.
بۆ هاوسه‌نگی و به‌ناچاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی و بزافی ڕزگاریخوازی و ناڕازی كورد په‌نای بۆ شاخ و چه‌ك و كۆمه‌كی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری دیكه‌ بردووه‌، كه‌ كه‌متازۆر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عه‌ره‌بانی ئێراقدا ناكۆك بوون.


ئه‌م داڵدان و په‌نابردنه‌ به‌ر كۆشی دوژمن، بۆ خۆی وه‌ك خه‌وشێك چاوی لێكراوه‌.
ده‌كرێت بووترێ؛ ئه‌و له‌یه‌كتر نه‌گه‌یشتنه‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی توند و زبر و ناجۆری له‌نێو خه‌ڵكی ئێراق به‌كورد و عه‌ره‌به‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خوڵقاندووه‌، تا ئێستایش به‌رده‌وامه‌ و له‌داهاتوودا قبیلی ته‌قینه‌وه‌یه‌.


ئۆپۆزسیۆن بوونی به‌رده‌وامی كوردستانیان و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری تر، بیانوویه‌كی زێرین و گونجاو بووه‌، كه‌ حكومه‌تی عه‌ره‌بی ئێراقی كوردستانی باشوور بكاته‌ ئۆردووگایه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌! دیاره‌ یاسای سه‌ربازیش نه‌ك له‌كوردستان به‌ڵكوو له‌ئاستی جیهان به‌یاسایه‌كی بێرۆح و بێگیان ناسراوه‌! بۆیه‌ وه‌ك بینیمان زۆر دڕندانه‌ وه‌ڵامی ناره‌زایه‌تی كوردستانیان دایه‌وه‌. اشترین نموونه‌؛ ئه‌و كۆمه‌ڵكووژییه‌ هۆڤیانه‌ بوو كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عه‌ره‌به‌ ئێراقییه‌كان به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی (HELLBCE)دایان هێنا و بووه‌ مایه‌ی كوشتنی زیاتر له‌5 هه‌زار مرۆڤی سڤیل به‌گازی كیمیاوی.


ئه‌و كاره‌ داخ له‌دڵانه‌ و كۆێرانه‌یه‌ی حكومه‌تی عه‌ره‌بان، كه‌ ده‌رهه‌ق به‌و شارۆچكه‌یه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد، به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ؛ خه‌بات و ناره‌زایه‌تییان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشاندان و مانگرتنانه‌ی كه‌ له‌دژی كاره‌ ناره‌واكانی حكومه‌ت ئه‌نجامیان دابوو، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ باژێرێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سله‌یمانی، پله‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزتر بوو، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا سله‌یمانی به‌ناوه‌ندێكی ناره‌زایه‌تی له‌كوردستانی باشوور ناسراو بوو.
جێگه‌ی داخه‌، له‌و ڕووداوه‌دا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌وری نێگه‌تیفانه‌یان كایه‌ كرد! ئه‌وان حه‌كیمانه‌ كاریان بكردایه‌ و به‌ته‌نگ ژیانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌وه‌ بوونایه‌، بێگومان كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ به‌و شێوه‌ نه‌ده‌بوو، مه‌رام و خواستی حكومه‌ت نه‌ده‌هاته‌ دی و له‌وانه‌ بوو ژماره‌ی قووربانیان كه‌متر بووایه.‌


له‌گه‌رماوگه‌رمی داگیركردنی شارۆچكه‌كه‌دا، به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن كۆنترۆڵی شاریان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. له‌كاتی هاتنی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كاندا هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌كرد بوو! شار چۆڵ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی به‌بێ هیچ ئامرازێكی خۆپاراستن و به‌رگری له‌جه‌نگی كیمیاوی بۆ چاره‌نووسی نادیار به‌جێده‌هێڵن! ئه‌وان، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ده‌ست پێكردنی هێرشه‌ كیمیاوییه‌كه‌، هه‌ره‌شه‌یان له‌خه‌ڵك كردبوو؛ نابێ شار چۆڵ بكه‌ن. گوایه‌ حكومه‌ت ده‌ست له‌خه‌ڵكی سڤیل و خودی خۆی ناوه‌شێنێت!! وه‌ك بینرا رێك به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رچوو!!؟؟
شایه‌نی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ به‌ر له‌ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته‌، زۆر له‌مێژ بوو خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت گوندنشینانی گه‌وره‌و بچووكی سنووری ناوچه‌كانی كه‌ركوك و سله‌یمانی و هه‌ولێر له‌ئۆپراسیۆنه‌كاندا كه‌وتبوونه‌ به‌ر شاڵاوی ئه‌و جۆره‌ چه‌كه‌!


له‌كاره‌ساتی كیمیابارانی شارۆچكه‌كه‌دا ته‌نیا خه‌ڵكی خۆجێی تیا نه‌چوون. پێگه‌ی جوگرافی شاره‌كه‌ نزیك سنووری ده‌وڵه‌تی داگێركه‌ری ئێران هه‌ڵكه‌وتووه‌. هه‌روه‌ك چۆن كوردستانیانی باشوور له‌دژی داگیركه‌ری عه‌ره‌ب هه‌ستابوون، به‌و پێیه‌ش كوردستانیانی ڕۆژهه‌ڵات له‌دژی داگیركه‌ری فارسی له‌خه‌باتدا بوون. له‌ئه‌نجامی ململانێی نابه‌رابه‌ر و فشاردا، باڵی چه‌كدار بزافی كوردستانیان له‌شوێنی خۆیان هه‌ڵكه‌نرابوون و له‌ناوچه‌ سنوورییه‌ ده‌ستكرده‌كانی دیوی باشوور، ئۆردوگا سه‌ربازییه‌كانیان جێگیر بوو.


كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌سه‌رهات، ته‌رازووی هێز گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، ئاگری بێئامانی جه‌نگ به‌ربووه‌ پووشووی ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵیاندابوو. ئه‌وه‌ بوو به‌شێكیان له‌كیمیابارانكه‌دا تیاچوون، به‌شێكیشیان ده‌سته‌ویه‌خه‌ له‌گه‌ڵ سوپای داگیركه‌ری فارسی ئێران له‌به‌رگری كردندا كوژران.
ئه‌وه‌یشی گیرا ده‌ستبه‌جێ به‌دادگایی كردنی سه‌حرایی گولله‌باران كران! وه‌ك زانرا ئه‌و هێزه‌ی به‌ر گورزی كوشنده‌ كه‌وت خه‌باتكارانی كۆمه‌له‌ بوون، 25 پێشمه‌رگه‌یان له‌ده‌ستدا. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پێشمه‌رگه‌كانی KDP - ڕۆژهه‌ڵات به‌هاوكاری هێزه‌كانی PUK بێ ئه‌وه‌ی زیانیان به‌ركه‌وێت به‌دزی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ربازی ئێران ده‌كرێن و دوایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دیوی ئێراق.


كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ یان به‌قه‌ولی هۆزانڤان هه‌ڵه‌بشیما كاره‌ساتێكی فره‌ ناخۆش و پڕ سوێیه‌ و قابیلی له‌بیركردن نییه‌، له‌هه‌مانكاتدا بووه‌ هۆی ڕسوا بوونی هه‌رچی زیاتری حكومه‌تی عه‌ره‌بی ئیراقی و كێشه‌ و مه‌سه‌له‌ی كوردیشی له‌ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یدا گه‌یانده‌ فازێكی باڵاتر. به‌ڵام، سه‌رئه‌نجام هه‌روه‌ك بینیمان ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ له‌به‌ری خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی بێئه‌ژماریان چنییه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ له‌ژێر چه‌مكه‌ی داگیركه‌ردا نه‌ماوون و به‌ئازادی ده‌ژین.
ـــــــــ
بۆ ئه‌مانه‌ت: ئه‌م وتاره‌ له‌ڕۆژی 2000.3.13 دا ڕوو به‌خه‌ڵكی فینله‌ندی نووسرا بوو، له‌لایه‌ن مه‌جید هه‌قییه‌وه‌ كرابووه‌ فینله‌ندی. ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌مێك ده‌ستكاری كراوه‌. 02.3.16

دیدێكی تر له‌مه‌ر فیدرالی...


ته‌رحكردنی ئیده‌ی فیدرالی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌شی ناسراو به‌كوردستانی ئێراق و بزووتنه‌وه‌ سیاسییه‌كه‌ی، له‌چاو ئیده‌ی ئێكسپایه‌ربووی ئۆتۆنۆمی كارێكی پۆزه‌تیفانه‌ و هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌وپێش. به‌ڵام خه‌ڵكی كورد له‌م چه‌رخه‌ جه‌نجال و نوێیه‌دا كه‌ به‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌ ناوزه‌د كراوه‌، شارایه‌ك دیدوبۆچوونی جۆراوجۆر و پێشكه‌وتوانه‌ی تر ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر زاران و له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ لێره‌وله‌وێ ده‌رده‌بررێت.

ناكرێت قه‌ناعه‌ت به‌ته‌نیا ئیده‌یه‌ك بكرێ و ئاستی ته‌وه‌قووع نزم بێت، له‌ختوخۆڕایی كومپانیائاسا شه‌ریكێكی ڕه‌زاگران بۆ خۆ قووت بكرێته‌وه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكی كورد ئه‌زموونێكی تالی له‌گه‌ڵدا گوزه‌راندووه‌، سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی نیوه‌ناچل بكرێ و له‌داهاتوویشدا نه‌ك كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكوو له‌وانه‌یشه‌ خراپتری بكات یان وه‌ك خۆی به‌ئه‌زمه‌گرتوویی بیهێڵێته‌وه‌!! له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه‌ ده‌كرێ ده‌ست بۆ ئیده‌ی پێشكه‌وتووتر ببررێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی كورد هه‌قی جیابوونه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌زیاده‌وه‌ هه‌بێ.

جا بۆ به‌یاسایی كردنی كارێكی بوێرانه‌ی وا له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌زموونی وڵاتانی سكۆلاری ئه‌وروپایی هه‌نگاو بنێررێت، بۆ مه‌سه‌له‌چاره‌نووسسازه‌كانی وڵات و خه‌ڵك، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و ڕای گشتی كه‌ خۆی له‌ڕیفراندۆمدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات... په‌نابردن بۆ كارێكی شارستانیانه‌ی له‌و جۆره‌ كه‌ بێگومان لهئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌ك به‌كه‌م سه‌یر ناكرێ به‌ڵكوو زیاد له‌پێویست جێی ڕێز و ته‌قدیر ده‌بێت و قابیلی چاولێپۆشین نابێت، هه‌روه‌ك ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ساڵی 1992 كه‌ دۆست و دوژمن پێی ڕازی بوو.

له‌داهاتوویشدا و له‌هه‌ر دانووسانێك چ له‌ناوخۆ چ له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك وه‌ره‌قه‌یه‌كی به‌هێز و به‌لامونازع بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كورد ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت .

ئه‌م ده‌ربڕینه‌ ته‌رحێكی شاز و نامۆ نییه‌، هه‌رئێستا له‌گۆره‌پانی سیاسی كوردستاندا هه‌ستی پێده‌كرێ، ده‌نگوسه‌دایه‌كی له‌و جۆره‌ به‌كزی ده‌بیسترێ...

له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كاره‌ وه‌ك گشت كاره‌كانی تر و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كانی تر به‌ئاسانی نه‌یه‌تبه‌ده‌سته‌وه‌ و ئاسته‌نگ و قۆرتی جۆراوجۆری بۆ بخولقێنرێ، به‌ڵام خۆ ده‌كرێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ زه‌مینه‌ی بۆ فه‌راهه‌م بكرێ، هه‌رچه‌نده‌ دره‌نگه‌ و پێده‌چێت ڕووداو وگۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌وه‌ خێراتر بێت به‌فریای كارێكی وا بكه‌ورێت!

خه‌تاكه‌یش به‌ته‌نیا له‌ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیدا به‌هه‌موو باڵه‌كانییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكوو وه‌ك ئاشكرایه‌ هۆكاری ژیاری و ده‌ره‌كی و.....، ده‌وریان له‌ڕه‌وشه‌كه‌دا كایه‌ كردووه‌...

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نه‌چووه‌ بچێ، نابێت ده‌ستوپا سپیانه‌ بزاف بكرێ، له‌وه‌ زیاتر ماتلی ناخوازێ، كه‌واته‌ بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌ڕۆن له‌پێش.....

حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن كووی بابم!؟

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 2003.9.21 له‌ماڵپه‌ڕی (........!)دا حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ناڕاسته‌وخۆ به‌ دیكۆمێنتێ بابه‌تێكی به‌ناونیشانی ( نامه‌ی ئه‌كره‌می حه‌پسه‌ بۆ مسته‌فا چاوڕه‌ش ) وهڵامی نووسراوێكی داومه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕدا به‌ناونیشانی ( ڕاستبێژی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن! ) ڕۆژی 2003.8.25 بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌و براده‌ره‌ ئازاده‌ چۆن ره‌خنه‌گرانی وەڵام ده‌داته‌وه‌، به‌ڵام ئازاد نییه‌، به‌چاوی سووك بڕوانێته‌ خه‌ڵكی دیكه‌، گه‌ر هاتوو ساده‌ترین خه‌ڵكی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ بێت. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خۆی به‌لایه‌نگری به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌زانێ ؟

ئه‌و، ئه‌مه‌ی ئێستا به‌ره‌وڕووی ئه‌زی ده‌كاته‌وه‌، چه‌ند جاری دیكه‌ بۆ ره‌خنه‌گرانی به‌كاری هێناوه‌، وه‌ك كه‌سه‌ ئۆرۆستقراتییه‌كانی سه‌رده‌می سیزاری ڕووس و... خۆی به‌باڵا‌تر ده‌زانێ، پێده‌چێ هه‌روه‌ك ئه‌وان خوێنی سه‌وز بێت. ئه‌و، ده‌ڵێ : (.... كه‌چی كۆلكه‌ رۆژنامه‌وانێك كه‌ نیازم نییه‌، ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی پێ ببه‌خشم، ناوی بخه‌مه‌ رسته‌وه‌،......!). ئه‌م ده‌ربرینه‌ په‌یڤی كه‌سێكی ئاپارتایده‌، یان نووسه‌رێكه‌ هه‌تا بچێته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ خاكی و مرۆڤدۆستتر ده‌بێ ؟ ئه‌م مه‌نتیقه‌ رێك وه‌ك مه‌نتیقی پارته‌ توندره‌وه‌ ئیسلامی و كۆمۆنیستییه‌كانه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌وان نه‌بێت به‌ دوژمنی ده‌زانن، شوێنی له‌ئیعرابدا نابێته‌وه‌! بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان هه‌روا به‌ هه‌ڵه‌ تێنه‌پێت، ناچار كۆپی ئه‌و 4 نامه‌یه‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو كه‌ بۆی ناردووم. باس له‌و بابه‌تانه‌ ناكه‌م، ئاماژه‌ی به‌ناوی كردووم، بۆ خۆی به‌جێی ده‌هێلم. 2003.9.23


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق