هـاوشارییه‌کم که خه‌ڵکی یه‌کێ له‌شارۆچکه‌کانی پارێزگای سله‌یمانییه، هه‌فته‌ی هه‌شت زه‌نگی بۆ لێدام، ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی که پارتی چاره‌سه‌ری دیموکرات کۆنفرانسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه، گه‌ر ئاره‌زوو بکه‌یت وه‌ک میوان بانگهێشتکراوی، که ئه‌وه‌م ده‌ربڕی ئاخر ئه‌وه کاری ڕێکخراوه‌ییه، نه‌گونجاوه بۆ من، له‌وه‌ڵامدا وتی: ئاماده‌بوونت ئاساییه. سۆزم پێنه‌دا به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆ له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی نۆدا به‌به‌ڵێ وه‌ڵامم دایه‌وه، گرنگترینیان، که‌شگۆڕینێک ده‌بێت، هاوکات بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌م گروپه چین و ده‌یانه‌وێت چی بکه‌ن و چه‌ند چی تررررر...
به‌ر له‌ڕۆژی هه‌ینی 27ی 2 زه‌نگێکی بۆ لێدام که کێشه‌ی ئۆتۆمبیلی هه‌یه، ده‌کرێت ئه‌وه‌ی خۆم بهێنم، له‌به‌ر کاروباری خانه‌واده نه‌متوانی داواکه‌ی به‌جێبهێنم. ........................................!
له‌به‌رده‌م تێرمیناڵی پاپۆره‌که‌دا، گه‌نجێکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بووه هاوڕێمان، وا دیاربوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ڕێکه‌وتنێک هه‌یه، که ئه‌و ماشێنی خۆی بهێنێت بۆ ناو سووید. ئاشانبوون له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، بۆ چه‌ند ڕۆژ به‌ر له14ی 2 ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوشارییه‌که‌م، به‌بۆنه‌ی ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ــ باکوور (ئۆجه‌لان ــ ئۆج ئالان)ه‌وه، زه‌نگی بۆ لێدام؛ وتی ته‌له‌فیزیۆنی نه‌ورۆزی سه‌ر به‌پارتی ناوبراو هاتووه، بۆ چاوپێکه‌وتن، دێیت قسان بکه‌یت؟ دواتر بۆم ده‌رکه‌وت کامێراکه به‌کرێگیرابوو، هی ته‌له‌فیزیۆنی ناوبراو نه‌بووه، که‌چووم له‌شوێنی کاره‌که‌ی، ئه‌و براده‌ره ڕۆژهه‌ڵاتییه میک به‌ده‌ست بوو، وامده‌زانی له‌وڵاتێکی دییه‌وه هاتوو.
له‌قاتی دوو که هه‌رزانترینی ناو پاپۆڕه‌که‌یه، ژوور گیرابوو! تا دره‌نگانێک به‌قسه‌ی خۆش و گۆڕانی و شیعرگوتن و ....................! تێبینیم کرد زۆر به‌په‌له هه‌ڵپه‌یه، چه‌ند دیدی ده‌رده‌بڕی که گوزارشتی له‌توندڕه‌وی و هه‌ڵه‌شه‌یی ده‌کرد! دایلۆگمان زۆر کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به پژاک بوو، سه‌رو بنی زمانی باس باسی PKK بوو! و ئاپۆی ڕابه‌ری لێ‌کردین به‌فه‌یله‌سووف! وه‌ک کاستۆر و جیفارا و ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌چوواند! گوایه که‌سایه‌تییه‌کی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌ییه! ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌ژیانیاندا هه‌ڵه‌ی کوشنده و فه‌زیعی وه‌ک ئه‌وه‌ی که نه‌یانووتووه؛ دایکمان سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته، نه‌کردووه!
که‌سێکی دیکه‌ی هاوشاری ساده‌وساکار هاوڕێمان بوو، کوردی کوردستانی باشوور، خه‌ڵکی شاری بابه‌گوڕگور بوو، ده‌نگی خۆش، به‌یتبێژێکی چاک بوو، لای من لایه‌نگری خۆی بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی باشوور ده‌رده‌بری. ماویه‌تی>>>>
ــــــــــــــــــــــــــ
bo têkstî Kurdî be pîtî Latînî بۆ تێکستی کوردی به‌پیتی لاتینی