خەمی ڕۆژانە، تەمووز٢٠١٤



کاری ڕۆژنامەنووسیم لە مانگی ٧ی  ٢٠١٤دا

بەدەر لەم تێکستانەی خوارەوە کە لێرەدایە، لە وێببلاگی  فینلاند بە کوردی؛یش ڕۆژانە سەرقاڵی هەواڵەکانی نیشتمانی دووهەمم، کارەکانم جیاکردوونەتەوە، لەوێ پڕکارترم دیارە کاری خۆبەخشانەیە، تەواوی هەواڵەکانی ئەم مانگە وەک ئەرشیفخانەیەک لەوێدا پارێزراوە.. تکایە بفەرموون: فینلاند بەکوردی


سیاسی بێشکۆ، سەربازی پێشمەرگە
٢٠١٤.٧.٢٩

دوو کۆمێت بۆ دوو بۆچوونی کاک عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی:
هاهاهاکاک عەلی گیان بۆ شتێک بۆ شکۆیان ماوەتەوە، چییە دیارە ئاگات لێی نییە؟ دەستی ڕۆژنامەی ئازاد و کۆمەڵگای کراوە خۆش بێت کە هەر زوو دەستی بۆ لەکەدارکردنی شکۆیەیانی برد، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش هێشتا زۆر نهێنی هەیە پێویستی بەدەرخستن هەیە...

سڵاو عەلی گیان، دوای ڕاپەڕین سیحری پێشمەرگە نەما، ئەوانە پێشمەرگە نیین میلیشایی حیزب بەپلەی یەکەم دواتر سەربازی حکومەتن، مووچەخۆررن، پێشمەرگە تەنها وەک ناوی بێناوەرۆک ماوە. وا باسترە بووترێت سەرباز ناسراو بە پێشمەرگە. یان وەزارەتی بەگری..نەک پێشمەرگە.
خۆت دەیزانی ناوی پێشمەرگە سومبلێکە بۆیە وەختی خۆی ئەوەیان بەکار هێناوە، بەڵام وەک موسڵمانان دەڵین گەر ئینشاڵا ڕزگارمان بوو، دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ ڕاگەیەندرا، ئەوا یەکەم کار دەبێت ئەوە بێت ناوی پێشمەرگە بگۆردرێت بە سەرباز و وەزارەتی پێشمەرگە بگۆردرێت بە بەرگری.

وابزانم ئەمە پرسیارێکی پوچە؟ دەزانی بۆ؟ ئەو سەردەمە کەی خەڵکی وەک ئێستا بەدوای فێربوونی چەند زمانەکانەوە بوون؟ یان بەهۆی داگیرکاریی و هۆکاری ترەوە، فێربوونی زمان ببێتە پێویستی؟
ئەمەم بۆ ئەم دیدەی ئەحمەدی مەلا نووسی:
پرسیار : ئایا خودا زمانی عەرەبی هەڵبژارد بۆ ئاینی ئیسلام، یا پێغەمبەرێکی هەڵبژارد کە تەنها عەرەبی دەزانی؟

سەیرە و سەیریش نییە
٢٠١٤.٧.٢٩

من سەیریم لێ دێت سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران ڕابوون مەعروف بە ڕۆژنامەنووسێکی حیزبی وەک هیوا جەماڵ کە لە تەلەفیزیۆنی ڕووداو کار دەکات، وەسفی چاکە و شارەزابوونی دەداتە پاڵ!!!
-----
دوێنێ بەرنامەیەکە پشکەشکراوە، ئەم پێشنیوەڕۆیە دووبارە کرایەوە

ئەو بازرگانێکی زیرەکە، پارەی زۆر لە کوێ بێت لەوێیە.. حاقیدە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان... خۆ هەر لەو بەرنامەیەدا خوا هەڵناگرێت ڕابوون حەشری پێکرد.. بەڵام چوونکە بازرگانێکی باشە و زیرەکە وەک ماسی تەر نابێت.

چێرۆکێکی زۆر کورت
٢٠١٤.٧.٢٦

كاتێک سەرەم هات و چوومە لاى تكتبرەكە كە خانمێكى بەتەمەنی پانوپۆڕ بوو، لەو چرکەساتانەدا دیار بوو  لە سەروسيمامی ڕوانیوە و ورد بۆتەوە بۆیە پرسی: تەمەنت لەسەرو پەنجاوەیە؟ لەدڵی خۆمدا وتم وا تەواو دەبێت، وەڵامم دایەوە بەڵێ. وتى: دەكەواته شموولى داشكان دەكەيت. یەکدوو جووڵەی بە پەنجەکانی سەر کیبۆردەکە کرد، وتی ١٣€ و ٦٠ سێنت دەکات. تومەس ئەمە حسابى خانەنشينى بؤ كردم.

کەرێتی شەری داعش ڕاگرن!!
٢٠١٤.٧.٢٢٥

وەک لەو هەواڵەدا هاتووە، لە ناو شارۆچکەی جەلەولا ٧ سەرباز ناسراو بە پێشمەرگە شەهید بوون، دواتریش شوێنەکەی داگیریان کردووە، داعش لەو هێزەی سەندۆتەوە.. جا ئەم کەرێتییە لەپای چی و خوێنی مناڵی خەڵک هەوانتەیە، بەڕاستی شێتخانەیە!!!! پێمان ناڵێن شارۆچکەی جەلەولا چ گرنگییەکی ستراتیجی هەیە؟ تا ئەو خەڵکەی بۆ دەدەن بە کوشت؟ بۆ ئەوەی چی تر خەڵکی شەهید نەبن بۆ ڕێناکەون و چارەسەرێک بۆ ئەو کوشت و بڕە بێمانایە نادۆزنەوە؟
تکایە سەیری هەواڵەکە بکەن لەم لینکەدا
http://www.awene.com/article/2014/07/24/34398

ڕمڵ لێدان
٢٠١٤.٧.٢٤

بۆیە ئەم دختۆرە(فوئاد مەعسوم)یان دانا، دەزانن بەر لە ٤ ساڵەکە تەواو بێت دەمرێت، تا وەک مام جەلال شوێنەکەی چۆڵ و هۆڵی بمێنێتەوە و جێگرە شیعەکەی بەهەوەسی خۆی بەکاری بهێنێت و یاری پێبکات، چوونکە ئەو حکومەتە بەتەنها هی شیعەکانە و بەکلکایەتی کوردەکان...

کاندیدی سەرۆککۆمار و گێلێتی ئەوانی تر!
٢٠١٤.٧.٢٢

وەک لە لینکی هەواڵەدا هاتووە، ٥ لایەنی سیاسی هەرێم بە بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە چوون بۆ تکا و ڕجا تا یەکێتی لە کەلی شەیتان بهێننە خوارەوە و لە جیاتی ٢ کاندید بۆ ئەو پۆستە یەکێکیان هەبێت.. نازانم بزووتنەوەی گۆڕان بۆ وای بەسەرهاتووە؟ عەقلی خۆی خستۆتە دەست ئەو حیزبانەی تر، ئەم کەتنەیان پێدا؟! قابیلە نازانن یەکێتی ئەوەی کردوویەتی یارییەکی ئاشکرا و مەهزەلە ئامێزە هەر ئەوەیە بووزی پێوە بکرێت، نەک بەجدی لێی وەربگیرێت و حسابی بۆ بکرێت.. یەکێتی ئەم کارەی بۆیە کرد تا یاری بە خەڵکی بکات و مەشغوڵیان بکات بەخۆیەوە، دوای ئەوەیش هاتنەمەوە مام جەلالی بەدوادا هات و لەبەر عەیبە دووبارە خەڵک دەبێت بچێت بۆ لایان، ئەمەیش پەیامێکە گوایە حیزبی کاریگەر و ماڵی گەورەیە، بەپێچەوانەی ئەوەی کە میدیا سەربەخۆکان بڵاو دەکەنەوە کە ماڵێکی فرەسەری هەڵوەشاوەی بێسەروبەرە گیانیکیان بە فڵان وڵاتی دراوسێیە، ڕەشمەی گەنمگرتی جۆبڵاوی گرتووە..
ئەمەیش لینکی هەواڵەکە
http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=56617

سەیرە و سەیریش نییە!
٢٠١٤.٧.١٩

لە دوێنێ ئێوارەوە تا کۆتایی ئەمڕۆ فلیمێک (هێنانەوەی مام جەلال)پیشان دەدرێت، بەبێ ئەوەی پاڵەوانەکەی دیار بێت.

چەند بەدواداچوونێکی سەرپێی
٢٠١٤.٧.١٥

دەستخۆش کاک بێستوون حەمەساڵح، وەک دیارە ئەو پۆستە بە ئیستحقاقی هەڵبژاردن نییە چ لە نێوان کورد و شیعە چ لە نێوان پارتە کوردییەکان، ئەترسین لە پشتییەوە داوای شتی تر لە بزووتنەوەی گۆڕان کرابێت.. یان دواتر بیکەن بەزەم و منەت و فشار بەسەر بزووتنەوەی گۆڕانەوە و بیدەنەوە بە چاویدا.. چوونکە پارتە کوردییەکان زۆر جار ئەوەیان کردووە..
-----------
ئەمەش لینکەکەی:
https://www.facebook.com/bestun.salah/posts/734891133221056

کاک خالی ئەمین گیان، مرۆڤ قسەیەکیش بۆ دز بکات زۆرترین دەنگی بە دەست هێناوە ئەو مالکییەی کە لە کەلی شەیتان نایەتە خوارەوە، ڕێک وەک کاندیدەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگای سلەیمانی وایە.. گونجاوە وازی لێ بهێنرێت؟
-----------
ئەمەش لینکەکەی:
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=10152524288621505&set=a.10151253449546505.477721.609476504&type=1

کاک قوباد جەلیزادە سڵاو! وا لە تێکستەکەت دەگەم، کە بەنزین بکەیت بە ئاگرێک کە دامرکاوەتەوە، پێت ناخۆش بێت! بەڵام دروست تر ئەوەیە ئاگربەستێک کراوە و شەڕ ڕاوەستاوە، ئیتر خەڵکی لەوە زیاتر کەلوکوێر نابن و مەمک و گوڵی تر تێک ناچن..
-----------
ئەمەش لینکەکەی:
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=483478745129781&set=a.122289427915383.32420.100004029804414&type=1

کاک کەمال چۆمانی سڵاو! دوو کەس لەناو شاندەکەدایە کۆنە ئۆپۆزسیۆنن، مەستی ئەو کاتە هێشتا بەری نەداون بەڵکوو بەهۆی ئەوانەوە زانیاری پێ دزکە بکات.. ڕێکەوتن بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ لەگەڵ ئەو وڵاتە فۆبیای تورکی لەسەر کوردی کوردستانی خواروو دەردەخات.. ئەو فۆبیایە دەبوایە کوردەکانی کوردستانی باکوور هەیان بوایە نەک ئێمە...
-----------
ئەمەش لینکەکەی:
https://www.facebook.com/kamalchomani/posts/10152367822209145

وەرزش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٤
٢٠١٤.٧.١٣

لەو یارییەی ئێستادا پێشبینیم ئەوەیە کە ئەرجەنتین دەیدۆڕێنێت، چوونکە لە یاری پێشوویدا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بەپەنارتی لە هۆڵندی بردەوە.. بەهیوام ئەم ڕمڵ لێدانەشم دروست دەربچێت...
بەس ئەو ئەرجینتینیانە شانسیان هەیە.. ترسم لێ نیشتووە ڕمڵ لێدانەکەم پوچ و بەتاڵ دەربچێت
چاری یەکتر ناکەن، بۆیە لەوانەیە بە پەنارتی کۆتایی بێت... بردنەوەیەکی زۆر زەحمەت بوو.. ئەو شێرانەی کە بەرازیلیان شڕ و هوڕ کرد، لەم یارییەدا وا نەبوون بەهەزار حاڵ بردنیانەوە، ئەویش لە دووهەم چارەکی کاتی زیادەدا.. دەڵێی چی ببم بە ڕۆژنامەنووسی وەرزشی..

چەند سەقەتن!!
٢٠١٤.٧.١٢

سریالێکی تەلەفیزیۆنی بە ناونیشانی چپەی ڕابردوو لە کەناڵی کوردسات ڕۆژانە پەخش دەکرێت، لە ماوەی نمایشەکەدا تا تەواو دەبێت، پشووی ڕێکلام هەیە، لەو بەینەدا ڕێکلامی خودی سریالە تەلەفیزیۆنییەکە پیشان دەدات.. خۆش ترخێنە و خۆش ڕێکخستن و بەرنامەسازی، ئەمەیش تۆزێک لەمەوبەر ڕوویدا... هاهاهاها

وەرزش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٤
٢٠١٤.٧.٩

پێدەچێت ئەم یارییەی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵند بە پەنارتی لایەک بیباتەوە، ئەوەیش سەرکەوتنی نیوداشتە... ئیتر نازانم ڕمڵ لێدانەکەم وا دەردەچێت؟
ڕمڵ لێدانەکەم بەڕاست دەرچوو بەپەنارتی یارییەکە کۆتایی هات و ئەرجەنتین بردییەوە.. سەرکەوتنیکی بێ نرخ و بێ پەهایە..

وەرزش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٤
٢٠١٤.٧.٩

حەیاو کەرامەت و شەرفی بەرازیلیان برد.. بەڕاستی عەیبە... ٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧ گۆڵ هاهاهاها بەرازیل بۆ لە گۆرەپان و یارییەکە ناچێتە دەرەوە؟  من بم لەجیاتی ئێوە هەرچی تۆپی بەرازیلە دەیتەقێنم بۆ ئەوەی جارێکی تر شەقی تێهەڵ نەدەن هاهاهاها

دۆستی وات هەبێ دوژمنت بۆ چییە؟
٢٠١٤.٧.٧

لەدوای ڕووداوەکانی موسڵ سیناریۆیی سەربەخۆیی کوردستانی خواروو بەگوڕوتینێکی زیاترەوە هاتۆتە مەیدان و خەڵک بەگشتی سەرقاڵ کردووە. کاردانەوەکان جۆراوجۆرە جا لەناویاندا ژمارەیەکیان لە بێتامیدا فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە و مرۆڤ بێتاقەت دەکات، لەوانە داخویانی کوردانی کوردستانەکانی تر، نوێترین ئەو قسانەی پیاوە ئەلقە لەگوێکەی حیزبەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانە لە کوردستانی خۆرئاوا ناسراو بە سووریا.. جا تو ئایینات ئەگەر هەتانە، ئەگەر نیتانە مناڵێکی ساوا قسەی وا دەکات، کە ڕاست و چەپی خۆی جیاناکاتەوە، بڕواننە ئەم لینکە و خۆتان سەرپشک دەکەم:
http://www.sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=18642
هەموو شتێک قابیل بەگومانە.. بەڵام لەم دۆخە گەرمانەدا دۆست و ناحەزان ڕووی ڕاستیان دەردەکەوێت.. نابێتن ئەوەیش لەیاد بکەین بلوبەندییە جیهانییەکان دەوری هەیە لەو ناکۆی و ئەنتی بوونانەدا

چیرۆکێکی کورت کورت
٢٠١٤.٧.٢

ئەوە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا چاوی بە دنیا هەڵهێنا بوو، پیاوێکی بەخۆی و گۆشتن، لەقەبی قەڵەویان بەسەردا دابڕی بوو، لەسەر ئامێری فەرشی ڕاکردن(تردمیل)ەکە وردە لۆقەی دەکرد، ئارەقی شینومۆری دەردا بوو، لە ٢ی شەویشەوە دوای پارشێو نانی نەخوارد بوو. دەبێت ١١ی شەو ڕۆژو بیشکێنێت. لەوەش نەدەچوو بە خەیاڵیدا بێت.. سەیر بوو هەر لە داعشە کۆماندۆ ڕادیکاڵەکان دەچوو کە لە یەکدوو وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مرۆڤ کوشتن و ئاوخواردنەوەیان لا یەکە، لێرە چی دەکات؟