و
سەرەتا یەکێ لەئەندامانی دەستەکە، بەڕێز هەردی چەمچەماڵی، کە ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆڕەکەی پێسپێردرا بوو، دوای بەخێرهاتن، هۆنراوەیەکی خوێندەوە. دواتر ئەم بەڕێزانە یەک لەدوای یەک قسەوباسی خۆیاندا بەگوێی ئامادەبووان دا:
سیروان سابیر، بەرپرسی دەستە، کورتەی مێژووی پێکهێنانی دەستە.
سەباح عەباس، هەڵسووڕاوی چالاک، وتەی دەستە.
عەباس شوان، باسێک بەناونیشانی لیستی گۆڕان، لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت؟
هەردی چەمچەماڵی، پەیامی نەوشیروان مستەفا بۆ ڕەوەندی کوردی لەدەرەوە
دوای پشوویەکی کورت بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکە تەرخان بوو بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئامادەبوواندا:
بەڕێزێک، رەخنەی ئەوەی لە بەڕێوەبەری کۆڕەکە گرت کە لە پەیڤەکانیدا هەوڵ و تیکۆشانی ڕابردووی لیستەکانی تر بەتایبەتی چوار حیزبەکە زەربی سفر کردووە، ئەوە ناهەقییە، و لەشوێنی خۆیدا نییە.
بەڕێزێکی تر، ئەو دەربڕی کە نەگونجاوە لیستی گۆڕان تا ئێستا خۆی ساغ نەکردۆتەوە، لایەنگرانی ئەبێت دەنگ بەکام کاندیدای سەرۆکی هەرێم بدەن!
ئەندامانی دەستە هەریەکە بەدەوری خۆی وەڵامی پێویستیان دایەوە، کۆبوونەکە لەکاتی ئاسایی خۆی تێپەڕی و بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.
پەیوەندییەکی زۆر بەڕێگای جۆراوجۆر لەگەڵ دانیشتوانی شار کرا، بەڵام بەپێی پێویست خەڵک ئامادە نەبوو، زۆریان بەتەلەفوون داوای پۆزشیان دەکرد، بەڵام پەیمانی و ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی لیستی گۆڕانییان دووپات دەکردەوە. چەند کەس لە کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئامادەبوون، ژمارەیەکیش لەشارەکانی ئۆڵو، تامپێرێ و هێلسنکی و تورکووە هاتبوون. ژنان و کچان حزووری بەرچاویان هەبوو، شوێنی کۆبوونەوەکە بەپۆستەرە جۆراوجۆرەکانی لیستی گۆڕان ڕازانرابووە.



